سازدانی: دانا نه‌وزه‌ر عه‌لی
جۆن ئه‌گرێستۆ، نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكی، له دوای ئازادی عێراق نوێنه‌ری بریمه‌ر بوه بۆ بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و سه‌رپه‌رشتی بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و بواره‌ی كردوه. پێشتر بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ سه‌رۆكی زانكۆی ساینت جۆن بوه، كه سێیه‌م كۆنترین زانكۆی ئه‌مه‌ریكایه. هه‌روه‌ك له چه‌ندین زانكۆی وه‌ك تۆرنتۆ، كێنیۆن، دوك، مامۆستا بوه. ئه‌گرێستۆ ژماره‌یه‌كی زۆر نوسراوی له بواری سیاسهتو یاسادا هه‌یه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له عێراق كتێبێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باس له ئهزمونو ئایدیاكانی خۆی ده‌كات له‌و بواره‌دا. ئێستاش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیه له عێراق- سلێمانی.
*جۆرج بوش ماڵئاوایی له كۆشكی سپی كرد، ئایا ئه‌مه به مانای ماڵئاواییكردنی كۆنزهرڤاتیزمی نوێ دێت؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: نازانم، ئه‌وه پرسیارێكی جوانه، به‌ڵام ئه‌وه به‌پێی ئه‌وه ئه‌گۆڕێت، كه تۆ مه‌به‌ستت چیه له كۆنزهرڤاتیزمی نوێ.. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌و باوه‌ڕه بێت كه پێیوایه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت ئایدیاكانی خۆی له جیهاندا بڵاوبكاته‌وه، ئه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌كرێ به‌رزو نزمی تێكه‌وێت، به‌ڵام هه‌ر ده‌مێنێ. یان ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له نیو كۆنزهرڤاتیزم ئه‌وه بێت كه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت دیموكراسی له جیهاندا بڵاوبكاته‌وه، ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
*به‌ڵام تۆ چۆن له نیو كۆنزهرڤاتیزم تێده‌گه‌یت؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: نیو كۆنزهرڤاتیزم له هه‌ردو ره‌هه‌ندی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه مانای زۆر ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام من ده‌رباره‌ی ره‌هه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی ده‌دوێم، چونكه خه‌ڵك زیاتر گرنگی به‌م لایه‌نه‌ی ده‌دات. من پێموایه نیو كۆنزهرڤاتیزم واته ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركێكی له‌سه‌رشانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی، لیبراڵیزم، ئازادی، لێبوردن، یه‌كسانی‌و خۆشگوزه‌رانی ئابوری له هه‌ر جێیه‌كی دونیادا بێت. وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێـت ئه‌كتیڤ بێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدیاكانیدا له جیهاندا. به‌ڵام به‌شێكی نیوكۆنزهرڤاتیزم له ئه‌مه‌ریكا وا بیرده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌ی له شوێنه‌كانی تری دونیادا روده‌دات هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئه‌مه‌ریكاوه نیه. ئه‌وه‌ی جێی پێكه‌نینه ئه‌وه‌یه، كه ئێستا به‌شێكی نیوكۆنزهڤاتیزمهكان له دیموكراته‌كانه‌وه نزیكترن وه‌ك له كۆماریه‌كان. جۆرج بوش كه‌سێكی لیبراڵتر بو له نێو نیوكۆنزهرڤاتیزمهكاندا، ته‌نانه‌ت كه‌سانێك هه‌ن له نێو كۆماریهكاندا، كه زۆرجار ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی كه له شوێنه‌كانی تری دونیادا روده‌دات به ئێمه چی، ئه‌وان چی ئهكهنو چۆنیان ئه‌وێت با وابێـت؟ له‌بیرمه ئه‌وكاته‌ی له ساڵی 2003 ئه‌هاتم بۆ به‌غداد، چونكه ئه‌مویست هاوكار بم له دروستكردنی زانكۆ‌و ئه‌و بواره‌دا، نیوكۆنزهرڤاتیزمهكان نا، به‌ڵكو لایه‌نه كۆنزهرڤاتیزمهكانی دی ده‌یانوت: ئه‌مه بۆچی؟ ئه‌مه كه‌ی كاری تۆیه؟ به‌ڵام نیوكۆنزهرڤاتیزمهكان به‌رده‌وام پێیان ده‌وتم ئه‌وه زۆر باشه، تۆ بۆ هاوكاری ده‌چیت، باسی دیموكراسییان بۆ بكه، باسی ئازادییان بۆ بكه، باسی بازاڕی ئازاد‌و سه‌رمایه‌دارییان بۆ بكه، من پێموایه ئه‌م به‌شه‌ی نیوكۆنزهرڤاتیزمهكان بریندار كراوه، هه‌ر بۆیه وا ئه‌زانم بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بێده‌نگ ده‌بێت، من وا نازانم ئه‌وه شتێكی باش بێت بۆ جیهان، چونكه هێشتا شوێنگه‌لێك هه‌یه له دونیادا، كه ئه‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریكا له‌وێ بێت‌و پشتگیری‌یان بكات، ئه‌وه ئه‌و جۆره‌ی نیو كۆنزهرڤاتیزم بو كه له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵاتیدا بو، كه ده‌یوت ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمۆنیستی له‌ناوبه‌رن، یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین. من واده‌زانم ئه‌مه‌ریكا له‌مه‌ودوا گۆشه‌گیرتر دهبێتو وه‌ك جاران له دونیادا ئه‌كتیڤ نابێت.. هه‌روه‌ها نیوكۆنزهرڤاتیزم به مانای ئه‌وه هات ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرین ئه‌وه باشه، به‌رده‌وام ئه‌بین له كاری خۆمان.. ئه‌وه‌ی ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین ده‌بێت بیكه‌ین، هه‌ربۆیه ئێستا كاتێك كاری زۆرتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌كه‌ین، ئه‌وه مانای وایه كه كه‌متر ئه‌نجام ئه‌ده‌ین، چونكه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هیچ رێكناكه‌وێت..هه‌ر بۆیه من به شتێكی باشی نابینم كه‌وا نیوكۆنزهرڤاتیزم له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی دونیا ون بێت.
*باشه با ئێستا پرسیارێكی گشتی بكه‌ین، ماده‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی ئامانجی نیوكۆنزهرڤاتیزمهكانه، ئایا دیموكراسی له‌لای ئه‌وان چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: بۆچونی نیوكۆنزهرڤاتیزمهكان زیاتر سروشتێكی ساده‌ی هه‌یه، ئه‌وان واده‌بینن، كه دیموكراسی بریتییه له هه‌ڵبژاردن‌و په‌نجه‌ی خه‌ڵك‌و بریتییه له به‌شداریپێكردنی هه‌موان له سیاسه‌تدا، به‌ڵام دیموكراسی زۆر له‌وه زیاتره، من نامه‌وێـت قسه له رابردو بكه‌م، چونكه من به‌گشتی پشتگیری بیروڕای نیوكۆنزهرڤاتیزمهكان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له رابردو بده‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌ڵێم: بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه.. چۆن گه‌شه‌دان به دیموكراسی ئاسان ده‌بێت له وڵاتێكدا، كه ئه‌م ئایینه دژی ئه‌و ئایینه‌كه‌ی تره‌و حه‌ز ده‌كه‌ن خه‌ڵكانی دیكه بكوژن؟ چی پێده‌ڵێیت؟ ده‌ڵێیت ده‌نگ بده؟ ئه‌وه كه هیچ مانایه‌ك ناگه‌یه‌نێت.. چۆن ده‌توانی دیموكراسی له وڵاتێكدا بڵاوبكه‌یته‌وه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ناڕۆشنبیرنو هه‌ر دیماگۆجێكو كه‌سێتی قسه‌زان سه‌ركه‌وێ‌و به‌ڵێنی گه‌وره به خه‌ڵكی بدات. ئه‌وان واده‌زانن كه دیموكراسی ده‌كرێت بچێته هه‌مو شوێنێكه‌وه، به‌ڵام من وانازانم وابێت. من واده‌زانم كه دیموكراسی پێویستی به خه‌ڵكێكی رۆشنبیره، خه‌ڵكانێك، كه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆیان خۆش ده‌وێت. ئێمه ماوه‌ی (200) ساڵه له ئه‌مه‌ریكا دیموكراسیمان هه‌یه. به‌ڵێ ههڵبهزینو دابه‌زین هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وامان كردوه كه دیموكراسیه‌كه‌مان سه‌ركه‌تو بێـت..ئێمه كه‌سانێكی وا هه‌ژارمان نییه، كه له‌سه‌ر شهقامو نێو كه‌لاوه‌كاندا بژی، هه‌مو كه‌سێك پاره‌ی هه‌یه، ته‌له‌فزیۆنی هه‌یه، ئۆتۆمبێلی هه‌یه، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه رۆشنبیرن، جیاوازی نێوان نوخبه‌و خه‌ڵكی رهشۆك هێنده گه‌وره نیه.. هه‌ر بۆیه دیموكراسی له شوێنێكی ئاوادا سه‌رده‌گرێت. من وانازانم دیموكراسی له شوێنێكدا سه‌ربگرێت كه مرۆڤه‌كان رقیان له یه‌كه.
*كه وابێت خودی دیموكراسی چیه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌گه‌ر له ئه‌مه‌ریكیه‌كان بپرسیت دیموكراسی چیه؟ پێت ده‌ڵێن، كه بریتیه له ده‌ستورو هه‌ڵبژاردن، دیموكراسی واته ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ئهمو ئه‌و، هه‌روه‌كو سیستمه‌كه‌ی بهعسو سه‌دام، دیموكراسی بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك..ئه‌وه شتێكی باشه، ئه‌وه زۆر باشه كه خه‌ڵكی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه به‌رن، به‌ڵام ئه‌وه ئاسان نیه كه خه‌ڵكی ده‌سه‌ڵاتداری بكه‌ن. من ناڵێم دیموكراسی باش نیه، نادیموكراسی نایابه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا زه‌حمه‌تیشه، ناتوانی هه‌مو كاتێك به‌ده‌ستی بخه‌ی، هه‌ندێ جار سه‌رناگرێ، كه‌س به‌و خێزانه ناڵێت دیموكراسی نیه كه منداڵه دو ساڵانه‌كه‌ی مافی ده‌نگدانی نیه، به‌ڵام زۆرجار باشترین خێزانه‌كانی دونیا دورترینیانه له دیموكراسی، دایكی میهرهبانو باوكی لێزان‌و منداڵی گوێڕایه‌ڵ.. ئه‌وه خێزانێكی باشه ئه‌گه‌رچی دیموكراسیشی تێدا نه‌بێت. بۆیه ئایا من پێموایه دیموكراسی شتێكی باشه؟ به‌ڵێ من حه‌زم له دیموكراسییه، ئێمه له ئه‌مه‌ریكا رێز له مافه‌كانی یه‌كتر ده‌گرین، ئه‌مه‌ریكیه‌كان پشتگیری له یه‌كتر ده‌كه‌ن، كاتێك ئێمه یه‌كتر ده‌بینین له عێراق، له هه‌رێمی كوردستان، له سلێمانی ، ده‌ڵێین به‌ڕاست تۆ ئهمهریكیت؟ ته‌وقه ده‌كه‌ین‌و زۆر خۆشحاڵین به بینینی یه‌كتری. ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا ته‌بان. هه‌ر ئه‌وه‌شه كه‌وا ده‌كات دیموكراسیه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتو بێـت. من زۆر دودڵم له عێراقێك كه مرۆڤه‌كان ره‌خنه له یه‌كتر ناگرن، به‌ڵام یه‌كتر ده‌كوژن. ئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته، كه دیموكراسی له شوێنێكدا بونیاد بنێیت كه مرۆڤه‌كان یه‌كتر ده‌كوژن.
*كه وابێت تۆ ده‌ڵێیت، كه ئه‌وه دیموكراسی ساده بو كه حه‌ماسی گه‌یانده ده‌سه‌ڵات، نه‌ك دیموكراسی راسته‌قینه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: به‌ڵێ ئه‌وه‌بو، ئه‌و ئایدیایه‌ی كه پێیوایه ئه‌گه‌ر دیموكراسی‌و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك هه‌بێت، ئه‌وا ئیدی خه‌ڵكی چاك ده‌بن، خه‌ڵكی دادپه‌روه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه راست نیه، ئه‌گه‌ر حه‌ماس دژی فه‌تح بێت‌و بیه‌وێت بیانكوژێت، ئه‌گه‌ر حه‌ماس دژی جوله‌كه بێت‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ نه‌كات، ئیدی چۆن ئه‌توانین ئه‌وه ناوبنێین دیموكراسی؟ من واده‌زانم فه‌ڵه‌ستین حاڵی زۆر باشتر ئه‌بو ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی دانای هه‌بوایه، نه‌ك حه‌ماس. كه‌واته دیموكراسی هه‌ندێ جار باشه‌و هه‌ندێ جاریش باش نیه.
*واته ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كی گرته‌وه ئه‌وه دیموكراسیه‌كی باشه‌و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه دیموكراسیه‌كی خراپه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: بڕوانه، خه‌ڵكانێكی وه‌كو كۆندۆ لیزا رایس، كه پێیانوابو دیموكراسی له هه‌مو كات‌و شوێنێكدا باشه، ئێستا خه‌ریكه ئه‌و وانه‌یه فێر ده‌بن كه دیموكراسی هه‌ندێك جار باش نیه. هه‌ندێك جار دیموكراسی ده‌بێته‌هۆی شتگه‌لێكی نامهعقولو ته‌نانه‌ت ئه‌نجامی خراپیشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
*كه وابێت ده‌كرێ ئه‌م قسانه‌ی تۆ وه‌ك راڤه‌یه‌ك ببینین بۆ ئه‌و پشتگیریه‌ی، كه ئه‌مه‌ریكا له هه‌ندێك له سیستمه دیكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌كه‌ی ده‌كات؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌وه شتێكی زۆر زه‌حمه‌ته بۆ ئه‌مه‌ریكا كه بیه‌وێت پشتگیری له دیكتاتۆریه‌ت بكات.
*بۆ نمونه، دوای هێرشه‌كانی 11ی ئه‌یلول كۆندۆ لیزارایس وتی: كه «ماوه‌ی شه‌ست ساڵه له‌سه‌ر حسابی دیموكراسی پشتگیری له سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه ئه‌م هه‌ڵه‌یه راست بكرێته‌وه، چونكه به پشتگیریكردنی ده‌وڵه‌تانی دیكتاتۆری ناوچه‌كه نه دیموكراسیهتمان ده‌سكه‌وت، نه ئاسایش»، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جۆرج بوش ئهڕواتو به‌شێكی زۆری ده‌وڵه‌تانی دیكتاتۆری رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو جیهان له جاران به‌هێزترن؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من پێموایه ئه‌وه راسته، ئه‌وان له جاران به‌هێزترن، ئێستا نوشوستی دیموكراسی ده‌بینین له هه‌ندێك ناوچه‌دا، ئیدی ئه‌مه‌ریكا ناڕوات وه‌كو سه‌دام حسێن رژێمه دیكتاتۆریه‌كانی دیكه بڕوخێنێت، ئێمه ئه‌مه ئه‌نجام ناده‌ین. هه‌ر بۆیه من پێموایه ئه‌مه شتێكی خراپه كه رویداوه، چونكه پریشكهكهیشی به‌ر ئێمه ده‌كه‌وێت. ئایا هه‌مو مرۆڤێك شایه‌نی ئه‌وه‌یه ئازاد بێت؟ به‌ڵێ، ئایا خه‌ڵكی جیهان شایه‌نی ئه‌وه‌یه به ئاشتی بژی؟ به‌ڵێ، ئایا هه‌مو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ژیانێكی خۆشی ههبێتو منداڵه‌كانی پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین بكرێت؟ بێگومان به‌ڵێ. ئایا ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین، كه ئه‌مه له دونیادا بهێنینه دی؟ من پێموایه زۆر به كه‌میی.
*ئۆباما بوه سه‌رۆكی چل‌و چواره‌مینی ئه‌مه‌ریكا، تۆ چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته‌كانی، به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی عێراق؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من وانازانم كه ئێمه هێشتا شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و له ئاستی عێراقدا بزانین، ئێمه ده‌زانین كه جۆزیف بایدن خاوه‌نی پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی عێراق بو، به‌ڵام ئێمه دڵنیا نین، كه ئایا ئۆباما پشتگیری له‌مه ده‌كات یان نا، ئۆباما زۆر سه‌ركه‌وتو بوه له‌وه‌دا كه درێژه‌ی بابهتهكان نه‌ڵێت، لێم مه‌پرسه كه سیاسه‌ته‌كانی چین، چونكه من وانازانم كه‌س هه‌بێت به‌ته‌واوی بزانێت. با چاوه‌ڕێكه‌ین...
*جۆزیف بایدن كه ئێستا جێگری سه‌رۆكه، خاوه‌نی پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی عێراقه بۆ سێ به‌ش، تۆ چۆن له كاریگه‌ری ئه‌و دهإوانیت له‌سه‌ر داهاتوی عێراق؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من نازانم كاریگه‌ریه‌كه‌ی چه‌ند ده‌بێت، چونكه من ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش نازانم كه ئایا هێشتا بایدن له‌سه‌ر هه‌مان رای پێشویه‌تی یان نا، من هه‌رگیز باوه‌ڕم به دابه‌شكردنی عێراق نه‌بوه، من وه‌ك كه‌سێك قسه ده‌كه‌م، به‌ناوی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه قسه ناكه‌م، من واده‌بینم كه سیستمێكی فیدراڵی بۆ عێراق شتێكی زۆر باشه، ئه‌وه‌ی كه هه‌ر هه‌رێمه‌و خه‌ریكی كاروباری خۆی بێت، شتێكی زۆر زۆر باشه، من هه‌رده‌م هیوام وایه كه كورده‌كان به‌شێك بن له عێراق، له سه‌ركردایه‌تی عێِراقیدا بن، به‌شێك بن له پێشكه‌وتنی په‌روه‌رده‌و فێركردن.. به راشكاوی ده‌ڵێم، من كه دێمه كوردستان ئه‌و هه‌مو باڵه‌خانه‌یه ده‌بینم، پرۆژه‌گه‌لێكی زۆر ده‌بینم، خۆشگوزه‌رانی ده‌بینم، ئاشتی ده‌بینم، ئه‌گه‌ر من عێراقییه‌ك بومایه له شوێنێكی دیكه‌دا ئه‌موت، پێمبڵێن چۆن ئه‌مه‌تان كرد؟ من واده‌بینم كورده‌كان نمونه‌یه‌كن بۆ هه‌مو عێراق، به‌ڵكو پێده‌چێت نمونه‌یه‌ك بن بۆ هه‌مو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌ر بۆیه من له دابه‌شكردن ده‌ترسم، چونكه دابه‌شكردن واته شه‌ڕ، جیابونه‌وه واته شه‌ڕ له‌سه‌ر كه‌ركوك، له‌سه‌ر موسڵ، كێ ده‌زانێت پێده‌چێ له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ڵێم من ده‌زانم كه هه‌مو كوردێك باوه‌ڕی وایه كه ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵام منیش واده‌زانم كه كورده‌كان له ئاشتی‌و خۆشگوزه‌رانیدا بن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی یارمه‌تیده‌ر نه‌بێت له‌وه‌دا كه‌وابێت ئه‌وه‌م ناوێت.
*ئایا تۆ پێتوایه كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی‌و مالیكی كه‌سی گونجاون بۆ ئه‌م ئه‌ركه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: نازانم، نازانم
*چونكه له دواهه‌مین چاوپێكه‌وتنیدا سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیر مالیكی به پێشێلكردنی ده‌ستور تاوانبار دهكاتو ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستور پێشێلكرا، ئێمه مافی جیابونه‌وه‌مان هه‌یه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من زۆر به‌داخه‌وه‌م له‌ئاست ئه‌وه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیر مالیكی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌یه، حیزب‌و جه‌ماوه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڕێز بارزانیش خاوه‌نی حیزب‌و جه‌ماوه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی، ماوه‌یه‌كیشه ئه‌وان خاوه‌نی هاوپهیمانێتییهكن، من زۆر له‌وه ده‌ترسم كه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه به‌رده‌وام نه‌بێت، منیش ئه‌و كه‌سه نیم كه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ت پێ‌بڵێم.
*له دواهه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسیدا جۆرج بوش وتی، كه ئه‌و هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات له ئاست ئایندهی دیموكراسی له عێراقدا، ئایا تۆیش پێتوانیه، كه مهترسیگهلێكی راسته‌قینه هه‌ن له‌سه‌ر داهاتوی دیموكراسی له‌م وڵاته‌دا؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: بێگومان هه‌یه، بڕوانه ، له ئهمهریكاو له وڵاتانی دیكه، دیموكراسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌كارده‌هێنرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ناڕه‌حه‌تی منه، ئه‌وه‌یه كه له عێراقدا ئێوه دیموكراسیتان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م دیموكراسیه ته‌نها جیاوازییه‌كانتان فراوانتر ده‌كات. برینه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه من لێی ده‌ترسم، له‌كاتێكدا كه له شوێنانی دی دیموكراسی بۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی له‌ده‌وری یه‌ك كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ی هه‌یه له رابردو باشتره، هیچ كه‌سێك نایه‌وێت كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مه‌نی بهعسو سه‌دام حسێن، من له‌وه گومانم هه‌یه كه دیموكراسی ئێره شته‌كان باشتر بكات‌و به‌ره‌و خراپتریان نه‌بات.
*رۆڵی ئێران له‌م نێوه‌نده‌دا چۆن ده‌بینی؟ به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێك له پسپۆڕان پێیانوایه ئێران زۆرینه‌ی كێبڕكێكانی له ئه‌مه‌ریكا بردوته‌وه، لوبنان‌و عێراقیش باشترین نمونه‌ن؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: زۆر نیگه‌رانم له‌باره‌ی رۆڵی ئێرانه‌وه، زیاد له 6 ساڵه یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، به‌ڵام به هیچكوێ نه‌گه‌یشتون. ئێران به‌رده‌وام به‌هێزتر ده‌بێت، گفتوگۆكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، من واده‌زانم كه له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا، ئێران به‌جۆرێك له جۆره‌كان رێگایه‌ك ده‌دۆزێته‌وه بۆ ده‌ستخستنه ناو كاروباری حكومه‌تی عێراقیه‌وه.
*باراك ئۆباما وتی، كه ئه‌و هه‌ڵده‌ستێ به پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه له عێراق، به‌ڵام ئایا تۆ پێتوانیه، كه هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌م كاته‌دا نابه‌رپرسیارانه دهبێتو ده‌كرێت ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من زۆر نیگه‌رانم له‌وه‌ی كه ئه‌مه ئه‌و شته بێت كه به‌ته‌واوی رو ده‌دات، به‌ڵام من نازانم كه ئایا ئه‌مه روده‌دات یان نا! به‌ڵام له‌وه دڵنیام كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه رویدا ئه‌وه به سودی ئێران ده‌بێت. ئێوه ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی توانای خۆیه‌وه هاته ئێره‌و سه‌دامی له‌ناوبردو هه‌وڵیدا هاریكار بێت‌و بیلیۆنان دۆلاری له عێراقدا خه‌رج كرد‌و چه‌ندین هه‌زار سه‌ربازی گه‌نجی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی پێیان نه‌وتین سوپاس، به‌ڵكو قۆنهرهیان تێگرتین! هه‌ر بۆیه ده‌بێـت ئێوه ئه‌وه تێبگه‌ن كاتێك ئه‌مه‌ریكییه‌ك ده‌بینێت عێراقییه‌ك قۆنه‌ره ده‌گرێته سه‌رۆكه‌كه‌ی، ئه‌گه‌رچی ئه‌و سه‌رۆكه جه‌ماوه‌ریشی كه‌م بێت، ئه‌وا پێتان ده‌ڵێت: بڕۆن بۆ دۆزه‌خ. ئێمه ده‌زانین كه هه‌مو ئه‌مه به ده‌سیسه‌ی ئێران روده‌دات.
*كه‌وابێت تۆ پێتوایه هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌م كاته‌دا شتێكی نامه‌سئولانه ده‌بێت؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: شتێكی مه‌سئولانه بێت یان نا، ئه‌وه ئه‌و شته‌یه كه روده‌دات. ئێمه له عێراق ده‌كشێینه‌وه، ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه روده‌دات، هیچ گومانێك له‌م باره‌یه‌وه نیه، بۆچونی ئۆباما له‌م باره‌یه‌وه زۆر رونه، جۆن مهكهین ده‌یویست ئه‌وه‌نده له عێراق بمێنێته‌وه كه پێویست ده‌كات، مالیكی وتی: ده‌یه‌وێت به‌روارێكی دیاریكراو دابنرێت بۆ كشانه‌وه، ئۆباما وتی: كه ده‌یه‌وێت كشانه‌وه‌كه له به‌روارێكی دیاریكراودا بێت، ئێستا ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه‌و مالیكیش سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، كه‌وابێت ئه‌وه روده‌دات‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته ده‌ره‌وه، ئایا ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌بێت؟ من گومانم هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر رو ده‌دات.
*كه‌وابێت هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه بۆ دیموكراتی له‌م وڵاته‌دا، ئه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌سته‌به‌ر ناكرێت.
*كه‌وابێت ئه‌مه‌ریكا چی كردوه له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا؟ پێشكه‌شكردنی عێراق وه‌ك پارچه كێكێك بۆ ئێران؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من نامه‌وێت ئه‌وه بڵێم، راستتر بڵێم وام لێمه‌كه ئه‌وه بڵێم، من نازانم ئه‌نجامه‌كان چۆن ئهبنو به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێن، من كه‌سێكی زۆر ره‌شبینم، ئه‌گه‌ر شتێك به‌ره‌و خراپبون بچێت دهچێتو ئه‌مه‌ش هه‌رئاوایه.
*وه‌ك كه‌سێكی به‌رپرس له زه‌مانی پۆڵ بریمه‌ردا، ئایا ئێوه‌ش به‌رپرس نین له به‌شێك له‌و هه‌ڵانه‌ی كه ئه‌م رۆژه‌یان دروستكرد؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: نه‌خێر، من وه‌كو كه‌س؟
* نه‌خێر، وه‌كو ئیداره‌ی فه‌رمانڕه‌وا؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: به‌رده‌وام خه‌ڵكی ده‌پرسن، ئایا پێتوانیه بریمه‌ر به‌رپرس نیه له‌وه‌ی رویداوه؟ نه‌خێر، پێموانیه، من واده‌زانم كه شتانێكی زۆر هه‌بون، ئه‌مانتوانی ئه‌نجامی بده‌ین، شتانێك هه‌بون كه ئه‌مانتوانی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ئه‌نجامیان بده‌ین.. خه‌ڵكی پێیانوایه كه مه‌رجه هه‌مو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌رێكیشی هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك كات هه‌یه كه چاره‌سه‌ر نییه. پرۆسه‌ی له‌ڕیشه‌ده‌رهێنانی به‌عس به نمونه وه‌ربگره، ئایا ده‌بو كه به‌عسمان ریشهكهن كردایه یان نا؟. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان بكردایه سونه‌كان لێمان توڕه ده‌بون، ئه‌گه‌ر نهمانكردایه، شیعه‌كان ناڕازی ده‌بون، هه‌ركامێكمان بكردایه كێشه دروست ده‌بو. خه‌ڵك واده‌زانن كه هه‌مو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌رێكی هه‌یه‌و كێشه گه‌وره‌كان به شتی ساده چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. به‌ڵام بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌نده ئاڵۆز بو، كه هه‌رچیمان بكردایه كێشه‌یه‌كی نوێ ده‌هاته ئاراوه، به‌ڵام خۆ تا ئه‌و كاته‌ی كه بریمه‌ر له مانگی حوزه‌یرانی 2004 دا عێراقی جێنههێشتبو، شته‌كان به‌باشی ده‌ڕۆیشتن به‌ڕێوه. به‌ڵام كه رۆیشت بارودۆخه‌كه خراپتر بو، خراپترین بارودۆخ، دوساڵی دوای رۆیشتنی بریمه‌ر بو.
*ده‌وترێت یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانی بریمه‌ر ئه‌وه‌بو كه سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی تایفی‌و نه‌ته‌وه‌یی له عێراقدا داڕشت‌و ئێستایش بوه‌ته دیفاكتۆ؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من به راشكاوی ده‌ڵێم كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بو، به‌ڵێ ئه‌وه بوه‌ته دیفاكتۆیه‌ك كه ناكرێت چاره‌سه‌ر بكرێت. من هه‌مو كاتێك پێموابوه كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ته‌نانه‌ت به خودی بریمه‌رم وت كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌زن بو، به‌ڵام هه‌ندێ خه‌ڵك له‌وه تێناگه‌ن كه دیموكراسی عێراقی له‌جێی یه‌كخستنی لایه‌نه‌كان له یه‌كتریان دور ده‌خاته‌وه، به‌ڵێم شێوازی گه‌یاندنی ئێمه بۆ دیموكراسی، نێوانی عێراقیه‌كانی زیاتر كرد، له‌بیرمه كه له‌به‌غداد قسه‌م له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆرێكی عێراقی دهكردو پێم وت: ئه‌وه زۆر مه‌ترسیداره كه ئه‌نجومه‌نی حوكم ئه‌وه‌نده كورسی سونه‌و ئه‌وه‌نده كورسی شیعه‌و ئه‌وه‌نده كورسی كورد‌و توركمان‌و مه‌سیحی تێدایه، ئه‌و وتی: هه‌مو خه‌ڵكه باشه‌كانی عێراق داواده‌كه‌ن كه وه‌ك عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ك وه‌كو شیعه‌و سونی‌و كورد، منیش وتم ئه‌و خه‌ڵكه راستده‌كه‌ن، ئێمه هاتینو پارته عێراقیه‌كانمان هێنایه‌وه، به‌ڵام كه‌س ئه‌و پارتانه‌ی نه‌ده‌ویست، نه‌یانده‌ویست حكومه‌ت به‌و شێوه‌یه بێت، به‌ڵام راستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كێشه‌یه هه‌ر رویده‌دا جا ئێمه هه‌رچیمان كردبێت. به‌ڵام ئێمه ئه‌مانتوانی جیاوازبوینایه، وه من پێموایه كه به‌ڵێ ئێمه به‌شداربوین له جیاكاری ئیتنی‌و تایفیدا، به‌ڵام ئه‌مه چیرۆكێكی جیاوازه، چیرۆكێكی تولانیه، هه‌مو مرۆڤێك ده‌یه‌وێ قسه ده‌رباره‌ی ئه‌و لایه‌نه بكات كه ئینتیمای هه‌یه بۆی‌و ده‌یانه‌وێت بزانن كه ره‌گه‌كانیان له كوێدایه، من ئه‌مه‌ریكیم، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا كاتێك ده‌پرسن تۆ چیت؟ ده‌بێ بڵێیت من ئه‌مه‌ریكی ئیتاڵیم، یان من ئه‌مه‌ریكی ره‌شم، یان ئه‌فرۆ ئه‌مه‌ریكیم. با ئه‌مه بوه‌ستێ، به‌سه ئیدی، چه‌نده ئێمه دابه‌ش بین له‌ناوخۆماندا ئه‌وه‌نده قورس‌تر ئه‌بێـت كه پێكبێینهوه.
*سروشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كورد‌و ئه‌مه‌ریكا چۆنه؟ ئایا رێكه‌وتن‌و په‌یوه‌ندیه‌كی كۆنكرێتی بونی هه‌یه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من به‌ناوی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكیه‌وه قسه‌ناكه‌م، به‌ڵام راستیه‌كه ئه‌وه‌یه له ساڵی 2003وه بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه كوردیه‌كاندا نیه، سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ته‌نها بۆ سهردانو گه‌ڕان دێنه كوردستان، كورده‌كان به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه‌و بنكه‌ی سه‌ربازی دروستبكات، به‌ڵام واده‌زانم كه حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی نایه‌وێت ئه‌مه بكات، من وه‌ك رای خۆم پێموایه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت په‌یوه‌ندی ئابوری‌و سیاسی‌و ته‌نانه‌ت سه‌ربازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، من وه‌ك خۆم رام وایه. به‌ڵام وانازانم كه ئه‌مه بۆچونی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكیش بێت، ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌مه‌ریكا عێراق به‌جێدێڵێت، واته كوردستانیش به‌جێدێڵێت.
*له‌م نێوه‌نده‌شدا كورد هیچ گه‌ره‌نتیه‌كی نیه، چونكه وه‌ك ئاشكرایه كورد هێشتا له دوباره‌بونه‌وه‌ی رابردو ده‌ترسێت؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئێوه ئه‌بێت له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا زۆر شتی له‌م شه‌ڕه‌دا به‌خه‌رجدا، له‌پێناوی ئازادی عێراقدا، بیلیۆنان دۆلار، هه‌زاران گه‌نج بونه قوربانی، به‌ڵام دواجار جوێنمان پێدهدرێتو قۆنهرهمان تێده‌گیرێت، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش زۆر به سانایی ده‌ڵێین: خواتان له‌گه‌ڵ، ماڵئاوا، ئیدی زۆر دره‌نگه، به‌ڵام هه‌ندێك ئه‌مه‌ریكی هه‌ن كه دێن‌و زانكۆ ده‌كه‌نه‌وه، یارمه‌تیتان ده‌ده‌ن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا، له بواری نهوتو ده‌رهێنانی نهوتو ئه‌و شتانه‌دا هاوكار ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه شتێك ده‌بێت له‌نێوان خه‌ڵك بۆ خه‌ڵك‌و كۆمپانیا‌و كۆمپانیا، به‌ڵام ئه‌مه ناگاته ئاستی بونی سه‌ربازی. به‌ڵام كورده‌كان ده‌بێ ئه‌وه تێبگه‌ن، كه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست بو، بۆ نمونه له‌گه‌ڵ توركیادا، نابێت پشت به ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستن له‌وه‌دا كه یارمه‌تیتان بدات، چونكه ئه‌مه‌ریكا لێره نابێت، كه‌وابێت ئه‌بێت ئێوه وریاتر بن.
*له‌م نێوه‌نده‌دا بارزانی‌و تاڵه‌بانی پێویسته چی بكه‌ن؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من پێموایه كه ئه‌وان ئه‌بێت له‌وه تێبگه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا زۆری ئه‌نجام داوه‌و ئه‌نجام ده‌دات له‌پێناوی عێراقدا، به‌ڵام ئیتر خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بێزاربون له عێراق، به‌ڕێز مالیكی ده‌یه‌وێت ئێمه بچینه ده‌ره‌وه‌و وادیاره خه‌ڵكی عێراقیش، بێگومان كورده‌كان نا، ئه‌وان ده‌ڵێن: كه ئێمه هاتوین نه‌وته‌كه‌تان ببه‌ین، منداڵه‌كانتان ببه‌ین، كاره‌باكه‌تان ببه‌ین، خۆمان عهقڵو ژیریمان نیه‌و ژیریی ئه‌م وڵاته ده‌دزین، به‌ڵێ ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاریكارتان بین له‌وه‌دا كه ببنه كۆمه‌ڵگایه‌كی مهدهنیو شارستانی ئازاد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مه‌تان نه‌وێت، ئێمه ده‌ڕۆین.
*ئایا تۆ ده‌ڵێی كه ئێوه فه‌شه‌لتان هێناوه له دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانیدا، هه‌ربۆیه بڕیارتانداوه بڕۆن؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من نامه‌وێت بڵێم فه‌شه‌لمان هێناوه، من واده‌زانم ئێمه ده‌سكه‌وتی باشمان به‌ده‌ست هێناوه، ئێمه هاریكارتان بوین له لابردنی سه‌دامدا، به‌ڵام ئێمه به‌شی زۆری كاره‌كه‌مان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئایا ئێمه فه‌شه‌لمان هێناوه؟ ئایا چه‌ند جار ئێمه كاری ئاوه‌دانكاری بكه‌ین؟ به‌ڵام تێكبدرێن، چه‌ند جار ئه‌بێت بۆریه‌كانی نه‌وت چاك بكه‌ینه‌وه به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی پارێزراو بن، به‌ڵام بۆ هه‌فته‌ی داهاتو ده‌ته‌قێنرێنه‌وه؟ من واده‌زانم چه‌ندین شت هه‌ن كه ئێمه نه‌مانتوانی ئه‌نجامی بده‌ین، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مانویست، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه نه‌ده‌كرا ئه‌نجام بدرێن، ئێمه ئێسته به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه ماندوبوین.
*تۆ ده‌ڵێی كه ئێمه سه‌داممان لابرد، به‌ڵام ئێسته هه‌ستێكی گشتی هه‌یه به‌وه‌ی كه چه‌ندین سه‌دام له‌دایكبون؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئێمه ئه‌توانین چی بكه‌ین؟ تاكه ئامۆژگارییه‌ك من ئه‌توانم بیده‌م، ئه‌وه‌یه كه تكایه له هه‌ڵه‌كانی ئێمه‌وه فێربن، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ناتوانێ زیاد له‌وه لێره بمێنێته‌وه‌و كێشه چاره‌سه‌ر بكات.
*تۆ وتت كه كوردستان نمونه‌یه‌كه بۆ دیموكراسی له عێراق‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام هه‌ندێ نوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی‌و له‌وانه مایكڵ رۆبن، پێیوایه كه كوردستان نمونه‌یه‌كه بۆ گه‌نده‌ڵی؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من نازانم، به‌ڵام دڵنیام كه ئه‌و له من زیاتر ئه‌زانێت، ده‌كرێ مایكڵ رۆبن به‌ڵگه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌ندێ شت هه‌بێت كه من نیمه، به‌ڵام من هه‌رگیز له كوردستاندا ئازارم نه‌دراوه، سوكایه‌تیم پێنه‌كراوه، من شه‌و و رۆژ ده‌توانم به ئازادی به كوردستاندا بسوڕێمه‌وه، من له كوردستاندا رێزم لێگیراوه، من گوێم لێده‌گیرێت، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت من ره‌خنه بگرم، من هیچ ره‌خنه‌یه‌كم نییه له كوردستان.
*به‌ڵام تۆ هاوڵاتیه‌كی ئهمهریكیت، ئایا پێتوایه كه حكومه‌ت هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه له‌ئاست هاوڵاتیه‌كانیدا، چونكه تۆمه‌ته‌كان به ئاراسته‌ی گهندهڵیو كه‌میی دیموكراسیدایه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم نییه، ئه‌وه‌ی من بینیومه‌و ئه‌یزانم ئه‌وه‌یه كه من رێزم لێگیراوه‌و گوێم لێگیراوه‌و هه‌رگیز كێشه‌یه‌كم بۆ دروست نه‌بوه. به‌ڵام مه‌ڕۆ بۆ لای ئه‌وانی دی تا پێت بڵێن راستی له كوێدایه، خۆت راستیه‌كه بدۆزه‌ره‌وه.
*ئێستا توركیا‌و كورده‌كان هه‌ردو هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان، له‌حاڵه‌تی رودانی كێشه‌یه‌كدا ئه‌مه‌ریكا لایه‌نی كامیان ده‌گرێت؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: نازانم، من دڵنیا نیم كه كه‌س هه‌بێت ئه‌وه بزانێت، توركیا هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكایه، ئێمه گرنگییه‌كی زۆر ئه‌ده‌ین به هاوپهیمانیهتهكهمان، ئه‌مه‌ش شتێك نیه هه‌روا ساده بێـت، به‌ڵكو ئێمه زۆر جدین له هاوپهیمانیهتهكهمان له‌گه‌ڵ توركیادا. كورده‌كانیش هاوڕێی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكان.
*واته هاوپه‌یمان نین؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: به‌ڵام ئێمه هیچ شتێكمان، رێككه‌وتنێكمان له‌نێواندا نییه، ئێمه پێمانوایه كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كورده‌كان له‌هه‌مو كه‌سێك زیاتر له ئێمه ده‌چن، ئێستا هه‌ندێ جار لێم تێكده‌چێ كه ئایا من بۆ كوردێك قسه ده‌كه‌م یان بۆ ئه‌مه‌ریكیه‌ك، ئێمه له زۆر روه‌وه له‌یه‌ك ده‌چین، هه‌ربۆیه ئێمه هیوادارین كه نه‌خرێینه هه‌ڵوێستێكی له‌و جۆره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین له‌نێوان هاوپهیمانو هاوڕێكهماندا. ئه‌وه‌ی ئێوه پێویسته بیزانن ئه‌وه‌یه كه وا دامه‌نێن ئێمه به‌رده‌وام لایه‌نگیری له ئێوه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێوه دژی ده‌وڵه‌تێك بوه‌ستن كه هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه، ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌یه كه بپرسی ئایا له شه‌ڕی فه‌ڕه‌نساو به‌ریتانیادا ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كامیان ده‌كاته‌وه؟ تكایه با ئیدی شه‌ڕ له‌نێوان هاوڕێكاندا رونه‌دات. هه‌ربۆیه به زۆری پێموایه كه ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه ده‌مێنینه‌وه.
*پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان كه باكگراوه‌ندێكی ئیسلامی هه‌یه، دوجار هه‌ڵبژاردنه‌كانی برده‌وه‌و ئه‌مه‌ریكایش پێشوازی له‌مه كرد، ئه‌مه وه‌ك پشتگیری ئه‌مه‌ریكا خوێنرایه‌وه بۆ ئه‌م ته‌رزه‌ی ئیسلامی لیبراڵ وه‌ك به‌دیلێكی باش له ناوچه‌كه‌دا، ئایا تۆ ئه‌مه چۆن ده‌بینیت؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: به‌ڕاستی ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر تایبه‌تییه‌و منیش وته‌بێژی حكومه‌ت نیم، خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن كه به‌ناوی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌وه قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام من هه‌رگیز به‌ناوی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌وه قسه ناكه‌م. من وه‌ك تاكه‌كه‌س پشتگیری هه‌مو پارته لیبراڵهكانمو به شتێكی نایابیان ده‌زانم، به‌ڵام له‌ئاست پارته ئایینیه‌كاندا نیگه‌رانم، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پرسیاره‌كه قورسه. ئه‌و گروپه‌ی كه تونده‌ڕه‌و و تایفی‌و داخراوتره، من زۆر لێی نیگه‌رانم، هه‌روه‌ك زۆریش ئاسوده‌م به‌و پارتانه‌ی كه لیبراڵترو لێبوردهترو كراوه‌ترن. هیوادارم كه پره‌نسیپه گشتیهكانم له‌م بابه‌ته‌دا خستبێتهڕو.
*تۆ یه‌كێكیت له دامه‌زرێنه‌رانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق- سلێمانی، پێتوایه كاریگه‌ری ئه‌م زانكۆیه له داهاتوی عێراقدا چۆن ده‌بێت؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من واده‌زانم كه ئه‌مه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و شتانه‌ی كه بۆ عێراق ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ك پێشتر وتم ئێمه له ساڵانی سه‌ره‌تادا له‌زۆر شت‌دا سه‌رنه‌كه‌وتین، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كێكه له‌سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كان، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه.
*ئایا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكیه‌وه بوه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: نا، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی هه‌ر چۆن بزانێ كه ئێمه لێره‌ین، ئێمه ئه‌نجومه‌نی ئهمیندارانمان هه‌یه، من تاكه ئهمهریكیهكهم كه ئه‌ندامم تیایدا، واته ئه‌مه‌ریكی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌گه‌رنا ئه‌مه‌ریكی عێراقیمان تیادایه، من ته‌نها كه‌سێكم كه عێراقی نه‌بم، به‌ڵام من نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ناكه‌م، ئێمه پاره له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی وه‌رناگرین، سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی ئه‌م زانكۆیه له عێراقدایه.
*تۆ چۆن له رۆڵی گه‌نج ده‌ڕوانیت له دوباره بونیادنانه‌وه‌ی عێراقدا؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئێمه به خوێندكاره‌كانی ده‌ڵێین، ئه‌وه‌یه كه ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فێربن كه چۆن بیربكه‌نه‌وه، ئێمه پێداویستیه‌كانی بون به هاوڵاتیه‌كی بهرههمهێنهرتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕو، ئێمه دونیای ده‌ره‌وه‌تان پێده‌ناسێنین، واته لێره ده‌رباره‌ی ئایین‌و كلتور‌و وڵات‌و زمانی دیكه مه‌عریفه‌تان پێده‌درێت، ئێمه لێره هه‌مو شتێكی پێویست پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، كه وابكات ببنه سه‌ركرده‌ی عێراقی نوێ. ئه‌و كاته‌ی ئێوه له‌م زانكۆیه ده‌رده‌چن، ئێوه نه‌ك ته‌نها زمانی ئینگلیزی، به‌ڵكو مێژوی جیهانو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌و هیواو ئامانج‌و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه ده‌زانن. زانیاریتان ده‌رباره‌ی بیركاری‌و زانسته‌كان ده‌بێت، زانیاریتان ده‌رباره‌ی سایكۆلۆژی‌و زانسته سیاسیه‌كان ده‌بێت، هه‌ربۆیه ئێمه هه‌مو شتێكتان پێده‌به‌خشین كه پێمانبكرێت، هه‌تا ببنه سه‌ركرده‌ی عێراقی نوێ، ئێمه وه‌ك كرێكار‌و كه‌سێك كه جۆره كارێك بكات مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه وه‌ك كه‌سانێك مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین كه ده‌توانن ببنه سه‌ركرده، به‌ڵام ئایا ئێوه ده‌بنه سه‌ركرده یان نا؟ ئه‌بێـت چاوه‌ڕوان بین.........هه‌ر شتێك كه به ئهمهریكیهكی 18 ساڵی ببه‌خشین، پێتانی ده‌ده‌ین. ئایا ئێوه چۆن به‌كاری ده‌هێنن؟ ده‌بێـت چاوه‌ڕێ بكه‌ین.
*تۆ له چی په‌شیمانی له‌وه‌ی ئه‌نجامتداوه له عێراقداو هیواخوازیت كه ئه‌نجامت نه‌دایه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من له شتانێكی زۆر كه‌م په‌شیمانم، ئه‌وه‌نده كه‌مه كه باس ناكرێت (به پێكه‌نینه‌وه).
*كه‌وابێت چ شتێك جێی شانازیته؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌م زانكۆیه جێی شانازیمه، من شانازی ده‌كه‌م كاتێك ده‌چمه پۆله‌وه‌و ئه‌و خوێندكارانه ده‌بینم كه چاویان داگیرساوه، ئه‌وه له چاویاندا ده‌خوێنیته‌وه كه ئه‌وان ده‌ڵێن من ئاوا بیرم نه‌كردبویه‌وه، ئایا ئه‌وه راسته؟ ده‌توانی به‌ئاسانی ببینی كه بیركردنه‌وه‌كانیان گه‌شه ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانیبێت كه له‌سه‌دا سه‌د له ئازادكردنی عێراقدا سه‌ركه‌وتو بوین، ئه‌وا ئێمه سه‌ركه‌وتو بوین له ئازادكردنی عێراقیه‌كاندا، له ئازادكردنی ئه‌م خوێندكارانه‌دا، تا به‌سه‌ربه‌خۆیی بیربكه‌نه‌وه. ئێمه قوتابیان فێری پرسیاری (بۆچی؟) ده‌كه‌ین، كاتێك ده‌ڵێیت من ئاوا بیرده‌كه‌مه‌وه، پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه كه بۆچی وا بیرده‌كه‌یته‌وه؟ ئێمه زۆرتان لێده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هۆكارمان بده‌نێ. نه‌ك ئه‌وه‌ی كه بڵێی چونكه ئاوام پێوتراوه، یان هه‌ر خۆم وا هه‌ستده‌كه‌م. من لێره ده‌بینم خوێندكاره‌كان بیرده‌كه‌نه‌وه. ئێمه هاتوین ژیری خه‌ڵكی ئازاد بكه‌ین‌و ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه لێره ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین..هه‌ر بۆیه لێره‌وه كه‌سانی زیره‌ك‌و دوربین‌و نیشتمانپه‌روه‌ر پێده‌گات. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه من هیچ لێی په‌شیمان نیم.
*تۆ ده‌ڵێی ئێمه لێره‌وه سه‌ركرده‌كانی داهاتو پێده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌دا ئاسۆكانی بونه سه‌ركرده داخراوه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراوه‌وه قۆرخكراوه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌وه له‌سه‌ر خوێندكاره‌كان كه‌وتوه، ئێمه هه‌مو پێداویستیه‌كانی بونه سه‌ركرده پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام من ناتوانم پێشبینی ئه‌وه بكه‌م كه ئه‌وان چۆن به‌كاری ده‌هێنن، من هیوادارام كه كۆمه‌ڵگا نه‌وه‌ی نوێ قبوڵ بكات‌و خۆشی بوێنو له ئامێزیان بگرێـت. من ته‌نها ئه‌وه ئه‌نجام ئه‌ده‌م كه پێم ده‌كرێت، من ناتوانم دونیا بۆ ئێوه بگۆڕم، ئه‌وه‌ی من ئه‌توانم بیكه‌م گۆڕینی مێشكه‌كانه.
*حه‌ز ده‌كه‌ین به كورتی رای خۆت ده‌رباره‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تی‌و چه‌مكانه بڵێی:
جۆرج بوش؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: نازانم... پیاوێكی باش، ده‌كرێ پیاوێكی كاریگهرو باشترین سه‌ركرده نه‌بێت، به‌ڵام پیاوێكی باشه.
شه‌ڕی عێراق؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: شه‌ڕێكی قورس‌تر بو له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد.
مه‌سعود بارزانی؟
جۆن ئه‌گرێستۆ:نازانم..له‌گه‌ڵیدا كۆنهبومهتهوه، ته‌نها یه‌ك دوجار ته‌وقه‌مان هه‌بوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده.
كورده‌كان؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من كوردم خۆش ده‌وێت، به‌شێكی زۆر له باشترین هاوڕێكانم كوردن.
ئایین؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئایین؟ ئایین هه‌ندێجار ده‌كرێـت باشترین شت بێت له دونیادا، كاتێك بۆ خێر‌و یارمه‌تیدانی مرۆڤه‌كان به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی ده‌قۆزرێته‌وه، ده‌بێته هۆی شه‌ڕو رق‌و كینه، هه‌ر بۆیه ئایین ده‌كرێت باشترین هێزو خراپترین هێزیش بێت له دونیادا.
*جۆرج بوش ده‌ڵێت كه ئه‌و خوا فه‌رمانی پێكرد بچێت عێراق رزگار بكات، ئایا ئه‌وه باشترین هێزه‌كه بو یان خراپترین هێزه‌كه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ:من نازانم كه ئایا خودا قسه‌ی بۆ كردوه یان نا، پێده‌چێت ئه‌و گوێی بۆ ویژدانی خۆی گرتبێت، پێموایه هه‌ركه‌س كه واده‌زانێت خودا قسه‌ی بۆ كردوه، ده‌بێت چوار پێنج جار بیربكاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وه بڵێت، خودا زۆر هێمنو كهمدوتره، ئێمه ده‌بێت ئه‌وه‌نده له خۆمان رانهبینین كه وا بیربكه‌ینه‌وه خودا قسه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات. هه‌ندێجار ده‌یكات‌و زۆر جاریش نایكات.
*پێتوایه جۆرج بوش ئێستا په‌شیمانه له‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی ئه‌و فه‌رمانه خواییه بو؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: نه‌خێر ئه‌و په‌شیمان نیه، من له زۆر شتی كه‌م په‌شیمانم، به‌ڵام پهشیمانیهكانی جۆرج بوش له‌وه‌ی من كه‌متره.
*بڕیاربو عێراق ببێته نمونه‌یه‌كی نوێ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئایا ئه‌مه روده‌دات؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: من هیوام وایه ببێته نمونه، به‌ڵام دڵنیا نیم له‌وه‌ی كه ببێت، به‌ڵام پێویسته كه ببێت.
*ئه‌گه‌ر نه‌بو، كێ به‌رپرسیاره له‌وه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: هه‌ندێجار شتی خراپ روده‌دات به‌هۆی روداوێكی خراپه‌وه، هه‌ندێجاریش به‌هۆی ئیراده‌ی خوداوه، هه‌ندێجاری تریش به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه خه‌ڵكه‌كه نازانن چی ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره روبدات، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكه‌كه نازانن چی ئه‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر عێراق نه‌بویه نمونه‌یه‌كی دیموكراسی، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكه باشه‌كه نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌ون، هه‌ندێجار گه‌رده‌لولێك روده‌دات، ئه‌مه به‌رپرسیارێتی خه‌ڵك نیه، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی دوای گه‌رده‌لوله‌كه ماڵه‌كانیان چاك ناكه‌نه‌وه، ئه‌وه به‌رپرسیارێتی خۆیانه.
*كه‌واته تۆ ده‌ڵێی كه ئه‌مه‌ریكا گه‌رده‌لوله‌كه بوه‌و ئێستا سه‌ره‌ی عێراقیه‌كانه ناوماڵی خۆیان چاك بكه‌نه‌وه؟
جۆن ئه‌گرێستۆ: نا من وام نه‌وتوه، ئێمه هاتین بۆ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیتان بده‌ین كه له سه‌دام رزگارتان بێت، ئه‌وكاته وا ده‌رده‌كه‌وت كه هه‌مو كه‌سێك ئه‌وه‌ی ده‌وێت، ئێمه قوربانی زۆرمان دا له‌م پێناوه‌دا، به‌ڵام چیمان چنیه‌وه؟ له وه‌ڵامدا قۆنهرهمان تێگیرا، ئێمه ئیدی زیاتر له‌وه قوربانی ناده‌ین، ئێمه لێره چاوهإێ بوین كه سوپاسمان بكرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجاممان داوه، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌بیست. له هه‌ندێك كوردمان بیستوه، به‌ڵام به‌گشتی نه‌مانبیستوه.