سازدانی: سبه‌ی
دوای ئه‌وه‌ی ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی وه‌ك ره‌وتێكی ریفۆرمخواز له‌ناو رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا خۆیان راگه‌یاند، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كاردانه‌وه‌ی به‌رمبه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌و ره‌وته، چوار كه‌سی یه‌كه‌می ره‌وته‌كه‌ی به بڕیارێك له رێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك) ده‌ركرد، هاوكات تائێستاش ره‌گ له كاركردن به‌رده‌وامن سورن له‌سه‌ر درێژه‌دان به كاركردن بۆ ئامانجی ره‌وته‌كه‌یان، سه‌باره‌ت به هۆكاری راگه‌یاندنی ره‌گ و تێڕوانینی ره‌گ بۆ سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه كوردستانی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته و چه‌ند پرسیارێكی تر، سبه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لا خدر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی ئه‌نجام داوه.
سبه‌ی: ره‌گ بۆچی راگه‌یه‌نرا؟
مه‌لا خدر: ئێمه پێمان وایه که ئه‌مڕۆ ی.ن.ك به‌ره‌و چاره‌نوسێکی نادیار هه‌نگاو ده‌نێ، چونکه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو ی.ن.ك هیچ پرنسیپێکی ڕێکخراوه‌ییان له ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا نه‌هێشتوته‌وه، دهستهگهریان کردۆته ئامرازێك بۆ خۆسه‌پاندن و دژایه‌تی کردنی هه‌موو ده‌نگێکی زوڵال و دڵسۆز. خۆ ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌کان هه‌روا بڕوا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌تمی ده‌با، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێکدانی پارسه‌نگی سیاسی له کوردستانی عێراقداو کاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی له سه‌ر چه‌مكی دیموکراسی و ده‌نگی ئازاد ده‌بێت.
ڕاگه‌یاندنی ڕه‌گ له‌م کات و ساته‌دا، به بڕوای ئێمه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستیه‌کی مێژووییه، هه‌وڵدانێکی لێبڕاوانه‌یه بۆ گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌ت و په‌یام و پێکهاته‌ی ی. ن.ك دا بۆ ئه‌وه‌ی چیتر تاکه کهسو بنه‌ماڵه، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، چاره‌نووسی یهکێتیو گه‌له‌که‌مان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه‌و جارێکی تر گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و هه‌ڵدێری هه‌ره‌س‌و شکستی یه‌کجاری نه‌به‌ن. وێڕای ئه‌مه، ئێمه پێمانوایه، که گه‌له‌که‌مان قوربانیه‌کی زۆری داوه‌و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که وه‌کو گه‌لانی تری دنیا ئازاد بێ‌و خزمه‌ت بکرێ نه‌ک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدانی ناوخۆوه مافیان پێشێل بکرێ.
سبه‌ی: په‌یوه‌ندی ره‌گ به حیزبه كوردستانییه‌كانه‌وه چۆنه؟
مه‌لا خدر: ئێمه تا ئێستا ڕاسته‌وخۆ به ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان دانه‌نیشتووین، به‌ڵام به چاوی ڕێزه‌وه ته‌ماشای ههوڵو خهباتو تێکۆشانی هه‌موو حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌که‌ین. ئێمه پێمان وایه یه‌ک ده‌نگی خیتابی کوردی‌و ته‌بایی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان به‌ردی بناغه‌ی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گهلهکهمانو به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی تریشمانه. ئێمه ڕێز له هه‌موو ئه‌و هاوپهیمانیو ڕێککه‌وتنانه ده‌گرین که یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان کردوویه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و هاوپهیمانیو ڕێککه‌وتننامانه له پێناوی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان‌و به‌دیهێنانی ئامانجه بهدینههاتووهکانمان بێت.
سبه‌ی: هێز و توانای ره‌گ له‌ناو هه‌رێم چۆنه، ئایا له ئاست ئه‌و ئامانجانه‌دایه كه كردوتانه به‌رنامه و پڕۆژه‌ی خۆتان؟
مه‌لا خدر: هێز و توانای ڕه‌گ له کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر باش بوو. خه‌ڵکێکی زۆر له پله جیاجیاکانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ڕه‌گ بوون. له‌و ڕۆژه‌وه‌ش که ڕاگه‌یاندنه‌که‌مان ڕاگه‌یاندووه، سه‌دان ئهندامو کادری یه‌کێتی تر به تهلهفۆنو ئیمێیل په‌یوه‌ندیان پێوه کردوینو پشتیوانی خۆیان بۆ ئامانجه‌کانی ڕه‌گ ده‌ربڕیوه. خه‌ڵکێکی زۆر ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن به ئاشکرا، وه‌ک ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا، پشتیوانی خۆیان بۆ ڕه‌گ ده‌ربڕن، به‌ڵام ئێمه جارێ پێمان باش نیه ئه‌وه بکرێت. چونکه نامانه‌وێ ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌کێتی هه‌مان ئه‌و ڕق‌و نهفهسکورتییهی که به‌رامبه‌ر ئێمه به‌کاریان هێنا له به‌رامبه‌ر ئه‌وانیشدا بیکه‌ن‌و ببێته مایه‌ی نانبڕانی خه‌ڵک یاخود سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی.
سبه‌ی: ره‌گ چ تێڕوانینێكی هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا؟
مه‌لا خدر: هه‌رچه‌نده له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا دان به هه‌رێمی کوردستاندا نراوه، به‌ڵام زۆر کێشه‌و گیروگرفت هه‌ن که تا ئێستابه هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌و به یاسا ڕێکنه‌خراون. بێتوانایی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له‌وه‌ی ئه‌و کێشانه به چاره‌سه‌رنه‌کراوی بمینێته‌وه‌و پارسه‌نگی سیاسی کورد له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی عێراقدا که‌م بکاته‌وه، به تایبه‌تی دوای خۆڕێکخستنه‌وه‌ی شیعهکانو به‌شداری عه‌ره‌بی سوننه له پڕۆسه‌ی سیاسی دا. ئێمه ده‌مانه‌وێ پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا پێی ده‌ووترێ عێراقی نوێ زیاتر‌و پته‌وتر بێ. ده‌بێ هه‌رێمی کوردستان به فیعلی ده‌وری له داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراقدا هه‌بێ. ده‌بێ هه‌رێم ده‌وری گرنگی له گشت دامه‌زراوه ناوه‌ندییه‌کاندا هه‌بێ، نه‌ك ده‌ورێکی لاوهکیو حساب بۆنه‌کراو. ده‌بێ سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی هه‌رێم له ژێر کۆنتڕۆلی هه‌رێمدا بن. ده‌بێ هه‌رێم هێزێکی نیزامی خۆی هه‌بێ که بتوانێ به‌رگری له خۆی بکات. ده‌بێ هه‌رێم پێداگری بکات له‌سه‌ر جیبه‌جێکردنی ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی که په‌یوه‌ندییان به کورده‌وه هه‌یه، وه‌ک به ڕه‌سمی به‌کارهێنانی زمانی کوردی له گشت بواره‌کاندا. ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی کوردی له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی نوێ به دڵنیاییه‌وه پێگه‌ی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی عێراقدا پتهوترو به‌هێزتر ده‌کا، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌کان هه‌روا بڕۆن‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئاماده نه‌بن سنوورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خۆیان دابنێن بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌مان نه‌که‌نه‌وه، ئه‌وا ئه‌وه‌ی تا ئێستاش به ده‌ست هێنراوه له ده‌ست دهچێو پیگه‌ی هه‌رێمیش زۆر لاواز یا نه‌بوو ده‌بێ له عێراقدا.
سبه‌ی: ره‌گ و دامه‌زرێنه‌رانی ره‌گ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و ده‌وڵه‌تی تری جیهان؟
مه‌لا خدر: نه ڕهگو نه دامه‌زرێنه‌رانیشی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی سیاسیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا نییه. به‌ڵام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئهوروپیو ئه‌مریکادا دروست بکه‌ین به مه‌به‌ستی په‌یداکردنی دۆست‌و پشتیوان بۆ گه‌له‌که‌مان به شێوه‌یه‌کی گشتی.
سبه‌ی: مه‌سه‌له‌ی ناسیۆنالیستی كوردی چ پێگه‌یه‌كی هه‌یه له‌ناو به‌رنامه‌ی ره‌گدا، یان چ تێڕوانینێكتان هه‌یه بۆ ئۆپۆزسیۆنی كوردی له پارچه‌كانی تری كوردستان؟
مه‌لا خدر: کێشه‌ی کورد کێشه‌ی گه‌لێکه که وڵاته‌که‌ی داگیر‌و دابه‌شکراوه‌و مافه نیشتمانی‌و نهتهوهییو مرۆییه‌کانی لێزه‌وتکراوه. جگه له عێراق، که هه‌ندێ ده‌سکه‌وتی به ده‌ست هێناوه، له پارچه‌کانی تری کوردستاندا تا ئێستا هیچ مافێکی به ده‌ست نه‌هێناوه. ئه‌مڕۆ کورد تاکه نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی جیهانه که تا ئێستا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نییه، که هه‌موو ئه‌وانه ڕه‌وایی کێشه‌که‌ی ده‌سه‌لمێنن. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه کوردستانییه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان دروست بکه‌ین. ئۆپۆزیسیۆنی کوردی له پارچه‌کانی تری کوردستاندا خۆیان ئازادن له‌وه‌ی چ ڕێگایه‌ک بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان ده‌گرنه به‌ر، ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌که‌ین که به‌هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه له گه‌ڵ واقعدا بکه‌ن. به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی کوردین له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان‌و پێمان چاکه هه‌موو لایهکو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ش ڕێگای دایه‌لۆگ‌و ئاشتی بگرنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. مێژوو ئه‌زموونی ناوچه‌که‌و دنیاش سه‌لماندویه‌تی که ئه‌مه تاکه ڕێگایه بۆ کۆتاییهێنانی کێشه‌کان.
سبه‌ی: ئێستا ئه‌مه‌ریكا حاكمی ناڕاسته‌وخۆی ناوچه‌كه‌یه، ره‌گ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا له چ چوارچێوه‌یه‌كدا داده‌ڕێژێت؟
مه‌لا خدر: ئێمه ئه‌مریکا به هێزێکی ڕزگارکه‌ر ده‌زانین که توانی یه‌کێک له سه‌رسه‌ختترین دوژمنه‌کانی کورد له‌ناوبه‌رێت. پێمان وایه که ئه‌مریکا زامنی ئه‌و شێوه دیموکراتییه‌یه که ئێستا له عێراق به‌رقه‌راره‌و زامنی جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی ده‌ستوری عێراقه - به هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌وه که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به ڕێکخستنی نێوان به‌غداو هه‌رێمی کوردستان‌و گێڕانه‌وه‌ی کهرکوکو ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌مریکا وه‌ک سیستمێکی دیموکراسی پشتیوانی له دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ ده‌کات. ئێمه له‌م ڕوانگه‌وه پێمان وایه ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێمه بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵێکی شارستانی له کوردستانی عێراق که یاسا تیایدا سه‌روه‌ر بێت‌و، پاراستنی مافی مرۆڤ‌و ڕێگرتن له توندوتیژی دژی ئافرهتو پاراستنی مافی هه‌موو که‌مه نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئایینی‌و مه‌زهه‌بییه‌کانی کوردستان‌و جیاکردنه‌وه‌ی حیزب‌و حکومه‌ت لهیهکتریو فه‌راهه‌مکردنی ژیانی دیموکراسی له هه‌موو داموده‌زگاکانی بهڕێوهبردنو چه‌سپاندنی دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و چه‌مكانه‌ن که ئه‌مریکا پشتیوانی‌یان لێده‌کا. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ش ڕه‌گ په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا داده‌ڕێژێت.
سبه‌ی: ئه‌و هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنه‌ی (ی.ن.ك) كه ده‌ستیانپێكردوه دژی ئێوه هۆكاره‌كه‌ی چییه و چاوه‌ڕێی چ ده‌رئه‌نجامێكی لێ ده‌كه‌ن؟
مه‌لا خدر: ئه‌و هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنه‌ی (ی.ن.ك) كه ده‌ستیانپێكردوه دژی ئێمه و کاردانه‌وه به‌په‌له‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی، به‌ئاشکرا شپرزهییو نهفهسکورتی سیاسی پێوه دیاره‌و له هه‌مان کاتیش‌دا کاریگه‌ری ڕاگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌رده‌خا که تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه. به‌ڵام به‌داخه‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌کێتی به ووردیو هێمنانه بیری له دانانی نه‌خشه‌و ڕێوشوێنی گونجاو بکردایه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفت‌و کێشانه‌ی ڕاگهیاندنهکامان ده‌ستنیشانی کردووه که داخوازی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیشه، و له جیاتی کۆبوونه‌وه کردن‌و بڕیاردان له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووکو ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستان، له ترسی له ده‌ستدانی کورسیه‌کانی خۆیان، وا کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕه‌گ دهکهنو بڕیاری ده‌رکردنی چوار ههلسوڕێنهره ئاشکراکه‌ی ده‌ده‌ن، له کاتێکدا تا ئێستا که‌سێکیان له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی له‌سه‌ر خیانه‌ت، جاسوسی، دزی‌و گه‌نده‌ڵی ده‌رنه‌کردووه. ئه‌وه‌ی که له هه‌موو شتێک زیاتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌کێتی سه‌غله‌ت کردووه ئه‌و داوایایه‌ی ئێمه‌یه که ده‌ڵێین ئه‌وانه‌ی بوون به هۆی شکستهێنانی یه‌کێتی له هه‌موو بواره‌کاندا ده‌بێ واز له ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بێنن. ئه‌گینا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تر که وتوومانه ڕۆژانه له سه‌ر لاپه‌ره‌ی ڕۆژنامهکانو میدیاکانی تر‌و، بازاڕ‌و، قوتانخانهو، زانکۆ‌و دایهرهکانو ته‌نانه‌ت له کۆبونهوهکانیشا باسکراون. ئه‌وان باکیان به هیچکام له‌وانه نه‌بووه‌و نیه، به‌ڵام جیاوازی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئێمه له داواکهمانه که ده‌ڵێین ده‌بێ ئه‌وان واز له ده‌سه‌ڵات بێنن. دیاره لای ئه‌وانیش ته‌نیا ئه‌مه هێڵی سووره. ماوه بڵێم که ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دژی ئێمه ئه‌نجام ده‌ده‌ن هیچ قسه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ئێمه نیه ئه‌وه نه‌بێ که تۆمه‌تی تهکهتولو دهستهگهریمان بخه‌نه پاڵ. ئه‌مه له کاتێکدا که یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئێمه نه‌هێشتنی دهستهگهریو گێڕانه‌وه‌ی پرینسیپه‌کانی ڕێکخستنه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌که‌ن که‌سانێکی ئه‌وه‌نده ناشیرینن له‌به‌رچاوی خه‌ڵک که هه‌ر جارێک ئه‌وان به خراپه باسمان ده‌که‌ن، پێگه‌ی ئێمه له ناو خهڵکو ڕاده‌ی خۆشهویستیو متمانه‌ی خه‌ڵک به ئێمه زیاتر ده‌بێت.
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی سوربێت له‌سه‌ر دژایه‌تیكردن و دوورخستنه‌وه‌تان له یه‌كێتی هه‌ڵوێستان چی ده‌بێت؟
مه‌لا خدر: ئێمه سوورین له‌سه‌ر ڕێبازی خۆمان‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان‌و کادرو ئه‌ندامه دڵسۆزه‌کانی یه‌کێتیش دڵنیاده‌که‌ینه‌وه که هه‌ر سوور ده‌بین له‌سه‌ر خه‌باتی دیموکراسی خۆمان تا سه‌رانی خۆسه‌پێنی یه‌کێتی ناچار ده‌که‌ین له‌به‌رده‌م ویست‌و ئیراده‌ی ئه‌ندامانی یهکێتیو گه‌له‌که‌مان چۆک دادهدهنو واز له کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات دێنن. ده‌بێ سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌کێتی ئه‌و ڕاستییه باش بزانن که ڕه‌گ دهنگو نوێنه‌ری ده‌یان هه‌زار ئهندامو کادری دڵسۆزی یهکێتینو پشتیوانییه‌کی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر واش نه‌بوایه وا به‌په‌له‌و بۆ چاوترساندنی ئهندامو کادره‌کانی تر ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌رنه‌ده‌کرد.
سبه‌ی: پێتان وایه كاركردن بۆ چاكسازی له‌ناو حیزبێكی وه‌ك یه‌كێتی ده‌رئه‌نجامی ئه‌وتۆی ده‌بێت؟
مه‌لا خدر: پێمان وایه هه‌تا ئێسستا له ناویه‌کێتی به تایبه‌تی له کادری مام ناوه‌ندی و قاعدهیهکی به‌رفراوان و پاك ماون که ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری نێو سه‌رکردایه‌تی نه‌یان هێشتوه سهرههڵبدهنو بێنه پێشه‌وه. هه‌تا ئێستاش پشتگیرییه‌کی باشی له لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه، له هه‌مان کاتدا هه‌ندێك له سه‌رکردایه‌تیه‌که‌شی ده‌کرێ له نێوان سه‌رکردایه‌تی داهاتودا بمێنێته‌وه، چونکه ئه‌مانه مسداقیه‌تیان له ده‌ست نه‌داوه‌و خه‌ڵکی ماندوو تێکۆشه‌رن ، بۆیه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین ئه‌م جاره‌یان هه‌موو لایه‌ك پشتگیریمان لێبکه‌ن و ده‌ره‌نجامی باشی لێ بکه‌وێته‌وه.
سبه‌ی: كه‌ی هه‌نگاوه پراكماتیكییهكانتان له‌ناوخۆی یه‌كێتی ده‌ست پێ ده‌كات و ئایا به‌نیازن به‌م نزیكانه رێكخستنی تۆكمه‌ی باڵهكهتان كاری ئاشكرای حیزبی ده‌ست پێ بكات؟
مه‌لا خدر: هه‌نگاوی پراکتیکیمان له ناوه‌وه هاویشتوه‌و هاوته‌ریب له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێمه ڕێکخستنه‌کانمان جیا نین، چونکه خۆمان به خاوه‌نی یه‌کێیتی ده‌زانین، ته‌نیا په‌یامی گۆڕین و نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌و ڕێگایه‌وه به شێوه‌یه‌کی ئاڕاسته کراو ده‌گه‌یه‌نین.
پرۆفایل:
عه‌بدولکه‌ریم مامه‌ند
نازناوی ڕێکخراوه‌یی و پێشمه‌رگایه‌تی: مه‌لاخدر.
له دایك بووی ساڵی 1958 ، دێ ی قه‌ره‌به‌گ ، پارێزگای که‌رکوك.
ده‌رچووی کۆلێجی کشتوکاڵ له زانکۆی موسڵ.
ساڵی1977 په‌یوه‌ندی به ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانه‌وه کردووه.
مانگی 7 ی ساڵی 1980 بووه‌ته پێشمه‌رگه.
چه‌ندین پله‌ی لێپرسراوێتی پێشمه‌رگانه‌و سیاسی وڕێکخراوه‌یی هه‌بووه.
تاوه‌کو ئه‌نفاله‌کان لێپرسراوی که‌رتی ڕێکخستنی هه‌ولێر بووه.
ئێستا له به‌ریتانیا ده‌ژی. به‌شداری به‌رچاوی هه‌بووه له چالاکیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی که له خزمه‌ت دۆزی کوردابووه.
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له کۆمپیوته‌ر Distributed Computing System
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له په‌روه‌رده‌و فێرکردن.
قوتابی دوا قۆناغی دکتۆرایه له په‌روه‌رده‌و IT
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی کۆمپیوته‌ره له یه‌کێك له گه‌وره‌ترین کۆلێژه‌کانی له‌نده‌ن.