سازدانی: رۆژنامه
سه‌باره‌ت به ره‌وشی كورد و بارودۆخی كورد له كوردستانی ئێران له ئێستادا و جیاوازیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له سه‌رده‌می "شا" له‌گه‌ڵ ئێستادا له رووی كولتووری‌و سیاسی‌و ئابوورییه‌وه و یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی تا چه‌ند مافه‌كانی كوردی له‌به‌رچاو گرتووه، هاوكات ئه‌و یاسایه له‌ئاست كورددا چۆن ئیشی پێكراوه، سیاسه‌تی حكومه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر كورد و ئه‌م پرسیارنه و چه‌ند پرسیارێكی تر رۆژنامه‌ی رۆژنامه ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ دكتۆر ساڵح نی‌ك به‌ختی گه‌وره یاساناسی كورد له ئێران‌دا سازداوه.
*با سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌مان به پرسیارێك له‌سه‌ر واقیعی كوردی له تاران‌دا ده‌ستپێبكه‌ین، كورد له‌كه‌یه‌وه له تاران نیشته‌جێ بوون‌و رێژه‌و پێگه‌و كاریگه‌رییان چه‌نده‌و چ كاتێك له بارودۆخێكی باش‌دا بووه؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: له راستیدا ئێستا كوردێكی زۆر له تاران‌دا ده‌ژین، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن نزیكه‌ی ملیۆنێك‌و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌سه‌و هه‌ندێك كه‌سی دیكه‌ش ده‌ڵێن له‌وه كه‌متره‌و پێنجسه‌د هه‌زار كه‌س ده‌بن، به‌ڵام به گشتی نزیكه‌ی حه‌وتسه‌د هه‌زار تا هه‌شتسه‌د هه‌زار كورد ئێستا له تاران نیشته‌جێن، ئه‌و كوردانه له سه‌رجه‌م شار‌و ناوچه‌كانی كوردستانه‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌و دوورگه كوردییانه‌ی كه له ئێران‌دا هه‌ن، هاتوون (مه‌به‌ست له دوورگه ئه‌و شوێنانه‌یه كه كوردی لێ ده‌ژی، به‌ڵام سه‌ر به خاكی كوردستان نین).
هه‌روه‌ك ئێوه‌ش ده‌زانن مێژووی كورد له سه‌رانسه‌ری جیهاندا په‌یوه‌سته به ئێرانه‌وه، ئێمه له ئێران بووین‌و له ئێران‌دا گهشهممان كردووه‌و په‌ره‌مان گرتووه، به‌ڵام به درێژایی مێژوو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دروستبوون‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست بووه، هه‌ركاتێك كێشه‌یه‌كیان له كوردستاندا بۆ هاتووه‌ته پێش‌و بۆیان سه‌ركوت نه‌كراوه، ده‌ستیان كردووه به راگواستنی كورده‌كان بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران، بۆ نموونه: مازنده‌ران، باكووری ئێران، كه‌لار ده‌شت (ئه‌وانه كورده‌كانی ده‌شتی كه‌لاری باشووری كوردستانن‌و كاتی خۆی هێناویانن بۆ ئێره)، یا له گیلاندا ناوچه‌یه‌كی لێیه ناوی "رودبار"ه كوردێكی زۆری لێده‌ژی، به هه‌مانشێوه له قوچان، له سیستان‌و بهلوچستانو "قوم"و زۆر شوێنی دیكه پإه له‌و كوردانه‌ی كاتی خۆی گواستوویاننه‌ته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه، زۆر كه‌س له‌و كوردانه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی باسمكردن له رابردوودا بۆیان گرنگ نه‌بووه كه كوردن، به‌ڵام ئێستا به‌پێچه‌وانه وه‌ك كورد خۆیان دهناسێننو ئه‌گه‌ر كارێكیشیان هه‌بێت، دێن سه‌ردانی ئێمه ده‌كه‌ن.
*جیاوازیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له سه‌رده‌می "شا" له‌گه‌ڵ ئێستادا له رووی كولتووری‌و سیاسی‌و ئابوورییه‌وه چۆنه؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: ده‌توانم بڵێم كورد له رووی ئابووری‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه ئێستا له سه‌رده‌می "شا" باشتره، هه‌رچه‌نده ره‌نگه ئۆپۆزسیۆنی كوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و قسه‌یان پێ ناخۆش بێت، به‌ڵام ئێستا باشتره، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "شا" كورده‌كانی له رووی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه ده‌چه‌وسانده‌وه‌و پێیوابوو كه ئێمه له ئێران‌دا ته‌نها فارسمان هه‌یه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌مان نییه‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌بێت له نه‌ته‌وه‌ی فارس‌دا بتوێنه‌وه، به‌م هۆیه‌وه ئه‌و ئازادییه‌ی كه ئێستا له رووی فه‌رهه‌نگییه‌وه كورد هه‌یه‌تی، له سه‌رده‌می "شا"دا نه‌یبوو، هه‌رچه‌نده كه ئێستاش ناوچه‌ی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌دا ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه‌و خزمه‌ت نه‌كراوه، واته ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ هی یه‌زدو شیراز‌و ئیسفه‌هان‌و... هتد به‌راورد ناكرێت‌و هه‌ر هیچ نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردستان وه‌زعی له جاران باشتره، چونكه ئه‌وكات سه‌رچاوه‌ی ئابووریی خه‌ڵك كشتوكاڵ‌و ئاژه‌ڵداری بوو، كه ئه‌ویش وه‌ڵامده‌ری گه‌شه‌ی رێژه‌یی خه‌ڵكی كورد نه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر له كورده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان به‌مه‌به‌ستی كاركردن روویانكرده ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه، ئه‌وانه له سه‌ره‌تادا وه‌كو كرێكاری بیناسازیی‌و... هتد ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كرێكارانه به‌ره‌به‌ره له ناوچه‌و شاره‌كاندا نیشتهجێبوونو به‌ره‌به‌ره چوونه ناو كارخانهكانهوهو پاشان ده‌ستیانكرد به بازرگانی‌و به‌وشێوه‌یه به‌شێكی زۆریان له‌و شوێنانه گیرسانه‌وه‌و نیشته‌جێبوون، به‌ڵام له سه‌رده‌می شادا ئه‌و رێژه‌یه كه‌متربوو، چونكه زیاتر له خه‌ڵكانی كارمه‌ندی دهوڵهتو نیزامییهكانو ئه‌و خوێندكارانه پێكهاتبوو كه بۆ خوێندن روویان كردبووه تاران‌و هه‌ندێك له شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ئێران. دیاره له سه‌رده‌می "شا"دا له هه‌ندێك بواری وه‌ك بواری نیزامی‌دا هیچ سنوورێك بۆ كورده‌كان نه‌بوو، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئه‌و رژێمه‌دا هه‌ندێك سنوور‌و كهموكوإی هه‌یه كه هیوادارین له داهاتوودا چاره‌سه‌ر بكرێن.
*ئه‌و كوردانه‌ی ئێستای ئێره له چ روویه‌كه‌وه به‌هێزو كاریگه‌رترن؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: له راستیدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كورده‌كان تا ئێستا جیا له‌و حیزبانه‌ی كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ن، حیزبێكی دیكه نییه كه بتوانێت كورده‌كان كۆبكاته‌وه‌و رێكیان بخات، ناتوانین به ئاسانی بڵێین كه له چ بوارێكدا قورساییان هه‌ست پێدهكرێتو كاریگه‌رن، كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا له دوو بواری جیاوازدا، واته له بواری كارمه‌ندی دهوڵهتو له بواری بازرگانیدا ئێمه له تاران خه‌ڵكانێكی زۆرمان هه‌یه كه له‌كاتی تایبه‌تدا ئه‌گه‌ر رێك‌بخرێن ده‌كرێت ئیشی باشیان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به ریكخراو یا ناوه‌ندێكی سیاسی هه‌یه كه بتوانێت رێكیانبخاتو له‌وبواره‌وه به قازانجی كورد ئیشیان له‌گه‌ڵ بكات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بڵێین نزیكه‌ی 1 ملیۆن كورد له تاران دهژینو 60% ده‌توانن له ده‌نگداندا به‌شداریی بكه‌ن، به‌و مانایه ده‌توانن شه‌شسه‌د هه‌زار ده‌نگیان ههبێتو ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره‌و ده‌توانین له‌و رێگه‌یه‌وه نوێنه‌ر بنێرینه په‌رله‌مانه‌وه، لێره‌وه ئه‌گه‌ر كورد نه‌توانێت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌نگ بهێنێت، ده‌توانێت له‌و ده‌نگانه كه‌ڵك وهرگرێتو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه هاوپه‌یمانییه‌تی پێك بهێنێتو كه‌ڵك له هێزی ئه‌وان وه‌رگرێت. من ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌و بابه‌ته دێنمه به‌ر باس‌و ئێمه له رابردوودا قه‌ت له‌و ئه‌لته‌رناتیڤه كه‌ڵكمان وه‌رنه‌گرتووه، بۆ نموونه ئێستا له‌نێوان باڵی ریفۆرمخواز‌و محافیزكارهكاندا ململانێ هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه حیزبێكی سیاسیمان له تاران هه‌بوایه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر كام له‌و باڵانه به‌ره‌مان پێكهێنابایه به‌و مه‌رجه‌ی رێژه‌یه‌كی دیاریكراوی نوێنه‌رانی پارله‌مان بۆ ئێمه بێت، پێموایه بۆ كورد ده‌ستكه‌وتی زۆر ده‌بوو.
دوو ساڵ پێش ئێستا كه ئه‌نجومه‌نی شاری تاران هه‌ڵبژێردرا، هه‌م له‌لایه‌ن باڵی ریفۆرمخواز‌و هه‌م له‌لایه‌ن باڵی محافیزكارهوه هه‌ندێك براده‌ر په‌یوه‌ندییان به من‌و چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه‌وه كرد‌و وتیان ئێوه وه‌رن كارێك بكه‌ن كورده‌كان ده‌نگ به ئێمه بده‌ن، ئه‌وكات پێم وتن یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئێوه زۆر دره‌نگ له‌و بواره‌وه په‌یوه‌ندیتان پێوه‌كردین، دووه‌م ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌نگ به ئێوه بده‌ین، ئێوه چی به ئێمه ده‌ده‌ن؟ ئایا ئێوه ئاماده‌ن له‌ناو كاندیدهكانتاندا نوێنه‌رو كاندیدی ئێمه‌ی تێدا بێت؟
به بۆچوونی من ئه‌وان ئه‌وكات ئه‌و بواره‌یان نه‌بوو ئه‌وه قبوڵ بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كێك له حیزبه سه‌ره‌كییه ریفۆرمخوازه‌كان قه‌ولی پێدام كه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و كاره بكه‌ین، ده‌توانین له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ناوچه‌كانی تاران‌دا بڕێك له كورده‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین‌و هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رێوره‌سمه جۆراوجۆرهكانتان هۆڵو ئیمكاناتی شاره‌وانیتان پێبده‌ین، به‌داخه‌وه ئه‌وكات به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌ی كه له‌ناو به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورددا هه‌بوو، سهرهإای ئه‌وه‌ی تازه‌ش دامه‌زرابوو، نه‌مانتوانی ئه‌و هه‌له بقۆزینه‌وه‌و جێبه‌جێ نه‌بوو.
*ئه‌و به‌ره‌یه ناوی چی بوو؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد، ئه‌و به‌ره‌یه له تاران دامه‌زرا، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ی چه‌ند كه‌سێك بووین كه "موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب" یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه، هه‌رچه‌نده كه دوای ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی كرد هه‌ندێك كه‌س ده‌یانوت ته‌نها ئه‌و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و به‌ره‌یه بوو، به‌ڵام به ته‌نها ئه‌و نه‌بوو به‌ڵكو كه‌سانی وه‌ك دكتۆر بایه‌زیدی مه‌ردوخی، من، موهه‌ندیس ئهدهبو چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه بووین، دوایی چه‌ند براده‌رێكی دیكه له شاره‌كانی دیكه‌وه هاتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی كورد تا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان فراوان بكه‌ینه‌وه.
*ئه‌وه له سه‌رده‌می خاته‌میدا بوو؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: نه‌خێر ئه‌وه له دواهه‌مین رۆژه‌كانی سه‌رده‌می خاته‌می‌و له راستیدا له یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا بوو، لێره‌وه هه‌رچه‌نده ئێمه نه‌مانتوانی له‌و بواره‌دا كه باسمانكرد كارێكی ئه‌وتۆ بكه‌ین، به‌ڵام ره‌نگه گه‌نجه‌كان بتوانن له داهاتوودا ئه‌وه بكهنو له‌و رێگه‌یه‌وه كاریگه‌ری خۆیان ده‌ربخه‌ن.
*ئه‌و به‌ره‌یه یه‌كه‌م رێكخراوی كوردی بوو له تاران‌دا؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌وره‌ی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی ئێران‌دا فراكسیۆنی نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌ماندا دروستبوو، هه‌رچه‌نده كه پێشتریش هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان وره‌یان به‌رزترو ده‌یانوێرا قسه بكهنو دهنگو باسی كوردستانیان بڵاوده‌كرده‌وه، ئه‌وكات ئه‌و یاسایانه‌ی كوردیان ده‌خسته چوارچێوه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و فراكسیۆنه‌وه ره‌خنه‌یان لێده‌گیرا، كه بۆ ده‌بێت كورد نه‌چێته ناو سه‌رجه‌م دامودهزگاو بۆ نابێت زۆر پۆستی باڵای ههبێتو... هتد، ئه‌وكات كه ئه‌و فراكسیۆنه له په‌رله‌ماندا پێكهات، هه‌موو نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مان ریفۆرمخواز بوون، له‌و سه‌رده‌مه‌دا من پێشنیازی ئه‌وه‌م كرد با ئێمه وه‌كو كه‌مینه كۆبینه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو‌و موتڵابۆكراو له‌باره‌ی كورد‌و كێشه‌كانی كورده‌وه راگه‌یه‌نراوێك بنووسین، هاوكات ئاوات‌و ئامانجه‌كانی كوردی تێدا باسبكهینو بڵاوی بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كوردیش بزانێت له رابردووش‌دا ئه‌گه‌ر هیچی نه‌كردووه زیاتر خۆی تاوانباره، دواتر كه ئه‌و پێشنیازه‌مان پێشكه‌ش كرد‌و تاووتوێكرا، هه‌ندێك له براده‌ران پێیانوابوو كارێكی درێژخایه‌نه‌و به‌تایبه‌ت خوالێخۆشبوو موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب وتی به جێگه‌ی ئه‌وه باشتره رێكخراوێكی كوردی دروستبكه‌ین، پاشان ئه‌و بیرۆكه‌یه دوای ئه‌وه‌ی ئیشی زۆر له‌سه‌ركرا، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ ساڵ له‌وه‌وپێش به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد دابمه‌زرێنین، له سه‌ره‌تاوه پێشوازییه‌كی زۆر له به‌ره كرا‌و یه‌كه‌م ساڵوه‌گه‌ری دامهزرانیشمان به به‌شداریی 600 كه‌س له كه‌سایه‌تییه كورده‌كانی كوردستانی خۆرههڵاتو خوراسانیشهوه به‌ڕێوه‌برد، هه‌تا ساڵی رابردووش به‌هۆی ئه‌وه‌ی من پارێزه‌ر بووم، به هاوكاریی دكتۆر مه‌ردوخی بهیاننامهكانم دهنووسیو ویسته‌كانی كوردم تێدا باسدهكردنو بڵاومان ده‌كردنه‌وه، لێره‌وه كه به‌هۆی پیشه‌كه‌مه‌وه سه‌ردانی زۆر شوێنم دهكردو وهدوویی كاری سیاسیی كورده‌كان ده‌كه‌وتم، هه‌ندێك گومانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد من له‌گه‌ڵ ئه‌و بهرهیهمو هاوكات پارێزه‌ریش بووم‌و زۆر له هاتوچۆدا بووم، نه‌مده‌توانی له‌و به‌ره‌یه‌دا بمێنمه‌وه‌و هاتمه ده‌رو به‌جێمهێشت، دیاره دوای ئێمه‌ش هاوڕێكانی دیكه‌مان هه‌ریه‌كه‌و به‌هۆی بارودۆخی تایبهتو مه‌رگی موهه‌ندیس ئه‌ده‌بیش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیتر ئه‌و به‌ره‌یه ئێستا ئیشێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه.
*ئێستا ئه‌و به‌ره‌یه ماوه؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: به‌ڵی ئه‌و به‌ره‌یه ماوه‌و وتهبێژهكهشی دكتۆر "بایزیدی مه‌ردوخی"یه، باشترین ئیشی ئه‌و به‌ره‌یه ئه‌وه‌بوو كه بۆ یه‌كه‌مجاره له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێرانداو هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤدا، ئه‌و په‌یماننامه نیونهتهوهییانهی كه ئێران له بواری مافی مرۆڤدا واژۆی كردبوون، ده‌یویست كار بۆ مافه‌كانی كورد له ئێران‌دا بكات، به‌ڵام ئێستا سهرهإای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌دا پهیوهندییو هاتوچۆمان هه‌یه، نازانم به‌ره‌یان به كوێ گه‌یاندووه، كه‌چی رووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ره، واته ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت له رۆژنامه‌و راگه‌یه‌نه‌كاندا به‌رجه‌سته بێته‌وه، زۆر لاوازه‌و شتێكی ئه‌وتۆیان لێ نابینرێت.
*به بۆچوونی ئێوه لاوازبوونی ئه‌و به‌ره‌یه بۆ فاكته‌ری ناوخۆیی‌و كێشه‌ی ناوخۆی به‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه یا په‌یوه‌ندیی به تین بۆهێنانێكی ده‌ره‌كییه‌وه هه‌یه؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: من پێموایه كاری سیاسی له ئێران‌دا زۆر دژوار‌و زه‌حمه‌ته، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار: یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران بواری سیاسه‌تیان زۆر به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان ته‌نانه‌ت له‌ناو خۆشیاندا بواره‌كه‌یان له‌و كه‌سانه‌ش ته‌سك كردووه‌ته‌وه كه له رووخانی رژێمی پێشوودا له ئیمام خومه‌ینی نزیك بوون، ئێستاش كه‌سانی وه‌ك ئاغای خاته‌می‌و ئه‌و كهسو رێكخراوانه‌ی پشتیوانی‌یان لێده‌كرد، یا هه‌ندێك كه‌سایه‌تی‌و مه‌لای ئایینی خاوه‌ن پێگه‌ی وه‌ك مونتهزهریو... هتد، بواری سیاسی‌یان زۆر لێ بچووك كراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وانه‌ش ئه‌و گروپانه‌ی موسوڵمانن، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای ئیسلامی چالاكی ناكه‌ن، وه‌كو "به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ی"و "بزووتنه‌وه‌ی ئازادی"، له‌و بواره‌وه زۆر زیاتر ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه. لێره‌وه له كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌و چه‌شنه‌دا، به‌ره‌یه‌كی سیاسیی كوردی دابمه‌زرێنی كه هه‌ر ناوه‌كه‌ی سێ وشه‌ی زهقو قه‌به‌ی تیدابێت، واته "به‌ره"، "یه‌كگرتوو"، "كورد"، ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه هه‌ر به‌داخه‌وه كاتی خۆی كه كه‌مال ئه‌تاتورك بنێشتی جیاخوازیی دهجاویو پاشان تفی كرده ده‌می ره‌زا شاوه، ئه‌ویش زۆری دووپاتكرده‌وه‌و ئه‌و كولتووره له ئێران‌دا جێكه‌وت، لێره‌وه كه‌شوهه‌واكه وای لێهات كه هه‌ركاتێك كورد داوای مافی خۆی بكات، ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه ده‌یه‌وێت جیابێته‌وه‌و جیاییخوازه، كه‌چی ئێمه سوێندمان بۆ خواردوون كه ئێمه خۆمان به ئێرانی دهزاننو له هه‌موو ئێرانییهك زیاتر خۆمان به ئێرانی ده‌زانین‌و پێشمانوایه كورد له هه‌ر شوێنێكی دنیا بێت به ره‌گه‌ز ئێرانییه، ئێمه‌ش ئامانجی جیابوونه‌وه‌مان نییه‌و بیریشی لێناكهینهوهو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا مافه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر بێت، ده‌مانه‌وێت له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی‌و ئابووری‌و فه‌رهه‌نگیی ئه‌و وڵاته‌دا بهشداربینو پارێزگاریی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆمان بكه‌ین، دیاره ئه‌وه شتێك نییه كه ئێوه به دیاریی بیده‌ن به ئێمه، به‌ڵكو هی خۆماننو ده‌مانه‌وێت بیپارێزین، ته‌نانه‌ت له ته‌واوی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیادا پاره ده‌ده‌ن به كه‌مینه‌كان تا بمێننه‌وه، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له ئێران‌دا بمێنینه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان به‌نیسبه‌ت ئێمه زۆر ههستیارو دردۆنگ بوون، هه‌ربۆیه‌ش به‌ره نه‌یتوانی به‌و جۆره كه ده‌بێت ئیش بكات‌و خۆی ده‌ربخات.
*كه‌واته به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد فشاری له‌سه‌ربوو؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: له راستیدا با ئێمه زۆریش له‌و بواره‌وه زێده‌ڕۆیی نه‌كه‌ین، ئه‌وكات كه من به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییهكانو به‌رپرسی چاپه‌مه‌نی بووم، زۆر تینمان بۆ نهدههێنراو چالاكیی‌و راگه‌یه‌نراوو به‌رهه‌مه‌كانیشمان له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوده‌كرانه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆم هه‌م رۆژنامه‌نووس بووم هه‌م كاتێك كێشه‌یه‌كی یاساییان بۆ ده‌هاته پێش، پارێزه‌ری زۆربه‌یان بووم، لانیكه‌م به‌شێكی زۆر له راگهیهنراوهكانیان بۆ بڵاوده‌كردینه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو له ده‌ره‌وه بوونمان هه‌بوو، كه‌چی دوای مه‌رگی موهه‌ندیس ئهدهبو دوای ئه‌وه‌ش من له‌و پۆستانه‌دا نه‌مام، به‌ره هه‌م به‌هۆی تین بۆهێنانی دهرهكیو هه‌م به‌هۆی گیروگرفتی ناوخۆیی نه‌یتوانی به باشی كاربكات‌و راگه‌یه‌نراوه‌كانی بڵاوبكاته‌وه، ئێستاش له وێب سایتی خۆیان به‌یاننامه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
*یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی تا چه‌ند مافه‌كانی كوردی له‌به‌رچاو گرتووه‌و ئه‌و یاسایه له‌ئاست كورددا چۆن ئیشی پێكراوه؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: یاسای بنهإهتی ئێران ناوی هیچ یه‌ك له كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌هێناوه، بۆ نموونه وه‌كو یاسای عێراقی سه‌رده‌می سهدامو دوای سه‌دام نییه كه ده‌ڵێت عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی واته له كورد‌و عه‌ره‌ب پێكهاتووه، یاسای ئێران له چه‌ند بڕگه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێرانییه‌كان مافی وه‌كو هاوبه‌شیان هه‌یه، له هه‌ندێك بڕگه‌ی دیكه‌شدا ئاماژه‌ی به زمانی كه‌مینه‌كان كردووه، له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌شدا ده‌ڵێت: ده‌بێت خۆیان ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن. كاتێك شۆڕشی جهماوهریو دژه دیكتاتۆری 1979 هاته ئاراوه كه خۆم ئه‌وكات رۆژنامه‌نووس بووم‌و تازه‌ش له زیندان هاتبوومه ده‌ره‌وه‌و به وردی ئاگام لێ‌بوو، به راستی شۆڕشێكی جهماوهریو سه‌رتاسه‌ری بوو، هه‌ربۆیه‌ش رێبه‌رانی شۆڕش نه‌یانده‌توانی ویستی ناوچه‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه پشتگوێ بخه‌ن، به‌مجۆره ئه‌گه‌رچی له داإشتنی یاسادا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كورد راوێژ نه‌كرا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆو داخراو هه‌ندێك له مافه‌كانی كه‌مینه‌كانیان له یاسادا گونجاندبوو، بۆ نموونه له ماده‌ی 19دا ده‌ڵێت: خه‌ڵكی ئێران سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه‌و زمان‌و كولتوور‌و مه‌زهه‌بێك بن له به‌رامبه‌ر یاسادا وه‌ك یه‌كن‌و مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیمكاناتێكی یاساییان هه‌یه. یه‌كێك له ئیمكاناتی یاسایی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كه‌س بتوانێت له به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسیی وڵات‌دا به‌شداریی بكات، به‌داخه‌وه ئه‌و بڕگه‌یه كه دوایی ده‌گه‌ڕێمه‌وه سهریو زیاتری له‌سه‌ر ده‌وه‌ستم، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیشی پێنه‌كراوه. له ئه‌سڵی 12ی یاسادا هاتووه كه مه‌زهه‌بی فه‌رمی ئێرانییه‌كان مه‌زهه‌بی شیعه‌یه، به‌ڵام مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌ی وه‌كو شافعی‌و حهنهفیو... هتد، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له كاروبارهكاندا به‌شداربن. له ئه‌سڵی 48ی یاسادا باسی ئه‌وه كراوه كه سهروهتو سامانی ئێران بۆ هه‌موو ئێرانییه‌كانه. له ئه‌سڵی 100دا پێش بینی ئه‌وه‌كراوه دوای ئه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌رێ (په‌سه‌ند) كرا، ده‌بێت جیا له په‌رله‌مان ئه‌نجومه‌نه لۆكاڵهكان، واته ئه‌نجومه‌نی گوند، شارۆچكه‌و شار‌و پارێزگا پێك بهێنرێنو كاروباری ئابووری‌و فهرههنگیو كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و ناوچانه به‌ڕێوه‌به‌رن، ئه‌وكات ته‌نانه‌ت ده‌توانن یاسای بۆ دابڕێژن، كه‌واته ئه‌و یاسایه ئه‌گه‌ر ئیشی پێكرابایه، مافێكی زۆری بۆ كه‌مینه‌كان تێدا ده‌سته‌به‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له یاسای ئێران‌دا جیا له سه‌رۆك كۆمار كه ده‌ڵێت: ده‌بێت ئێرانی رهسهنو شیعه بێت، ده‌نا له هیچ له بواره‌كانی دیكه نه‌یوتووه كه مه‌زهه‌به‌كانی دیكه بۆیان نییه پۆست وه‌رگرن.
*ئایا ئه‌و یاسایه ئیشی پێده‌كرا؟ چونكه یاسای عێراقیش هه‌ر له په‌نجاكانه‌وه ئه‌و مافانه‌ی بۆ كورد‌و كه‌مینه‌كانی دیكه ده‌سته‌به‌ر كردبوو، به‌ڵام ئیشیان پێنه‌كرا.
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: منیش ده‌مویست بێمه سه‌ر ئه‌و باسه، هه‌روه‌ك باسمكرد به‌وشێوه‌یه ئه‌و مافانه له یاسادا نووسراون، ته‌نانه‌ت له ئه‌سڵی 1 تا 3ی یاسادا هه‌موو مافێكی دیموكراتیكی وه‌ك ئازادیی بیروڕا، ئازادیی حیزب‌و رێكخراوه‌كان، ئازادیی رۆژنامه‌نووسی‌و... هتد، هه‌مووی ئه‌وانه به شێوازی جاڕنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی پێكراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و یاسایه وه‌كو یاسای زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئیشی پێنه‌كراوه. ئێمه وه‌كو یاساناس زۆر بۆ یاسا ده‌گه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی خه‌ڵكیش زۆر گرنگیی به‌و یاسایانه نادهنو له‌بیریان چۆته‌وه، ئه‌و ره‌وته تا 2ی جۆزه‌ردان‌و هاتنی خاته‌می درێژه‌ی كێشا، ئه‌و هات وتی قسه‌ی من هیچ نییه جگه له‌و كتێبه بچووكه، واته ئاماژه‌ی به كتێبی یاسای بنهإهتی كۆماری ئیسلامی كرد، ئه‌و وتی ئه‌و كتێبه كه ئه‌و ناوی نا "نرخی خوێنی شه‌هیدان"، ده‌كه‌ین به بنه‌مای ئیشكردنمان، لێره‌وه كه یاسای بنهإهتی ئیشی پێنهدهكراو مردبوو، سه‌رله‌نوێ زیندووبوویه‌وه، هه‌ر لهوكاتهوهشهوه ئێمه‌ش هه‌وڵماندا جارێكی دیكه گرنگیی بده‌ین به‌و مافانه‌ی كه له‌و یاسایه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه، چونكه مافی مرۆڤ له هه‌موو دنیا وه‌ك مافێكی سروشتی مرۆڤ باس دهكرێتو ره‌وایه، كه‌واته ئه‌گه‌ر له وڵاتێكدا مافی مرۆڤ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، ئه‌و وڵاته هیچ له‌به‌رچاو ناگرێت، له هه‌ر وڵاتاتێكی دونیادا كه ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و دیكتاتۆری رۆیشت، خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ یاسا‌و ده‌ڵێن با ئیش به‌وه بكرێت كه له‌و یاسایه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه. لێره‌وه ئێمه‌ش هه‌وڵماندا به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد دابمهزرێنینو له چوارچێوه‌ی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ‌و یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا ئیش بۆ مافه‌كانی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه نه‌مانتوانی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له راگه‌یه‌ندراوی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌مان پێدابوو، ئیش بكه‌ین‌و چالاكییه‌كانمان رێك بخه‌ین.
*ئایا نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مان كه خه‌ڵك ههڵیانبژاردوونو پێگه‌یه‌كی مهشروعتریان هه‌یه، ئایا ئه‌وان ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن كه ئێوه ئاماژه‌تان پێداو یاسا به‌رجه‌سته بكه‌نه‌وه؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دیموكراتیك نییه، له وڵاتانی دیموكراتیك‌دا كه‌سانێك كه پێشینه‌ی تاوانكارییان نهبێتو ته‌مه‌نی گونجاوو هه‌ندێك كاری له‌ده‌ست بێت‌و هه‌ندێك زانیاریی هه‌بێت، ده‌توانێت خۆی بپاڵێوێت، به‌ڵام له ئێران‌دا وانییه، لێره ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ده‌پاڵێون بۆ په‌رله‌مان، جگه له‌و مه‌رجانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێكراوه ده‌بێت "ئه‌نجومه‌نی نیگابان"یش په‌سه‌ندی بكات. زۆرجار ئه‌نجومه‌نی نیگابان خه‌ڵكێكی زۆر ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌وره‌ی 6ی په‌رله‌مان له سه‌رده‌می خاته‌میدا بۆ یه‌كه‌مجار په‌رله‌مانێكی ئازادتر بوو، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ئهمكات ئه‌و باسانه‌یان له په‌رله‌ماندا زۆر ده‌هێنایه گۆڕێ‌و داوای مافه یاساییه‌كانیان ده‌كرد، موهه‌ندیس ئهدهبو ئاغای جه‌لالیزاده هه‌میشه ئه‌وه‌یان دووپات ده‌كرده‌وه كه ئێمه له چوارچێوه‌ی یاسادا داوای مافه‌كانمان ده‌كه‌ین، ئه‌وان خوازیاری نه‌هێشتنی جیاوازیی دانان بوون، ده‌یانوت ئێمه بۆ ده‌بێت پارێزگار‌و شاره‌وانیی شاره‌كانی كوردستان‌مان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه بۆ بێت؟ بۆ مه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا كه‌سمان نییه؟ خۆم جارێك له وتووێژێكدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕێوه‌به‌ریی شاره‌كانی كوردستان به خه‌ڵكی كورد ناسپێرن، بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه: یه‌كه‌م یا ئێوه ده‌ڵێن له‌ناو كورددا كه‌سێكی گونجاو نییه ئێمه ئه‌ركی پێ بسپێرین، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ئێوه له‌و 25 ساڵه‌دا نه‌تانتوانیوه له كوردستان كادیر په‌روه‌رده بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ سیستمی كولتووری ئێوه زۆر خراپه. دووه‌م یا ئێوه ده‌ڵێن ئێوه خه‌ڵكتان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه متمانه‌مان پێتان نییه، كه ئه‌وه‌ش زۆر خراپه.
ئه‌و بارودۆخه یه‌ك ده‌وره درێژه‌ی كێشا‌و دواتر له ده‌وره‌ی 7و 8دا كه ئێستا ده‌وره‌ی 8ی په‌رلمانی ئێرانه، كۆتایی پێهات، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی بۆ ده‌وره‌ی 7و 8 هه‌ڵبژێردرابوون، ئازاد‌و دیموكراتیك هه‌ڵنه‌بژێردرابوون، بۆ نموونه باشترین نوێنه‌ری ئێمه له‌و قۆناغه‌دا ئاغای ئایینپه‌رست نوێنه‌ری مههابادو دوای ئه‌و ئاغای كه‌ریمیان بوو، ئه‌و دوو نوێنه‌ره توانیبوویان له پاڵوێنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیگابان تێپه‌ڕن، كه ئه‌وانه‌ش 15%ی ده‌نگی خه‌ڵكیان به‌ده‌ست هێنابوو. چونكه خه‌ڵك ئه‌وانه‌ی قبوڵ نه‌بوو، خه‌ڵك حه‌زیان ده‌كرد كه‌سانی دیكه بۆ په‌رله‌مان بنێرن كه ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیگابانه‌وه ره‌تی كردبوونه‌وه، ئێستاش نوێنه‌رانی ئێمه له مه‌جلیس قسه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ نموونه ده‌ڵێن رێگه‌ی كه‌لار تا سلێمانی باش نییه‌و چاڵ‌و چۆڵی زۆره، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی كورد نییه‌و كێشه‌ی كورد له‌وه گه‌وره‌تره.
*ساڵانێكه كۆمه‌ڵێك پارتی سیاسیی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران چالاكیی سیاسی‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی مافی مه‌ده‌نییه‌وه قسه‌بكه‌ین ده‌بینین چه‌ند ساڵێكه كۆمه‌ڵێك كێشمه‌كێشی سیاسی له‌نێوان دوو باڵی محافیزكارو ریفۆرمیستدا له‌ئارادایه، ئه‌و دۆخه بۆ له‌سه‌ر شه‌قامی كوردی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو؟ بۆ له‌سه‌ر ده‌ستی چالاكوانانی كورد بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی كوردی دروست نه‌بوو؟ بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی كولتووری‌و مه‌ده‌نی له چوارچێوه‌ی یاسادا سه‌ریهه‌ڵنه‌دا تا له‌و رێگه‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا خه‌بات بۆ مافه‌كانی كورد بكات؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: ئه‌وه دهگهإێتهوه بۆ ئه‌وه‌ی كه شێوازی باڵاده‌ستی خه‌باتی سیاسی له كوردستاندا شێوازی چه‌كدارانه بوو، لێره‌وه‌و هه‌ر له رۆژه‌كانی یه‌كه‌می شۆڕشی 1979وه، كهشو هه‌وایه‌كی چه‌كدارانه له كوردستان دروستبوو، به‌ڵام هه‌ر ده‌ستێكی ناوخۆیی یا ده‌ره‌كی له‌پشت بووبێت، حكومه‌ت ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌سه‌ردا سهپاندبن یا ئه‌وان به‌سه‌ر حكومه‌تیان سه‌پاندبێت، ئیشم به‌سه‌رییه‌وه نییه‌و هیوادارم ئه‌و هاوڕێیانه‌ش خراپ له مه‌به‌سته‌كانم تێنه‌گه‌ن، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه گوتاری باڵاده‌ستی سیاسی له كوردستان بوو به گوتاری چه‌كدارانه، لێره‌وه ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ش له‌ئارادابوو كه جگه له رێگه‌ی چه‌كداری، هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه به‌كه‌ڵك نایه‌و ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش شێوازێكی دیكه‌ی پێشنیاز كردبا، له راستیدا هیچی بۆ نه‌ده‌كرا، چونكه هه‌م ده‌سه‌ڵاتی تاران مۆڵه‌تی پێ نهدهداو هه‌میش گروپه كوردییه‌كان گاڵته‌یان به‌وجۆره كهسو جموجۆڵانه ده‌كرد، ئێستاش هه‌ر ئه‌و باسانه له رادێوو ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كاندا له‌ئارادایه كه خاته‌می هات خه‌ڵكی فریوداو... هتد، به‌ڵام من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نیم خاته‌می خه‌ڵكی فریو دابێت، حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی، چ خاته‌می بێت چ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، هه‌ر یه‌ك شتن‌و وه‌كو یه‌ك وان. من باوه‌ڕم به‌و بۆچوونه زانستییه هه‌یه كه ئێران ئێستا وڵاتێكی نیوه پیشهسازییو نیوه سه‌رمایه‌دارییه‌و له قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا ناژێت. ئێستا له ئێرانیشدا وه‌ك هه‌موو وڵاته‌كانی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چینایه‌تی دروستبووه، لێره‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی كه دروستده‌بێت، بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆریش دروستده‌بێت، واته هه‌ر چین‌و توێژه‌ی بیرۆكه‌و روانگه‌ی خۆی ده‌بێت.
كه ئاغای خاته‌می هاته سه‌ركار، سه‌رتاسه‌ری ئێران به هه‌موو چین‌و توێژه‌كانییه‌وه زۆر به باشی له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵكیان وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت بارودۆخه‌كه جۆرێك بوو ئاغای خاته‌می گه‌وره‌ترین بابه‌تی ناوخۆشیان كه مه‌زهه‌ب بوو، هێنایه بهرباسو وتی: ئێمه یه‌ك تێگه‌یشتنمان بۆ دین نییه، هه‌ركه‌س به‌شێوه‌یه‌ك له دین تێدهگاتو راڤه‌ی ده‌كات. ئه‌و هه‌وڵه‌ی خاته‌می بوو به‌هۆی دروستبوونی كه‌لێنێكی گه‌وره كه دواجار تا راده‌یه‌ك بیركردنه‌وه‌ی ئازادی به‌رهه‌مهێنا. له ده‌وره‌ی ئاغای خاته‌میدا كه وه‌زیری یه‌كه‌میشی هاوإێی خۆم بوو، به قه‌را هه‌موو مێژووی ئێران هه‌ر له سه‌رده‌می مادده‌كانه‌وه تا ئێستا، كتێب‌و گۆڤار‌و رۆژنامه چاپ كران‌و بڵاوبوونه‌وه، جیا له‌وه ئێمه پێش خاته‌می بۆمان نه‌بوو بڵاوكراوه‌كانی كوردستانی عێراق بهێنین بۆ كوردستانی ئێران، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئه‌ودا هه‌مووی به ئازادیی ده‌هاته ئه‌ودیوه‌وه.
كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا دیسان به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌تی چه‌كداریی باڵاده‌ست بوو، ئێمه نه‌مانتوانی خه‌باتێكی سیاسی- مه‌ده‌نی بنیات بنێین‌و له‌پێناو مافه‌كانی خۆماندا ئیشی پێبكه‌ین. لێره‌وه پێویست نه‌بوو حیزبێكی تازه دروستبكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانتوانی له رێگه‌ی (ngo)و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه، ده‌ست به چالاكیی بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه له‌و بواره‌وه زۆر دره‌نگ ده‌ستبه‌كار بووین، بۆ نموونه دوو رۆژنامه‌ی "رۆژهه‌ڵات"و "ئاشتی"، 6 ساڵ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی خاته‌می دامه‌زران، یا یه‌كه‌م رێكخراوی سیاسیی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاسادا كه ناومان نا به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد، له رۆژه‌كانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتداریی خاته‌میدا دامه‌زرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی باڵاده‌ستیی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته چه‌كدارییه‌وه بوو كه نه‌مانتوانی له‌كاتی خۆیداو به باشی كه‌ڵك له‌و ده‌رفه‌ته نوێیه وهرگرنو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان لهكیسچوو.
*یانی ئێستا ده‌رفه‌ت نییه بۆ ئیشێكی له‌و چه‌شنه؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: جارێك له خری ناوزه‌نگ مام جه‌لال یا كاك نه‌وشیران كه دڵنیانیم كامیان بوو، ره‌خنه‌یه‌كی زۆریان له چالاكییه‌كانی كورد له كوردستاندا گرت، وتیان یه‌كه‌م: له كوردستان زۆر كه‌م گرنگیی به زمانی كوردی‌و بڵاوكراوه‌ی كوردی یا فارسی دهدهنو ناتوانن كێشه‌كانی خۆیانی تێدا باسبكه‌ن. دووه‌م: گرنگیی به كاروباری سیاسی ناده‌ن، پێیانوایه ده‌بێت كهشو هه‌وایه‌كی ئه‌وه‌نده ئازاد بێته ئاراوه، چهكو ته‌قه‌مه‌نی فرۆشتن له بازاڕه‌كانی مههابادو سه‌رده‌شت له قسه‌كردن ئازادتر بێت، جا ئه‌وان كاری سیاسی بكه‌ن. نازانم كامیان بوو نموونه‌یه‌كی بۆ هێنامه‌وه‌و وتی: كۆمۆنیسته‌كان له روسیا به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی داكۆكیكردن له گیانله‌به‌ره‌كان كاری سیاسی‌یان ده‌كرد، ئه‌وه‌ش لانیكه‌مه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو به‌ناوی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه له شوێنێك كۆده‌بوونه‌وه. لێره‌وه ئه‌گه‌ر 4 كه‌س له رووناكبیرانی كوردیش پێكه‌وه له چایخانه‌یه‌ك كۆببنه‌وه یا 15 كه‌سیان پێكه‌وه بڕۆن له شوێنێك خواردنێك بخۆن، ئه‌وه خۆی جۆرێكه له كاری سیاسی، ئێمه ئه‌و عهقڵییهتهمان نه‌بوو، بۆیه 6 ساڵ تێپه‌ڕی تا توانیمان هه‌ندێك چالاكیی ئه‌نجام بده‌ین.
*نه‌ده‌كرا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و به‌ره‌یه حیزبێكی سیاسی بوایه؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: ئه‌گه‌ر من بوایه‌م، پرسیاره‌كه‌م به‌و شێوه‌یه داده‌ڕشت كه بۆچی سه‌ره‌تا به‌ناوی حیزبه‌وه خۆتان نه‌ناساند؟ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئێران‌دا بۆ دامه‌زراندنی حیزب ده‌بێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌ت بدات، لێره‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بێگومان دژایه‌تی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دۆسیه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده ده‌خه‌واند كه ده‌بوو ته‌مه‌نی "نوح"ت بێت جا ئه‌و حیزبه ببینیت، به‌ڵام بۆ به‌ره ئه‌وه پێویست نه‌بوو، هه‌ر ئێستا "جبهه‌ی ملی"و "نهچت ێ‌زادی" مۆڵه‌تیان پێنه‌دراوه‌و چالاكیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه ئێمه پێمان باش نه‌بوو خۆ له‌و زه‌خته یاساییه بده‌ین، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر حیزبمان دامه‌زراندبا، ده‌بوو په‌یڕه‌وو پرۆگراممان هه‌بوایه، راگه‌یه‌ندراوی حیزبیمان بڵاوكردبایهوهو رێكخستنمان كردباو... هتد، ئه‌وه ده‌بوو به‌هۆی ئه‌وه كه گۆڕه‌پانه‌كه ته‌سك بكه‌ینه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكیش كه‌متر له‌ده‌ورمان كۆببنه‌وه، كه‌واته لێره‌وه هاتین له‌سه‌ر بنه‌مای سێ دروشمی سه‌ره‌كی، واته ئازادی، دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، چالاكییه‌كانمان رێك بخه‌ین.
*ئه‌وانه هه‌مووی دروشمی سیاسین؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین هه‌موو كوردێك ده‌توانێت له‌ده‌وری ئه‌و سێ مه‌سه‌له‌یه كۆبێته‌وه، راسته ئه‌وانه دروشمی سیاسی بوون، به‌ڵام پێمانوابوو ئه‌و دروشمانه زۆر گشتین‌و به‌وهۆیه‌وه كه‌س ناتوانێت دژایه‌تیمان بكات، هه‌ربۆیه‌ش له سه‌ره‌تاوه كه به‌ره‌مان دامهزراندو رامانگه‌یاند، هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی راسته‌وخۆ دژایه‌تیی ئێمه‌ی نهكردو هه‌موو لایه‌كیش راگهیهندراوو قسه‌و چالاكییهكانمانیان بڵاوده‌كرده‌وه، من پێموایه ئێستاش ده‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین، به‌ڵام به هه‌ندێك جیاوازییه‌وه.
*ئێستا له ئێران‌و كوردستان ده‌یان نوخبه‌و چالاكی ناسراو دهژینو هه‌وڵده‌ده‌ن بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی نوێ ڕێبخه‌ن، بزووتنه‌وه‌ی سیاسیش به حیزبی سیاسی ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی سیاسه‌ت بكات، لێره‌وه چالاكه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی چاویان له ده‌ره‌وه‌ی سنوورهكانهو له‌به‌ر لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه نایانه‌وێت بجوڵێنه‌وه، ئه‌وه‌نده چاویان له ناوخۆ‌و ئیشكردن له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نییه، واته وا هه‌ست ده‌كرێت لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه به ئه‌لته‌رناتیڤی خۆیان بزانن یا هه‌ندێك شتی دیكه، ئێوه به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: راسته ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، ئێمه تووشی جۆرێك لهخودسانسۆریو ترسی ده‌ره‌كی یا هه‌ر شتێكی دیكه‌ی له‌و بابه‌ته بووین‌و ئێستاش هه‌مانه، هه‌ربۆیه‌ش له راگه‌یه‌نراوی یه‌كه‌مدا ده‌بوو زۆر به وردی قسهبكهینو لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان نه‌مانبه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، بۆ نموونه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دهرهوهنو به‌هه‌رحاڵ خه‌باتیان كردووه جا من كا به چاكی خراپییه‌كه‌ی نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به جۆرێك بیرنه‌كه‌نه‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای راگهیهنراوهكهماندا وتمان ئێمه ئهلتهرناتیڤو رهقیبو جێگره‌وه‌ی هیچ حیزب‌و لایه‌نێك نین، من خۆم له‌به‌ر لایه‌نه یاساییه‌كه‌ی ئه‌و بابه‌ته ئه‌و سێ وشه‌یه‌م هه‌ڵبژارد، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و گوتاره باڵاده‌سته‌وه كه هه‌ر تایبه‌ت نییه به خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌و هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه، هه‌م له‌لایه‌ن چه‌ند حیزبی سه‌ره‌كی‌و كۆنی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانه‌وه، دروست یا نادروست هه‌ڵوێستی باشمان له‌باره‌وه نه‌گیرا، چونكه ئه‌وان وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه هیچ كه‌س جگه له‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان نییه، بۆیه هه‌ر هێزێكی دیكه دروستده‌بێت، به جۆرێك له جۆره‌كان رووبهإووی ده‌بنه‌وه، دیاره من هه‌ندێك ئازایه‌تیم تێدایه ئه‌و قسانه ده‌كه‌م، بۆ نموونه هه‌ندێكجار ئه‌وان ده‌ڵێن فڵانه‌كه‌س به‌هۆی چالاكیی رۆژنامه‌نووسییه‌وه گیراوه، به‌ڵام من ده‌ڵێم نه‌خێر به تاوانی سیخوڕییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ئه‌وان به‌وه زۆر توڕه ده‌بن له حاڵێكدا من دۆسیهكهیم خوێندووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش كابرا خۆی دانی به تاوانه‌كانیدا ناوه‌و وتوویه‌تی من ئه‌و كارانه‌م كردووه‌و ئه‌و كارانه‌ش به‌پێی یاسای ئێران سیخوإییه، بۆیه من ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی كه ئێمه بۆ نموونه له رادیۆی ئه‌مریكادا وتمان راسته‌و دوای ئه‌وه‌ش من سه‌ربه‌خۆییه‌كی رێژهییم بۆخۆم له‌به‌رچاو گرتووه، بۆیه سه‌ره‌تا هه‌ر له‌به‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشانه، ئه‌و وشانه‌مان له راگهیهنراوهكهماندا گونجاند.
هه‌ر ئێستا له كوردستانی عێراقدا ئه‌گه‌ر حیزبێك گه‌ره‌كی بێت به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانی یهكێتیو پارتی بوه‌ستێت، ئایا ئه‌وان هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بێت؟ به‌دڵنیاییه‌وه باش هه‌ڵوێست ناگرن‌و ئه‌وه‌ش عه‌قڵیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه، یا بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێستا له كوردستانی توركیا حیزبێكی دیكه دروستبێت، ئایاpkk قبوڵی ده‌كات؟
*راسته قبوڵی ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان ئێران‌و توركیادا بكه‌ین، ئێستا PKK به‌دژی ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كات، له هه‌مانكاتیشدا حیزبێكی تریشیان دروستكردووه كه خه‌باتی سیاسی‌و مه‌ده‌نی دهكاتو 20 كه‌سی ناردووه بۆ پهرلهمانو چه‌ندین پۆستی شاره‌وانیان به‌ده‌ستهێناوه‌و ئیشی باشیان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه كه‌شوهه‌وای سیاسیی ئێران له توركیا باشتربێت، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌وشێوه‌یه له‌ئارادا نییه؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: به راستی حیزبه‌كان ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه‌و له راستیشدا ئه‌ركی ئه‌وانه وه‌ڵامبده‌نه‌وه كه بۆچی ئه‌و ئیشه‌یان نه‌كردووه؟ له كوردستاندا به‌وشێوه‌یه نییه، به‌ڵام له زۆر وڵاتی دنیادا نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كان له په‌نا رێكخستنی چه‌كداری، رێكخستنی سیاسی‌و مهدهنیشان هه‌بووه، كه ئه‌و رێكخستنه سیاسییه دانراوی ئه‌وان نه‌بووه، به‌ڵكو به جۆرێك له‌جۆره‌كان هاوته‌ریبیان بووه، لێره‌وه ئه‌و رێكخستنه سیاسییه‌ش بێ قوربانیدان نه‌بووه، قوربانی‌و نرخیشیداوهو سه‌ركوتیش كراوه، منیش له‌سه‌ر ئه‌و باوهڕهمو به راشكاویش به حكومه‌تی ئێران‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ من قسه‌یان كردووه راگه‌یاندووه‌و وتوومه كه ئه‌گه‌ر رێگا نه‌ده‌ن له‌نێوان حكومه‌تی ئێران‌و خه‌ڵكی خامۆشی كوردستاندا پردێك دروست ببێت، كه ئه‌و پرده به وته‌ی گرووپه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه جاش‌و به وته‌ی حكومه‌تیش دارده‌ستی گروپهسیاسییهكانی ده‌ره‌وه نه‌بێت، گروپێكی سه‌ربه‌خۆ بێت‌و بڵێت كاكه من نه سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌م نه دیموكرات‌و نه پژاك‌و هتد، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوهڕهمو ره‌نگه بیروباوهڕهكهشم له پێڕه‌و پڕۆگرامی ئه‌و حیزبانهیشدا هه‌بێت به‌ڵام ئه‌مه مافێكی سروشتی خۆمه‌و ده‌بێ حكومه‌تی ئێران بیپارێزێت، حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئیران ئه‌گه‌ر ئه‌م مافه نه‌پارێزێت، ده‌توانێت له رووی سه‌ربازییه‌وه لهسهربانو به‌رده‌رگاو سه‌ر كێوه‌كان حكومه‌ت بكات، به‌ڵام ناتوانێت له‌ناو دڵی خه‌ڵكدا حكومه‌ت بكات.
*ئایا له‌لایه‌ن حكومهتو له‌لایه‌ن كوردیشه‌وه بواره‌كه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی باستانكرد چه‌ند گونجاوو ئاماده‌یه؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: من پێموایه مرۆڤی سیاسی ده‌بێت ئه‌وه‌نده هۆشیار بێت له قسه‌كان تێبگات، به‌ڵام به قه‌ده‌ر ئه‌و قسه‌ی كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌یكات هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بنێت، من زۆرجار له وتاره‌كانی هه‌ندێك له كه‌سانی حكومه‌تدا، هه‌ستم به‌وه كردووه پێویستیان به‌وه‌یه كه ده‌بێت كورد هاوكارییان بكات، به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه له حكومه‌تدا بتوێته‌وه، ده‌وڵه‌تی ئێرانیش هه‌روه‌ك زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی دنیا، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌یه، سوپای هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی دادوهرییو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌یه‌وه‌ێ كه‌سێكه كه كاری زانیاریی بۆ بكات، ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران ده‌یه‌وێ كه‌سێكه كه شه‌ڕی بۆ بكات، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌رامبه‌ر بێته‌وه له گه‌ڵ تاوانباران، به‌ڵام شوێنێكی دیكه‌ش هه‌یه به ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت تۆ وه‌ره له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكاریی بكه‌و پێمان بڵێ كه له كوردستان چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن، واباشه ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئیش بكه‌ین كه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ چالاكیی سیاسی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وان رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه، ئێمه ده‌بێت زمانه‌كان لێكتری جیابكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌وه بكه‌ین ده‌زانین چۆن له بارودۆخه‌كاندا به باشی بجوڵێنه‌وه‌و ده‌وڵه‌ت له‌وه تێبگه‌یه‌نین كه كورد چی ده‌وێت، هاوكات هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانن كه ئێمه خه‌ڵكی مهدهنینو زۆربه‌شمان له زیندانی ئه‌م رژێمه‌دا بووین، له‌م وڵاته‌دا ژیاوین‌و باوهإمان به خه‌باتی سیاسی‌و مه‌ده‌نی هه‌یه، ئه‌وكات كه ده‌مانه‌ویست ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی له سه‌ره‌تاوه بۆم باسكردی بڵاوبكه‌ینه‌وه، من خۆم 99% له‌سه‌ر ئه‌و باوهإه بووم كه وه‌ڵامی نێگه‌تیڤمان ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام من پێموایه مرۆڤ ناتوانێت هه‌میشه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها بجوڵێته‌وه، بۆیه له‌وانه‌یه له‌ناو ئه‌وانه‌دا مه‌جالێكی 1%ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بێت.
ئێمه له سه‌رده‌می خاته‌میدا نه‌بێت كه ئاغای "ره‌مه‌زانزاده" پۆستی پارێزگاری پێدرا، قه‌ت نه‌بووه ئه‌و پۆسته‌مان پێدرابێت، هیچ كاتێك به قه‌ده‌ر ئه‌و قۆناغه ئێمه قایمقامی كوردمان نه‌بووه‌و ئه‌وانه‌ش هه‌موو خه‌ڵكی باش بوون‌و بارودۆخه‌كه‌یان باش كردبوو تا ئه‌و راده‌یه‌ی پارێزگاری پارێزگای كوردستان وتی من ئێستا ده‌توانم ئیدیعا بكه‌م كه كوردستان له هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران ئارامتره، كه‌چی كه ده‌وڵه‌تی خاته‌می لاچوو، ئێستا ته‌نانه‌ت نایانه‌وێت به‌رپرسی ئیداره‌ی ئه‌وقافیش له كورده‌كان بێت، ئه‌وه‌یه كه كورد ده‌بێت له بارودۆخ كه‌ڵك وهربگرێتو نابێت چاوهإوانی ئه‌وه‌بێت فه‌ڕشی سوری بۆ رابخهنو تهختو به‌ختی بۆ بإازێننهوهو ئه‌ویش بێته پێشه‌وه، ئه‌وه له هیچ شوێنێكی دنیا روونادات. لێره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، ده‌بێت ئه‌وه بزانین حكومه‌تێك ئێستا له‌سه‌ر كاره نه ته‌نها هه‌ر له ده‌ره‌وه، به‌ڵكو له ناوخۆشدا ئه‌وه‌نده‌ی كێشه بۆخۆی دروستكردووه، كه هیچ مرۆڤێكی عاقڵ سه‌ر به هه‌ر كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بێت (كه هه‌مووشیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت كێشه‌یان هه‌یه)، ئاماده‌نییه بێت بڵێت من له‌و بواره‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌ڵدێنمه‌وه، لێره‌وه سه‌ركوت به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌و سهركوتانهش بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه هه‌ركه‌سیش له ناوخۆدا قسه‌یه‌كی لۆژیكی بكات، خێرا له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌ی ده‌ره‌وه تاوانبار ده‌كرێت لانیكه‌مه‌كه‌ی به‌بێ ئه‌قڵ ناوزه‌د ده‌كرێت، به راستی ئه‌وه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێمه‌یه، ئه‌و حیزبانه‌مان له ده‌ره‌وه خۆیان هیچ ناكهنو ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش كارێكی ئه‌نجامدا، ئه‌وه به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا دهكهنو پێشی پێده‌گرن.
*جه‌نابت هه‌م وه‌كو رۆژنامهنووسو هه‌م وه‌كو سیاسهتوانێكیش، داهاتووی كوردستان‌و ئێران چۆن ده‌بینیت؟
د. ساڵح نی‌ك به‌خت: ئێستا له هه‌موو دنیادا شێوازی سیاسی‌و مه‌ده‌نی په‌ره‌ی گرتووه‌و له ساڵانی رابردوو له كوردستانیش ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هه‌ندێك حیزب هه‌ن كه ده‌ستیان به چالاكیی چه‌كداریی كردووه، جارێكی دیكه ده‌وڵه‌تیان بانگهێشتكرده‌وه كه كوردستان میلیتاریزه بكاته‌وه، لێره‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ مافناس‌و نووسه‌رو رووناكبیره‌كانی دیكه‌دا به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتووین كه ئه‌گه‌ر جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداوی فارس‌و گهمژهییهكانی سه‌دام حسێن نه‌بوایه، ئێستا نه هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستان‌و نه سلێمانی پاته‌ختی رووناكبیری بوو، مام جهلالو كاك مه‌سعودیش یا له خرێ ناوزه‌نگ یا له‌پشتی قه‌ڵادزێ بوون، ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد هیچ كاتێك به چه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه زلهێزێك بێت‌و دۆخێكی له چه‌شنی ئه‌و دۆخه‌ی كوردستانی عێراق بهێنێته ئاراوه‌و كه‌سانێك لابدات‌و كه‌سانێكی دیكه له جێگه‌یان دابنێت، ره‌نگه ئه‌و كه‌سانه‌ش زۆر جیاوازییان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوو نه‌بێت، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌دام جیاوازییان نییه، خۆ ئه‌ویش بۆ كه‌ركوك 33%كه‌ی قبوڵ بوو. له‌به‌رئه‌وه من پێموایه بۆ ئه‌وه‌ی دووره دیمه‌نێكی پۆزه‌تیڤ له كوردستانی ئێران‌دا پێك بێت، ده‌بێت جوڵانه‌وه‌كه به‌ره‌و جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌و مه‌ده‌نی په‌لكێش بكرێت، چۆن ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد سوننه‌یه‌و ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاتیش شیعه‌یه، موسوڵمانهتییهكهی ئێمه‌ی زۆر قبوڵ نییه، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له كوردستان جه‌نگ رووبدات، دیسانیش بۆی گرنگ نییه چه‌ندی وێران دهبێتو چه‌ندی ده‌كوژرێت، بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له عێراقدا كه‌سێك به هه‌ڵه ده‌كوژێت‌و دوایی دێت قه‌ره‌بووی ده‌كاته‌وه، ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌وه ناكات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بارودۆخێك له‌ئارادایه‌و خۆم سه‌ردانی زیندانهكانم كردووه، له كوردستان هه‌ر له خۆی‌و سه‌لماسه‌وه تا ئیلام، 200 پارێزه‌رمان هه‌یه، تاكه دانه‌یه‌كیان ئاماده‌نییه داكۆكیی له به‌ندكراوێك بكات‌و دوو قسه‌ی چاكی بۆ بكات.
بۆیه ئێمه ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌و مه‌ده‌نی بكه‌ین، ده‌نا هیچمان بۆ ناكرێت‌و خه‌ڵكی كوردستانیش ئێستا بواری ئه‌وه‌یان تێدایه له ده‌وری بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه كۆببنه‌وه.