دیمانه: دیاری محه‌مه‌د
ئه‌و وه‌ك دكتۆرێك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كورده‌كان به‌هۆی جه‌نگه له هه‌رێمی كوردستان بووه و ماوه‌ی دوو ساڵ له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ته‌وه و فێری زمانی كوردیش ببوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی 25 ساڵه نه‌هاتۆته كوردستان زمانی كوردی تاڕاده‌یه‌ك بیرچۆته‌وه، ئێستاش به‌رپرسی كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسایه له هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به هۆكاری كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه له شاری هه‌ولێر و پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌كه‌دا و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسیارێكی گرنگی تر سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ دكتۆر فرێدریك تیسۆ سازداوه...
سبه‌ی: بوونی هه‌رێمێكی ئارام له‌ناو عێراقێكی پڕ له‌ململانێ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
فرێدریك تیسۆ: پێش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ڕێز بهرناد كۆشنێنهر لێره بوو قسه‌یه‌كی كرد له‌وانه‌یه تۆش بیستبێتت كه وتی كوردستان ئارامی پتره له جێگاكانی تر، به‌ڵێ كوردستان ئارامی زیاتره ئێمه ده‌بینین لێره خه‌ڵك خانوو دروست ده‌كه‌ن به ئازادی دێن و ده‌چن بۆیه فه‌ره‌نسا هیواخوازه كه كوردستان به‌شداری بكات له ئارامكردنه‌وه‌ی عێراق فه‌ره‌نساش به‌شدار ده‌بێت له بنیادنانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا، ئه‌وه‌ش روونه كه بوار هه‌یه له‌هه‌ندێ شت‌دا كه كوردستان ببێته مۆدیل بۆ هه‌موو عێراق.
سبه‌ی: به‌ڕای تۆ، ئایا كورد توانیویه‌تی وه‌كو پێویست سود له ئه‌زمونی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی وه‌ربگرێت له‌بواری سیاسی و ئابووریدا؟
فرێدریك تیسۆ: له1991 كه هێڵی دژه فڕین دامه‌زرا كوردستان توانی پارێزگاری له‌خۆی بكات له هه‌رێمه‌كانی تر زیاتر پێش بكه‌وێت لێره واته له كوردستان ئارامی زیاتره وه‌كو له شوێنه‌كانی تر ئێمه هیواخوازین ئه‌و ئارامیه و ئهمنیهتهتان بۆ بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌و ئارامی و ئه‌منیه هه‌روه‌كو وتم كوردستان ده‌كاته مۆدیل بۆ هه‌موو عێراق.
سبه‌ی: پێت وایه چه‌سپاندانی سیسته‌می فیدڕاڵی كێشه سیاسی و مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات؟
فرێدریك تیسۆ: ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه دانراو عێراقیه‌كانیش ده‌نگیان بۆدا تیایدا هاتووه كه ده‌بێت فیدراڵیه‌ت له‌ناو ده‌ستوردا بچه‌سپێت، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش مه‌به‌ستمانه كه بۆی هاتوین ئه‌وه‌یه كه بهشداربێن له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق هه‌روه‌كو له پرسیاره‌كه‌ی تۆشدا هاتبوو هه‌موو حیزب و لایه‌نه عێراقیه‌كان فیدڕاڵیه‌ت به باشترین چاره‌سه‌ر ده‌بینن بۆ عێراق.
سبه‌ی: ئایا فره‌نسا پێشبینی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای عێراقی ده‌كرد بۆیه دژی ڕووخانی سه‌دام بوو؟
فرێدریك تیسۆ: ئه‌مه پرسیارنیه و ناكرێت قسه بۆ ئه‌گه‌ر بكه‌یت به‌ڵێ تاكو ئێستاش فه‌ره‌نسا دژی جه‌نگه، چونكه هه‌ركاتێك جه‌نگ هه‌بێت كوشتن و بڕین هه‌یه بارودۆخی كۆمه‌ڵگه نائارام ده‌بێ و ده‌بێت به دوو پارچه هه‌میشه وابووه.
سبه‌ی: ئایا فه‌ره‌نسا پڕۆژه‌ی خۆی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه‌ی له‌ناو عێراقدا؟
فرێدریك تیسۆ: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نسا بڕیاری دا كونسوڵیه‌ی خۆی له هه‌ولێر بكاته‌وه مه‌به‌ستی له‌وه بوو تاوه‌كو بتوانێ به‌شداربێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆیی ئه‌و ولاَته دیاره جه‌نابی كۆشنێنهر چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا وتی: نوسینگه‌یه‌كیش له به‌سره ده‌كاته‌وه به‌گشتی ئێمه كارده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ دهسهلاَتدارانی عێراق هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان تاوه‌كو بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له‌ناو وڵات‌دا هه‌ن ئێمه له‌به‌رنامه‌مان دایه له مه‌یدانی ئابووری و به‌رهه‌مێنان و رۆشنبیری و هاتوچۆ له‌نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسا رۆڵ بگێڕین به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه جه‌ژنێك له كوردستان رێكده‌خه‌ین جه‌ژنی موزیك بێگومان فه‌ره‌نسا گرینگیه‌كی زۆر به وڵات ده‌دات له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌و جه‌ژنه ده‌گێڕین، چونكه ده‌زانین موزیك ئامێرێكی ئاشتیانه.
سبه‌ی: وه‌كو ئاگاداریت پێش ئه‌وه‌ی ئێوه كونسوڵخانه بكه‌نه‌وه و دواتریش توركیا و ئێران به‌رده‌وام له بۆردومانی سنوره‌كانی كوردستان؟ ئایا ئێوه له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵوێست نیشان ده‌ده‌ن؟
فرێدریك تیسۆ: هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا روونه و هه‌موو كاتێك ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه كه دژی جه‌نگه و هه‌موو هه‌وڵێكیشی بۆ ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له رێگه‌ی ئاشتیانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه جه‌نگ هیچ چاره‌سه‌رێكی پێنیه هه‌ڵوێستی ئێمه و هه‌ڵوێستی ئه‌وروپاش زۆر روون و ئاشكرایه له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی له رۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست هه‌یه زۆر زه‌حمه‌ته به جه‌نگ چاره‌سه‌ریان بكرێت، ته‌نها رێگه‌ی سیاسی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سبه‌ی: به‌ڕای تۆ هیچ پێشنیارێكی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه؟
فرێدریك تیسۆ: به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته ده‌ستور جێبه‌جێ بكرێت و ده‌سته‌یه‌ك له un ئێستا دیراسه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه پێویسته دیالۆگ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌بێت هه‌روه‌كو بێرناد كۆشنه‌ر وتی: ئێمه باوه‌ڕمان به لێهاتووی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه و پێمانوایه هه‌ڵكردنی ئاگر له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك دانیه كێشه‌ی كه‌ركوكیش له‌ناو ده‌ستوردا چاره‌سه‌ری بۆ دانراوه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانیش بیرله‌وه بكه‌نه‌وه كه به‌شێوه‌ی دیموكراتیانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن.
سبه‌ی: مه‌به‌ستتان چیه له‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه له هه‌ولێر؟
فرێدریك تیسۆ: ده‌توانم مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كونسوڵخانه‌یه له دووخاڵدا روون بكه‌مه‌وه:
1) مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه به‌شداربین له بنیادانانهوهی بناغه‌ی وولاَت له بواری سیاسی و ئارامیدا.
2) ئامانجمان ئه‌وه‌یه له كوردستان له بواری بازرگانی و ئابووری و به‌رهه‌مهێنان و رۆشنبیری و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسیشم كردن چه‌ندین پڕۆژه‌مان هه‌یه، ئێمه ده‌خوازین هاوكاری كوردستان بكه‌ین.