سازدانی: محه‌مه‌د به‌رزنجی
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ری بونی لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا، هاوكات بونی لیستی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی بۆ گۆڕان چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سیروان بابه‌عه‌لی نوسه‌ر و روناكبیر سازداوه.
* بە پێی زۆرێك لە سەرچاوەکان گۆڕانکاری دروست دەبێت لە نێو ناوەندی دەسەڵات و هێزە سیاسیەکانی کوردستان بە هۆی هەڵبژاردنی ئەمجارە لە کوردستان، ئایا لێکدانەوەی بەرێزتان چیە؟
سیروان بابه‌عه‌لی: دیاره گۆڕانکاریی هه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام ئایا ئه‌و گۆڕانکارییه له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاته‌وه له فۆرمدا ده‌کرێت؛ یاخود گۆڕانێکی ریشه‌یی ده‌بێت، که پرۆسه‌یه‌کی ته‌ندروستی دیموکراسی، وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌و په‌رچه‌کرداری ئارێشه‌و ته‌نگژه کهڵهکهبووهکانو داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگه بیسه‌پێنێت؟.
ئایا گۆڕانکارییه‌ك ده‌بێت، بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات، بڕین‌و توڕدانی ئۆرگانه بۆگهنو مردووه‌کان، چاککردنه‌وه‌ی ئۆرگانه ده‌رده‌دارو هه‌وکردووه‌کان...یاخود گۆڕان به ناوی دیموکراسیهکهوه، هاوشێوه‌ی وته‌زایه‌کی (فریدریش نیتشه) له‌و جۆره دیموکراسیه‌ی: «ته‌نها دوو ئه‌سپه‌که دهگۆڕنو پێچکه‌کانی پهیتوونهکهو رێڕه‌وه‌که‌ی وه‌ك خۆی ده‌هێڵنه‌وه»؟
به بڕوام، گه‌ر هه‌ڵبژاردن وه‌ك جاری بووری ته‌نها بۆ ماکیاژی ئادگاری دیموکراسی، چاووڕاو له میلله‌ت، جوانکردنی وێنای ده‌سه‌ڵات بێت، لیستێکی جودا که توانای بوونهئۆپۆزیسیۆنی ههبێتو که‌سانی ده‌ستپاك‌و رابردووپاكو ئاکادێمیی نوێنه‌رایه‌تی بکه‌ن چێ نه‌بێت؛ ته‌نها کات‌و سامان به فیڕۆ ده‌دات.گاڵته به باری ده‌روونیی داوهشیوی میلله‌ت ده‌کات.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه، گه‌ر لیستێکی وه‌ها سه‌ر هه‌ڵبدات، وه‌ك رکابه‌ر چه‌ند کورسییه‌ك به ده‌ست بهێنێت، ببێته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی میلله‌ت له‌نێو پارله‌مان، ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌کی ته‌ندروست بۆ سازانی زه‌مینه‌ی پێویستی ململانێی رهواو راسته‌قینه‌ی دیموکراسی.ئه‌وکاته مرۆڤ ده‌توانێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی دواتر، هیوا له‌سه‌ر گهشبینییو ئاسۆڕوونیی هه‌ڵبچنێت.
* ئایا بە یەکەوە دابەزینی هەردوو حیزبی کوردی مانای لە گۆڕنانی دیموکراسی نیە؟
سیروان بابه‌عه‌لی: به بڕوام، گه‌ر ئه‌وان زۆر لێکجوداش بوونایه هه‌ر ئه‌و مافه‌یان پێ ده‌بڕا.ئه‌و کاره له سایه‌ی دیموکراسیه‌کی راسته‌قینه‌شدا هیچ گه‌نگه‌شه‌و گومانێکی یاسایی‌و ره‌وابوون دروست ناکات.له سیستمێکی دیموکراسی ته‌ندروستدا هه‌رچیی یاسایی بێت ره‌وایه.
هه‌ر بۆیه، ته‌نها خودی پارته‌کان بۆیان هه‌یه، بڕیاری کوالیسیۆنی دڵخوازانه‌ی خۆیان بده‌ن.ته‌نها جه‌ماوه‌ره‌کانیان له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه، ده‌توانن بڕیاری ئه‌وه بده‌ن، ئایا مۆرالی ئه‌و کاره باشه یان خراپ؛ هاوسه‌نگ‌و ته‌بایه یان نا.
دوو زلپارتهکهی کوردستانیش له تێکڕادا، ته‌نها دوژمنایهتیو کۆنهقینیان لێك جیاوازه؛ ئه‌گینا له بونیاد‌و رێکارو هه‌ڵوێستی رامیاریی‌و پارتسالارییو قۆرخی دیموکراسی‌و گهندهڵییو پاوان‌کردنی کارگێڕیی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوورییدا، تا راده‌ی تێکه‌ڵبوون به‌یه‌کدی نێزیکن.
گه‌ر واوه‌تر له‌سه‌ری بڕۆم ده‌بێژم؛ ئه‌وه چانسێکی مه‌زنه بۆ گه‌ل، ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو زلپارته هێنده ئه‌وینی رامیارییان تێکه‌ڵه، ته‌نانه‌ت به ناوی یهکدیشهوه ده‌ئاخڤن!.
دیاره به یه‌کگرتووییان مه‌ترسیی شه‌ڕی براکوژییان په‌ستاند.ئه‌وه بۆخۆی به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی له کۆڵ میلله‌ت کرده‌وه.
لێ به بڕوام له هه‌مووی گرنگتر، ئه‌مڕۆ هه‌ردووکیان ناڕاسته‌وخۆ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌یه‌کیان پێکهێناوه.وه‌ك ئه‌وسا نییه جودا بن، هه‌ر لایه‌کیان به ناوی جودایی‌و دڵسۆزیی‌و خۆپه‌سه‌ندییه‌وه گه‌ل فریو بدات، ئه‌ندامه‌کانی دژی لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌رهه‌ڤ بکات.
ئیدی ئێستا، سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که له ئه‌ستۆی میلله‌تدایه.په‌یوه‌سته به هۆشیارییو کرده‌یی کۆمه‌ڵگه که بکارێت ناوه‌ندێك یان به‌ره‌یه‌کی رکابه‌ر، به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی دوو زلپارتهکه بخاته نێو ململانێی دیموکراسیه‌وه؛ فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دابنێت؛ له هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه‌ی پاشبینراوی هاوسه‌نگدا، به‌شداریی ئه‌و پرۆسه‌یه بکات.
ناڕه‌وابوونی هاوکارییو هه‌ماهه‌نگیی رامیاریی دوو زلپارتهکه له‌وه‌دا نییه یه‌ك لیستیان هه‌یه، به‌ڵکو له‌وێدایه که ناڕه‌واو نایاسایی‌و نادیموکراسیانه به‌رزه‌فتی گشت شاده‌ماره‌کانی ژیان‌و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌یان کردووه.مافی ئه‌وه به گه‌ل ره‌وا نابینن، له دیموکراسیه‌کی ته‌ندروستدا هه‌نگاو هه‌ڵبهێنێت...له‌وه‌ش ناڕهواتر ئه‌وه‌یه له‌و هه‌ڵوێستانه‌دا رووکراوهو راستگۆ نین‌و به چارچێوو ده‌مامکی رهنگکراوهوه هه‌وڵی فریودان‌و خۆجوانکردن ده‌ده‌ن.
* دابەزینی لیستی نەوشیروان موستەفا چ گۆرانکاریەك دروست دەکات؟
سیروان بابه‌عه‌لی: گه‌ر ئێمه ئه‌و راستییه پشتڕاست بکه‌ینه‌وه، که له چیا هه‌موو رێکخراوه رامیارییه‌کان، له رووی پرۆگرام‌و په‌یکه‌رو دیسیپلینی رێکخراوهییو پێشمه‌رگه‌یی توند‌و نهێنییه‌وه رێکخراوگه‌لی تۆتالیتا‌ر بوون؛ ده‌گه‌ین به‌و فاکته‌ی، له رابردوودا هه‌موو خه‌سڵه‌ته نێگه‌تیڤه خۆییه‌کانی (نه‌وشیروان مسته‌فا)، خه‌سڵه‌تگه‌لی که‌سێتی زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی شۆڕشی شاخ بوون، گه‌ر ئه‌وان خراپتریش نه‌بووبن؟.
ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده‌یه‌ك له یه‌کێکی دی توندوتیژترو تاوانکارتر ده‌چێته‌وه، له‌لایه‌ك په‌یوه‌سته به ئامادهییو چالاکییو بزێویی زیاتری خودی سه‌رکرده‌که؛ له لایه‌کی دی، به نادێماگۆگییو بڕوابه‌خۆبوون‌و یهکڕووییو پێلێنانی راستییه‌کان.
سه‌رده‌مانێك کوردستان ببووه دارستانێك، هه‌ر که‌س دڕنده نه‌بوایه له نێویدا ده‌خورا.ئه‌وه‌ی رۆژێك پێشمه‌رگایه‌تی کردبێت ئه‌و راستییه ده‌زانێت.
سروشتی مرۆڤگه‌لێکیش وایه خۆیان له به‌رپرسیارێتی ده‌دزنه‌وه؛ له کاتێکدا مرۆڤگه‌لێکی دی، به نهنگییو ترسنۆکیی ده‌زانن نه‌چنه ژێر باری ئه‌و به‌رپرسیارێتییه.
گه‌ر ئێمه مێژوو ئاستی ئاوزاندنو هۆشیاریی ئه‌وسای کۆمه‌ڵگه، به پێوه‌ره مرۆڤدۆست‌و شارستانییه‌کانی ئه‌مڕۆش شڕۆڤه بکه‌ین، هه‌ر ده‌بێت به زمانی ئه‌وسا به‌سه‌رهاته‌کان بگێڕینه‌وه.هه‌رکه‌س ئه‌و به‌سه‌رهاتانه به مۆرالی ئه‌مڕۆ، به ویستی دڵ‌و هه‌ستی تاکی ئه‌مڕۆ بگێڕێته‌وه‌و رۆمانسییانه به گژیاندا بچێته‌وه، به بڕوام خه‌ڵك چه‌واشه ده‌کات، پاکانه ده‌کات، زیان به مێژوو ده‌گه‌یه‌نێت.
بۆئه‌وه‌ی به‌راستیی بتوانین نه‌فره‌ت له رێتکه ره‌شه‌کانی مێژوومان بکه‌ین، پێویسته به هزری سه‌رده‌می رووداوه‌کان، واته بڕوا‌و تێڕامان‌و دێفاکتۆی ئه‌و کاته، له ره‌وشه‌کان بدوێین ((ئه‌گه‌رچی به ئاستی هزریی ئه‌مڕۆمان هاودژو ناته‌باش بن)).
به بڕوام، کاتێك کاره‌کته‌ری داوهشیوی سه‌رکرده‌گه‌لێکی پاش راپه‌ڕین ده‌بێته هۆی گه‌نده‌ڵییه‌کی مه‌زن، سامانی میلله‌تی تێدا به فیڕۆ ده‌درێت، ناڕاسته‌وخۆ ده‌ره‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش هه‌زاران لاو سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن، سه‌دان منداڵ له بهدخۆراکییو بهدئاوییدا سه‌ر ده‌نێنه‌وه، سه‌دان ژن به لاڕێدا ده‌چن، ژینگه‌ی وڵات ژه‌هراویی ده‌بێت، نه‌خۆشیی بڵاو ده‌بێته‌وه، په‌روه‌رده مڤرۆ ده‌کرێت، دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی ژێرپێ ده‌نرێت، یاسا ده‌بێته گه‌ڕه‌لاوژێ، پڕۆسه‌ی دیموکراسی‌و پێگه‌ینی ژیاریی دوا ده‌که‌وێت...چوار ملیۆن جار له‌وه دڕندانهترو نامرۆڤانه‌تره، له پیلانێکی شاخدا دوو پێشمه‌رگه‌ی دژبه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بوونه‌وه‌و یه‌کێکیان ناچار ده‌بوو ئه‌وی دی له‌ناو ببات.
مێژووی دوای راپه‌ڕین مێژوویه‌که تژی شێوانشێویی، نادادپه‌روه‌ریی، پاوانکاریی، خه‌وشی کارگێڕیی، گه‌نده‌ڵیی...داگیرکراو به سه‌رکرده‌و به‌رپرسی بێخواز، ده‌ستپیس، به‌دمه‌ست...بێهه‌ست له نیشتیمانپهروهرییو مرۆڤویستیی؛ نادێمۆکراسو...هتد.
توانسته‌کانی (نه‌وشیروان مسته‌فا) له رووی دیسیپلین‌و دڵسۆزیی پیشهییو رێکخستنی کارگێڕیی، هه‌ر له چیا ده‌رکه‌وتن...به درێژایی حهڤدهساڵیش سه‌لماندی که دهستپاکهو گه‌نده‌ڵ نییه، به‌دوای کورسی‌و پایه‌دا هه‌ڵپه‌ی نییه، هه‌وڵی چاکسازیی ده‌دات...له کۆمپانیای (وشه)شدا تا راده‌یه‌کی باش رووی دیموکراسیانه‌و ژیارییانه‌ی خۆی ده‌رخست.به گشتیی ئه‌رێنییه‌کانی له ئه‌رێنیی هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری دی زیاترن.
بۆیه به بڕوام ((هیوادارم هه‌ڵه نه‌بم)) له کاتی چێ‌بوونی لیستێکدا به رابه‌رایه‌تی وی، که‌سانی بهدڕهفتارو بهدکارهکتهر جێیان نابێته‌وه.جگه له شه‌قامی تایبه‌تی خۆی، جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوانی بهلهنگازو بێزار ده‌نگی پێده‌ده‌ن.
گه‌ر ئه‌و جۆره لیسته، پازده کاره‌کته‌ری ده‌ستپاکی ئاکادێمیی چاونه‌ترسی له‌خۆبردوو بگه‌یه‌نێته نێو پارله‌مان، واته چه‌وساوه‌کانی گه‌ل ده‌گه‌نه پارله‌مان؛ واته دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆن؛ واته له‌دایکبوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان؛ واته که‌وتنه سه‌رپێی دیموکراسی؛ واته فشار به‌ره‌و چاکسازیی؛ واته به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێکی دیکه‌ی سه‌رکه‌وتوو.
له ئێستادا، گه‌نده‌ڵیی هه‌تا دێت له مهنگییدا بۆگه‌نی دێت؛ چونکه چاکسازیی نییه؛ چونکه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان به راستیی بوونی نییه؛ چونکه جه‌مسه‌رێکی کارپێکردنی پارله‌مان که (ئۆپۆزیسیۆن)ه ونه؛ چونکه هه‌ڵبژاردنی ره‌وا بوونی نییه!
* چوار حیزبەکە چەندین خاڵی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە لەوانە (نەتەوە.خاک ،زمان ،فەرهەنگ ،کولتور) کەچی یەکێتی و پارتی پێیان ئاسایی نیە دوو حیزبی ئیسلامی‌و عەلمانی پێکەوە لیستێک دروست بکەن ، لەکاتێکدا خۆیان چەندین رێکەوتنامەیان هەیە لەگەڵ شیعەو سوننەکان کە زمان ،نەتەوە.خاک ،کولتور هیچ کۆیان ناکاتەوە ، ئایا رای بەرێزت چیە لەو بارەیەوە؟
سیروان بابه‌عه‌لی: هه‌ر که گوتمان چوار پارته‌که هاونه‌ته‌وه‌یی کۆیان ده‌کاته‌وه، واته هاوبه‌شن له (خاك/ زمان / فه‌رهه‌نگ/ به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی).ره‌گه‌زێك که به‌ڕێزتان ناوتان نه‌هێناوه‌و کارێکی باشیشتان کردووه، سایکۆلۆژیای هاوبه‌شه وه‌ك گرنگتریین ره‌گه‌زی هاونه‌ته‌وه‌یی.
باشتان کردووه، چونکه بوونی نییه؛ هه‌ر ئه‌وه‌شه فاکته‌ری سه‌ره‌کیی هه‌موو ده‌ردیسه‌رییه‌کانی ئه‌مڕۆ!
ببینن، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو سامانێکی ماکییو مرۆیی لێ زیاده ته‌نها له خواز‌و ههستو دڵسۆزیی نه‌ته‌وه‌یی که‌مه.گه‌ر دوو زلپارتهکه ته‌نها پچێکیان له‌وه هه‌بوایه، ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌و بنبه‌سته تراژێدییه.
وه‌ك چۆن له وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌میشدا ئه‌و مافه به دوو زلپارتهکه ره‌وا بینرا، لێره‌شدا جه‌ختی ده‌که‌مه‌وه؛ له دیموکراسیه‌کی ته‌ندروستدا مافی پارته‌کانه چۆن بیانه‌وێت کوالیسیۆنی دڵخوازانه‌ی خۆیان بسازێنن.
له بنه‌ڕه‌تدا گه‌ر ئێمه ئه‌ندامی یه‌کێك له‌و پارتانه نه‌بین، مافی ئه‌وه‌شمان نییه، توانج له‌و مافه‌یان بده‌ین.
لێ گه‌ر رێگه به خۆمان بدهینو لێی بدوێین، هێنده به‌سه بڵێین، ته‌نها کۆنتێکستی گه‌نده‌ڵیی یان خواسته دیموکراسیه‌کان، ده‌توانێت کوالیسیۆن به چوار پارته‌که ره‌وا ببینێت.ئیدی ئه‌وان ده‌توانن له‌و شێوانشێوییو پاشاگه‌ردانییه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا به ده‌یان کۆنسێپتو هاوخه‌مییه‌وه بچنه هه‌ڵبژاردن.
ئه‌وه تێگه‌یشتنێکی زۆر لنگه‌وقوچه له دیموکراسی ((لانیکه‌م له هه‌رێمی کوردستان)) گه‌ر ئێمه ئیدیۆلۆژیا بکه‌ینه نهردهوانی پارتهکانو به‌وه رێگرییان لێبکه‌ین کوالیسیۆن بسازێنن.ئێمه هێشتا دنیایه‌ك کێشه‌ی رامیاریی‌و کارگێڕیی ههڵپهسێرراومان هه‌یه یه‌کلایی نه‌بوونه‌ته‌وه.گه‌ر بۆ نموونه پڕۆژه‌کانی دوو پارتی (ئایینیی/ سێکولار) کۆمه‌ڵایه‌تی بوونایه، هه‌ر به‌خۆیان خۆبزێو هاودژ دهبوونو ئه‌و جۆره کوالیسیۆنانهیان ره‌ت ده‌کرده‌وه.
جگه‌له‌وه، له‌و به‌ستێنه‌دا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌بوونی (ده‌ستوور)ه ((به چاوپۆشیی له ئاستی جێبه‌جێکردنی یاساکانی ئه‌و ده‌ستووره)).
گه‌ر له نێو ده‌ستووردا پرینسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ده‌وڵه‌تی دیموکراسی دیاریی کرابن، ئیدی ئه‌وه کێشه نییه دیتانه‌ی ئیدیۆلۆژیی پارتێکی رامیاریی چییه؛ گرنگ ئه‌وه‌یه پرینسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ده‌وڵه‌تی دیموکراسی له ده‌ستووردا نه‌گۆڕ بن‌و هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند بن.
بۆ نموونه، گه‌ر پارتێكی ئیدیۆلۆژیی ((کۆمونست/ ئیسلامیی...تد)) ئه‌مڕۆ له پرۆسه‌یه‌کی ته‌ندروستی دیموکراسیدا به ده‌نگی جه‌ماوه‌ری خۆی بگاته ده‌سه‌ڵات، به مه‌رجێك له‌سه‌ره‌وه رێزی ده‌ستوور بگرێت‌و فه‌راهه‌می هه‌مان پڕۆسه‌ی دیموکراسی بۆ که‌سانی دی بکات؛ چیی تێدایه، با له ده‌سه‌ڵاتدا بێت.به که‌ڵك نه‌هات میلله‌ت له هه‌ڵبژاردندا ده‌یهێنێته‌وه خوار.
رێنه‌که‌وتنی چوار پارته‌که له‌سه‌ر جیاوازییه ئیدیۆلۆژییه‌کان له‌وێدا نه‌بۆته خه‌م؛ به‌ڵکو خه‌می هاوبه‌ش به‌رگرییه له پرینسیپه هاوبهشهکانو ململانێی نادادپه‌روه‌رییه‌کانی ده‌سه‌ڵات.
به‌خۆم، له سۆنگه‌ی کۆمه‌ڵێك هۆکاری رامیارییه‌وه بڕوام وا نییه، ئه‌و چوار پارته پێکه‌وه ببنه ئۆپۆزیسیۆن.به‌ڵام گه‌ر بیانه‌وێت، ده‌توانن له‌سه‌ر ده‌یان خه‌وشی رامیاریی‌و ئابووریی‌و کارگێڕیی رێك بکه‌ونو ئه‌و کاره بکه‌ن.
دیموکراسی پێویستییه‌کی ژیارییه؛ ته‌نها له رێگه‌ی دیموکراسیه‌وه، گه‌ل ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌راستیی شایانی خۆیه‌تی.مه‌رج نییه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته باش بێت، لێ گرنگ ئه‌وه‌یه شایانی ئه‌وه...ته‌نها له‌و مۆزایکه دیموکراسیه‌دا هیوای ئه‌وه دروست ده‌بێت، گه‌ل له پاشه‌ڕۆژدا پاش ئه‌زموونێکی زۆر، خۆی بکاته خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی باش‌و دادپه‌روه‌ر.
ئه‌گینا وه‌ك ئه‌مڕۆ ده‌مێنێته‌وه؛ هه‌میشه ده‌سه‌ڵات خاوه‌نی گه‌ل ده‌بێت؛ وه‌ك مێگه‌ل به کێوو دۆڵیدا ده‌بات.
دوا وته‌شم بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له سه‌ره‌وه باس کران، وته‌زایه‌کی (دانتی)یه، ده‌ڵێت: «گه‌ر تهنگهتاوێك ببینیت، چاوه‌نواڕی بانگکردن بیتو به هانایه‌وه نه‌چیت؛ هێنده‌ی ئه‌وه خراپه بانگت بکات‌و به هانایه‌وه نه‌چیت!».