سازدانی: شه‌هرام عه‌بدوڵڵا
ئیجلال قه‌وامی وته بێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له ئێران له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی رۆژنامه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه فه‌لسه‌فه‌و ئامانجی كاری رێكخراوێكی مه‌ده‌نی جیاوازیی زۆر قولًَی هه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌مای كار‌و ستراتیژی حیزبێكی سیاسی، ئه‌و ده‌ڵێت بارودۆخی كوردستانی خۆرهه‌ڵات به جۆرێكه كه پێشێلكارییه‌كانی بواری مافی مرۆڤ زیاتر ره‌هه‌ندی ئه‌منییه‌تی‌و سیاسی به خۆوه ده‌گرن، قه‌وامی جۆری پێوه‌ندییه‌كانیان له ئاسته جیاجیاكاندا باس دهكاتو ده‌ڵێت له ئاستی جیهاندا ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ حكومه‌تێك پێوه‌ندیمان نییه‌و ته‌نیا له‌گه‌ڵ چالاكانی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له پێوه‌ندیداین.
• رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دامه‌زراوه‌و شێوازی كاركردنی چۆنه؟
ئیجلال قه‌وامی: پێویسته بڵێم ئێمه كاره‌كانمان به هه‌فته‌نامه‌ی (په‌یام مردم)ه‌وه ده‌ست پێكرد كه به زمانه‌كانی فارسی‌و كوردی بابه‌تی تێدا بڵاو ده‌بویه‌وه، دوای ئه‌وه‌یكه هه‌فته‌نامه‌كه‌مان داخرا، رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان‌مان له سه‌ر بنه‌مای جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و به ره‌چاوكردنی كۆنوانسیۆنه‌كانی مافی مرۆڤ له جیهاندا دامه‌زراند، ئێمه بۆ تۆماركردنی ئه‌و پێشیلكارییانه‌ی له ئاست مافی مرۆڤدا دێنه ئاراوه هه‌وڵماندا له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان ریپۆرتێرێكی خۆمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه‌و به به‌ڵگه‌وه هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به پێشێلكارییهكانمان بۆ بنێرن، ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆ ئێمه زۆر سه‌رنجڕاكێش بو ئه‌وه بو كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو رێپۆرتێری باش له ده‌وری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان كۆ بونه‌وه‌و له ئاستێكی ئێجگار به‌ربڵاودا له شار‌و گونده‌كانه‌وه هاوكارییان كردین به شێوه‌یه‌ك كه بۆ خۆمان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد، هه‌ر به هاوكاریی ئه‌و ریپۆرتێرانه كه له داڕشتن‌و ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كاندا زۆر شارهزانو به شێوه‌یه‌كی ئاكادیمی كار ده‌كه‌ن، راپۆرتی سێ یان شه‌ش مانگه‌و یه‌كساڵه‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤ له كوردستان ئاماده ده‌كه‌ین، ئه‌م راپۆرتانه جگه له‌وه‌یكه بۆ رای گشتی‌و له سایته‌كه‌ی خۆماندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌ڕێ ده‌كرێن بۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئێران، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی، رێكخراوی به‌رگریكردن له مافی مرۆڤی ئێران‌و رێكخراوی جیهانی چاودێری مافی مرۆڤ، ئێمه هه‌روه‌ها له كات‌و شوێنی جیاجیادا به مه‌به‌ستی ئاشنا كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به مافه‌كانی مرۆڤ وۆركشۆپی جۆراوجۆر ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ر له‌و پێناوه‌دا چه‌ندین چالاكی تایبه‌تمان هه‌یه، بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ره‌وڕوی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به راوێژی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی ئێران خزمه‌تیان بكه‌ین‌و یارمه‌تییان بده‌ین.
• راپۆرته‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، زیاتر حاڵه‌ته سیاسییه‌كان ده‌گرێته‌وه هۆكاری ئه‌مه چییه؟ ئایا پێشێلكارییه‌كان به زۆری له‌و بواره‌دان، یان سه‌رنجی ئێوه زیاتر له سه‌ر ئه‌و بواره چڕ بوه‌ته‌وه؟
ئیجلال قه‌وامی: ده‌بێ بڵێم بارودۆخی كوردستان به جۆرێكه كه پێشێلكارییه‌كان زیاتر ره‌هه‌ندی ئه‌منییه‌تی‌و سیاسی به خۆوه ده‌گرن، كاتێك له چوارچێوه‌ی راپۆرته‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستاندا وه‌كو خۆیان بڵاو ده‌كرێنه‌وه ئۆتۆماتیكی ئه‌وه‌ی پێوه دیار ده‌بێت، ئێمه ته‌نیا به شێوه‌ی ئه‌كادیمی له راپۆرته‌كاندا دایاندهڕێژینهوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مافه‌كانی ژنان، منداڵان‌و بواره‌كانی دیكه‌ش كارمان كردوه به‌ڵام هه‌روه‌ك ئێوه ده‌ڵێن ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره بواره‌كانی دیكه كه‌متر به‌رجه‌سته بوبنه‌وه.
• له هه‌ندێك كۆڕ‌و كۆمه‌ڵدا هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له چوارچێوه‌ی كاركردن بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی ده‌خوێنرێته‌وه‌و به هاوته‌ریبی چالاكییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ده‌روه‌ی ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، لێره‌وه وه‌ك رێكخراوێكی مه‌ده‌نی ته‌بایی یان جیاوازییه‌كانی خۆتان له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كاندا چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
ئیجلال قه‌وامی: راشكاوانه بڵێم ئێمه كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی یان هه‌ر حكومه‌تێكی دیكه كه له سه‌ر كار بێت، فه‌لسه‌فه‌و ئامانجی كاری رێكخراوێكی مه‌ده‌نی وه‌كو رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان جیاوازیی زۆر قولًَی هه‌یه له‌گه‌ڵ بنه‌مای كار‌و ستراتیژی حیزبێكی سیاسی، ستراتیژی حیزب گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات جا له هه‌ر رێگایه‌كه‌وه بێت، ئه‌مه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی كه له ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رنامه‌كانی خۆی پێڕه‌و بكات، به‌ڵام رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له‌وانه‌ش رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی مرۆڤه‌كان، بۆ وه‌دیهاتنی دیموكراسی له چوارچێوه‌ی گوتاری دیموكراسیخوازیو مافه‌كانی مرۆڤ‌و كرداری مه‌ده‌نیانه‌دا، ئه‌ویش له رێگای هۆشیاری به‌خشین به خه‌ڵك‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌روه‌رده‌وه، ئێمه رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆین، ئهندامهكانیشمان ئازادن له‌وه‌یكه ئینتیمایان بۆ هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی هه‌بێت به‌ڵام سیسته‌می كاركردنمان به شێوه‌یه‌كه كه رێگه له‌وه ده‌گرێت ئه‌ندامێك له كاروبارهكاندا ئینتیمای سیاسی خۆی جێ بكاته‌وه، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه بون‌و ده‌وری رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك پێویستییه‌كی چاره‌نوسسازه، وه‌كو ئا‌نتۆنیۆ گرامشی ده‌ڵێت شۆڕشی 1917ی روسیای تزاری (قه‌یسه‌ری) بۆیه سه‌ری هه‌ڵدا چونكه رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له ئارادا نه‌بون، لێره‌وه ئاست‌و راده‌ی گرنگی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت.
• حكومه‌تی ئێران رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان به نایاسایی ده‌زانێت، ئێستاش دامه‌زرێنه‌رو به‌رپرسی ئه‌م رێكخراوه له زینداندایه، جار نه‌جار ئه‌ندامه‌كانیشی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن وه‌ك بڵه‌ی له حاڵه‌تی خه‌باتدا بێت له دژی رژێم، مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه به چ شێوه‌یه‌كه؟
ئیجلال قه‌وامی: به پێی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌مو كه‌س بۆی هه‌یه رێكخراو دابمه‌زرێنێت بۆیه من پێموایه قسه‌كه‌ی ئه‌وان نایاساییه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێمه چه‌ندینجار داوامان له به‌رپرسان كردوه مۆڵه‌تی ره‌سمیمان بۆ ده‌ر بكه‌ن به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوینه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌مان به‌ڕێز محه‌مه‌د سدیقی كه‌بودوه‌ند به هۆی دامه‌زراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان حوكمی 11 ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێنراوه، خۆم به هۆی چالاكییه‌كانم ساڵێك له زینداندا بوم، هاوكارمان سامان ره‌سوڵپور چه‌ند جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، دیاره ئه‌مانه بێكاریگهریی نین به‌ڵام ئێمه رێگای هه‌ڵكردنمان گرتوه‌ته به‌رو له سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی خۆمان له پێناو ده‌سته‌به‌ر بونی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌رده‌وام ده‌بین، وه‌ك وتم ئێمه خه‌بات له دژی هیچ حكومه‌تێك ناكه‌ین به‌ڵكو كار ده‌كه‌ین بۆ ئازادی‌و مافه‌كانی ئینسان.
• پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌كو ژنان، خوێندكاران‌و رێكخراوه‌كانی هاوشێوه‌یان له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران به چ شێوه‌یه‌كه؟
ئیجلال قه‌وامی: به گشتی پێوه‌ندییه‌كانمان له ئاستێكی باشدایه، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ چالاكان‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئاستی ئێران‌و جیهاندا له پێوه‌ندیداین، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رهوتو لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ش پێوه‌ندیمان هه‌یه، له ماوه‌ی رابردودا له‌گه‌ڵ حیشمه‌توڵڵا ته‌به‌رزه‌دی سكرتێری گشتی به‌ره‌ی دیموكراتیكی ئێران‌و له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی چه‌ند دانیشتنێك‌مان كرد، له‌گه‌ڵ رێكخروای چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران به سه‌رۆكایه‌تی خانمی شیرینی عیبادی پێوه‌ندیی چڕپڕمان هه‌یه، له‌و پێوه‌ندییانه‌دا هه‌مو لایه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هاوكاری‌و دانوستان ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ رهوتو رێكخراوه‌كانی باوه‌ڕمه‌ند به دیموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌روه‌ها پێمانوایه كۆده‌نگی ره‌وته وهفادارهكان به دیموكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌توانێت له پێناو په‌ره‌سه‌ندنی گوتاری مه‌ده‌نییه‌ت‌و مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بێت، به نیسبه‌ت پێوه‌ندییه‌كانیشمان له ئاستی جیهاندا ده‌بێ بڵێم ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ حكومه‌تێكدا پێوه‌ندیمان نییه، پێوه‌ندیی ئێمه ته‌نیا له‌گه‌ڵ چالاكانی مهدهنیو رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی یاساكان‌و كۆنوانسیۆنه‌كانی مافی مرۆڤدا، له گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ژنان‌و خوێندكارانیش‌دا راوێژ‌و هاوكاری نزیكمان هه‌یه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر چالاكێكی ئه‌و بواره به‌ره‌وڕوی پێشێلكاری یان گرفتێك ببێته‌وه ئێمه یارمه‌تیده‌ری ده‌بین به‌تایبه‌ت كاتێك كه به‌ره‌وڕوی زیندان‌و دادگاییكردن ده‌بنه‌وه ئێمه له روی ده‌ستنیشان كردنی پارێزهرو لایه‌نه یاساییه‌كه‌وه به ته‌واوه‌تی هاوكارییان ده‌كه‌ین.
پرۆفایل:
ئیجلال قه‌وامی
- له‌دایكبوی شاری سنه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه.
- ساڵی 1999 كاری رۆژنامه‌نوسی له رۆژنامه‌ی (ایران) ده‌ستپێكردوه‌و چالاكیی رۆژنامه‌وانی درێژه پێداوه له رۆژنامه‌كانی (پیام مردم)، ئاژانسی هه‌واڵنێریی (ایلنا)و (دیدگاه).
- به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له روداوه‌كانی هاوینی 2004ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستگیر دهكرێتو پاش سێ مانگ به بارمته‌ی 100 ملیۆن تمه‌ن به شێوه‌ی كاتی ئازاد ده‌بێت، دواتر بانگهێشتی دادگا ده‌كرێته‌وه‌و حوكمی سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.
- پاش تێپه‌ر بونی ساڵێك به سه‌ر حوكمهكهیدا، به‌هاری رابردو له زیندان ئازاد بوه.
- له دۆسیه‌یه‌كی تردا به تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك بۆ دژایه‌تی حكومه‌تی ئێران دادگایی كراوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕێی حوكمی دادگایه.
- ئێستا وته‌بێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانه.