دیمانه‌
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت




Sunday, December 28, 2008
 
     


سازدانی‌: دیه‌ فازڵ‌
مایكڵ‌ رۆبن، كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌كادیمی ناسراوی ئه‌مه‌ریكایه‌و له‌ماوه‌كانی رابردودا چه‌ند پۆستێكی هه‌ستیاری وه‌رگرتوه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ شاره‌زایی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگاكانی كوردو فارس‌و عه‌ره‌بدا هه‌یه‌، زۆربه‌ی نوسینه‌كانی فه‌زای رونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی‌و دۆخی گه‌نده‌ڵییه‌ له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا.

له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی نوسینی بابه‌تێكی ره‌خنه‌ئامێزانه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و شێوازی حوكمڕانی له‌كوردستاندا، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردو حیزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستانی‌ توڕه‌ كردو ته‌نانه‌ت گه‌یشته‌ راده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ شكاتی لێبكرێت‌و دادگایی بكرێت.
ئاگاداری رۆبن له‌سه‌ر بارودۆخ‌و ژینگه‌ی سیاسی كوردستان، ئه‌و پرسیاره‌ی لای چاودێران دروستكردوه‌ كه‌ تا چ راده‌یه‌ك ئه‌و نوسینانه‌ ده‌توانن له‌لایه‌ك وا له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی بكه‌ن كه‌ زیاتر خۆی رێكبخاته‌وه‌و له‌لایه‌كیش ئایا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و نوسینانه‌وه‌ شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی چی لێده‌كات له‌گه‌ڵ‌ كورددا.
له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌دا رۆبن دوباره‌ شیكاری كۆمه‌ڵگای كوردی‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردو ئه‌مه‌ریكا ده‌كات‌و ئه‌گه‌ری دروستبونی هێزی سێیه‌م له‌كوردستاندا رونده‌كاته‌وه‌.

*له‌ روانگه‌ی‌ تۆوه‌ داهاتوی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان كوردو ئیداره‌ی‌ ئۆباما چۆن ده‌بێت؟ ئایا بۆ دیموكراته‌كان گرنگه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ كورددا بكێشن؟
مایكڵ‌ رۆبن: له‌و باوه‌ڕه‌دانیم هیچ گۆڕانێكی‌ ئه‌وتۆ له‌نێوان مامه‌ڵه‌كردنی‌ بوش له‌گه‌ڵ‌ كوردو مامه‌ڵه‌كردنی‌ ئۆباما له‌گه‌ڵ‌ كورددا هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌:

1. هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان رونكردنه‌وه‌ی‌ جیاوازییه‌كانه‌، به‌ڵام دوای‌ هه‌ڵبژاردن گفتوگۆكانی‌ نێوان ئه‌م دو پارته‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان رون‌و ئاشكرا نییه‌، گه‌وره‌ترین جیاوازی‌ له‌نێوان ئه‌م دو پارته‌دا سیاسه‌تی‌ باج‌و باری‌ ئابوری‌و سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌یه‌. هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك له‌  دیموكراته‌كان یان كۆمارییه‌كان بێت، سیاسه‌ته‌كان هێنده‌ ناگۆڕێن.
2. زۆربه‌ی‌ كورده‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ئیداره‌ی‌ ئۆباما زیاتر پرۆ - كورد بێت‌و به‌وپێیه‌ی‌ (جۆزیف بایدن)ی‌ جێگری‌ ئۆباما بیرۆكه‌ی‌ فیدرالیزمی‌ هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش كه‌ ره‌نگه‌ وابێت‌و ره‌نگیشه‌ وانه‌بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بینرا جۆزیف بایدن هه‌مو پلانه‌ فیدراڵییه‌كانی‌ خۆی‌ وه‌لاناو كردیه‌ قوربانی‌ ئامانجه‌كانی‌ دیكه‌ی‌، به‌ڵام هیلاری‌ كلنتۆن  بۆچونێكی‌ هاوسه‌نگی‌ هه‌بو به‌رامبه‌ر به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوردو توركیا.
به‌ڵگه‌یه‌كی‌ دیكه‌ كه‌ ره‌نگه‌ بیسه‌لمێنێت ئیداره‌ی‌ ئۆباما هێنده‌ خه‌مخۆری‌ كورد نه‌بێت، ره‌شید خالیده‌ كه‌ پرۆفیسۆره‌ له‌ زانكۆی‌ كۆڵۆمبیا، هه‌رچه‌نده‌ هیچ پۆستێكی‌ ره‌سمی‌ نییه‌،  به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی‌ كه‌سیی‌ سیناتۆر ئۆباما گوێی‌ لێده‌گرێت، ره‌شید خالید مێژوی‌ عێراقی‌ له‌ڕوانگه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه‌ نوسیوه‌ته‌وه‌ بێئه‌وه‌ی‌ هیچ ئاماژه‌ به‌   ئه‌نفال بدات.
3. دواجار، كورده‌كان چاوه‌ڕوانی‌ گۆڕانن‌و پرۆ-كوردو توركه‌كانیش به‌سه‌ركه‌وتنی‌ ئۆباما خۆشحاڵ‌ بون. له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی‌ دیكه‌ش كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ئه‌وروپاو ئه‌فغانستان‌و په‌یمانی‌ ناتۆوه‌ هه‌یه‌، كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌مه‌ریكا بێته‌پێشه‌وه‌ بێ‌ گوێدانه‌  ئه‌وه‌ی‌ كێ‌ سه‌رۆكه‌،  ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ڵده‌بژێرێت‌و ده‌یخاته‌ پێش هه‌ولێره‌وه‌. 

*كاتێك ئه‌مه‌ریكا پێویستی‌ به‌ كورد هه‌بو گرنگی‌ به‌ سونییه‌كان نه‌ده‌دا، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كان پێچه‌وانه‌ بونه‌ته‌وه‌و كورده‌كان له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی‌ سیناریۆی‌ 1975 ده‌ترسن، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ترسه‌ پێویسته‌ كورد چی‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا بكات؟
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مه‌ پرسیارێكی‌ زۆر باشه‌، منیش هه‌مان ئه‌و ترسه‌م هه‌یه‌ كه‌ كورد به‌ پشتبه‌ستنی‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ واشنتۆن ئازار بچێژێت.
له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست بیره‌وه‌ری‌ مێژویی‌ ده‌یان ساڵ‌ به‌بیرده‌هێنرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسه‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی‌ روداوه‌كانی‌ چوارساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ریش نییه‌، نه‌ك ده‌ساڵ‌‌و سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وپێش، ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی‌ بنه‌ڕه‌تییه‌ له‌ كلتوری سیاسه‌تی‌ ئێمه‌دا.
    بۆیه‌ به‌ڕای‌ من پێویسته‌ كورد:
• وای‌ دابنێت كه‌ هیچ به‌رپرسێك له‌ واشنتۆن مێژوی‌ كورد نازانێت‌و ساڵی‌ 1975یش  هیچ مانایه‌كی‌ نییه‌ بۆ زۆربه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.
• بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت، هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ كورد ده‌كه‌م ئیتر له‌وه‌ بگات كه‌ نه‌ كۆمارییه‌كان‌و نه‌ دیموكراته‌كان بۆ كورد له‌یه‌كتر باشتر نابن، بۆیه‌ كورده‌كان پێویسته‌ خۆیان كار بۆئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ مه‌یلی‌ كۆمارییه‌كان‌و دیموكراته‌كان به‌لای‌ مه‌سه‌له‌ كوردییه‌كاندا رابكێشن، ئه‌مه‌ش بێگومان له‌ڕێگه‌ی‌ دروستكردنی‌ هاوپه‌یمانێتی‌‌و هاوڕێیه‌تییه‌وه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌  هه‌ردو پارته‌كه‌، نه‌ك له‌گه‌ڵ‌ لایه‌كیان.
• به‌ڵام كورد له‌م بواره‌دا له‌ڕابردودا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی‌ كردوه‌، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 2004، كاتێك (پ.د.ك)و (ی‌.ن.ك) پشتیوانی‌ كران له‌لایه‌ن پێته‌ر گالبرایت، هه‌رچه‌نده‌ كه‌سێكی‌ باش‌و پشتیوانێكی‌ خه‌مخۆر بو بۆ مه‌سه‌له‌ كوردییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی‌ وتنی‌ شتی‌ نه‌شیاو به‌ كۆمارییه‌كان هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دا بون كه‌ بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ له‌پشت ئه‌و وته‌ خراپانه‌ی‌ پیته‌ره‌وه‌ بون دژی‌ كۆمارییه‌كان، به‌مه‌ش كورد زۆربه‌ی‌ دۆسته‌ كۆمارییه‌كانی‌ له‌ده‌ستدا، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر كورد پشتیوانی‌ په‌یداكرد، ده‌بێت زۆر دڵنیا بێت له‌وه‌ی‌ كه‌ ته‌نها قسه‌ بۆ كوردو ده‌رباره‌ی‌ كورد ده‌كات‌و هیچ گه‌مه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ تر ناكات.
• له‌م دواییانه‌دا كورد گروپێكی‌ به‌ناوی‌ (كورد بۆ ئۆباما) دروستكردو هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ نه‌بو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، له‌ڕاستیدا له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ هه‌ڵبژاردندا به‌خراپیی‌ شكستیان هێنا، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویست بو كورده‌كان له‌بری‌ گروپی‌ (كورد بۆ ئۆباما) گروپی‌ (كورد بۆ كوردستان)یان پێكبهێنایه‌، چونكه‌ له‌ئێستادا زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان كورده‌كان وه‌ك دوژمن سه‌یرده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ره‌نگه‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان ئاگاداری‌ دروستكردنی‌ ئه‌و گروپه‌ نه‌بوبن، چونكه‌ له‌ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام پارته‌كان له‌به‌رزبونه‌وه‌و نزمبونه‌وه‌دان‌و جێگیر نین له‌جێی‌ خۆیاندا وه‌ك پارته‌كانی‌ كوردستان، كه‌ ده‌بو ره‌وه‌ندی‌ كورد له‌ده‌ره‌وه‌ به‌باشیی‌ ئاگاداری‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا بونایه‌و خۆیان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌  سیاسییانه‌دا بگونجێنن.

*تا چ ئاستێك ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی‌ له‌ناو عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستاندا؟ ئایا پلانێك هه‌یه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌؟
مایكڵ‌ رۆبن: هه‌مو كه‌سێك ئاگاداره‌ كه‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ خراپیی‌  ره‌وشی‌ رۆژنامه‌نوسی‌  بونه‌ته‌ سه‌ردێڕی‌ رۆژنامه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا، بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ ناتوانن ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر بشارنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و تێڕوانینه‌ی‌ كه‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان له‌بری‌  به‌دیهێنانی‌ دیموكراسی‌، زیاتر ئاره‌زوی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ت‌و سامان ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر دركی‌ پێكراوه‌ له‌لایه‌ن بنتاگۆن‌و ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌. ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورد بگه‌یه‌نێت له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا بڕیار له‌سه‌ر راگرتنی‌ هاوسه‌نگییه‌ك ده‌دات له‌نێوان كوردو عه‌ره‌ب یان چاره‌سه‌ری‌ ناكۆكییه‌كانی‌ دیاله‌و كه‌ركوك‌و موسڵ‌.

* ئه‌مه‌ریكاو توركیا دۆستن، توركیاش نیگه‌رانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوكه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، كوردیش واز له‌ كه‌ركوك ناهێنێت، هاوكات  ئه‌مه‌ریكاو توركیاو كوردو كه‌ركوك پێكه‌وه‌ به‌ستراون، ئه‌م كێشه‌یه‌ پێویستی‌ به‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ هه‌یه‌، رای‌ تۆ چییه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌؟
مایكڵ‌ رۆبن: من پێم باشه‌ ئه‌و كێشانه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستورو مێزی‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌ڕاستیشدا ناكۆكی‌ من له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌‌و په‌كه‌كه‌یه‌، نه‌ك كه‌ركوك.

*ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌و پێشنیازانه‌ رازی‌ نه‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ له‌به‌غداو هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئایا ئه‌مه‌ریكا چ به‌دیلێكی‌ هه‌یه‌؟
پێویسته‌ ئێستا كورد له‌ كوردستانی‌ عێراق زیاتر قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكات، نه‌ك ئه‌و كوردانه‌ی‌ له‌ له‌نده‌ن یان ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمن،  له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان جیاوازه‌و كوردیش له‌ واشنتۆن پاره‌یه‌كی‌ زۆر سه‌رف ده‌كات بۆ دروستكردنی‌ لۆبی‌‌و رێكخراوی‌ دیاسپۆره‌ی‌ كورد له‌ واشنتۆن، كه‌ ئه‌و ره‌خنانه‌یان تێكه‌ڵكردوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌  حكومه‌تی‌  هه‌رێمی‌ كوردستان‌و خواسته‌كانی‌ كورده‌وه‌ هه‌یه‌.
ئێوه‌ وه‌ك كورد له‌ كوردستان، كه‌ی‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان یان به‌رپرسانی‌ كوردی‌ واشنتۆنتان بینیوه‌  كه‌ سه‌ردانی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ بكه‌ن  له‌بری‌  سه‌ری‌ ره‌ش‌و قه‌ڵاچوالان؟ 
ئه‌م جیاوازی‌‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی‌ له‌كوردستان هه‌یه‌و ئه‌و ره‌خنانه‌ش كه‌ له‌م بواره‌دا له‌كوردستان ده‌گیرێت، سه‌ركرده‌كانی‌  دیاسپۆره‌ی‌ كوردی‌ توشی‌ نیگه‌رانیی‌ كردوه‌، ئه‌وان پێیانوایه‌ كه‌ له‌ئێستادا كوردی‌ كوردستانی‌ عێراق پێویستی‌ به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ك خیانه‌ت له‌خه‌ونه‌كانیان له‌پێناو پاره‌و كڕینی‌ مارسیدس‌و خانوی‌ دۆلارئاوا.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌لێك بڕه‌خسێت ئه‌م سه‌ركردانه‌ لاببرێن، به‌ئاسانی‌ ده‌توانرێت ئه‌وه‌ بكرێت، چونكه‌ له‌ناو كورددا پێشمه‌رگه‌ی‌ به‌تواناو رۆشنبیر‌و ئه‌ندازیار‌و دكتۆری‌ زۆر هه‌یه‌ كه‌ بتوانن ئه‌و گۆڕانه‌ بكه‌ن.

*داهاتوی‌ عێراق چۆن ده‌بینیت؟ له‌وباوه‌ڕه‌دایت عێراق ده‌بێته‌ وڵاتێكی‌ نمونه‌یی‌ یان ده‌بێته‌ وڵاتێكی‌ نقومبو له‌گه‌نده‌ڵی‌‌و ئاژاوه‌؟                               
  مایكڵ‌ رۆبن: ترسی‌ گه‌وره‌ی‌ من ئه‌وه‌یه‌ عێراق ببێته‌ وڵاتێكی‌ هاوشێوه‌ی‌  دراوسێكانی‌ وه‌ك ئێران‌و سعودیه‌و ئه‌و شێوازه‌  دزه‌بكاته‌ ناو  عێراقه‌وه‌و  له‌دواكه‌وتویی‌ هه‌میشه‌ییدا بهێڵنه‌وه‌.
له‌ساڵانی‌ شه‌ست‌و حه‌فتاكاندا عێراقییه‌كان به‌كورد‌و عه‌ره‌به‌وه‌ بۆ گه‌شتكردن ده‌چونه‌ وڵاته‌ دراوسێكان، به‌جۆرێك  كاتێك عێراقیان جێده‌هێشت‌و ده‌چونه‌ توركیا‌و ئێران‌و سعودیه‌ یان كوه‌یت، پێیان وابو وڵاتێكی‌ پێشكه‌وتویان به‌جێهێشتوه‌‌و چونه‌ته‌ وڵاتێك كه‌ به‌ده‌یان ساڵ‌ له‌دوای‌ عێراقه‌وه‌یه‌. به‌ڵام ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، چونكه‌  گه‌نده‌ڵی‌ له‌كوردستان‌و به‌شه‌كانی‌ تری‌ عێراق به‌ڕاده‌یه‌كه‌ وای‌ له‌گه‌نجه‌ رۆشنبیره‌كان كردوه‌ له‌بری‌ مانه‌وه‌یان له‌ وڵاته‌كه‌یان بچنه‌ ئه‌وروپا‌و به‌یروت‌و دوبه‌ی‌ ژیانی‌ خۆیان دروستبكه‌ن، ئه‌وه‌ش پێویسته‌ جێی‌ نیگه‌رانیی‌ بێت بۆ هه‌ر نیشتمانپه‌روه‌رێكی‌ عێراق‌و كورد پێكه‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
david
 ئه‌م کاته‌تان باش سه‌رانی کورد وا ئه‌زانن که‌ جگه‌ له‌ خۆیان ،هه‌مو خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وی درۆزن و نه‌زانن،پیلان ئه‌گێرن لێ یان،وا ئه‌زانن ئه‌بێت ئه‌ورپی و ئه‌مریکیش ئه‌گه‌ر نه‌بن به‌ pdk &puk نه‌زان و پیاوی تورکیا و ئیرانن!!!!!!. به‌ڵام به‌راستی ئه‌مه‌ بڕوای حیزبی بعسه‌ به‌س به‌ دۆماخ سزی،به‌راستی انسان پێ شه‌رمه‌ به‌ کوردی قسه‌بکات هه‌تا ئه‌م دوو تاعونه‌ کوردیه‌ هه‌بن. به‌خوا کیمیاوی و زه‌ڕه‌یان نیه‌ ئه‌گینا دژ به‌ خه‌ڵك و یه‌کتر به‌کاریان ئه‌هێنا. سوپاس
حمزه‌
 سلاو کاکه‌ گیان مسته‌ر رۆبن وا ئه‌زانیت کوردستان ئه‌مرئکا و ئه‌وروپایه‌ وه‌لا ئه‌مان لاناچن به‌ ئاسانی هه‌تا به‌ به‌ شه‌ر نه‌بیت ،شه‌ری ناوخۆ له‌ شه‌سته‌کانه‌وه‌ ده‌ستی پێ کردوه‌ تا نه‌وه‌ته‌کان .گشتی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات ه‌یستا به‌ته‌مایت به‌ دیموکراتی و هه‌لبژاردن لا بچن؟ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌که‌یه‌. سوپاس
عومەر /فینلاند
 سڵاو بەڕێزان! منیش بە باشی دەزانم ھەندێك لە بیروبۆچوونەكانی خۆم بێخامە بەر باسەوە . سەرەتا سەبارەت بە قسەكانی مایكل رۆبن . مایكل باس لەسەر كێشەو گیروگرفتەكانی كورد دەكات كە بە كوردی و كورتری تا كورد ساحێوی ئەو سەركردانە بن بە ھیچناگەن مایكل بە رای من كولتووری سیاسی وڵاتێكی 300 ساڵ سەربەخۆی تەك حوكومەتێكی ۆتۆنۆمی تێكەڵ كردوە و بیرۆكەی مایكل كە من وای دەبینم كە زۆر بایەخ بە توركیە دەدات كە توركیە فاشتو دەوڵەتێكی سەربازیە توركیەی بە باش دەزانێت ،ھاورێیان ئێمە ئەبێت لەبیرمان نەچێت دوای یسرایل بەرژەوەندی ئابوری ئەمریكا لە توركیاو عەرەبستانو كوەیتە بۆیە توركیەش یەكێك لەو وڵاتانەیە كە ئەمریكا نیزیك بە %75 كەلوپەلی سەربازی بۆ ھێزەكانی لە عێراق رەوانە دەكەت ،چۆن ئەمریكا ئەو بەرژەوەندیە لەدەست دەدات ؟ وە ھەتاكو ئەمریكا لە ستراتیژی درێژخایەنی سیاسیدا پێویستی بە توركیە بێت ئەگەر توركیە پلەی 1 بێت كورد بلەی 2 دەبێت . منیش لە گەڵ ھەندێك لە بیروبۆچوونەكانی مایكل دام سەبارەت بە خودی كورد منیش لەگەڵ ئەودام سەركردەكانمان دەبێت بیری بەرژەوەندی گەل و نیشستمانەكەی لە پێش سامان كۆكردنەو مولكو ماڵ بێت ،راستە تێكۆشانیانو ماندوبونیان لە خەباتو رێزگاركردنی گەلەكەمان جێگەی رێزلێنانە بەڵام بۆ دوارۆژی گەلەكی دەبێت بەرژەوەندی گەڵ بپارێزەت بۆ ئەوەی گەلەكەی سەربەرز بێت نەك شاخسی خۆیان. من لە سەرەتا بە چاكی دەزانم كورد دەبێت خۆی بەرژەوەندی خۆی بەداست بێنێت نەك چاوەڕێی ئەمریكا بكات ئەگەر بەرژەوەندیەكەیشی بگاتە ئەو ئاستەی ھاوپەیمانێتی ئەمریكایش لە دەست بدات ئەوكات ئێمەی كورد بە سەربەست دەزانم نەك گەمەكردنی سیاسەت لە گاڵ بەرژەوەندی وڵاتێك وەك ئەمریكا بكات بۆیە ئێمەی كورد با باش لەیەك تێبگەین و بەش ھاوپەیمانەكەمان بناسین ئەمریكا لە ھەر كاتێك بەرژەوەندی بكاوێتە ماترسی ئەگەر كورد قوربانی بێت سەر كوتی دەكات ،بەڵام ئەگەر خۆمان سەربەست بین ناتوانێت سەركوتمان بكات. مایكل لە روانگەی بەرژەوەندی ئەمریكا دەروانێت بە كورد بە لەوەش چاك تێبگەین . بە سوپاسەوە براتان عومەر لە فینلاند
م .مشير سورجى
 ليره دا به بيويستى ده زانم ده ست خوشى له روزنامه نوسه كه بكه م كه ئه م جاو بى كه وتنه ى ئه نجام داوه زور له بو جونه كانى مايكل له جيكاى خو يه تى به لام ئه وه ى كه زور بوه ته جيكاى بى ئوميدى ئيمه ى كورد كه له وانه يه ديسان تو شى روزيكى ره شى وه ك سالى 1975 ببينه وه ئه مه ش ته نها ئيمه كورد خومان به ر برسين له دوباره بونه وه ى ئه م روزه جونكه تاكو ئيستا ئيمه بير له به رزه وه ندى نه ته وه يى و جا ره نو سى كه له كه مان نه كردوته وه ته نها و ته نها خزمه ت به بير ى ته سكى حزبايه تى ده كه ين ئيستاش نه ك هه ر روبن به هه زاران سياسى وه ك روبن ئه م بيرو بو جونانه يان هه ن له جياتى ئه وه ى جاويشمان له ده ستى ئه م و ئه و بيت خزمه ت به خه لكى خو مان بكه ين باشتره جونكه ئه كه ر ميله تى خو مان ليمان رازى نه بن ئه كه ر هه مو دونيا له كه لمان بيت دادمان نادات جونكه روزيك هه ر ديت ليت بقه ومى باشترين بشتو به نا بو ده سه لا ت دارانى كورد ته نها جه ماوه رى كورده جا بو يه ئه بى هه ول بدريت دلى جه ما وه ر رازى بكريت
sardar-dane mark
 من به‌راستی‌ ده‌ستخۆشیتان لیَ ده‌كه‌م كۆمپانیای‌ وشه‌ كه‌ كچه‌ رۆژنامه‌نوسی‌ واتان هه‌یه‌ تا ئێستا چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی‌ ئه‌و خاتونه‌م خوێندۆته‌وه‌ كه‌ جێگای‌ ده‌ستخۆشین، هیوادارم وه‌ك كۆمپانیا و رۆژنامه‌ رێز له‌ توانای‌ ئه‌و گه‌نجانه‌تان بگرن، كه‌ ره‌نگه‌ خۆتان هه‌ست به‌ گه‌وره‌ییان نه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ رۆبن، من زۆر به‌ راستی‌ ده‌زانم، ئێمه‌ش هه‌موو له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ولاَت ئه‌و راستیه‌ به‌ باشی‌ ده‌بینین كه‌ ئێستا سه‌ركردایه‌تی‌ كورد به‌ هۆی‌ راكردنی‌ به‌شوێن پاره‌ و سامان چۆن ئه‌و گرنگی‌ و خۆشه‌ویستیه‌ی‌ له‌ناو به‌رپرسان و رۆشنبیرانی‌ ئه‌مه‌ریكا و ولاَتانی‌ دیكه‌ هه‌یبووه‌ زۆر كه‌می‌ كردووه‌، هه‌ربۆیه‌ باشترین چاره‌سه‌ر پێداچونه‌وه‌یه‌ به‌ كاره‌كانیان و تاله‌بانی‌ و به‌رزانی‌ باشترین كه‌سن كه‌ گه‌ر بیانه‌وێت! گۆران بكه‌ن.
سیروان که‌رکووکی / له‌نده‌ن
 گه‌نده‌ڵیی، خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن ، دزیی وبنه‌ماڵه‌چێتیی "سه‌رانی " کورد وا بێ تام بووه‌ که‌س نییه‌ له‌ دنیادا نه‌یزانێ ..خۆ مایکڵ رۆبین کوتله‌ی ریفۆرم و { نه‌شمبیستووه‌ بووبێته‌ ڕه‌گ } له‌ خۆمان زیاتر ده‌رد و په‌تاکانمان ده‌زانێ و چاره‌سه‌ریشي بۆ داده‌نێ ... به‌ کورتییه‌که‌ی ده‌ڵێ : تا خاوه‌نی سه‌رکردایه‌تیی له‌م بابه‌ته‌ بن ، که‌ هه‌ر خه‌ریکی بازرگانیی و مقاوه‌لاتن به‌ ته‌مای هیچ مه‌بن و گله‌ییش له‌ که‌س مه‌که‌ن ..ئه‌مریکا یا هه‌ر شوێنێکی تر له‌ کورد کوردتر نابن ، ناکرێ ئه‌مریکا له‌ مه‌ليك مه‌لیکتر بێ بۆ کورد.
هه‌رێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــم
 ئه‌م پیاوه‌ زۆر به‌ قوڵی به‌ ناخی که‌سایه‌تی لێپرسراوه‌ کورده‌کان و ته‌نانه‌ت دۆزه‌که‌شیا چۆته‌ خوارێ و شاره‌زایه‌کی باشه‌ ته‌نانه‌ت له‌ کێشه‌کانی ناو ئێرانیش دا به‌ جۆرێ که‌ ئاگای له‌و نوکتانه‌ش هه‌یه‌ که‌ له‌ نێو پێکهاته‌ جۆراوجۆره‌کانی ئێران دا باوه‌.چۆن شاره‌زا نه‌بێت دڵسۆزی بۆ کاره‌که‌ی وای لێکردبوو که‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی جه‌ژنه‌کان دا قوڕو لیته‌ی معسکرسلامی گێره‌ ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ بارودۆخی ئاواره‌کان له‌ چیدایه‌ و چۆن له‌ سه‌رکرده‌کانیان ده‌ڕوانن.ئه‌و کاته‌ی ئه‌ خۆی ده‌گه‌یانده‌ نا ئاواره‌کان هێشتا سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ له‌ خه‌ویش هه‌ڵنه‌ستابوون،بگره‌ ماستاوچیه‌کانیشیان له‌ خه‌و هه‌ڵنه‌سا بوون که‌ یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژن قه‌تاره‌یان ده‌به‌ست تاوه‌کو ده‌ستی پیرۆزی ئه‌و سه‌رکردانه‌ بگوشن پیانا هه‌ڵده‌ن.
haroun
 away robn goteate zorbay ganjy kurdo roshnberane kurd ay zann balm keshaka lawa daya sarkrday kurd gean bo nagret awta kak nawsherwan chand sala hawr dakt alet chak saze peawesta la kurdstan awta sarkrday kurdy gwey bo ranagrn balko rqeshean lea ja xwa agadre aw gala be saheba bet kawa kaw tota dast aw zlheza gandlana haroun-manchester-uk
ناسر سۆرانی
 من لێدوانه‌کانی ئه‌م کابرایه‌م به‌ ناواقیعی دێنه به‌رجاوم وهه‌روه‌ها وه‌ک مرۆڤێکی زۆر راستڕه‌وی که‌ ته‌نها بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندێکانی خودی شه‌خسی خۆی وئه‌مریکا ده‌کاته‌وه‌.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زۆر پشتیوانی له‌ نادیموکراترین ووڵاتی وه‌ک تورکیا ده‌کات‌.ئه‌گه‌رنا بۆچی ئه‌وه‌نده‌ دژایه‌تی گه‌لێکی سته‌مدیده‌ی وه‌ک کورد ده‌کات به‌گشتی وبه‌تایبه‌ت پارتی کرێکارانی کوردستان وگه‌ریلا سه‌ربه‌رزه‌کانمان. جابۆیه‌ داوا له‌ هه‌رتاکیکی کورد ده‌که‌م که‌ فریوی ئه‌م دوژمنه‌ ناراسته‌وخۆێی کورد نه‌خۆن وبووچونه‌کانی زووربه‌ی لینگه‌وقووچن ده‌رهه‌ق گه‌لی کورد. من له‌ جه‌ندین ڕۆژنامه‌وانی ئه‌وروپیم پرسیوه‌ که‌ ده‌ڵێن ئه‌م مایکڵه‌ زۆر ڕاست ره‌وه‌و سه‌نته‌ره‌که‌ش که‌ ئه‌و کاری بۆ ده‌کا زۆر ڕاست ره‌وو نامرۆڤانه‌یه‌ ومرۆڤ دۆست نین.‌
omed issa
  پرؤسه‌ی پڕۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆڵی ئه‌مریکا ،بۆ عیراق به‌کوردستانی عیراقیشه‌وه‌ ،ئه‌فغانستان 6بڵیۆن کرؤنی سویدی خه‌رجی بودجه‌ی ئه‌مریکا بوو،ئه‌وه‌ خالێک ،خاڵێکی تر سۆفا په‌سند کرا ،ره‌خنه‌ ده‌بێ به‌هه‌ند وه‌ربگیری ،چ له‌ناوه‌خۆ بی یان ده‌ره‌وه‌ ،تورکیا عیلمانی ناسیونالست بی یان ئیسلامي ناسیونالیست بۆ ئه‌مریکا گرنگ دۆسته‌ ،گرنگتره‌ بۆ ئه‌مریکا پرسی گه‌لی کوردستانی تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێ .
ڕزگاری مەلاعه لى٠٠ئۆتاوا
  ٠٠بەڕێز جەڕناڵستی بەناوبانگ٠٠كاك مايكڵ ڕۆبن ٠٠سڵاوت لێبێت ،بەدڵنياييەوە بيرو بۆچونو،وەڵامدانەوەی پرسيارەكانت تەواوەو لەجێگای خۆيەتی ،بەڵام دەربارەی ئه‌مە كەدەڵێيت ئه‌گەر هەڵێك بڕەخسێت ئه‌م سەركردە كوردانە لاببرێت كارێكی باشە پێتوايە، بەڵام واديارە تا ئێستا ئه‌مەنازانی ئه‌وان هەمووكارێكيان كردووەو وەهەموو شتێك ئه‌نجامدەدەن تەنها لەپێناو كورسی دەسەڵاتو مانەوەی خۆيان،دەسەڵات دارانی كورد هەموو كات بەرژەوەندی خۆيانو حزيان خستۆتە سەروی بەرژەوەندی ميللەتەوە،سەرانی كورد گەر نەخۆشو،پيرو، پەككەوتەشبن،مەحاڵە دەسەڵات جێبهێلن كەبەچاوی خۆمان وادەيبينين،ئه‌وەی ناڵێم گەر بەمردنی خۆيان بمرن،بەڕێز مايكڵ ڕۆبن تۆواوەزانی تۆوائه‌زانی ئه‌وسيستەمو دەسەڵاتەی هی بەڕێوەبەردن كەلە وڵاتانی پێشكەوتو هەيە لەكوردستان وەهانييە خۆمانڕۆژانە دەبينين لەوڵاتانی دنيا كەسانێك باشترين پۆستيان هە لەوەزارەت،ياپاڕڵمان كارێكی بچوكی بەدڵنييە دەست لەكاری خۆی دەكێشێتەوە،زۆر ئاساييەبەلای،بەڵام لای سەركردەەكانی ئێمە دەبێت بەتاپۆ تامردن دەستبەرداری پۆستيان نابن،ئه‌مەش دەگەڕێتەوە بۆ ئه‌مە كەسەركردەكانی كورد نەخۆشی بەرپرسيان هەيە تامردن٠ دوبارە دەستخۆشيت لێدەكەم مايكڵ ڕۆبن بۆ ئه‌م چاوپێكەوتنە،كەلەڕۆژنامەی سبەی ئه‌نجامتدا،وەدەستخۆشی بۆگشت كارمەندانی سبەی٠٠٠ڕزگار ميرسەيدی٠٠
hunar
 silaw.....bar laway qsa lasar nawaroky dimanakaw qsakany robn bkam damawe dast xoshy la xatw diya bkam... ka barasty kcheky dagmana la sahafay kurdi... dwbara dast xoshyw sarkawtn...balam xoshisha mrov ba taybat awanay rojnamanusn bzann nheny aw dimanana chya.. chunka hamwman dazanin dast kawtny kaseky wa asan nya... balam lera kchek wa datwane dimanayan bkat... hiwadarm kcha maswlaka w afrata leprsrawakanish wa bn wa bo qsakany robn mn lagaly dam balam robn xoshy qwmany lasara.. baway la asteky gawray barprsyaryatya.. robn xoy yakeka law kasanay shweny hawanaway la xatartrin nawchakany amricaya.. awash shteky asaya w xalk dayzane.. chunka lasar karta shaxsyakay nwsrawa.. balam gwmanaka awaya robn agar kaseky asaye buaya naydatwany bgata aw shwena la pntagon
raber ahmed- USA
 ئه‌رێ‌ نه‌برایه‌وه‌ رۆبن من لێره‌م ده‌زانم ئه‌و پیاوه‌ كه‌ هیچ قورساییه‌كی‌ نییه‌ له‌ ئه‌مریكا!! ئیداره‌ی‌ ئۆباما رۆبن و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی‌ به‌ فاشیلترین كه‌س ناوزه‌ند ده‌كه‌ن!!!!
Aram
 sad la sed lagal ray Robn dam, gisakani zor waqihin , balam kord xayal pilawana birdekatawa. Kord ager her lese am agliyat sur bet, awa bé guman dorandini sada seda.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ