دیمانه‌
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌




Monday, May 11, 2009
 
     

سازدانی‌: فازڵ‌ نه‌جیب
قادر عه‌زیز، سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌م دیمانه‌یه‌دا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ زۆر هه‌وڵدرا په‌كی‌ لیستی‌ هاوبه‌شی‌ (4) حیزبه‌ كوردستانییه‌كه‌ بخه‌ن، به‌لاَم سه‌ره‌نجام پێكه‌وه‌ مانه‌وه‌و وتی:"كاتێك ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌ سه‌ر به‌ حیزب بن، ئاسان نییه‌ له‌ دروستبوونی‌ كێشه‌و ناكۆكییه‌كانیشدا بێلایه‌ن بن، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ده‌بێت به‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبده‌ین كه‌ كێشه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا دروست نه‌بێت".

* ئه‌و واقیعه‌ی ئێستای كوردستان كه‌ چه‌ند لایه‌نێكی سه‌ره‌كی به‌نیازن كێبڕكێی توند له‌سه‌ر كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن، چه‌ند حاڵه‌تێكی نوێییه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ كوردستاندا، ئێوه‌ چۆن هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن؟
قادر عه‌زیز: بێگومان حاڵه‌تێكی‌ نوێیه‌، چونكه‌ دوای‌ راپه‌ڕین ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا ئه‌و مونافه‌سه‌و كێبڕكێیه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌نێوان چه‌ند لیستێكی‌ به‌هێزدا دروستده‌بێت، یا لیستی‌ وا به‌هێز له‌ به‌رامبه‌ر لیستی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتیدا بچێته‌ مونافه‌سه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، بێگومان ئه‌مه‌ نیشانه‌ی‌ پێگه‌یشتنی‌ هۆشیاریی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك‌و پێویستیی‌ ئه‌نجامدانی‌ گۆڕان‌و چاكسازییه‌ له‌ بارودۆخی‌ كوردستاندا، كه‌ ئێستا بووه‌ته‌ داخوازیی‌ ته‌واوی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك‌و هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌.

* ئایا هیچ مناوه‌ره‌ی سیاسی كرا بۆئه‌وه‌ی چوار حیزبه‌كه‌ له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه‌و ته‌فره‌قه‌ بخرێته‌ نێوانیان بۆئه‌وه‌ی به‌ لیستێك به‌شداریی هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن؟
قادر عه‌زیز: زۆر هه‌وڵدرا كه‌ په‌كی‌ لیستی‌ هاوبه‌شی‌ (4) حیزبه‌ كوردستانییه‌كه‌ بخه‌ن، ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رامبه‌ر حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانیشدا كرا پێش هه‌ڵبژاردن، به‌شێكی‌ ئه‌م هه‌وڵه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ وه‌ك ئاگادارن له‌ (2) رۆژی‌ رابردوودا لیستی‌ هاوبه‌شی‌ (4) حیزبه‌كه‌ راگه‌یه‌نرا، كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌بوو هه‌م بۆ ئه‌و (4) حیزبه‌و هه‌م بۆ ئه‌و خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ره‌ی‌ كه‌ چاوه‌ڕوانییه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ له‌و لیسته‌ هاوبه‌شه‌ كه‌ بتوانێت له‌ هه‌ڵبژاردندا گۆڕانێك له‌ پێكهاته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئاینده‌دا بكرێت، كه‌ به‌ قازانجی‌ دیموكراسی‌و چاكسازیی‌ بێت له‌ بارودۆخی‌ ئه‌مڕۆی كوردستاندا.

* پێشبینی ئێوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ناوچه‌ی بادینان چۆنه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خوێناویی رووده‌دات ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت، نه‌توانێت به‌ده‌ستی بهێنێت؟
قادر عه‌زیز: به‌ده‌ستهێنانی‌ رێژه‌ی‌ ده‌نگ له‌ هه‌ڵبژاردندا بۆ بڕیاری‌ هیچ لایه‌نێك ناگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵكو بۆ ویست‌و ده‌نگی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌گه‌إێته‌وه‌ كه‌ ئازادانه‌ به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن، ئومێدیش ده‌كه‌م وه‌ك جه‌نابی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش له‌ په‌رله‌ماندا رایگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ شارستانی‌‌و دیموكراسیانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت‌و هیچ جۆره‌ توندوتیژییه‌كی‌ تێنه‌كه‌وێت، چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ چاوێكی‌ زۆری‌ دونیاو ده‌وروبه‌رو ته‌نانه‌ت به‌غداشی‌ له‌سه‌ره‌، هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگه‌ بۆ ئه‌زموون‌و پرۆسه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ كوردستان‌و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی‌، كه‌ چه‌ند ده‌توانرێت پرۆسه‌كه‌ سه‌ربخرێت‌و كورد روویه‌كی‌ گه‌ش‌و شارستانی‌ نیشانی‌ ده‌ره‌وه‌ بدات، بۆیه‌ ئه‌ركی‌ سه‌رخستنی‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت له‌سه‌رووی‌ هه‌موو شتێكه‌وه‌ بێت.

* ئایا له‌ سلێمانی پێشبینی ده‌كه‌ن توندوتیژی رووبدات، له‌كاتێكدا به‌ڕێزتان ده‌زانن كه‌ ئه‌مجاره‌ هه‌ڵبژاردن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی كورسیی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ یه‌كێتی‌و پارتی؟
قادر عه‌زیز: ناكرێت پرۆسه‌كه‌ به‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ كورسیی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ لێكبدرێته‌وه‌ یا پێناسه‌ بكرێت، چونكه‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ كورسیی‌ لایه‌نێك ئه‌گه‌ر له‌ واقیعدا له‌سه‌ر حسابی‌ لایه‌نێكی‌ دیكه‌ش بێت، به‌مانای‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ نایه‌ت، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك له‌ رێگای‌ ده‌نگدانیانه‌وه‌ متمانه‌ له‌ لایه‌نێك وه‌رده‌گرنه‌وه‌ به‌ لایه‌نێكی‌ دیكه‌ی‌ ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌م گۆڕانه‌ش له‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك بۆ خودی سیاسه‌تی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بێت ده‌بێت بزانێت كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ كاركردندا یا خراپ كاركردندا، بیه‌وێت یا نه‌یه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شێك له‌ متمانه‌و ده‌نگی‌ خه‌ڵك له‌ده‌ست ده‌دات، كه‌ ئه‌مه‌شیان مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ ئاساییه‌و له‌ هه‌موو دونیاو له‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكیشدا ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌بووه‌و هه‌ر ده‌شبێت، بۆیه‌ ئومێد ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك پروسه‌كه‌ وه‌كو خۆی سه‌یربكه‌ن‌و نه‌ له‌ سلێمانی‌‌و نه‌ له‌ دهۆك‌و نه‌ له‌ هیچ شوێنێكی‌ دیكه‌، گرژی‌‌و توندوتیژی‌ دروست نه‌بێت.

* بۆچی هه‌میشه‌ كه‌ باسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت له‌ یه‌كێتی‌و پارتی، باسی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی دێته‌ ئاراوه‌؟
قادر عه‌زیز: ئه‌و ترسه‌ یا ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ زیاتر له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌ كه‌ تائێستا له‌ كوردستاندا پره‌نسیپی‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجام نه‌دراوه‌، دیاره‌ تا حیزبیش چه‌كداری‌ خۆی‌ هه‌بێت، ئاسان نییه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت.

* رۆڵی ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌ كه‌ راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌و پارتین، چۆن ده‌بینیت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا؟
قادر عه‌زیز: كاتێك ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌ سه‌ر به‌ حیزب بن، ئاسان نییه‌ له‌ دروستبوونی‌ كێشه‌و ناكۆكییه‌كانیشدا بێلایه‌ن بن، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ده‌بێت به‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبده‌ین كه‌ كێشه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا دروست نه‌بێت، ئه‌گه‌ر دروستیش بوو، هه‌وڵبدرێت ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسادا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن‌و بێلایه‌نیی‌ خۆیان بپارێزن.

* هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی چه‌نده‌ به‌ته‌نگ پێكه‌وه‌ ئیشكردنی دوورمه‌ودان له‌گه‌ڵ‌ ئێوه‌و سۆسیالیست؟
قادر عه‌زیز: ئه‌وه‌ی‌ له‌نێوان (4) حیزبه‌كه‌دا هه‌یه‌و ئه‌و (4) حیزبه‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌، نه‌ به‌ره‌و نه‌ هاوكارییه‌كی‌ ستراتیژیی‌ درێژخایه‌ن‌و دوورمه‌ودایه‌، به‌ڵكو كارێكی‌ هاوبه‌شی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ له‌پێناو فشار خستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌نجامدانی‌ گۆڕان‌و چاكسازیی‌ له‌ بارودۆخی‌ كوردستاندا، ته‌نانه‌ت لیستی‌ هاوبه‌شیش هه‌ر ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ هاوبه‌شه‌‌و ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و گۆڕانه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ ئاینده‌ی‌ كوردستاندا به‌ قازانجی‌ هێنانه‌كایه‌ی‌ په‌رله‌مانێكی‌ ئه‌كتیڤ‌و به‌ده‌سه‌ڵات‌و چاودێر له‌ كوردستاندا، كه‌ ئه‌ركی‌ ته‌نیا یاساده‌ركردن نه‌بێت، به‌ڵكو چاودێریكردن‌و سه‌پاندنی‌ ئه‌و یاسایه‌ش بێت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا، به‌تایبه‌تیش به‌سه‌ر حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن‌و حیزبدا.

* بۆچوونی ئێوه‌ چییه‌ له‌سه‌ر دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی‌و پارتیداو سلبیات‌و ئیجابیاتی ئه‌و به‌ره‌یه‌ چییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن؟
قادر عه‌زیز: دیاره‌ له‌پێشدا ده‌بێت بڵێم كه‌ دروستبوونی‌ ئۆپۆزسیۆن یا به‌ره‌یه‌كی‌ ئۆپۆزسیۆن، نه‌ك هه‌ر سلبیاتی‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌بێ‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌ر وڵاتێكدا ناكرێت قسه‌ له‌ سیاسه‌تێكی‌ دیموكراسی‌و شه‌فاف‌و به‌رپرسیار بكه‌یت، چونكه‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌میشه‌ ته‌واوكه‌رو یارمه‌تیده‌ری‌ ده‌سه‌ڵاته‌‌و هه‌میشه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ كه‌موكوڕی‌‌و سلبیاته‌كان ده‌پارێزێت، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین چونكه‌ له‌ وڵاتی‌ ئێمه‌دا هێشتا سیستمێكی‌ دیموكراسی‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و دامه‌زراوه‌ نییه‌، بۆیه‌ دروستبوونی‌ ئۆپۆزسیۆنیش كارێكی‌ ئاسان نییه‌‌و به‌ ئاسانیش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌ هه‌نگاوی‌ ئیجابی وه‌رناگیرێت، هه‌تا بۆ كاتی‌ هه‌ڵبژاردنیش بێت.

* ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه‌ پێش هه‌ڵبژاردن دروست نه‌كرا، ئایا له‌ په‌رله‌مان دروستی ده‌كه‌ن؟
قادر عه‌زیز: ئاسانتره‌ سه‌ره‌تا دروستبوونی‌ ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستپێبكات، ئه‌وسا هه‌نگاوی‌ دیكه‌ی‌ به‌دوادابێت، ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر رێژه‌ی‌ ئه‌و كورسییه‌ی كه‌ لیسته‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی‌ ده‌هێنن‌و ئاماده‌یی‌ ئه‌و لیستانه‌ش بۆ پاراستن‌و پێشخستنی‌ ئه‌زموونه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ كوردستان.

* ئه‌مریكییه‌كان بۆچوونیان چییه‌ له‌سه‌ر گۆڕان له‌ پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ كوردستاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه‌ بیزانن؟
قادر عه‌زیز: ئه‌مریكییه‌كان وه‌ك ئامانج‌و پره‌نسیپه‌كانی‌ خۆیان حه‌زده‌كه‌ن له‌ كوردستاندا دیموكراسی‌و شه‌فافیه‌ت‌و یاسا سه‌روه‌ربێت‌و گه‌نده‌ڵی‌ نه‌بێت، هه‌ر گۆڕانێكیش به‌و ئاراسته‌یه‌دا به‌ باش ده‌زانن، به‌ڵام بڕواناكه‌م ده‌ستێوه‌ردان له‌ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن یا پشتگیریی‌ راسته‌وخۆی‌ لایه‌نێك یا چه‌ند لایه‌نێك بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و گۆڕانه‌، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر هێزێك له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وا ئه‌وان مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.

* رۆڵی ئێران چی ده‌بێت له‌ ململانێ‌ ناوخۆییه‌كانی كوردستان، ئایا لایه‌نگری یه‌كێتی‌و پارتی ده‌كات یان به‌رهه‌ڵستكاره‌كان؟
قادر عه‌زیز: ئێران یا هه‌ر وڵاتێكی‌ دیكه‌ به‌پێی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی‌‌و نزیك‌و دووریی‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌كاندا مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌ڵوێستی‌ ئێرانیش هه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا دۆستانه‌و له‌پێش هه‌ڵوێستی‌ هه‌موو وڵاتانی‌ دیكه‌ بووه‌ له‌ هاوكاریی‌‌و داننان به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و كردنه‌وه‌ی‌ كونسولگه‌رییه‌كاندا.

* هه‌مان پرسیاریش بۆ رۆڵی توركیا به‌ ئیزافه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا بوونی (ئاك پارتی) له‌ ده‌سه‌ڵات، كه‌ دۆستی یه‌كگرتووی ئیسلامین، چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت؟
قادر عه‌زیز: رۆڵی‌ توركیا تا ئه‌و دواییانه‌ باش نه‌بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ گۆڕانێكی‌ باش به‌سه‌ر هه‌ڵوێستیاندا هاتووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی‌‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.

* بۆچوونی تۆ چییه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر نیسبه‌تی زۆرینه‌تان به‌ده‌ست نه‌هێنا له‌گه‌ڵ‌ لیسته‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كاندا، ئایا به‌شداریی حكومه‌ت بكه‌ن وه‌ك ئێستا یان له‌ په‌رله‌مان به‌رهه‌ڵستكاربن، هۆكاری هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ روونبكه‌نه‌وه‌؟
قادر عه‌زیز: ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌و رێژه‌یه‌ی‌ كه‌ هه‌ر لایه‌نێك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ده‌ستی‌ ده‌هێنێت‌و له‌به‌رچاوگرتنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ باڵای‌ گه‌له‌كه‌مان‌و پاراستن‌و پێشخستنی‌ ئه‌زموونه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌، ئه‌وكاته‌ چۆن پێویست بكات، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی‌ باسكرا، ده‌كرێت بڕیار بدرێت به‌شداریی‌ له‌ حكومه‌تدا بكرێت یا له‌ چوارچێوه‌ی‌ په‌رله‌ماندا وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێنینه‌وه‌.

* چه‌ندینجار به‌رپرسانی یه‌كێتی‌و پارتی باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ ئه‌وان به‌خوێن هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و به‌ خوێنیش جێیده‌هێڵن، لێكدانه‌وه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌و مه‌فهومه‌ له‌ حكومداریی چییه‌و ده‌بێت كێ‌ خوێن بڕێژێت‌و كێ‌ خوێنی لێ بڕژێت بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا؟
قادر عه‌زیز: ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات پره‌نسیپێكی‌ دیموكراسییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر راست بێت بوترێت كه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنانی‌ گه‌له‌كه‌ماندا به‌ خوێن به‌ده‌ستهاتووه‌، به‌ڵام راست نییه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ویست‌و ئیراده‌ی‌ گه‌لی‌ خۆمان بكه‌ین بۆ گۆڕان‌و چاكسازیی‌ له‌ بارودۆخه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانه‌ دوور له‌ توندوتیژی‌ بێت‌و زیاتر به‌ رێگای‌ ئاشتی‌‌و دیموكراسی‌و سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

* پێشبینی ئێوه‌ چییه‌ بۆ نه‌زیهی هه‌ڵبژاردنه‌كان؟
قادر عه‌زیز: پێشبینی‌ ده‌كه‌م به‌ لانیكه‌م وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پێشوو نابێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كه‌ ئومێدی‌ بۆ ده‌خوازین، زیاتر به‌ خاوێنی‌ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا دیاره‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.

* ئایا كۆمسیۆن‌و ده‌زگاكانی چاودێریی ده‌توانن بێلایه‌نیی خۆیان بپارێزن، له‌كاتێكدا به‌رپرسانی ئه‌و كۆمسیۆنه‌ له‌ كوردستاندا، ئه‌ندامه‌ دیاره‌كانی یه‌كێتی‌و پارتین؟
قادر عه‌زیز: كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رچه‌نده‌ یاسایه‌كی‌ باش‌و پێشكه‌وتوو ‌و سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام كه‌سه‌كانی‌ هه‌موویان سه‌ربه‌خۆنین، چونكه‌ زۆربه‌یان له‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ حیزبه‌كان پێكهاتوون، له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ ئێمه‌شدا به‌ ئاشكرا ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و كۆمسیۆنه‌ یا زۆرێك له‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و كۆمسیۆنه‌، سه‌ربه‌خۆنین، چونكه‌ سه‌ره‌تا مساده‌قه‌ی‌ قه‌واره‌كه‌ بۆ ئێمه‌ هاته‌وه‌، به‌ڵام دواتر له‌ رێگای‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبییه‌وه‌ له‌ ئێمه‌ وه‌رگیرایه‌وه‌، كه‌ له‌م سه‌رپێچییه‌شدا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ كۆمسیۆن رازی نه‌بوون‌و ناڕازیبوونی‌ خۆیان نه‌ك ته‌نیا به‌ ئێمه‌ راگه‌یاند، به‌ڵكو ئاماده‌یی خۆشیان پیشاندا كه‌ له‌ هه‌ر لێپێچینه‌وه‌یه‌كدا ئاماده‌ن شایه‌تی‌ دژ به‌و سه‌رپێچییه‌ نایاساییه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی‌ كۆمسیۆن بده‌ن، بۆیه‌ ناكرێت بوترێت كه‌ ئه‌و كومسیۆنه‌ ده‌توانێت بێلایه‌نیی‌ خۆیان له‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بپارێزن‌و ناكرێـ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌شیان لێبكه‌ین.

* سه‌ركرده‌كانی كورد به‌ دروشمیش بووبێت زۆر نه‌ته‌وه‌یی بوون، ئێستا كه‌ كێشه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ له‌ عێراقدا چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌، ئه‌و هه‌سته‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و دروشمه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و ستراتیژه‌ نه‌ته‌وه‌ییانه‌ به‌ته‌واوی كاڵبووه‌ته‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ ته‌وازنی هێزو بودجه‌و وه‌زیرێكی زیاتر یان پۆستێكی باڵا له‌ عێراقدا، هۆكارو مه‌ترسیی ئه‌و حاڵه‌ته‌ چییه‌؟
قادر عه‌زیز: نه‌ته‌وه‌ییبوون به‌ دروشمدان نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ پراكتیكدا كاری‌ بۆ بكرێت‌و بسه‌لمێنرێت، به‌داخه‌وه‌ وه‌ك ده‌بینین سه‌رباری‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ مێژووییه‌ش كه‌ ساڵانێكه‌ بۆ كورد هاتووه‌ته‌ پێش، كه‌چی‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پاشه‌كشێی‌ زۆری‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ئینتیمای‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیی‌ لای خه‌ڵكه‌كه‌ كاڵكردووه‌ته‌وه‌.

* كورد له‌دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا چی به‌سه‌ردێت له‌ڕووی ته‌وازنی هێزو پۆست‌و مافه‌كانی له‌ ده‌ستوودا؟
قادر عه‌زیز: ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق كه‌ كورد پاشه‌كشه‌یه‌كی‌ زۆری‌ كرد، ئاماژه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی عێراقیشدا كورد ئه‌و رێژه‌یه‌ی‌ ئێستا به‌ده‌ست ناهێنێته‌وه‌‌و هاوكێشه‌كان زیاتر به‌ زه‌ره‌ری‌ ده‌گۆڕێت، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ پێگه‌و پۆسته‌كانی‌ كوردیشدا ره‌نگده‌داته‌وه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
sarkar
 له‌ ووڵآتی ئێمه‌ هێزی چه‌کدار ووڵآت ده‌به‌ن به‌ ڕێوه‌.واته‌ له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر پارته‌کانی ده‌سته‌ڵآتدار ده‌نگ به‌ ده‌ست نه‌هێنن هێند به‌ ئاسانی واز له‌ ده‌سته‌ڵآت دێنن...وه‌کی خۆیان ده‌ڵێن به‌ خۆێن ده‌سته‌ڵآتیان به‌ ده‌ست هێناوه‌ وه‌ به‌ خۆێنیش ده‌ست به‌رداری ده‌بن،پارتی و یه‌کێتی جێگای بڕوای ئه‌وه‌نین که‌هه‌ڵبژاردنێكێ پاک و دوور له‌ سه‌خیته‌ کاری. وه‌ سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ فرت و فێڵ،چونکه‌ مه‌ره‌که‌ب به ده‌شۆرێت و جارێکی ئه‌و که‌سه‌ ده‌نگ ئه‌داته‌وه‌ به‌ لیسته‌که‌ی خۆی،ده‌بوایه‌ سیسته‌می کۆمپیته‌ری بوایه‌ وه‌کو ئاوروپا
hardi chawshin
 من وەک هاوڵاتیەکی دورە وڵات تەواو لەگەڵ قسەکانی کاک قادرم، دەسەڵاتی کوردی تەواو خەڵکی بێ هیوا کردوە لە گوڕان، هەردو حزبی دەسەڵات دار ئەبێ ژیرانە تر مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بکەن ئەگینا بە زەرەری هەمو لایەک تەواو دەبێ!!. دەسەڵات موڵکی هیچ لایەنێکی دیاری کراو نیە ،مولکی میللەتە هەر میللەت خاوەنیەتی، لەبەر ئەوە میللەت ئەیدا بەو لایەنەی کە خزمەتی پێ بکات ،نەک خۆی پێ دەوڵەمەند بکات.بارودۆخەکە بەرەو گۆرانێکی وەها دەروات کە تا ئێستا مێژووی کورد بەخۆیەوە نەبینیوە. ئۆپۆزسیۆن ئەبێ زۆر وریا تر کار بکات، دەسەڵاتیش ئبێ ئۆپۆزسیۆن قبوڵ بکات ئەگینا مومکین نیە بارودۆخەکە بەبێ کێشە برواتە پێش.
Ghazi Mamandi UK,
 Dear sir. the conflict in middle east, Iraq and Our Kurdistan is how to take power ,money, authority and use to his benefit.what they speaking about democrssy is a lie, in democracy system the army,police , court are independent.The media tv,press and radio are free independent, what is different between the sysyem of al baieth party and new parties in kurdistan and iraq which thy have tv,press and money and wapen.iam agree with mr Aziz that they not allowed to loss power and authority and money.what was the causes of 10 years civil war between two parties which causes 1thousand of peopel.Democrassy is a dream to muslims and middle east.with my thanks.
Sabah Yassin
 کاک قادر ئه‌زیز چه‌ند به‌ئاگایه‌ یان بێئاگایه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌سته‌ڵات له‌م ناوچه‌یه‌دا که‌ ناوی عیراقی لێنراوه‌. ئه‌م عیراقه‌ که‌مپانی نه‌وتی خۆرئاوی دروستی کرد مه‌لێکی به‌سه‌روک دانا. شه‌ری ده‌سته‌ڵات جیهان ئاڵوگوری له‌ ده‌سته‌ڵاتدا کرد و بۆ جارێکی تر ئه‌و که‌مپانیان به‌ ناچاریه‌وه‌ هه‌ندیک گۆرانیان له‌ ناوچه‌که‌دا کردوه‌ و تا ئیستا گورانه‌کان هه‌ر به‌ ئێشراتی ئه‌وان به‌ ڕیوه‌ ده‌چێت و سه‌رکرده‌ به‌ مانای کرد له‌م خاکه‌دا هه‌ڵنه‌کوتووه‌ و کاک قادر بۆیه‌ له‌ پیاو چه‌کداره‌کانیان ده‌ترسیت. پارتی و یه‌کیتی که‌ بنه‌ی حه‌جه‌که‌یان گرتووه‌، بڕوا ده‌که‌ن ئاغای نه‌وت ده‌زانیت که‌ ئه‌وان چاره‌نووسی ناوچه‌که‌یان پێرانگیروه‌ و له‌و زیاتر سه‌ریان پێله‌ناو نادریت. بۆیه‌ پێمه‌ خۆشه‌ به‌ قادر بڵیم دڵ له‌ دڵ نه‌دا کوتایی ئه‌مانیش هه‌ر وه‌ک ئه‌جاوید ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌م و گران ئه‌و بوونه‌ مشه‌خۆریه‌ که‌ مرۆڤی کوردی به‌ جارێک تێکشکاندوه‌ و هه‌وڵ و بیری گۆران و خۆ داهێنانه‌وه‌ له‌ ده‌ست داوه‌. من بۆ خۆ تا ئیستا ره‌ش بێنم له‌وه‌ که‌ده‌بینم گرده‌که‌ "کاکی کون" و دووحیزبه‌که‌ باس له‌ قاره‌مانی سه‌رفکردنی نه‌وت ده‌که‌ن و 4 پارته‌که‌ش له‌زوکان هه‌وڵی کێبرکی ده‌سته‌ڵات ده‌ده‌ن و که‌س باس له‌ گۆرانی دین و دنیا یان داهێنانه‌وه‌ په‌روه‌ردیه‌ک که‌ مرۆڤی کورد به‌ره‌وه‌ سه‌کردی خۆی به‌رێت ناکه‌ن. پیشنیاری من بۆ ده‌نگ ده‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا گفتوگۆ به‌ ده‌نگ بکا و داوی خاک و سه‌روه‌تێک بکا که‌ ژایان وه‌ک ژیان بۆ ئاماده‌ بکه‌ت، نه‌ک له‌ورگایه‌ک که‌ ناره‌وایان مرۆڤ به‌ زۆر به‌ گاو گۆلک ده‌کات.
omed issa
 سیسته‌مه‌که‌ زۆر کۆنه‌ بۆیه‌ هه‌موو جۆره‌ گه‌مه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ من قه‌ت له‌ سوید ناتوانم له‌ فێڵ بکه‌م ،به‌ڵام له‌ کوردستان هیچ گه‌ره‌نتیه‌ک نیه‌ ،په‌نجه‌ مۆرکردن گه‌ره‌نتی نیه‌ ،له‌ سوید په‌نجه‌ت مۆرناکه‌ن به‌ پۆست پسوله‌ی ده‌نگدانت بۆ ده‌نێرنه‌ ئادرێسی نیشته‌جێت ماڵه‌که‌ت شوێن و ناونیشانی بنکه‌ی ده‌نگدانیشی بۆ دیاری کراوه‌ ،بۆیه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌و سیستێمه‌ کۆنه‌ چار ساڵ به‌ر له‌ئێستا هه‌وڵی گۆڕینی بۆ بدرابایه‌ ،با له‌ ئێستاوه‌ بۆ 4 ساڵی تر هه‌مان سیستێم نه‌بی .
fread
 sllaw dast xoshy la kak qadr aziz dakam , qsakany hamui rast u pyaweki zor bash u xabatgera \ zor supas har sarkawtubit
سه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی
 ده‌ستان خۆش بۆ ئه‌م دیمانه‌یه‌،به‌ڵام پێم وابو تیشك زیادتر بخرایه‌سه‌ر کێشه‌ی حزبی زه‌حمه‌ت کێشان ، و ئایا ئه‌و جیابونه‌وه‌یه‌ هۆکه‌ی ته‌نها ئه‌وه‌بو که‌ وه‌ختی خۆی بڵاو کرایه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ده‌سگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ یاخود، چه‌ند هۆیه‌کی نه‌هێنی هه‌یه‌ که‌ نایانه‌وێت ئاشکرای بکه‌ن ، له‌گه‌ڵ ڕیزدا.
rebin
 bo hata xotan heze chakdartan habu base am shtanatan naakrd
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ