دیمانه‌
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌




Monday, April 6, 2009
 
     

سازدانی: هێڤار زه‌نگه‌نه‌

شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری، نوێنه‌ری نوسینگه‌ی سه‌در له‌ كه‌ركوك، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌دا بڕوای وایه‌ به‌هێزیی ناوه‌ندو وه‌زاره‌تی به‌رگری رێگرده‌بن له‌ كورد كه‌ بیر له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداریی بكه‌نه‌وه‌، زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی پێشتری یه‌كێتی‌و پارتی به‌ هۆكار ده‌زانێت بۆ دژایه‌تیكردنیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌رامبه‌ردا كه‌ركوك به‌ دڵی عێراق ده‌زانێت.

* وه‌كو ره‌وتی سه‌در، ئاینده‌ی كه‌ركوك چۆن ده‌بینن؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: كه‌ركوك عێراقێكی بچوكه‌، كوردو عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و كلدۆئاشوری‌و هه‌مو مه‌زهه‌ب‌و نه‌ته‌وه‌كانی تێدا ده‌ژین، كه‌ركوك نابێت سه‌ر به‌ كورد یان عه‌ره‌ب یان توركمان بێت، كه‌ركوك پێویسته‌ سه‌ر به‌ هه‌مو رۆڵه‌كانی بێت، پێمانوانییه‌ لیژنه‌ی ماده‌ی (23) هیچ شتێك له‌باره‌ی كه‌ركوك بكه‌ن‌و بگه‌نه‌ هیچ، چونكه‌ بڕیاربو راسپارده‌كانیان له‌ رۆژی 31/3دا به‌رزبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام داوای دو مانگ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌یان كردوه‌، پێموایه‌ داوای كاتی زیاتریش ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌وبڕوایه‌دام مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی سێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌كرێت، سوربونی كورده‌كان له‌وه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ ئاسته‌كانی خواره‌وه‌، واته‌ له‌ بچوكترین فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێبكات بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان‌و دواتر بۆ ئاسته‌كانی سه‌روتر، ئه‌مه‌ رێگره‌ له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه‌، به‌ڵام توركمان‌و عه‌ره‌ب پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ن، داواده‌كه‌ن دابه‌شكردنه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌مه‌كه‌‌و له‌ئاسته‌كانی سه‌ره‌وه‌ ده‌ستپێبكات‌و شۆڕببێته‌وه‌ خواره‌وه‌، بۆیه‌ پێموانییه‌ نه‌ كوردو نه‌ عه‌ره‌ب‌و توركمان سازشبكه‌ن له‌وباره‌یه‌وه‌.

* باشترین رێگاچاره‌ بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك به‌لای ئێوه‌وه‌ كامه‌یانه‌؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌یه‌ حوكمی زاتی بێت‌و رۆڵه‌كانی حوكمی بكه‌ن، دارایشی له‌ داهاته‌كانی نه‌وت‌و ئه‌و سامانه‌ی له‌ پارێزگاكه‌دا هه‌یه‌ پێكبێت، هاوكات سه‌ر به‌ ناوه‌ند بێت، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ نین به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك هاوبه‌ش بێت له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و ناوه‌ند، ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركوكدا نین، له‌ ئاینده‌كه‌ی ده‌ترسین، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك وڵات ته‌ماحی له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ ره‌نگه‌ هه‌وڵبده‌ن ئه‌جێندایان جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆبێت، هاوكات هه‌ندێك هه‌رێم‌و حیزب له‌ عێراقدا هه‌ن مه‌به‌ست‌و نیازیان هه‌یه‌ كه‌ركوك ببێته‌ هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ین كورده‌كان نوێنه‌ریان هه‌بێت له‌ كه‌ركوك، چونكه‌ كورده‌كانیش ئازاریان چه‌شتوه‌‌و ناڕه‌حه‌تیان بینیوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دانین كه‌ركوك بخرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

* به‌ دیاریكراوی ئێوه‌ بۆچی له‌گه‌ڵ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك نین بۆ سه‌ر كوردستان؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ئێمه‌ له‌ گۆڕینی دیمۆگرافی‌و له‌ په‌راوێزخستن ده‌ترسین، چونكه‌ پاش روخانی رژێم، كه‌ركوك نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام برا كورده‌كانمان ده‌سه‌ڵاتی زاڵیان به‌سه‌ر كه‌ركوكدا هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت هه‌ردو حیزبه‌كه‌، له‌ماوه‌ی رابردودا به‌تایبه‌ت په‌راوێزخستنێكی زۆری عه‌ره‌به‌كانمان بینی، تا راده‌یه‌ك توركمانه‌كان باشترن، بۆ نمونه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیارێكی ده‌ركرد به‌وه‌ی نابێت هیچ عه‌ره‌بێك ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زنامه‌ی (1958)ی نه‌بێت، دانامه‌زرێت، دامه‌زراندن مافێكی ده‌ستوریی هه‌مو عێراقییه‌كه‌، هه‌ر عێراقییه‌ك مافی هه‌یه‌ له‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك دابمه‌زرێت، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌ ده‌رچو و په‌راوێزخستنه‌، ئه‌مه‌ هێشتا كه‌ركوك نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێم، ره‌نگه‌ دواتر هیچ عه‌ره‌بێك نه‌هێڵن له‌ كه‌ركوك، هه‌روه‌ها كه‌ركوك ده‌وڵه‌مه‌نده‌، ده‌مانه‌وێت كه‌ركوك بۆ هه‌مو عێراق بێت.

* ئه‌و ترسه‌ی ئێوه‌ ناچێته‌ قاڵبی پێشبینییه‌وه‌، هیچ ئه‌زمونێكی خراپتان له‌گه‌ڵ‌ كورد هه‌یه‌ له‌ كه‌ركوك له‌ رابردودا؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: پێشتر درزی زۆر له‌نێوانماندا هه‌بو له‌گه‌ڵ‌ دو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌دا، به‌ڵام ئێستا باشتره‌، پێشتر هێزمان به‌كارده‌هێناو زمانی هه‌ڕه‌شه‌مان به‌سه‌ر هه‌مو شتێكدا زاڵبو، به‌ڵام ئێستا وتارمان ئاشتیانه‌یه‌، سیاسیانه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قسه‌كانمان ده‌سه‌لمێنێت كه‌ پێشبینی نین‌و راستین، ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ باسمكرد یان سوربونی كورده‌كان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)‌و ناردنه‌وه‌‌و ده‌ركردنی عه‌ره‌به‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و زیاده‌ڕۆیانه‌ی دژی عه‌ره‌به‌كان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك رویاندا، هه‌روه‌ها په‌راوێزخستن له‌نێو فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك، ده‌بینی ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی پۆلیس عه‌ره‌ب بێت، ئه‌وا جێگره‌كه‌ی كه‌ كورده‌، ده‌سه‌ڵاتی له‌و زیاتر ده‌بێت، له‌مانه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌ركوك بخرێته‌ سه‌ر هه‌رێم، ئه‌وا مه‌ترسیی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ ده‌بێت.

* رایه‌ك هه‌یه‌ ده‌ڵێت كێشه‌ی كه‌ركوك گه‌یشتوه‌ته‌ بنبه‌ست؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: بێگومان ئه‌مه‌ فێڵی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ بێئومێده‌، كه‌سی بێئومید هیچی به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ داخستنی ده‌رگای ره‌حمه‌ت به‌ خه‌ڵكدا نه‌بێت، مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ناگه‌ته‌ بنبه‌ست، مه‌سه‌له‌كه‌ چاره‌سه‌رێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ ده‌كرێت به‌ به‌شداریی هه‌مو نه‌ته‌وه‌‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كه‌ركوك، هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌، هه‌وڵی باشن، په‌له‌ش ده‌كه‌ن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌.

* به‌ڵام كورد پێیوایه‌ هه‌مو سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی عێراق‌و تێیاندا مالیكی خۆیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌دزنه‌وه‌؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ بۆ په‌له‌كردن له‌ چاره‌سه‌كردنی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك پێویسته‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان هاوكاربن‌و له‌ هه‌ندێك له‌ داواكانیان ته‌نازول بكه‌ن، چونكه‌ سوربونیان له‌سه‌ر گه‌إانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و دانانی كه‌ركوك به‌ پایته‌ختی هه‌رێم وه‌كو هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌بێته‌ هۆی دواكه‌وتنی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه‌، دۆخه‌كه‌ش ئاڵۆزده‌كات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێم‌و حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ هه‌بێت، ئه‌وا چاره‌سه‌ركردن په‌له‌ ده‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان ئێستا هه‌وڵی جدین له‌ رێگای پێكهێنانی به‌دواداچونی راستییه‌كان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپارده‌كان‌و چاره‌سه‌ری ده‌ستوری كه‌ ده‌یه‌وێت به‌په‌له‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

* گرنگترین ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كه‌ركوك چین، ئه‌و لایه‌نانه‌ كێن كه‌ له‌پشت چاره‌سه‌رنه‌كردنی مه‌سه‌له‌كه‌ن؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ئه‌و لایه‌نانه‌ نین كه‌ ته‌گه‌ره‌ن‌و نایانه‌وێت كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ببێت، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌مو ده‌یانه‌وێت له‌ كه‌ركوك غه‌نیمه‌ی زۆر ببه‌ن، عه‌ره‌به‌كان بۆ نمونه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ زۆرینه‌ین، توركمانه‌كانیش ده‌ڵێن مێژوی كه‌ركوك مێژوی توركمانییه‌، بۆ نمونه‌ ناوی گه‌ڕه‌ك‌و شاره‌كانی ده‌وروبه‌رو شوێنه‌كانی ناو كه‌ركوك كه‌ زۆرینه‌یان ناوه‌كانیان توركمانییه‌، به‌ به‌ڵگه‌ ده‌هێننه‌وه‌، كورده‌كانیش به‌ هه‌مانشێوه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌ركوك كوردستانییه‌‌و پایته‌ختی كورده‌كانه‌، كێشه‌كان ئه‌وه‌یه‌ هه‌ریه‌ك له‌و سێ‌ لایه‌نانه‌ ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك بۆخۆیان بێت، ئه‌گه‌ر ته‌نازول له‌ هه‌رسێ‌ لایه‌نه‌كه‌وه‌ نه‌بێت، ئه‌وا ناگه‌ینه‌ چاره‌سه‌ر، من پێموایه‌ گرفتی كه‌ركوك چاوتێبڕینه‌.

* كه‌وابو فاكته‌ری ئابوری كه‌ نه‌وته‌، له‌ كه‌ركوك چه‌ند رۆڵ‌ ده‌بینێت له‌ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كه‌دا؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: پێموایه‌ وێڕای فاكته‌ری شارستانی‌و مێژویی‌و ئه‌و شوێنه‌واره‌ گه‌ورانه‌ی له‌ كه‌ركوك هه‌ن، فاكته‌ری ئابوری رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ ئاڵۆزكردنی كێشه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌و داهاتانه‌ی كه‌ركوك هه‌یه‌تی دابه‌ش بكرێته‌ سه‌ر خودی كه‌ركوك، زۆر له‌ نیویۆرك‌و ویلایه‌ته‌ ئه‌مریكییه‌كان باشتر ده‌بێت، نه‌وت فاكته‌ری پله‌ دوه‌ له‌و كێشه‌یه‌دا، فاكته‌ری یه‌كه‌میش ئه‌و شارستانیه‌ت‌و مێژوه‌یه‌ كه‌ كه‌ركوك هه‌یه‌تی.

* كاریگه‌ریی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر چۆن ده‌بینن له‌ له‌مپه‌ڕ خستنه‌ پێش چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی كه‌ركوك؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: پێموانییه‌ وڵاتانی بیانی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك هه‌بێت، بۆ نمونه‌ توركیا تا ئێستا چه‌ند لێدوانێكی كه‌م نه‌بێت، لێدوانی ئه‌وتۆمان لێ نه‌بینیوه‌ له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌، زۆرینه‌شیان داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ ده‌كه‌ن‌و هیچ هه‌إه‌شه‌یان تێدانییه‌، پێموایه‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كاریگه‌رییان نییه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ جوڵانه‌وه‌ له‌ نێوخۆدا هه‌بێت، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌ پۆزه‌تیڤانه‌ ده‌ست له‌ كاروباری كه‌ركوك وه‌ربده‌ن له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مو لایه‌نه‌كان بێت، نه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێك بێت.

* كه‌ركوك بۆ ئێوه‌ وه‌كو ره‌وتی سه‌دری چ گرنگییه‌كی هه‌یه‌؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: وته‌یه‌كی موقته‌دا سه‌در هه‌یه‌ ده‌ڵێت كه‌ركوك دڵی عێراقه‌، خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرمان بۆ كه‌ركوك هه‌یه‌ له‌و عێراقییه‌ بچوكه‌ی كه‌ ده‌ینوێنێت، من زۆرجار كه‌ ده‌چمه‌ نه‌جه‌فی پیرۆز، گرنگییه‌كی تایبه‌ت له‌ ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ درك پێده‌كه‌م، راسپارده‌كانی سه‌ركردایه‌تیی ره‌وتی سه‌دری بریتییه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ كه‌ركوك مه‌شخه‌ڵێك بێت هه‌مو عێراق روناك بكاته‌وه‌.

* كورده‌كان، كه‌ركوك به‌ دڵی كوردستان ده‌زانن، ئێوه‌ش به‌ دڵی عێراق، كه‌ركوك دڵی كامیانه‌؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: بێگومان هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراقه‌، ئه‌گه‌ر كه‌ركوك دڵی عێراق بێت، ئه‌وا دڵی كوردستانیشه‌، چونكه‌ هه‌رێم سه‌ر به‌ عێراقه‌، خۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق نییه‌.

* پێشبینی رودانی جه‌نگی نێوخۆیی له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌كه‌ن؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: بڕواناكه‌م، چونكه‌ هه‌ستم به‌ شتی وا نه‌كردوه‌ له‌لای ئه‌وان، ئێمه‌ وه‌كو به‌رپرسان‌و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی، په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كتره‌وه‌ زۆرباشه‌، ره‌نگه‌ ناكۆكی له‌ به‌غدا هه‌بێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌ كه‌ركوك له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتر باشه‌، بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌ عێراق رێگره‌ له‌به‌رده‌م رودانی ئه‌و جه‌نگه‌، له‌وه‌ش زیاتر ئێستا حكومه‌تی عێراق‌و وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌هێزن، بۆیه‌ بڕواناكه‌م كورده‌كان بیر له‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازیی‌و چه‌كداریی له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی عێراق بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ حكومه‌تی عێراق ئێستا له‌ حكومه‌تی سه‌رده‌می سه‌دام به‌هێزتره‌ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به‌ كورده‌كان ده‌گات، ئه‌مریكاش لایه‌نگریی حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ روبدات له‌سه‌ر كه‌ركوك، له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌بێت، نه‌وه‌ك له‌ناو كه‌ركوك، بڕواناكه‌م جه‌نگ له‌نێو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا روبدات.

* به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی كێشه‌ی كه‌ركوك، خزمه‌تی به‌ كه‌ركوك كرد یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زیانی پێگه‌یاند؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: پێویست بو كێشه‌ی كه‌ركوك له‌ ناوخۆدا چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لایه‌نه‌كان رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كه‌، بۆیه‌ پێویست بو كێشه‌كه‌ بكرێته‌ نێوده‌وڵه‌تی، راسپارده‌كانی دیمستۆرا، كاره‌كانی لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كانی دواخست، هه‌ندێكجار راسپارده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كاریگه‌ریی هه‌یه‌ بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كان، ئێمه‌ له‌ هه‌مو خاڵه‌كان له‌گه‌ڵ‌ راسپارده‌كانی دیمستۆرا نین، هه‌ندێكی باش بون، هه‌ندێكیشیان كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتركرد، پێشبینی ده‌كه‌ین راسپارده‌كانی داهاتوی باش بێت، چونكه‌ له‌گه‌ڵ‌ زۆرێك له‌ لایه‌نه‌كان دانیشتون، له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌ش داوای چاوپێكه‌وتنی كردبو.

* بۆچی دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانن بۆ ناوچه‌كانی خۆیان؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: وه‌كو عه‌ره‌بێك‌و ئاگادارێك له‌ بارودۆخی‌ كه‌ركوك، پێموایه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه‌ سه‌دام هێنانی، به‌زۆر بون، به‌شێكیشیان هه‌ڵهاتن بو له‌ ده‌ستی به‌عس له‌ پارێزگاكانیان، كه‌ هاتنه‌ كه‌ركوك بۆ دوربون بو له‌ سته‌می سه‌دام، ده‌بێت پاش رژێمی سه‌دام خۆی سه‌رپشك بێت له‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یان نا، بێ‌ پاره‌ش نه‌بێت، من رۆژێك له‌مباره‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ مالیكی قسه‌م كردو وتم ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هاتون بۆ كه‌ركوك، سه‌دام پاره‌ی دانێ‌‌و پارچه‌یه‌ك زه‌وی، پێویسته‌ ئیغرایان نه‌كرد، ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ با بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ریش نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌وا عێراق عێراقی خۆیانه‌، زۆرێك له‌ كورده‌كان له‌ پارێزگاكانی باشور نیشته‌جێن، له‌ شاری سه‌در گه‌ڕه‌كێك هه‌یه‌ به‌ناوی كورده‌كان، خۆ نایه‌ین پاره‌یان بده‌ینێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ هه‌رێم، ئینجا ئه‌گه‌ر ته‌ماشابكه‌ین ئه‌گه‌ر سه‌دام ده‌ هه‌زار عه‌ره‌بی هێنا، ئه‌وا كورد، كورده‌كانی سوریاو توركیاو ئێران هێنایه‌ كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری، ئه‌وه‌ مه‌عه‌سكه‌ر، ئه‌و زێده‌ڕۆیانه‌ی كراوه‌ چه‌ند شارێك دروستبو، ئه‌مانه‌ له‌كوێ‌ بون، من خۆم چاوم به‌ یه‌كێك له‌و كوردانه‌ كه‌وت كوردیی نه‌ده‌زانی، وتی من كوردی سوریام، ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركوكیشی پێبو، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌.

* راتان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ه‌وه‌ چۆنه‌؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی (140) ئێكسپایه‌ر بو، چونكه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك كاریان پێكردو دواتر نه‌ما، هه‌ندێك خه‌ڵك گه‌ڕانه‌وه‌، هه‌ندێكیش ره‌گه‌زنامه‌یان نه‌گواستوه‌ته‌وه‌، ده‌ هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب هێشتا له‌ كه‌ركوك ره‌گه‌زیان نه‌گواستوه‌ته‌وه‌، ماده‌ی (140) ماده‌یه‌كی ده‌ستورییه‌، ئێمه‌ش ده‌زانین، ئێستا ماده‌ی (23) هاته‌كایه‌وه‌، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان هاته‌كایه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و ماده‌یه‌ كاتی به‌سه‌رچو.

* ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كورده‌كان باسیان له‌وه‌كرد كه‌ ده‌بێت داهاتی مه‌زارگه‌ پیرۆزه‌كانیش بچێته‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت، ئێوه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌دان؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: نه‌خێر، پێویسته‌ داهاتی مه‌زراگه‌ پیرۆزه‌كان به‌ده‌ستی حه‌وزه‌ی عیلمییه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ حه‌وزه‌ی علیمی به‌ به‌یتولمال ده‌زانین، ئێمه‌ كار به‌ سیستمی ئیسلامی ده‌كه‌ین، ئه‌و پارانه‌ی ده‌چنه‌ مه‌زراگه‌كانه‌وه‌، ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حاكمی شه‌رعی له‌ نه‌جه‌ف، ئه‌مه‌ رای شه‌رعییه‌، به‌ڵام سیاسی رای شه‌رعی نییه‌، چونكه‌ وه‌كو شه‌هید سه‌در وتویه‌تی، سیاسه‌ت دڵی نییه‌، به‌ به‌رژه‌وه‌ندی مامه‌ڵه‌ ده‌كات.

* په‌یوه‌ندیتان وه‌كو ره‌وتی سه‌دری له‌گه‌ڵ‌ نوری مالیكی چۆنه‌؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: په‌یوه‌ندیمان به‌ گشتی له‌گه‌ڵ‌ مالیكی هه‌ر رۆژێك شێوه‌یه‌كه‌، رۆژێك رێككه‌وتنه‌، رۆژێك ئاڵۆزی‌و گرژیی، چونكه‌ ئێمه‌ زیاتر له‌ڕوی شه‌رعه‌وه‌ كارده‌كه‌ین تا سیاسه‌ت، ئێمه‌ شه‌رع له‌سه‌روی هه‌مو مامه‌ڵه‌كانمانه‌وه‌ ده‌بینینه‌وه‌، به‌ڵام حیزبه‌كانی دیكه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی كارده‌كه‌ین.

* وه‌كو چۆن كورده‌كان به‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ‌ ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كرێن، ئێوه‌ش به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێرتان له‌گه‌ڵ‌ ئێران هه‌بێت، تۆمه‌تبارن، ئه‌مه‌ تا چه‌ند راسته‌؟
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: یه‌كه‌م ئیسرائیل، ئێران نییه‌، ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی دوژمنی ئیسلامه‌، ئیسرائیل ده‌وڵه‌ت نییه‌، دژی قودسه‌، دژی مه‌كه‌ی موكه‌ره‌مه‌یه‌، دژی عێراقه‌، به‌ڵام ئێران وڵاتێكی مسوڵمانه‌، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نازولمان كردو وتمان ره‌وتی سه‌دری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ‌ ئێران هه‌یه‌، خۆ ئێران وڵاتێكی مسوڵمانه‌ قه‌یدی چییه‌، به‌ڵام من دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی شه‌رعییه‌، نه‌ زیادو نه‌ كه‌م، زاناو مه‌رجه‌ع‌و راڤه‌كاری تێدایه‌، ئێمه‌ش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ‌ مه‌رجه‌عه‌كان هه‌یه‌، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران، له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی ئێران نییه‌، له‌گه‌ڵ‌ زاناكانی ئێرانه‌، من كورده‌كانیش به‌ به‌كرێگیراو بۆ ئیسرائیل تۆمه‌تبار ناكه‌م، ئه‌گه‌ریش بزانین ئیسرائیل له‌ هه‌رێمدا پێگه‌یان هه‌یه‌، هه‌ڵوێستمان خراپ ده‌بێت، چونكه‌ ئیسرائیل دوژمنی گه‌لانه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
بورهان هه‌ژار
 ئه‌رێ کاکه‌ بۆ خاتری خوا ئه‌نگۆ خه‌ڵک فێری ئازادی را ده‌بڕین ده‌که‌ن یان ده‌یتاسێنن..؟خۆ مرۆڤ ناوێریت راستی ناو دلێ خۆی هه‌ڵڕێژیت..که‌ دیدارو هاوپه‌یڤینیش ده‌که‌ن ده‌گه‌ڵ که‌سێکدا بیکه‌ن که‌ مرۆڤ بێت به‌ واتا له‌ رووی رۆشنبیرییه‌وه‌.. ئه‌نگۆ هاتوون ...... عاره‌بی .......... شیعه‌ی ئیرانی .......... هێناوه‌ پرسی که‌رکوکی پێده‌که‌ن که‌ ئه‌و بۆی نییه‌ زاری تیا بژه‌نیت.. پێم سه‌یره‌ ده‌روازه‌ویه‌ک بۆ کۆمینتار چێده‌که‌ن ، لی که‌چی مقه‌ستان هه‌میشه‌ ئاماده‌باشه‌..که‌ من به‌ ئاشکرا ناوی خۆم ده‌نسوم منه‌تم به‌ کێیه‌..؟ رووی رۆژگار به‌ زوخاڵ بێت که‌ حه‌مامه‌ به‌سه‌رێکی ریش ............. قسان له‌سه‌ر که‌رکوک ده‌کات..
بختیار مه‌حمه‌د به‌ریتانیا
 سلاوهه‌ ریکی به‌ ئاوازی ده‌رباره‌ی که‌رکوک ئه‌خوینیت که‌رکوک سه‌ر به‌ کوردستان به‌ڵام کوردستان سه‌ر به‌ عیراق تۆزێک له‌ گه‌ڵ قسه‌کانی تیحان زور نا سه‌رکردایتی کورد هه‌ڵی خۆیان بۆ به‌بێ به‌رنامه‌ جونه‌ که‌کوکه‌وه‌ هه‌رجه‌ند 1992 ئه‌مریک نه‌ی هیشت کورد بچێته‌ که‌کوکه‌وه‌ ..که‌رکوک له‌ ژیر ده‌ستی ئه‌مریکایه‌ ماده‌ی 140 وه‌کو دوو شه‌ش توپیوه‌
bryim
 Dear. Mr rahd wher are you been the kurdish fight for the kerkuk you are been in Iran or Turkay 100% you been in I Qum . you are born in kerkuk .this time you invitation in kerkuk not to said some think for futer for kerkuk.
ره سول هيرؤيى_قه لأدزى
  به رپرسانى كورد پێويسته خؤيان ده ست له كار بكشينه وه...چونكه ئه وان نه يان توانى( كؤيه) بگه رينه وه سه رهه ولير>>> جا كه ركوك ..!وه عده كانيان ئيكسپايه ربوون...كى خاكى خؤى ئه خاته موزايه ده وه ..؟جگه له سه ركرده كانى ئيمه...هه لبژاردنى ئه مجاره سه نگى مه حه كه...تووخوا خه لكينه با به سه بيت...بژى گؤران ..بژى نوێ بوونه وه..
س.قه‌ساب/زانکۆي هایدلبێرگ-ئه‌ڵمانیا
 به‌ڕێز کاك هێڤار زه‌نگه‌نه‌ هه‌وڵ بده‌ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌سانی پسپۆڕو شاره‌زاو دیموکراس ناس و ته‌کنۆکرات و ڕاستگۆو به‌ وه‌فا بۆ که‌رکووك ومیلله‌تی کورد بکه‌یت نه‌ك له‌گه‌ڵ شاگردی وه‌ستاکانی ئێران.
haras
 barezan keshae karkuk lasar mezi....................... kurdeda kra ba fisha u chand mlion dolareki kajan xsta sar xsabi bankakani europa etr bsi kurd u xakakai lalaj che akan...
ژاڵه‌
 ده‌نگی من ده‌نگی تۆ هه‌ر له‌م سایته‌دا گه‌شته‌ ئه‌مریکاو ئه‌وان به‌ په‌له‌ ڕاوه‌ستان له‌ په‌لاماری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی سیڤیلی کورد،به‌ڵام ئێمه‌ ده‌نگمان هه‌بوو ئێوه‌ له‌ نیوه‌ی فلیمه‌ بێ سیناریۆکه‌تاندا ناڕازیبونی کوردتان له‌ ئه‌مریکا بڕی وکه‌رکوک تۆپبارانیش وه‌ک خۆی مایه‌وه‌،دواتر به‌ڕێزان ئه‌رکی میدیا ته‌نها وه‌رگرتنی ڕای کۆمه‌ڵێ هه‌رچی و په‌رچی نیه‌،ئێوه‌ گه‌ر به‌ڕاست ئه‌تانه‌وێ باسی که‌رکوک بکه‌ن خۆ ئێووه‌ دوژمن نین تا له‌ چاوی میدیاکانی ئه‌وانه‌وه‌ بیربکه‌نوه‌.که‌رکوک به‌ 90خاڵ کوردستانیه‌،به‌ خاڵێکیش هی عه‌ره‌ب و مه‌غۆل نیه‌،1/له‌ ڕووی مێژوویه‌وه‌ که‌ میژووی مه‌غۆله‌کانو ئه‌نفالچیه‌کانیش دان به‌وه‌دا نراوه‌ که‌ که‌رکوک کوردستانیه‌2/زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کورده‌3/له‌ ڕووی جوگرافیه‌وه‌ شاری که‌رکوک له‌ کوردستندایه‌ .ئه‌گه‌رچی من زۆر شتی تریش ئه‌زانم به‌ڵام ئه‌ترسم نه‌ک هه‌ر ئه‌ترسم به‌ڵکو دڵنیاشم خۆ به‌که‌م زانین واتان لێ ناکا گوێ له خۆمان بگرین،ئه‌گینا ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ فلیمه‌که‌ ده‌ست پێ بکاته‌وه‌،ئه‌و خاڵانه‌ش من نوسیومه‌ زانستی و یاساییه‌
ئارام
 باشه‌ به‌ڕیزان وه‌ک ئێوه‌ خۆتان به‌ کورد دائه‌نێن و گله‌یی له‌ یه‌کێتی و بنه‌ماڵه‌ ئه‌که‌ن که‌ که‌رکوکیان کرده‌ قوربانی و ماوه‌یه‌کی دورودرێژ کاتی به‌سه‌رچونی ماده‌ی 140تان له‌سه‌ر سایته‌که‌تان دانا بوو،به‌ڕاست بۆمان ڕوون که‌نه‌وه‌ مه‌به‌ستان چییه‌ له‌ په‌راوێزخستنی کورد له‌ که‌رکوکدا که‌ شاری خۆیانه‌؟ له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌رڕۆژه‌و داگیرکه‌رێك و ئیرهابیه‌ک دێنن پێمانی ئه‌ناسێنن؟؟ به‌ ڕاستی ئێوه‌ له‌ دنیای میدیادا خه‌وتون،ته‌نها نمونه‌ی ولاتێکی دواکه‌وتوش نه‌ک پێشکه‌وتوو بهێنه‌وه‌ بۆمان که‌ له‌ راگه‌یاندنه‌ سه‌ربه‌خۆکانیدا ئاوا گاڵته‌ به‌ شارێکی گرنگ بکات.برایان ئێوه‌ بۆتان هه‌یه‌ کۆپی میدیای دوژمن بکه‌ن به‌ڵام تۆزێک هه‌ست به‌وه‌ بکه‌ن که‌ ئێووه‌ زمانی نوسینتان زمانی کوردیه‌.باسی نه‌ته‌وه‌و هاوڵاتی و هاوده‌ردی و ئه‌و شتانه‌ ناکه‌م ئه‌زانم لای ئێوه‌ عه‌یبه‌یه‌ ،به‌ڵام له‌ هه‌موو دنیا جه‌نگه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌
hoshyar
 zor ............ maday 140 bas waragayaw tosh ......... kerkukish xaki kurda forever
hawar hawramy
 shex rast dakat , chunka away awany gaianda dasalat be halwesty.............. , awan har khariky ............. bun , estash gal bajakay dadat .
diar bchkol
 احنا کورد مین اقلیم کردستان موو مین العراق،،،، تفتهم یا شیخل عشیره السدرالوفی، کرکوک مدینه الکوردستان موو لیل عراق، یعیش ال کوردستان الکبیر یعیش افرادالکل کوردستان الحبیب
KARZAN....HATOCHO
 DABO SARKERDAKANI EMA KAREKI WA HAYAN BKERDA YA KA TERS NABOWAYA LA PEKAW AZHYAN LA KARKUK BA TAIBATI BO AWAI SARNJI HAMO KOMALGAI MADANI BA LAI XOMANDA RABKESHAYA BO AWAI BA SHEWAYAKI SHARSTANYANA KARKUK WA HAMO NAWCHA DABERAWA KAN BXAI NAWA SAR HAREM I KURDESTAN..........SOPAS BO AWO KASANAI KA HAMESHA LA XZMAT KERDNI KOMALGAN BO AWAI TAKI KOMALGA WESHYAR BETAWA ....
Hiwa ali
 به‌ بوچونی من به‌شیكی زوری قسه‌كانی راسته‌ چونكه‌ كیشه‌ی كه‌ركوك له‌سه‌ر پاره‌و سامانه‌ نه‌ك كوردو عه‌ره‌ب وه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد دلسۆزی شاره‌كانی هه‌ولیرو سوله‌یمانی و دهوك و خه‌لكه‌كه‌ی نه‌بو تا دلسۆزبی بو كه‌ركوكو كوردی شاره‌كه‌ ئه‌وه‌تا كومپانیا نه‌وتیه‌كانی كه‌ ده‌یهینن بو كوردستان كه‌س نازانی گریبه‌سته‌كه‌ی چۆنه‌ و پشكی شیر بۆ بنه‌ماله‌و پشكی مشك بو خه‌لك
yamolki
 00 لا غرابة اذا تحدثنا عن أناس جاءت بهم كبسولة زمنية عمرها 14 قرنا. و بؤسنا ينبع من أننا عشنا 14 قرنا لا نسمع فيها سوى آيات التسبيح والتمجيد. 00 یا اکراد الدين لا يخلق سوى المسوخية والتخلف العقلى والعمى و الأچندة الإسلامية لا ترضى بأقل من تركيع كل الحضارة المعاصرة . حیث لا يوجد إسلام حضارى وإسلام بالبشاميل ، فقط الإسلام هو الإسلام ، إسلام الناسخ لا المنسوخات ، إسلام سورة التوبة وآية السيف. إسلام الجزية والخراج والذمة ، إسلام ’ عن يد وهم صاغرون.
هیوا موحه‌مه‌د
 دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستمه‌ ، کاکه‌ شێخ گیان ... ئه‌وه‌ به‌ڕای تۆیه‌ که‌ ئیسرائیل ده‌وله‌ت نیه‌ ، خۆ ناشته‌وێت ئێمه‌ش له‌دوی ڕای تۆی ریشن برۆین ، به‌و قسانه‌تدا که‌ ده‌یکه‌یت و دژایه‌تی کوردستانی بونی که‌رکوک ده‌که‌یت ( ماهیه‌تی ) پیس و شۆڤێنیستانه‌ت ده‌خه‌یته‌ کار ، ئه‌وه‌ هه‌رگیز خوازیاری ئه‌وه‌ نیم بونتان له‌ که‌رکوک هه‌بێت . ئه‌و کوردانه‌ی که‌ تائێستا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بونی عه‌ره‌ب ده‌که‌ن ئه‌وه‌ کاکه‌ شێخ ئه‌وانه‌ن که‌ چاویان به‌ هه‌ر عه‌ره‌بێک ده‌که‌وێت بیری ئه‌و شه‌ق خواردن و لێدان و گرتن و کوشتن و به‌ده‌رنانه‌یان ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ له‌ زه‌مانی به‌عسدا له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک پێیان کراوه‌ ، ئه‌ی ده‌ته‌وێت گوڵ باران بکرێن ؟ جێگه‌ی ئێوه‌ نه‌جه‌فه‌ نه‌ک که‌رکوک چاکتر وایه‌ خۆتان به‌ ئاره‌زوی خۆتان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ژیانی ئاشتیتان بۆ که‌رکوک ده‌وێت یان ئه‌وه‌تا دان بنێن به‌ کوردستانی بونیدا و ئێوه‌ش وه‌ک میوان به‌خێر بێن .. پێت وایه‌ که‌ بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ڕێگر ده‌بێت له‌وه‌ی که‌ شه‌ڕی نێوان نه‌ته‌وه‌کان روو بدات ( ئه‌ی کاکی سه‌دری دیاره‌ له‌ بیرت چوه‌ته‌وه‌ که‌ ئێوه‌ له‌سه‌نگه‌ری دژایه‌تی کردنی ئه‌مریکاو بوونی ئه‌مریکان له‌ عێڕاقدا ) که‌واته‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێیت که‌ بوونی ئه‌مریکا باشه‌ بۆ سه‌قام گیر بوونی ئاسایش ! ئه‌و کوردانه‌ی تۆ ده‌ڵێیت هێناویانن له‌ سوریا و ئێرانه‌وه‌ درۆیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌ ده‌تانه‌وێت وه‌ک ئیسرائیل بڵێن ئه‌وانه‌ خاکی خۆیان نیه‌ و له‌ روسیاوه‌ هێناویانن . ئێوه‌ به‌ قسه‌کانتاندا ده‌رده‌که‌وێت که‌ پیلان ده‌گێڕن و له‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ له‌ جیاتی هه‌ریسه‌ شین بۆ نه‌وته‌که ‌ده‌که‌ن ،تۆ له‌ خۆت بپرسه‌ که‌من له‌ سلێمانی له‌ دایک بوبم بلێم نه‌جه‌ف به‌ هی خۆم ده‌زانم پێکه‌نیناوی نیه‌ ؟ تۆ نه‌ کوردی ده‌زانی نه‌ توخمی کوردی نه‌ ئایینی کوردی نه‌ کولتورت کوردیه‌ ئیتر چۆن له‌ ڕووت دێت له‌ که‌رکو‌ک دانیشیت و ئه‌م هه‌موو بوختانه‌ش بۆ کورد بکه‌یت ، حه‌ز ده‌که‌م بزانیت کاکه‌ شێخ به‌ سه‌رکرده‌ لاوه‌که‌شت بڵێ ئێمه‌ی کوردان له‌ کاتی ته‌نگانه‌دا موو به‌ نێوانماندا ناچێت و بۆ داکۆکی له‌ که‌رکوک هه‌موومان یه‌ک حزبین ( دڵنیاشم کوردی دۆڕاو هه‌ن له‌وانه‌ی کارتان بۆ ده‌که‌ن ده‌توانن ئه‌م بۆ چوونانه‌ی ئێمه‌تان بۆ وه‌رگێڕێنه‌‌ سه‌ر زمانی خۆتان ) .
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ