سازدانی: سامان به‌شاره‌تی
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی رۆژنامه‌دا ئاماژه به گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه.
* دیاره له كۆبونهوهكهتاندا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستاندا، چه‌ند پێشنیازێكتان هه‌بوه ده‌رباره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كوردستان، ده‌كرێت پێمان بڵێن ئه‌و پێشنیازانه چی بون؟
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات بو بۆ ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، كه پێمانراگه‌یاندن به‌پێی ماده‌ی (11)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2007، ناتوانرێت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو بدرێته نوسینگه‌كانی هه‌رێم، چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی وه‌ك دانانی سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان، بڕواپێدانی ئه‌نجامه‌كان، سكاڵاكردن له ساخته‌كارییه‌كان، ته‌نها كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لێی به‌رپرسه، ناتوانین ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه بده‌ینه نوسینگه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانیش وتیان ئێمه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین‌و چاره‌سه‌رێكی بۆ ده‌دۆزینه‌وه.
* ئایا په‌رله‌مانی كوردستان تا چه‌ند ده‌توانێت كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌یه‌تی، بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان؟
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانێت هیچ كارێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به یاسا رێكخراونو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌غداوه شه‌رعیه‌تی هه‌یه، ئه‌و یاسایه‌ش هه‌قی نییه لایه‌نێك پێی رازی بێت یان لایه‌نێكی تر پێی رازی نه‌بێت، چونكه به‌بڕوای من كاری یاسایی ئه‌بعادی سیاسی نییه، ئێمه به‌گوێره‌ی یاسای ژماره (11) كارده‌كه‌ین، هه‌ر یاسایه‌ك كه ده‌رده‌چێت، نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌ی كۆمسیۆندا ناته‌با بێت، چونكه ئێمه پابه‌ندین به‌و یاسایه‌و ناتوانین به‌پێچه‌وانه‌یه‌وه كاربكه‌ین، به‌ڕاستی براده‌رانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك ده‌رنه‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ی یاسای كۆمسیۆنی باڵا بێت، وتیشیان كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ین له‌گه‌ڵ یاسای كۆمسیۆن بگونجێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
* به‌بڕوای تۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ داواده‌كات ده‌سه‌ڵات بدرێته ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئایا ئه‌م داوایه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵاوه تا چه‌ند قبوڵ ده‌كرێت؟
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: پێموایه سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو بدرێته نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵكو ئه‌و ده‌ڵێت با رۆڵیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نها مه‌به‌ستی رۆڵ پێدان بێت به نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌رێم، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌و ئه‌و رۆڵه‌یان پێده‌ده‌ین، به‌ڵام به‌بڕوای من نوسینگه‌كانی هه‌رێم له‌م كاتهداو به‌م توانا دیاریكراوهیان، ناتوانن به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ستن، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش ته‌نها له‌ده‌ست كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدایه.
* به‌بڕوای تۆ هه‌رێمی كوردستان تا چه‌ند ده‌توانێت كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به خۆی دابمه‌زرێنێت؟
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كۆمسیۆنی باڵا، هه‌رێم به‌شێكه له عێراق، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكیش بكرێت له هه‌رێم، ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمیش به‌نیازبێت كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان داوابكات له دادگای فیدراڵی‌و بڵێت ده‌مه‌وێت ئه‌و هه‌قه وه‌ربگرم، دواتر په‌رله‌مانی عێراق ده‌توانێت ئه‌و هه‌قه به هه‌رێمی كوردستان بدات بۆ دروستكردنی كۆمسیۆنێك تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، به‌ڵام من وه‌ك به‌رپرسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پابه‌ندم به یاسای خۆم‌و ناشتوانم ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو بده‌مه نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان بهنیازیشبێت له 19/5دا هه‌ڵبژاردن بكات، تازه ناتوانێت كۆمسیۆنێكی تایبه‌ت به‌خۆی دروستبكات.
* سه‌رۆكی هه‌رێم پێشنیازی كردوه كه یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بتوانن ده‌نگ بده‌ن، ئایا ئێستا دره‌نگ نییه بۆ رێكخستنی ئه‌م كاره بۆ كۆمسیۆن؟
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت له 19/5دا هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌وا ئه‌م كاره ناكرێت‌و ئێمه‌ش فریاناكهوین كاری بۆ بكه‌ین، به‌پێی یاسای كۆمسیۆنی باڵا، ئه‌و كوردانه‌ی هه‌نده‌ران ته‌نها ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ناتوانن ده‌نگ بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها 90%ی په‌نابه‌رانی كورد كاتێك داوای په‌نابه‌ریی ده‌كه‌ن، ناڵێن كوردین، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ كوردستان، خۆیان له‌سه‌ر پارێزگاكانی تری عێراق ناونوسكردوه، بۆ ئێمه زۆر سه‌خته به‌دواداچون له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌مانه بكه‌ین، له‌ڕوی مادییشه‌وه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، بۆ نمونه له هه‌ڵبژاردنی پێشوی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ریه‌ك له ده‌نگی ئه‌و په‌نابه‌رانه (500) دۆلاری تێچو، هیچ كاریگه‌ریشی نه‌بو، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئه‌و كاره ناكرێت‌و كورده‌كانی ده‌ره‌وه ناتوانن ده‌نگ بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
* لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان وشه‌ی (فیئه)ی گۆڕی به كیانی سیاسی، كیانی سیاسی له یاسای كۆمسیۆندا چی مانایه‌كی هه‌یه؟
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: كیانی سیاسی له یاسای بریمه‌ردا پێناسه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه ده‌ڵێت "كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئه‌گه‌ر پهیإهوو پرۆگرامی ناوخۆییان هه‌بو، ده‌توانن به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه‌كیش ئه‌گه‌ر ئیمزای (500) كه‌سی هێنا، ده‌توانێت لیستی تایبه‌ت به‌خۆی دروستبكات‌و به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات وه‌ك كیانێكی سیاسی"، بۆیه كیانی سیاسی ته‌نها حیزب ناگرێته‌وه، له كۆبونهوهكهشماندا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، باسمان له‌م كێشه‌یه كرد‌و ئه‌وانیش یاساكه‌ی ئێمه‌یان پێ‌باش بو، به هه‌ردو لامانه‌وه رێكه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كیانی سیاسی به‌پێی یاسای كۆمسیۆنی باڵا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
* به‌بڕوای تۆ 19/5 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت؟
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری: ئێستا ئێمه چاوه‌ڕێی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كه ته‌واوبكرێت، ئه‌گه‌ر زانیمان له‌گه‌ڵ یاسای كۆمسیۆنی باڵای ده‌گونجێت، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ستده‌كه‌ین به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو گرفتێك هه‌بو له یاساكهداو نه‌گونجا له‌گه‌ڵ یاسای كۆمسیۆندا، ئێمه پێیانده‌ڵێن ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ناگونجێت له‌گه‌ڵ یاسای ئێمه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم له حیزبه‌كان‌و په‌رله‌مانیش ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتو ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، پێشیان باشه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و یه‌كێتیی ئه‌وروپاو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، به‌پێی ئه‌م داواكاریانه پێموایه دوابكه‌وێت، چونكه به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌وكاته‌ی یاساكه ده‌رده‌چێت، ده‌بێت نه‌وه‌د رۆژ دابنرێت بۆ كۆمسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بكات بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام وه‌ك هه‌مومان ده‌زانین تا ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌واونه‌كردوه، له‌وه‌ده‌چێت ئه‌مه‌ش ببێته هۆی دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن.