دیمانه: به‌رزان عه‌لی حه‌مه
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا، دادوه‌رو پسپۆڕی یاسایی‌و ده‌ستوری، جه‌خت له نایاساییبونی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له هیچ وڵاتێكی دیموكراسیدا شتی وا نه‌كراوه، سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌شی كه هه‌ندێ په‌رله‌مانتار به نمونه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌یهێننه‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌وانه هه‌موی نمونه‌ی نایاسایی‌و ناده‌ستورین، من پێم خۆشه یه‌ك نمونه‌م بۆ بهێننه‌وه كه له ده‌وڵه‌تی دیموكراسی‌و یاساییدا ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ كرابێته‌وه".
*چۆن پێشبینی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌یت، پێشبینی ده‌كه‌یت بێ كێشه به‌رێوه‌بچێت؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له روی مه‌بده‌ئه‌وه من ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی راسته‌قینه‌ی دیموكراسی له كوردستاندا ده‌زانم، به‌لاشمه‌وه گرنگ نییه كێ دهیباتهوهو كێش ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره بڕیارماندا به شێوه‌یه‌كی عاقڵانه بیربكه‌ینه‌وه‌و له‌و بیركردنه‌وه عاتفییهی كه له (1992)دا تێی كه‌وتبوین یان به‌سه‌رماندا فه‌رزكراو ناچاربوین هه‌مومان بچینه یه‌ك به‌ره‌وه.
دیاره له هه‌ڵبژاردنی (1992) وێنه‌یه‌كی جیاوازمان پیشاندا له‌چاو ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م جاربو هه‌ڵبژاردنمان ده‌كرد، به‌ڵام له ساڵی (2005)دا كه به‌حاڵ لیستی جیاوازی تێدابو كه یه‌ك لیست بو، روداوی نه‌خوازراومان بینی، بۆیه به‌بۆچونی من ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و گومانه بڕه‌وێنینه‌وه كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه، هیچ چاره‌یه‌كمان نییه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت پرۆسه‌یه‌كی جوان به‌ڕێوه ببه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوسۆزیو پشتیوانییه‌ی كه تائێستا له هه‌ندێ وڵاتی ده‌ره‌كییه‌وه بۆ ئێمه هه‌یه به‌رده‌وام بێت.
*كه‌واته ئه‌گه‌ر وانه‌كرێت ئه‌و پشتیوانییه ده‌ره‌كییه ده‌بڕرێت؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: بێگومان ده‌شێت ئه‌و بهرهوخواربونهوهی هێڵی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه رابگرین‌و چیتر نه‌یه‌ڵین له‌وه زیاتر به‌ره‌و خوار بڕوات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌توانین ئاراسته‌كه‌ی بگۆڕین، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرین بڕوات ئه‌وا كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌و پشتیوانیه، خۆ مه‌رج نییه هه‌ر یه‌كسه‌رو دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بڕیار بده‌ن وازمان لێ بێنن، به‌ڵكو ئه‌وان چاودێرییه‌كی وردی ئه‌و پرۆسه‌یه دهكهنو خاڵه نیگه‌تیڤه‌كان ههڵدهگرنو بۆنه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌بیانو بۆ راگرتنی پشتیوانیهكهیان.
*به‌ڵام چاودێرێكی زۆر هه‌یه به‌سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئایا سه‌رباری ئه‌مانه‌ش پێشبینی خروقات‌و لادان ناكه‌یت له پرۆسه‌كه‌دا؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: به‌ڕاستی چاو‌دێر گرنگه، به‌تایبه‌ت چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، چونكه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا حساباتی زیاتر بۆ چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواجار بڕیاری ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌خاوێنی به‌ڕێوه بچێت یان نا، به‌ده‌ست چاودێره‌كان نییه، چاودێره‌كان ته‌داخول له‌پرۆسه‌كه‌دا ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان ته‌نیا چاودێرنو راپۆرتی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش بونی چاودێره‌كان فشارێكی مه‌عنه‌وییه، به‌ڵام دواجار بڕیاری باش به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نه‌كانی كێبڕكێ‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
*تۆ پسپۆڕیت له‌بواری دهستوریو یاساییدا، وه‌ك بینیمان په‌رله‌مان واده‌ی یاساییه‌كه‌ی به‌سه‌رچو خۆی ته‌مه‌نی خۆی درێژكرده‌وه، كه‌چی به‌م حاڵه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕێنێت، ئایا ئه‌مه یاساییه؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: له‌ڕوی یاساییه‌وه له هیچ شوێنێكدا نییه په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه، ئه‌و نمونانه‌شی كه ده‌یهێننه‌وه ئه‌وانه هه‌موی نمونه‌ی نایاسایی‌و ناده‌ستورین، من پێم خۆشه یه‌ك نمونه‌م بۆ بهێننه‌وه كه له ده‌وڵه‌تی دیموكراسی‌و یاساییدا ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژ كرابێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه یه‌كێك له بنه‌ماكانی دیموكراسی، هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، كاتێك ده‌نگده‌ران ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌زانن بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌ڵیانده‌بژێرن، له راستیدا گه‌ل خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی پراكتیزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێ ناكرێت دێت نوێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌م نوێنه‌رانه نوێنه‌ری گه‌لن، واته گه‌ل موهكیله، موه‌كیل ده‌توانێت ماوه‌ی نوێنه‌ره‌كانی درێژ بكاته‌وه، به‌ڵام نوێنه‌ر ناتوانێت ماوه‌ی خۆی درێژ بكاته‌وه، وه‌كو ئه‌وه وایه تۆ په‌یماننامه‌یه‌ك بۆ من بكه‌یته‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێك‌و بمكه‌یت به نوێنه‌ری خۆت، كه ساڵه‌كه ته‌واو بو خۆم بچم نوێنه‌رایه‌تییه‌كه بۆ خۆم تازه بكه‌مه‌وه، تۆ ده‌توانیت بۆم تازه بكه‌یته‌وه، به‌ڵام خۆم چۆن ده‌توانم تازه‌ی بكه‌مه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش تازه‌كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، پێی ده‌وترێت عه‌قدی وهكالهیه، له‌به‌ر ئه‌وه به كۆتایی هاتنی واده‌كه هیچ به‌هانه‌یه‌كی یاسایی نییه.
ئه‌گه‌ر له‌دوای (19/5)وه كه نه‌مانتوانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ینه‌وه، په‌رله‌مانمان ههڵبوهشاندایهتهوهو بێ په‌رله‌مان بوینایه زۆر باشتربو له‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه به‌بێ بنه‌مای یاسایی، زۆر ئاساییه كه په‌رله‌مانمان نه‌بێت، زۆر وڵات هه‌یه هه‌ر په‌رله‌مانی نییه، ئه‌و هه‌ركاتێك پێی خۆشبو هه‌ڵبژاردن بكات‌و هه‌ركاتێكیش پێی خۆش بو نه‌یكات، ئه‌و رۆشنبیرییه دیموكراتییه‌ته دروست نابێت، ئه‌گه‌ر له ساڵی (1992)وه هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنمان بكردایه، ده‌یكرده چوار تا پێنج خولی هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته ئه‌وه‌مان بكردایه ئێستا جیلێكی هه‌ڵبژاردنمان بۆ دروست ده‌بو كه له سایه‌ی هه‌ڵبژاردندا گه‌وره ده‌بو، له‌م كاته‌شدا ئه‌و جیله هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێكی قبوڵ نه‌ده‌بو جگه له ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ڵبژێردراو، به‌ڵام كاتێك تۆ ته‌جاوزی كاتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌یت، ئه‌وه دیموكراتی له راسته‌قینه‌وه ده‌بێته دیموكراتییه‌تێكی (مونحا) واته پیاوهتیو به‌خشینه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌د ساڵ به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بیت نه‌وه‌ی دیموكراتی‌و رۆشنبیری دیموكراتیت بۆ دروست نابێت، واته به‌مشێوه‌یه‌ی كه ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا كه‌ی پێی خۆش بو هه‌ڵبژاردن بكاته‌وه، ئه‌وا به سه‌د ساڵی دیكه‌یش نه‌وه‌ی دیموكراتی دروست نابێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه ئه‌وكاته حاكمه‌كان كه واده‌یان ته‌واو بو به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێیان بڵێ خۆیان ده‌ست له كورسییه‌كان به‌ر ده‌ده‌ن، چونكه له‌و جۆره وڵاتانه هه‌ر له باخچه‌ی ساوایان‌و قوتابخانه‌وه تاكو ده‌رچونی له زانكۆ، ئه‌وان فێری ئه‌مجۆره كلتوره دهكرێنو له‌گه‌ڵی گه‌وره بون، بۆیه تۆ ده‌بینیت له وڵاتانی ئه‌وروپادا پێیان سه‌یره، كه حاكمێك به هه‌ڵبژاردن نه‌هاتبێت، چونكه پێشبینی شتێكی دیكه ناكه‌ن جگه له هه‌ڵبژاردن.
*زیانی ئه‌مجۆره درێژكردنه‌وه وه‌ك جه‌نابت ده‌یڵێیت (نایاساییه) چییه؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: زیانه‌كانی له هه‌مو بوارهكاندایه، هه‌ڵبژاردن كه ده‌كرێت ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و بێ ته‌زویر بێت، به‌ڵام له‌مه مه‌ترسیدارتر ته‌جاوزی رۆژی هه‌ڵبژاردنه، واته به‌لای منه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌زویر بكرایه ئێشتا من هه‌ر ئه‌وه‌م به‌لاوه مه‌ترسیدارتره، كه واده‌ی په‌رله‌مان له (19/5)دا ته‌واو بو ته‌مه‌نه‌كه‌ی تازه‌كرایه‌وه، هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ته‌زویر بێت كێشه نییه به‌مه‌رجێك هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ی خۆیداو چوار ساڵ جارێك دوباره بكرێته‌وه.
*تۆ باسی وه‌كیل‌و موهكیلت كرد، ئه‌گه‌ر وه‌كیله‌كه ئه‌مه‌ی كرد، موه‌كیل ده‌بێت چی بكات‌و رۆڵی چی ده‌بێت لێره‌دا؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: گه‌ل كۆمه‌ڵێك رێگای له به‌رده‌ستدایه، گه‌ل ده‌بێت ناڕه‌زایی پیشان بدات‌و ناڕه‌زاییه‌كانیش جۆراوجۆرن، گرنگترین شتیش ئه‌وه‌یه، كه تۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سزای ئه‌مجۆره لایه‌نانه بده‌یت، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به وشیاری خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، وه‌كو وتم له‌مجۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌دا كه هه‌ركاتێك پێیان خۆش بو هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، رۆشنبیری‌و كلتوری هه‌ڵبژاردن دروست نابێت‌و وشیاری تاكیش دروست نابێت، ئه‌و پێیوایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هی ئه‌وه‌و هه‌تا دنیا دنیاشه تاپۆیه له‌سه‌ر ئه‌و، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی لێره‌دا خودی پرۆسه‌ی دیموكراتیشی به گه‌مه‌یه‌ك دێته به‌رچاو ده‌ڵێت: بچم‌و نه‌چم ده‌نگی من دراوه‌و ده‌بێت كێ سه‌ركه‌وێت له‌پێشه‌وه ده‌ست نیشانكراوه.
*تۆ پێتوانیه كار بۆ ئه‌م ئاراسته‌یه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونی خه‌ڵك له‌مجۆره گهمهكردنهدا به‌مشێوه‌یه بێت؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: بێگومان هه‌ر خودی ئه‌نجامنه‌دانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا، خۆی له‌خۆیدا كاركردنێكه بۆ ئه‌وه جا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، چونكه تۆ له ماوه‌ی بیست ساڵدا نه‌تهێشت ئه‌و كه‌لتورو ئه‌و نه‌وه‌یه دروست بێت، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌یه، بۆیه پێویسته كار له‌سه‌ر وشیاركردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بكرێت، من پێموایه ئه‌گه‌ر به‌م شكڵ‌و شێوه‌یه‌ش نه‌بێت كه ئێمه باسمان كرد، به‌ڵام له‌وانه‌یه جیاواز بێت‌و بتوانن گوزارشت له ئیراده‌ی خۆیان بكهنو راست‌و هه‌ڵه له یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه.
*سه‌رباری ئه‌مه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستا كه له هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندایه، پێتوایه ئه‌م كاره‌ی پێدهكرێتو ئه‌و ده‌ستوره تێده‌په‌ڕێنرێت؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: كه ده‌ڵێین درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بنه‌مای یاسایی نییه، كه‌واته به هیچ شێوه‌یه‌ك وجودی نه‌ماوه‌و له ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆیدا كار ده‌كات، كه‌واته ناتوانێت هیچ كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك بكات، ئه‌نجامدانی هه‌ر یاسایه‌ك به‌یاسای بودجه‌شه‌وه به‌ڕای من بنه‌مای یاسایی نییه، چونكه ئیتر ئه‌م شته له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌تی، به‌ڵام كه ته‌مه‌نی په‌رله‌مانه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك ده‌ستور بدات، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش جێگه‌ی پرسیاره، بۆچی په‌رله‌مانی عێراق كه یه‌كه‌م ئهزمونیشیان بو له دوای روخان، توانییان له ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌مدا ده‌ستوری خۆیان دابنێن‌و بیخه‌نه راپرسییه‌وه، بۆچی په‌رله‌مانی كوردستان چوار ساڵه ئه‌مه‌ی خهواندوهو ئێستا ده‌یه‌وێت تێیپه‌ڕێنێت، تۆ كه هه‌ژده ساڵه ده‌ستورت نییه، به‌م مانگه چی ده‌بێت؟ ئه‌و میكانیزمهشی كه دایان ناوه‌و ده‌ڵێن ده‌بێت بخرێته راپرسییه‌وه، پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ رۆحی ده‌ستوری عێراقی، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده هه‌زار پێشنیازه‌ش كه خۆیان ده‌ڵێن وه‌رمان گرتوه‌و سودمان لێ بینیوه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شته بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه گرفتی بنه‌ڕه‌تی بون له پرۆژه‌كه‌دا، له پرۆژه‌كه‌دا هه‌رماوه‌و من وه‌ك كه‌سێك كه له‌سه‌ر پرۆژه‌كه قسه‌م كردوه‌و پرۆژهیهكیشم له‌سه‌ر داناوه، ئه‌وه‌م باس كردوه، وه‌ك شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ههرێمو ده‌سه‌ڵاته زۆره‌كانی بهڕێَز سه‌رۆكی ههرێمو تێكچونی باڵانس له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و هتد، له‌وانه‌یه هه‌ندێ شتی لاوه‌كییان چاره‌سه‌ر كردبێت، به‌ڵام زۆرشت چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و ئه‌م ده‌ستوره ناتوانێت دیموكراتی له كوردستاندا به‌دی بهێنێت، نمونه‌شمان بۆ ئه‌م جۆره ده‌ستوره فه‌ره‌نسایه، كاتێك (جه‌نه‌راڵ دیگۆل) بۆ تموحی شه‌خسی خۆی له‌مجۆره ده‌ستوره‌ی داتاشیو تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یری له‌نێوان بنه‌ماكانی سیستمی پهرلهمانیو بنه‌ماكانی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام فه‌ره‌نسا پێویستی به جۆره كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز بو بۆیه جه‌نه‌راڵ دیگۆلیان هێناو ئه‌ویش وتی: به مه‌رجێك دێم كه ده‌ستورێك دابنێم به ئاره‌زوی خۆم بێت‌و به‌قه‌د ئاستی تموحی خۆم بێت، ئه‌وه‌بو ئه‌و ده‌ستوره‌ی دانا كه له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا نوسرابو ده‌ستوری (جه‌نه‌راڵ دیگۆل)، كه دواجار مه‌به‌ستی بو تموحه شه‌خسییه‌كانی خۆی له‌و ده‌ستوره‌دا جێ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌بو ئه‌م ده‌ستوره نه‌یتوانی دیموكراسی به‌دی بهێنێت.
*به‌ڵام له فه‌ره‌نسا ئه‌گه‌ر ده‌ستور بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌نه‌راڵ دیگۆل وابوه، ئه‌ی له كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێ وایه؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: مه‌به‌ستم له‌وه‌یه كه ئه‌م نمونه‌یه‌ی كه باسمان كرد رێك نمونه‌یه‌كه له ده‌ستوری فه‌ره‌نسی، من نامه‌وێت ناوی كه‌س بهێنم، به‌ڵام ده‌ڵێم ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌ستوره داتاشن بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو. هیواداریشین سه‌رۆكی هه‌رێم له ئاستی مێژویدا بێت‌و نه‌یه‌ڵن به‌ناوی ئه‌وه‌وه شتێكی وا دابتاشرێتو خۆیان بكه‌ن به جۆرج واشنتنو هه‌تا هه‌تایه له دڵ‌و ده‌رونی ئێمه‌دا بمێننه‌وه، خۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م پرۆژه‌یه‌یان داناوه لیژنه‌یه‌كن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێكهێنراون، ئه‌م لیژنه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر خۆی كردبێتیو ته‌وجیهی بۆ نه‌هاتبێت، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لیژنانه عه‌قڵییه‌تی دیموكراتییان نییه، به‌ڵام دیاریشه له‌لایه‌ن ئه‌و شوێنانهوهیه كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێكده‌هێنن.
*واته تۆ بایكۆتی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كه‌یت؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: من ده‌ڵێم جارێك په‌رله‌مان سه‌ڵاحییه‌تی بڕیاردانی له‌سه‌ر ده‌ستورو هیچ پرۆژه‌یه‌كی یاسایی نییه، ده‌رچونیش له‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسایه، ده‌رچون له یاساش لادانه له سیستمی دیموكراتی، ئه‌و براده‌رانه ده‌ڵێن ئێمه عورفێكمان هه‌یه له (1996)، جارێك عورف نابێت پێچه‌وانه‌ی یاسا بێت، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش كه په‌رله‌مانی تێدا تازه كرایه‌وه، ئه‌مرێكی واقیع بو كه رێگربو له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێوانه‌كردنی شتێك كه له‌سه‌ر خیلافی قیاس بو، حوكمی باتڵ وه‌رده‌گرێت، بۆیه هیچ پاساوێك نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان.
موناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه با ده‌ستورمان ههبێتو موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێكه كه مانای نییه، چونكه ئێمه له قوفڵه‌وه كوژاندوماننهتهوه، نوێنه‌رایه‌تی كۆتوبه‌نده به مه‌رجی كاتهوهو له هیچ شوێنێكی دنیادا په‌رله‌مانی ته‌صریفی ئه‌عمال نییه، حكومه‌تی ته‌صریفی ئه‌عمال هه‌یه، به‌ڵام په‌رله‌مان نییه.
*قسه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستوره تێپه‌ڕێندرا، هه‌ر له هه‌مان رۆژی هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانو سه‌رۆكی هه‌رێمیدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ویش بكرێت، ئه‌ی ئه‌مه تا چه‌نده یاساییه‌و زه‌مینه له‌باره بۆی؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: هه‌ر مهنتقییهنو به یاسایش ئه‌وه نابێت كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ههرێمو پهرلهمانو ده‌ستور بكرێنه یه‌ك رۆژه‌وه، چونكه ده‌ستور بریتییه له یاسای بنهڕهتیو ده‌سه‌ڵاتێك دای ده‌مه‌زرێنێت، كه بریتییه له ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زرێنه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زرێنه‌ر كه بریتییه له گه‌ل، باڵاتره له هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته دامه‌زراوه‌كه (دادوهریو یاسادانان‌و جێبه‌جێ كردن) ئه‌م سێ ده‌سه‌ڵاته‌ش كه حوكمڕانیمان ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراون به گوێره‌ی ده‌ستورو ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زرێنه‌ر دایمه‌زراندون، بۆیه هه‌ر به مه‌نتقیش نابێت هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زرێنه‌رو ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراو بكه‌ونه یه‌ك رۆژه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ههرێمو په‌رله‌مان كارێكه‌و ده‌ستوریش كارێكی دیكه‌یه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م دو هه‌ڵبژاردنه له دو كاتی جیاوازه‌وه بكرێت.
*ئایا پێكهاته‌ی ئه‌و ده‌ستوره به‌مشێوه‌ی ئێستای تا چه‌نده كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وتی هه‌ڵبژاردن، بۆ نمونه موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌و كهموكورتییانهوه بكرێت كه هه‌ر لایه‌نێك پێیوایه تێیدایه، بۆ نمونه ئیسلامییه‌كان بۆ مه‌سه‌له‌ی ئیسلام‌و ئاشورییه‌كان له مه‌سه‌له‌ی ناوهكایاندا له‌گه‌ڵ كلدانییه‌كان؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: ئه‌وه‌ش هۆكارێكه، به‌ڵام ده‌ستور بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان تاكهكانو ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی كه تۆ ده‌یكه‌یت، قسه‌ی سیاسین‌و ده‌شێت هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بۆ خۆی پاساوێكی بۆ بهێنێته‌وه، سیاسی بۆ مه‌به‌ستێكی پێشوه‌ختی دیاریكراوی خۆی ده‌یكات‌و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیش هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی كورت بینه، به‌ڵام ده‌ستور بۆ داهاتوه‌و بۆ چه‌ندین نه‌وه‌یه، بۆیه پێویست ده‌كات سیاسییه‌كانمان له ئاستی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌كتیكیه كاتییه‌كانیان باڵاتربنو هه‌مویان هه‌وڵی دروستكردنی ده‌ستورێك بده‌ن، كه ئه‌م وڵاته بخاته سه‌ر سكه‌ی دیموكراتی، به‌ڵام بێ گومان ئه‌و قسانه‌ی ئێوه‌ش جۆرێكن له كاریگه‌ریی.
*ئه‌ی تا چه‌نده خه‌ڵك وشیاره له به‌رامبه‌ر ئه‌م كهموكورتییانهدا؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: به‌ڕای من خه‌ڵك وشیار نییه، نه‌ك هه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌ڵكو راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور له زۆر كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتودا نه‌بێت سه‌ركه‌وتو نییه، ئه‌و میلله‌ته‌ی كه زۆر نمونه‌ی پێ ده‌هێنرێته‌وه كه راپرسی تێدا سه‌ركه‌وتوه سویسرایه، به‌ڵام سویسرا دو سه‌د، سێ سه‌د ساڵه دیموكراسییه، به‌ڵام به‌ڕاستی گه‌لانی رۆژهه‌ڵات به‌گشتی خه‌ڵك تیایدا وشیار نییه.
*پێتوایه ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی كه به‌ڕێوه‌یه له ئاستی داواكاری خه‌ڵكدا ده‌بێت؟
د.له‌تیف شێخ مسته‌فا: به‌لای منه‌وه گرنگ نییه هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌زویری تێدا ده‌كرێت یان نا، راسته ئه‌مه‌ش گرنگه‌و مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه ته‌زویر بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگتره ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه له‌كاتی خۆیدا، چونكه به چه‌ند ساڵێك ده‌گه‌ینه سه‌ر سكه‌ی دیموكراسی.