دیمانه‌
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن




Saturday, July 18, 2009
 
     

سازدانی: (کۆمه‌ڵه‌ی پشتگیریی لیستی گۆڕان/ ئه‌ڵمانیا)
دکتۆر نیکۆلاوس براونس، (له‌دایکبوی 1971/ موینشن)، مێژوناس‌و رۆژنامه‌نوسه‌‌، له‌ پارله‌مانی ئاڵمانیادا (بوندستاگ) له‌ (به‌رلین) وه‌ك (هاریکار)ی زانستیی کار ده‌کات‌، سه‌ر به‌ به‌ره‌ی چه‌په‌کانه (Die Linke)... یه‌کێك له‌و رۆژنامانه‌ی به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌کردنه‌‌ رامیارییه‌کانی تورکیاو کوردستان راپۆرته‌هه‌واڵ‌و وتاری بۆ ده‌نێرێت، رۆژنامه‌ی (یونگه‌ ڤێلت)ی سۆسیالیستییه‌. دکتۆر براونس له‌ ساڵی (2001)ه‌وه،‌ به‌رده‌وام باکوری کوردستانی به‌سه‌رکردۆته‌وه‌و ساڵی (2007)یش سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردوه‌. ساڵی (2009) ئه‌ندامی وه‌ڤدی چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێییه‌کانی تورکیا بوه‌‌ له‌ ده‌ڤه‌ری (ئاگری). دکتۆر براونس، وته‌بێژی کۆمیته‌ی پشتیوانیی کوردستانه‌ له‌ به‌رلین.
(کۆمه‌ڵه‌ی پشتگیریی لیستی گۆڕان/ ئه‌ڵمانیا)، به‌ پێویستی زانی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات:
----------------------------------------------------
*   هیچتان بیستوه‌ سه‌باره‌ت به‌ (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)، گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌تان (به‌ڵێ)یه‌، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ چ تێڕامانێکی لا دروستکردون؟
د. براونس:  سه‌ره‌تا، خۆشحاڵم به‌وه‌ی، که‌ ئۆپۆزیسیۆنێك وه‌ك رکابه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی جوتپارتی پاوانکار‌ ‌له‌ کوردستان خۆی بونیاد ناوه‌؛ هه‌روه‌ها نه‌وشیروان مسته‌فاو رامیاره‌کانی تری ئه‌و ره‌وته‌‌، له‌ پێناوی گۆڕانکاریی‌و بونیادی باشتری دێمۆکراسییدا هاتونه‌ته‌ پێش.
هه‌ر بۆخۆی بونی ئه‌و لیسته‌ (لیستی گۆران)، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوده‌نگییه‌ی له‌ ئێستاوه‌ په‌یدای کردوه‌، هیواکانی ژماره‌یه‌کی زۆر مرۆڤی هه‌رێمی کوردستان بۆ گۆڕانکاریی دێمۆکراسیی نیشان ده‌دات.
خاڵی گرنگی شایانی پشتگیرییش له‌و به‌ستێنه‌دا پێش هه‌رشتێك، داواکارییه‌کانه‌ بۆ ترانسپارێنتیی (شه‌فافیی) له‌ بودجه‌دو داهاتی گشتییدا؛ تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی (چه‌ته‌گه‌ریی ئابوریی، گه‌نده‌ڵیی، هه‌روه‌ها دزینی سیستماتیکی سامانی گه‌ل) به‌ره‌و پێشه‌وه‌ به‌رهه‌ڤ بکرێت.
بودجه‌یه‌کی چاودێریکراو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه‌، که‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی، پارله‌مان بڕیار بدات نه‌ك میریی یاخود ته‌نها سه‌رکرده‌ی پارتێکی‌ رامیاریی، یه‌کێکه‌ له‌ توخمه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سیستمێکی دێمۆکراسیی بۆرژوا-پارله‌مانیی. به‌ڵام دێمۆکراسیی رامیاریی، به‌بێ دێمۆکراسیی ئابوریی‌و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هایه‌کی نییه‌.
هه‌رچه‌نده‌ له‌ پرۆگرامی لیستی گۆڕاندا، ئه‌و توخمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌م لێ ونن؛ له‌ به‌رانبه‌ردا، داوای سنوردارکردنی هه‌ژمونی رامیاریی به‌سه‌ر ئابوریدا ده‌کرێت؛ به‌ڵام پرسیاره‌که لێره‌دا‌ به‌ رای من ئه‌وه‌ نییه‌، که‌ ئایا دروسته‌‌ رامیاریی هه‌ژمونی به‌سه‌ر ئابورییه‌وه‌ هه‌بێت... به‌ڵکو ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و هه‌ژمونه‌ چۆن‌و به‌ کام ئامانجه‌.
هه‌ر ئێستا له‌ کوردستان، جۆرێکی دڕنده‌و ناکۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ نیۆلیبێرالیزم له‌ئارادایه‌؛ ژماره‌یه‌کی که‌م خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن‌و زۆرینه‌ی گه‌ل له‌ژێر باری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی کاڵا، بێکاریی، نابونیادیی ژێرخان‌و...تد ده‌ناڵێنن.
ئه‌و هه‌ژمونه‌‌ رامیارییه‌ی که‌ تا ئێستا، ده‌ستی به‌ پشتی چه‌ند سه‌رمایه‌دارێکه‌وه‌یه‌؛ سامانی وڵات تاڵانفرۆش ده‌که‌ن‌و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان پاڵی پێوه‌ده‌نێن‌، هیچ بایه‌خ‌و سودێکی بۆ زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ نییه‌...
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، گرنگ ده‌بو، گه‌ر پرۆگرامێکی ده‌وڵه‌تیی بونیادنانی ژێرخان بۆ به‌ده‌ستگه‌یشتنی کاره‌باو وزه‌، رێگاکانی هاتوچۆ، بواری ته‌ندروستی‌و هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌و فێرکردن له‌ گه‌شه‌کردندا بونایه؛ ئابوریی کشتوکاڵیی ببوژایه‌ته‌وه‌؛ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ هاریکارییه‌کان (ته‌عاونیات) رێك بخرایه‌و لیبرالکردن (خسخه‌سه‌) به‌ تایبه‌تیی له‌ که‌رتی وزه‌دا رێگه‌ی لێبگیرایه‌.
به‌بێ داڕشتنه‌وه‌ی ریشه‌گری سیستمی ئابوریی کوردیی، ئه‌و مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران هه‌یه‌، که‌ سه‌ره‌ڕای مه‌رام‌و نیازه‌ باشه‌کانیشی، ببێته‌ به‌شێك له‌ چینی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌ت. ئه‌و کاته‌ جیاوازییه‌که‌ هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت، که‌ له‌ بری دو پارت، سێ پارت ده‌سه‌ڵاتدار بن.
له‌وێدا‌ که‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئێستا به‌ش ده‌کرێت‌، له‌خۆیدا توانای گه‌شه‌کردنی نییه‌، به‌ دڵنیایی‌ ئێستا (پدك ‌و ینك) سه‌باره‌ت به‌ سه‌رچاوه‌ی قازانجیان ترسیان لێ نیشتوه‌و به‌ سه‌رلێشێواوییه‌وه‌‌و به‌ ئامڕازگه‌لی ناخاوێن، شه‌ڕی ئۆپۆزیسیۆن ده‌که‌ن.

*   ئایا ئێوه‌ش هاوڕان، که‌ گۆڕانی دێمۆکراسییانه‌ی سیستمه‌کان، دروشمی هاوبه‌شی تێکڕای رێکخراوه‌ رامیارییه‌ یاساییه‌کان‌و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیی‌و رۆشنبیرانه،‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌کانی پاش جه‌نگ‌و چه‌وساندنه‌وه‌؟
د. براونس:  ئه‌مڕۆ به ‌ئه‌سته‌م، پارتێك یان هێزێکی رامیاریی هه‌یه‌، که‌ وشه‌ی دێمۆکراسیی به‌ ده‌مه‌وه‌ نه‌بێت؛ ئه‌وه‌ له‌ کوردستانیش به‌ هه‌مان شێوازه‌. نێزیکه‌ی هه‌مو رێکخراوه‌ (ئێن جی ئۆ)کانیش، وشه‌ی دێمۆکراسییان به‌ ناوه‌کانیانه‌وه نوساندوه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر پارتی رامیارییش. به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی ره‌وشه‌کاندا‌ ته‌نها گڕوفڕێکی رواڵه‌تییه‌.
ئه‌وه‌ جێگه‌‌ی متمانه‌ش نییه‌، چونکه‌ له‌ کاتێکدا، ئه‌وانه‌ی جاران هه‌میشه پلاریان له‌‌ مێتۆده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دێسپۆتی‌و نادێمۆکراسیی ده‌دا؛ ئێستا خۆیان وه‌ك وه‌ستای دێمۆکراسیی نیشان ده‌ده‌‌ن‌... ئه‌و دیارده‌یه له‌ کۆندا‌، سه‌باره‌ت به‌ ‌ژماره‌یه‌کی زۆر‌ی (کۆنه‌نازیی) له‌ ئه‌ڵمانیا به‌و جۆره‌‌ بو. ئێستاش له‌ کوردستان سه‌باره‌ت به‌ (کۆنه‌به‌عسییه‌‌کان) هه‌ر وایه‌؛ که‌ (پدك و ینك) هێناویانن‌و پایه‌ی به‌رزیان داونه‌تێ.
دێمۆکراسیی هه‌میشه‌ چه‌سپاو کۆنکرێتییه‌و په‌یوه‌ندیی به‌ ناو دروشمه‌وه‌ نییه‌... دێمۆکراسیی راسته‌قینه‌ وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل، ده‌بێت خواره‌وه‌ به‌ده‌ستی بهێنێت‌و به‌ به‌رده‌وامییش به‌رگریی لێ بکات.

*   له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ راست بێت، که نابێت‌ دێمۆکراسیی، بکرێته‌ چارچێو بۆ سیستمه‌ رامیارییه‌ کۆنه‌کان؛ به‌ڵام ئایا به‌بێ هه‌وڵی به‌دێمۆکراسییکردن، ده‌لوێت، له‌ یه‌ککاتدا ئازادیی‌و خۆشگوزه‌رانیی‌و گه‌شه‌ کردنیش به‌ده‌ست بێت؟  ئایا مرۆڤ ده‌توانێت پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بکات، که‌ له‌ سیستمه‌کانی تریشدا، پار‌ه‌کان ده‌چنه‌ که‌ناڵی ته‌ندروسته‌وه‌و هاوکات له‌ کۆمه‌ڵگه‌کانیاندا مرۆڤ وه‌ك مرۆڤ هه‌ست به‌ خۆی ده‌کات؟
د. براونس:  ئازادیی‌و خۆشگوزه‌رانیی‌و گه‌شه‌کردن بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ گشتیی، ته‌نها کاتێك ده‌توانن پێکه‌وه‌ به‌رقه‌رار بن، که‌ له‌ یه‌ك کاتدا ئازادییه‌ دێمۆکراسییه‌کان‌و ئابوریی دێمۆکراسیی سه‌قامگیر بن.
دیاره‌ ده‌شێت،‌ سیستمێکی نا دێمۆکراسییش، سامانی به‌رده‌ست بۆ گه‌شه‌کردنی وڵات‌و خزمه‌تی مرۆڤه‌کانی سه‌ر زه‌وییه‌که‌ی به‌کار بهێنێت، نه‌ك ته‌نها بۆ زه‌نگینکردنی توێژێك یان چینێکی ده‌سه‌ڵاتدار. له‌و وڵاتانه‌ی جاران به‌ڕاستیی سۆسیالیستیی بون ئه‌و ره‌وشه‌ هه‌بو؛ هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بییش؛ بۆ نمونه‌ له‌ میسری سه‌رده‌می ناسردا بینیمان، که‌ رژێمێکی ره‌هاهێزی چه‌پێنه‌ریش ده‌توانێت ژیانی هاوڵاتییان باشتر بکات... به‌ڵام ئه‌و ته‌رزه‌ دیکتاتۆرییه‌ که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ پیاده‌ده‌کرێت،‌ ناتوانێت به‌رده‌وام له‌و دۆخه‌دا بمێنێته‌وه؛ چونکه‌ ئه‌و بیرۆکراسییه‌ی په‌یوه‌سته‌‌ به‌و جۆره‌ سیستمانه‌وه‌، پاشان چوست‌و چالاکیی سیستمه‌که‌ له‌‌ په‌لوپۆ ده‌خات‌و جۆرێك له‌ خۆپه‌سه‌ندیی‌و به‌رژه‌وه‌ندیخوازیی گروپگه‌لێکی نێو ده‌زگه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌م دێنێت.
گه‌ر سه‌رکردایه‌تی وڵاتێك، دێمۆکراسییانه‌ ره‌وایی پێ نه‌درابێت، نه‌ پشتیوانیی گه‌لی ده‌بێت‌ بۆ به‌کاربردنی رامیارییه‌کانی‌، نه‌ زانیاریی راسته‌قینه‌ی سه‌باره‌ت به‌ پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك لاده‌بێت؛ هه‌ربۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌ شکستهێنان کۆتایی دێت. تێکشکانی ده‌وڵه‌ته‌ به‌راستیی سۆسیالیستییه‌کانیش ئه‌و په‌نده‌ی جه‌ختکرده‌وه‌‌‌.
ئازادییه‌ دێمۆکراسییه‌کانی وه‌ك ئازادیی (بیروڕاو راگه‌یاندن‌و کۆبونه‌وه‌)؛ مافی دامه‌زراندنی پارت‌و سێندیکا، مافی پیاده‌کردنی ئازادانه‌ی ئایینداریی‌و...تد، له‌ مافه‌ ده‌ستلێهه‌ڵنه‌گیراوه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤن روه‌و گه‌شه‌کردن... به‌ڵام هێشتا ئه‌وانه‌ هه‌مو شتێك نین. پێویسته‌ ئه‌وانه‌ به‌ مافه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی دی ته‌واو بکرێن؛ وه‌ك ده‌رفه‌تی کار؛ ئاسایشی خۆراك؛ ده‌سته‌به‌ریی جێگه‌ی نیشته‌جێبون‌؛ هه‌لی پێگه‌یاندن؛ باربۆی ته‌ندروستیی؛ پشکداریی فه‌رهه‌نگیی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، ده‌نگدان به‌و (ده‌ستور)ه‌ی که‌ بۆ ده‌نگدان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌خرێته‌ رو، به‌ کاره‌ساتهێنه‌ر ده‌زانم... به‌ رای من، سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی ئافره‌ت‌و خێزان، به‌هۆی خستنه‌ کاری یاسای ئیسلامیی (شه‌ریعه‌ت) له‌و ده‌ستوره‌دا، ته‌نانه‌ت دواکه‌وتوتر ده‌بێت له‌ یاساکانی‌ سیستمی دیکتاتوریی به‌عس.
هه‌روه‌ها له‌وێدا وه‌ك رێکخستنی ئابوریی، (بازاڕی ئازادی ئابوریی) واته‌ کاپیتالیزمێکی دڕنده‌ جێگیرکراوه‌؛ ئه‌وه‌ش له‌ سه‌رده‌مێکدایه‌ که‌ کاپیتالیزم له‌ جیهاندا به‌ قوڵترین ته‌نگژه‌دا تێده‌په‌ڕێت... دیاره‌ بۆ نمونه‌ له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تیی (ده‌ستور)ی ئه‌ڵمانیادا‌‌ فۆرمی ئابوریی جێگیر نه‌کراوه‌؛ که‌واته‌ وه‌ك تیۆریی، ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا رێگه‌ی له‌ سیستمێکی ئابوریی سۆسیالیستییش نه‌گرتوه‌. به‌ڵام هه‌وڵ ده‌درێت له‌ ده‌ستوری یه‌کێتی ئه‌وروپادا، سیستمی بازاڕی ئازادی ئابوریی جێگیر بکرێت؛ ئه‌وه‌ یه‌کێك بو له‌و هۆکارانه‌ی له‌ زۆر وڵاتی نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌و ده‌ستوره‌ ره‌تبکرێته‌وه‌.

*   جارێکیان (ئۆسکار لافۆنتاین) گوتی: (دێمۆکراسیی ته‌نها پرۆسه‌یه‌کی فه‌رمیی‌و روکه‌ش نییه‌‌؛ زۆرکه‌س بڕوای وایه‌، ئه‌وه‌ دێمۆکراسییه، گه‌ر مرۆڤ بتوانێت به‌به‌رده‌وامیی روبکاته‌ کۆجه‌ی ده‌نگدان... پێناسه‌ کلاسیکییه‌که‌ی دێمۆکراسیی له‌ ده‌ره‌نجامه‌کانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت؛ ئێمه‌ ته‌نها ئه‌و کاته‌ رێکخستنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ دێمۆکراسییانه‌ ناو ده‌به‌ین، کاتێك بڕیاره‌کان به‌ شێوازێك بن، خواستی زۆرینه‌ی گه‌ل له‌ بڕیاره‌کاندا به‌ هه‌ند وه‌رگیرابێت)... ئایا ئه‌و (رامیار)ه‌ی دێمۆکراسییانه‌ هه‌ڵبژێرراوه،‌ تا چ ئاستێك بۆی هه‌یه‌، له‌ بڕیارداندا زێده‌ڕۆیی بکات؟
د. براونس:  له‌ سیستمه‌ بۆرژوا-پارله‌مانییه‌کاندا، ئه‌رکی ئه‌ستۆی پارله‌مانتاران ته‌نها به‌ ویژدانی خۆیان سپێرراوه‌؛ من لێره‌دا ئه‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانم؛ راستوایه‌ ئه‌رکه‌کانی ئه‌ستۆی پارله‌مانتار ببه‌سترێن به‌ خواسته‌کانی ده‌نگده‌ره‌وه... بۆ نمونه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا، دوله‌سه‌رسێی ده‌نگده‌ران، دیاریکردنی ئاستی لانیکه‌می موچه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ریی ژیان؛ یاخود کشانه‌وه‌ی سوپای ئاڵمانیایان له‌ ئه‌فگانستان به‌ باش ده‌زانی؛ به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌، به‌رده‌وام دوله‌سه‌رسێی پارله‌مانتاران دژی خواستی ده‌نگده‌رانیان ده‌نگ ده‌ده‌ن. له‌راستییدا، چیدی ئه‌وه‌ سه‌روکاری له‌گه‌ڵ دێمۆکراسییدا نییه‌... له‌و دیدگه‌یه‌وه‌ من هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سیستمێکی دێمۆکراسیی بنه‌ماییم، واته‌ نوێنه‌ره‌کان له‌ رێگه‌ی پابه‌ندییه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌راندا به‌رپرسیاربن. پێویسته‌ میکانیزمگه‌لێك هه‌بن، تا ده‌نگده‌ران بتوانن هه‌رکات هه‌ستیان کرد وه‌ك پێویست نوێنه‌رایه‌تی ناکرێن، پارله‌مانتاران بکێشنه‌وه‌؛ نه‌ك ته‌نها چه‌ندساڵ جارێك له‌ هه‌ڵبژاردنێکی نوێدا ئه‌و کاره‌ بکرێت.
راستیش نییه،‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌ك کار بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پارله‌مانتاره‌کانی بکات... راست نییه‌، پارله‌مانتارێك، موچه‌که‌ی له‌ تێکڕای موچه‌ی کارگوزارانی پسپۆڕ له‌هه‌ر بوارێکی دیدا زیاتر بێت؛ ئه‌وه‌ نابێت وابێت، هه‌تا له‌ روی کۆمه‌ڵایه‌تییشه‌وه‌، ئاستی بژێویی پارله‌مانتاران، زۆر له تێکڕای ئاستی بژێویی ده‌نگده‌رانیان دورنه‌که‌وێته‌وه‌... پارله‌مانتارێك که‌ (8000 یورۆ) موچه‌ی مانگانه‌ وه‌رده‌گرێت، ناتوانێت هه‌ست بکات، که‌ بێکارێك یاخود دایکێکی ته‌نها، چۆن به‌ چه‌ندسه‌د یورۆیه‌كی هاریکاریی‌ ده‌وڵه‌ت ژیان ده‌گوزه‌رێنێت.
له‌ هه‌مان کاتدا، پێویسته‌ ئامڕازگه‌لی دێمۆکراسیی راسته‌وخۆ له‌ نمونه‌ی (رێفێراندوم) بۆ به‌شداریی گه‌ل له‌ پرس‌و خواستی پێشهاته‌ رامیارییه‌کان وه‌گه‌ڕ بخرێن. جگه‌له‌وه‌ش پێویسته‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردنی خۆجێیی شاره‌کان‌و یه‌که‌ کارگێڕییه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌ندێتی میریی به‌هێز بکرێن.

*   تا چ راده‌یه‌ك بونی رکابه‌ری ئازادی سه‌ربه‌خۆ له‌نێو‌ پارله‌مانی دێمۆکراسیی وڵاتێکدا گرنگه؟  ئه‌و پارله‌مانه‌ چۆن پارله‌مانێکه‌، که‌ تێیدا ئۆپۆزیسیۆنێکی راسته‌قینه‌ ئاماده‌یی نییه‌؟‌‌
د. براونس:  ده‌بێت هه‌میشه ئۆپۆزیسیۆنێك به‌رانبه‌ر هه‌نگاوه‌ رامیارییه‌کانی میریی، ئالتێرناتیڤ دیاریی بکات. ده‌بێت به‌ ئاشکرا ره‌خنه‌ له‌ میریی بگرێت‌و توانای کۆنترۆلکردنی میریی هه‌بێت... پارله‌مان به‌بێ ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌، شێوه‌پارله‌مانێکه‌ که‌ ته‌نها وه‌ك تیمێکی سه‌رله‌قاندن په‌نجه‌ بۆ بڕیاره‌کانی میریی هه‌ڵده‌بڕێت... بۆئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنێك به‌ راستیی بتوانێت سه‌ربه‌خۆ بێت، ده‌بێت وه‌ك دارایی‌و بونیادیش له‌ پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌زگای ده‌وڵه‌تیش سه‌ربه‌خۆ بێت.

*   به‌ بڕوای ئێوه، بۆ گه‌لێك (بۆ نمونه گه‌لی‌ کوردستان)، که‌ ده‌یان ساڵ چه‌وسابێته‌وه‌، وا باشتره‌، ده‌سه‌ڵاتێکی نادێمۆکراسی به‌هێزی هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی چه‌نده‌ی ده‌کرێت یه‌کێتی‌و دیسیپلینی خورتی رامیاریی به‌رقه‌رار بێت؛ یاخود فره‌ڕه‌نگیی‌و پلورالیی، هه‌تا بیرو دیتانه‌ جیاوازه‌کان ئازادانه‌ نوێنه‌رایه‌تی بکرێن؟
د. براونس:  دانیشتوانی کوردستان، له‌ چینی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆرو گروپی ئیتنی‌و ئایینیی جیاواز جیاواز پێك دێن. هه‌مو ئه‌و چین‌و توێژو گروپانه‌، بایه‌خ‌و خواستی جیاوازو جارجاریش هاودژیان هه‌یه‌... میرییه‌کی به‌ده‌سه‌ڵاتی نادێمۆکراس، ناتوانێت یه‌کێتی له‌نێو ئه‌و گروپانه‌دا به‌رقه‌رار بکات. ‌به‌ڵکو ته‌نها پایه‌ی به‌رزتری چینێك، توێژێك، گروپێك، به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا ده‌سه‌پێنێت. له‌و ره‌وشه‌دا خواسته‌کانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان‌و به‌هێزه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر کارگه‌ران‌و که‌مینه‌ ئیتنییه‌کان بایه‌خیان پێده‌درێن... ناڕه‌زاییه‌ ناوه‌کییه‌کان له‌ژێر جبه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌دا وه‌ك خۆیان ده‌چه‌پێنرێن؛ تا له‌ دواییدا له‌ شێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌دا رێگه‌ بۆ خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌. له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و ره‌وشه‌مان له‌ ئێران بینی.
به‌ڵام گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌، گه‌نگه‌شه‌ی ئاشکراو راشکاو ئازاد سه‌باره‌ت به‌ پرۆگرام‌و ئامانجه‌ رامیارییه‌کان له‌ گۆڕێدا بن، زۆرینه‌ ده‌توانن به‌پێی بنه‌مای رێکه‌وتن، ئامانجی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه‌. ئه‌و جۆره‌ زۆرایه‌تییانه‌ هه‌میشه‌ په‌یوه‌ستن به‌ بڕواهێنان‌و هه‌ماهه‌نگییه‌وه‌، نه‌ك چه‌پاندن‌و زۆرکاریی.
کوردستانێکی ئازاد، ته‌نها به‌ ده‌ستاوێژه‌کانی خۆڕێکخستنی دێمۆکراسییانه‌، برایه‌تی گه‌لانی کوردستان، هه‌روه‌ها کۆنترۆلی هاوبه‌ش به‌سه‌ر سامانی مێزۆپۆتامیا دروست ده‌بێت؛ نه‌ك له‌ رێگه‌ی هاوکاریی له‌گه‌ڵ هێزه‌ کۆلۆنیالیسته‌کان، تاڵانفرۆشیی سامانی خاك‌، ئابوریی خزمخزمێنه‌‌و کۆتوبه‌ندی پۆلیسیی دژی ئه‌وانه‌ی جوداتر بیر ده‌که‌نه‌وه‌.
ده‌سه‌ڵاتێکی چه‌پێنه‌ر له‌ کوردستان، ته‌نها بونیاده‌ فۆیدالی‌و ئایینییه کۆنه‌په‌رسته‌‌کان ناچه‌سپێنێت؛ به‌ڵکو هاریکاریی مانه‌وه‌ی فۆرمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریی نادێمۆکراس‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و سه‌ربازیی‌و ئایینیی له‌ به‌شه‌کانی تری رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌کات.
ئه‌و دیارده‌یه‌، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه‌، که‌ تاڵه‌بانی‌و بارزانی‌ له‌گه‌ڵ تورکیاو وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مێریکا دژی (پکك) ئه‌نجامیان دا. له‌و رێگه‌یه‌وه‌ رامیاریی دژه‌کوردی میریی‌و سوپای تورك دژی بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیی باکوری کوردستان پشتیوانیی ده‌کرێت. به‌و شێوازه‌، هه‌مدیس (کورد) بۆ خواست‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه‌ گه‌وره‌و پچوکه‌ کۆلۆنیالیسته‌کان‌و هاریکاره‌کانیان له‌ فۆیدال‌و سه‌ره‌کخێڵه‌کانی کورد به‌ گژ (کورد)دا ده‌کرێته‌وه‌.
به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، کوردستانێکی دێمۆکراس؛ جا وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بێت یان سه‌ر به‌ یه‌که‌یه‌کی فێدێرال، ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌کی رۆناك بۆ گه‌لانی دی ده‌ڤه‌ره‌که‌. تا رژێمه‌ چه‌پێنه‌رو دێسپۆتییه‌کانیان بهه‌ژێنن‌و چاره‌نوسیان بکه‌وێته‌ ده‌ستی خۆیان... به‌و شێوازه‌ کورد که‌ به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌ش کراوه‌، ده‌بێته‌ پرده‌ڕێی به‌دێمۆکراسییکردن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین.

*   ساڵانێکی زۆره‌‌ رۆشنبیران‌و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ داوای ریفۆرم‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ده‌که‌ن؛ هه‌ردو پارت (ینك و پدك) له‌ سه‌روبه‌ندی دوه‌م هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستاندا گوتیان، گۆڕان پێویسته‌‌و به‌ڵێنی چاکسازییان دا؛ به‌ڵام ئه‌و گڕوفرانه‌ هیچ راست ده‌رنه‌چون. ئایا، پاش ئه‌و هه‌مو ئه‌زمونه‌ تاڵه‌ی کارکردی ئه‌وان، مرۆڤ ده‌توانێت متمانه‌ به‌ به‌ڵێنه‌کانیان بکات؟
د. براونس:  (پدك و ینك) وێنای تێکه‌ڵه‌یه‌ك ده‌که‌ن، له‌ هاوپه‌یوه‌ستیی خێڵ (کۆنفیدێراسیۆنی خێڵ)و ده‌زگای رێکخراوه‌یی داروده‌سته‌-فۆرم (کلاینتیلیزم)؛ که‌ هه‌رێمه‌که‌یان به‌ سیستمێکی خاوه‌نداریی دارایی داپۆشیوه‌... ئامانجی ئه‌و پارتانه‌ زه‌نگینکردنی خودی سه‌رکرده‌کانیان‌و تا راده‌یه‌ك بایه‌خدانه‌، به‌ ئه‌ندامه‌کانیان... له‌وێدا پرۆگرامی رامیاریی‌و تێڕوانین‌و خواستی رامیاریی به‌ هیچ کلۆجێك واتایان نییه‌.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن... ئه‌و ره‌وشه‌ ته‌نها تاوانی ئه‌و پارتانه‌و سه‌رکرده‌کانیان‌ نییه‌؛ به‌ڵکو په‌یوه‌ستیشه‌ به‌ بارودۆخی کوردستان به‌گشتیی، وه‌ك یه‌کێك له‌و وڵاتانه‌ی به‌ (ده‌وڵه‌تی خانه‌نشینکراوان) ناوده‌برێن. مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌، له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا، به‌شێکی زۆر گه‌وره‌ی داهاتی وڵات، له‌ سه‌رچاوه‌ی تا راده‌یه‌ك نابه‌رهه‌مهێن، چالاکیی‌و کاری پشتبه‌ستو به‌ کاڵای هاورده پێك دێت‌... هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وانه‌‌ دراوی بیانیی دێننه‌ وڵاته‌وه‌، به‌ڵام شتێکی ئه‌وتۆی زێده‌به‌ها په‌یدا ناکه‌ن.
به‌رزه‌فتی موچه‌و موچه‌ی خانه‌نشینیی، خه‌وشی گه‌شه‌ی ئابوریی، هاوردنی خۆراك‌و کاڵای به‌کارهێنان له‌ ده‌ره‌وه‌، بونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی گروپه ده‌سه‌ڵاتداره‌‌ رێکخراوه‌کانی (پدك و ینك) وه‌ك چینی ده‌وڵه‌تیی... هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ی دابه‌شکردنی به‌شێکی ئه‌و داهاتانه‌ به‌سه‌ر‌ تۆڕه‌کانی داروده‌سته‌یاندا، هێزی ده‌سه‌ڵاتدارییان ده‌هێڵنه‌وه‌.
بایه‌خدان به‌ بونیادنا‌ن‌و گه‌شه‌کردنی ئابوریی کشتوکاڵیی‌و به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی، که بۆ وڵات توانای خۆبه‌خێوکردن (ئاوتارکیی) دابین بکه‌ن،‌ لای ئه‌و جۆره‌ گروپانه‌ هه‌ژی بایه‌خپێدان نییه.
ئه‌و ره‌وشه‌ زیاتریش ماڵوێرانکه‌ره‌، کاتێك به‌شی گه‌وره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان‌، له‌ هه‌ناردنی که‌ره‌سه‌ی خاو له‌ خودی هه‌رێمه‌وه‌ پێك نایه‌ت؛ به‌ڵکو به‌شێکه‌ له‌ به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم که‌ له‌ (به‌غدا)  وه‌ریده‌گرێت.
که‌واته‌ هه‌رێمی کوردستان، لانیکه‌م تا ئه‌و کاته‌ی پرسی که‌رکوك به‌ چاره‌سه‌رنه‌کراوی بمێنێته‌وه‌، هه‌ر به‌ته‌نها (وڵاتی خانه‌نشینکراوانی ناسه‌ربه‌خۆ) نییه‌، به‌ڵکو‌ خراپتریشه‌... هه‌تا ئه‌و بارودۆخه‌ له‌ رێگه‌ی (بۆ نمونه) بونیادنانی خۆیه‌کیی، ئابوریی کشتوکاڵیی‌و به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی نیشتیمانی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ناتوانرێت سه‌رکه‌وتوانه‌ش شه‌ڕی گه‌نده‌ڵیی بکرێت.
گه‌ر (لیستی گۆڕان) سه‌ربکه‌وێت، روبه‌ڕوی هه‌مان ململانێ ده‌بێته‌وه‌؛ گه‌ر توانای ئه‌و ململانێیه‌ی نه‌بێت، مه‌ترسیی هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌مو مه‌رام‌و په‌یامه‌ باشه‌کانیشی ببێته‌ به‌شێك له‌و سیستمه‌ی که‌ ئێستا خۆی دڵسۆزانه‌ ده‌یه‌وێت بیگۆڕێت.

*   هه‌ردو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ هه‌رێمی کوردستان، ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانکردنیان به‌سه‌ر داموده‌زگه‌کانی پۆلیس‌و ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌. دێمۆکراسیی له‌و ره‌وشه‌دا چۆن ده‌توانێت رێگه‌ی خۆی بکاته‌وه‌، له‌ کاتێکدا دو پارته‌که‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی میریی وه‌ها به‌د به‌کاردێنن؟
د. براونس:  ئه‌وه‌ی که‌ پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ده‌زگه‌کانی هه‌واڵگریی، راسته‌وخۆ به‌ دو پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌وه‌ به‌ستراون، چه‌ند ئاسته‌نگێکی به‌رقه‌رار کردوه‌؛ له‌لایه‌ك، زۆرجار رویداوه‌، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ئاسایش، که‌ راست وایه‌، به‌ فه‌رمی‌و به‌ کارکرد له‌ژێر فه‌رمانی میرییدا بن، بۆ خزمه‌تی مه‌رامی پارته‌کان خراونه‌ته‌ گه‌ڕ... له‌بری ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌، هێزێکی چه‌کداری نیشتیمانیی بێت بۆ کوردستان؛ هێشتا سوپای پارته‌کانه؛ که‌ به‌ شێوازی نادێمۆکراسییانه‌ بۆ چه‌پاندنی رکابه‌رانیش له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆندا ده‌خرێته‌ گه‌ڕ.‌ ئه‌وه‌ پێش هه‌ڵبژاردنی پێشوش هه‌ر رویدا، کاتێك نوێنه‌رانی پارته‌ ئیسلامییه‌کان به‌ر په‌لاماری هێزه‌کانی ئاسایش که‌وتن. هه‌روه‌ها ئێستاش که‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌ هه‌مان شێواز له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کانی (په‌چه‌ده‌که‌) ده‌جوڵێنه‌وه‌.
به‌ڵام سوپای پارته‌کان ته‌نها مه‌ترسی جه‌سته‌یی نین بۆ گیانی ئۆپۆزیسیۆن؛ به‌ڵکو له‌ سۆنگه‌ی وابه‌سته‌یی بژێوییانه‌وه‌‌‌ به‌ (پدك و ینك)، نه‌ پێشمه‌رگه‌و نه‌ کارمه‌ندانی تری پۆلیس‌و ئاسایشیش ناتوانن ئازادانه‌ ده‌نگ بده‌ن.
ئاشکراشه‌‌، (پدك و ینك) به‌‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردن‌و موچه‌بڕین خه‌ڵکیان ترساندوه‌ تا ده‌نگ به‌ (لیستی کوردستانی) بده‌ن.
گه‌ر هاتو پاشان لیسته‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، بۆ نمونه‌ (لیستی گۆڕان)‌، بتوانن کاریگه‌ریی له‌سه‌ر میریی داهاتوی هه‌رێم دابنێن. پێویسته‌ یه‌که‌مجار هێزه‌کانی ئاسایش‌و چه‌کدار له‌ هه‌ژمونی پارته‌کان قوتار بکه‌ن‌و له‌و بودجه‌یه‌ی میریی که‌ هیواخوازین تراسپارێنز (شه‌فاف) بێت موچه‌یان پێبدرێت... ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ یه‌که‌م هه‌نگاوی پێویست، له‌ پێناوی گۆڕینی سوپا‌و چه‌کداری پارته‌کان بۆ هێزگه‌لی نیشتیمانیی.
کێشه‌یه‌کی تریش که‌ ده‌که‌وێته‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پێناسه‌ ئابوریی رامیارییه‌ی، من به‌ (ده‌وڵه‌تی خانه‌نشینکراوان) بۆ کوردستان ناوم برد؛  ته‌نها کاتێك ئابورییه‌کی به‌رهه‌مهێن گه‌شه‌ ده‌کات، ده‌توانرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی داموده‌زگه‌کانی ئاسایش هه‌لی کار بڕه‌خسێت. ته‌نها له‌وێوه‌ ده‌توانرێت ناچاریی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ به‌ کارکردن له‌ چوارچێوه‌ی داموده‌زگه‌کانی ئاسایش‌و چه‌کدارییدا که‌مبکرێته‌وه‌... ئه‌و کاته‌ ده‌توانرێت زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه‌، وه‌ك کارگه‌ر له‌نێو پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی ئابوریدا جێگه‌یان بکرێته‌وه‌... ئه‌و کاته ده‌ستاوێژی به‌رگریی له‌ کوردستان، له‌ چه‌کدارکردنی گشتیی دانیشتوانه‌وه‌، ده‌گۆڕرێت بۆ سیستمێکی سه‌ربازیی گشتیی‌و ته‌نها کۆمه‌ڵێك کادری پسپۆڕی سه‌ربازیی ده‌مێننه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی ستراتیژیی‌و پێگه‌یاندن.

*   چۆن به‌های نێرراوه‌کانی چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردن به‌گشتیی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟  ئایا ئه‌وانیش ئامڕازێکن بۆ پێشخستنی دێمۆکراسیی؟
د. براونس:  گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنێکدا به‌شدارن، خواز (ئیراده‌)ی بنه‌ڕه‌تی‌و پێویستیان هه‌بێت، که‌ رێگه‌ بده‌ن، هه‌ڵبژاردن ئازادانه‌و به‌ویژدانانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت؛ چاودێرییه‌کانی هه‌ڵبژاردن، ده‌توانن هاریکاربن له‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته‌کانی پێش-دێمۆکراسیی که‌ هێشتا ماون، بخرێنه‌ رو؛ گه‌ر پێویستی کرد (هاریکار)ی له‌ناوبردنیشیان بن.
به‌ڵام گه‌ر هاتو، بکه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی‌ هه‌ڵبژاردن، وه‌ك ئه‌و پارتانه‌ی تا ئێستا میرییان له‌ ده‌ستدا بوه‌‌، چه‌ند لایه‌نێکی تری سه‌ر به‌ ئامێری ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها سوپا یاخود بونیاده‌کانی فۆیدال‌و خێڵ، پرۆسه‌یه‌کی دێمۆکراسیی ره‌ت بکه‌نه‌وه‌؛ چاودێره‌کانی هه‌ڵبژاردن ته‌نها ده‌توانن، چاودێریی بکه‌ن‌و پاشان راپۆرت ده‌رباره‌ی‌ بده‌ن... گه‌ر هێزێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌ شێوه‌ی (UN) یاخود (OSZE/ واته‌، رێکخراوی ئاسایش‌و هاریکاریی ئه‌وروپا/ و) له‌ پشتی چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بن، به‌ دڵنیایی ده‌توانن فشاریش له‌سه‌ر بازنه‌کانی ده‌سه‌ڵات دابنێن.

*   له‌ کام روه‌وه‌، چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌توانن، هاریکار بن له‌ پرۆسه‌ی به‌دێمۆکراسیکردندا؟
چاودێریی هه‌ڵبژاردن بۆی هه‌یه‌ ببێته‌ پاڵپشتی ده‌رونیی بۆ ئۆپۆزیسیۆنێکی دێمۆکراسیی.  ده‌مه‌وێت ئه‌و ره‌وشه‌ له‌ ئه‌زمونێکی خودی خۆمه‌وه‌، که مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، وه‌ك چاودێری هه‌ڵبژاردن له‌ باکوری کوردستان ئاماده‌بوم وێنا بکه‌م... له‌ وه‌ڤده‌که‌ماندا بۆ ئه‌وێ، له‌ ژنه‌پارێزه‌رێك، به‌رپرسانی جڤاتێکی یه‌زیدیی-کوردیی له‌ (سێڵه‌/ شارۆچکه‌یه‌که‌ له‌‌ ئه‌ڵمانیا/ و)، ئاکتیڤیستێکی رێکخراوی ژینگه‌پارێز (هاوڕێیانی سروشت)، هه‌روه‌ها من وه‌ك رۆژنامه‌نوس‌و هاوکاری پارله‌مانتارێکی (بوندستاگ/ پارله‌مانی ئه‌ڵمانیا) پێکهاتبوین‌... ئێمه به‌ فه‌رمیی ‌ هیچ مافێکمان نه‌بو؛ چونکه‌ نه‌ نێرراوی فه‌رمیی ده‌زگه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تیی ئه‌وروپا بوین، نه‌ ده‌وڵه‌تی تورك بانگێشتی کردبوین... به‌ڵام پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆکراسیی (ده‌ته‌په‌)، توانی ئه‌وه‌ نیشانی ده‌نگده‌رانی بدات، که‌ بزوتنه‌وه‌ ئاشتیخوازه‌کانی ئه‌وروپا، کورده‌کان به‌ته‌نها جێ ناهێڵن... ئه‌و دیارده‌یه‌،‌ سه‌ره‌ڕای کاره‌ تۆقێنه‌ره‌کانی سوپاو پۆلیس‌و جاش‌و خاوه‌ن زه‌وییه‌ مه‌زنه‌کانیش، بوه‌ مایه‌ی هاندانی ده‌نگده‌ران... له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ جێگه‌ی روداوه‌کان ئاماده‌بوین، توانیمان به‌ هاریکاریی ئاکتیڤیستانی (ده‌ته‌په‌)، هه‌وڵه‌کانی ناپاکییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌ شاری (پاتنۆس/ به‌ کوردیی پانۆس/ و)ی سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری (ئاگری) پوچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه. سوپا هه‌وڵی دا له‌ کاتی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگداندا گزیی بکات؛ به‌ڵام ئیمه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌‌مان کرد، که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ ئه‌ورپادا بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ له‌ به‌رده‌می ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردندا له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی (ده‌ته‌په‌) چاوه‌نواڕیمان ده‌کرد. سه‌ربازه‌کانیش متمانه‌یان به‌ خۆیان نه‌کرد، وه‌ك شاره‌کانی دی خه‌ڵك به‌زۆر ده‌ربکه‌ن. ناچار کۆڵیان داو به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی (ده‌ته‌په‌)‌ به‌ براوه‌ راگه‌یه‌نرا... له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشودا، هه‌میشه‌ پاش ساخته‌کارییه‌کی زۆر، کاندیده‌کانی خاوه‌ن زه‌وییه‌ گه‌وره‌کان‌و ده‌زگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵبژاردنیان ده‌برده‌وه‌. ئێستا توانرا له‌ رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی چاودێرانی ده‌ره‌وه‌و ئاکتیڤیستانی (ده‌ته‌په‌) بۆ یه‌که‌مجار خواستی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران بچێته‌ پێش... به‌داخه‌وه‌ نمونه‌ی دی هه‌بون، که‌ سه‌ربازان توانیبویان رێگریی بکه‌ن، له‌ چونه‌ ناوه‌وه‌ی چاودێرانی هه‌ڵبژاردن بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان. له‌و جێگه‌یانه‌دا، به‌زۆریی کاندیده‌کانی پارته‌ تورکییه‌ ئیسلامییه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات (ئاکه‌په‌) بردیانه‌وه‌... هه‌مو ناڕه‌زاییه‌کان دژی ناپاکیی‌و گزیی پشتگوێ خران.
تێبینی:  د. براونس سه‌ر به‌ به‌ره‌ی چه‌په‌کانه‌و له‌ روانگه‌یه‌کی سۆسیالیستییه‌وه‌ ره‌وشه‌کان شرۆڤه‌ ده‌کات. به‌ڵام لێره‌دا به‌بڕوام بیروڕای ئه‌و وه‌ك شاره‌زاو چاودێرێك، سه‌باره‌ت به‌ نادادپه‌روه‌رییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و هه‌ژمونی دو زلپارته‌که‌و به‌ گشتییش دڵسۆزی ئه‌و بۆ دۆزی کورد‌ زیاتر گرنگن (وه‌رگێڕ).
  

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
shamman
 ئه‌مکاته‌تان باش ئه‌م براده‌ر راست ده‌کات گه‌نده‌ڵی و فئیودالیزم له‌ کوردستاندا بنیاتنراوه‌ له‌ سه‌ر فیدریاڵیه‌تی خێلایه‌تی.هه‌ر وه‌ک قسه‌ی تورکه‌کان که‌ ده‌ڵێت اعتراف به‌ هه‌رێمی کوردستان ناکه‌ین که‌ حکومه‌ت بێت به‌ڵکو دوو خێل هه‌ن له‌ کوردستانی عیراقدا خێڵی طاله‌بانی وخێڵی به‌رزانی، یه‌مه‌ راستیه‌که‌ حاشای لێ ناکرێت.له‌سیستمی خێڵایه‌تیدا مه‌رج نیه‌ خزمی یه‌ک بن به‌ڵکو ده‌کرێت خۆشیان هه‌ڵواستن به‌ خێڵیكی تردا بۆ دروست کردنی خێڵێکی گه‌وره‌تر،وه‌ک مه‌غۆله‌کانی سه‌رده‌می جنگیزخان.ئه‌مه‌ مۆدێلێکی حوکمرانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤه‌. رۆشنبیره‌ کورده‌کان پێ ویسته‌ حه‌مه‌ جوان رون بکه‌نه‌وه‌،بێ ده‌نگ نه‌بن له‌ ئاست ئه‌م ره‌فتارانه‌،و پێ ویسته‌ شه‌رێک ئه‌نجام بده‌ن دژ به‌م مۆدێله‌ حوکمرانیه‌.ئه‌گینا کورد له‌ ناو ده‌چێت و نامێنێت.
omed issa
  به‌ هه‌مان بۆچون به‌بێ دیموکراتی سیاسی به‌بی دیموکراتی ئابوری و داتپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هایه‌کی نیه‌ ئه‌وه‌بوو ی.ن.ک تێکه‌ت و که‌ته‌ ناو که‌تنه‌ سیاسیه‌کی که‌ کردی گه‌نده‌ڵه‌کانی وه‌ک مشه‌خۆر دیموکراتی ئابووریان خوارد وه‌ک جه‌مێک جه‌می دووه‌میان دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیان خوارد ئه‌و به‌رتیل به‌خشینی پاره‌ به‌ده‌نگ جه‌مه‌کی پاره‌که‌ی ده‌یبه‌خشن بۆ ده‌نگ بردنه‌وه‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ