دیمانه‌
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت




Saturday, June 27, 2009
 
     

سازدانی‌: سامان به‌شاره‌تی‌

د.شه‌فیق قه‌زاز له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات‌و پێیوایه‌ "گۆڕان كارێكی‌ حه‌تمییه‌و باوه‌ڕیشی به‌ گۆڕانه‌‌و به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ گۆڕانكاریی‌ به‌سه‌ردابێت. سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌یاسای‌ ده‌ستوریش ده‌ڵێت: "هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دانیم كه‌ ده‌ستور به‌م ماوه‌ كه‌مه‌ په‌سه‌ند بكرێت‌و په‌له‌ی‌ تێدابكرێت، چونكه‌ (18) ساڵه‌ ده‌ستورمان نییه‌، با ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ش نه‌مانبێت".


رۆژنامه‌: (25/7) هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌نجامده‌درێت، خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش خۆشحاڵن به‌ بونی‌ لیستی‌ جیاواز له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ئێوه‌ چۆن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: هه‌ڵبژاردن مانای وایه‌ گروپێك هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگای‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست، ئه‌مه‌ ‌وه‌ك میكانیزمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، بونی‌ لیستی‌ جیاواز له‌ هه‌ڵبژاردندا، مانای‌ گۆڕانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومڕانیی‌ ‌وڵاتدا، جیاوازیی‌ ئه‌م پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ (25/7) له‌ چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینم، ئه‌مجاره‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستان دیارده‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان، ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ی‌ كه‌ دروستده‌بێت بتوانێت گۆڕانكارییه‌كی‌ نه‌وعی‌ بكات له‌ چۆنێتی‌ حكومڕانیدا، نه‌ك ببێته‌ دوباره‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، ئه‌م لیسته‌ی‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا خۆی‌ ‌وه‌ك هێزێكی‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌رخستوه‌، ده‌بێت ببێته‌ ‌وه‌سیله‌یه‌كی‌ گه‌یاندنی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك به‌ ده‌سه‌ڵات‌و راگه‌یاندنه‌كان، بۆئه‌وه‌ی‌ گله‌یی‌‌و گازنده‌كانیان بكه‌ن، به‌و ‌واتایه‌ ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن ده‌نگێك بێت له‌و ده‌نگانه‌ی‌ كه‌ بێده‌نگن، كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت، ده‌بێت ببێته‌ نوێنه‌ری‌ خه‌ڵك، یان ده‌بێت به‌دیلێكبن بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌، به‌دیلێكی‌ راسته‌قینه‌و ره‌سه‌نبن بۆ ئه‌و حكومه‌ته‌ی‌ ئێستا حكومڕانه‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌یه‌وێت باشتربێت له‌وه‌ی‌ هه‌یه‌، كه‌ ئه‌م كارانه‌یان كرد، ئه‌وكات ده‌بنه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ راسته‌قینه‌و جیاواز، بۆ نمونه‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ به‌ریتانیا سیفه‌تێكی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ‌وه‌رگرتوه‌ له‌ناو په‌رله‌مان‌و حكومه‌تدا، ده‌بێت ئه‌م لیسته‌ جیاوازانه‌ش ئه‌و سیفاته‌ ‌وه‌ربگرن كه‌ چونه‌ په‌رله‌مان.

رۆژنامه‌: هه‌ستناكه‌ن لیستی‌ گۆڕان ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ راسته‌قینه‌یه‌ بێت له‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتودا؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: هه‌ركاتێك لیستی‌ گۆڕان چونه‌ په‌رله‌مان، ئه‌وكات ده‌بێت كاندیده‌كانی‌ خۆیان ‌واده‌ربخه‌ن كه‌ ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنێكی‌ راسته‌قینه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت لیستی‌ گۆڕان بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك بهێنێت، ده‌بێت به‌رنامه‌و پلاتفۆرمی‌ خۆیان به‌ خه‌ڵك بڵێن‌و خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نن جیاوازیی‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ‌ لیسته‌كانی‌ دیكه‌دا چییه‌، لیستی‌ گۆڕان ده‌بێت ته‌نیا له‌ رێگای‌ رۆژنامه‌كان‌و راگه‌یاندنه‌كان باسی‌ به‌رنامه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌و پلاتفۆرمه‌ی‌ هه‌یان بیگه‌یه‌ننه‌ خه‌ڵك، چونكه‌ كاتێك ئه‌وان به‌ره‌نگاری‌ لیستێكی‌ حوكمڕان ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ره‌نگاری‌ ده‌بیته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و نه‌یتوانیوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش ئه‌دای‌ حوكمڕانیی‌ خۆی‌ بكات، بۆیه‌ كاتێك ئه‌م ده‌بێته‌ به‌دیل بۆ ئه‌و لیسته‌ی‌ به‌رامبه‌ری‌، ده‌بێت ده‌ریخه‌ن بۆ ده‌نگده‌ر كه‌ ئه‌و چۆن ده‌توانێت له‌وان باشتربێت.

رۆژنامه‌: لیستی‌ گۆڕان له‌ به‌رنامه‌كه‌ی‌ خۆیدا داوای‌ په‌رله‌مانێكی‌ چالاكتر له‌م په‌رله‌مانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بتوانێت چاودێریی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت بكات كه‌ ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كی‌ په‌رله‌مانه‌؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: هه‌مو لایه‌كمان ده‌زانین په‌رله‌مانی‌ رابردو كه‌موكوڕی‌ هه‌بوه‌، به‌ڵام خه‌ڵكیش هه‌قی‌ خۆیه‌تی‌ بپرسێت ئایا لیستی‌ گۆڕان تۆ ده‌توانیت ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ پڕبكه‌یته‌وه‌؟ به‌ڵام ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیش رێگابدات كه‌ ئه‌م لیسته‌ ‌وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ئۆپۆزسیۆن كاره‌كانی‌ خۆی‌ بكات، بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ باشی‌ چاودێریی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت بكات.

رۆژنامه‌: كار به‌ده‌ستانی ئێستای كوردستان ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌یان قبوڵه‌؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی‌ له‌ ‌وڵاتانی‌ بیانی‌ هه‌یه‌، ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی‌ كوردستان به‌وشێوه‌یه‌ رێگای‌ پێبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ كوردستان تازه‌یه‌ له‌ حوكمڕانی‌‌و پێشینه‌یه‌كی‌ كۆنیشی‌ نییه‌ له‌ دیموكراسی‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م لیسته‌ تازانه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌ماندا، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی‌ باشه‌ به‌ره‌و گۆڕان.

رۆژنامه‌: ده‌بێت ئه‌م لیسته‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ چی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییان متمانه‌یان پێبدات؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ده‌بێت به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان رونبكه‌نه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان بۆئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییانیش به‌راورد بكه‌ن له‌گه‌ڵ‌ لیستی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ رابردودا، بۆئه‌وه‌ی‌ كاتێك هاوڵاتی‌ ده‌نگی‌ خۆی‌ گواسته‌وه‌ بۆ لیستێكی دیكه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌‌و بیركردنه‌وه‌ ده‌نگ به‌ لیستێكی‌ دیكه‌ بدات، چونكه‌ هاوڵاتییان ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رنامه‌و به‌ڵێنی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌نگ به‌ لیسته‌كان ده‌ده‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ كه‌سایه‌تی‌‌و لیست.

رۆژنامه‌: ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵێن‌و به‌رنامه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بده‌ن، نابێت ده‌نگ به‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ بده‌ن، چونكه‌ له‌ماوه‌ی‌ (18) ساڵی‌ ده‌سه‌ڵاتیاندا زۆر به‌ڵێنیان به‌ خه‌ڵك دا‌و جێبه‌جێیان نه‌كرد؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی‌ له‌ ساڵانی‌ رابردودا ده‌نگیان به‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ده‌دا، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌بو هیچ لیستێكی‌ جیاوازتر له‌وان نه‌بو، ئێستا ئه‌و لیستانه‌ی‌ كه‌ دروستبون ده‌توانن ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی‌ خه‌ڵك بقۆزنه‌وه‌ بۆ خۆیان، به‌ڵێن به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بده‌ن ئه‌و كارانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا نه‌كراوه‌، ئه‌وان بیكه‌ن، یان ئه‌و لیسته‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ ده‌توانن ئه‌و كاره‌ هه‌ڵبه‌سراوانه‌ی‌ له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدادا ماونه‌ته‌وه‌‌و په‌رله‌مانی‌ رابردو نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌ریان بكات، ئه‌وان له‌ په‌رله‌مانی‌ داهاتودا جێبه‌جێی‌ بكه‌ن، یان ‌وه‌ڵامی‌ چیان پێیه‌ بۆ ئه‌و پرسیاره‌ گرنگانه‌، ئه‌و دیالۆگه‌ی‌ هه‌میشه‌ به‌رپرسه‌ حیزبییه‌كان باسی‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت جیابكه‌نه‌وه‌، به‌بڕوای‌ من ئه‌م كاره‌ ته‌نیا له‌ رێگای‌ په‌رله‌مانێكی‌ چالاك‌و راسته‌قینه‌وه‌ ده‌كرێت، یان ره‌سه‌نی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌ ره‌نگه‌ له‌م په‌رله‌مانه‌دا چاره‌سه‌ربكرێت، یان چاره‌سه‌ركردنی‌ ماده‌ی‌ (140)‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، شه‌فافی‌ له‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌م په‌رله‌مانه‌دا ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ چاره‌سه‌ریان نه‌كرد، ئه‌مانه‌ هه‌مو ده‌بێت ده‌نگده‌ر له‌به‌رچاوی‌ بێت له‌كاتی‌ ده‌نگداندا چۆن ده‌نگ ده‌دات، به‌واتایه‌كی‌ دیك ده‌نگده‌ر ده‌بێت دادگایی‌ عه‌قڵی‌ خۆی‌ بدات له‌كاتی‌ ده‌نگداندا.

رۆژنامه‌: جه‌نابت تا چه‌ند رازیت له‌وكارانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا كراون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتیدا؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: گله‌ییم زۆر هه‌یه‌ له‌و كارانه‌ی‌ تائێستا كراون، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و لیستانه‌شه‌ كه‌ باوه‌ڕ به‌ هاوڵاتییان بكه‌ن كه‌ ئه‌وان به‌رنامه‌یه‌كیان پێیه‌ ده‌توانن گۆڕان دروستبكه‌ن‌و باشتر خزمه‌ت به‌ هاوڵاتییان بكه‌ن له‌وه‌ی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ كردویانه‌، راسته‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ زۆر شتیان فه‌رامۆشكردوه‌، به‌ڵام كاری‌ باشیشیان كردوه‌.

رۆژنامه‌: ئایا ئۆپۆزسیۆن چۆن ده‌توانێت گۆڕان دروستبكات له‌ناو ده‌سه‌ڵات یان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدا؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت بتوانێت له‌ناو ده‌سه‌ڵات‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدا گۆڕان دروستبكات، خۆی‌ ئه‌مه‌یه‌ جیاوازیی‌ سیستمێكی‌ ده‌ستوری‌ دیموكراسی‌ له‌گه‌ڵ‌  سیستمی‌ دیكتاتۆریی‌، بۆیه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ ئێستامان به‌ هه‌مو كه‌موكوڕییه‌كانییه‌وه‌ ‌وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك ده‌توانێت گۆڕان دروستبكات، به‌ حكومی‌ ئه‌وه‌ی‌ لیستی‌ جیاواز هه‌بوه‌، هه‌نگاوێكی‌ گه‌وره‌شه‌ به‌ره‌و گۆڕان، ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانه‌ شێوه‌یه‌كی‌ شكڵی‌ ‌وه‌ربگرێت، ئه‌وا ئێمه‌ به‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ میكانیزمی‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌ڕۆین، یان ئه‌وه‌یه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ سروشت‌و پێكهاته‌ی‌ شێوه‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانه‌ ره‌نگبداته‌وه‌ كه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌، چونكه‌ په‌رله‌مان له‌ هه‌مو دونیادا ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتێكی‌ گرنگی‌ یاسا ده‌ركردن‌و چاودێرێكی‌ باشی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت بێت، به‌ڵام په‌رله‌مانی‌ كوردستان نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و رۆڵه‌ گرنگه‌ ببینێت له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌رئه‌وه‌نده‌ له‌ توانای‌ گروپی‌ سیاسی‌‌و حیزب‌و خه‌ڵكدا هه‌بوبێت.

رۆژنامه‌: تاچه‌ند له‌ ئه‌دای‌ په‌رله‌مانی‌ رابردو رازیت؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: زۆر رازی‌ نیم له‌ ئه‌دای‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ رابردو.

رۆژنامه‌: تاچه‌ند له‌گه‌ڵ‌ گۆڕانی‌ ئه‌م سیستمه‌ی‌ حوكمڕانیدایت؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: له‌گه‌ڵ‌ گۆڕاندام، چونكه‌ گۆڕان به‌شێكه‌ له‌ سیاسه‌ت، كه‌ گۆڕانیش هاته‌پێشه‌وه‌، هه‌ڵبژاردن سه‌روسیمای‌ خۆی‌ هه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ ده‌ستوری‌‌و دیموكراسی‌ ده‌بێت هه‌ردو لایه‌نی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كتری‌ قبوڵ‌ بكه‌ن، دواتر له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌گۆڕێت، كه‌ گۆڕان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بو، هه‌ڵبژاردن ته‌نیا میكانیزمێك ده‌بێت، چونكه‌ له‌ ‌وڵاتی‌ دیكتاتۆریشدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت، بۆئه‌وه‌ی‌ شه‌رعیه‌ت بداته‌وه‌ به‌خۆی‌.

رۆژنامه‌: ئایا په‌رله‌مان كه‌ نه‌زانێت پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ چه‌ند پاره‌ له‌ حكومه‌ت ‌وه‌رده‌گرن، ئیتر چۆن ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ شه‌فاف گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ هه‌رێم بكات‌و چاودێریی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت بكات؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ده‌بێت په‌رله‌مان بزانێت پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ چه‌ند پاره‌ له‌ حكومه‌ت ‌وه‌رده‌گرن، چونكه‌ یه‌كێك له‌ كاره‌كانی‌ په‌رله‌مان چاودێریكردنی‌ حكومه‌ته‌، ده‌بێت ئاگاداربێت له‌و بودجه‌یه‌ی‌ حكومه‌ت كه‌ چۆن سه‌رفی‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه‌ی‌ پێنه‌كرا، ئه‌وا ناتوانین بڵێین په‌رله‌مانێكی‌ راسته‌قینه‌مان هه‌بوه‌‌و جێگای‌ متمانه‌ی‌ خه‌ڵك بوه‌، ده‌بێت خه‌ڵكیش ئه‌وه‌نده‌ هۆشیاربێت كه‌ په‌رله‌مانێكی‌ له‌مجۆره‌ هه‌ڵنه‌بژێرێت، نابێت هاوڵاتی‌ له‌كاتی‌ ده‌نگداندا به‌سۆزی‌ حیزبایه‌تی‌‌و ده‌مارگیریی‌ ده‌نگ بدات، ده‌بێت له‌ هه‌ستێكی‌ بێلایه‌نی‌‌و پشتبه‌ستن به‌ به‌رنامه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بدات، ده‌بێت هاوڵاتییان به‌راوردبكه‌ن له‌نێوان په‌رله‌مانی‌ (13) ساڵی‌ رابردو له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ ئێستا دروستده‌بێت، ئه‌وكات بڕیاربدات ده‌نگ به‌ چ لیستێك ده‌دات، په‌رله‌مانی‌ رابردو هه‌رئه‌م كارانه‌ی‌ لێ چاوه‌ڕوانكراوه‌ بیكات، چونكه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ تێدانه‌بوه‌، په‌رله‌مان له‌ژێر ده‌ستی‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداردا بوه‌.

رۆژنامه‌: تۆ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دایت پرۆژه‌یاسای‌ ده‌ستور، په‌رله‌مانی‌ ماوه‌به‌سه‌رچو به‌م په‌له‌كردنه‌ په‌سه‌ندی‌ بكات‌و له‌ رۆژی‌ هه‌ڵبژاردندا راپرسی‌ له‌سه‌ر بكرێت؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ستور فاكته‌ری‌ نه‌بونی‌ ده‌ستوره‌ كه‌ ده‌بوایه‌ له‌ ساڵی‌ (1992)دا ده‌ستورێكمان ده‌ركردایه‌، یان كاتێك بانگه‌شه‌ی‌ فیدراڵیمان كرد، ده‌بوایه‌ ئه‌وكات ده‌ستورمان هه‌بوایه‌، به‌داخه‌وه‌ سێ‌ ساڵه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان گوایه‌ ده‌ستورێك ده‌رده‌كات كه‌ نه‌یكردوه‌، نازانم بۆ، كه‌ ده‌بو سێ‌ ساڵ‌ پێش ئێستا ئه‌و ده‌ستوره‌ په‌سه‌ند بكرێت، په‌رله‌مان خۆشی‌ دابڕاوه‌ له‌ فاكته‌رێكی‌ گرنگی‌ ‌وه‌ك ده‌ستور، له‌ماوه‌ی‌ رابردودا به‌بێ‌ ده‌ستور كاری‌ كردوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ كه‌موكوڕییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ حوكمڕانییه‌ی‌ كه‌ ئێستا هه‌مانه‌، په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور‌و درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مان، ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی‌ پرسیاریان له‌سه‌ره‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتییان‌و چاودێرانی‌ سیاسیشه‌وه‌، زۆرێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانیش ناتوانن بڕوابه‌خۆیان بهێنن درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مان یاسایی‌ بو یان نایاسایی‌ بو، كه‌ ئه‌م گومانه‌ش هه‌بو به‌پێی‌ یاسا ناتوانیت بڕیار له‌سه‌ر ده‌ركردنی‌ رۆحی‌ یاسا بكه‌یت، بۆ ده‌بێت په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی‌ به‌سه‌رچویدا كاره‌ گرنگه‌كان به‌ڕێبكات، خۆ ئیشی‌ په‌رله‌مان به‌ڕێكردنی‌ كاره‌كان نییه‌، په‌رله‌مان كاری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات.

رۆژنامه‌: تۆ پرۆژه‌ی‌ ده‌ستورت بینیوه‌؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: دو ساڵ‌ پێش ئێستا بینیومه‌ ئێستا نازانم چی لێهاتوه‌، بیستومه‌ نیوه‌ی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌یان نه‌بینوه‌، له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌پرسم بۆ په‌له‌ده‌كات له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م ده‌ستوره‌، ده‌یه‌وێت به‌م چه‌ند رۆژه‌ په‌سه‌ندی‌ بكات، لۆژیكی‌ ئه‌م كاره‌ له‌چیدایه‌، ئێمه‌ (18) ساڵه‌ نه‌مانتوانیوه‌ ده‌ستورێكمان هه‌بێت، با ئه‌م دو مانگه‌ش چاوه‌ڕێ‌ بكه‌ین تا په‌رله‌مانێكی‌ لێزان‌و باشتر بێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵبدات ده‌ستورێكی‌ باشمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت، من ئه‌م كاره‌ به‌باش ده‌زانم له‌وه‌ی‌ ئێستا په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت بیكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ لێم بپرسیت بۆچی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به‌م چه‌ند رۆژه‌ ده‌ستور په‌سه‌ند بكات؟ منیش ده‌ڵێم ‌وه‌ڵا نازانم.

رۆژنامه‌: به‌بڕوای‌ تۆ ئێستا په‌رله‌مان چ كارێك ده‌كات؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: په‌رله‌مان ئێستا ته‌نیا كاره‌كان به‌ڕێده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ مێژوی‌ په‌رله‌مان‌و روخساری‌ په‌رله‌مان كه‌ ده‌بێت روخسارێكی‌ یاسایی‌ هه‌بێت كارێكی‌ زۆر خراپه‌، له‌سه‌ر په‌رله‌مان قورس ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بڕیاری‌ بدایه‌ (19/5) هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، ئێستا توشی‌ ئه‌م كاره‌ نایاساییانه‌ نه‌ده‌بوه‌، دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر هیچ ئه‌ساسێك نه‌بو، كاتێك خه‌تاكه‌یان كرده‌ ئه‌ستۆی‌ كۆمسیۆن، بێبنه‌مابو، تائێستاش نازانم بۆ هه‌ڵبژاردن دواخرا، كه‌ ئێستا په‌رله‌مانیش توشی‌ ئه‌م كێشانه‌ نه‌ده‌بوه‌وه‌.

رۆژنامه‌: ئایا راگه‌یاندن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێت چی‌ رۆڵێك بگێڕێت؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ ده‌بێت بۆ روماڵكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ بێلایه‌ن، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بێته‌ تاقیكردنه‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌ی‌ كوردی‌، راگه‌یاندن ده‌بێت زانیاریی‌ هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و بزانێت چۆن روماڵی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، له‌ روانگه‌یه‌كی‌ بێلایه‌نییه‌وه‌ بڕوانێته‌ پرۆسه‌كه‌، چونكه‌ راگه‌یاندن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بۆخۆی‌ روماڵی‌ ناكات، به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكی‌ ده‌كات، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ ئامانه‌ته‌وه‌ راستییه‌كان بگه‌یه‌نێته‌ هاوڵاتییان، راگه‌یاندن ده‌توانێت به‌زانیاریی‌ نادروست هاوڵاتییان چه‌واشه‌ بكات.

رۆژنامه‌: به‌بڕوای‌ ئێوه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هیچ توندوتیژییه‌كی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: ئه‌وه‌نده‌ی‌ من خه‌ڵكی‌ كوردستان بناسم، جارێكی‌ دیكه‌ ئاماده‌نابن شه‌ڕی‌ براكوژیی‌ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانیش خه‌ڵك هانبده‌ن، خه‌ڵك ئه‌و كاره‌یان بۆ ناكات‌و هاوڵاتییانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جارێكی دیكه‌ نایانه‌وێت توشی‌ نه‌هامه‌تی‌‌و ده‌ربه‌ده‌ری‌ ببنه‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ شه‌ڕمان حه‌رامكردوه‌، بڕواش ناكه‌م جارێكی دیكه‌ ئه‌و روداوه‌ی‌ ساڵی‌ (2005)ی‌ باره‌گای‌ یه‌كگرتو له‌ شاری‌ هه‌ولێر دوباره‌ ببێته‌وه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، چونكه‌ هاوڵاتییانی‌ كوردستان هۆشیاربونه‌ته‌وه‌‌و ئاماده‌نین له‌سه‌ر قسه‌ی‌ هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست ئه‌م باره‌دۆخه‌ تێك بده‌ن.

رۆژنامه‌: با پرسیارێكی‌ شه‌خسیت لێبكه‌م، به‌ڕێزتان ده‌نگ به‌ چ لیستێك ده‌ده‌ن؟
د.شه‌فیق قه‌زاز: كاتێك مرۆڤ ده‌چێته‌ سه‌ر سندوقی‌ ده‌نگدان، خۆی‌ له‌بیرده‌كات، بۆیه‌ من بڕیارمداوه‌ هه‌ر لیستێك بتوانێت په‌رله‌مانێكی‌ چالاك له‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ كه‌ ئێستا هه‌یه‌، دروستبكات، ده‌نگ به‌ولیسته‌ ده‌ده‌م، چونكه‌ من ده‌نگ به‌كه‌س‌و حیزب ناده‌م، ده‌نگ به‌ به‌رنامه‌ ده‌ده‌م، باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
omed issa
 مرۆڤایه‌تی به‌ هۆی دۆزینه‌وه‌ زانستییه‌کانی مه‌یدانه‌ هه‌مه‌بابه‌ته‌کانی ناوه‌وه‌ی ده‌روون و ده‌ره‌وه‌ی وجودی خۆی چه‌ندین شه‌یتان و مێرده‌ زمه‌ی ئه‌فسانانی کوشتوه‌ و هه‌روا ده‌یانکوژێت. مه‌سعود محه‌مه‌د
نه به ز هه ريري
 خه‌لكی كوردستان به‌گشتی نا به‌لكو به‌شیكی زۆری ئیستاش هه‌مان ئاماده‌یان تیایه‌ كه‌شه‌ری برا كوژی بكه‌نه‌وه‌ ئیستاش ئاماده‌ی سوتانی بارهگكاكانی لیسته‌ پیشكه‌وتوه‌كانیان تیادایه‌ وه‌كو سالی 2005 سه‌یركه‌ن بزانن پاش لیدانی هه‌ر پۆسته‌ریك كاتژمیریكی پی ناچیت لیده‌كریته‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌خه‌لكی ئازادی خوازو پیشكه‌وتو ده‌كه‌ن ئه‌م خه‌لكه‌ رۆژانه‌ بونه‌ته‌ به‌نده‌ی پارته‌كان و وه‌كو رۆبۆت یاریان پیده‌كن له‌به‌رامبه‌ر موچه‌یه‌كی كه‌م ئا ئه‌مه‌یه‌ راستی ئه‌گه‌ر سه‌یریكی شاره‌ بچوكه‌كان بكه‌یت ئه‌جا بۆتان رۆن ده‌بیته‌وه‌ ج كاره‌ساتیكه‌...... خه‌لكی ئیمه‌ توانای راپه‌رینیان تیادا نیه‌ مرۆڤانیكی زۆر كۆنه‌ په‌رست یاری به‌ ئه‌قلی ئه‌م خه‌لكه‌ ده‌كه‌ن ئه‌مانیش چه‌پله‌یان بۆ لیده‌ده‌ن بۆیه‌ تكاده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی دلیان خۆشه‌ به‌وریا بونه‌وه‌ی ئه‌م خه‌لكه‌ كۆیله‌یه‌ با سه‌ردانی مه‌یدانی خه‌لكی بكه‌ن ئه‌وجا بۆیان رون ده‌بیته‌وه‌ چ كاره‌ساتیكه‌
rerraw hawramy
 منیش وه‌كو زۆربه‌ى تاكه‌كانى كوردستان خه‌ون به‌گۆرِانه‌وه‌ ده‌بینم ...وه‌ زۆر متابه‌عه‌ى پرِوپاگه‌نده‌ى لیسته‌كان ده‌كه‌م .. ئه‌وه‌ى تا ئیستا كه‌زۆر سه‌رنجى راِكێشاوم لیستى گۆرِانه‌ به‌ پله‌ى یه‌ك پاشان لیستى چوار حیزبه‌كه‌.به‌لام تارِاده‌یه‌ك من زۆر دڵنیا نیم له‌ قسه‌كانى لیستى چوار حیزبه‌كه‌ چونكه‌ ئه‌زموونى حوكم رِانى هه‌ندیكیانم بینیوه‌ كه‌ زۆر باش نه‌بووه‌ پیم وایه‌ به‌رِیژه‌یه‌كى زۆر ئه‌وان شه‌رِى مانه‌وه‌یان له‌ په‌رِله‌مان ئه‌كه‌ن تاوه‌كو وه‌كو حیزبێك بمیننه‌وه‌و پاره‌كه‌یان نه‌برِێت گومانم هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و چوار حیزبه‌ توناى پاپه‌ندبونیان به‌ به‌ڵێنه‌كانیانه‌وه‌ هه‌بیت.جونكه‌ دوان له‌و حیزبان سه‌ركرده‌كانیان ئێستا خاوه‌نى زۆرترین پاره‌و پولن چه‌ندین دوكانو پارچه‌زه‌ویان هه‌یه‌ هروه‌ها خاوه‌نى پرۆژه‌ى زۆریشن له‌سه‌ر ئاستى سه‌ركرده‌كانیان بۆیه‌ هیچ جیاوازیه‌ك له‌ نێوان ئه‌وان و پارتی و یه‌كێتیدا نابینم بۆیه‌ جارێكیتریش ده‌لێم ئه‌وان له‌به‌ر بچوكیان ته‌نها شه‌رِى مانه‌وه‌ له‌په‌رِله‌مان ده‌كه‌ ئه‌گینا خۆشیان قه‌ناعتیان به‌گۆرِان نیه‌.. ته‌نها لیستێك كه‌ ئیستا زۆر بیرى لێده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌تواناى گۆرِانكارى هه‌بێت لیستى گۆرِانه‌ ئه‌ویش به‌پله‌ى یه‌ك دڵم به‌ سه‌رۆكى لیسته‌كه‌یان خۆشه‌ وه‌ برِواى ته‌واوم پێى هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت گۆرِانكارى بكات.به‌لاَم ته‌نها ئه‌وه‌ى له‌لاى من كه‌مێك جێى نیگه‌رانیه‌ له‌و لیسته‌دا بوونى كومه‌ڵێك كه‌سه‌ كه‌ ده‌ستیان سوره‌ به‌خوێنى خه‌ڵكى كورد ئه‌مه‌ش گومانى تێدانیه‌.به‌لاَم ماده‌م سه‌ركرده‌ میلى گۆرِانى هه‌بێت هیچ كه‌سێك ناتوانیت ئه‌و مه‌یله‌ تێك بدات.چونكه‌ من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا مسعود به‌رزانى مه‌یلى گۆرِان و چاكسازى هه‌بێت ده‌توانێت بیكات وه‌ ئاگاداریشه‌ له‌و هه‌موو دزىو جه‌رده‌یه‌ى كادرو ده‌سته‌كه‌ى له‌ خواره‌وه‌ ده‌یكه‌ن به‌لاَم مادام ...... كار ده‌كات گوێى لێى نیه‌.......... هیوادارم لیستى گۆرِان سه‌ره‌تاى گه‌وره‌ترین شۆرِشى رێنینسانس له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌ كوردستاندا.
داستان عوسمان
 ده‌ست خوَشی‌ له‌ دكتور ئه‌كه‌م دیاره‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بێزار بووه‌ به‌ ده‌ست دوو حیزبی‌ كوَنه‌وه‌ دوو سه‌ركرده‌ی‌ كوَنه‌وه‌ دوو بیركردنه‌وه‌ی‌ كوَنه‌وه‌ كه‌ ده‌ستێكی‌ تێكده‌ریان هه‌بووه‌ له‌ زێر خانی‌ ئابوری‌ كوردستان ده‌ستی‌ تێكده‌ریان هه‌بووه‌ له‌ تێكدانی‌ شیرازه‌ی‌ هه‌موو خێزانێكی‌ كوردستان كوژرانی‌ ده‌ هه‌زار كه‌س له‌ شه‌ڕی‌ ناوخوَ باشترین نموونه‌یه‌ ئه‌بوایه‌ دادگایی‌ بكرانایه‌ نه‌ك خه‌ڵك ده‌نگیان بداتێ‌ له‌گه‌ڵ رێزو سوپاسم بوَ دكتولا شه‌فیق قه‌زاز هیوادارم ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ده‌سه‌لاتان وه‌ك دكتور ئازاو هه‌قانی‌ بن دووباره‌ سوپاس
haras
 dast xoshi la barez dr shafek kazaz akam bo au ra darbrena azazjanay ka esta zorinay karbadastani dasalat nawern amaza baw rastyana bdan wa haz akam awash bo xwenarani malpari sbiey xoshawest run bkamawa ka barez dr shafek pejaweki dlsozi am milataja u hamesh kari krdwa bo sistameki bash bo kurd wa mn xom shajati awa adam ka la kati rawakada la welati britania la london komaki xaliki aw welata glu bargeki zor ko krabwawa bo lekawmawani rawaka balam baho kar grani wlatakani drawsewa naman twani benerenawa bo kurdistan etr awa bo kometay malbandi roshanbery kurdi la london bryari da aw shtana bkat ba para u rawanai kurdistani bkat ja barezjan zor ba xolebwrdana bau garmaya rozana ahat la holakai malband kari akred taku aw shtana bkret ba para u komak bo xalki kurdistan sara ray taman aw bareza zor ba xo leburdwanawa ahat u kari akrd ja estash kareki sar surhenar neja ka azajana u azadana rae xoe barbret dubara das xoshi bo aw bareza u nmunay zor bet lagal rezi be pajanm boy.
aros
 له‌م كات و ساته‌ ناسكه‌دا به‌ره‌و گۆران به‌ره‌و به‌دیهینانی‌ ئامانجه‌ له‌ژووره‌داخراو نراوه‌كان،لێره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ هاولاتی‌ كورد تاكی‌ كورد لیست و لایه‌نه‌كوردیه‌كان هه‌موو ریكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆكان و چاودیرانی‌ هه‌لبژاردن،پیویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موومان و به‌تایبه‌ت لیستی‌ گۆران ئه‌و لیسته‌ی‌ كه‌داخوازی‌ كۆمه‌لانی‌ خه‌لكی‌ هه‌لگرتووه‌و به‌ئاراسته‌ی‌ باشتر كردنی‌ بارو زروفی‌ كوردستان به‌رێوه‌یه‌،بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌م ماوه‌یه‌ی‌ كه‌هیشتا كه‌میكی‌ ماوه‌ بۆكات و ساته‌كانی‌ هه‌لبژاردن ،پیویسته‌ وه‌ك هه‌ر وولاتیكی‌ترله‌ئاستی‌ جیهان و په‌یره‌و كه‌رانی‌ دیموكراسی‌ ئیمه‌ش به‌هه‌موو دنیا به‌جیهان و هه‌موو دوژمنانی‌ گه‌له‌كه‌مانی‌ رابگه‌یه‌نین كه‌ میلله‌تیكین میلله‌تێكی‌ ریفۆرم خوازو دیموكراسین،میلله‌تیكین خاوه‌ن و توانای‌ به‌ریوه‌بردنی‌ هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی‌ دیموكراسین،لیره‌وه‌ ئه‌بیت هه‌موومان راستگۆو راست رووبین و ئه‌وه‌ی‌ ئیمه‌ی‌ به‌م رۆژه‌ گه‌یاندووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك سفر نه‌كریته‌وه‌،راسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان و په‌رله‌مان هیچ نه‌بیت تائه‌مرۆ شتیكیان بۆ به‌ده‌ست هیناوین و ئیمه‌ین ئه‌مرۆ پیویسته‌ هه‌ول بده‌ین به‌شیوه‌یه‌كی‌ باشتر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ریوه‌ به‌رین بۆ به‌دیهینانی‌ ئامانجه‌كانمان دوور له‌هه‌موو توندو تیژی‌و رووبه‌رو بونه‌وه‌یه‌ك،بۆ ئه‌وه‌ی‌ جاریكی‌تر رۆله‌ی‌ ئه‌م گه‌له‌ به‌ده‌ستی‌ رۆله‌كانی‌ خۆی‌ له‌ناو نه‌بریت و ده‌وروبه‌ر مان شاگه‌شكه‌ نه‌بن،لیره‌وه‌ ئه‌لیم پیویسته‌ له‌سه‌ر لیستی‌ گۆران خۆراگرو دانبه‌خۆداگرو سنگ فراوان بن نه‌فه‌س دریژوو به‌و ریگه‌یه‌ی‌ كه‌مه‌به‌سته‌ بۆ به‌دیموكراسی‌ كردنی‌ كۆمه‌لگه‌ی‌ كوردی‌ هه‌نگاو بنین،كه‌ له‌م كاته‌دا ناو زراندن و توندو تیژی‌ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ ئه‌بیت له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌و ئه‌بیته‌ هۆی‌ له‌بار بردنی‌،بۆیه‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌به‌دی‌ هاتووه‌ پیویسته‌ له‌ده‌ست نه‌چیت پیویسته‌ ئه‌ساسیكی‌ پته‌وو به‌هیزی‌ بۆدابنریت،پیویسته‌ هه‌ول بدریت له‌ریگه‌ی‌ هه‌موو لیسته‌كانه‌وه‌ له‌پال بانگه‌شه‌ی‌ هه‌لبژاردن بانگه‌شه‌ی‌ به‌رۆشنبیر كردنی‌ خه‌لك بدریت بۆئه‌وه‌ی‌ توندو تیژی‌ لینه‌كه‌ویته‌وه‌ دواجار خۆزگه‌ به‌رابردوو بخۆین،پیم وایه‌ ئه‌زموونی‌ كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی‌ باش هه‌نگاو ئه‌نیت وه‌ئه‌مه‌شه‌ بووه‌ته‌ هۆی‌ بیزاری‌ و ناره‌حه‌تی‌ دوژمنانی‌ گه‌له‌كه‌مان وه‌بۆیه‌ پیویسته‌ دوژمنانمان بۆ ئه‌مه‌و دوا باش بزانن كه‌ئیمه‌ش میلله‌تیكین و شیاوی‌ هه‌موو شتیكی‌ باشین و ئه‌و رۆژگارانه‌مان تیپه‌راندووه‌ كه‌به‌ویستی‌ ئه‌وان ره‌فتار بكه‌ین،له‌گه‌ل ریزم بۆهه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌وه‌ك سه‌ركرده‌و به‌رپرس له‌پال لیسته‌كه‌ی‌ خۆیدا هه‌نگاو به‌ره‌و ئارامی‌ و پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو هه‌نگاو ئه‌نیت0
shushRaniya
 قسه‌کانی دکتۆر شه‌فیق زۆر ڕاشکاون و ده‌ستخۆشی لێده‌که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌سێکی ئه‌کادیمییه‌ بۆیه‌ ده‌ستخۆسی لێده‌که‌م. به‌ڕاستی به‌جورئه‌ته‌ که‌ له‌ژێر سایه‌ی پارتی ده‌وێرێ ئه‌م قسانه‌ بکات. سه‌رکه‌وتووبی.
Sabah Yassin
 ده‌مه‌وێت پرسیار له‌ کاک مسعود بکه‌م که‌ بۆچی ئه‌م ره‌شنووسی ده‌ستور تێپه‌ڕێنراوه‌ به باش داده‌نیت و ده‌یه‌وێت که‌ خه‌ڵکی کورد ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن؟ هه‌روه‌ها ده‌مه‌ویت ئه‌م چیروکه‌ بۆ کاک شه‌فیق بگیرمه‌وه‌ که‌ له‌ ده‌می باوک بیستووه‌. به‌رزانیه‌کان که‌ له‌سلیمان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌بن. مه‌لا مسته‌فا ده‌یه‌وێت که‌ به‌رزانیه‌کان به‌ کاری حه‌راسه‌تی شه‌و دامه‌زرین. ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و ده‌مه‌ش داوا له‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌که‌ن که‌ یه‌ک له‌ ئه‌شرافه‌کان سلیمان ببیته‌ که‌فیلی تا ئه‌وان به‌ حه‌سحه‌س وه‌رگیرین. مه‌لا مسته‌فاش ده‌چیت لای حه‌مه‌ی ئه‌ورحمان ئاغا و دوای لێده‌کات که‌ کفاله‌تی بکات. به‌ڵام حه‌مه‌ی ئه‌ورحمان ئاغا متمانه‌ به‌ مه‌لا مسته‌فا ناکات. توفیق قه‌زاز که‌ ئه‌و ده‌بێستیته‌وه‌ بۆ خۆ ده‌چیت ئه‌و که‌فاله‌ته‌وه‌ بۆ مه‌لا مسته‌فا ده‌کات. من نازانم ئه‌م هه‌وڵا به‌ ده‌م کاک مسعود یان نیچرڤان به‌رزانی ده‌که‌ویت و چی بیریک له‌ میژووی ئه‌و باوکه‌یان وه‌رده‌گرن که‌ ژیانی چۆن کردوه‌. چۆنکه‌ ئه‌وه‌ که‌ ئه‌مڕ ده‌بیین و ده‌ی بیستم له‌ سه‌ر پارتی و سه‌رکردیه‌تی و راده‌ی سه‌روت و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روتا وایکراوه‌ که‌ له‌ هه‌ندیک ناوچه‌ مرۆڤی کورد حه‌س حه‌سی شه‌وی ئه‌گه‌ر ده‌ست بکه‌ویت که‌ چی دڵی به‌ هیچ خوش نیه‌. جا ئایا ئه‌و وه‌ک ئه‌وه‌ که‌ سه‌روکی پارتی و هه‌ریم له‌ماوه‌ ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی که‌ رابوورد نه‌یتوانی بێت جۆریک له‌ دڵخوشی بۆ خه‌ڵکی حه‌س حه‌س به‌جیگه‌ بگه‌ین، به‌ته‌مای وه‌ک رابه‌ریه‌کی خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تینی له‌ هه‌شت ساڵی داهاتوودا دنیایه‌کی تر ده‌خوڵقینی که‌ له‌مڕۆ باشتر بێت. هه‌ر بۆیه‌ من ئه‌و پیشنیاره‌ بۆ ده‌که‌م که‌ هه‌وڵ بدا به‌راستی له‌ ئیستاوه‌ تا رۆژه‌کانی ده‌نگ دان وه‌ک هه‌وڵیریه‌کان ده‌ڵین 'نیر که‌ر بێت' و نه‌ترسان رێگه‌ له‌ خه‌ل و خه‌ش بگرێت و با ده‌نگ ده‌ران بریار په‌رله‌مان بده‌ن و ئه‌و کاته‌ ، ئه‌و په‌رله‌مان بریار ده‌ستور بدا. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کورد کاک مه‌سعودیان به‌ خزمه‌تکاری ده‌ستور بێنی با ئه‌وان ئه‌و هه‌قی بده‌نی و ئه‌سا به‌ دنیا بڵیت ئیمه‌ وه‌ک به‌رده‌وامی ریگه‌ی به‌زانی له‌ حه‌س حه‌سی و پیشمه‌رگایه‌تیمان هه‌ر بۆ نان نه‌کردوه‌ به‌ڵکو به‌هیواش بووین و هه‌ین که‌ کورد وه‌ک مرۆڤێک له‌ خاکی خۆیدا دڵخۆش بێت. به‌هیوام کاک شه‌فیق ئه‌م وشانه‌ بۆ میژوو به‌ کاک مسعود و نیچیرڤان بگه‌ێنیت.
Hamma Mirwaisi
 مه ن وه کوو کوردیک له ده رووی وڵات زۆر سوپاسه ت ده که م، که ده نگی خوته ت به رز که ردوته وه بۆ پیش که وته نی میله ته که مان، کاتی خوی یارمه تی منه ت دا چوم بۆ ئه مریکا، به داخه وه هه تا ئیستا نه م توانی پاداشی چا کیکه ت بده مه وه. ڵه بیر ت بیت یام نه، کاتی خۆی له تهران – ایران، گوته م مه ن عائدی کاک مسعود برزانی یا کاک ئه دریس برزانی نیم، به ڵام پیش مرگه م ده مه ویت بڕۆم بۆ ئه مریکا بۆ خو ینده ن، به ڵی تنها خوینده ن میله ته ی کورد رزگار ده کا ت له نه زانی هیو ا دارم کورد زانا بیت، مروڤی دلسوز هه ڵ بژیره ن، ده ر چوو بۆ میله ت کاک مسعود وو مام جه‌لال دڵسوزی کورد نین، ته‌نها دڵسوزی خویانه وو بنه ماڵه ی خویانه ن. زۆر سوپاس، جاریکی ته ر دڵسوزی خوته ت بۆ میله تکه ت پیشا ن دا، هیوا دارم مروڤی وه ک تۆمان زۆر بیت، براتان حمه میرویسی ئه مریکا
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ