سازدانی: سامان به‌شاره‌تی
د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌زیز كه ناسراوه به د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی، پسپۆڕ له یاسای ده‌ستور، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دهكاتو پێیوایه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به لیستی داخراو بكرێت، هیچ گۆڕانێك له كوردستاندا رونادات.
ئه‌ندام بوه له دانانی ده‌ستوری بهحرێنو ئه‌ندامی گشت كۆنگره‌كانی موعاره‌زه‌ی عێراقی بوه له ئه‌وروپاو ئهمهریكاو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئاشتبونه‌وه‌ی كوردی عێراقی بوه له ساڵی 1991 له به‌غدا، ئێستا سه‌رپه‌رشتیی كۆربه‌ندی هزری كوردی سه‌ربه‌خۆیه.
* به بۆچونی ئێوه هه‌ڵبژاردنه‌كان به لیستی داخراو بێت یان لیستی كراوه، سودو زیانه‌كانی چین؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كه ده‌كرێت له هه‌ر وڵاتێك بێت، سیمای خۆی هه‌یه، یه‌كه‌م شت ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی‌و ئازادانه بهڕێوهبچێتو لیسته‌كانیش كراوه‌بن، دواتریش ئه‌و لایهنو حیزبانه‌ی خۆیان ده‌پاڵێون بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه، ده‌بێت بڕوایان به‌خۆیان ههبێتو بزانن ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ دهكهنو بۆ كێی دهكهنو له‌به‌رچی ده‌یكه‌ن، لیستی كراوه بوه‌ته پره‌نسیپێكی یاسایی‌و سیاسی له هه‌مو زانكۆكانی جیهانو ده‌خوێنرێت، كه ده‌ركه‌وتوه باشترین‌و سه‌ركه‌وتوترین سیستم بۆ هه‌ڵبژاردن، لیستی كراوه‌یه، سودی لیستی كراوه ئه‌و ناوانه ئاشكرا ده‌كات كه خۆیان ده‌كه‌نه نوێنه‌ری هاوڵاتییان له‌ناو په‌رله‌ماندا، چونكه نابێت كاتێك تۆ ده‌نگ به‌كه‌سێك ده‌ده‌یت، به‌ڵام كه‌سه‌كانی ناو ئه‌و لیسته نهناسیتو نه‌زانیت ده‌نگت به‌كێ داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به لیستی داخراو بكرێت، من ناوی نانێم لیستی داخراو، به‌ڵكو ناوی ده‌نێم لیستی نهێنی، چونكه ئه‌گه‌ر نیازه‌كه نهێنیو خراپ نهبێتو كارێكی ره‌شی له‌پشت نه‌بێت له دڵی هه‌ردو پارته سیاسییه‌كه، بۆ هه‌ڵبژاردن به لیستی كراوه ده‌كه‌ن، من تێناگه‌م بۆ له پارێزگاكانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن به لیستی كراوه دهكرێتو ناوی پاڵێوراوان ئاشكرا دهكرێتو به سه‌ركه‌وتویش ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و كه‌سانه‌شی تهزویراتیان كردبو له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، دراونه‌ته دادگای نه‌زاهه، به‌ڵام بۆ له كوردستان ئه‌مه ناكرێت، هیچ كاتێكیش نابێت هاوڵاتییان پابه‌ند بكرێن به‌وه‌ی كه ده‌نگ بده‌ن به لیستێك، به‌ڵام نه‌زانن كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو ئه‌و لیسته‌دان، هه‌مو شتێكی كراوه باشتره له هه‌مو شتێكی داخراو، هه‌مو شتێكی ئاشكرا باشتره له هه‌مو شتێكی شاراوه، ئه‌مه‌ش هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ناوێت، ئێمه تێناگه‌ین بۆ پارتی‌و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن به لیستی داخراو بێت.
* به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ڵێت ئێمه له لیستی داخراو سودمهندبوین له رابردودا، به بإوای ئێوه ئه‌و سودانه چی بون كه كورد كردونی له لیستی داخراو؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: تێناگه‌م سودی ئێمه له لیستی داخراو چی بوه، ئایا سوده‌كه‌ی ئه‌وه بوه كه تا ئێستاش دو ئیدارهینو نه‌بوینه‌ته‌وه به‌یه‌ك، یان سوده‌كه‌ی ئه‌وه بوه تا ئێستاش نازانین ناوی ره‌سمی پێشمه‌رگه چییه، یاخود ئه‌و هه‌مو خۆپیشاندانانه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر نه‌بونی كاره‌باو ئاو‌و خزمهتگوزارییو كه‌موكوڕیی حكومهتو بونی 42 وه‌زیر، ئایا ئه‌مانه بوه سوده‌كانی لیستی داخراو كه ئێمه كردومانه، یان تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه میزانییه‌ی خۆمان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه سابت بكه‌ین، یان ئێستاش له سلێمانی حكومه‌تێك هه‌یه‌و له هه‌ولێریش حكومه‌تێكی تر هه‌یه، خۆ ئێمه ناڵێین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به لیستی كراوه بێت هه‌مو شتێك ده‌گۆڕێت، به‌ڵام بڕوام وایه هه‌ر لیستی كراوه له لیستی داخراو باشتره‌و له هه‌مو دونیاشدا ئه‌م سیستمه سه‌ركه‌وتوبوه.
* ئایا هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره گۆڕان دروستده‌كات؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: هه‌تا ئێستاش هیچ لایه‌نێكی سیاسی بڕیاری نه‌داوه چۆن لیست دروستده‌كات، كه‌سیش نازانێت هه‌ڵبژاردن چۆن ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌بێت هه‌ڵبژاردن به لیستی داخراو بێت، نابێت چاوه‌ڕێی هیچ گۆڕانێك بكه‌ین، ئه‌نجامی هه‌روه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا ده‌رده‌چێت كه نه‌یتوانیوه ده‌ستورێك دابنێت بۆ كوردستان، ئه‌گه‌ر نیه‌ته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن به‌مشێوه‌ی ئێستابێت، هیچ گۆڕانێك روناداتو بگره گه‌نده‌ڵی زیاتر دهبێتو گه‌نجه‌كانمان زیاتر وڵات بهجێدههێڵنو بێكاریشمان یه‌كجار زۆر ده‌بێت.
* ئایا جه‌ختكردنی پارتی‌و یه‌كێتی له‌سه‌ر لیستێكی داخراو بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: پارتی‌و یه‌كێتی خۆشیان نازانن بۆچی به لیستی داخراو ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، پارتی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له كوردستاندا یه‌ك ملیۆن‌و نیو تا دو ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه، ئیتر له چی ده‌ترسێت، هه‌ڵبه‌ته یه‌كێتیش هه‌ر واده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حیزبێك ئه‌م هه‌مو كادیره‌ی هه‌بو، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رده‌چێت، به‌ڵام نازانم بۆ جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه هه‌ڵبژاردن به لیستی داخراوبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان وڵاتێكی تر بێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به عێراقه‌وه نه‌بێت، به‌داخه‌وه ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد به‌غدا له كوردستانه‌وه فێری دیموكراتی‌و ئازادی ببێت، به‌ڵام ئه‌وان زۆر پێشكه‌وتن له ئێمه، هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئه‌وه‌ی سه‌لماند، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنیش به لیستی كراوه بو، توانرا به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌و دیموكراتانه به‌ڕێوه‌بچێت، به دانپێدانانی چاودێرانی كۆمه‌ڵگای مهدهنیو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی سیاسیی ئهمهریكاو ئه‌وروپا، با هیچ نه‌بێت كوردیش ئه‌و تاقیكردنه‌وه سهركهوتوهی عێراق دوباره بكاته‌وه.
* ئایا ترسی پارتی‌و یه‌كێتی له لیستی كراوه بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه كه هه‌ندێك كه‌سی بێلایه‌ن ده‌یانه‌وێت به لیستی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زن له رۆژی هه‌ڵبژاردندا؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: ره‌نگه ئه‌و ترسه‌یان هه‌بێت، من تێناگه‌م كه پارتی‌و یه‌كێتی كه ده‌ترسن بۆچی حكوم ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان ده‌بو دڵخۆش بونایه كه كه‌سانێك هه‌یه له‌ناو ئه‌و لیسته سه‌ربه‌خۆیانه‌دا كه ده‌یانه‌وێت گۆڕان دروستبكهنو وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ئۆپۆزسیۆن كاربكه‌ن له‌ناو حكومهتو په‌رله‌ماندا، ئه‌م كاره‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه میلله‌ته‌كه‌مان پێشكه‌وتوه‌و مه‌یلی گۆڕانی هه‌یه، با پارتی له سه‌دا سه‌د ده‌نگ نه‌هێنێت، با له سه‌دا په‌نجا ده‌نگ بهێنێت، یه‌كێتیش به هه‌مانشێوه، یان هه‌ڵبژاردنێك پاتی‌و یه‌كێتی با هه‌ریه‌كه‌و به لیستێكی جیاواز داببه‌زن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن یه‌كی چه‌ند ده‌نگ ده‌هێنن، نازانم بۆ ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن بترسین، با واز له وشه‌یه‌ش بهێنین، هه‌ركه‌سێك ویستی لیستێك دروستبكات، پێی بڵێن ئه‌وه ده‌ستێكی له‌پشته، با ئیتر واز له‌و نه‌زه‌ره‌ی موئامه‌ره‌یه بهێنین، به بإوای من هیچ كهسو لایه‌نێك هه‌قی به پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه نییه، ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ده دوانزه ساڵه كۆنگره‌یان نه‌به‌ستوه، كه‌س گله‌یی لێكردون، یاخود هیچ لایه‌نێك پێیوتون كۆنگره ببه‌ستن.
* كه‌واته ده‌توانین بڵێین حكومه‌تی به‌غدا له ماوه‌یه‌كی كه‌می ده‌سه‌ڵاتیدا توانی هه‌نگاوی گه‌وره بهاوێت به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت، به‌ڵام بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 18 ساڵیدا نه‌یتوانیوه سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی بگۆڕێت؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: پێم خۆشه به خوێنه‌ری رۆژنامه‌كه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز رابگه‌یه‌نم تا سێ ساڵی تر ئێمه‌ی كورد فریای خۆمان نه‌كه‌وین‌و بیر له ژیانی سیاسیی خۆمان نه‌كه‌ینه‌وه، حكومه‌تی به‌غدا وه‌ك یابانی لێدێت‌و هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك وڵاتێكی دواكه‌وتوی لێدێت، حكومه‌تی عێراق هه‌تا ئێستا دو ده‌ستوری داناوه‌و چوار هه‌ڵبژاردنی كردوه‌و سێ سه‌رۆك وه‌زیرانی گۆڕیوه‌و دو سه‌رۆك كۆماریشی گۆڕیوه، ئێمه‌ش تازه به‌تازه خه‌ریكین سیستمی كۆنی به‌عس په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی به‌غدا ئیداره‌كه‌ی زۆر له ئیداره‌ی ئێمه باشتره‌و په‌رله‌مانیان زۆر له په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌وتوتره، ئه‌ندام په‌رله‌مانه عه‌ره‌به‌كان زۆر بهتوانانو ده‌سه‌ڵاتی قسه‌كردنیان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئێمه له په‌رله‌مانی به‌غدا هه‌تا وه‌حیان بۆ دانه‌به‌زێت له‌لایه‌ن هه‌ردو حیزبه‌وه، قسه‌ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر كارێكیش له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا بێت، هه‌ر ناتوانن قسه‌بكه‌ن، چونكه حیزب ئه‌مری پێنه‌كردون، بۆیه كورد هه‌مو رۆژێك گۆڵی لێده‌كرێت، بۆ نمونه ماده‌ی (58) بوه‌ته (140)، دواتر كرایه ماده‌ی 24، به‌ڕاستی پێمان راده‌بوێرن، بڕوام وایه هه‌تا سێ ساڵی تر زۆربه‌ی رۆشنبیرانی كورد ده‌چنه به‌غدا، چونكه حكومه‌تی كوردستان هیچ كارێك ناكات بۆ خه‌ڵكی خۆی‌و رۆشنبیرانی، تا ئێستاش مزگه‌وته‌كانی ئێمه باسی دۆزهخو به‌هه‌شت دهكهنو زانكۆكانیشمان ئێستاش وانه كۆنه‌كان ده‌خوێنن.
* ئایا تا چه‌ند سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حكومه‌ت جیابكاته‌وه؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: هه‌رگیز ناتوانن‌و ئه‌م كاره‌ش جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه ئه‌وه‌ی حیزبییه، پۆستی حكومی هه‌یه، ئه‌وه‌ش پۆستی حكومی هه‌یه، حیزبییه، له‌به‌رئه‌وه سه‌ریان لێشێواوه نازانن چی جیابكه‌نه‌وه، ئێمه یاسایه‌كی كۆنكرێتیمان نییه تا بتوانین حیزب له حكومه‌ت جیابكه‌ینه‌وه، من گوێم له سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوه كه ده‌ڵێت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان نوێنه‌ری حیزبن له‌ناو په‌رله‌ماندا، به‌م قسه‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانمان نوێنه‌ری خه‌ڵك نین له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌داخه‌وه له كوردستان حیزب بوه‌ته میلله‌ت.
* ئایا تا چه‌ند له ده‌ستوری عێراقیدا مافه‌كانی كورد زامن كراوه؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: حه‌زده‌كه‌م هاوڵاتییانی كوردستان دڵنیابكه‌مه‌وه له‌ناو ده‌ستوری عێراقیدا هیچ مافێكی كوردی تێدانییه، به‌رپرسیش ده‌بم له‌م قسه‌یه‌ی خۆم، كه‌سێك نییه له‌ناو ده‌ستوری عێراقیدا دانی نابێت به مافی كورددا، له‌وه‌ده‌چێت هه‌ندێك له شارهزایانو سیاسه‌تمه‌دارانی كورد بڵێن ئه‌وه‌نییه له‌ناو ده‌ستوردا فیدراڵی دراوه به كورد، منیش ده‌ڵێم فیدراڵیه‌ت ماف نییه، به‌ڵكو نیزامێكی سیاسییه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به قه‌ومیه‌ته‌وه نییه، چونكه له ئه‌ڵمانیادا فیدراڵییه‌و هه‌موشی ئه‌ڵمانین، له ئه‌مه‌ریكا نیزامی فیدراڵییه‌و هه‌موی ئینگلیزن، له‌به‌رئه‌وه فیدراڵییه‌ت ماف نییه، نیزامێكی سیاسییه ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێی باشه په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌و مافه‌ی له عێراق دراوه‌ته میلله‌تی توركمان، هه‌ر ئه‌و مافه‌شه دراوه‌ته كورد، هێشتا له ده‌ستوری رژێمی به‌عسدا مافی كورد باشتربو، چونكه له مادهیهكیدا هاتبو ده‌یوت كورد‌و عه‌ره‌ب وه‌ك یه‌ك مافی ژیانیان هه‌یه له‌ناو عێراقدا، له ماده‌یه‌كی تردا هاتبو ده‌ڵێت عێراق له دو قه‌ومیه‌ت پێكدێت، كورد‌و عه‌ره‌ب، به‌ڵام له‌م ده‌ستوره‌دا هیچ ماده‌یه‌ك نییه باس له‌م مافانه بكات.
* هۆكار چی بوه كه كورد نه‌یتوانیوه ئه‌و مافانه‌ی خۆی له‌ناو ده‌ستوردا بچه‌سپێنێت؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بوه له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقدا نوێنه‌ری كورد كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكی بوه كه بڕوانامه‌ی كۆمه‌ڵناسی هه‌بوه، له‌كاتێكدا كورد ئه‌و هه‌مو شاره‌زایه‌ی هه‌یه له بواری یاسای ده‌ستوردا، كه‌چی كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكیان داناوه مافی كورد دیاری بكات له‌ناو ده‌ستوری عێراقیدا، بۆیه حاڵمان به‌وشێوه‌یه له‌ناو ده‌ستوری عێراقیدا، به‌ڕاستی ئه‌مه شه‌رمێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ركرده‌كانی كورد.
* هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا ده‌ستوری نییه، ده‌توانین بڵێین ئه‌و كارانه‌ی له رابردودا كراون یاسایی بون، چونكه ده‌بێت یاسا له‌ژێر رۆشنایی ماده ده‌ستورییه‌كان ده‌ربچێت؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: پرسیارێكی زۆر به‌جێیه، له‌ڕوی یاساییه‌وه له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌ركارێك كرابێت، نایاسایی بوه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ستورت نه‌بو، یاساشت نابێت، بڕوابكه زۆرجار یاسای وا ده‌خوێنمه‌وه كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌رچوه، قێزیی لێده‌كه‌مه‌وه، ده‌یان یاسایان به عه‌ره‌بی هێناوه‌و له‌گه‌ڵ یه‌ك دو یاسای بیانی ته‌رجومه‌ی دهكهنو ده‌یفرۆشنه ئه‌و میلله‌ته، به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان توشی سكچونی یاسایی بوه، چونكه هه‌ر له‌خۆیه‌وه یاسای بۆ چلودو وه‌زاره‌ت داناوه به‌بێ بونی ده‌ستور، به بڕوای من په‌رله‌مانی كوردستان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی مه‌شغوڵ بكات به‌و هه‌مو یاسایه‌وه، ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانی تهواوبكردایه زۆر باشتر ده‌بو.
* به‌پێی ئه‌وه‌ی جه‌نابتان پسپۆڕن له یاسای ده‌ستوردا، ئایا ئه‌و پرۆژه ده‌ستورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینن؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: هه‌تا بڵێیت پرۆژه‌یه‌كی سه‌قه‌ته، زۆر به نه‌زانی دانراوه، پڕكراوه‌ته‌وه له ماده‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره، پێشه‌كییه‌كی شیعری بۆ نوسراوه، ئێستا له‌به‌رده‌ستمدایه به‌ته‌مام تێبینییهكانی خۆمی له‌سه‌ر بنوسم، یان ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه ده‌نگدانه‌وه، نازانم ده‌ستور ده‌نگدانی بۆچییه، بۆ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ناكات، ته‌نها ده‌بێت بدرێته پهرلهمانو رۆژنامه‌كان‌و كه‌سه شاره‌زاكان بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونی خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن، تێناگه‌م كه ده‌یكه‌نه ده‌نگدانه‌وه، مه‌به‌ستیان چییه، خۆ خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وار، نه له یاسا دهزانێتو نه ده‌شزانێت ده‌ستور چییه، من ئه‌مه به مه‌شغوڵكردنی میللهتو هه‌ڵخه‌ڵتاندنی میلله‌ت ده‌زانم، هه‌ست ده‌كه‌م دواخستنی ده‌ستور ده‌ستی له‌پشت بێت، چونكه هیچ هاوڵاتییه‌ك ناتوانێت نزیكه‌ی (120) ماده‌ی یاسایی بخوێنێته‌وه‌و تا بۆچونی خۆی له‌سه‌ر بدات، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌ری خه‌ڵك بێت، خه‌ڵكیش رازی ده‌بێت به‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چن، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ئه‌و سیقه‌یه‌ی به‌خۆی هه‌یه، با هه‌رخۆشی ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم بدات.
* زۆرجار گله‌یی ئه‌وه له په‌رله‌مان ده‌كرێت پرۆژه‌یاساكان ده‌داته مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌و یه‌كێتی، جه‌نابتان وه‌ك یاساناسێك ئه‌مه تا چه‌ند یاساییه؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: ئه‌و كاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دهیكایت، به هه‌ر یاساناسێك بڵێیت به كفرێكی گه‌وره‌ی ده‌زانێت له‌ڕوی یاساوه، چونكه نابێت په‌رله‌مان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حیزبه‌وه هه‌بێت، چونكه په‌رله‌مان ده‌بێت نوێنه‌ری خه‌ڵك بێت‌و كێشه‌كانی خه‌ڵك به حكومه‌ت بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌توانراوه له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن دروستبێت، نه‌یتوانیوه ئه‌و نوێنهرییه دروستبكات، پارتی‌و یه‌كێتی به‌داخه‌وه په‌رله‌مانیان مۆنۆپۆل كردوه، ده‌توانین بڵێین ئێمه له كوردستان نیمچه ئازادییهكمان هه‌یه‌و هیچ رێگایه‌كیش نادرێت ده‌سه‌ڵاتێكی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان دروستبێت، به‌داخه‌وه ته‌نها رۆژنامه‌نوسه سه‌ربه‌خۆكان توانیویانه ببنه ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له كوردستان، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتیش به ئۆپۆزسیۆنیان نازانێت.
* كه‌واته ده‌توانین بڵێین جگه له رۆژنامه‌نوسان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئۆپۆزسیۆن نییه له كوردستاندا؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: به‌دڵنیاییه‌وه من جگه له رۆژنامه‌نوسه سه‌ربه‌خۆكان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تری ئۆپۆزسیۆن له كوردستان نابینم، من له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی دانیشتوم، هه‌میشه ده‌یانوت ئێمه نامانه‌وێت ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت له‌ناومان ده‌به‌ن، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌ردولامان ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتری له‌ناو نه‌به‌ین، به بڕوای من هه‌تا سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌م بیركردنه‌وه‌یان هه‌بێت، هه‌رگیز رێگاناده‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن دروستبێت.
* به بڕوای تۆ ئایا ئه‌مه‌ریكا تا چه‌ند دۆستی كورده؟
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی: هیچ كاتێك گوێبیست نه‌بوم له ئه‌مه‌ریكا بڵێت پشتگیریی له میلله‌تی كورد ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر كوردیش ئه‌مه‌ریكا به‌دۆستی خۆی بزانێت، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌كات، چونكه ئه‌مه‌ریكا قه‌ت دۆستی كورد نییه، ته‌نها دۆستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی، ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدایه‌و گه‌وره‌ترین سه‌فاره‌تی كردوه‌ته‌وه له به‌غدا، هیچ ئیشێكی به كورد نییه، ئه‌مه‌ریكا دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئێران‌و سوریا ده‌كات نه‌ك كورد، هه‌مومان ده‌زانین ئه‌مه‌ریكا پشتی كردوه‌ته 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی له‌به‌رخاتری ئیسرائیل، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌یه، خۆ كورد له 22 وڵاتی عه‌ره‌بی پیرۆزتر نییه له‌لای ئه‌مه‌ریكا، بۆیه سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌بێت بچێته‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیداو دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی خۆیدا توندوتۆڵ بكات‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ش بكات كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه‌تی، ناشبێت چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.