دیمانه‌
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌




Monday, September 1, 2008
 
     

دیمانه‌: به‌هادین یوسف
د. نوری تاڵه‌بانی پێیوایه‌ راگه‌یاندنی‌ فیدراڵیزم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، ده‌بوو بڕیارێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌دوادا بدرێت، كه‌ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حوكمڕانیكردنه‌ له‌ كوردستاندا به‌دانانی‌ ده‌ستوور، بۆ ئه‌و به‌شه‌ رزگاركراوه‌ی‌ كوردستانه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌موكورتی‌ له‌پرۆژه‌ی‌ ده‌ستووری‌ ساڵی‌ 2006دا هه‌یه‌، هه‌ڵه‌ی‌ نایاسای له‌كاتی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كراون، لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌ژووری‌ داخراودا كاره‌كانی‌ ئه‌نجامداوه‌، له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ كه‌ به‌هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ دیاری‌ نه‌كرابوو، به‌ڵكو ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ده‌ستنیشانی‌ كردبوو، له‌ ئه‌یلولی‌ 2006ه‌وه‌ تا كۆتایی‌ حوزه‌یرانی‌ 2008 هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه‌ بۆ ته‌ماشاكردنی‌ ئه‌و پێشنیازانه‌ی‌ له‌لایه‌ن چه‌ندین ڕێكخراوی‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نی‌‌و كه‌سانی‌ پسپۆڕو شاره‌زا بۆ لیژنه‌كه‌یان ناردبوویان به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌.

* به‌بوونی ده‌ستوور ده‌كرێت بڵێین، كورد چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌؟ چه‌ند په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته‌كه‌مان شه‌رعییه‌تی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟
د. نوری تاڵه‌بانی: په‌سه‌ندكردنی‌ سیستمی‌ فیدراڵی‌ له‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 1992 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ بووه‌ هۆی‌ دامه‌زراندنی‌  قه‌واره‌ێكی‌ سیاسی‌(دێ‌ فاكتۆ) له‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ رژ ێمی‌ به‌عسدا نه‌بوون.  ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بوون رێكنه‌خرابوون، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی‌ ده‌ستتێوه‌ردانی‌ پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ كاروباریان‌و ده‌ستتێوه‌ردانی‌ به‌شێك له‌و دامه‌زراوانه‌ له‌ كاروباری‌ ئه‌وانی‌ دیكه‌دا،  بۆ نموونه‌، په‌رله‌مانی‌ هه‌رێم كه‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ یاسادانانه‌ له‌گه‌ڵ‌ چاودێریكردنی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت، ده‌ستی‌ ده‌خسته‌ ناو كاروباری‌ حكومه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ناكۆكی‌ لێپه‌یدا ده‌بوو.  حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان تا ده‌هات زیاتر ده‌ستیان ده‌خسته‌ ناو كاروباری‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌وه‌، جاروبار له‌ جیاتی‌ په‌رله‌مان بڕیاریان ده‌دا، تا راهاتن‌و ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ بوو به‌كارێكی‌ ئاسایی‌!  بوونی‌ ده‌ستوور تاڕاده‌یه‌كی‌ زۆر چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ ده‌كرد ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌یڕه‌ویان به‌ ده‌ستووره‌وه‌ بكردبایه‌،  ڕاگه‌یاندنی‌ فیدراڵیزم وه‌ك سیستمی‌ حوكمڕانیكردن ده‌بوو بڕیارێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌دوادا بدرێت، كه‌ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حوكمڕانیكردنه‌ له‌ كوردستاندا به‌دانانی‌ ده‌ستوور بۆ ئه‌و به‌شه‌ رزگاركراوه‌ی‌ كوردستانه‌،  هه‌موو ده‌زانین له‌ ده‌ستووری‌ عێراقی‌ ساڵی‌ 1925ه‌وه‌ تا ئه‌و ده‌ستووره‌ی‌ له‌ساڵی‌ 2005دا په‌سه‌ندكراوه‌، سیستمی‌ حوكمڕانیكردن له‌ عێراقدا سه‌نتراڵیزم بووه‌.  ئه‌و بإیاره‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌بوو بڕیارێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌دوادا بدرێت به‌په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستوور بۆ هه‌رێم، تێیدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كان وه‌ك په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری دیاری‌ بكرێن‌و رێكبخرێن، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی‌ ماف‌و ئه‌ركه‌كانی‌ هاووڵاتییان.  ده‌ستوور شێوازی‌ حوكمڕانیكردن دیاری‌ ده‌كات، كۆمارییه‌ یان پاشایه‌تی‌، دیموكراسییه‌ یان دیكتاتۆری‌، فره‌ حیزبییه‌ یان تاكه‌ كه‌سی‌، له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ ماف‌و ئه‌ركی‌ هاووڵاتییان‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی‌ حوكمی‌ وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

ده‌ستوور یاسایه‌، به‌ڵام یاسایه‌كی  باڵایه‌، ئه‌و یاسانه‌ی‌ كاریان پێ ده‌كرێت پێویسته‌ له‌حوكمه‌كانی‌ ده‌ستوور ده‌رنه‌چن،  به‌ڵام بوونی‌ ده‌ستوور ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت یاسا سه‌روه‌ره‌و رێز له‌مافه‌ سیاسی‌‌ومه‌ده‌نی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ هاووڵاتییان له‌و وڵاته‌دا ده‌گیرێت، له‌چه‌ندین ده‌وڵه‌تی‌ دیكتاتۆریدا ده‌ستوور به‌ده‌سته‌واژه‌ی‌ جوان‌و وشه‌ی‌ بریقه‌دارو مادده‌ی‌ رووكه‌شی‌ كه‌باس له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ‌و رێزگرتن له‌ حوكمی‌ یاسا ده‌كه‌ن پإكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌ومافانه‌ پێشێل ده‌كرێن، یان كاریان پێ‌ ناكرێت. 

یه‌كه‌م پرۆژه‌ی‌ ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 1992دا ئاماده‌م كرد، پرۆژه‌كه‌ به‌سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بڵاوكرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ راوسه‌رنجی‌ خۆیان ده‌ربڕن‌و سوودیان لێوه‌ربگیرێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌. له‌ ته‌مووزی‌ 1992دا ده‌سته‌یه‌كی‌ یاسای‌ باڵا به‌ بڕیاری‌ په‌رله‌مان دامه‌زرا، كه‌ خۆیشم یه‌كێك بووم له‌ سێ‌ ئه‌ندامه‌كه‌ی‌، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ به‌وردی‌ به‌ پرۆژه‌كه‌دا چووه‌وه‌و پاشان به‌دوا شێوه‌ی‌ به‌نووسراوێكی‌ فه‌رمی‌ ناردمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌ردوو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار. خه‌ڵكێكی‌ زۆر هه‌تا له‌ناو په‌رله‌ماندا داوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستووریان ده‌كرد، به‌ڵام هیچ كارێكی‌ له‌سه‌ر نه‌كرا، له‌و ده‌مه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ داوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستوور له‌ناوه‌وه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان كراوه‌، به‌ڵام هه‌رێمی‌ كوردستان به‌بێ‌ ده‌ستوور حوكمكراوه‌.

* پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی، كورد ده‌توانێت به‌ ده‌ستوور سنووری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی دیاری‌ بكات‌و بڕیار له‌ چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌ بدات، كه‌ ئێستا به‌ ناوچه‌كانی جێی ناكۆكی ناسێنراون؟
د. نوری تاڵه‌بانی: وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆكردووه‌، له‌ساڵی 1992دا په‌رله‌مانی‌ كوردستان سیستمی‌ حوكمڕانیكردنی‌ له‌ عێراقدا تێكشكاندووه‌ به‌راگه‌یاندنی‌ سیستمی‌ فیدراڵی‌، ئه‌و بڕیاره‌ به‌لای‌ منه‌وه‌ له‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌وره‌تر بوو، چونكه‌ فیداڵیزم بۆ هه‌موو عێراقه‌، به‌ڵام ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان بوو. په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌و ده‌مه‌وه‌ ده‌یتوانی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان په‌سه‌ندبكات، ئه‌و ده‌ستووره‌ش له‌كاتی‌ شه‌إی ده‌ستووریمان له‌به‌غدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی‌ كوردستان‌و چه‌سپاندنیان له‌ ده‌ستووری‌ عێراقدا ده‌بووه‌ بنه‌مای‌ داواكاریه‌كانمان.

دواخستنی په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستووری‌ كوردستان، تا په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستووری‌ عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌بوو، ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئایا ده‌كرێت ده‌ستووری‌ په‌رله‌مان پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ كوردستان بۆسه‌ر سنووری‌ هه‌رێم په‌سه‌ند بكرێت؟  لێره‌دا به‌بیر ئه‌و كه‌سانه‌دا دێنمه‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێن پێویسته‌ په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستووری‌ هه‌رێم دوابخرێت بۆ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان‌و ده‌ڵێم یه‌كه‌م ده‌ستووری‌ عێراق له‌ ته‌مووزی‌ 1925دا په‌سه‌ندكراوه‌، ویلایه‌تی‌ موسڵ‌ به‌فه‌رمی‌ له‌ مانگی‌ دیسه‌مبه‌ری‌ 1925 به‌بڕیارێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر سنووری‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق، كه‌ له‌ ساڵی‌ 1921 له‌هه‌ردوو ویلایه‌تی‌ به‌غداو به‌سره‌ دروستكرابوو، دانیشتوانی‌ ویلایه‌تی‌ موسڵ‌ به‌شدارییان له‌په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستووری‌ عێراق نه‌كردبوو، چونكه‌ ئه‌و ده‌ستووره‌ پێشتر ده‌نگی‌ له‌سه‌ردرابوو، ئه‌و ده‌مه‌ی‌ كه‌ دانیشتووانی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ كوردستان بڕیار به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌و مانایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ سیستمی‌ حوكمڕانیكردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان قبووڵ‌ كردووه‌ به‌ ده‌ستووریشه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ستووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كرێت، پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌و بۆچوونه‌م ده‌مێكه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ بۆچوونی‌ چه‌ند یاساناساێكی‌ ناو لیژنه‌ی‌ ده‌ستوورییه‌، هه‌رئه‌وانیش بوون ده‌یانگوت ده‌ستووری‌ هه‌رێم ده‌بێت پاش ده‌ستووری‌ عێراق په‌سه‌ند بكرێت.

* وه‌كو پسپۆإێكی بواری ده‌ستووری، كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره‌ چییه‌؟ چ خاڵێك هه‌یه‌ پێویسته‌ له‌ ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێبدرێت؟ 
د. نوری تاڵه‌بانی: كه‌موكورتی‌ له‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستووری‌ ساڵی‌ 2006دا هه‌یه‌، هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی له‌كاتی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كراون، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا باسیان لێنه‌كرابێت، چونكه‌ لیژنه‌كه‌ له‌ ژووری‌ داخراودا كاره‌كانی‌ ئه‌نجامداوه‌. له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌و له‌سه‌ر پێشنیازی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ كه‌ به‌ هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ دیاری‌ نه‌كرابوو، به‌ڵكو ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان ده‌ستنیشانی‌ كردبوو، بڕیاردرا هیچ ئه‌ندامێك مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ‌ میدیادا سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ گفتوگۆ بكات، له‌ حوزه‌یرانی‌ 2006دا پرۆژه‌كه‌ ئاماده‌كرا به‌ زمانی‌ عه‌ره‌بی‌، ئه‌ركی‌ وه‌رگێڕانی‌ ماده‌كانی‌ نه‌ك (دیباجه‌)‌و (یاداشتی‌ روونكردنه‌وه‌ی‌) كه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ خۆی‌ ئاماده‌ی‌ كردبوو، به‌ منیان سپارد، له‌كاتی‌ پشووی‌ هاوینی‌ په‌رله‌ماندا ئه‌و كاره‌م ته‌واوكرد، پرۆژه‌كه‌م به‌ چاپكراوی‌ له‌ 1ی‌ ئه‌یلولی‌ 2006دا دایه‌وه‌ به‌ لیژنه‌كه‌، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ له‌وكاته‌ی‌ خه‌ریكی‌ ئه‌و كاره‌ بووم، لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ له‌ رۆژانی‌ 20و 21ی‌ ئابی‌ 2006 كۆبوونه‌وه‌ی‌ كردبوو، تێیدا ده‌ستكاریی‌ نزیكه‌ی‌ 22 ماده‌و بڕگه‌ كرابوو به‌بێ‌ ئاماده‌بوونی‌ نزیكه‌ی‌ سێیه‌كی‌ ئه‌ندامانی‌! پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا هۆی‌ په‌له‌كردنی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و ده‌ستكارییه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ له‌كاتی‌ پشووی‌ په‌رله‌ماندا چین؟ ئایا نه‌ده‌كرا 10 رۆژی‌ دیكه‌ چاوه‌إێی‌ بكردایه‌، تا به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌موو ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ ئه‌و ده‌ستكاریانه‌ بكرابان؟ ئه‌و ده‌ستكاریانه‌ی‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ناو "نائاساییه‌" كراون، بوون به‌ ئه‌مری‌ واقیع‌و خرانه‌ ناو پرۆژه‌كه‌وه‌. نزیكه‌ی‌ دوو ساڵ‌، له‌ ئه‌یلولی‌ 2006ه‌وه‌ تا كۆتایی‌ حوزه‌یرانی‌ 2008، لیژنه‌ی‌ ده‌ستووری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نه‌كرد بۆ ته‌ماشاكردنی‌ ئه‌و پێشنیازانه‌ی‌ له‌لایه‌ن چه‌ندین رێكخراوی‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نی‌‌و كه‌سانی‌ پسپۆڕو شاره‌زا بۆ لیژنه‌كه‌یان ناردبوویان به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك پاش ده‌ستپێكردنی‌ پشووی‌ په‌رله‌مان، له‌ 1ی‌ ته‌مموزی‌ 2008 سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ كردووه‌، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ 7ی‌ ته‌مموزدا ئه‌نجامدراوه‌، وه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌ناو نائاسایی 20و 21ی‌ ئابی‌ 2006، كۆبوونه‌وه‌ی‌ "نائاسایی" 7ی‌ ته‌مموزی‌ 2008یش ده‌بێت به‌ ئه‌مری‌ واقیع، چونكه‌ له‌ ئێستاوه‌ باس له‌ ته‌واوكردنی‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌كه‌ ده‌كرێت‌و ئه‌و پرۆژه‌ ته‌واوكراوه‌ له‌ ئه‌یلولدا ده‌خرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی‌، جێگه‌ی‌ داخه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی خه‌ریكی‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستوور بووه‌، به‌وشێوه‌یه‌ ته‌عامولی‌ له‌گه‌ڵ‌ پێڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان كردووه‌، كه‌ له‌ ماده‌ی‌ 6ی‌ ئه‌و پێڕه‌وه‌دا باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی‌ په‌رله‌مان ده‌كات، نه‌ك لیژنه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌كانی‌، ئومێده‌وارم ئه‌و ده‌ستكاریانه‌ی‌ له‌ ئابی‌ 2006و ته‌مموزی‌ 2008دا كراون، به‌ بڕیاری‌ پێشوه‌خت نه‌كرابن، وه‌ك یاساناسێك كه‌ زیاتر له‌ 40 ساڵ‌ له‌م بواره‌دا كارم كردووه‌، ناتوانم كاری‌ نایاسایی قبوڵ‌ بكه‌م، بۆیه‌ بڕیاری‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له‌و لیژنه‌یه‌ له‌ 5ی‌ ته‌مموزی‌ 2008 پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كردووه‌. 

له‌ رووی‌ ناوه‌رۆكه‌وه‌ كه‌موكوڕی‌ له‌ پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه‌، لێره‌ ته‌نها ئاماژه‌ بۆ به‌شێكیان ده‌كه‌م، سه‌باره‌ت به‌ سیستمی‌ حوكمڕانیكردن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جیاوازیی‌ له‌نێو پرۆژه‌كاندا هه‌یه‌، له‌ پرۆژه‌ی‌ 1992دا پێشنیازكراوه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام له‌ هه‌ردوو پرۆژه‌ی‌ ساڵی‌ 2002و 2003دا پێشنیازكراوه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌و شێوازه‌ی‌ له‌ ده‌ستووری‌ عێراقدا دیاریی‌ ده‌كرێت، هه‌ڵبژێردرێت، به‌پێی‌ پرۆژه‌ی‌ ساڵی‌ 2006، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن دانیشتووانانی‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت، جیاوازیی دیكه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌شێوه‌ی‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق، چونكه‌ ته‌نها له‌ پرۆژه‌ی‌ ساڵی‌ 1992دا باس له‌ دامه‌زراندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ كراوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ رێككه‌وتنی‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌، له‌ پرۆژه‌ی‌ 1992دا به‌ موتڵه‌قی باس له‌ مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نووس بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان كراوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ردوو پرۆژه‌ی‌ 2002و 2006دا به‌و موتڵه‌قییه‌ باس له‌و مافه‌ ره‌وایه‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان نه‌كراوه‌، باس له‌ به‌كارهێنانی كراوه‌، به‌ڵام له‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دیاریكراودا، ئه‌گه‌ر له‌ پرۆژه‌ی‌ ساڵی‌ 2006دا باس له‌ به‌كارهێنانی‌ مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نووس به‌ موتڵه‌قی‌ نه‌كرابێت، هۆیه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌پاش په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستووری‌ عێراق ئاماده‌كراوه‌، له‌ ده‌ستووری‌ عێراقدا چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ "حه‌سری‌" له‌ ماده‌كانی‌ 109 تا 113 به‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ دراون، ده‌ستووری‌ هه‌رێم ده‌بێت پابه‌ندبێت به‌و ماده‌ حه‌سریانه‌وه‌. له‌ پرۆژه‌ی‌ ساڵی‌ 2006دا ماده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستووری‌ عێراق كراوه‌ته‌ بنه‌ما بۆ ده‌ستنیشانكردنی‌ سنووری‌ هه‌رێمی‌ كودستان، له‌كاتێكدا ئه‌و ماده‌یه‌ بۆ مه‌به‌ستێكی‌ دیكه‌ له‌ناو ده‌ستووری‌ عێراقدا داإێژراوه‌ كه‌ نه‌هێشتنی‌ ئاسه‌واری‌ سیاسه‌تی‌ به‌عه‌ره‌بكردنه‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌عسدا بوون.

* ئه‌م پرۆژه‌ ده‌ستووره‌ی ئێستا ده‌توانێت مافی هه‌موو دانیشتووانی هه‌رێم به‌ هه‌موو ره‌گه‌زو ئایین‌و نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانه‌وه‌ مسۆگه‌ر بكات‌و زامنی پێكه‌وه‌ژیان ده‌سته‌به‌ر بكات، هه‌روه‌ها هه‌رسێ‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێمیش  لێك جیابكاته‌وه‌؟
د. نوری تاڵه‌بانی: پێویسته‌ مافی‌ دانیشتووانی‌ هه‌رێم به‌ هه‌موو ره‌گه‌زو ئایین‌و نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانیه‌وه‌ له‌و پرۆژه‌یدا دابین بكرێن، باشترین رێگه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ لیژنه‌كه‌ بیروڕا بگۆڕێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ نوێنه‌رانی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌و گوێ‌ له‌ بۆچوونه‌كانیان بگرێت به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتن به‌ خاڵی‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و پرۆژه‌یه‌دا به‌ روونی‌ داواكارییه‌كانیان له‌ چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ ده‌ستووریدا بچه‌سپێنن. سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كان‌و لێك جیاكردنه‌وه‌یان، ئه‌وه‌ به‌نده‌ به‌و سیستمه‌ی‌ ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ حوكمڕانیكردن له‌ كوردستاندا، سیستمی‌ وه‌زاری‌ ده‌بێت یان سه‌رۆكایه‌تی‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ جیابكرێنه‌وه‌و رێگه‌ به‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ یه‌كێكیان له‌ ده‌سه‌ڵات‌و كاروباری‌ ئه‌وی‌ دیكه‌یان نه‌درێت، چونكه‌ ئه‌و پره‌نسیپه‌ بووه‌ به‌ یه‌كێك له‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ دیموكراسی‌، پێویسته‌ له‌ ده‌ستووردا به‌ روونی‌ دابڕێژرێت.          


 
پرۆفایل:
د. نوری‌ جه‌میل محه‌مه‌د تاڵه‌بانی‌
- له‌ ساڵی 1937 كه‌ركوك له‌دایكبووه‌، هه‌ر له‌وێ‌ خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی‌‌و ناوه‌ندیی‌‌و دواناوه‌ندیی‌ ته‌واوكردووه‌.
- به‌كالۆریۆسی‌ له‌ قانون له‌ زانكۆی‌ به‌غدا وه‌رگرتووه‌، پاشان له‌ فه‌ره‌نسا له‌ زانكۆی‌ پاریس دكتۆرای‌ ده‌وڵه‌تی‌ له‌ قانون له‌ 26ی‌ حوزه‌یرانی‌ 1968دا وه‌رگرتووه‌.
- له‌ ساڵی‌ 1992دا یه‌كه‌م پرۆژه‌ی‌ ده‌ستووری‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌كردووه‌.
- له‌ ناوه‌إاستی‌ ساڵی‌ 2004دا بووه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان.
- ئێستا ئه‌ندامێكی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌و لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ڕزگار ميرسەيدی
 ٠٠ئه‌مەريكای باكور٠٠ئۆتاوا بەڕێز داڕێژەری پەڕڵەمێنتو، دەستورو،ياسادانان دكتۆر نوری تاڵەبانی ئه‌م كاتەت باش٠٠دەستخۆش بۆئه‌م زانياريانە كەلە وێب سايت سبەی بڵاوت كردەوە لەسەر دەستورو ياسای پاڕڵمانی كوردستان٠واپێدەچێت كەلە پاڵمان كەس بەكەس نييە ،هەركلێشەيەكی دەستورئامادەبكرێ بۆبەرەوپێش بردنی ياسای كوردستان لەلايەن كەسانی پسپۆرو بەئه‌زمونی وەك جەنابت ئه‌رقەلەيەكی دەخەنە پێش،چونكە بەدڵنياييەوە هەرگۆڕانكاريەك كەلەدەستوردا هەوڵی بۆبدەيت،بێگومان لەبەرژەوەندی كورد دايەو،لەبەرژەوەندی كورد تەواو دەبێت،نەوەك لەبەرژەوەندی حزب!!،لەوڵاتانی پێشكەوتو بەدوای كەسانی وەك جەنابت وێڵن كەمافو،دەستوری ياسايي ميللەتيان بۆدابڕێژی،بەشانازيەوە،كەچی جێگای داخە،لەناوميللەتو پەڕڵەمانە شلوشۆقكەی ئێمە قەدرت نازانين٠دواقسەم بۆت كاك نوری كەلەنزيكەوە باش دەتناسمو،باش دەمناسی دەڵێم خوداقەوەتت بدات،كەسانی پسپۆڕی وە ك جەنابتان كەله ناو پاڕڵمان بووين چەندساڵە،لەگەڵ كەسانێكیتر كەهەر خوێندەواريشيان نييە!!!ياتيايانداهەبووەو هەيە،كەئه‌وكاتی سەدامی جەلاد كەكورديان ئه‌نفال دەكرد چەپڵەيان بۆسەددام لێدەدا ماستاوچيەكانن،حزب تەعينى كردون!!كەچی ئێستالەناوپاڕڵمانی كوردستانن لەسەر يەك كورسی دادەنيشن،هەدەبێت بڵێم خوا قەوەتتانبدات كاك نوری،لەكۆتاييدا هيوای سەركەوتنت بۆدەخوازم٠
soran
 باشه‌ بۆ بلاوی ناکه‌نه‌وه‌ ئیوه‌ش که‌وتنه‌ سانسۆر کردن ؟،ئه‌م به‌رێزه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی دۆسیی که‌رکوکو خانه‌قین ئیستا زۆر دره‌نگه‌ هاتوه‌ ده‌یه‌ویت خۆی له‌و به‌رپرسیاریته‌ بدزیته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ قه‌د خاکی ده‌وله‌تی کویت ئه‌رز له‌ده‌ست کورد ده‌رچو ئه‌ به‌ریزه‌ قانونیا نه‌ چه‌ند ساله‌ خه‌ریکی چین؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سيروان
 ده‌ستت خۆش دكتۆر گیان، نازانم له‌م وڵاته‌دا بۆچی‌ گوێ له‌كه‌سانی‌ پرۆفیشناڵ‌و زاناكان‌و رۆشنبیره‌ نیشتمانییه‌كانی‌ ناگیرێت. دڵنیام رۆژێك دادێت ده‌ستی‌ خۆیان ده‌گه‌زن له‌و ئه‌زمونه‌ی‌كه‌ تێده‌په‌رێنن به‌نه‌زانی‌، تۆی‌ به‌رێز بێ‌ خه‌م به‌ كه‌ پشتیوانت له‌ئاینده‌ زۆرتر ده‌بێت‌و مێژووش ره‌حم به‌كه‌س ناكات.
سۆران که‌رکوکی
 به‌ریز دکتور نوری به‌راستی ماندوبونت دیاره‌ هه‌میشه‌ ئاواته‌ خوازم که‌ له‌ کوردستان نه‌مونه‌ی وه‌ك جه‌نابت زوربونایه‌ جونکه‌ به‌راستی کاره‌کانت هیج کات بۆ به‌رژوندی نه‌بوه‌ هه‌میشه‌ بۆ کوردستان بووه‌ به‌لام به‌داخوه‌ ئیستا که‌سانی حازر خور له‌ میدانن ،من هه‌میشي هه‌ست ئه‌کرد که‌ جه‌نابت ئه‌بوایه‌ سه‌روک پرلمان بویتایه‌ جونکه‌ له‌ بواری قانوندا زۆر شاره‌زایت به‌لام به‌داخه‌وه‌.
ازاد علی
 به‌ڕئز د.نوری تاله‌بانی ده‌ستی ماندوئتیت ده‌گوشم به‌ رای من پیشنیارو بۆچوونه‌کانی به‌ریز ( حاکم شئخ له‌تیف امین) چاره‌سه‌ری هه‌مووکئشه‌کانی ده‌ستوور ده‌کات به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بۆ هه‌رئمه‌که‌ی خۆمان !
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ