د. فوئاد عه‌جمی بیرمه‌ندێكی ناسراوی ئه‌مریكی به‌ره‌گه‌ز لوبنانییه، له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵدا سازدراوه و تیایدا تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كانی ره‌وشی سیاسی و بارودۆخی ئێستای ئه‌مریكا و عیراق و هه‌رێمی كوردستان و داهاتووی هه‌ریه‌ك له‌و سێ لایه‌نه. ئه‌م دیمانه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسی به‌توانا سه‌ردار عه‌بدوڵڵا و مه‌جید ساڵح-ه‌وه ئه‌نجامدراوه و به‌سوپاسه‌وه پێشكه‌شی سایتهكهمانیان كرد
* دكتۆر عه‌جمی ئێوه دۆستێكی نزیكی گه‌لی كوردن به‌خێربێن بۆ كوردستان، پێم باشه پێش هه‌ر شتێك له ئه‌مریكاوه ده‌ست پێبكه‌ین، له خه‌ونی ئه‌مریكایی بوونه‌وه كه ئێوه یه‌كێكن له‌وانه‌ی زۆرترین بانگه‌شه‌تان بۆئه‌و خه‌وه كردوه ئه‌وه‌ش له قه‌ناعه‌تێكی پته‌وه‌وه هاتووه، ئه‌كرێت له‌چه‌ند دێڕێكدا باسی ئاشنابونتان به ئهمریكاو خه‌ونی ئهمریكاو ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مریكامان بۆ بكه‌یت؟
- من به شانازیه‌وه دۆستێكی هه‌میشه‌یی گه‌لی كوردم ؛ سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌تان خه‌ونی ئه‌مریكا له‌سه‌ر شتێك بونیادنراوه كه پره‌نسیپی "ئازادی" یه، من له لوبنان له‌دایكبووم نه‌ك له ئه‌مریكا، لوبنان له په‌نجاكان‌و شه‌سته‌كاندا وڵاتێكی كراوه‌بوو، ئه‌مریكا حوزورێكی به‌هێزی هه‌بوو تێیدا، به‌ڵام تاكه لایه‌ن نه‌بوو، فكری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی، حزوری فهرهنسیو چه‌ندین تێڕوانینی جیاجیا دیكه هه‌بوو، له به‌یروتی رۆژئاوا له‌نێو موسڵمانه‌كاندا ئه‌مریكا حزورێكی به‌هێزی هه‌بوو، هۆكاره‌كه‌شی بوونی زانكۆی ئه‌مریكا بوو، جگه‌له زانكۆ ناوه‌ندییه‌كی ئه‌مریكیش هه‌بوو، به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاتی بهیروتداو له‌ناو مه‌سیحییه‌كاندا، فه‌ره‌نسییه‌كان نفوزیان هه‌بوو. من هه‌ر له‌منداڵیه‌وه حه‌زم له فیلمی ئهمریكیو كتێبی ئهمریكیو ژیانی ئه‌مریكی ده‌كرد. له‌منداڵیدا پێموابوو چاره‌نووسی من له ئه‌مریكایه‌و بإوام پێی هه‌بوو، بۆیه كاتێك به‌یروتم جێهێشت بإیارمدا نهگهإێمهوه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مریكا ببینم، باوه‌ڕم به خه‌ونی ئه‌مریكا هه‌بوو. لوبنان به‌لای منه‌وه جوگرافیایه‌كی به‌رته‌سك بوو. كه چوومه ئه‌مریكاوه كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌م له‌به‌رده‌مدا هه‌بوو.
* ئه‌وه ئه‌زموونی شه‌خسی خۆت بوو، ئاسۆی ئه‌و خه‌ونه ئه‌مریكاییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه ده‌یان بۆچوونی دژی ئه‌مریكی تێدایه چۆن ده‌بینی؟
- رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ خه‌ونی ئه‌مریكایی، كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه پشتی به رژێمه دیكتاتۆره‌كان به‌ستووه. ئه‌و لیبرالیزم‌و كۆمه‌ڵگا كراوه‌ی كه له ئه‌مریكادا هه‌یه، كاتێك هاتووه‌ته ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌یهێناوه، نه‌یهێناوه بۆ سعودیه‌و میسر‌و ئیمارات. هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه هه‌رده‌م له‌و روانگه‌یه بووه كه له جۆری خوێنی ناوچه‌كه‌دا شتێك نییه ناوی ئازادی بێت، ترسێكی گه‌وره هه‌بووه له‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئازادی‌و دیموكراسیه‌وه ده‌سه‌ڵات كۆنترۆڵ بكه‌ن، "ئیدوارد جیرجیان" كاتی خۆی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ ئه‌م پیاوه قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه ده‌ڵێت: "له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نیا یه‌ك كه‌ست هه‌یه‌و یه‌ك ده‌نگی هه‌یه‌و بۆ یه‌ك جاره، له‌وكاته‌شدا ئیسلامیه‌كان دێنه‌سه‌ر كار‌و چیتر شتێك نامێنێ ناوی دیموكراسیه‌ت بێت". ئه‌مریكا له تێڕوانینی بۆ ناوچه‌كه له دژیه‌كییه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژی، بڕوای به ئازادی هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك له‌م ناوچه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ش جۆرێكه له میكیاڤیلیهت. تائێستاش ئه‌و تێڕوانینه تاڕاده‌یه‌ك ماوه، به‌ڵام كاتێك جۆرج بۆش له 6 ی تشرینی 2003 له "ده‌زگای نیشتمانی بۆ دیموكراسی" رایگهیاندو دانی به‌وه‌دانا "شه‌ست ساڵه ئێمه هاوكاری دیكتاتۆره‌كان ده‌كه‌ین‌و زۆر بێ كێشهینو كارمان بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كرد، به‌ڵام به‌رهه‌می ئه‌و سه‌قامگیریه ئه‌و تیرۆره‌یه كه ئێستا به‌رۆكی گرتووین" ئه‌وه دانپێدانانێكی بێ وێنه‌یه له‌مێژووی ئه‌مریكادا. دوای ئه‌وه من وتارێكم نووسی سه‌باره‌ت به "ئازادی بۆ بێگانه‌كان" باسی ئه‌وه‌م كردبوو بێگانه‌كانیش شایه‌نی ئه‌وه‌ن ئازادیان ههبێتو بێگومان نرخه‌كه‌ی دهزاننو ده‌یپارێزن. ئه‌و بۆچوونه‌ی بۆش نوێ بوو، پشتی به دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه ده‌به‌ست.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بۆش گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه وڵدرووڵسن 1916-1920 سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان رایگه‌یاندبوو. تراژیدیای وڵسن له‌وه‌دابوو توشی جۆرێك له بێ هوده‌یی ببوو كاتێك نه‌یتوانی ئه‌نجومه‌نی پیران رازی بكات به چوونه‌ناو "كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان". جگه‌له‌وه‌ش خۆی كێشه‌یه‌كی ده‌روونی هه‌بوو، ئه‌وپیاوه نهێنییه‌كانی خۆی برده گۆڕه‌وه، به‌ڵام وه‌ك كیسنجه‌ر ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی وڵسن نه‌یتوانی خه‌ونه‌كانی بێنێته‌دی، به‌ڵام تاماوه له ویژدانی گه‌لی ئه‌مریكادا ده‌مێنێت، بۆیه كاتێك ده‌ڵێن جۆرج بۆش بڕوای به دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه هێنا، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆلای وڵسن.
* به‌ڵام ئێستا گه‌لی ئه‌مریكی پاش ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا روویاندا رووبه‌ڕووی جۆرێك له دژایه‌تیكردنی پره‌نسیپه‌كانی وڵسن وه‌ستاوه، ئه‌وه‌یان چۆن شیده‌كه‌نه‌وه؟
- ئێستا تراژیدیایه‌ك هه‌یه، ئه‌ویش تراژیدیای فكری لیبرالیزمه له ئه‌مریكا، من به‌راوردێكم كرد له‌نێوان بۆچوونه‌كانی بۆش سه‌باره‌ت به "ئازادی بۆ بێگانه‌كان" و قسه‌كانی "جوزیف بایدن" ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆنگرێس كه به گاڵته‌كردن به سه‌رۆك بۆشی وت: "ئه‌م سه‌رۆكه باوهإی به مرۆڤێكی دیموكرات‌و ئازاد هه‌یه له بیابانه لماوییهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، ئه‌و پێیوایه له لمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوهإاستدا دیموكراتی ناچێنرێت. ئه‌و پێی وایه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌مووی لم‌و بیابانه؛ تێناگات له‌م ناوچه‌یه شاریش هه‌یه. من له بهراوردهكهمدا وتم "سه‌یر لهوهدایهكهسێكی موحافزكار له حزبێكی موحافزكار داوای ئازادی‌و دیموكراسی ده‌كات بۆ خه‌ڵكانی دیكه، كه‌چی كه‌سێكی دیموكرات‌و له حزبه‌كه‌ی وڵسن به‌پێچه‌وانه‌وه دژی دیموكراسیه‌ت‌و ئازادییه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست". به‌لای منه‌وه ئه‌مه تراژیدیایه بۆ ئه‌مریكا، نه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت وه‌ك هانتگتون ده‌ڵێت "پێویستی به هێز هه‌یه"و نابێت رۆمانسیانه بیربكه‌ینه‌وه، دیموكراسیه‌ت له‌ڕێگه‌ی سه‌فه‌ركردنه‌وه ناگوازرێته‌وه، ده‌بێت یه‌كێك هه‌بێت، بڵاوی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت ئازادی له‌سه‌ر پشتی دهبابهكانهوه نایه‌ت بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه، ئازادی له‌سه‌ر پشتی ده‌بابه چوو بۆ ژاپۆن‌و كۆریاو ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه له‌سه‌ر پشتی ده‌بابه‌كانی ئه‌مریكا بوون به وڵاتی دیموكراسی. هانتگتون له كتێبی "شه‌پۆلی سێیه‌م"دا ئه‌وه‌ی سه‌لماند. ئه‌و پێی وایه دیموكراسیه‌ت سێ شه‌پۆلی بڕیوه، یه‌كه‌میان پاش دامه‌زراندنی ئه‌مریكا له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده. شه‌پۆلی دووه‌م پاش 1945و تێك شكاندنی فاشیزم‌و نازیزم. شه‌پۆلی سێیه‌میش ئێستایه‌و ده‌كرێت له‌رێگه‌ی ده‌بابه‌وه سه‌دام بروخێنرێتو دیموكراسیه‌ت له عێراقدا به‌رقه‌رار بكرێت. بۆیه پێت ده‌ڵێم دیموكراسیه‌ت پشت به‌هێز ده‌به‌ستێت.
*به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له پاش شه‌ری جیهانی دووه‌م له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌هێز دیموكراسیان بۆ برا وڵاتی ئیسلامی نهبوونو پێشتریش بنه‌ماكانی لیبرابیزمیان تێدا هه‌بووه، كه‌چی له جیهانی عهرهبیو ئیسلامی‌دا زه‌مینه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت زۆر لاوازه.. ئه‌وه خۆی ئیشكالیه‌ت نییه؟
-له‌گه‌ڵتام، لێره خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌ڵێن په‌یامی دیموكراسیهتمان پێ باشه، به‌ڵام خاوه‌ن په‌یامه‌كه‌مان پێ قبوڵ نییه، ئه‌وه جۆرێكه له نیفاق، "مهئمون فندی" نووسه‌رێكی ئه‌مریكیه له چینێكی هه‌ژاری میسره‌وه هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوناوه "بن لاكن" له‌سه‌ر وه‌زنی "بن لادن" ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌ڵێن "من باوه‌رم به ئازادی هه‌یه، به‌ڵام.. دژی تیرۆریزمم، به‌ڵام.. ناوچه‌كه پڕه له‌و "بن لاكن"نانه. ئه‌و تێڕوانینه قسه‌ی پوچن، به‌ڵام ده‌بێت دان به‌وه دابنێین چاندنی تۆوی دیموكراسیه‌ت له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا كارێكی سه‌خته. به‌ڵام نابێت بێئومێدبین. ئه‌م ناوچه‌یه دوای مۆده ده‌كه‌وێت، له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كاندا له جیهانی عه‌ره‌بی مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی دین‌و دهوڵهتو ئازاری ژن... باوی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر فاشیزم‌و نازیزم هات، خه‌ڵكانێك هه‌بوون لاساییان ده‌كردنه‌وه. دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه دوای مۆده ده‌كه‌وێت، كاتێك هیتله‌ر هات پێیان وابوو رزگاركهرهو له لوبنان‌و سوریا گۆرانیه‌ك هه‌بوو ده‌یوت "یا فر‌نسا هدی وارحلی.. اجاك هتلر ابو علی" كاتێك نازیزم روخا، شه‌قامی عه‌ره‌بی تووشی شۆك هات، كاتێك شوعیه‌ت هات پشتیوانی لێ كرا. بۆیه من باوه‌رم وایه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئه‌مریكا له عێراق بڕیارده‌دا، گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت له هه‌موو ناوچه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته، من باوه‌رم وایه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا شه‌ره‌كه شه‌ڕێكی پێویست‌و پیرۆز‌و نهبیلانهبووه.
*له‌ناو هه‌ردوو حزبی كۆماری‌و دیموكراتیدا، ئایا كه‌سێك هه‌یه درێژه به پره‌نسیبه‌كانی ویلسنو جۆرج بوش بدات؟
-به‌ڵێ كه‌سانێك هه‌ن، له‌رووی فكریه‌وه" بیرنالد لویس" كاریگه‌ری زۆری هه‌یه جگه له‌وه من حه‌ز ناكه‌م ناوی خۆم بهێنم، ئێمه هه‌ردووكمان باوه‌ڕمان وایه كه دیموكراسیه‌ت له عێراقدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به دیموكراته‌كان له‌م ساته‌دا هه‌موو شتێك به‌لایانه‌وه سیاسه‌ته‌و هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له عێراقدا، به ئاشكرا نایڵێن، چونكه ئه‌مریكاییه‌كان ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن، به‌ڵام له‌ژێره‌وه كار بۆ ئه‌وه دهكهنو ده‌یانه‌وێت خۆیان سه‌ر له نوێ ده‌ست پێبكه‌ن، ته‌نانه‌ت جۆرج بوش‌یش كاتێك له تشرینی دووه‌می 2003 مه‌سه‌له‌ی دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه‌ی هێنایه گۆڕێ به‌ناچاری بوو. چونكه چه‌كی كۆكوژی له عێراق نه‌دۆزیه‌وه.. دیموكراسیه‌ت وه‌ك پاساوێك بۆ شه‌ره‌كه خرایه روو. ئه‌گینا پێشتر قسه‌ی وانهكرابوو، ئه‌وه راستیهكهیه.
* له منازه‌ره ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌ی ئالگۆرو جۆرج بۆشدا، ئالگۆر له سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا داوای زۆرترین ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌كرد له‌به‌ر هۆكاری مرۆیی، به‌پێچه‌وانه‌وه جۆرج بوش ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌شتێكی خراپ ده‌زانێ ته‌نیا له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، كه‌چی زۆرترین ده‌ستێوه‌ردان له‌سه‌رده‌می بوش‌دا روویدا، ئایا رووخانی سه‌دام ته‌نیا به‌هۆی چه‌كی كۆكوژییهكهیهوه بوو یاخود له ئه‌نجامی ئه‌و راپۆرتانه بوو كه "پارێزگاره نوێیه‌كان" كه ئێوه‌ش به‌شێكن له‌وان هاتووه. گهربكرێت باسی نزیكایه‌تی ره‌وتی پارێزگاره نوێیهكانو سه‌رۆك بوشمان بۆبكه‌ی؟
- وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره سه‌خته، پێت ئه‌ڵێم بۆ، هه‌ندێك پێیانوایه "پارێزگاره نوێیه‌كان" كه هه‌مان لیبراڵه كۆنه‌كانن، كۆنترۆڵی بڕیاری سیاسی‌یان له ئه‌مریكادا كردوه. پارێزگاره نوێیه‌كان جیاوازن له پارێزگاره ته‌قلیدییه‌كان، چونكه ئه‌مان باوه‌ڕیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادی له سه‌رتاپای دونیادا هه‌یه، به‌ڵام فكری پارێزگاره ته‌قلیدییه‌كان ئینعیزالیه، باوه‌ڕیان به‌وه نییه له‌ناو بێگانه‌كاندا ئازادی بڵاوبكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت باوه‌ڕیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادی له‌ناو جیهانی سێیه‌م بهگشتییو جیهانی عه‌ره‌بی ئیسلامی به‌تایبه‌ت، نییه. به‌ڵام پارێزگاره نوێیه‌كان له سیاسه‌تدا فكره‌یه‌كی نوێیان خسته‌ڕوو، پێیانوایه ئه‌و ئازادییه‌ی له ئه‌مریكا هه‌یه ناتوانێت خۆی بپارێزێت، ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگا دووره‌كانی ئه‌مریكا ره‌گ دانهكوتێت. ئه‌وه بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی پارێزگاره نوێیه‌كانه. پێیانوایه ئه‌مریكا جۆرێك له تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، ده‌توانێت له وڵاته دووردهستهكانی ئه‌مریكادا دیموكراسیه‌ت بڵاوبكاته‌وه. وه‌ك ده‌ڵێن پارێزگاره نوێیه‌كان له ده‌رگای (ریچارد چینی) یه‌وه هاتنه ناو موماره‌سه‌كردنی سیاسه‌ته‌وه.
* هه‌ندێك ده‌ڵێن له سه‌رده‌می ریگانه‌وه هاتوونه‌ته ناو سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه؟
- ئه‌وان له سه‌رده‌می ریگانه‌وه نه‌هاتنه ناو پانتایی جیهانی سێیه‌مه‌وه، ته‌نیا پاش رووخانی یه‌كێتی سۆڤیهتو دۆڕاندنی فكری شیوعیه‌ت ئه‌وكاره‌یان كرد. به‌ڵام له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بیل كلنتۆندا كاریگه‌رییان پاشه‌كشه‌ی كرد. پارێزگاره نوێیه‌كان پێیانوایه سه‌رده‌می كلنتۆن سه‌رده‌می پاشه‌كشه‌و دۆڕاندنی فكری لیبرالیزمه، چونكه كلنتۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئابووری كرده‌وه نه‌ك سیاسه‌ت. من پێموایه كلنتۆن ته‌نانه‌ت نه‌ختێك له‌بیری نیشتمانپه‌روه‌رییش دووركهوتهوهو زیاتر باوه‌ڕی به جیهانگیریی هه‌بوو. هانتنگتون ده‌ڵێت: "شتێك هه‌یه ناوی (دافوس مان- پیاوی دافوس) و باوه‌ڕی به سنووره‌كانی نیشتمان نییه‌و پێیوایه شتێكی گرنگ نییه، چونكه ده‌ستكرده". هه‌موو ئه‌و فكرانه لای كلنتۆن هه‌بوو، ئه‌و پیاوه دووركه‌وته‌وه له فكره‌ی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی. پارێزگاره نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان به‌جۆرێك خیانه‌ت ده‌زانی. دواتر له نه‌وه‌ده‌كاندا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتنه‌به‌ر كۆمه‌ڵێك په‌لامار. له 1993 سه‌نته‌ری بازرگانیی ته‌قێندرایه‌وه، له‌ساڵی 1996 په‌لاماری خوبار له سعودیه درا، له 1998 باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا له نایرۆبیو دارولسه‌لام په‌لامار دران. له‌ساڵی 2000 هێرش كرایه‌سه‌ر USS كۆڵ له یه‌مه‌ن. هه‌موو ئه‌و په‌لامارانه نیشانه‌بوون بۆ راگه‌یاندنی شه‌ڕێك دژ به ئه‌مریكا. كه‌چی كلنتۆن ئه‌و هێرشانه‌ی به راگه‌یاندنی شه‌ڕ نهدهزانیو پێیوابوو كرده‌وه‌ی پۆلیسین، نه‌ك شه‌ڕ.
كاتێك جۆرج بۆش هاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات باڵێكی پارێزگاره نوێیه‌كانی له‌گه‌ڵدا بوو. به‌ڵام باڵێكی ته‌قلیدیی به‌هێز بوون. دیك چینی، له‌نێوان فكری پارێزگاره تهقلیدییهكانو پارێزگاره نوێیه‌كاندا گیری خواردبوو. دیك چینی پێشتر وه‌زیری به‌رگری بوو، ره‌فزی ئه‌وه‌ی كرد، سه‌دام بڕوخێنێو به‌غدا داگیر بكات. كاتێك له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ما، له كه‌رتی تایبه‌تدا كاری كرد‌و په‌یوه‌ندی زۆرباشی له‌گه‌ڵ وڵاته خاوه‌ن نهوتهكاندا په‌یداكرد؛ به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا. چینی له ناوه‌ڕاستی پارێزگاره نوێیهكانو پارێزگاره ته‌قلیدییه‌كاندا بوو. له نیسانی 2001، پێش چه‌ند مانگێك له 11 ی سێپته‌مبه‌ر، رامسفیلد وه‌زیری به‌رگری وتبوی ئه‌ركی سه‌ربازی له سینا نێوان میسر‌و ئیسرائیل كۆتایی پێ بهێنین، بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی 28 ملیۆن دۆلار.
له سه‌رده‌می بۆشی كوڕدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌موو شوێنێك هه‌بوون، له بۆسنه‌وه بگره تا ده‌گاته هایتی. زیاتر گرنگی به سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ده‌درا. پارێزگاره ته‌قلیدییه‌كان هه‌موو تهقهلایهكیان ئه‌وه‌بوو سه‌رۆك بۆش گۆإان له دادگای باڵای وڵات‌دا بكات‌و كێشه‌كانی وه‌ك لهباربردنو كورتهێنانی میزانیه‌ی ئه‌مریكی چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڵام 11 ی سێپته‌مبه‌ر هه‌موو هاوكێشه‌كانی گۆڕی، پارێزگاره نوێیه‌كان هاوپه‌یمانێكی نوێیان ده‌ستكه‌وت كه دیك چینی بوو. ئه‌گه‌ر چینی نه‌بوایه ئه‌م ره‌وته هه‌ر به ره‌وتێكی فكری ده‌مایه‌وه‌و كاریگه‌ری له سیاسهتو جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌بوو. به‌ڵام دیك چینی خۆی به‌لای پارێزگاره نوێیه‌كاندا ساغ كرده‌وه.
* كاریگه‌ری ئه‌م ره‌وته له ئاینده‌دا چۆن ده‌بینی؟
- له‌سه‌ر عیراق به‌نده. بۆ نموونه پۆل ولفۆیتس وه‌زاره‌تی به‌رگری جێهێشتو چووبۆ بانكی نێودهوڵهتیو توشی ئه‌و ریسواییهبوو. پێموایه ئه‌و پیاوه وه‌ك ئه‌و سه‌ربازه‌ی لێهات له مه‌یدانی شه‌ڕدا به‌جێمان هێشتووه. به باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ی پارێزگاره نوێیه‌كان له‌عێراق سهرنهكهوێتو گه‌لی ئه‌مریكا باوه‌ڕ به‌وه بهێنێت كه پرۆژه‌كه دۆڕاوه‌و ئه‌و هه‌موو پاره‌و قوربانییانه‌ی دراوه به فیڕۆ چووه، ئه‌وه كۆتایی پارێزگاره نوێیه‌كانه، به‌لای كه‌مه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پشتی ئه‌و ره‌وته‌وه بوون چی سیاسی‌و چی بیرمه‌ند، رۆڵیان له ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه، بۆ خۆم كێشه‌م نییه‌و باوه‌ڕم به قه‌ده‌ر هه‌یه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێم ده‌وترێت ده‌بێت قبوڵم بێت، چونكه باوه‌ڕم به‌وه هه‌بووه سوپای ئه‌مریكا عێراقیه‌كان رزگار ده‌كات. كاتێك زیاتر له 3500 سه‌رباز به كوژراوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌شم قبوڵ بێت، له كۆنگره‌یه‌ك دهركرێم یان گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت بۆ نووسین. پێموایه ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی گرنگه بۆ عێراقییهكانو ناوچه‌كه‌و جیهان.
* پێشبینی ده‌كه‌یت له‌عێراق سه‌ركه‌وتوو ده‌رچن؟
- ئه‌م ساڵه هه‌مووشتێك ساغ ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ پاتریۆسو كرۆكهردا قسه‌م كردووه، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا باشه. پێموایه باشترین باڵیۆز‌و سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیمان هه‌یه له‌عێراق، ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ن كه پرۆژه‌كه سه‌ركه‌وتووه، ئه‌مه شتێكی تره. پێش شه‌ڕ له‌ساڵی 2003 دا، 80% خه‌ڵك پشتگیری شه‌ڕی عێراقیان دهكردو 77% ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران رێگه‌یان به سه‌رۆك بۆش دا هێز به‌كاربهێنێت بۆ روخانی سه‌دام، به‌ڵام له‌ساڵی 2007 دا 20% پشتیوانی شهڕهكهنو 80% دژی شه‌ڕه‌كه‌ن. هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی خه‌یاڵی داگیركردم ئه‌و بێ ئومێدی‌و نه‌بوونی هیوایه‌یه كه هه‌یه. من له‌سه‌ر چه‌قۆكه وه‌ستاوم.
گه‌لی ئه‌مریكا گه‌لێكی واقعی‌و پراگماتیكهو حه‌زی له دۆڕان نییه‌و هه‌رده‌م حه‌زی به سه‌ركه‌وتنه، كاتێك بزانێ شكاوه باوه‌ڕی پێ دێنێ‌و ته‌ماشای سبه‌ی ده‌كات، پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌به، كه به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر كۆنهههواران ده‌گری. من به سه‌رۆك بۆشم وت له واشنتۆن، جۆرێك له بێ ئومێدی هه‌یه، كه‌چی له به‌غدا سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئومێد سه‌ریهه‌ڵداوه.
* پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی كێشه‌ی كورد، ئێستا له توركیادا ره‌وتێك سه‌ریهه‌ڵداوه هه‌ڵگری جۆرێك له تایبه‌تمه‌ندی لۆكاڵی تێدایه‌و دانه‌بڕاوه له ناسنامه‌ی رابردوو وه‌ك ئه‌تاتورك، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ڵگری بۆچوونی رۆژئاواییه. ئه‌م ره‌وته ئه‌یه‌وێت توركیا بباته یه‌كێتیی ئه‌وروپاو ریفۆرم له ده‌ستوردا بكات. چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌و دۆخه‌ی توركیا‌و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ناوچه‌كه؟
- له توركیادا ئیزدواجیهتێك هه‌یه، كه‌مالیزم دوو لایه‌نه، بۆچوونی كه‌مالیزم‌و موماره‌سه‌ی كه‌مالیزم. دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی توركیا خوێندكاری ئه‌تاتوركه، ئه‌مه به‌رده‌وام چاوی له رۆژئاوایه. من خۆم دژی ئه‌وه‌م ئایین له سیاسه‌تدا رۆڵی هه‌بێت، من له‌و دایناسۆره كۆنانه‌م پێموایه ئایین ده‌بێت جیابكرێته‌وه له سیاسه‌ت. گه‌ر ئه‌و دووانه‌ت تێكه‌ڵكرد هه‌م ئاین ده‌كه‌ن به سیاسهتو هه‌میش سیاسه‌ت ده‌شێوێنن و تێكیدهدهن. پێموایه توركیا یاریی به ئاگر ده‌كات، توركیا هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئهمریكاو ئیسرائیل‌دا هه‌یه، ئه‌وه سێگۆشه‌یه‌كی ستراتیژییه، ئیسلامییه‌كان هاتوون ده‌یانه‌وێت رۆڵی توركیا بگۆڕن، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی پێی باش نییه توركیا بچێته یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه، چونكه رۆڵیان نامێنێ له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا، كه‌چی ئیسلامییه‌كان كه دژی ئه‌وروپاو رۆژئاوان ئه‌یانه‌وێت بچنه یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه، ئه‌وه‌ش بۆ لغاوكردنی ده‌زگای سه‌ربازیی. ئه‌وه جۆرێكه له ته‌ڵه‌زگه‌ی توركی. رای گشتیی توركیا به‌پێی هه‌ندێك راپرسیی زۆر رقی له ئه‌مریكایه.
توركیا ئێستا نوقمی دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكایه، پێموایه تا 25 ساڵی دیكه‌ش یه‌كێتیی ئه‌وروپا توركیا قبوڵ ناكات، چونكه وه‌رگرتنی هه‌ر وڵاتێك له‌و یه‌كێتییه‌دا پێویستی به ریفراندۆمێك هه‌یه له‌ناو گه‌لانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، كێ ئه‌وه قبوڵ ده‌كات؟ هۆڵه‌ندییه‌كان كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسلامدا هه‌یه؟ فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا؟ ئه‌وه خه‌ونێكه توركه‌كان پێوه‌ی ده‌بینن بچنه یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه. خه‌ونێكی بێ ئومێدیشه. هه‌ندێك تورك هه‌ن نایانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خه‌ونه ببن، ئه‌وه جۆرێكه له نه‌رجسیه‌ت، ده‌بێت توركه‌كان دان به‌وه‌دا بنێن توركیا وڵاتێكی ئه‌وروپی نییه. بۆ خۆم نه‌ختێك له‌سه‌ر توركه‌كان توندم، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ش كه دابویان دكتۆرای فه‌خریم له زانكۆی (كونج) پێ بده‌ن هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه. بۆیه ده‌یڵێمه‌وه چونه ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا بیركردنه‌وه‌یه‌كی ناواقعییه.
* با بێینه سه‌ر كێشه‌ی كورد، ئێوه ده‌زانن كوردستان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چوار دهسهڵاتداو ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی وڵاتانی "میحوه‌ری شه‌ڕ" دان، به‌تایبه‌ت عێراقی سه‌رده‌می سهدامو سوریا‌و ئێران، توركیاش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا باش نییه، كێشه‌ی كورد كه له ئێستادا زۆر به‌هێزه‌وه خۆی ده‌رده‌خات، خۆشه‌ویستی كوردیش بۆ پرۆژه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرایه، ئێوه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئایندهی كێشه‌ی كورد چۆن ده‌بینن؟
- به‌داخه‌وه وه‌ك كه‌سێكی ئه‌كادیمی ده‌بێت ئه‌و راستییه بڵێم، ئه‌مریكا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانیدا زۆر باشتره تاكو له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا كاتێك یه‌كێك دژایه‌تی ده‌كات ئه‌مریكا ده‌چێت خۆی لێ نزیك ده‌كاته‌وه پێی ده‌ڵێت بۆ دژایه‌تیم ده‌كه‌ی؟ چیت بوێ بۆتی ده‌كه‌م، به‌س خۆشت بوێم، زیاتر به دوژمنه‌كانمان ده‌ده‌ین له‌وه‌ی به دۆسته‌كانمان.
كورده‌كان خۆشه‌ویستیه‌كی بێ مه‌رجیان دا به ئه‌مریكا، ملكهچێكی بێ مه‌رجیان دا به ئه‌مریكا، هۆكاره‌كانی به‌لای منه‌وه په‌سه‌نده. ئه‌وه خویه‌كی مرۆڤی كوردیشه، جگه له‌مه كورد زوڵموزۆرێكی چه‌شتووه، زوڵمی توركیا، سوریا، ئێرانی، خیانه‌تی به‌ریتانیا كه په‌یمانیان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا‌و دواتر لێی په‌شیمان بونه‌وه... جگه له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه له‌ساڵی 1991 ئه‌مریكا به‌رامبه‌ری كردی. دوای ئه‌و هه‌موو غه‌دره، كورده‌كان وایان پێ باش بوو گه‌وره‌ترین پشتیوان له رووی سیاسی‌و سه‌ربازیه‌وه ئه‌مریكایه بۆیان.
پێشتریش ئه‌وه‌م به كورده‌كان وتوه، زه‌واجه‌كه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هیچ مه‌رجێكی تێدا نییه. ئه‌مریكاییه‌كان زه‌واجی سیاسی له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌ندا ده‌كه‌ن، نه‌ك یه‌ك لایه‌ن.
ئه‌مریكاییه‌كان دێن‌و ده‌چن، له‌گه‌ڵ گه‌لانی گه‌وره‌دا زه‌واج ده‌كه‌ن، بۆیه له په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ گه‌لێكی په‌راوێزی وه‌ك كوردا دوو دڵن، دوو دڵن له‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی له كوردستاندا دروست بكه‌ن.
* ئێستاش دوو دڵن؟
- گه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی له كوردستاندا دروست بكه‌ن من سه‌رسام ده‌بم. چونكه حه‌ساسیه‌ت له توركیا‌و عێراق‌و وڵاتانی تری عه‌ره‌بدا دروست ده‌بێت كه دژی كوردستانن. به‌داخه‌وه ئه‌و بنكه سه‌ربازیه جۆرێكه له‌سه‌ركێشی. به‌ڵام ده‌بێت واقعی بین‌و دان به‌وه‌دابنێین، كاتێك گه‌لێكی بچووك پشت به وڵاتێكی زل هێز ده‌به‌ستێت ئه‌گه‌ری خیانه‌ت هه‌رده‌م له ئارادایه. پێویست به‌وه ناكات مجامهلهتان بكه‌م ئه‌مریكا له‌وانه‌یه خیانه‌ت بكات، سه‌یركه‌ن له‌ساڵی 1991 چۆن كۆڵن پاوڵو جیمس بیكر خیانه‌تیان له كورد‌و شیعه كرد، به‌ڵام له 2003 هه‌ر ئه‌وان ئه‌وه‌ی پێویست بوو كردیان، بۆ؟ چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان گۆرابوون. گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین شت كه پارێزگاری له كوردستان بكات پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراسیه له كوردستان، گه‌ر له كوردستاندا دیموكراسیه‌ت هه‌بێت ئه‌مریكاش ناچاره پشتیوانی لێ بكات. بۆیه ته‌نیا به‌رقه‌راركردنی دیموكراسی له كوردستاندا ده‌توانێت گره‌نتی پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ گه‌لی كورد دابین بكات.
* ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان كورد‌و ئه‌مریكا چۆن ده‌بینی؟
- هه‌ندێك له سه‌ركرده كورده‌كانی وه‌ك مام جهلالو كاك مه‌سعود كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌مریكاوه هه‌یه، ئێستا له‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولادا باش تێگه‌یشتوون. به‌ڵام من پێم وایه په‌یوه‌ندی له‌نێوان گه‌لێكی بچوك‌و وڵاتێكی زل هێز له‌ناوچه‌یه‌كی ترسناكی وه‌ك ئێره، جۆرێك له موجازه‌فه‌ی تێدایه.
* كورد كه دابه‌شكراوه له‌نێوان وڵاتاندا بۆ ناتوانێت ببێته ره‌گه‌زێكی به‌هێزی گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی له‌ناوچه‌كه‌دا؟
- پێم وانیه ئه‌م ئیداره‌یه‌و ئه‌وه‌ی دوای ئه‌میش دێت بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان په‌سه‌ندبكات. ئه‌مان فیدرالیزمی عێراقیان په‌سه‌نده و من ئه‌م فیدرالیزمه ناوناوه سه‌ربه‌خۆییه‌كی داپۆشراو، ئێستا هه‌موو دنیا ده‌زانن كوردستان نیمچه سه‌ربه‌خۆیه. كیسنجه‌ر شتێكی هه‌یه ناوی لێ ناوه "غموزی بنیاتنه‌ر" با " غموزی بنیاتنه‌ر" بێت‌و ناوی مه‌نێ سه‌ربه‌خۆیی.
* عێراق حاڵه‌تێكی تایبه‌ت بوو، دیكتارتۆریهتی تێدا نه‌ماوه، به‌ڵام له سوریا‌و ئێران هێشتا به‌ربه‌ستن له به‌رامبه‌ر پرۆژه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه. هاوپه‌یمانی ئێران‌و سوریاش له هه‌موو ناوچه‌كه بهشامو لوبنان‌و فهلهستینو عێراقیشه‌وه دژی ئهمریكاو ستراتیژهكهیهتی، كورد له‌و دوو وڵاته‌دا ده‌توانێت رۆڵی گرنگ بگێڕێ له شێواندنی دۆخهكهیانو دروستكردنی كێشه‌ی سیاسی بۆیان، ئایا بۆ ئه‌مریكا وا باش نییه پشتیوانی له‌م عامله بكات كه به سروشت خۆی دیموكراسیه‌و باوه‌ڕیشی به پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌یه؟
- بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازی ئه‌مریكی وه‌ڵام بده‌ینه‌وه "ده‌بێت وابێت"، ئه‌وه خاڵی سه‌ره‌كیه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌دات ئه‌وه‌یه پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه جێبه‌جێكردنی زۆر سه‌خته‌و له خه‌یاڵی ئیداره‌ی ئه‌مریكیدا نه‌بووه. ئێستا له به‌كارهێنانی هێزدا دوو دڵی هه‌یه. سوریا له 2003 تا 2005 ده‌ترسا، به‌ڵام ئێستا ترسه‌كه‌ی رهویهتهوه. بۆنموونه سوریا له لوبنان هه‌ڵهات، نه‌ك پاشه‌كشه‌ی كرد، زۆر به په‌له‌ش هه‌ڵهات كه‌س باوه‌ری نه‌ده‌كرد ئه‌و هه‌ژموونه‌ی سوریا له لوبنان به‌و خێراییه كۆتایی پێ بێت. هه‌ڵهاتن چونكه له‌وكاته‌دا ده‌ترسان ئه‌مریكا هێرشیان بكاته سه‌ر، ئه‌و رژێمه خێڵه‌كییه، دیكتاتۆرییه، نه‌ژادپه‌رسته ده‌بێت بیترسێنێت. به‌ڵام جۆرێك هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌م. ده‌بێت كاتێك داوا له گه‌لێك دژی رژێمه‌كه‌ی راپه‌رێت، ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگریت ئه‌وكاته تۆ له‌وێیت بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی لێ بكه‌یت. كاتێك ده‌بابه‌و جه‌لاده‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورد وه‌ك چۆن له‌ساڵی 1975 دا به پلانی شای ئێران وكیسنجهر روویدا تۆ چی ده‌كه‌ی؟
پێم وایه گه‌ر ئه‌مریكا داوا له كوردی سوریا بكات دژی رژێم بوه‌ستێ ئه‌وكاته به‌رپرسیاریه‌كی ئهخلاقیو مێژوویی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، كاتێك رژێم په‌لامار ده‌دات ده‌بێت تۆ به‌هێزه‌وه پشتیوانیان لێ بكه‌یت. نابێت له‌بیری بكه‌ین بۆشی باوك قه‌رزاره به‌رامبه‌ر مێژوو كاتێك به عێراقیه‌كانی وت "ئێوه خۆتان مه‌سه‌له‌كه بگرنه ده‌ست دژی دیكتاتۆر سه‌دام" خه‌ڵك توانی 14 پارێزگا رزگار بكات، به‌ڵام ئه‌مریكا پشتی كورد‌و شیعه‌ی به‌رداو به‌جێی هێشتن بۆ سه‌دام تاكو قه‌سابخانه دروست بكات. بۆیه گه‌ر ئه‌مریكا داوای له كورد كرد دژی رژێمه‌كانیان بوه‌ستن، پێویسته له‌به‌رامبه‌ردا پشتیوانی سیاسی‌و سهربازیو ئابووری له كورد بكات. له‌وه ده‌ترسم ئه‌مریكا ئه‌و په‌یمانه‌ی خۆی جێبه‌جێ نه‌كات.
كاتێك به خه‌ڵكی قامشلی ده‌ڵێت راپه‌ره، ده‌بێت له‌كاتی هاتنی سوپا‌و مخابراتی سوریا بۆ سه‌ریان پشتیوانیان لێ بكه‌یت. لوبنانیه‌كان چانسیان هه‌بوو، كاتێك سوریا حه‌ریریان كوشت به په‌له له ترسی ئهمریكاو فه‌ره‌نسا پاشه‌كشه‌یان كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌و ترسه‌یان نه‌بوایه خوێن هه‌ڵده‌ستا. بۆ گه‌لانی ئێرانیش پێم وایه ده‌بێت گه‌لانی ئێران خۆیان به پشتیوانی خۆیان ئه‌ركی روخاندنی مه‌لاكانی ئه‌و وڵاته بگرنه ئه‌ستۆ.
* پێش روخانی سه‌دام سه‌رۆك بۆش مه‌سه‌له‌ی چه‌كی كۆكوژی كرده بیانویه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر عێراق، ئێستاش باس له "هۆلۆكۆستی ئه‌تۆمی" ده‌كات له ئێران، ئه‌مه‌یان به‌و مانایه نییه سیناریۆی هێرش كردنه سه‌ر عێراق له ئێرانیش به هه‌مان بیانو ده‌ست پێ ده‌كات؟
- حه‌زم ده‌كرد پێشبینی ئاینده‌م بكردبایه، سیناتۆر جۆن میكین شتێكی گرنگی وتووه، ئه‌و رایگه‌یاند "شتێك هه‌یه له لێدانی ئێران ترسناكتره، ئه‌ویش لێنه‌دانی ئێرانه‌و ده‌ست راگهیشتنیهتی به چه‌كی ئه‌تۆمی" ئه‌و پیاوه كه‌سێكی گرنگ‌و كاریگه‌ره له كۆنگریس. له 20 كانونی دووه‌می 2009 سه‌رۆك بۆش سه‌رۆكایه‌تی جێ دههێڵێتو به فرۆكه‌كه‌ی ده‌چێته‌وه بۆ ته‌كساس له‌م كاته‌وه تا ئه‌و كاته گه‌ر یه‌كێك لێم بپرسێت ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران چه‌نده، ده‌ڵێم ئه‌گه‌ره‌كه‌ی كه‌مه، چونكه راستگۆی بیانوی چه‌كی كۆكوژی كه سه‌رۆك بۆش به‌كاری ده‌هێنا كه‌وتۆته ژێر پرسیاره‌وه. جگه له‌وه به‌كارهێنانی هێرش كه‌وتۆته ژێر پرسیاره‌وه‌و ناره‌زایی هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران لاوازه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جۆن مكین بوو به سه‌رۆك له ساڵی 2009 پێم وایه ئه‌وكاته میكن ده‌دات له ئێران.
* ئه‌ی ئیسرائیل تا ئه‌و كاته سه‌بر ده‌كات؟
- ئیسرائیل له ئێران نادات، ئیسرائیل چاوه‌روانی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا بدات له ئێران. ئه‌مریكاش نایه‌وێت مغامهرهی لێدانی ئێران به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بكات. پێم وایه مه‌سه‌له‌ی لێدانی ئێران تا هاتنی سه‌رۆكێكی نوێ له یاری مشك‌و پشیله ده‌چێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رۆكه "جۆن مكین" بێت ئێرانیه‌كان له تهڵهزگهدان.
* پێت وایه ساڵی 2009 كێ ده‌چێته كۆشكی سپیه‌وه؟
- ده‌ترسم هیلاری كلنتۆن بێت، ئه‌گه‌ر هیلاری نه‌بێت یه‌كێكی تر هه‌یه پێم وایه توانای بردنه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌ویش سیناتۆر "فیلد هامسن"ه. هونه‌رمه‌ند بووه‌و ژنێكی جوانی هه‌یه. كه‌سێكی میانره‌وه به‌ڵام به‌رده‌وام پێی ده‌ڵێم كه‌سێكی ته‌مه‌ڵه، زۆریش ته‌مه‌ڵه، به‌ڵام گرنگ نییه چونكه ریگان له‌م ته‌مه‌ڵ تر بوو. كاتی خۆی كارته‌ر زۆر عه‌جول بوو، بۆیه كه ریگانی ته‌مه‌ڵ هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌مریكیه‌كان پێیان خۆش بوو.
*هیلاری له به‌رنامه‌كه‌یدا باس له هێشتنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ده‌كات له كوردستان بۆ پاراستنی كورد؟
- كه‌سێك هه‌یه دۆستی كورده له‌ناو حزبی دیموكرات ناوی پیتركابرس-ه زۆرجار سه‌ردانی كوردستان ده‌كات، دیاره ئه‌و كاریگه‌ری هه‌یه، له‌گه‌ڵیدا ریچارد هۆڵبرگ هاتووه، پێم وایه ریچارد هۆڵبرگ توانای ئه‌وه‌ی تێدا نییه ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه، زۆربه‌ی پاڵێوراوه‌كان دوو دڵن له كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی له كوردستاندا.
* پرۆفیسۆر زۆر سوباست ده‌كه‌ین ماندومان كردی.
- به پێچه‌وانه‌وه زۆرم خۆشحاڵ بووم.