دیمانه: هه‌ڵۆ ئه‌بوبه‌كر
ماوه‌ی 23ساڵ له زانكۆی به‌غدا مامۆستا بوه، له هه‌مان كاتدا وه‌ك ڕاوێژكار له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق (سه‌رده‌می به‌عس) هه‌فته‌ی ڕۆژێك ده‌وامی كردوه، ئه‌و ئه‌گه‌ر چی پسپۆڕییه‌كی ته‌واوی هه‌یه له ئه‌ندازیاری نه‌وتدا به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هیچ كارێكی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه پرسیان پێنه‌كردوه، د.نه‌وزاد عومه‌ر له ئێستادا خانه‌نشینكراوه و ته‌نیا وانه‌ی ده‌ره‌كی له زانكۆی كۆیه و زانكۆی سلێمانی ده‌ڵێته‌وه.
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی (سبه‌ی) دا ئه‌م مامۆستایه جگه له‌وه‌ی باس له گرنگی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه زۆر پێویست بوه له‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌دا باسی پێگه‌یاندنی كادری كورد و به‌رهه‌مهێنانی پترۆكیمیای له كوردستان بكرایه.
سبه‌ی: ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا پێویست بوو، ئایا كوردستان ئه‌وه‌نده ژێرخانی ئابوریی نیه ده‌ستكاری نه‌وت نه‌كات؟
د.نه‌وزاد عومه‌ر: له په‌نجا ساڵی رابردودا و پاش ئه‌و هه‌موو هێرشه ناڕه‌واییانه‌ی كه كراونه‌ته سه‌ر كوردستانی عێراق، ده‌توانین بڵێین كه ئێستا كوردستان ژێرخانی ئابوری نیه نه له‌بواری پیشه‌سازیدا و نه له‌بواری كشتوكاڵیدا، له‌به‌رئه‌وه نه‌ك ئێستا پێویستمان به ده‌رهێنانی نه‌وت هه‌یه، به‌ڵكو ده‌بوایه له ساڵی 1992 وه و پاش كشانه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له كوردستان ئه‌و كاره بكرایه.
هه‌رچه‌نده كاتی خۆی هه‌ندێك پڕۆژه ده‌ستپێكرا وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی شیواشۆك، به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نه‌بوو.
سبه‌ی: جۆری گرێبه‌سته‌كان پێویسته چۆن بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سود به‌كوردستان بگه‌یه‌نێت، به تایبه‌ت كه ڕێكه‌وتنه‌كان ته‌نیا ده‌رهێنانه و باس له به‌رهه‌مه‌كانی پترۆكیمیایی ناكات؟
د.نه‌وزاد عومه‌ر: باشترین گرێبه‌ست ئه‌و گرێبه‌سته‌یه كه زۆرترین سودی لێوه‌ربگیرێت. من له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و گرێبه‌ستانه نیم كه حكومه‌تی هه‌رێم ئیمزای كردوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كاندا، به‌ڵام وه‌ك ده‌وترێت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئێستا كار ده‌كه‌ن له كوردستان 10% - 12% قازانج بۆ خۆیان ده‌به‌ن پاش دابینكردنی سه‌رمایه‌ی خه‌رجكراو، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بوارێكه و پاڵاوتن و پترۆكیمیایی بوارێكه و جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه، ته‌نیا كۆمپانیا هه‌ره گه‌وره‌كان ده‌توانن له هه‌مان كاتدا هه‌ردوو كاره‌كه بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش پتر سود له‌و گرێبه‌ستانه وه‌ربگرین ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌ك دا بڕێژرێن كه به‌شێك له به‌رهه‌می نه‌وتی خاو له كوردستان بپاڵێورێت و به‌كاربێت له پیشه‌سازی پترۆ كیمیایدا و ئه‌وه‌ش به گرێبه‌ست ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تایبه‌ت به پترۆكیمیایی.
سبه‌ی: ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه ئێستا ده‌بینرێت باس له هیچ ڕێكه‌وتنێك ناكات له په‌روه‌رده‌كردنی كادری كورد له بواری نه‌وتدا، تا چه‌ند پێویسته به‌رپرسان ئه‌و لایه‌نه له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا بچه‌سپێنن؟
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ئه‌مه پرسیارێكی زۆر گرنگه، چونكه وڵاتی ئێمه زۆر دواكه‌وتوه له بواری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیادا زۆر پێویسته له گرێبه‌سته‌كاندا خاڵی تایبه‌ت دابنرێت به شێوه‌یه‌ك ئه‌و كۆمپانیایانه به ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو كادری زانستی كورد هاوبه‌شی كاره‌كانیان بكات ئه‌وه جۆرێكه له ئاڵوگۆڕ یان گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه لۆجیا .
حكومه‌تی عێراق له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا له گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (IPC ( له كه‌ركوك ئه‌و خاڵه‌ی ڕه‌چاو كردبوو بۆیه پاش خۆماڵیكردنی نه‌وت، به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت نه‌وه‌ستا به‌ڵكو كه‌وته ئه‌ستۆی ئه‌و كادره عێراقیانه‌ی كه له‌وێ كاریان ده‌كرد بۆیه‌ش توانیان به‌سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كان ڕابپه‌ڕێنن، به‌ڵام له‌وه ئه‌چێت لای ئێمه ئه‌و خاڵه گرنگی پێنه‌درابێت، بۆ نموونه پێش ساڵێك خوێندكارێكم كه ویستی خوێندنی ماسته‌ر ته‌واو بكات له ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆمدا منیش به باشم زانی كه كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكات كه په‌یوه‌ندی به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی خۆمانه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌ست به نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی سه‌رۆكی زانكۆ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری چوو بۆ كێڵگه‌ی شیواشۆك كه به گرێبه‌ست دراوه به كۆمپانیایه‌كی توركی پاش چه‌ند ڕۆژێك به په‌شۆكاوی گه‌ڕایه‌وه بۆ لام، وتی: "توركه‌كان نه‌یان هێشت بچمه ژوره‌وه، ته‌نانه‌ت خه‌ریك بوو ته‌قه‌شم لێبكه‌ن" بۆیه داوام لێ‌كرد بچێت بۆ لای به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌ولێر كه پێشتر خوێندكاری خۆم بوو تاوه‌كو به ناوی منه‌وه یارمه‌تی بدات به‌ڵام پاش هه‌فته‌یه‌ك خوێندكاره‌كه‌م گه‌ڕایه‌وه و پێی وتم"به سێ ڕۆژ گه‌یشتومه‌ته لای سكرتێره‌كه‌ی ئه‌ویش پێی وتوم خه‌ڵك هه‌یه دوو مانگه سه‌ره‌ی گرتوه چاوی پێی بكه‌وێت تا ئێستا نه‌یبینیوه تۆ ده‌ته‌وێت به‌م زوانه چاوت پێی بكه‌وێت و بگه‌ڕێیته‌وه بۆ سلێمانی"، له‌مه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه هیچ خاڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌دا باس له په‌روه‌رده‌كردنی كادری زانستی كورد ناكات له بواری نه‌وتدا.
سبه‌ی: باشتر نه‌بوو ده‌رهێنانی نه‌وت له‌سه‌ر سنوره‌كان ئه‌نجامبدرێت به‌تایبه‌ت كه ئێستا ده‌وترێت ئێران و سوریا بیره نه‌وتیه‌كانی سه‌رسنوری هه‌رێم خاڵی ده‌كه‌نوه؟
به‌ڵێ ئه‌و كێشه‌یه له زۆر شوێندا هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌وه یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی جه‌نگی عێراق و كوه‌یت، ئه‌وه‌ی من ئاگادارم ته‌نها یه‌ك كێڵگه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه له كوردستان له گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌ویش له ناوچه‌ی خانه‌قینه كه لای خۆمان له هه‌رێمی كوردستان پێی ده‌وترێت "نه‌فتخانه" و له سنوری ئێران‌دا پێی ده‌وترێت( نه‌فتی شاه) زۆر پشت ئه‌ستور نیم كه له‌گه‌ڵ سوریا كێڵگه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بێت به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی من. له‌ڕاستیشدا هیچ یاسایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه زۆربه‌ی كات ئه‌و كێشانه به وتوێژ و ڕێكه‌وتن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
سبه‌ی: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵكراوه كۆمپانیای بچوك و كه‌م ده‌رامه‌تن هۆكاره‌كه‌ی چیه؟ ئایا نه‌وته‌كه كه‌مه به‌شی ئه‌وه ناكات كۆمپانیا گه‌وره‌كان ئیشی تێدا بكه‌ن یان هۆكاری سیاسییه یان شتی تر؟
د.نه‌وزاد عومه‌ر: بڕوام وانیه كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه كه‌م ده‌رامه‌تی یان كه‌می نه‌وت بێت، كێ ده‌لێت نه‌وت له‌كوردستان كه‌مه ؟ له جیهاندا چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی گه‌وره هه‌ن كه ئه‌وانه ستراتیژیه‌تی ئابوری و ته‌نانه‌ت سیاسی زۆرێك له‌و وڵاته زلهێزانه ده‌به‌ن به ڕێوه. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا نین كه سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نه‌خشێنن، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆكی ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ سیاسه‌تی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌وانه به هێزی مه‌زنی سه‌رمایه‌كانیان ده‌توانن ڕه‌ش بكه‌ن به سپی و سپی بكه‌ن به ڕه‌ش"
هێشتا ڕوون نیه كوردستان و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و كوێ ده‌برێت، ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه هۆشمان هاتۆته‌وه و خۆمان خه‌ریكین ده‌بینه خاوه‌نی چاره‌نوسی خۆمان له هه‌رچوار لاوه دوژمنه‌كانمان دانمان لێ جیڕده‌كه‌نه‌وه و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به چاوی گومانه‌وه ته‌ماشامان ده‌كه‌ن، لای كۆمپانیا گه‌وره‌كان كوردستان له تایه‌كدایه و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له تایه‌كی تر زۆر قورسه ئه‌مڕۆ بڕیار بدرێت كامیان لا سه‌نگه
*پڕۆفایل
"د.نه‌وزاد عومه‌ر عبدالرحمان، له‌دایكبوی 1944-چوارتا، بڕوانامه به‌كالۆریۆس ئه‌ندازیاری نه‌وت له زانكۆی به‌غداد 1965، دكتۆرا ئه‌ندازیاری نه‌وت _زانكۆی ستراشكلاید(بریتانیا-1975
ئێستا خانه نشینكراوه و وانه بێژی ده‌ره‌كیه له به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت زانكۆی كۆیه وانه بێژی ده‌ره‌كیه له به‌شی ئه‌ندازیاری ئاودێری"