دیمانه‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین




Tuesday, July 7, 2009
 
     

دیمانه‌: به‌رزان عه‌لی حه‌مه‌
جیاواز له‌بیروبۆچونی سۆزداری‌و كاریگه‌ریی میدیاییه‌كان‌و تێإوانینی سه‌رپێییانه‌، ئه‌و له‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستییانه‌وه‌، پێیوایه‌ سیستمی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌گۆڕان هه‌یه‌و ئه‌و گۆڕانه‌ش به‌ زه‌روره‌تی ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و روئیای پیاوه‌ سیاسییه‌كان ده‌زانێت له‌ ناوچه‌كه‌دا، یوسف محه‌مه‌د مامۆستا له‌كۆلێژی رامیاریی زانكۆی سلێمانی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ بۆ دوا دێڕی قسه‌كانی، باس له‌گرنگی گۆڕان ده‌كات‌و له‌دوا دێڕی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌شدا به‌یه‌قینێكه‌وه‌ ده‌ڵێت "گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، گۆڕانێكه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین".
له‌باره‌ی گرنگی گۆڕان‌و ئامانجه‌كان له‌دروشمی گۆڕان‌و چه‌ندین باسی دیكه‌ی نزیك له‌ باسی گۆڕان، ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ‌ یوسف محه‌مه‌د پسپۆڕی سیاسی‌و مامۆستا له‌زانكۆی سلێمانی سازدا.

*مامۆستا به‌ بۆچونی به‌ڕێزت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه‌ له‌پێشمانه‌ چی ده‌گۆڕێت، هه‌ڕه‌می ئیداریی حكومه‌ت یان فیكر‌و روئیای مرۆڤه‌كان به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌؟
مامۆستا یوسف: زۆر سه‌خته‌ ئێستا  پێشبینی داهاتوبكه‌ین‌و باسی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ گۆڕان له‌داهاتودا چۆن ده‌بێت، به‌ڵام هێنده‌ ده‌توانین كه‌ بڵێین به‌هۆی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌یه‌، له‌كوردستاندا جوڵه‌یه‌ك دروستده‌بێت‌و په‌رله‌مانێك دروستده‌بێت كه‌ په‌رله‌مانێكی گوێگر نییه‌، لانیكه‌م ئه‌و په‌رله‌مانه‌ په‌رله‌مانێك ده‌بێت كه‌ له‌سه‌ر زۆر شت هه‌ڵده‌داتێ‌، یان ده‌توانین بڵێین هێزێكی سیاسی دروستده‌بێت كه‌ به‌ئاسانی ده‌سته‌مۆ ناكرێت، ئه‌م هێزه‌ سیاسییه‌ ئه‌گه‌ر خۆشی بیه‌وێت ده‌سته‌مۆبێت، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه‌ به‌رزیكردوه‌ته‌وه‌ نایه‌ڵێت ده‌سته‌مۆبێت، چونكه‌ وجودی ئه‌و هێزه‌ سیاسییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك بانگه‌شه‌یه‌ كه‌ جیای ده‌كاته‌وه‌ له‌هێزه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی مه‌یدانه‌كه‌، ئه‌م هێزه‌ش كه‌ دروستبوه‌ سودی له‌ ژێرخانێكی دورودرێژ بینیوه‌، ره‌نگه‌ به‌شێك له‌ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رۆڵیان تیا بینیبێت، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ رۆڵی تیابینیوه‌، سلبیاته‌كانی خودی ده‌سه‌ڵات رۆڵی تیا بینیوه‌‌و ..تاد، ئێستا ئه‌م هێزه‌ هاتوه‌ ده‌یه‌وێت ئاراسته‌ی ئه‌م روئیایه‌ بكات، بۆیه‌ ئه‌م هێزه‌ش ده‌بێت جوڵاوبێت له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا، وه‌كو هێزه‌كانی دیكه‌ نییه‌ كه‌ شه‌رعییه‌تیان له‌ هێزی چه‌كداری‌و پاره‌و ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتوه‌.

*واته‌ پێتوایه‌ ئه‌م هێزه‌ ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و واقیعه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستانی تێدایه‌؟
یوسف محه‌مه‌د: ئه‌م هێزه‌ ماوه‌یه‌كی دورودرێژه‌ له‌دروست بوندایه‌، ئێستا ئه‌م هێزه‌ی كه‌ خۆی به‌شێكه‌ بونیادی ئه‌م ژێرخانه‌، دێت ئاراسته‌ی ئه‌م ژێرخانه‌ ده‌كات‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی لێدروستده‌كات، مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌ش به‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ هێزی لێوه‌رگرتوه‌، ئه‌و ئه‌زمه‌یه‌ی كه‌ ئێستا یه‌كێتی تێدایه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ته‌ی نه‌ماوه‌ كه‌ له‌كاتی دروستبونیدا هه‌یبو.

*باسی ئه‌وه‌ت كرد كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌جولییه‌ك دروستبوه‌، ئایا له‌دورڕۆژدا ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه‌ له‌ خواستی خه‌ڵك لایدا، گه‌ل ده‌توانێت سزای بدات؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌دڵنیاییه‌وه‌ گه‌ل ده‌بێت سزای هه‌مو لایه‌نێك بدات كه‌ له‌پرۆگرام‌و به‌رنامه‌ی خۆ لاده‌دات‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ جێبه‌جێ‌ ناكات كه‌ به‌خه‌ڵكی داوه‌، لانیكه‌م گه‌ل ده‌توانێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا ده‌نگی پێنه‌دات، ئه‌م هێزه‌ی كه‌ ئێستا دروستبوه‌ ته‌ماحی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و مافی خۆشیه‌تی، به‌ڵام ته‌نیا به‌وه‌ ده‌توانێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه‌ی خۆی بمێنێته‌وه‌ له‌په‌رله‌مانی داهاتودا‌و ئه‌و جموجوڵه‌ی كه‌ ئێستا دروستیكردوه‌، بتوانێت زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رێت، به‌دڵنیاییشه‌وه‌ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بو به‌كۆپییه‌ك له‌ هێزه‌كانی دیكه‌، ئه‌وا خۆی مه‌حكوم ده‌كات به‌فه‌شه‌ل، وا پێشبینیده‌كرێت كه‌ ئه‌م هێزه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ئێمه‌ هه‌ڵبژاردنی زۆرمان له‌پێشه‌، ئه‌م هێزه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌مانه‌دا به‌رده‌وام بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی فراوان بكات‌و ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ به‌و عه‌جولییه‌ی خۆی بمێنێته‌وه‌.

*واته‌، عه‌جولبونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی هه‌یكه‌لی دیموكراسییانه‌ی ئه‌و هێزه‌ نیشانده‌دات؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌دڵنیاییه‌وه‌ دیموكراسی پێویستی به‌ عه‌جولی هه‌یه‌، پێویستی به‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌وه‌ستیت، ئه‌زانی له‌سیستمی دیموكراسیدا هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان میكرۆسكۆبیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات داناوه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بچوكترین هه‌ڵه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان لێی گه‌وره‌ بكه‌ن‌و خه‌ڵكی پێ بێننه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروستبكه‌ن‌و خه‌ڵكه‌كه‌ به‌لای خۆیدا رابكێشێت‌و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت‌و بچێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

*واته‌ ئێستا هێزێك دروستبوه‌ كه‌ گه‌ل ئه‌و هێزه‌ به‌هی خۆی دابنێت نه‌ك  ئه‌و هێزه‌ گه‌ل به‌هی خۆی بزانێت؟ به‌نمونه‌ روئیای هه‌ردو حیزبه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ی ئێستا به‌جۆرێكه‌ كه‌ سه‌رتاپای كوردستان هی ئه‌وانه‌!
یوسف محه‌مه‌د: مادام هێزێك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نییه‌و پێویستی به‌ گه‌له‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كه‌واته‌ ئێستا گه‌ل خاوه‌نی ئه‌م هێزه‌یه‌، به‌ڵام پێویسته‌ گه‌ل به‌و خاوه‌ندارییه‌ی خۆی بمێنێته‌وه‌.

*مامۆستا ئه‌م جموجوڵه‌ی كه‌ ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌تی، نه‌ده‌بو هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ سلوكی ده‌سه‌ڵات به‌م چه‌شنه‌ بێت؟ بۆچی ئێستا ده‌توانێت به‌م شێوه‌یه‌ چالاك بێت‌و دوای هه‌ڵبژاردن وا نامێنێت؟
یوسف محه‌مه‌د: ئه‌مه‌ رێك له‌سلوكی خوێندكاری ته‌مه‌ڵ‌ ده‌چێت كه‌ ته‌نیا له‌شه‌وی تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌عیده‌كات، به‌ڕاستی ئه‌م هێزه‌ش كه‌ خانو تاپۆده‌كه‌ن‌و عه‌رزه‌ ده‌به‌خشنه‌وه‌و جاده‌ قیرتاو ده‌كه‌ن له‌و خوێندكاره‌ ته‌مه‌ڵه‌ ده‌چن.

*ئایا له‌جیهاندا نمونه‌ی رژێمی له‌م جۆره‌مان هه‌یه‌؟ یان تاچه‌ند به‌م كارانه‌ی هه‌ڵاوسانی سیاسی‌و ئابوری‌و ئه‌خلاقی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردوه‌؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌دڵنیاییه‌وه‌ زه‌ره‌ری‌ داوه‌، لایه‌نه‌ خزمه‌ت گوزارییه‌كه‌ی شتێكی ته‌ندروسته‌، به‌ڵام پێویسته‌ گه‌ل وا له‌ده‌سه‌ڵات بكات كه‌ به‌رده‌وام سه‌عی بكات، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ گه‌ل هه‌میشه‌ هێلكه‌كانی خۆی نه‌كاته‌ سه‌به‌ته‌یه‌كی دیاریی كراوه‌وه‌، با سه‌یری هێزه‌كانی دیكه‌ بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی ده‌نگی پێده‌دات لێی بێده‌نگ نه‌بێت. له‌دنیادا هه‌رده‌سه‌ڵاتێك ئه‌و كاته‌شی كه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و كاتێك شتێك ده‌كات به‌زیانی خه‌ڵك‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل ره‌چاو ناكات، كاتێك كه‌ به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ‌ ناكات، گه‌ل دێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و ده‌یڕوخێنێت.

*واته‌ حكومه‌ت كرێگرته‌ی گه‌له‌و ده‌بێت گه‌ل له‌به‌رامبه‌ریدا بێده‌نگ نه‌بێت؟
یوسف محه‌مه‌د: ئاخر تائێستا ئه‌م مانایه‌ له‌لای ئێمه‌ نه‌چه‌سپاوه‌، گه‌ل نابێت به‌خشنده‌ بێت به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌سڵی فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسی بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ گه‌ل خۆی ده‌سه‌ڵاتداره‌، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن جیاوازه‌ له‌ موبایه‌عه‌كردن، واته‌ به‌رده‌وام خه‌ڵك بێت‌و به‌یعه‌ت تازه‌ بكاته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ڵاتێكی سیاسی، هه‌ڵبژاردن واته‌ كۆمه‌ڵێك شتت له‌به‌رده‌ستدایه‌و خۆت هه‌ڵیده‌بژێریت.

*من ئه‌م پرسیاره‌م زۆر دوباره‌كردوه‌ته‌وه‌و حه‌زده‌كه‌م له‌تۆشی بپرسم، ئایا بۆچی كاتێك ده‌سه‌ڵاتی كوردی كارێكی گه‌رچی بچوكیش بێت بكات، منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌كات‌و واده‌زانێت له‌كاسه‌ی خۆی نانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌دات؟
یوسف محه‌مه‌د: له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ل هه‌ست به‌ ئه‌رك‌و مافه‌كانیان ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڵاتییان هه‌ست به‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ خۆیان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڵاتییان لێپرسینه‌وه‌ ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئه‌و كاته‌ی كه‌ گه‌ل به‌رده‌وام به‌یعه‌ت تازه‌ده‌كاته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ڵاتێكی سیاسی، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بێمنه‌ت بێت به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل، ئه‌و كاته‌ی كه‌ خه‌ڵك ناتوانێت به‌باشترین شێوه‌ نوێنه‌ره‌كانی خۆی هه‌ڵبژێرێت، په‌رله‌مانێك دروستده‌بێت كه‌ ده‌سه‌ڵات دایناوه‌و په‌رله‌مانتارانیش ده‌بنه‌ نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات، وه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ جێبه‌جێكه‌ری پڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسین به‌سه‌ر گه‌له‌وه‌، باشترین نمونه‌ش تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوره‌.
ئێستا خه‌ریكه‌ به‌ته‌واوه‌تی هاوكێشه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌، گه‌شه‌كردنی دیموكراسی ده‌بینین له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، من له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و موفه‌كیرو فه‌یله‌سوفانه‌دا نیم كه‌ ره‌خنه‌ له‌وه‌ ده‌گرن بڵێیت له‌عێراقدا دیموكراسی گه‌شه‌یكردوه‌، به‌ڕاستی من پێموایه‌ دیموكراسیی له‌خواروی عێراقدا گه‌شه‌یكردوه‌، ئیتر ئه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وه‌ واده‌كات دیدی به‌رامبه‌ر به‌من چۆن بێت، من گوێم له‌به‌ڕێز نێچیره‌ڤان بارزانی بو كه‌ له‌دوای گه‌إاندنه‌وه‌ی له‌سه‌فه‌رێكدا وتی ئه‌وه‌ی له‌كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌نگ‌و قورسایی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی واده‌بینی كه‌ میدیای كوردی ئه‌و شتانه‌ بڵاونه‌كاته‌وه‌، میدیای كوردی به‌رپرس نییه‌ له‌وه‌ی تۆ ناشرینیت، به‌ڵكو خۆت ناشرینیت.

*واته‌ ده‌ته‌وێت بڵێیت به‌رپرسانی كورد ده‌یانه‌وێت میدیای كوردی په‌رده‌پۆشی كه‌موكورتییه‌كانیان بۆ بكات؟
یوسف محه‌مه‌د: پێموایه‌ میدیای كوردی به‌رپرسه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م سه‌نگه‌ داده‌به‌زێت، له‌كاتێكدا كه‌ ئێمه‌ دیموكراسی نین‌و مافه‌كانی مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی ناچه‌سپێنین‌و ئازادییه‌ گشتییه‌كان سنوردار ده‌كه‌ین‌و سانسۆر ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئازادییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، رۆژنامه‌نوسێك ئاراسته‌ی دادگا ده‌كه‌ین كه‌ راپۆرته‌هه‌واڵێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌كوردستان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

*پێتوایه‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیی زۆری ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا چییه‌؟
یوسف محه‌مه‌د: دو هۆكاره‌، یه‌كه‌میان خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌، ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك كاره‌باكه‌ی ده‌كوژێته‌وه‌ یه‌كسه‌ر ده‌زانێت كێ‌ به‌رپرسیاره‌ له‌وه‌ی كاره‌بای پێ‌ نادات، دوه‌میشیان نه‌بونی دادپه‌روه‌رییه‌، ئه‌و كاته‌ی كه‌ هاوڵاتییه‌ك ماڵه‌ دراوسێكه‌ی ده‌بینێت كه‌ به‌رپرسێكه‌و هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌یه‌و ئه‌م نییه‌تی، یان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و ماڵه‌ به‌رپرسه‌ ده‌توانێت باڵه‌خانه‌كه‌ی بباته‌ ئاسمان‌و ئه‌میش خه‌ریكه‌ ده‌ڕواته‌ زێرابی باڵه‌خانه‌كانی ئه‌وه‌وه‌، ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه‌ش واده‌كات كه‌ خه‌ڵك به‌ئاسانی هه‌ست به‌كه‌مو كورتییه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسییه‌ بكات.

*بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كێتی‌و پارتی په‌نایان بردوه‌ته‌ به‌ر خوێنی شه‌هیدان‌و ئاڵای كوردستان‌و ناوی لیسته‌كه‌شیان به‌ناوی كوردستانییه‌وه‌یه‌، ئایا ئه‌و شتانه‌ به‌ته‌نیا موڵكی ئه‌و دو حیزبه‌ن‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ له‌ مۆزه‌مبیقه‌وه‌ هاتون؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌ڕاستی خوێنی شه‌هیدان موڵكی نه‌ته‌وه‌یه‌و ده‌بێت به‌پیرۆزی بهێڵرێته‌وه‌، خوێنی شه‌هیدان مه‌زادی سیاسی نییه‌، ئه‌مه‌ سوكایه‌تیكردنه‌ به‌خوێنی شه‌هیدان كه‌ تۆ بته‌وێت به‌ خوێنی شه‌هیدان ده‌سه‌ڵات بگریته‌ ده‌ست، خه‌ڵكی كوردستان هه‌موی قوربانی ده‌ستی سته‌م بوه‌، موڵكی نه‌ته‌وه‌ بۆ مه‌زایه‌ده‌ی سیاسی نییه‌، خوێنی شه‌هیدان‌و ئه‌و هه‌مو ماندوبونه‌ له‌پێناوی ئه‌وه‌دا بو كه‌ دنیایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ دروست بكه‌ین، نه‌ك من‌وتۆ مه‌زایه‌ده‌ی پێوه‌ بكه‌ین‌و گیرفانه‌كانمانی پێ پڕبكه‌ین، كاتێك له‌كونفه‌یه‌كونێكدا بۆ كاره‌با 18 ملیۆن دۆلار دیار نامێنێت‌و لێره‌وه‌ ته‌حویل ده‌كرێت بۆ بانكێكی به‌ریتانیا، من ناتوانم به‌مه‌ بڵێم ده‌ستت خۆش بێت حكومه‌ت، چونكه‌ بزانه‌ چه‌ند كه‌س به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوه‌.

*هێنانی چه‌مكی نه‌ته‌وه‌و ئاڵای كوردستان‌و خوێنی شه‌هیدان‌و هتد مه‌زایه‌ده‌یه‌كی سیاسییه‌ به‌سه‌ر لیسته‌كانی دیكه‌دا؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌ڕاستی كۆمه‌ڵێك شتی قه‌واره‌ی سیاسی‌و هه‌رێمی سیاسی ئیتر چی ناوده‌نێیت، پێویست ده‌كات نه‌هێنرێنه‌ ناو مه‌زاده‌وه‌، به‌ڕاستی پێویست ده‌كات ئاڵای كوردستان‌و ناوی كوردستان نه‌هێنرێته‌ ناو پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.

*حه‌زده‌كه‌م قسه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌سه‌ر لیستی گۆڕان بكه‌ین، ئایا لیستی گۆڕان بایی ئه‌وه‌نده‌ ده‌بێت خه‌ونی له‌سه‌ر بونیاد بنرێت؟
یوسف محه‌مه‌د: لیستی گۆڕان، به‌و ستایله‌ تازه‌یه‌وه‌ هاتوه‌و له‌حیزبیبون ده‌رچوه‌و لیستێكه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پرۆژه‌ كۆیكردوه‌ته‌وه‌، لیستێكه‌ كه‌ روئیایه‌كی خستوه‌ته‌ڕو بۆ چۆنێتیی باشتركردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، لیستێكه‌ كه‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی بریتی بو له‌ ره‌دكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێمه‌ هه‌ستده‌كه‌ین ئیراده‌یه‌كی سیاسی له‌و پرۆژه‌یه‌دا هه‌بوه‌، لیستێكه‌ كه‌ له‌داهاتودا ده‌توانێت به‌شێك بێت له‌گۆڕان، گۆڕان له‌كوردستان پرۆسه‌یه‌كی شاملتر‌و گشتگیرتره‌و پرۆسه‌یه‌كی به‌رفراوانتره‌، لیستی گۆڕان به‌شێكه‌ له‌و گۆڕانه‌، ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌یه‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات روبدات، خۆزگه‌ پارتی‌و یه‌كێتیش به‌لیستی جیاواز دابه‌زینایه‌.

*واته‌ لیستی گۆڕان لێدانبوه‌ له‌و پیرۆزییه‌ ده‌ستكردانه‌ی كه‌ حیزبه‌كان بۆ شه‌رعییه‌تدان به‌مانه‌وه‌و ده‌سته‌ڵاتدارێتیی خۆیان دروستیانكرد؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌شێكیشی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌شێك له‌ جه‌زابیه‌تی لیستی گۆڕانیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حیزب نییه‌و پڕۆژه‌ كۆی كردوه‌ته‌وه‌، پڕۆژه‌كه‌ش له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ بریتییه‌ له‌گۆڕین‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئه‌زمه‌ قوڵانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌كوردستان هه‌ن، پێموابێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست، یه‌كه‌م كار كه‌ لیستی گۆڕان ده‌یكات به‌ڕێخستنی پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تا له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، دوایی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ وه‌زیر‌و به‌ره‌و خوارتر، به‌دڵنیاییشه‌وه‌ ئامانج نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌مه‌دا نه‌یه‌ت ئه‌وا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ ده‌نگ به‌و لیسته‌ ده‌ده‌ن توشی بێئومێدی‌ ده‌به‌ن، بۆیه‌ ئه‌م لیسته‌ ناچاره‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ جێبه‌جێبكات كه‌ به‌خه‌ڵكی داوه‌، ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان ئه‌م به‌ڵێنانه‌ش جێبه‌جێ‌ نه‌كات، پێموایه‌ نه‌ك هه‌ر زیان به‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێت‌و ئه‌توێته‌وه‌، به‌ڵكو زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌پرۆسه‌ی گۆڕان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.

*ئایا گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌؟
مامۆستا یوسف: به‌ڵێ گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، گۆڕانێكه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
goran
 haz akam lerada basi khatari awa bkam agar listi parti u yakiati dasalat bgrna dast amjara awa mezhui ´hizbi baas ba khraptrishawa abinin. awai amro yan rasttr blem hatawaku esta krduina la nanbrinu azardan u grtnu kushtn mafxwardni khalk u dzi u brdni samani kurdistan sadanjar xraptr akam. abe chawre bin sadan amna surakau manhumai shimal u htd drsut akan
Dilly
 من پیم وایە کاک نەوشیروان خاوەنی داهینانی زۆرە لە کوردستاندا. گۆرانیش یەکیکی ترە لە داهینانەکانی تر ئیتر ئەگەر ئەم جارەش سەرکەوتن بە دەست نەهینیت ئەوە بە تەئکید جاریکی تر هەر یان خولیکی تر هەر سەر ئەکەویت. ئەوەش سەرەتای دروستبونی دیمۆکراسی ڕاستەقینایە.
omed issa
 سه‌باره‌ت به‌ به‌ڵێن نیلسۆن مه‌ندێلا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئاوی سه‌ر ئاگره‌که‌ کوڵا مه‌یکوژێنه‌وه‌ با به‌رده‌وام بکوڵێ .مادام لیستی گۆڕان دیموکراتی کرده‌ ئیراده‌ی گه‌ل ده‌بی ترس بڕه‌ویته‌وه‌ئه‌وه‌ی مه‌له‌ش نه‌زانی له‌و ڕوباره‌ ده‌په‌ڕیته‌وه‌ خێره‌ومه‌ند زۆرن باسکه‌کی بگرن بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌.
به‌ڵێن
 پاش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی 'گۆڕان' که دواخستن و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆکیومێنته‌ بوو که په‌رله‌مانی نایاسایی جووته‌که ویستیی به فێڵ بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا، گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیی سیاسه‌ت و سیسته‌می کوردستان به‌ڕێوه‌یه و من پێم وایه هیچ هێزێک نییه ئه‌م جاره بیوه‌ستێنێت، ته‌نانه‌ت فرتوفێڵکردنێش نایوه‌ستێنێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. بژی ئازادیی و دیموکراسیی ڕه‌سته‌قینه و دوور له بنه‌ماڵه‌گه‌ریی.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ