دیمانه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات




Monday, June 1, 2009
 
     

سازدانی‌: سیروان ره‌شید
فه‌ربد ئه‌سه‌سه‌ر ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیجی‌ كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ نه‌بونی‌ ئیراده‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌ له‌ناوسه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیدا وایكردوه‌ كه‌ ئێستا توشی‌ قه‌یرانێكی‌ قوڵبوه‌و پێشیوایه‌ كه‌ پارتیش به‌ده‌رنیه‌ له‌و قه‌یرانه‌و له‌ته‌نگژه‌دایه‌. ئه‌سه‌سه‌رد پێشیوایه‌ كه‌ هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه‌ چاكسازی‌ چانسێكی‌ دیكه‌ی‌ پێبدرێت.

رۆژنامه‌: ئێستا یه‌كێتی‌ به‌هۆی‌ ته‌نگژه‌ ناوخۆییه‌كانیه‌وه‌، توشی‌ قه‌یرانێكی‌ قوڵ‌ بوه‌، حه‌زده‌كه‌ین خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بزانین؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌وه‌ فیعله‌ن قه‌یرانێكی‌ قوڵه‌ كه‌ یه‌كێتی‌ تێیكه‌وتوه‌، به‌ڵام خه‌ریكه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا فه‌رزێك دروستده‌بێت كه‌ تائه‌مساڵیش چه‌ند ره‌وتێك له‌ناو یه‌كێتی‌ هه‌بون، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه‌ ره‌وته‌كان ته‌واو گه‌ ڵاڵه‌ ده‌بن‌و لێك جیاده‌بنه‌وه‌، ده‌بێت چاوه‌ڕێی‌ گه‌ڵاڵه‌بونی‌ ئه‌و ره‌وتانه‌ بكه‌ین كه‌ هه‌ندێكیان خه‌ریكه‌ له‌یه‌كێتی‌ جیاده‌بنه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌‌و رێچكه‌یه‌كی‌ دیكه‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن، نازانم سیاسه‌تی‌ یه‌كێتی‌ چۆنده‌بێت له‌ئاینده‌دا، به‌ڵام هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌یه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌و ره‌وتانه‌ی‌ كه‌ باستكرد كه‌ ئێستا خه‌ریكه‌ له‌یه‌كێتی‌ جیاده‌بنه‌وه‌، ئایا ئه‌م حاڵه‌ته‌ كرده‌یه‌كه‌ له‌شێوه‌ی‌ ئینشیقاق، یان په‌رچه‌كرداری‌ بارودۆخی‌ ناته‌ندروستی‌ جۆری‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ یه‌كێتییه‌؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: من پێموایه‌ ئه‌مه‌ دیارده‌یه‌كی‌ سیاسییه‌ له‌زۆربه‌ی‌ وڵاتاندا هه‌بوه‌و له‌وڵاتانه‌ حیزبێك هه‌بوه‌، دواتر بوه‌ به‌ حیزبی‌ دایك، كه‌ ئه‌مه‌ حیزبێكی‌ گه‌وره‌ بوه‌و گه‌شه‌ی‌ كردوه‌و دواتر چه‌ندین حیزبی‌ لێجیابوه‌ته‌وه‌، سه‌رده‌مانێك پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان حیزبی‌ دایك بو، كه‌ چه‌ندین حیزبی‌ دیكه‌ی‌ لێ دروستبو به‌تایبه‌ت یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بوه‌ به‌حیزبی‌ دایك‌و به‌درێژایی‌ مێژوی‌ خۆی‌ چه‌ندین حیزبی‌ لێجیابوه‌ته‌وه‌، به‌نمونه‌ حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشان‌و سۆسیالیست‌و ئێستاش لیستی‌ گۆڕان لێیجیابونه‌ته‌وه‌، یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ هه‌ردوكیان ئێستا وه‌كو حیزبی‌ دایك وان‌و ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی‌ سیاسییه‌و له‌زۆر وڵاتی‌ دنیادا هه‌یه‌، هه‌ندێكجار حیزبی‌ دایك ده‌مرێت‌و حیزبی‌ لێجیابوه‌ته‌وه‌ گه‌شه‌ ده‌كات، هه‌ندێكجارییش حیزبی‌ دایك ده‌توانێت حیزبه‌كانی‌ دیكه‌ راكێشێته‌وه‌ به‌لای‌ خۆیدا، بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانێت درێژه‌ به‌ژیانی‌ خۆی‌ بدات، هه‌ندێكجار وه‌ك‌و ئه‌وه‌ی‌ له‌كوردستانیش هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: كه‌واته‌ پێشبینی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت، كه‌ به‌مزوانه‌ له‌منداڵدانی‌ یه‌كێتیدا حیزبی‌ دیكه‌ دروستبێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌ڵی‌، خۆی‌ دیارده‌ گشتیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌مو حیزبێكی‌ گه‌وره‌، كه‌ نه‌توانێت هه‌لومه‌رجێك بۆ بۆچونه‌ جیاوازه‌كان پێكبهێنێت، توشی‌ قه‌یرانێك ده‌بێت‌و به‌شێك له‌وانه‌ی‌ كه‌ ناتوانن به‌وشێواز درێژه‌ به‌بیروڕای‌ خۆیان بده‌ن له‌وحیزبه‌ جیاده‌بنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ ده‌رفه‌تێكیان بۆپێكدێت كه‌ حیزبێك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ حیزبی‌ دایكی‌ خۆیان پێكبهێنن.

رۆژنامه‌: چاوه‌ڕێده‌كه‌یت له‌ناو پارتیش وه‌ك یه‌كێتی‌، ئه‌وه‌ روبدات؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌ڵێ‌ .

رۆژنامه‌: به‌لاَم پارتی‌ شێوه‌یه‌ك له‌مه‌ركه‌زی‌ بونی‌ هه‌یه‌و هه‌یكه‌لی‌ حیزبه‌كه‌ توندوتۆڵتره‌‌و كه‌متر ده‌نگی‌ ناڕازی‌ تێدایه‌ به‌به‌راورد به‌یه‌كێتی‌؟.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: جیاوازی‌ له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌وه‌دانییه‌ كه‌ ده‌نگی‌ ناڕازی‌ له‌ناو یه‌كێتی‌ هه‌یه‌و لای‌ پارتی‌ نییه‌، زیاتر په‌یوه‌ندی‌ به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌نگی‌ ناڕازی‌ ده‌توانێت گوزارشت له‌خۆی‌ بكات، به‌ڵام له‌ناو پارتی‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی‌ پێنادرێت، ئه‌وه‌ش مانای‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ له‌ناو پارتیدا ده‌نگی‌ ناڕازی‌ نییه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ناو یه‌كێتی‌ ده‌نگی‌ ناڕازی‌ ده‌بیستیتن، به‌ڵام هی‌ پارتی‌ نابیستین، جیاوازیه‌كه‌ ته‌نیا له‌وه‌دایه‌.

رۆژنامه‌: له‌پێشهاتێكی‌ تازه‌دا دوێنێ‌ باڵی‌ ریقۆرمی‌ ناو سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌، كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ خۆی‌ راگه‌یاند ئێوه‌ بۆچونتان له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاته‌ چۆنه‌؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ قوڵكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانه‌كانی‌ ناویه‌كێتی‌.

رۆژنامه‌: به‌ره‌سمی‌ راگه‌یاندنی‌ باڵی‌ ریفۆرم له‌ناو سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیدا مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مینبه‌ر دروستبوه‌و به‌ره‌سمی‌ دوباڵ هه‌یه‌، باڵی‌ ریفۆرم و موحافیزكار؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ ده‌توانرێت به‌وجۆره‌ لێكبدرێته‌وه‌، به‌لاَم له‌روی‌ ئوسوڵیه‌وه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ 2001وه‌ مینبه‌ر نه‌ماو مه‌سه‌له‌ی‌ مینبه‌ر له‌په‌یره‌و ده‌رهێنرا، تاكه‌ دێكۆمێنت كه‌ باس له‌مینبه‌ر ده‌كات په‌یره‌وی‌ ناوخۆی‌ كۆنگره‌ی‌ 1992بو، به‌لاَم په‌یره‌وی‌ 2001 جێگه‌ی‌ په‌یره‌وی‌ 92ی‌ گرته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش جێی‌ به‌مه‌سه‌له‌ی‌ مینبه‌ره‌كان لێژكرد.

رۆژنامه‌: وه‌كو باستانكرد ئه‌گه‌ری‌ زۆر سیناریۆ بۆ داهاتوی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ی‌ من ئاگاداربم له‌پێنج ساڵی‌ رابردوه‌وه‌ تائێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و (6) ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تیه‌ی‌ ئێستا وازبهێنن، ژماره‌ی‌ ئه‌ندامه‌ مه‌كته‌ب سیاسی‌‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كان ده‌بێته‌ (15) ئه‌ندام، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی‌ نیوه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌، بۆچونی‌ شه‌خسیت له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ چییه‌؟.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه‌ زاده‌ی‌ چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ ئه‌و كێشانه‌یه‌، كه‌ (17) ساڵه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: ئێستا ناڕه‌زاییه‌كی‌ زۆر له‌ناو قاعیده‌ی‌ یه‌كێتیدا به‌دیدده‌كرێت، به‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ رێوشوێنی‌ توندی‌ له‌دژی‌ ئه‌و كادیرو ئه‌ندامانه‌ گرتوه‌ته‌به‌ر كه‌ بیروڕای‌ جیاوازیان هه‌یه‌و ده‌نگ به‌لیستی‌ كوردستانی‌ ناده‌ن، ئایا بۆچونی‌ تۆ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ چۆنه‌؟ پێتوانییه‌ به‌پێی‌ په‌یڕه‌و یه‌كێتی‌ مافی‌ خۆیه‌تی‌ كه‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ ده‌نگ به‌لیسته‌كه‌ی‌ ناده‌ن؟.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌ڵی‌ په‌یڕه‌و ئه‌و مافه‌ی‌ به‌سه‌ركردایه‌تی‌ داوه‌، كه‌ ئیجرائات به‌رامبه‌ر ئه‌ندامه‌كانی‌ خۆی‌ بكات، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ پابه‌ند نابن به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی‌ حیزب‌و ده‌رده‌چن له‌په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ، به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌و ئیجرائاتانه‌ ره‌نگه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ خراپی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌، من بۆچونی‌ خۆم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رته‌گبیرێك كه‌ یه‌كێتی‌ له‌مكاته‌دا هانای‌ بۆ ده‌بات به‌زیان بۆیه‌كێتی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ركردنی‌ هه‌رئه‌ندامێك قازانجی‌ بۆ یه‌كێتی‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ بكه‌ین به‌بنه‌ما سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ مافی‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ هه‌یه‌، كه‌ ده‌نگ به‌لیستی‌ دیكه‌ ده‌ده‌ن، یاخود له‌چوارچێوه‌ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ ده‌رده‌چن.

رۆژنامه‌: به‌رده‌وامبونی‌ ئه‌و ئیجرائاتانه‌و ده‌ركردنی‌ ئه‌و كادیرو ئه‌ندامانه‌ تاچه‌ند كاریگه‌ری‌ بۆسه‌ر بچوكبونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ هه‌یه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئێستا لایه‌نگیری‌ باڵی‌ ریفۆرمن‌و ده‌نگ به‌لیستی‌ گۆڕان ده‌ده‌ن، به‌پێی‌ ئه‌و داتایانه‌ی‌ له‌به‌رده‌ستی‌ مندایه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆرن كه‌ نزیكه‌ ده‌وروبه‌ری‌ (40%)ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ یه‌كێتی ده‌كات، كه‌ به‌وپێیه‌ی‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌نگیان به‌باڵی‌ ریفۆرم داوه‌؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ تۆباستكرد به‌شێكی‌  زۆره‌ له‌وده‌نگانه‌ی‌ نه‌چن بۆ لیستی‌ كوردستانی‌‌و سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌‌و هه‌مو كه‌سیش ده‌یزانێت، كه‌ ئه‌وه‌ زیانێكه‌ به‌ر یه‌كێتی‌ ده‌كه‌وێت.

رۆژنامه‌: ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چاودێرانی‌ نیگه‌ران كردوه‌، له‌و ئیجرائاته‌ی‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ به‌رامبه‌ر كادیرانی‌ گرتویه‌تیه‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ موچه‌ بڕین و نانبڕینه‌، رای‌ تۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ چییه‌؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌مه‌ ناخۆشترین لایه‌نی‌ مه‌سه‌له‌كه‌یه‌ خۆزگه‌ ئه‌م ئیجرائاته‌ ئه‌وه‌ی‌ تێنه‌كه‌وتایه‌، پێموایه‌ نه‌توانراوه‌ هاوسه‌نگیه‌ك دروستبكرێت له‌نێوان سزادان‌و نان نه‌بإیندا، هه‌ردوكی‌ ئه‌وه‌نده‌ تێكه‌ڵاوبوه‌ نه‌توانراوه‌ لێكجیابكرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌لایه‌نی‌ خراپ‌و ناخۆشی‌ مه‌سه‌له‌كه‌یه‌.

رۆژنامه‌: هه‌ندێك له‌و كادیرانه‌ی‌ كه‌ ده‌ركراون، باسیان له‌وه‌كردوه‌ كه‌ خاوه‌نی‌ (25 بۆ 30) ساڵ‌ خه‌باتی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌‌و رێكخستنن‌و له‌خێزانی‌ شه‌هیدن، له‌كاتێكدا ئه‌و موچه‌یه‌ی‌ ئه‌مانه‌ وه‌ریده‌گرن پاره‌ی‌ ده‌وڵه‌ته‌ پێویست نییه‌ ره‌چاوی‌ ئه‌وانه‌ بكرێت؟.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ململانێكه‌ ئه‌وه‌نده‌ دژواربوه‌و له‌كاتێكی‌ زۆر هه‌ستیاردا هاتوه‌ته‌ كایه‌وه‌، زۆرلایه‌ن هه‌بوه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ رابردوی‌ دێرینی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌یه‌.

رۆژنامه‌: له‌ساڵی‌ 2004وه‌ تائێستا، هه‌وڵی‌ زۆری‌ ده‌سته‌جه‌معی‌‌و فه‌ردی‌ بۆ چاكسازیكردن له‌ناو سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی دراوه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی‌ نه‌بوه‌، بۆچی‌ بارودۆخی‌ یه‌كێتی‌ به‌و ئاقاره‌ی‌ ئێستادا چوه‌، ئایا ئه‌مه‌ مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیراده‌یه‌ك نییه‌ بۆ چاكسازی‌؟.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: من ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ باسیبكه‌م به‌داخه‌وه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا ئیراده‌ی‌ چاكسازی‌ نییه‌، چاكسازی‌ لێره‌ پێشینه‌یه‌كی‌ قوڵی‌ نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌مو جار توشی‌ قه‌یران ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێتی‌‌و هه‌مو حیزبه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌: كۆتا هه‌وڵ‌ بۆچاكسازیكردن له‌ناو یه‌كێتیدا پرۆژه‌كه‌ی‌ به‌رێز مام جه‌لال بو، كه‌ له‌ 18-12ی‌ ساڵی‌ رابردو بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ تائێستا نه‌مانبینی‌ هیچی‌ لێ‌ سه‌وزببێت‌و هه‌نگاو بۆ پراكتیكبونی‌ بنرێت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێموایه‌ ئیراده‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ هه‌روا به‌ئاسانی‌ دروستنابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌ڵك واتێده‌گات مه‌سه‌له‌ی‌ چاكسازی‌ یه‌كێكه‌ له‌مه‌سه‌له‌ ئاڵۆزه‌كان، راسته‌ مه‌سه‌له‌ی‌ چاكسازی‌ جیاوازه‌ له‌هه‌ڵته‌كاندن به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا هه‌ڵته‌كاندنی‌ تێدایه‌، به‌ڵام هه‌ڵته‌كاندنه‌كه‌ به‌شێنه‌یی‌‌و به‌به‌كارهێنانی‌ رێوشوێنی‌ ئاشتیانه‌و له‌سه‌رخۆیه‌.

رۆژنامه‌: كه‌وابێت ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ ئێستا یه‌كێتی‌ تێیكه‌وتوه‌ نیشانه‌ی‌ نه‌بونی‌ ئیراده‌یه‌ بۆ چاكسازیكردن.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: نیشانه‌ی‌ نه‌بونی‌ پێشینه‌و ئیراده‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌ بۆ چاكسازی‌، به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه‌ چاكسازی‌ چانسێكی‌ دیكه‌ی‌ پێبدرێت.

رۆژنامه‌: دواین رێككه‌وتنی‌ نێوان یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌كان له‌هه‌رێم و به‌غدا چ گۆڕانكارییه‌كی‌ تێداكراوه‌، به‌تایبه‌ت بۆ پۆسته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌نیسبه‌ت پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ته‌وه‌ له‌دواین لێدوانی‌ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی‌ باسله‌وه‌ده‌كات ئه‌وپۆسته‌ به‌ریه‌كێتی‌ ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم هه‌وڵده‌درێت كه‌ سیناریۆی‌ 2005 دوباره‌ بكرێته‌وه‌، كه‌ مام جه‌لال به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ پێشو پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێته‌وه‌و مه‌سعود بارزانیش پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، ئێستا بیركردنه‌وه‌ بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م سیناریۆیه‌ هه‌یه‌و تاكه‌ جیاوازی‌ لێره‌دا له‌گه‌ڵ‌ ساڵی‌ 2005 ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار كه‌وته‌ پێش هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ مام جه‌لال زوتر بوه‌ سه‌رۆك كۆمارو پاشان مه‌سعود بارزانی‌ بوه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم پێشكه‌وتوه‌.

رۆژنامه‌: به‌پێی‌ رێككه‌وتنی‌ 2005ی‌ نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، وابڕیاردرابو ئه‌گه‌ر له‌به‌غدا لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌یتوانی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وا له‌كوردستانیش ئه‌وپۆسته‌ دانانرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌بێ‌ ره‌چاوكردنی‌ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی‌ پۆسته‌ سیادیه‌كه‌ی‌ به‌غدا یه‌كێتی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ داوه‌ته‌وه‌ به‌پارتی‌، ئایا له‌ئه‌گه‌ری‌ به‌ده‌ستنه‌هێنانه‌وه‌ی‌ پۆسته‌ سیادیه‌كه‌ی‌ به‌غدا یه‌كێتی‌ زه‌ره‌ر ناكات؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌گه‌ر گریمان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مه‌سعود بارزانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێناو توانی‌ بۆخولی‌ دوه‌م ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، پێموانییه‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ پاش ئه‌و كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژارنه‌ به‌جێبهێڵێت، ئه‌م ئه‌نجامه‌ درێژه‌ ده‌كێشێت. بیركردنه‌وه‌ی‌ زاڵ‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد بتوانێت پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌.

رۆژنامه‌: به‌ڵام ئه‌مجاره‌ سوننه‌كان به‌هێزێكی‌ رێكخراو‌و پاڵپشتی‌ ده‌ره‌كی‌ هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌ده‌ن؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌پێی‌ ئه‌و سێكوچكه‌ ته‌وافوقیه‌ی‌ له‌عێراق له‌ئارادایه‌، زۆربه‌ی‌ جار پۆستی‌ سه‌رۆك حكومه‌ت به‌ر شیعه‌ ده‌كه‌وێ‌‌و ركابه‌ری‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار له‌نێوان سوننه‌و كورددا ده‌بێت‌و هه‌ردوكیان له‌هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنانی ده‌بن، ئه‌گه‌ر پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماریش نه‌بێت پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌ر كورد ده‌كه‌وێت. حه‌ز ده‌كه‌م ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شبكه‌م كه‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار له‌خولی‌ داهاتودا به‌هێزتر ده‌بێت تائێستا، چونكه‌ ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و جێگره‌كانی‌ سه‌رۆك كۆمار مافی‌ ڤیتۆیان نامێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌ستی‌ ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت له‌بڕیاردان.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
دلؤ فا ن عمر ءثمان
 كا ك فه رید ئه سه سه د زۆر جوامیرانه هه لویستی‌ نواندوه له ئاست هه موو روداوه سیاسیه كانی‌ كه روو ئه ده ن له كوردستان و عیراق به كشتی‌ وه یه كیتی‌ نیشتما نی‌ كوردستان به تا یبه ت جو نكه دوربینی‌ ئه و هه فا له زۆر له وه زیا تره كه سه رانی‌ كه نده ل و به وا نه شه وه ی‌ كه ئه مرۆ یه كیتی‌ بی‌ هیز ده كه ن هه ست به مه بكه ن . ئه م هه فا له رۆز له دوای‌ رۆز خۆشه ویست ده بیت له ناو ریخستنه كانی‌ یه كیتی‌ و جه ما وه ر جو نكه بروای‌ به باوان كردنی‌ یه كیتی‌ له ت كردنیی‌ یه كیتی‌ نیه . كاك فه رید هه و لی داوه هه موو بیجوو ه كان كۆ بكا ته وه له لاه ی‌ دایك > دایكیش یه كیتی‌ نیشتما نی‌ كوردستا نه ؛
khami dwaroshi kurd
 tka la kak farid dakam ka dangi xoi bxata pal dangi goran u paiwandi bkat ba komitai sarkrdayati bali reform
جوان
 سلاو، دةست خؤش سيروان، بيويست ناكات هةموو جاريك باس لة توانا و ليهاتوويت بكةم لةبوارى رؤزنامةوانيدا، كارةكانت ئةو راستية دةسةلمينن، بةرحال دةست خؤش بؤ ئةنجامدا ضاوثيكةوتنةكة كة لة ريكةوتيكى زؤر طونجاودابوو، ئافةرين بؤ برسيارة وردةكانت. بةنسبةت كاك ئةسةسةرديشةوة دةستخؤشى لى ئةكةم كة هةمووكات بة واضحانة قسةدةكات، بةلام جيى طومانة ئايا يةكيتى ليثرسينةوةى لةطةل ناكات سةبارةت بةو ليدوانانةى؟ كة زؤركات دذى بؤضونةكانى يةكيتية، هةرضةندة ئةو واقعيانة قسة دةكات، يةكيتى خؤى لة مينبةرةوة دروست بووة بؤية دةبيت ضاوةريى ئةوةش بكات مينبةرى زياتريشى لى دروست ببي، بةوهيوايةى ئةو مينبةرانةى دروست دةبن لةطةل خواستى ميللةتدا بن و ريضكةى ئةوانيتر نةطرن لة طةندةلى و ناريكى لة سيستمى حوكمرانيدا.
فريدون سليَماني
 كاك فرید سلاو تۆ پیاوێكی ڕۆشن فكریت وه‌ یه‌كێكیت له‌ و سه‌ركردانه‌ی ی ن ك كه‌ ده‌توانن له‌ شته‌كان تێبگه‌ییت كه‌ له‌ چوار ده‌ورمان ڕوو ده‌ ده‌ن به‌لاَم نازانم چی وای له‌ تۆ كردوه‌ بێده‌نگ بیت له‌ به‌رامبه‌ر ڕه‌وتی خراپی ئێستای ناو ی ن ك ئایا ده‌توانیت ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ چی یه‌ كه‌ ی ن ك به‌ ده‌ستی‌ هێناوه‌ 1- توانیویه‌تی متمانه‌ی خه‌لك بۆ خۆی په‌یدا بكات كه‌ هێزێكی سۆشیل دیمكرات وه‌ مافی مرۆڤ ده‌پارێزێت 2- توانیویه‌تی نمونه‌یه‌كی جوان و باش لو حكومرانی و داد په‌روه‌ری‌ پێشكه‌ش به‌ میلله‌ت و ده‌وروبه‌ر بدات 3- به‌رپرسه‌كانی ئێوه‌ ( ده‌سه‌لاتدارانی ی ن ك ) خۆتان ده‌لێن گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ ئایا كه‌س ده‌زانێت كێن وه‌ گه‌نده‌ڵی یه‌ كان چین وه‌ ئیجرائاتان چی بوو 4- ئایا كه‌س ده‌زانێت یاره‌ی‌ ی ن ك چه‌نده‌ ولی كێیه‌ و چۆن سه‌رف ده‌كرێت له‌كۆتایی دا ده‌ڵێم كه‌.............. ده‌زانیت ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك راست بڵییت نان بڕاو ده‌بیت نه‌ك هه‌ر خۆت پاسه‌وانه‌كانت وه‌ئه‌وه‌ی‌ به‌ خوێی چێشت بتگاتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ شیكردنه‌وه‌و لێدوانه‌كانت بریتی یه‌ له‌ ( نه‌ شیش بسوتێ و نه‌ كه‌باب ) وه‌ پێشبینی ده‌كه‌م له‌م حیزبه‌ سۆشیال دیمكراته‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی تر فۆرم دابه‌ش بكات به‌سه‌رتاندا وه‌ سالانی‌ هه‌شتاكان بۆ ناو نوسكردنی كه‌سوكاره‌كانتان له‌ پله‌ یه‌ك ودوو و سێ ی به‌رپرسه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ركاتێك ڕایه‌كه‌ جیاواز بڵن گوشارتان بخه‌نه‌سه‌ر
kurdeky pak / Berlin
 1. بۆ به‌ڕێز کاک سیروان ، پرسیاره‌کانت وه‌ک ته‌پکه‌ (ته‌ڵه‌) وان ، به‌ڵام کاک فه‌رید ناوکه‌‌کانی له‌ گیرفاندا بووبه‌ بێ عه‌ره‌ق بۆی ده‌رچوو، زۆر جیوه‌ ئاسا سوچوقوژبنه‌کانی ته‌نییه‌وه‌ ........... 2.بۆ به‌ڕێز کاک فه‌رید ، به‌ڕێزم ئاخر بۆ ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆی نه‌درکێنین ، کامتان ئه‌زانن نوشته‌ی ڕێکه‌تنه‌که‌ی (مام و کاک) چییه‌ ؟ کامتان ئه‌زانن سامانی (ی.ن.ک)چه‌نده‌ و له‌ کوێیه‌ ؟ کامتان پرستان پێکرا بۆ ئاڵوگۆڕی داش و دامه‌کان ؟ 3. که ‌ماڵ شیرازه‌ی تێک بچێت سه‌رۆکی ماڵه‌که‌ به‌رپرسیاره‌ که‌ (مام)ه‌ 4. نوشته‌ی ستراتیجی وواته‌ به‌شکردنی داهات بۆ دوو بنه‌ماڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ فرۆشتنی (ی.ن.ک) و توانه‌وه‌ی له‌ بنه‌ماڵه‌دا (ته‌سلیم بوون) 5.بڕوانن ئه‌وانه‌ی ناڕازین ،هه‌مووان که‌سانی ڕاسگۆۆ و ده‌ستپاک و ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن شه‌هید و قوربانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ڕۆشنبیری به‌هه‌ڵوێستن .
omed issa
 مادام ئاستی ئیراده‌ نزمه‌ بۆ ڕێفۆرم له‌ناو ی.ن.ک به‌تایبه‌تی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی بۆیه‌ چاوه‌نواڕن وه‌حیان بۆ بێت ئینجا کۆنگره‌ ببه‌ستن و ڕێفۆرم بکه‌ن ،پێشی ئه‌وه‌ی وه‌حیان بۆ بێ پێغه‌مبه‌رایه‌تیان ڕاگه‌یاندیه‌.
Sabah Yassin
 لێکدانه‌وه‌که‌ی کاکه‌ فه‌رید له‌ رووی تیوه‌ریه‌وه‌ راسته‌، به‌ڵام له‌ رووی لێکدانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و پراکتیکه‌ که‌ یه‌کتی به‌ڕیوه‌ ده‌بات "شه‌خسی تاله‌به‌نای" کاک فه‌رید هه‌ڵه‌یه‌ یان خۆی له‌و بوونی و بریاری تاکره‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ گیژ ده‌کات و باس له‌ ستراتیجیه‌که‌ ده‌کات که‌ له‌ ناو ئه‌و ریکخراوه‌دا و بگره‌ پارتیش دا قه‌ت به‌مانا ئه‌قڵیه‌که‌ی نه‌بووه‌. . به‌ بۆچوونی ‌ مام جه‌لال گویَ به‌لاوازی یه‌کیتی ناداو و ئه‌و خه‌وی خۆی له‌سه‌ر یه‌ک بوونی یه‌کیتی یان رزگاری نه‌ته‌وه‌ یان ‌ بیانکردنه‌وه‌ی مرۆڤی کورد نه‌کردوه‌ و له‌مڕۆشدا ئه‌و گوی به‌ خه‌و شاعیرانه‌ی که‌س نادا و پیشی خۆشه‌ له‌ده‌ست خه‌ڵکی خه‌واڵ و رزگاری بێت و به‌ بڕوای من ته‌له‌بانی و به‌رزانی له‌ دوای ساڵی 64 له‌گه‌راندا بوون به‌ دوای ده‌سته‌ڵات و پاره‌دا و ئه‌مڕۆش ئه‌ویان ده‌ست که‌وتوو به‌ ماڵک و ماڵی خۆیان ده‌زان و ئاسان به‌شی که‌سی لیناده‌ن و جا ئه‌وانه‌ که‌ درنگ له‌و گه‌یشتوون ئه‌و دیار یان بۆ خۆش براوی که‌ بێ بڕاوی به‌ خو ده‌گه‌رێته‌وه‌. هه‌ربویه‌ بڕاو ده‌که‌م مرۆڤ ئیمه‌ پیوسته‌ بڕاوی خۆی بخاته‌ ژیر پرسیاو و بیر له‌ ستراتیجی و داهینانی مرۆڤ بکاته‌وه‌.
دلسوز
 ده‌ست خوش كاك سیروان من وه‌ك خوینه‌ریك به‌یه‌كیك له‌ روژنامه‌ نوسه‌ به‌تواناودیارانه‌ی‌ دنیای‌ روژنامه‌نوسی‌ وخاوه‌ن بیرو بوجونی‌ واقعی‌ و له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا ئه‌تبینم له‌بواری‌ چاوبیكه‌وتنیشدا بابه‌تی‌ جوان و گرنگ و نوی‌ ئه‌وروژینی‌ ..مه‌سمله‌ی‌ كیشه‌ی‌ ئه‌مروی‌ یه‌كیتی‌ و هه‌لویستی‌ دژ به‌ دروشمه‌كانی‌ و په‌راویز خستن و دوای‌ ئه‌وه‌ به‌ده‌ر نان و نان برینی‌ باشترین كادر و پیشمه‌رگه‌و دلسوزترینیان به‌رامبه‌ر داواكاری‌ چاكسازی‌ و نه‌هیشتنی‌ گه‌نده‌لی‌ و پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ یه‌كیتی‌ و بونی‌ رای‌ جیاواز بووه‌ نه‌ماندیوه‌و نه‌مان بیستووه‌ تائیستا كه‌سیك له‌سه‌ر گه‌نده‌لی‌ و دزی‌ و ته‌نانه‌ت سیخوری‌ و بونی‌ فایل ده‌ركری‌ ‘ ئه‌مانه‌ وه‌زعی‌ یه‌كیتی‌ له‌روی‌ چه‌ندایه‌تی‌ و چونایه‌تیشه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌لدیر ئه‌بات؛ جگه‌ له‌وه‌ له‌ گوره‌پانه‌كه‌دا بچوكی‌ ئه‌كاته‌وه‌و وای‌ لیئه‌كات ته‌نازول بو حزبی‌ به‌رامبه‌ر بكات ؛ ئه‌مه‌ له‌كاتیكدا رای‌ هه‌فالانی‌ خوی‌ به‌هیند هه‌لگرتایه‌ و بونی‌ رای‌ جیاوازو مینبه‌ری‌ جیاوازی‌ قبول بوایه‌ ؛ ده‌ست خوشیش له‌ كاك فه‌رید ئه‌كه‌م بو وه‌لامه‌كانی‌ .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ