سازدانی: knn
له‌هه‌مو دنیادا له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا جۆرێك له ململانێ‌و ركابه‌ری له نێوان هه‌مو هێزو حیزب‌و ئه‌ولایه‌نانه‌دا دروستده‌بێت، كه ململانێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دور نییه‌و له‌نێو لیسته‌كاندا جۆرێك له پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به‌یه‌ك هه‌یه، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره كه جۆرێك له ململانێی توندی به‌خۆوه بینیوه، چونكه لیستی جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ململانێدهكهن، یه‌كێك له‌و لیستانهش گۆڕانه كه جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی لهدهوركۆبوهتهوه، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵێك پڕوپاگه‌نده له‌دژی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ش 1-(لیستی گۆڕان دژبه ئاینه)2-(دژ بهههولێرو بادینانه)3نه‌وشیروان مسته‌فا: (ناوچه‌گه‌ری ده‌كات، به‌تایبه‌ت سلێمانی)4-(ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست، ئه‌وا هه‌رچی فه‌رمانبه‌ری سه‌ر به یهكێتیو پارتییه ده‌ریده‌كات).
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه (knn)به‌پێویستمانزانی ئه‌م دیداره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (نه‌وشیروان مسته‌فا) سه‌رۆكی لیستی گۆڕان ئه‌نجامبده‌ین.
Knn: سه‌ره‌تا ده‌پرسین تێڕوانینی ئێوه سه‌باره‌ت به‌ئایین چۆنه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: دیاره كوردستان له كۆنه‌وه ئاوهدانبوهو مرۆڤی لێژیاوه، كۆمه‌ڵێك ئاینی جیاجیا‌و مه‌زهه‌بی جیاجیای تێداژیاوه، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان موسوڵمانن، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی عێراقیش نه‌ك هه‌ر موسوڵمانن، سوننه‌شن.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێگه‌ی شانازییه له‌مێژوی هاوچه‌رخی كوردا، له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوا به‌هیچ جۆرێك له كوردستانی عێراقدا ئاژاوه‌ی ئاینی له‌نێوان ئاین‌و ئاینێكی دیكه‌دا، ئاژاوه‌ی تائیفی روی نه‌داوه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌مو ئه‌و ئاینانه‌ی له‌كوردستاندا پێكه‌وه ده‌ژین، ئاینی ئیسلام، مه‌سیحی، كاكه‌یی، یه‌زیدی، لهمهزههبهكانیشدا مه‌زهه‌بی سوننه، شیعه، شه‌به‌ك، هه‌مو ئه‌وانه به‌ته‌بایی پێكه‌وه ژیاون بێئه‌وه‌ی دوچاری شه‌ڕی ئاینی یان تائیفی ببنه‌وه. دیاره فهزلێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشه‌وا ئاینییه‌كانی ئاینی ئیسلام كه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا خه‌ڵكیان راهێناوه به‌گیانی لێبوردن‌و گیانی یه‌كتر قبوڵكردنی ئاینیی.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌بێـت، ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ی ئێمه جوڵانه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانه، ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ی ئێمه ئاین‌و مه‌زهه‌بی جیاوازی تێدایه، له‌ناو ریزه‌كانی ئێمه‌دا خه‌ڵكێكی زۆرهه‌یه كه موسوڵمانن‌و ژماره‌یه‌كی زۆیشیان (موتهدهیینن) نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی به شوناسنامه موسوڵمانن، به‌ڵكو (مولتهزیمن) نوێژهكهنو هه‌مو فه‌رزه‌كانی ئاینی ئیسلام جێبه‌جێده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا له‌ریزه‌كانی ئێمه‌دا مهسیحیو یهزیدیو كاكه‌ییش هه‌یه، له‌ناو موسوڵمانه‌كاندا شیعه‌مان تێدایه، سوننه‌مان تێدایه، شه‌به‌كمان تێدایه.
ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ی ئێمه جوڵانه‌وه‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاین دامه‌زرابێت، وه‌ك هه‌ندێك له رێكخراو‌و حیزبه سیاسییه‌كان، به‌ڵكو ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ی ئێمه جوڵانهوهیهكه له‌سه‌ر بنچینه‌ی (نیشتمان)دامه‌زراوه.
پێمانوایه له‌م نیشتمانه‌دا هه‌مومان یه‌كشت كۆمانده‌كاته‌وه، ئه‌ویش برایه‌تییه له‌نیشتماندا، هه‌روه‌كو چۆن برایه‌تی هه‌یه له‌خوێندا، ئه‌وانه‌ی خزمی یه‌كترن، برایه‌تی هه‌یه له‌ئایندا، برایه‌تی هه‌یه له مه‌زهه‌بدا، برایه‌تی هه‌یه له‌بیرو باوه‌ڕی سیاسی‌دا، ئه‌وی ئێمه كۆده‌كاته‌وه برایه‌تییه له نیشتماندا، له‌م نیشتمانه‌دا هه‌مو ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئاین‌و مه‌زهه‌بی جیاوازن ده‌توانن پێكه‌وه بژین‌و هه‌مو مافه‌كانی هاوڵاتیبونیان هه‌بێـت، له‌هه‌مانكاتدا ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه به‌شی زۆری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان موسوڵمانه بێگومان ئێمه حورمهتو رێزی بێئه‌ندازه له عه‌قیده‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆمان ده‌گرین، په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین، پیرۆزییه‌كانی ئاینی ئیسلام هه‌موی له‌لای ئێمه‌ش پیرۆزن، ئه‌وكه‌سانه‌شی ئه‌وجۆره پڕوپاگه‌ندانه بۆ ئێمه ده‌كه‌ن راست ناكهنو بۆ شكاندنی ئێمه‌یه، بۆنمونه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌خۆمه‌وه هه‌بێت، یه‌كێك له كۆنه هاوڕێكانمان له‌رۆژنامه‌یه‌كدا گله‌یی ئه‌وه‌ی له من كردبو كه من به‌درێژایی ژیانم دژی ئاین شتم نه‌نوسیوه، له‌وه ده‌چێت ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و رهخنانهبێت كه من پشتڕاستی بكه‌مه‌وه‌و بڵێم "من به‌درێژایی ته‌مه‌نم شتێكم دژی ئاین نه‌نوسیوه"، چونكه من خۆم باوه‌ڕم وایه عه‌قیده‌ی ئاینی‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له ده‌رونی مرۆڤدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامرێت، ئه‌زمونی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت سه‌لماندی بۆ دنیا كه نه دین له‌ناوده‌برێت، نه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، له‌به‌رئه‌وه ئێمه بێجگه له‌وه‌ی كه خۆمان وه‌كو به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی كوردستان داده‌نێین رێزی ئیحتیرامی عه‌قیده‌ی دینیی هاونیشتمانیانی خۆمان ده‌گرین، له‌ناو ماڵ‌و كه‌سوكاری خۆشمان‌دا په‌یڕه‌وی له‌هه‌مو رێوشوێنه‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه بۆئێمه دروستده‌كه‌ن، بێگومان له‌به‌رئه‌وه‌یه ناتوانن تۆمه‌تبارمان بكه‌ن به‌گه‌نده‌ڵی، مه‌له‌فێكی ئه‌وه‌نده ره‌شمان نییه‌و له‌سه‌ر شتی دیكه عه‌یبدارمان ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و جۆره قسانه‌مان بۆههڵدهبهسن، به‌ڵام یهكشتی تر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێمانخۆشه پێشه‌واو زانایانی ئاینی پێشه‌وای هه‌مو لایه‌ك بن، بێگومان ئه‌وانیش وه‌كو هه‌مو هاوڵاتییه‌كی كوردستان ئازادن له‌وه‌ی كه ده‌نگ به چ حیزبێك یان به چ لیستێك ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناشێت مزگهوتو مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وت به‌كاربهێنن بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبیی، ئێمه هه‌روه‌ك چۆن لایه‌نگری ئه‌وه‌ین زانكۆ سه‌ربه‌خۆ بێت، لایه‌نگری ئه‌وه‌ین په‌روه‌رده سه‌ربه‌خۆ بێت، لایه‌نگری ئه‌وه‌ین قوتابخانه‌كان سه‌ربه‌خۆبن، لایه‌نگری ئه‌وه‌شین كه هه‌مو مزگه‌وته‌كان، ئه‌وقاف، مامۆستایانی ئاینی، یه‌كێتیی زانایان، ئه‌مانه هه‌مو سهربهخۆبنو دوربن له‌ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی، وه‌ك ئێستا هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یكه‌ن، مه‌لاكان به‌كاردێنن به‌داخه‌وه، به‌درێژایی مێژو ژماره‌یه‌كی زۆری پیاوانی ئاینی پێشه‌واو پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵ بون، له‌هه‌مانكاتدا به‌درێژایی زه‌مه‌نیش ده‌سه‌ڵات توانیویه‌تی له‌ناو زانایانی ئاینیدا هه‌ندێك كه‌س بكڕێت بۆئه‌وه‌ی ریكلامیان بۆبكه‌ن، به‌كورتی ئه‌وانه‌ی ناویان ناون (وعاض السلاطين).
Knn: بۆچونتان چۆنه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی سیاسهتو ئاین؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پێمانوایه ئاین رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌روی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌تایبه‌ت له په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤدا، هه‌روه‌ك ئاین رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌كاروباری سیاسی‌دا(نه‌ك به‌مانای حیزایهتی)، به‌ڵكو مه‌لای مزگه‌وت، زانای ئاینیی به‌شێكن له‌كۆمه‌ڵ، هه‌مو ئه‌و گیروگرفتانه‌ی له كۆمه‌ڵدا دێته پێشه‌وه، هه‌مو ئه‌و قه‌یرانه ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیرییانه‌ی كه دێنه پێشه‌وه، ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌زگای ئاینیی، مزگه‌وت ده‌بێت شوێنی كۆبونه‌وه‌ی هه‌مومان بێت، نابێت وای لێبكرێت ته‌نیا بۆ لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراوبێت، چونكه ئه‌وه له‌باتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك كۆبكاته‌وه ده‌بێته هۆی دروستبونی ناكۆكی له‌ناو خه‌ڵكدا، پێمانوایه كه ده‌بێـت مزگه‌وت رۆڵی گرنگی هه‌بێت له‌په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی خه‌ڵكدا، به‌ڵام به لای حیزبایه‌تیدا نا، یاخود ته‌رخانكردنی مزگه‌وت بۆلایه‌نێكی دیاریكراو، به‌ڵكو مزگه‌وت ده‌بێت شوێنی كۆبونه‌وه‌ی هه‌موان ببَت، نه‌ك یه‌ك لایه‌ن.
Knn: رۆژانه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌تدا بكات، وه‌ڵامی ئێوه بۆ ئه‌وه چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بۆچونی من ئه‌وه‌ی ئه‌م قسهیهدهكات له‌زانستی سیاسی‌دا هیچ شاره‌زاییه‌كی نییه، چونكه كوده‌تا به سوپادهكرێت، ده‌بێت سوپا بڕوات له‌شه‌وێكی تاریكدا ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر كۆشكی كۆماری‌و ده‌زگای راگه‌یاندندا، به‌ڵام ئێمه نهسوپامان هه‌یه‌و نه هێزی چه‌كدارمان هه‌یه.
ئێمه نامانه‌وێت كوده‌تا بكه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت گۆڕین بكه‌ین‌و گۆڕینیش به‌هیچ جۆرێك مانای روخاندن‌و كوده‌تا نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێـت گۆڕین بكه‌ین له‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانیدا، ده‌مانه‌وێت گۆڕین بكه‌ین له پهرلهمانداو گۆڕین بكه‌ین له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، ده‌مانه‌وێت گۆڕین بكه‌ین له‌دادگاو له‌هه‌مو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ره‌و باشتر، ئێمه هه‌رگیز بیر لهروخاندن ناكه‌ینه‌وه بیر له‌تێكدان ناكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌ینه‌وه گۆڕینه به‌ره‌و باشتر، هه‌روه‌ك باسمكرد ئه‌وانه‌ی ئێمه تۆمه‌تباره‌كان به كوده‌تا دیاره شاره‌زای كاروباری سیاسی نین.
Knn: پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌خرێته پاڵ ئێوه كه گۆڕان ناوچهگهرێتیو سلێمانیچێتی ده‌كات، وه‌ڵامی ئێوه چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م پرسیاره شتێكی بیرخستمه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌مه جاری دوههمه ئه‌م قسه‌و باسه له‌گه‌ڵ من ده‌كرێت، جاری یه‌كه‌م كه ئه‌م پرسیاره لهمنكراوه، له‌گه‌رمه‌ی خولی دوهه‌می شه‌ڕی ناوخۆدا بو، ئه‌وكاته كاك(كه‌ریم عوسمان)ی ره‌حمه‌تی سه‌رپه‌رشتیار یان بێژهربو له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان كه له‌هه‌ولێره‌وه په‌خشی ده‌كرد، ئه‌و هات بۆلای من‌و هه‌مان پرسیاری لێكردم كه گوایه من وتبێتم (كوێی موقه‌ده‌سه) ئه‌و قسه‌یه‌ی من له‌گه‌لی كوردستان بڵاوبوه‌وه له كوردستانی نوێش، بۆیه به‌لامه‌وه سه‌یره له‌دوای ئه‌م هه‌مو ساڵه‌مان قسه دوباره ده‌كه‌نه‌وه.
ئێمه نه‌ك ناوچه‌گه‌رێتی ناكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسین، ئێستا‌و دوارۆوژیش، كۆمه‌ڵێك شت هه‌یه تێمانپهڕاندوه، هه‌ركه‌س له ئێمه سنوری ناوچه‌و بنه‌ماڵه‌و قهبیلهمان تێپه‌ڕاندوه، سنورێكی زۆر فراوانتر كه پێیده‌وترێت نه‌ته‌وه‌ی كورد، كۆمانده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه هیچ كه‌سێك له‌ئێمه له‌قه‌بی عهشیرتمان هه‌ڵنه‌گرتوه، ئه‌گه‌ر نا ئێمه ده‌مانتوانی له‌قه‌بی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆمان یان ئه‌و عه‌شیره‌ته‌ی لهبنجوبنهواندا هه‌مان بوه هه‌ڵبگرین، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س كه شانازی ده‌كات به‌له‌قه‌بی عه‌شیره‌ته‌كه‌یه‌وه، ئێمه لهناوچهگهریشدا له‌گوند تێپه‌ڕیوین بۆ شار لهشاریشهوه تێپه‌ڕیوین بۆ سنورێكی فراوانتر كه پێیدهوترێـت نیشتیمان، ئه‌ویش كوردستانه، ئێمه خۆمان به كوردستانی ده‌زانین نه‌ك ناوچه‌گه‌ر، كه‌سانێك كه گله‌یی له‌ئێمه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ناوچه‌گه‌ریی بابڕۆن كه تاوه‌كو ئێسته لهقهبهكانیان به‌ناوی دێیه‌كی بچوكهوهیه، یاخود به‌ناوی شارێكهوهیهو شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن، ئێمه نه‌ك هه‌ر بنه‌ماڵه‌و قه‌بیله‌و عه‌شیره‌تمان تێپه‌ڕاندوه بۆ سنوری نه‌ته‌وایه‌تی كورد، نه‌ك هه‌ر سنوری گوند‌و شارۆچكه‌و شارمانكردوه، بۆنیشتمانێكی گه‌وره‌تر كه ناوی كوردستانه، به‌ڵكو جیاوازی‌و ململانێی ناوخۆیی حیزبییشمان تێپه‌ڕاندوه، ئه‌و ململانێیه‌ی ئێمه هه‌مانه له‌گه‌ڵ تێكڕای سیستمی سیاسییه له‌كوردستاندا، كه‌واته ئێمه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك له سنوری ناوچه‌گه‌ری دهرچوینهته ده‌ره‌وه، چوینه‌ته ناو سنورێكهو كه ناوی نه‌ته‌وه‌ی كوردوونیشتمانی كوردستانه. سنورێك كه‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه.
Knn: ئه‌گه‌ر ئه‌مه بیروبۆچونی ئێوه‌یه، بۆچی ئه‌وه‌نده به‌ناوچه‌گه‌رێتی تۆمه‌تبار ده‌كرێن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وه به‌شێكه له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی حوكم، ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه نییه كه هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان كۆبكرێنه‌وه له‌ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، یان له‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكدا، ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه نییه كه هه‌مو یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌رتاسه‌ری كوردستان چاوه‌ڕوانی ده‌ستی چه‌ند كهسێكبن له هه‌ولێر.
له به‌ڕێوه‌بردندا دو جۆره به‌ڕێوبردن هه‌یه یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنێك كه پێیده‌وترێت ستونی یاخود (ئیداره‌ی عه‌مودی) بهڕێوهبردنێكیش هه‌یه پێیده‌وترێت به‌ڕێوه‌بردنی ئاسۆیی واته (ئیداره‌ی ئوفوقی) له ئیداره‌ی ستونیدا هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌لای مهركهزییهتدا ده‌ڕۆن، واته به‌ره‌و ناوه‌ند، بۆنمونه ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی قوتابخانه‌یه‌ك ویستی ته‌والێتێكی كچان یان كوڕان دروستبكات ده‌بێت بنوسێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی له پارێزگاكه‌ی خۆی‌و له‌وێوه بچێت بۆ ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه‌وه بڕوات بۆ چه‌ند شوێنێكی تر تا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌مه نمونه‌یه‌كی زۆر ساده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی عهمودیه له‌وڵاتدا كه‌هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و دابه‌شكردنی سامان‌و ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی كه‌مدا یان له‌ده‌ستی كه‌سێكدا كۆبكرێته‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، ئیداره‌ی ئاسۆیی دابه‌شكردنی سامان‌و ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر پارێزگاكاندا، ئێمه له‌كۆنه‌وه لایه‌نگری ئه‌وه بوین كه پارێزگاكانی كوردستان، سلێمانی، دهۆك، هه‌ولێر، هه‌مو ئه‌مانه چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی‌و ئیداری‌و داراییان هه‌بێـت بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئیشه‌كانی خۆیان به شكڵێكی لامه‌ركه‌زیی به‌ڕێوه‌به‌رن، ئه‌وه‌ی كه باسمكرد په‌یوه‌ندی به فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانیی‌و فه‌لسه‌فه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌وه هه‌یه.
ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه په‌رله‌مانێكمان هه‌بێـت یاسا‌و ته‌شریعات بۆ سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراق دابنێت‌و هه‌مو ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق هه‌ر له زاخۆوه هه‌تاوه‌كو كفری پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌وه، لایه‌نگری ئه‌وه‌ین ئه‌نجومه‌نێكی وه‌زیرانمان هه‌بێـت پلانی ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو كوردستانی عێراق پلانی پێنج ساڵه‌و دهساڵهو پانزه ساڵه، دابنێت. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و لایهنهبێـت كه په‌یوه‌ندی له نێوان ههرێمو ناوه‌نددا رێكبخات، هه‌روها له‌نێوان ههرێمو ده‌وڵه‌تانی دونیا رێكبخات، به‌ڵام ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه نین هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و له قایمقامهكانو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان بسهنرێـنهوهو بدرێن به‌ئه‌وان، ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌یه پێمانده‌ڵێن ئه‌مانه سلێمانیچێتی ده‌كه‌ن، به‌ڵێ من لایه‌نگری ئه‌وه‌م كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بێـت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا لایه‌نگری ئه‌وه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆكو هه‌ولێریش(ئومێدموایه له‌پاشه‌ڕۆژیشدا كه‌ركوكیش)ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی، ده‌سه‌ڵاتی دارایی‌و كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی وایان هه‌بێت كه له‌سنوری ناوچه‌كه‌ی خۆیاندا بهڕێوهیبهرنو وایان لێنه‌كرێت بۆ هه‌مو شتێك موحتاجی ده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بن، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئێمه به‌شێكه له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، په‌یوه‌ندی به ناوچهگهرێتییهوه نییه.
Knn: یه‌كێك له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی به‌رامبه‌ر لیستی گۆڕان ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن "ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌سه‌ڵات بگرنهدهستو هه‌ڵبژاردنه‌كان ببه‌نه‌وه، ئه‌و له‌شكره گه‌وره‌یه‌ی ده‌زگاكانی حوكمڕانی پێش‌و دایمه‌زراندون هه‌مویان دهردهكهنو موچه‌كانیان ده‌بڕن!؟" قسه‌ی ئێوه چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بێگومان ئه‌وه درۆیه‌كی شاخداره، ده‌یكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و له‌شكره گه‌وره‌یه بكه‌ن به‌گژماندا، ئێمه نه‌ك موچه‌ی هیچ كه‌سێك نابڕین، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بیرمان له‌وه كردوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ش كه موچه‌یان نییه جۆرێك له سه‌رچاوه‌ی ژیانیان بۆدابین بكرێت، بۆنمونه (ژنی ماڵ) كه ژماره‌یه‌كی زۆر زۆرن له كوردستاندا، ئێمه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین حسابێكیان بۆبكرێت، چونكه ئه‌و ئیشه‌ی له‌ماڵدا ده‌یكات كه به‌خێوكردنی مناڵ‌و به‌ڕێوه‌بردنی ناو ماڵه‌كه‌یه‌تی وه‌ك ئیشی كارمه‌ندانی حكومه‌ته‌و پێویسته حسابیان بۆبكرێتو له‌به‌رامبه‌ردا پاره وهربگرنو پاشه‌ڕۆژیان مسۆگه‌ر بێت، لایه‌نگری ئهوهینو داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین بیمه‌ی كۆمه‌ڵایتی هه‌بێـت، لایه‌نگری ئه‌وه‌ین بانكێكی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ یارمه‌تیدانی گه‌نجه‌كان، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ژن بهێنن خان‌و بكإن، ئۆتۆمبێل بكڕن، درێژه به‌خوێندن بده‌ن، پرۆژه‌ی بچوك‌و ناوه‌ندی دروستبكه‌ن.
ئێمه له‌هه‌مانكاتدا لایه‌نگری ئه‌وه‌ین ئاوه‌دانی بخرێته دێهاتهكانهوهو (ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه نییه به‌ته‌نیا بڕۆی چه‌ند شهقامو قوتابخانه‌و مزگهوتو بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی بكه‌یته‌وه) ئێمه‌باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه ده‌بێت چۆنایه‌تیی ژیانی جوتیاری كورد بگۆڕین.
ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار سود له به‌رنامه‌كه‌ی ئێمه ده‌بینن، به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی جیاواز، ئه‌وه‌ی زۆرترین سودی لێده‌بینێت گه‌نجه‌كانن كه‌به‌شی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ن، فه‌قیرو هه‌ژاری لادێ‌و شاره له‌گه‌ڵ ژنی ناوماڵدا كه ئه‌مانه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردین، ئێمه به‌هیچ جۆرێك له‌م قۆناغه‌و دوای ئه‌م قۆناغه‌ش ده‌ستكاری هه‌ندێك سیستم هه‌یه نایكه‌ین له‌وانه سیستمی موچه، سیستمی ته‌ندروستی، سیستمی په‌روه‌رده، ئه‌و سیستمانه‌ی كه تائێستا دهقیانگرتوه به‌بێ لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی قوڵ‌و به‌بێ دڵنیابون له‌وه‌ی بتوانین (به‌دیل)ێكی زۆر باشتری بۆبدۆزینه‌وه به‌هیچ جۆرێك ده‌ستكاری ناكه‌ین، بۆیه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه راست نین.
Knn: پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه لیستی گۆڕان هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا نییه، به‌تایبه‌ت ئهمریكاو به‌ریتانیا، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ئه‌وان په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسییان هه‌بێت ئه‌مه هیچ هونه‌رێكی تیانییه، ئه‌وان له‌به‌رزترین پله‌ی حوكمڕانیدان له‌كوردستان‌و له عێراقیشدا، شتێكی ئاساییه كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دونیا په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی دروستده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تدا دروستی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه پله‌ی زۆر به‌رزیان هه‌یه، سه‌ركۆماری عێراقه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌رۆك وه‌زیرانه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه، شتێكی ئاساییه ده‌بێت په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی فراوانیان هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا، ئێمه كه وه‌كو لیستێك هاتوینه‌ته مه‌یدانه‌وه پێشتریش وه‌كو ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی گه‌وره په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی فراوانمان هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆر داموده‌زگای ده‌ره‌وه‌و سه‌ردان له‌نێوانماندا هه‌یه، ههواڵگۆڕینهوه له‌نێوانماندا هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا، بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ئه‌وان بێلایه‌ن دهبنو له‌دواییشدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ براوه‌و ئه‌مری واقیعدا ده‌كه‌ن.
Knn: باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌وشیروان مسته‌فا مامه‌ڵه‌یه‌كی توندوتیژی له‌گه‌ڵ ژن‌دا هه‌یه، بۆ ئه‌مه چی ده‌ڵێیت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من له‌م شه‌وانه‌دا له ته‌له‌فزیۆنه‌وه په‌یامێكی تایبه‌تم هه‌بو بۆپرسی ژنان، هیوادارم زۆربه‌ی ژنان گوێیان لێ بوبێت، ئه‌وه دیسانه‌وه هه‌ر ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و قسه بێبنهمایانهوه كه ده‌یكه‌ن، بڕواناكه‌م پیاوێك مه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت ئه‌گینا هه‌رگیز دژی ره‌گه‌زی مێ نابێت، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش كه ئێمه هه‌مانه بۆژنان، پێموابێت بۆیه‌كه‌مجاره له‌ده‌رگای هه‌ندێك بابهتمانداوه كه له په‌رله‌مانی داهاتودا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موی بكه‌ین به یاسا، له‌ناو ئه‌و یاسایانه‌دا بۆنمونه دابینكردنی ئه‌و موچه تایبه‌ته‌یه كه بۆ ژنی ماڵ داوای ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌دا تا ژنی ماڵیش جۆرێك له‌سه‌ربه‌خۆیی ئابوری هه‌بێت، پێویسته ئه‌و كاره‌ی له‌ناوماڵدا ده‌یكات چ به‌خێوكردن بێـت یان ئیداره‌كردن وه‌كو كاری كارمه‌ندانی تری حكومه‌ت بۆی حساب بكرێت، جگه له‌وه چه‌ند یاسایه‌كی دیكه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه له‌ئێستاشه‌وه هه‌ندێك لهشارهزایانمان له‌یاسا ئاماده‌ی دهكهنو زۆر به‌لامانه‌وه گرنگه‌و بۆ پاراستنی ژنانه، بابه‌تی یاسای (مه‌نعی ته‌حه‌ڕوشی جنسییه) كه ئێمه زۆر به‌لامانه‌وه گرنگه، یاسایه‌كی تریان یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی جیاوازی ره‌گه‌زییه (جێنده‌ر) كه نابێت جیاوازی له نێوان نێر‌و مێدا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز، چ له‌ماڵدا چ له‌ناو فهرمانگهكانو شوێنه گشتییه‌كاندا، یاسایه‌كی دیكه‌یان ئه‌وه‌یه كه له‌باتی ئه‌وه‌ی جیاكاری ره‌گه‌زیی نه‌گه‌تیڤ هه‌بێت جیاوازی ره‌گه‌زیی پۆزه‌تیڤ هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژن‌و پیاوێك پێكه‌وه هه‌مان مه‌رجیان تیا‌بوو داوای كارێكیانكرد، ژنه‌كه پێشبخرێت، به‌كورتی كۆمه‌ڵێك شتمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه من ژنم خۆشده‌وێت.
Knn: پڕوپاگه‌ند كراوه كه له‌كاتی ده‌نگداندا كامێراههیهو ئه‌گه‌ر ده‌نگ به لیستی ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌ن موچه‌كه‌یان ده‌بڕێت، له‌م باره‌یه‌وه قسه‌تان چییه‌و تاچه‌ند لیستی گۆڕان ئیشی بۆ ئه‌وه كردوه كه كامێری چاودێریی نه‌بێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه به‌شێكه له‌و جه‌نگه ده‌رونییه‌ی كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ترسی دۆڕانیان هه‌یه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، من ده‌مه‌وێت لێره‌وه هاونیشتمانیانی كوردستان دڵنیابكهم كه ئێمه پێیانوتوین "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له كوردستانی عێراقدا باشتر نه‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق (كه پێش ماوه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا) ئیعتیرافی پێناكه‌ین." بێجگه‌له‌وه مه‌سه‌له‌ی بونی كامێرا له بنچینه‌وه درۆیه‌و مه‌سه‌له‌ی قه‌ڵه‌م ومرهكهبو ئه‌وشتانه‌ی كه باسی ده‌كه‌ن هه‌موی درۆیه، ئه‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك وا لێبكه‌ن بڵێت "ئه‌گه‌ر بچم بۆهه‌ڵبژاردن یان نه‌چم له ئێستاوه ئاكامی هه‌ڵبژاردن دیاریكراوه له‌به‌رئه‌وه بۆچی بچم بۆده‌نگدان"، ئه‌مه هه‌موی جه‌نگی ده‌رونییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ئه‌گه‌رنا مه‌سه‌له‌ی مۆبایل بۆ وێنه‌گرتن یان ئه‌وه‌ی كه قه‌ڵه‌مه‌كه ئه‌سڕێته‌وه، ئه‌وه هه‌موی درۆیه‌و باوه‌ڕموایه ئه‌مجاره كه‌مترین رێژه‌ی ساخته‌كاریی له‌كوردستاندا ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كه ئێمه‌ش له‌سه‌روی سێههزارچاودێرهوه چاودێرمان داناوه بۆ چاودێریی سندوقه‌كانی دهنگدانو هه‌ریه‌ك له‌ئه‌وان بهدوچاو چاودێری ده‌نگدانه‌كه دهكهنو نایه‌ڵن ساخته‌كاریی بكه‌ن.
Knn: سه‌باره‌ت بهسوێندانی كارمهندانو ئه‌وانه‌ی پۆلیس یان ئاسایشنو له‌داموده‌زگاكاندا كارده‌كه‌ن، سوێندیان ده‌ده‌ن كه ده‌نگبده‌ن به لیستی كوردستانی، سه‌باره‌ت به‌وه چی ده‌ڵێن، ئێوه چیتانكردوه بۆچارسهری ئه‌مه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بۆ ئه‌م حاڵه‌ته پرسیارمان له كۆمه‌ڵێك زانای ئاینیی كردوه، له‌م رۆژانه‌شدا ره‌نگه بڵاوبكرێته‌وه‌و وه‌ك فه‌توا بڵاویده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌مو ئه‌و سوێندانه‌ی له‌ژێر فشار‌و گوشاردا ده‌درێن، هه‌مو ئهوسوێندانهی كه خه‌ڵك له‌ترسا ناچارده‌كرێن بیخوات، هه‌مو ئهوسوێندانه(باتیله)و ئه‌و كه‌سه نه ته‌ڵاقی دهكهوێتو نه گوناهی ده‌گات ئه‌گه‌ر سوێنده‌كه بشكێنێت، به‌ڵكو ده‌توانێت ویژدانی خۆی ئاسوده بكات‌و ده‌نگ به‌و لیسته بدات كه خۆی دهیهوێتو باوه‌ڕی پێیه‌تی، (فشار‌و نانبڕین‌و سوێندانو ته‌ڵاق پێخواردن) ئه‌مانه هه‌مو پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاقه.
Knn: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر چاوه‌ڕوانی (25-7)ن بۆده‌نگدان، له‌به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه كه رهشبیننو ده‌نگ به‌هیچ قه‌واره‌یه‌ك ناده‌ن، قسه‌ی تۆ له‌مباریه‌وه چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ره‌تا له‌هیچ جێگایه‌كی دونیادا له‌سه‌داسه‌دی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ناچن بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تۆ باسی ده‌كه‌یت خه‌ڵك ره‌شبینه یان نائومێده له‌راستیدا خه‌ڵك ناهه‌قی نییه، من خۆم یه‌كێك بوم له‌وانه‌ی كه له‌هه‌ڵبژاردنی پێشودا هه‌م بانگهشهمكردوه هه‌م ده‌نگمداوه، له راستیدا من په‌شیمانم كه ده‌نگم به‌م كۆمه‌ڵه داوه، به‌ڵام ئومێدموایه كه خه‌ڵك نا‌ئومێد نه‌بێت، چونكه ئێمه له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێداین كه ده‌توانین ناوی بنێین قۆناغی وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی له مێژوی سیاسیی میلله‌ته‌كه‌ماندا، ئه‌مجاره وه‌كو جاره‌كانی ترنییه، ئه‌مجاره لیستی جیاواز هه‌یه، به به‌رنامه‌ی جیاوازه‌وه مونافه‌سه‌یه‌كی توندوتۆڵ هه‌یه، من ئومێدموایه هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نائومێدبون وه‌ك ده‌وترێت (وتفائلوا بالخير تجدوه)، ئومێدموایه هه‌مو گهشبینبنو هیوایان هه‌بێت، مرۆڤ كه هیوابڕاوبو به‌ڕاستی دونیا زۆر تاریك دێته به‌رچاوی، دنیای ئێستای كوردستان بۆ خۆشبه‌ختی زۆر روناكه، هه‌مو نیشانه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان تێدایه كه ئێمه بۆ پێشه‌وه ده‌چین، پاشه‌ڕۆژێكی روناكمان هه‌یه، ئاسۆیه‌كی روناكمان له‌به‌رده‌مدایه، ئێمه ره‌نگه له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا لیستێك به‌ناوی ئه‌و یاسایانه‌ی به‌قازانجی خه‌ڵكه‌و به‌نیازین له پارله‌ماندا تێیپه‌ڕێنین، بڵاوبكه‌ینه‌وه، له‌بواره‌كانی چاكسازیی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له‌قازانجی گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ماندایه. ئومێدیشموایه ئێمه بتوانین كارێكی وا بكه‌ین ئه‌وه‌ی توشی نائومێدی بوه جارێكی تر ئومێدی به‌ژیان بۆ دروست بێته‌وه، هه‌رخۆی ناوی گۆڕان جۆرێك له ئومێد‌و هیوا ده‌به‌خشێت به‌خه‌ڵك.
Knn: كه‌واته تاچه‌ند پابه‌ندده‌بن به‌جێبه‌جێكردنی ئهوبهڵێنانهوه كه به‌خه‌ڵكی ده‌ده‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئومێدموایه كه هه‌مو هاوكارهكانمو هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه كاندیدكراون پابه‌ندبن (وه‌كو بهڵێنو په‌یمانیانداوه)، پابه‌ندبن به‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ئه‌و داموده‌زگایانه چاوی میلله‌تیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بوه‌و دادگایه‌كی باڵای وه‌ك دادگای ده‌ستوری نییه كه رێگیری له‌و شتانه بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی لێره گوشاری جه‌ماوه‌ریی له‌سه‌ر حكومه‌ت زۆر كهمبوه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لاوازن‌و ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م یاخود میدیای ئازادیش هه‌ندێك قسه‌ی كردوه، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌یتوانیوه رایه‌كی گشتیی وا دروستبكات كه چاودێربێت به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه.
له‌م ده‌زگایانه‌ی ئێمه‌دا چ وه‌زیره‌كان یان ئه‌ندام پارله‌مانه‌كان ئه‌وه‌نده ئیمتیازاتیان هه‌یه كه له‌ناو ئه‌م هه‌مو ئیمتیازاتانهدا خه‌مه‌كانی خه‌ڵكیان بیرده‌چێته‌وه، وه‌ك یه‌كێك كه چۆن یه‌كه‌مجار تۆزێك حه‌شیشه ده‌خوات دوایی ده‌بێته مودمینی ته‌واو، به‌ڵام ئومێدموایه ئه‌م ده‌سته نوێیه‌ی په‌رله‌مان زۆر چالاك‌و كارا بن‌و هه‌وڵبده‌ن ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی په‌رله‌مان وا كه‌مكه‌نه‌وه كه خه‌ڵك ئه‌ندامێتی پارله‌مان وه‌ك ئیمتیاز‌و ده‌سكه‌وت ته‌ماشا نه‌كات، به‌ڵكو به‌خزمه‌تكردنی نیشتمان‌و ئه‌ركێكی بزانێت.
Knn: له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێـت به‌شێوه‌یه‌كی رونتر له‌سه‌ر ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه قسه‌م بۆ بكه‌یت كه گوایه ئه‌گه‌ر ئێوه بێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات موچه‌ی كادیرانی یهكێتیو پارتی ده‌بڕن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بێگومان ئێمه موچه‌ی هیچ كه‌سێك نابڕین، به‌ڵكو موچه‌بڕینی هه‌ركه‌سێك لای ئێمه وه‌كو تاوانێك وایه كه به‌رامبه‌ر خێزانێكی كورد ده‌كرێت، ئێمه هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه كادیری یهكێتیو پارتین بههاوسهنگهرو به براو به‌خۆشه‌ویستی خۆمان ده‌زانین له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا، ئێستا ململانێیه‌كی دیموكراسی هه‌یه، ئێمه كه دواتر ده‌سه‌ڵاتمان گرته‌ده‌ست به‌هیچ جۆرێك هیچ جۆره حساب‌و كیتابێكمان له‌گه‌ڵ كادیره‌كانی پارتی‌و یهكێتیو حیزبه‌كانی تردا نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌كو باسمكرد ئه‌و سیستمی موچه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه هه‌تاوه‌كو به‌دیلێكی باشتری بۆنه‌دۆزینه‌وه ده‌ستكاریی ناكه‌ین، ئێمه به‌چاوی رێز‌و پێزانین‌و خۆشه‌ویستییه‌وه ته‌ماشای هه‌مو ئه‌و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌ین.