سازدانی: سیروان ره‌شید
د. رۆژ نوری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی یه له به‌غدا، چه‌ند ساڵێكه له دۆخی ئاڵۆزی به‌غدای پایته‌ختدا نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمه‌و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی نیشتمانی عێراق و زۆبه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان وه‌فدی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كا و ئاشنایه بهوردو درشتی كێشه‌كان.
بهلاَم د.رۆژ، سه‌رباری ئاڵۆزی ئیشه‌كه‌ی جیاواز له سیاسه‌كانی تری كورد كه‌سێكی گه‌شبینه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "به‌ته‌بیعه‌ت گه‌شبینم له تاریكی‌دا روناكی ده‌بینم".
رۆژنامه به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر جه‌وهه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئایندهی ئه‌و كێشانه و لاوازبونی سه‌نگی كورد له‌عێراق و چه‌ند پرسێكی تر ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبراودا سازداوه.
* ئێمه ده‌زانین كه ئێوه نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانن له به‌غداو به‌شداریی هه‌مو كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نیشتمانی عێراق‌و زۆربه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان وه‌فدی ههرێمو به‌غداو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، حه‌زده‌كه‌ین له زاری خۆته‌وه سروشتی كاره‌كه‌ت بزانین؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: شێوه‌ی ئیشكردنی من له‌راستیدا به‌وپێیه‌ی له روخاندنی رژێمه‌وه له‌به‌غدا بوم و رۆڵم هه‌بوه، ئه‌مه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆر مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ند به كورد‌و عێراق، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له گرنگه‌كانی كه ناچارین به‌دواداچونی بۆ بكه‌ین، وه‌كو مه‌سه‌له‌ی ده‌ستورو جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140و بودجه‌و یاسای نهوتو كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌ی تر، به‌وپێیه‌ی له ده‌ستپێكه‌وه كارم تێدا كردوه تا ئێستاش هه‌ر سه‌رگه‌رمین به‌و مه‌سه‌لانه، دیاره هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ش لێره له كوردستان هه‌ر به باشیان زانیوه هه‌ر من چاودێریی ئه‌و مه‌سه‌لانه بكه‌م له به‌غدا، بێگومان به هاوكاریی له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی له به‌غدا، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و مه‌سه‌لانه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بشكێنینه‌وه.
* به‌وپێیه‌ی وه‌ك باستانكرد دهستو په‌نجه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌ی نێوان ههرێمو به‌غدا نهرمكردوهو ئاشنان پێی، هۆكاری ئه‌و گرژی‌و ناته‌ندروستییه، په‌یوه‌ندیی نێوان ههرێمو به‌غدا بۆچی ده‌گه‌رێننه‌وه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: ئێمه پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت كه كوردستان به‌زۆر لكێنراوه به عێراقه‌وه، ده‌بێت وریابین كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ فڵانه شهخسو لایه‌ن باش بو ئیتر نابێت به‌وه قه‌ناعه‌ت بهێنین، به‌تایبه‌ت كه ته‌جروبه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌ی رابردو ئه‌وه نیشانده‌دات كه هه‌ركه‌سێك ده‌گریت له سیاسه‌تمه‌داره‌كانی عێراق تا دوره له ده‌سه‌ڵاته‌وه، زۆر دۆسته له‌گه‌ڵ كورد، به‌ڵام كه دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستی تر ده‌گۆرێت، جا ئایا ئه‌مه له لایه‌نه‌كانی هه‌ڵگری بیری ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیه‌وه بێت یان حیزبێكی چهپو ئیسلامی سوننی‌و شیعی بێت، یان هه‌ركه‌سێكی تر، بۆیه زۆر پێویسته ئێمه حسابی ئه‌وه بكه‌ین تا دواإۆژێكی زۆر دور؛ توشی گیروگرفتێكی زۆر دهبینو هه‌ر له‌و ململانێیه‌دا ده‌بین، پێكهاته‌و لایه‌نه‌كانی تر هه‌وڵده‌ده‌ن له ده‌سه‌ڵاتی ههرێمو كورد كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌م كێشانه‌ی كه ئێستاش هاتونه‌ته پێشه‌وه، من به شه‌خسی به شتێكی سروشتی ده‌بینم كه پێموایه ئه‌مه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به شه‌خسێكه‌وه، كه بڵێین خه‌تای جه‌عفه‌رییه یان مالیكی‌و عهلاویو بریمه‌ره، به‌ڵكو به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و بارودۆخه‌ی عێراقه‌وه، كه تا ئه‌م وڵاته به‌وشێوه‌یه بێت، ئه‌و ململانێیانه هه‌ر ده‌مێنێت، جا چاره‌ی ئه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه وه‌كو كورد ئێمه هه‌روه‌ختێك زانیمان بارودۆخی زاتی‌و مهوزوعیمان له‌باره، ده‌بێت چاره‌یه‌كی بنه‌ره‌تی بۆ بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێشانه رزگارمان بێت، یان ده‌بێت به چاوێكی كراوه‌و به مرونه‌ته‌وه به‌پێی حساباتی خۆمان هه‌روه‌ختێك زانیمان شتێكمان پێده‌كرێت، بیچه‌سپێنین.
* تا چه‌ند گوتاری به‌رپرسانی سیاسیی هه‌رێم رۆڵی بینیوه له گرژبونی كێشه‌كان، كه هه‌ندێكجار ته‌نها له روانگه‌یه‌كی كوردستانییه‌وه سه‌یری هاوكێشه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، ئێوه پێتان وایه كه گوتاری سیاسیی هه‌رێم پێویستی به موراجه‌عه هه‌یه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: من لێره دو شت به باش ده‌زانم، یه‌كه‌م كارێكی زۆرباش ده‌بو كه هه‌ركه‌سێك له هه‌رێم له شوێنی خۆیه‌وه ته‌سریحی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان نه‌دایه، چونكه هه‌ندێكیان هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت ناكه‌ن كه به‌راستی هه‌قه ئه‌مه زه‌بت بكرێت، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست له‌وه‌نییه كه ئێمه سانسۆر بخه‌ینه سه‌ر كه‌س، به‌ڵكو خه‌ڵك خۆی ده‌بێت تۆزێك هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكات، كه جاری وایه فه‌رمانبه‌ری ئاسایی له هه‌رێم دێت له رۆژنامه‌كاندا باسی مه‌سائیلی زۆر چارهنوسسازو گرنگ دهكاتو كێشه بۆ ئێمه دروستده‌كات.
دوه‌م ده‌بێت لێپرسراوانی كورد له هه‌رێم هه‌ركه‌سێك له بواری خۆیدا له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رنه‌چێت كه خه‌تی گشتییه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی تێدایه، شاراوه نییه كه دو حیزبی گه‌وره هه‌یه له كوردستاندا‌و سه‌ركردایه‌تیی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه واقیعی كوردستانه‌و ئه‌م دو حیزبه كه داده‌نیشن بریار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ده‌ده‌ن، ده‌بێت ته‌سریحاتی هه‌ردولا به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ته بێت كه هه‌ردوكیان له‌سه‌ری رێككهوتونو لێی ده‌رنه‌چن.
* زۆر گلهییو ره‌خنه له ئه‌دای نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌گیرێت له پۆسته سیادییه‌كان‌و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران، ئێوه‌ش پێتانوایه ئه‌دای نوێنه‌رانی كورد باش نه‌بوه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: به گشتی ئه‌دائیان باشه، من خۆم ئیشی تهنفیزیم نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌م به ئه‌دای وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانی پێكهاته‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر، زۆرباشه، كه مه‌به‌ست له‌وه‌ش نییه كه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن كیفایهتهو به‌سه‌و له‌وه زیاتر ناكرێت، كه پێویسته زیاتریش بكه‌ن، به‌ڵام حه‌قه مرۆڤ هه‌قیقه‌تیش بڵێت نوێنه‌رانی ئێمه جدییو ئه‌دائیان زۆرباشه به‌تایبه‌ت وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كان، ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌یكات هیچ كه‌سێكی تر له سیاسه‌تمه‌دارانی تری عێراق نیه‌تی.
* كورد پێنج وه‌زیری له به‌غدا هه‌یه جگه له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام كار‌و چالاكیان دیارنییه، بگره هه‌ندێكیان خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر ناشیان ناسن، ئایا ئه‌مه له واقیعدا وانییه‌و هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه راگه‌یاندنی كوردی ته‌ركیزی نهخستونهته سه‌ر یان هۆكاری تر هه‌یه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: دو سێ كه‌سمان هه‌یه زۆر دیارن، كاك بهرههمو كاك هوشیار زۆر دیارن‌و چالاكن، ئه‌وانه‌ی تریش ره‌نگه خۆیان گرنگیی به راگه‌یاندن نه‌ده‌ن، ئه‌گینا زۆر چالاكن، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه كه حه‌زناكه‌م خه‌ڵكی كوردستان نه‌یزانێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ر وه‌زیرێكی كورد خراپ بوایه ده‌هۆڵیان بۆ لێده‌داو لایه‌نه‌كان هه‌رچی عهیبو عاریان هه‌بوایه له به‌غدا ده‌ریانده‌خست.
* به‌ڵام به نمونه تا ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه نه‌یتوانیوه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێم له باڵیۆزخانه‌كانی عێراق دابنێت كه به‌پێی ماده‌ی 121ی ده‌ستور له هه‌مو باڵیۆزخانه‌كانی عێراق له وڵاتان، هه‌رێم حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌بێت؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: به‌دڵنیاییه‌وه نازانم كه ئایا شته‌كه له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دایه كه راسته‌وخۆ ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه دابمه‌زرێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم كه گرفتێكی دیكه‌ش هه‌یه كه ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه یاسای كاركردنی نییه، تا ئێستا كه ده‌سه‌ڵات به وه‌زیر بدات ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه رێكبخات، كێشه‌یه‌كی تر كه له ده‌ستوردا هاتوه ته‌نها هه‌رێمی كوردستان بۆی نییه نوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت، به‌ڵكو هه‌مو پارێزگاكان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه، كه ئه‌م ئهرقهلهیه له زۆر شت‌دا كه ئێستا بوه‌ته هۆكارێك بۆ دواخستنی ئیشه‌كان له هه‌مو شوێنێك كه باس له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، باسی ئه‌و پارێزگایانه‌ش ده‌كات كه له هه‌رێمێكدا رێك نه‌خراون، بۆیه ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تی بكرایه‌ته‌وه، جگه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بوایه ئه‌و پارێزگایانه‌ش نوێنه‌رایه‌تی بكه‌نه‌وه، بۆیه تۆ تهسهوربكه له‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی عێراقدا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌مو بهرێوهبهرایهتیو فه‌رمانگه جیاوازانه له هه‌ر بالیۆزخانهیهك بكرێته‌وه چی دروستده‌بێت! هه‌روه‌ها نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش وه‌كو هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كانی تر پێویستی به سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌یه كه ئێستاش ئه‌و عه‌مه‌لیه‌یه هه‌ر به‌رده‌وامه‌و ئێستاش تا باڵیۆزێك داده‌مه‌زرێنرێت، ساڵێك بۆ دو ساڵی ده‌وێت.
* ئێوه له به‌غدا ئه‌و هه‌سته‌تان لادروستبوه كه هه‌ندێك له به‌رپرسانی كورد له به‌غدا به نه‌فه‌سی عێراقچێتی ئیش دهكهنو جاری وایه كوردستانیان بیرده‌چێته‌وه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: به‌ڵێ، چی بڵێین كه‌وتوه‌ته سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه خۆی، هه‌یه به نه‌فه‌سی عێراقچێتی ئیش دهكاتو هه‌شه به نه‌فه‌سی كوردایه‌تی ئیش ده‌كات، هه‌ندێك شت هه‌یه ده‌بێت له خوێنتدا بێت.
* كورد له به‌غدا سه‌نگی جارانی نه‌ماوه، به رای ئێوه هۆكاری ئه‌و لاوازبونه‌ی سه‌نگی كورد له به‌غدا چییه، ئایا كورد كارتی به‌هێزی ماوه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: به راشكاوانه ده‌ته‌وێت وه‌ڵامت بده‌مه‌وه.
* به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی من زانیومه ئێوه راشكاوانه بۆچونی خۆتان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ده‌رده‌برن.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: تا حكومه‌تی عێراق به‌هێزبێت‌و به‌غدا به‌ره‌و سهقامگیریو چه‌سپاوی بإوات، بارودۆخی كورد‌و هه‌رێمی كوردستان زه‌عیفتر ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین ئێمه‌ش خۆمان به‌هێزبكه‌ین، جا ئایا چه‌ندمان پێدهكرێتو چۆنمان پێده‌كرێت، كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌بێت به گشتی بیری لێبكاته‌وه كه به چ شێوه‌یه‌ك له به‌غداو له كوردستان ئیش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه هه‌یه‌تی كه‌م نه‌بێته‌وه، كهمنهبونهوهش به‌س نییه، ده‌بێت زیادبێت، چونكه رۆژ بهإۆژ حكومه‌تی به‌غدا به‌هێز دهبێتو تا ئه‌و به‌هێزبێت تۆ ده‌كه‌ویته‌وه دواوه، بارودۆخی گشتیی به‌غداش به‌س كورد پێگه‌ی لاواز نه‌بوه، دێوێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌مریكاش لاوازبوه كه له كوێوه
ئێستا هاتۆته سهركوێ.
* له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رزترین لایه‌نی ده‌سه‌ڵات سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه، وه‌ختێك كێشه‌یه‌ك له‌نێوان ههرێمو به‌غدا دروستده‌بێت، ئایا ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه په‌یوه‌ندیی به چ لایه‌نێكی به‌غداوه هه‌یه‌و میكانیزم و ههماههنگیو په‌یوه‌ندی چۆنه‌و به چ لایه‌نێكه‌وه په‌یوه‌سته؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: سه‌رۆكایه‌تیی ههرێمو كۆمار پێكهوهنو لێك جیاناكرێنهوهو وه‌ختێك گرفتێك بێته پێشه‌وه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ن كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت به‌لای كوردستاندا بشكێته‌وه، له حاڵه‌تی دروستبونی كێشهشدا زیاتر په‌یوه‌ندی به لایه‌نی جێبه‌جێكردنه‌وه هه‌یه له به‌غدا كه حكومه‌ته. بودجه‌و جێبه‌جێكردنی ده‌ستور زیاتر په‌یوه‌سته به حكومه‌ته‌وه، بۆیه میكانیزمێك بۆ تهنسیقو كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گیروگرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێت‌و ناكۆكییه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بن، به‌ڵام تێبینیمان كردوه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چه‌ندین شێوه‌ی تهنسیقو میكانیزم هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومهتو حیزبه‌كاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش زۆر كێشه دێته‌كایه‌وه‌و هه‌ندێك كێشه‌ش ده‌گاته سنوری دابڕان، بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی كێشه‌كانی خانه‌قین.
* سه‌باره‌ت به ئیشوكاره‌كانی ئه‌و پێنج لیژنه‌یه‌ی كه له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمدا دروستكراون، ئێوه‌ش له دو لیژنه‌دا به‌شدارن، له سه‌ره‌تاوه رونكردنه‌وه‌یه‌كمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاره‌كانی ئه‌و لیژنانه‌و ئه‌و به بنبه‌ست گه‌یشتنه‌ی كێشه‌كان بۆ بده، كه ئێستا هه‌ستی پێده‌كرێت.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: بنه‌مای فیكره‌كه ئه‌وه‌بو كه ئه‌و پێنج لیژنه‌یه به‌تایبه‌تی دو لیژنه‌ی گرنگیان له‌سه‌ر ئاستی زۆر به‌رزبێت، چونكه زۆركات ئه‌و كێشانه له‌سه‌ر ئاستی وهزارهتو شتی وا چاره‌سه‌ر ناكرێن‌و پێویستیان به بڕیاری سیاسی هه‌یه، ئێمه قه‌ناعه‌تمان وابو كه له به‌غدا مام جهلالو سه‌رۆكی هه‌رێم كه ئه‌و بڕیاره سیاسییه ده‌بێت له‌نێوان سه‌رۆكی كۆمار‌و ههرێمو وهزیرانو سه‌رۆكی حیزبی ئیسلامی‌و ئه‌نجومه‌نی باڵادا، دانیشن‌و به‌یه‌كه‌وه بڕیاری لێ بدهنو وا له‌سه‌ری رێك بكه‌ون كه دواتر بدرێته لیژنه‌ی خوار خۆیان ئیشی له‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك بدرێته لیژنه‌ی هونهریو له‌پێشه‌وه لێی بكۆڵنه‌وه كه چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌نده باسكرا‌و خه‌ریكی بوین سه‌ره‌نجام گه‌یشته بنبهستو پێویستی به بڕیاری سیاسی هه‌بو، بۆیه لیژنه‌كان كه یه‌كه‌مجار دروستكران له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز دروستكران، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاستی لیژنه‌كان هێنرانه خواره‌وه، كه به قه‌ناعه‌تی من هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌وری حیزبی ئیسلامی‌و سه‌رۆك وه‌زیران بو له هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی لیژنه‌كان.
* بۆچی حیزبی ئیسلامی‌و مالیكی؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: بۆ حیزبی ئیسلامی نازانم، به‌ڵام بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی خۆی كه ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌كات به‌رده‌وام بێت، ته‌نانه‌ت ئاستی لیژنه‌كان وا هێنراوه‌ته خواره‌وه راوێژكاری وه‌زیرو سه‌رۆك وه‌زیرانی تێدابێت كه كێشه‌كان چوه‌وه دۆخه‌كه‌ی جاران، كه دانیشتن داخڵی ئه‌و تهفاسیلاتانهبن كه پێشتر به بنبه‌ست گه‌یشتبون، بۆیه سه‌یرده‌كه‌ین زۆر له‌و كێشانه تا ئێستا وه‌ك خۆیان ماوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی چه‌ند هۆكارێكی تریش هه‌یه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ئیشكردن له به‌غدا دوابكه‌وێت، به نمونه وه‌رزی حه‌ج، موحهرهمو عاشورا كه‌س نا‌بینیت بێت به‌لای گرفته‌كانه‌وه، بۆیه له به‌غدا رۆحیه‌تی حكومه‌تی دامه‌زراوه‌ی نییه.
* له روانگه‌ی كورده‌وه ئێستا مالیكی وه‌ك سیاسییهكو سه‌رۆك وه‌زیرانێكی یاخی به‌رامبه‌ر كورد ده‌رده‌كه‌وێت، بۆچی؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: مالیكی وا ته‌سه‌ور ده‌كات كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستور له پشتیه‌وه‌یه‌تی، پێیوایه كه ده‌بێت له هه‌ر جێگه‌یه‌كی عێراقدا شتێكی وت جێبه‌جێ بكرێت، له‌به‌رئه‌وه سه‌یرده‌كه‌یت هه‌ندێك شت كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، ئه‌و بۆچونی وایه كه ئه‌م پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌و به‌ده‌ره له ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه راوبۆچونیهتی، بۆیه ئێمه له كۆبونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه ههمولایهكمان پابه‌ند ده‌بین به ده‌ستور، ده‌ستور نه‌ك هه‌ركه‌سێك به كه‌یفی خۆی ئه‌و مادانه‌ی تێدا هه‌ڵبژێرێت كه بهدڵیهتیو له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و باشه، ئه‌و ده‌ستوره‌ش ئه‌وه‌ی كه راپرسی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وه‌ش نه‌كه‌ین به پاساو كه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م ده‌ستوره بگۆڕین‌و گۆڕانكاریی تێدابكه‌ین، بۆیه ناتوانین جێبه‌جێی بكه‌ین، ئێستا ئه‌م دهستورهمان هه‌یه‌و ده‌بێت به یه‌ك (پاكیج) هه‌موی جێبه‌جێ بكرێت‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئیش بكرێت، ئه‌گه‌ر هاتو له دواڕۆژیشدا ده‌ستور گۆڕانكاریی تێداكرا، كه گۆڕانكاریی ئاساییه‌و كه‌س رێگرنیه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ره‌وپێش ببرێت، به‌ڵام به دڵنیایی ئێمه دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستین ده‌سه‌ڵاتی ههرێمو ده‌ستكه‌وته‌كانمان كه‌م بكرێته‌وه‌و پوچه‌ڵ بكرێنه‌وه‌و میكانیزمێكمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه بتوانین ئه‌وه بپارێزین، جگه له‌وه‌ی حیزبی ئیسلامی كه ده‌ستوری به‌دڵ نییه، هه‌وڵده‌دات به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ته‌عدیل بكرێت، بۆیه ئه‌و دوانه به‌یه‌كه‌وه جوت بون كه ره‌نگه ئه‌مه جێگه‌ی پرسیار بێت، حیزبی ئیسلامی 100% له‌گه‌ڵ ده‌ستور نییه‌و ده‌یه‌وێت بیگۆڕێت.
* سه‌ركردایه‌تیی كورد كاتی خۆی بۆ موجامه‌له‌ی سوننه رازی بو ماده‌ی (142)ی ده‌ستور دابنرێت كه داوای هه‌مواركردنی ده‌ستور ده‌كات، حیزبی ئیسلامی كه ئێستا نوێنه‌رایه‌تی سوننه‌ی عێراق دهكاتو داوای گۆڕینی ریشه‌یی ده‌ستور ده‌كات، هه‌ست ناكه‌یت ئێستا كورد باجی ئه‌و موجامه‌له‌یه‌ی دهداتو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كرد؟.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: پێموانییه هه‌ڵه‌بێت، چونكه هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی ده‌ستوری ده‌بێت به‌پێی میكانیزمی ده‌ستوریی بێت، كه‌س ته‌نازولێكی وای نه‌كردوه ده‌ستور به‌پێی ئاره‌زوی سوننه‌و شیعه بگۆڕێت، ده‌بێت به‌پێی میكانیزمی ده‌ستوریی بگۆرێت، میكانیزمی گۆڕینی ده‌ستوریش مافی ئێمه‌ی پاراستوه، گه‌لی كوردستان بزانێت هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی نییه، ده‌توانێت ڤیتۆی له‌سه‌ر دابنێت ئه‌مه یه‌كێكیانه، دوه‌م له هه‌مو دنیادا ده‌ستور قابیلی ههمواركردنو گۆڕانه، هه‌مو حیزب‌و لایه‌نێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوابكاتو بڵێت ده‌بێت ده‌ستور بگۆڕدرێت، به‌ڵام ئایا بۆی ده‌چێته سه‌ر؟ ئه‌وه حسابێكی تره، ئه‌وه‌ی كه ئێستاش هه‌یه ئێمه كاتی خۆی زۆر شتمان پاراست كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستاندا بو، له حاڵه‌تێكی واشدا نا‌توانیت هه‌مو شتێكت دهستكهوێتو لایه‌نی به‌رامبه‌ریش هیچ، ئه‌گینا ده‌ستوره‌كه نه‌ده‌هاته كایه‌وه، بۆیه پێموابێت سه‌ركردایه‌تیی كورد له‌وكاته‌دا هه‌نگاوی باش‌و دروستی نا، ئێمه‌ش ئێستا شتێكمان به‌ده‌سته‌وه‌یه خه‌ڵك هه‌وڵده‌دات بیگۆڕێت، تۆ ده‌توانیت نه‌یه‌ڵیت.
* ئێستا رێژه‌ی كورد له سوپای عێراقدا (8%) كه كه‌متر له نیوه‌ی خۆیه‌تی، جگه له‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا مالیكی هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتی له بابه‌كر زێباری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق سه‌نده‌وه، هه‌روه‌ها مالیكی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان سه‌ركرده‌ی له‌شكر له سوپادا داده‌نێت كه ئه‌وانه له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندان، ئێستا دۆخی كورد له‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق‌و سوپادا چۆنه؟.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: ئه‌و لیژنه‌یه بۆیه دروستكراون كه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆچونی ئێمه بۆ سه‌ركرده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان جیاوازه له‌گه‌ڵ بۆچونی سه‌رۆك وه‌زیراندا، ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له ده‌ستوردا نوسراوه‌ته‌وه له مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركرده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، ئێمه بۆچونمان وایه كه وه‌ك به‌ریتانیاو ده‌ستوری ئه‌مریكا بێت، له ئهمریكاو به‌ریتانیا سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركرده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی وڵاته، به‌ڵام ئایا ده‌ستوه‌رده‌داته هه‌مو كاروبارێكی هێزه چه‌كداره‌كان؟ ئایا راسته‌وخۆ سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات یان له‌كاتێكی تایبه‌تیدایه؟ چونكه تۆ وه‌زاره‌تی بهرگریو لایه‌نی ترت هه‌یه له خواره‌وه‌و ئه‌مانه ئیشی خۆیان ده‌كه‌ن، له سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ركه‌سێك بێت، مالیكی یان فڵان‌و فیسار، ده‌بێت سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌كاتی شه‌ڕ رۆڵێكی ههبێتو له‌كاتی ئاشتی رۆڵه‌كه‌ی جیاوازبێت، له‌ڕاستیدا نابێت بچێته ناو ورده‌كاریی هێزه چه‌كداره‌كان، ئامانجیش له‌وه ئه‌وه‌یه، كه سوپا ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نیدا بێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆیه له ده‌ستوردا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت وه‌زیری بهرگریو سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان كه‌سێكی مه‌ده‌نی بێت‌و هیچیان نابێت عه‌سكه‌ری بن، به‌ڵام ئێستا سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان داخڵی هه‌مو ورده‌كارییه‌ك دهبێتو وه‌زیری به‌رگریش كابرایه‌كی عه‌سكه‌رییه، ئه‌مه‌ش كارێكی ناده‌ستورییه، بۆیه ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه ئه‌و پێنج لیژنه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
یه‌كێكی تر له‌و كێشانه مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌یه، پێشمه‌رگه هێزێكی ده‌ستورییه، كه هه‌رێم رێكیدهخاتو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، به‌ڵام ئایا هێزی پێشمه‌رگه هیچ ئه‌ركێكی نییه كه په‌یوه‌ندی به هه‌مو عێراقه‌وه هه‌بێت، سبه‌ینێ كه ئه‌گه‌ر عێراق شه‌ڕی بو له‌گه‌ڵ وڵاتێكدا، پێشمه‌رگه یان پاسه‌وانی هه‌رێم رۆڵی نابێت له پارێزگاریی له وڵاته‌كه‌دا، باشه كه له به‌غداو ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست گرفتی ئه‌منی هه‌بو، هێزی هه‌رێم نه‌بو چوه ئه‌وێ بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق‌و یارمه‌تیی هێزه‌كانی عێراقی ده‌دا، باشه نابێت له‌جێی هێزی به‌رگریی نیشتمانی حسابی بۆ بكه‌یت، ئه‌مانه هه‌مو گیروگرفته، كه ده‌بێت له‌و لیژنانه چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، كه هه‌مویان گیروگرفتێكن له بنه‌ڕه‌تدا به بڕیاری سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
* به‌پێی ده‌ستوری عێراقی مالیكی سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه‌و ده‌توانێت به فه‌رمانی ئه‌و هێزی چه‌كداریی هه‌مو عێراق بجوڵێنێت‌و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك به‌كاربهێنرێت، له هه‌مانكاتدا مه‌سعود بارزانی له هه‌رێم سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمه، ئایا ئه‌م دو سهڵاحیهتهش به‌ریه‌ككه‌وتنی دروستكردوه، بۆچی تا ئێستا نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا نه‌یانتوانیوه له په‌رله‌مان سیغه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: سیغهكه دۆزراوه‌ته‌وه كه چۆن ته‌نسیق ده‌كرێت، ده‌سته‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی دروستكراوه كه چۆن له‌كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیران پێویستی به هێزه‌كانی هه‌رێم بو، بانگیان بكات كه پێویستی به ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌ریه‌ككه‌وتنی تێدا نه‌بێت، به‌ڵام چونكه شته‌كان هه‌مو چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش نه‌كراوه.
* ئایا ئه‌و پێنج لیژنه‌یه ده‌توانن گرفته‌كانی ههرێمو به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌ڵێ ده‌كرێت، كه به تێڕوانینی من ئه‌و كێشانه پێویستیان به بڕیاری سیاسی هه‌یه.
* به‌ڵام دو هه‌فته به‌ر له ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كادیرانی پارتی گومانی خۆی نیشاندا، كه ئه‌و پێنج لیژنه‌یه بتوانن چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكه‌ن، وتی «ده‌بێت به‌دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤی تردا بگه‌ڕێین»، ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌ی كه بارزانی باسی كرد چییه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: ئه‌لته‌رناتیڤه‌كه ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كان به بڕیاری سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، ئه‌لته‌رناتیڤی تریشی هه‌یه، به‌ڵام حه‌زناكه‌م باسی بكه‌م.
* ئێمه ده‌مانه‌وێت بۆ خه‌ڵكی رونبكه‌نه‌وه.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: كاك مه‌سعود باسی نه‌كردوه منیش باسی ناكه‌م.
* خیاری كشانه‌وه له به‌غدا یه‌كێك ده‌بێت له ئه‌لته‌رناتیڤه‌كان؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: من پێموانییه كشانه‌وه له به‌غدا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات، به‌س ده‌كرێت له به‌غدا بیر له جۆرێكی تر له هاوپه‌یمانیه‌تی بكه‌ینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، به‌ڵام كورد به‌غدا جێبهێڵێت خۆی ده‌كاته گۆشه‌یه‌كه‌وه كه بواری جوڵه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤی لا نامێنێت.
* چیتر خیاره لای كورد؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: ده‌كرێت جۆری هاوپهیمانیهتهكهمان بگۆڕین، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حیزبی ئیسلامی‌و ئه‌نجومه‌نی باڵا بیكه‌ین، له‌گه‌ڵ ده‌عوه‌و لایه‌نێكی تر ده‌یكه‌ین.
* هه‌ست ده‌كه‌م زۆر گه‌شبینی له‌و دۆخه ناله‌باره‌ی هه‌رێم تێیكه‌وتوه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: من هه‌ر به ته‌بیعه‌ت گه‌شبینم، براده‌رانی ئێمه له هه‌ردو حیزبه‌كه ئه‌وانه‌ی كه له كوردایه‌تیدا ئیشیان كردوه، به‌شی زۆریان له حه‌قیقه‌تدا گه‌شبینن، چونكه به‌شی زۆریان كه له سه‌ختترین رۆژدا به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا تێپه‌ڕیوه، له‌و رۆژه ره‌شانه‌دا ئێمه هیوامان به دواڕۆژێكی رۆشن‌و گه‌ش هه‌بوه.
* هه‌ندێك له چاودێران ره‌خنه له پارتی ده‌گرن كه جیاواز له یه‌كێتی زۆر به كه‌میی قورسایی سیاسیی خۆی خستوه‌ته به‌غداوه، به نمونه له به‌غدا سه‌رۆك كۆمار‌و جێگری سه‌رۆك وهزیرانو سه‌رۆك لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان عایدی یه‌كێتییه، به‌ڵام پارتی كه‌متر پۆستی گرنگی به‌ركه‌وتوه، ئایا ئه‌مه په‌یوه‌ندی به شێوه‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوان خۆتان‌و یه‌كێتی هه‌یه، یان پارتی ده‌یه‌وێت زیاتر ته‌ركیز بكاته سه‌ر كوردستان‌و كێشه‌ی هه‌یه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: جارێ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان وایكرد، مه‌رج نییه به مه‌به‌ست بێت، شێوه‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان وایكرد قورسایی یه‌كێتی له به‌غدا زیاتره، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت به‌شی زۆری كێشه‌كانی ئه‌مڕۆمان له به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر حیزبێك حسابی ته‌واو بۆ به‌غدا نه‌كات، هاوكێشهكهی زۆر رێك ده‌رناچێت، بۆیه من قه‌ت له‌و باوه‌ڕه‌دانیم نه پارتی‌و نه یه‌كێتی بیه‌وێت به‌غدا فه‌رامۆشبكات..
* دیسان دێمه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی لاوازبونی سه‌نگی كورد له‌به‌غدا، پێكهاته‌كانی تر به‌پێچه‌وانه‌ی كورده‌وه به‌هێزبون؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: وه‌كو پێكهات نا، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی لاوازبون، دو پێكهاته‌كه‌ی تر (سوننه‌و شیعه) له ململانێدان، ئه‌و ململانێیه‌ش هێشتا حه‌سم نه‌بوه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، یه‌كێك له‌و زه‌ره‌رانه‌ی ئێمه له (5) ساڵی رابردودا كردومانه، ئه‌وه‌یه كه لایه‌نێكی عه‌لمانی به‌هێزنییه له هاوكێشه سیاسییه‌كه‌دا، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه موئهههل بون به‌ره‌و لاوازیی رۆشتون وه‌كو لایه‌نه دیموكراتییه‌كان، حیزبی شیوعی عێراقی تا راده‌یه‌ك ئه‌یاد عه‌لاوی، تا راده‌یه‌ك ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، كه ئه‌مانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌هێزبن، پێگه‌یان دۆڕاند، كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه وامان لێده‌كات ئێمه به‌ته‌نها له ساحهكهدابین.
* به‌رای تۆ سه‌ركردایه‌تیی كورد دوانه‌كه‌وتوه به پێداچونه‌وه به سیاسه‌تیدا له عێراق؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: به به‌رده‌وامی سه‌ركردایه‌تیی كورد پێویسته به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه، هه‌رچه‌نده خهریكیش بوه.
* تۆ پێتوانییه هه‌ندێك له‌و گلهییو ره‌خنانه‌ی به‌غدا له هه‌رێمی هه‌یه راست و واقیعی بن، هه‌یه وه‌كو ئه‌وه‌ی باسیان كردوه كه زۆركات نامه ده‌نێرن بۆ هه‌رێم دره‌نگ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، یان چه‌ند ساڵه هه‌رێم داهاته‌كانی باج‌و داهاته‌كانی ناوخۆی نانێرێت بۆ به‌غدا كه به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وێ، یان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك كات وه‌فدی بیانی له‌رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانیه‌وه دێنه كوردستان، هه‌رێم به‌غدا ناخوێنێته‌وه، پێتوانییه ئه‌م ره‌خنانه جۆرێك له واقیعیه‌تی تێدایه‌و ئێمه جاری واهه‌یه له‌بری ئه‌وه‌ی موماره‌سه‌ی هه‌رێمێكی فیدراڵی بكه‌ین له عێراقدا، وه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: من ناڵێم شتی وانییه، به‌س له هه‌مانكاتدا له دانیشتنه‌كاندا چ جه‌نابی كاك مه‌سعودو مام جه‌لال، چ براده‌رانی تریش ئاماده‌یی ته‌واو پیشاندراوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، پێشنیاز كراوه وهفدبنێرنه كوردستان‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێره چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
* سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك، ده‌نگۆی كردنی هه‌رێم به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ئێستا له ناوه‌نده سیاسی‌و ره‌سمییه‌كاندا زۆر باس ده‌كرێت ، ئایا رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ژێر له‌نێوان كورد‌و عێراق‌و دیمستۆرادا له‌ئارادا هه‌یه بۆ كردنی كه‌ركوك به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ؟.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: رێككه‌وتنی له‌وشێوه‌یه نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه‌ركوك بكرێت به هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ، چونكه كه‌ركوك به‌پێی مێژو و جوگرافیا به‌شێكه له كوردستان به‌پێی ئه‌نجامی ئامار‌و راپرسیش.
* به‌ڵام شه‌قامی كوردی وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك له بڕیاربه‌ده‌ستانی كورد ئێستا مه‌یلیان به‌لای خیاری كردنی كه‌ركوك به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه.
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: من ئه‌و خیاره به هه‌ڵه‌یه‌كی مێژویی ده‌زانم، چونكه هه‌وڵ له‌ئارادایه ئێستا نه‌ك هه‌ر كه‌ركوك نه‌یه‌ته‌وه سه‌ر كوردستان، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیه‌ت كه هه‌ر پارێزگایه‌ك بكه‌ن به هه‌رێمێك‌و وه‌كو قانونه لامهركهزیهكهی لێبكه‌نه‌وه‌و به‌سره‌و كه‌ركوك‌و كوت‌و به‌غداو هه‌مو شاره‌كان بكرێن به هه‌رێمێك، كه‌ی ئه‌وه فیدراڵیه‌ته، كه به رای من فیدراڵیه‌تی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی یان دو هه‌رێم بێت هه‌رێمێكی كوردی‌و عه‌ره‌بی، یان سێ هه‌رێم بێت (شیعی، سوننی، كوردی) له‌گه‌ڵ هه‌رێمی پایته‌خت كه هی هه‌موانه، ئه‌مه چاره‌سه‌ره بۆ فیدراڵیه‌تێكی رێكخراو له عێراقدا.
* له‌م ده‌وره‌یه‌ی داهاتودا ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار نامێنێت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ته‌نها له شه‌خسی سه‌رۆك كۆمارددا كۆده‌بێته‌وه، نه‌ك وه‌ك ئێستا كه به فیعلی سێ سه‌رۆك كۆمار هه‌یه، چونكه دو جێگره‌كه‌ی تاڵه‌بانی مافی ڤیتۆی بڕیاره‌كانیان هه‌یه، ئایا له داهاتودا كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار گرنگتره له ئێستا، كورد ده‌توانێت ئه‌و پۆسته به‌ده‌ست بهێنێته‌وه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: كورد ده‌بێت هه‌وڵ بدات به‌ده‌ستی بهێنێته‌وه‌و ده‌بێت هه‌مو جوهدێك بخه‌ینه كار كه یان سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست بهێنینه‌وه.
* به‌ڵام له ئێستادا هاوكێشه سیاسییه‌كه‌و پێگه‌ی كورد له عێراقدا ئه‌وه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه كورد ناتوانێت ئه‌و پۆسته به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌و سوننه موهههلتره ئه‌و پۆسته به‌ده‌ست بهێنێتو كورد چانسی سه‌رۆك په‌رله‌مانی ده‌بێت؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: ئێمه ده‌بێت یان سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌گینا له‌و هاوكێشه سیاسییه‌دا ئێمه زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین.
* ئه‌و زه‌ره‌ره چییه؟
د. رۆژ نوری شاوه‌یس: سهڵاحیهتت نامێنێت، مهرجهعیهتت نامێنێت كه باڵانسه‌كه رابگرێت، یان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ده‌ستور بگۆڕین كه ئه‌و سێ پۆسته گرنگه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان نزیكی یه‌ك بێت، ئه‌وكاته هه‌ركامێكیان بدرێت به كورد كێشه نییه، یان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و سێ پۆسته سێ كوچكهیی بێت، سێ كه‌س سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار‌و سێ سه‌رۆكایه‌تیی وهزیرانو سێ په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر باڵانسه‌كه دروستبێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر وا نه‌بو و ئێمه ئه‌وه‌مان پێ نه‌كرایه‌وه، ده‌بێت ئیش بۆ ئه‌وه بكه‌ین یان سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست بهێنینه‌وه كه چۆن خۆمان ئه‌مجاره سه‌رۆك كۆمارمان چه‌سپاند