دیمانه‌
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌




Monday, June 9, 2008
 
     

دیمانه‌: دیاری‌ محه‌مه‌د

له‌بناری‌ قه‌ندیل و سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی‌ په‌كه‌كه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی‌ ئه‌و پارته‌ و خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ و ئامانجه‌كه‌ی‌، هه‌روه‌ها ره‌وشی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ باكور و سیاسه‌تی‌ حكومه‌تی‌ توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆگان و حیزبی‌ ئاكه‌په‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد و تێڕوانینی‌ په‌كه‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ توركیا و چه‌ند باسێكی‌ گرنگی‌ تر، سبه‌ی‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ده‌نیزی‌ به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ سازداوه‌

سبه‌ی‌: سه‌ره‌تا با له‌وێوه‌ ده‌ست پێبكه‌ین په‌كه‌كه‌ بۆچی‌؟ و چۆن؟ دروست بوو؟

ئه‌حمد ده‌نیز : په‌كه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ كێشه‌یه‌كی‌ ناو توركیا دروست بوو، ره‌وشی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ مه‌ترسیدا بوو، گه‌لی‌ كورد خاوه‌نی‌ زمان نه‌بوو، به‌ڵكو ئازادیشی‌ لێ زه‌وتكرابوو، دیاره‌ گه‌لێكی‌ دێرین بێ‌ ماف و بێ‌ ئازادی‌ بێت به‌بێ ده‌نگی‌ دانانیشێت، ئه‌وكاته‌ له‌گه‌لێك وڵات تێكۆشان هه‌بوو وه‌ك ڤێتنام، چین و روسیا، ئه‌وان به‌ رێگه‌ی‌ شه‌ڕی‌ پارتیزانی‌ توانیان بگه‌نه‌ ئامانج و له‌ توركیاش مافی‌ ئازادی‌ و سیاسه‌تكردن نه‌بوو، هیچ مه‌جالێكی‌ تێدانه‌بوو، چونكه‌ سیاسه‌تێك له‌ توركیا په‌یڕه‌وده‌كرا سیاسه‌تی‌ ئینكاری‌ گه‌لی‌ كورد بوو، ده‌یانوت یه‌ك ده‌وڵه‌ت یه‌ك میلله‌ت یه‌ك زمان، له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ هیچی‌ تریان قبوڵ نه‌بوو. بزوتنه‌وه‌ی‌ ئازادیخوازی‌ له‌ ساڵی‌ 1965 له‌ته‌واوی‌ جیهان بڵاوبووه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ش له‌ توركیا و له‌ زانكۆی‌ ئه‌سته‌مبوڵ‌ گروپێك گه‌نج بناغه‌ی‌ ئه‌و په‌كه‌كه‌یان دانا كه‌ ئێستا لایه‌نگر و ئه‌ندامانی‌ به‌ ملیۆنانه‌، به‌ كورتی‌ په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ و ئازادی‌ گه‌لی‌ كورد دامه‌زراوه‌، په‌كه‌كه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ خۆی‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ و شتێكی‌ بۆ رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد هێنایه‌ كایه‌وه‌ كه‌ هیچ كاتێك خه‌ونیشیان پێوه‌ نه‌ده‌بینی‌.

سبه‌ی‌: تۆ باسی‌ خه‌باتی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌یت كه‌ چی‌ كاریگه‌رییه‌كی‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام هاوكات 75 كورد پارله‌مانتارن له‌سه‌ر ئاكه‌په‌؟

ئه‌حمد ده‌نیز : دیاره‌ پێشتر كه‌ كورد خزمه‌تی‌ كێی‌ ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كورده‌ چاوی‌ هه‌یه‌ و خۆی‌ راستیه‌كان ده‌بینێـت، بۆچی‌ ئه‌مه‌ریكا ئاپۆ ده‌خاته‌ زیندانه‌وه‌، چونكه‌ كه‌س حه‌ز به‌ كوردێكی‌ ئازاد و خاوه‌ن ماف و ئیراده‌ ناكات، هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت كوردی‌ خۆی‌ بنده‌ست بكات، ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: 75 په‌رله‌مانتاری‌ كوردم هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ له‌ راستیدا كوردی‌ ئه‌ردۆگانن نه‌ك كوردی‌ كورد، توركیا و ئێران و هه‌موو دوژمنێكی‌ گه‌لی‌ كورد ده‌یه‌وێت كورد بۆ خۆی‌ دروست بكات، دیاره‌ سه‌رۆك ئاپۆ سیاسه‌تی‌ دوژمنانی‌ كوردی‌ له‌ناو برد و كوردی‌ ئازادی‌ هێنایه‌ مه‌یدان، ئه‌و كورده‌ی‌ سه‌ربازی‌ دوژمنی‌ خۆیه‌تی‌ ئێستا ئه‌و كورده‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

سبه‌ی‌: حكومه‌تی‌ توركیا چ سیاسه‌تێكی‌ بۆ زه‌وتكردنی‌ مافی‌ كورد به‌كارده‌هێنێت؟

ئه‌حمد ده‌نیز : ئه‌و ده‌ستوره‌ی‌ ئێستا له‌ توركیا كاری‌ پێده‌كرێت هیچ به‌ كورد ره‌وا نابینێت و ئه‌و ده‌ستوره‌ش زۆربه‌ی‌ له‌ ده‌ستوری‌ ئیتاڵیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ و ده‌ستورێكی‌ زۆر كۆنه‌، به‌كه‌ڵكی‌ هیچ نایه‌ت. خۆشتان ده‌زانن دادگای‌ سه‌ربازی‌ له‌ توركیا دروست بوو، ئه‌و دادگایه‌ش به‌ته‌واوی‌ دیموكراتی‌ له‌ توركیا دورخسته‌وه‌ و نه‌یهێشت وه‌كو هه‌ر پێشتریش نه‌بوو. كه‌سانی‌ ئازادیخواز كوژران و زیندانی‌ كران و له‌ناوبران، هه‌زاران كه‌سیش له‌ترسی‌ كوشتن هه‌ڵاتن و كوردستانیان به‌جێهێشت و ئێستا به‌ هه‌زاران رۆشبیری‌ كورد له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین، هه‌مووش له‌ترسی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ پاوانخوازیه‌ی‌ توركیایه‌ كه‌ هیچ مافێك به‌ كورد ره‌وا نابینێت، هه‌تا زۆر پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌شیاو به‌رامبه‌ر كورد ده‌كه‌ن كه‌ هه‌مووی‌ له‌خۆیان ده‌وه‌شێته‌وه‌، له‌وانه‌ ده‌ڵێن ناوی‌ كورد له‌ناوی‌ كرته‌ی‌ به‌فره‌وه‌ هاتووه‌ كاتێك به‌پێ‌ ده‌یشكێنیت، زۆر ئیدیعا و پڕوپاگه‌نده‌ی‌ سه‌یر له‌دژی‌ كورد ده‌كه‌ن، جار جاره‌ش ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت ببێت به‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، چونكه‌ هه‌وڵده‌دات مافی‌ كورد بدات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مانه‌ هه‌مووی‌ ساخته‌یه‌، چونكه‌ لای‌ ئه‌ردۆگان شتێك نییه‌ به‌ناوی‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد.

سبه‌ی‌: ئێستا ده‌ته‌په‌ و ئاكه‌په‌ پێكه‌وه‌ دۆسییه‌كه‌یان له‌ دادگایه‌، پێت وایه‌ ئه‌م دوو پارته‌ له‌لایه‌ن داواكاری‌ گشتییه‌وه‌ داده‌خرێن؟

ئه‌حمد ده‌نیز : هه‌ردوو پارته‌كه‌ داده‌خرێن، له‌ناو توركیا گه‌لێك ناكۆكی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ گه‌لێك جار له‌ناو توركیا كاتێك لایه‌نه‌كان په‌یمان ده‌به‌ستن له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتری‌ دواتر ناكۆكی‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په‌" كاتێك هاته‌ سه‌ر حوكم وتی‌ من دیموكراتی‌ له‌ وڵات ده‌چه‌سپێنم، به‌ڵام دیموكراتی‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ دژایه‌تی‌ گه‌لی‌ كورد. ئه‌گه‌ر كێشه‌ی‌ كورد له‌ توركیا چاره‌سه‌ر نه‌بێت دیموكراسی‌ له‌ توركیا بێ‌ بنه‌ما ده‌بێت ئه‌گه‌ر باسی‌ لێوه‌ بكرێت، چونكه‌ هیچ كاتێك له‌ دنیادا شتێكی‌ وه‌ها نه‌بووه‌ پارتێك له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت و دابخرێت و دۆسیه‌ی‌ له‌ دادگادا بۆ بكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ شتێكی‌ زۆر كۆمیدیه‌ و مرۆڤ پێكه‌نینی‌ پێدێت، چونكه‌ ئه‌وان له‌ كاتێكدا یاسا له‌دژی‌ كورد ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌مان یاسا سه‌ری‌ خۆیان ده‌خوات، بۆیه‌ من ده‌ڵیم ده‌ته‌په‌ و ئاكه‌په‌ داده‌خرێن، به‌ڵام ده‌ته‌په‌ ئه‌گه‌ر داشبخرێت له‌كار ناكه‌وێت و پارتێكی‌ نوێتر داده‌مه‌زرێنێت.

سبه‌ی‌: په‌یوه‌ندی‌ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ و یه‌كێتی‌، ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزیانه‌ی‌ نێوانتان، پێت وانییه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ كراوه‌ زیانی‌ به‌ خه‌بات و كۆششی‌ هه‌ردوو گه‌یاندوه‌، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانتان چۆنه‌؟ 

ئه‌حمد ده‌نیز : ئه‌وه‌ی‌ رۆیشت رۆیشت، به‌ڵام ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئێستا كاتێكی‌ گرنگه‌ و پێویستمان به‌وه‌ نییه‌ برینه‌ كۆنه‌كان بكولێنینه‌وه‌، ئه‌و رووداوانه‌ی‌ روویان داو رۆیشتن كێ‌ لێیان به‌رپرسیاره‌؟ ئه‌وه‌ گرنگ نییه‌، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێستا بزانین ئه‌ركمان چییه‌ و پێویسته‌ چی‌ بكه‌ین و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ له‌ده‌ستی‌ نه‌ده‌ین.

پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵی‌ دوا رۆژێكی‌ گه‌ش بده‌ن به‌پێی‌ نرخ و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان سیاسه‌تێكی‌ نه‌ته‌وه‌ییش په‌یڕه‌و بكرێت. خۆ ئه‌گه‌ر پارته‌ كوردییه‌كان جارێكی‌ تر هه‌ڵه‌نه‌كان دووباره‌بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وا گه‌لی‌ كورد لێیان قبوڵ ناكات و ئه‌وكاسانه‌ی‌ ئه‌م كارانه‌ش ده‌كه‌ن ده‌یانداته‌ دادگا، پێویسته‌ كورد به‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆ كێشه‌ی‌ ناوخۆیی‌ چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كات ئه‌وا ناتوانن له‌دژی‌ دوژمنی‌ خۆیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.

سبه‌ی‌: ئێستا په‌كه‌كه‌ له‌ چ ره‌وشێكدایه‌؟

ئه‌حمه‌د ده‌نیز: به‌یه‌ك وشه‌ وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه‌، هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا ره‌وشی په‌كه‌كه‌ باش نه‌بووه‌.

سبه‌ی‌: ئایا ئێوه‌ تا چه‌ند ئاگادارن له‌و سێ‌ فیرقه‌ سه‌ربازییه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دروست ده‌كرێت بۆ پاراستنی‌ سنوره‌كان؟

ئه‌حمه‌د ده‌نیز: منیش پرسیار ده‌كه‌م ئه‌و فیرقانه‌ بۆچی‌ دروست ده‌كرێن و له‌خزمه‌تی‌ كێدا دروست ده‌كرێن؟، ئایا ئه‌وانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوردن؟ نه‌خێر، ئه‌و بنكانه‌ خزمه‌تی‌ توركیا و ئێران ده‌كه‌ن و به‌گشتی‌ ده‌یانه‌وێت له‌ناو گه‌لی‌ كوردا دز و پۆلیس دروست بكه‌ن، كوردێك بكه‌نه‌ دز یه‌كێكی‌ تریش بكه‌نه‌ پۆلیس، به‌ڵام خۆ جگه‌ له‌ ده‌زگا هه‌وڵگرییه‌كانی وه‌ك میت و ئیتڵاعات كه‌سێكی‌ تر له‌ناو خاكی‌ كوردستاندا كاری‌ خراپه‌كاری‌ ناكات.

دیاره‌ به‌گشتی‌ ئه‌مه‌ سیاسه‌تی‌ توركه‌ كه‌ دز و پۆلیس له‌ناو كوردا دروست بكات، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌موو كه‌س باش له‌وه‌ تێبگات كه‌ كورد نه‌پۆلیسه‌ و نه‌دزیشه‌، به‌ڵكو كوردیش گه‌لێكه‌ ده‌یه‌وێت خاوه‌ن ماف بێت و به‌ئازادی‌ بژیت تا ئێستا كورد به‌ردێكی‌ توركیای‌ نه‌بردووه‌ و به‌ردێكی‌ ئێرانیشی نه‌دزیووه‌، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به‌ ئازادی‌ له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ بژیت كه‌ هی‌ هه‌زاران پشتی‌ پێش ئێستایه‌ و حه‌زی‌ لێیه‌ به‌ برایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ گه‌لانی‌ تردا بژی.

ئێستا ئێران ده‌خوازێت جاش له‌ كورد دروست بكات و شه‌ڕی‌ كوردیان پێ بكات، توركیاش ده‌یه‌وێت 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ببێته‌ پاسه‌وانی‌ ئه‌و سنوره‌، توركیا ده‌یه‌وێت كورد وه‌كو پشیله‌ی‌ برسی‌ به‌چكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بخوات، به‌ڵام كورد پشیله‌ نییه‌ و ئێستاش وه‌كو ساڵانی‌ رابردوو نییه‌ و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی‌ توركیاش كارناكاته‌ سه‌ر كورد.

با توركیاش بزانێت كه‌ گه‌ریلا ته‌نیا لێره‌ نین و به‌ڵكو گه‌ریلاكانی‌ ئێمه‌ له‌ ده‌رسیم و ده‌ریای‌ ره‌ش و ئه‌نتالیا و ئه‌سته‌مبوڵیش هه‌ن، هه‌تا له‌ شاری‌ تۆرۆس گه‌ریلای‌ په‌كه‌كه‌ هه‌یه‌، ده‌ی‌ كاكه‌ له‌وێ‌ كێ‌ پاسه‌وانیتان بۆ ده‌كات؟ چه‌ندی‌ ده‌بابه‌ و ته‌یاره‌ ده‌به‌ن هیچیان بۆ ناكرێت ناتوانن له‌وێ‌ یه‌ك گه‌ریلاش ده‌ربكه‌ن، دروستكردنی‌ ئه‌و فیرقه‌ سه‌ربازییانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕی‌ كورد به‌ كورد بكه‌ن و برا كوژی‌ دروست بكه‌نه‌وه‌.

سبه‌ی‌: كێشه‌ی‌ كورد به‌و شتانه‌ چاره‌سه‌ر  ده‌بێت كه‌ ئاردۆگان باسی‌ ده‌كات، بۆنموونه‌ كردنه‌وه‌ی‌ كه‌ناڵێكی‌ ئاسمانی‌؟

ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ماوه‌یه‌ك بوو ده‌وڵه‌تی‌ توركیا به‌ گه‌ریلاكانی‌ ده‌وت وه‌رن ته‌سلیم ببن شۆربای‌ گه‌رمتان ده‌ده‌مێ‌، به‌و مانایه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ماڵی‌ خۆمان شۆربامان نه‌خواردبێت. یان ده‌یوت وه‌رن سه‌یاره‌تان ده‌ده‌مێ‌، گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ژار و برسی‌ نین، گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ندن، چونكه‌ له‌ هیچ شتێكیان كه‌م نییه‌. توركه‌كان ده‌ڵێن ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ په‌كه‌كه‌ مێشكی‌ ئه‌وانی‌ شوشتووه‌، به‌ڵام گه‌ریلاكان جاهیل نین، گه‌ریلامان هه‌یه‌ زۆر زیاتر له‌ ئه‌ردۆگان خوێندویه‌تی‌ و گه‌ریلای‌ واشمان هه‌یه‌ له‌ سیاسه‌تدا زۆر له‌ ئه‌ردۆگان زیره‌كتره‌، گه‌ریلامان هه‌یه‌ له‌ دانانی‌ تاكتیكی‌ شه‌ڕ به‌سه‌دان جار له‌بیوكئانت زیره‌كتره‌.

ماوه‌یه‌كیش توركیا ده‌یوت وه‌رن ژنتان بۆ ده‌هێنم، توركیا واده‌زانێت كورد بۆ چۆڕێك شۆربا و بۆ ژن بیست وا ده‌كات، ئێمه‌ له‌ ماڵێ‌ باوكمان ئه‌وانه‌مان هه‌موو هه‌بوون، ئێستاش كه‌ ده‌ڵێن به‌كردنه‌وه‌ی‌ كه‌ناڵێكی‌ ته‌له‌فیزیۆنی‌ كێشه‌ی‌ كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ چاره‌ نییه‌، كورد 50 كه‌ناڵی‌ هه‌یه‌ تۆ ده‌یكه‌یت به‌51، به‌ڵام كێشه‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی نییه‌، تۆ مافی‌ كورد و ناسنامه‌كه‌ی‌ قبوڵ ده‌كه‌یت؟ تۆ له‌بواری‌ یاسایدا جێگه‌ بۆ مافی‌ كورد ده‌كه‌یته‌وه‌؟

ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: یه‌ك ده‌وڵه‌ت یه‌ك میلله‌ت یه‌ك زمان، به‌ڵام زمانی‌ من كوردییه‌، بۆچی‌ بڵێم توركم، ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌ردۆگان ده‌یانكات هه‌موویان فێڵن. ئێستاش ئاكه‌په‌ پاره‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگ بهێنێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت یاری‌ به‌ ئیراده‌ی‌ گه‌لی‌ كورد بكه‌ن. به‌ڵام هه‌ڵه‌ن و هه‌ركه‌سێك وابكات یاری‌ به‌ئاگر ده‌كات و یاریكردنیش به‌ئاگر ئه‌و كه‌سه‌ ده‌سوتێنێ‌ كه‌ یارییه‌كه‌ ده‌كات.

ئێمه‌ حه‌ز ده‌كه‌ین به‌برسێتی‌ بمرین و وازیش له‌ژیان بهێنین و گیانی‌ خۆمان فیداده‌كه‌ین، به‌س واز له‌ ئازادی‌ ناهێنین. كه‌ كه‌سێكی‌ وه‌كو ئه‌ردۆگانیش كێشه‌ی‌ كورد به‌كێشه‌ی‌ زگ و برسیه‌تی‌ وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت من له‌ كوردستان ئابوری‌ ده‌بوژێنمه‌وه‌. ئایا به‌ ئابووری‌ كێشه‌ی‌ كورد كۆتایی‌ دێت، له‌ ئامه‌د قاره‌مانی‌ تێكۆشه‌ری‌ ئێمه‌ وه‌ڵامێكی‌ به‌هێزی‌ دایه‌وه‌، به‌ڕێز بایده‌میر زۆر به‌جوانی‌ وه‌ڵامی‌ دایه‌وه‌ كه‌ وتی‌: "ئاكه‌په‌ گڵۆپه‌كه‌ی‌ له‌ ئامه‌د شكستی‌ هێنا".

سبه‌ی‌: پێتان وایه‌ ئه‌مجاره‌ش كورد ده‌نگ ئه‌داته‌وه‌ به‌ ئاردۆگان و حیزبه‌كه‌ی‌؟

ئه‌حمه‌د ده‌نیز: نه‌خێر، چونكه‌ ئه‌ردۆگان هاته‌ سه‌ر حكوم  و وتی‌: ئازادی‌ پێشده‌كه‌وێت، به‌ڵام كورد و تورك له‌ ئه‌ردۆگان تێگه‌یشتن و حاڵی‌ بوون كه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌ردۆگان ئاشتی‌ پێ نییه‌ و حكومه‌تی‌ شه‌ڕه‌. گه‌وره‌ترین هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر كورد، كورد هیچ كاتێك په‌لاماره‌كانی‌ نه‌ورۆز و هه‌شتی‌ ئاداری‌ له‌بیر ناچن؟ بۆیه‌ سندوقی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ شاره‌وانییه‌كان باشترین و گه‌وره‌ترین وه‌ڵام ده‌بن بۆ ئه‌ردۆگان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
 به‌ ئومێدی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م سایته‌ و خێرا ده‌ست به‌كاربوونی‌ كه‌نالی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن بۆ ده‌رخستنی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی‌ كه‌ ئێستا حكومه‌ت و حیزبه‌كان تێیدا نغرۆ بووینه‌. به‌ ئومێدی‌ سه‌ركه‌وتنی‌........... ئاواره محمدأمین كه‌وه‌رتی‌
سوبهان
 ئه گه ر كورد خۆی به ئا زاد ئه زانێت، ئه بێت هه مو تاكێكی كورد ئه وه بزانێت كه كورد به گه ریلای قه ندیله وه ماوه،هه ر كه سێك كه خۆی به كورد ئه زانێت ئه بێت خۆی به پ ك ك وه بناسێت به دۆستو دوژمننا نی كورد، وه ئه بێت له بیل بیله كانی چاوی خۆی پ ك ك ی خۆشتر بوێت. من وه كو كوردێكی وڵات پارێز ئه مه را ئی منه . چاوی هه مو كوردێكی دڵسۆز ماچ ئه كه م به تای به تی گه ریلای سه ر چیا
ناز
 كورد ئه گه‌ر گه ریلای له چیا كان نه بوایه ،ده مێك بوو نه ما بو، هه ر كوردێك ئه گه ر خۆی به راست ئه زانێت كه دڵسۆزیك كورده ئه بێ ئه وه ك بیلبیله كه ی چاوی خۆی گه‌ریلای خۆشبویت،
ناز له شكری
 رۆژ باش گه لی كورد، من وه كوردێكی كوردستانی، داوا له هه مو مرۆڤی كورد ئه كه م هه ر كه س ئه یه‌ویت قسه له سه ر. پ ك ك، بكات به رای‌ من باشوایه له فكره ی سه رۆك ئاپۆ و مێژو پ ك ك بخوێنێته وه تێبگات ئه و جا رێگا به خۆی بدا له سه ر پ ك ك بدوێت، جونكه به راستی بێ ویژدانی كردن به رانبه ر به پ ك ك ، وه كو ئه وایه . كه سێكی نه خوێنه وار له باسی دكتۆر ی نه فسیدا بدوێت، بۆ یه وه كو كوردێكی دلسۆزی گه له‌كه م ،داوا له هه مو وڵات پارێزێك ئه كه م مه جال به كه س نه ده ن ،له هیج نه زان له خۆ وا قسه‌ له سه‌ر رێز دار ئاپۆ وه پ ك ك بكه ن ، چاوی هه مو كوردێكی دلسۆز ماچ ئه كه م به تایبه‌تی‌ به گه ریلا كانی چیا سه‌ر گه شه كانی كوردستان.
دیدار
 به‌هیوای‌ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌كانی‌ كاك ئه‌حمه‌د ناوه‌رۆكی‌ په‌كه‌كه‌ بێت. له‌كوردستانی‌ باشوور متمانه‌ به‌پارته‌ كوردییه‌كان كه‌م بووه‌ته‌وه‌. چونكه‌ ئه‌وانه‌ی‌ قسه‌كانی‌ كاك ئه‌حمه‌دیان له‌ساڵانی‌ پێشوو ئه‌بیست به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌یانه‌ كه‌ ئێمه‌ ئه‌یبینین له‌كوردستانی‌ باشوور له‌سیاسه‌تی‌ خزمه‌تگوزاریدا به‌هیوای‌ سه‌ركه‌وتن بۆ په‌كه‌كه‌ن ده‌سی‌ برا گه‌ریلاكانمان له‌ قه‌ندیل توند ئه‌گوشین، وره‌تان به‌رزبێت. ده‌ستخۆش بۆ كاك دیاری‌
گه‌نجی‌ سلێمانی‌
 به‌هیوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌قسه‌كانی‌ كاك ئه‌حمه‌د ناوه‌رۆكی‌ په‌كه‌كه‌ بێت، گه‌لی‌ كورد سیقه‌ی‌ كه‌م بووه‌ته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ساڵانی‌ حه‌فتاكانیشدا هه‌مان قسه‌یان ده‌كرد، ئێستاش ئه‌وانه‌ن كه‌ ئه‌یانبینین له‌كوردستانی‌ باشوور، ده‌ستخۆش بۆ كاك دیاری‌، چاوی‌ برا گه‌ریلاكانمان ماش ئه‌كه‌م له‌قه‌ندیل
منصور
 ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی‌ كاك (ئه حمه‌د) هه‌ق نییه‌ ڕۆڵه‌كانی‌ كوردستانی‌ باشور به‌ دزو پۆلیس بداته‌ قه‌ڵه‌ م، من ئومێدم وایه‌ له‌ داهاتوو هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان سه‌ربه‌خۆیی‌ وه‌ربگرن . به‌لاَم نابێ‌ ماندوبون و قوربانییه‌كانی‌ رۆڵه‌كانی‌ كوردستان سوك بكه‌ین، كوردی‌ كوردستانی‌ توركیا ئه‌توانێ‌ هاوكاری‌و یاریده‌ده‌ری‌ پارچه‌كانی‌ كوردستان بن نه‌ك به‌ عه‌قڵێكی‌ دیكتاتۆری‌ دور دیموكراتی‌ خۆیان فه‌رز بكه‌ن به‌ تایبه‌ت (pkk) كه‌ هه‌وڵ‌ ئه‌دات حزبه‌كانی‌ تر بكات به‌ ژێرده‌ستی‌ خۆی‌ ته‌نها خۆی‌ به‌ شۆڕشگێڕ بزانێ‌ ....
كورد
  ده‌ستان خۆش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م دیمانه‌یه‌، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ سه‌لماندی‌ كه‌ نوێنه‌ری‌ گه‌لی‌ كورده‌ و دان به‌ گه‌لی‌ خۆیدا ده‌هێنێت.
بروسک
 دیاره‌ کاکه‌ (سةباح ياسين) تۆ له‌ ئاستی هه‌ڵپه‌ڕکێ و خه‌نه‌به‌ندانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات چاوانت باش نابینێت یان تۆیش به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان ئه‌م بانگه‌وازه‌ ده‌که‌یت بۆ چه‌کدانانی (په‌ که‌که‌) پێم خۆشه‌ که‌ بزانی (ڕێبه‌ر ئاپۆ) نه‌ک به‌ ته‌نها پێویسته‌ گه‌لی کورد وێنه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت به‌ڵکو پێویسته‌ گه‌لی کورد (ئاپۆ) له‌ ڕۆح ویژدانیدا بڕوێنێت و هه‌موو تاکێکی کورد پێویسته‌ (ئاپۆ)یه‌ک بێت فه‌لسه‌فه‌ی (ئاپۆ) فه‌لسه‌فه‌ی نوێ بونه‌وه‌ و هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تاندنه‌ به‌ داگیرکه‌ران و دوژمنای نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانی کوردستان هه‌ربژین بۆ کاره‌کانتان
هیوا قادر
 كاك نه‌وشیروان ده‌ستت خۆش بێت بۆ دامه‌زراندنی‌ ئه‌م سایته‌ و بۆ ئازادكردنی‌ ئه‌م سه‌رنوسه‌ره‌ كه‌به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م دیدارانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ هیوام وایه‌ سایتی‌ سبه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ [200]ساڵ بێت له‌داهاتوودا ببێت به‌ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌
علی‌ ساڵه‌یی‌ هه‌ولێر
 كاك ئه‌حمد ده‌نیز گه‌وره‌ به‌رپرسی‌ په‌كه‌كه‌ ڕۆژباش به‌ڕاستی‌ زۆر باشی‌ بۆ چوویت و بۆچونه‌كه‌ زۆر ڕاسته‌ به‌س به‌هیوام كاك دیاری‌ محمد دیمانه‌یه‌كی‌ ڕه‌مزی‌ كارتاڵ بكه‌یت
ته‌رزه‌ گوڵ‌
  كاك ئه‌حمد ده‌نیز زۆر ده‌ستت خۆش بێت كه‌زۆر بێمنه‌تانه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌مریكات داوه‌ته‌وه‌ دانت به‌گه‌لی‌ كوردا هێناوه‌ من ته‌مه‌نم[45]ساڵه‌ تا ئێستا له‌یه‌ك به‌رپرسی‌ كوردم نه‌بیستووه‌ كه‌بڵێ كه‌دان به‌گه‌لی‌ كوردا بنێنن.
هونه‌ر
  هه‌ركاتێك چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ده‌نیز ده‌كرێت هه‌ست ناكه‌یت كه‌سێك بێت له‌شاخ وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كان زۆر شارستانیانه‌ ده‌داته‌وه‌ و بیروبۆچونه‌كانی‌ جوانن هیوادارم ئه‌و قسانه‌ سیاسه‌تی‌ گشتی‌ په‌كه‌كه‌ بێت، سه‌ركه‌وتووبیت.
سه‌باح یاسین
 من ته‌نها یه‌ک داوا له‌ دوستان و سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌ ده‌که‌م ، ئه‌گه‌ر به‌راستی دیانه‌وه‌ێت فه‌شه‌ل به‌ سیاسه‌تی تورکیا بهێن ئه‌وا چاکه‌ له‌ کاری سیاسیان له‌ ئه‌ورپا بگۆرن و له‌ جی به‌رزکردنه‌وه‌ی ره‌سمئ ئوجه‌لان و قسه‌ی زلی چه‌ک و گریلا و ره‌سمی ئوجه‌لان، هه‌رلپه‌رکی کوردی له‌ جاده‌ و به‌رکه‌نیسه‌وه‌ و به‌له‌دیکان و تا ناو دیسکۆکان کچ وکوڕی کورد هانده‌ن که‌ به‌ هه‌ڵپه‌رکی سه‌رنجی مرۆڤ ئه‌ورپی راکێشن ونه‌ک هه‌ر تورک به‌ڵکو ناتو و که‌مپانی و بانگه‌ ئه‌ورپیه‌کان تاوانبارکه‌ی که‌ ئه‌وان له‌پشتی جه‌نسایدی کولتوری کوردیه‌وه‌ که‌ هه‌ڵپه‌رکیه‌. چوونکه‌ هه‌ڵپه‌رکی که‌ به‌لای چه‌پ و راست و بۆ پیشوا دواوه‌ و به‌رز بۆ ئاسمان و نزم بۆ زه‌وی ده‌چییت ئاماژه‌یه‌ به‌ خۆ به‌سته‌نه‌وه‌ی مرۆڤ به‌لای چه‌پ و راستدا وبۆ پێشه‌وه‌ چو ونه‌که‌ی به‌ ئاگایه‌ له‌ رابردو داهاتوو م به‌زبوون و نزمبوونه‌وه‌ خۆ به‌ستنه‌وه‌یه‌ به‌ سروشت وکه‌ونه‌وه‌ . جا له‌ ئیستا دا ئه‌م کولتور له‌ ناو ده‌بریت. گه‌ر په‌که‌که‌ کار له‌سه‌ر ئه‌و بکات ئه‌و بڕوا ده‌که‌م سه‌دان هه‌زارن ئه‌ورپی دهبنه‌ دوست و ئه‌وسا ناتۆ و کومپانیه‌ گه‌ورکان شه‌رمه‌زار ده‌کرین و تورک که‌ وه‌کو سه‌گ له‌سه‌ر لاکی گه‌لی ناوچه‌ ده‌ژی و پارێزه‌ری بۆریه‌ نه‌وته‌کان ده‌کات له‌و نازی باڵا ده‌ستیه‌ هه‌ر له‌و ڕیگه‌یه‌وه‌ ده‌که‌ویت. جا من له‌ ئه‌ورپاش به‌ براده‌رانی کورد هه‌ر ئه‌و ده‌ڵیم. ئیمه‌ وه‌کو کورد کولتوری هه‌رکه‌ستکمان هه‌یه‌ که‌ سه‌ر رێگه‌ی خۆی بیت و ئه‌و کولتورش بڕ بڕه‌ی به‌گریمان بوو و چاکه‌ زیاتر و به‌رپرسیارانه‌ تر سه‌رکرده‌کانی کورد به‌ باڵی ئازایه‌تی و سورچاکی خۆیاندا بڕوان و به‌ جدی سه‌یرکه‌ن که‌ چی ئه‌وانی راگرتووه‌ خسمه‌تی بکه‌ن وه‌کو له‌وه‌ی کویخایه‌تی ده‌که‌ن
وریا ئه‌مین
 كاك دیاری‌ ده‌ستخۆش به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێت دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جه‌میل بایك بكه‌یت.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ