جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باڵی (ریفۆرم): پارێزگای سلێمانیمان له قه‌ڵای یه‌كێتیه‌وه كرد به قه‌ڵای گۆڕان
سازدانی: به‌رهه‌م عومه‌ر
مامۆستا جه‌مالی حاجی محه‌مه‌د پێشمه‌رگه‌ی سه‌ره‌تاكانی شۆإشو رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه كه‌سانێك ئێستا له‌ناو یه‌كێتیدا په‌یدابون نه‌ك هه‌ر ئێمه به خاوه‌نی یه‌كێتی نازانن، به‌ڵكو به خۆفرۆشمان ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، بۆیه ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌رداری خاوه‌نداریه‌تی یه‌كێتی نابین" مامۆستا جه‌مال كه چه‌ندین ساڵه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بوه له‌م گفتوگۆیه‌دا باس له كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ئه‌مڕۆی یهكێتیو بارودۆخی رێكخستنهكانو په‌رۆشی كوردانی ده‌ره‌وه ده‌كات بۆ پشتیوانی لیستی گۆڕان.
رۆژنامه: زۆر نییه هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆتایی هاتوه، ئێوه وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی حه‌وزی شارهزورتان ده‌كرد، تێڕوانینتان بۆ ئه‌و (25) كورسییه‌ی په‌رله‌مان چۆنه كه لیستی گۆڕان به ده‌ستیهێناوه؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌م به‌لاوه زۆر تازه‌بو كه هێزێكی ئۆپۆزسیۆن به‌شداریبكات كه ئومێدێكبو بۆ هه‌مو لایه‌كمان، هه‌رچه‌نده زۆر نه‌بو كه كاركرا بۆ ئه‌و لیسته، من خۆم ته‌سه‌ورم نه‌ده‌كرد له سه‌ره‌تایی دروستكردنی لیسته‌كه‌دا به‌ده‌مه‌وه‌چونی جه‌ماوه‌ری بۆ لیسته‌كه هه‌بێت، به‌ڵام پاش بینینی ئه‌و هه‌ڵچونه جه‌ماوه‌رییه، تموحم له‌و ئاسته زیاتربو كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستیهێنا، ئێستا (25) كورسی زۆر باشه بۆ هێزێكی ئۆپۆزسیۆن كه تازه دروستبوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ی (13) كورسی لیستی چاكسازیی له پشتیدایهو رێژه‌كه به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه: ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه دروستبوه چاوه‌ڕێی لێده‌كرێت كه خواستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بێنێته‌دی؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كه هێزێكه خۆی ئومێدی به‌خۆی هه‌یه، پشتیوانییه‌كی باشی جه‌ماوه‌ریشی هه‌یه، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش كه خۆی به غه‌درلێكراو ده‌زانی، دواتر بونه‌ته جه‌ماوه‌ری لیستی گۆڕان، ئه‌م هێزه ئۆپۆزیسیۆنه پشتیوانییه‌كی جه‌ماوه‌ری باشی خۆی هه‌یه كه به‌رده‌وامه، من له‌دوای هه‌ڵبژاردنیشه‌وه كۆبونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردوه له هه‌ڵه‌بجه، سه‌یدسادق، ههورامانو ناوچه جیاجیاكانی شاره‌زور رێژه‌یه‌كی زۆر هه‌روه‌كو پێش هه‌ڵبژاردن حه‌ماسه‌تیان هه‌یه بۆ پشتیوانیكردن له لیستی گۆڕان.
من ئومێد ده‌كه‌م كه ئه‌و فراكسیۆنه‌ی ناو په‌رله‌مان رۆژانه گه‌یه‌نه‌ری خواسته‌كانی خه‌ڵك بێت‌و داكۆكیی له مافه‌كانی خه‌ڵك بكات.
رۆژنامه: پێتوایه جه‌ماوه‌ر له‌م قۆناغه‌دا چی ده‌خوازێت، تا لیستی گۆڕان بۆی به‌دیبهێنێت؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: جه‌ماوه‌ر داخوازی‌و ئاواتی ئه‌وه‌بوه كه لیستی گۆڕان ده‌سه‌ڵات بگرێتهدهستو خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابینبكات، به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌ی جه‌ماوه‌ر نه‌هاته‌دی، ئێستاش جه‌ماوه‌ر داخوازی ئه‌وه‌یه كه فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌ماندا ئه‌و كه‌موكوڕییانه بخاته‌ڕو كه له خزمهتگوزارییهكانیاندا هه‌یه.
رۆژنامه: ئێستا دهنگو باسی ئه‌وه له‌ئارادایه كه لیستی گۆڕان خه‌ریكی خۆی رێكخستنه‌وه‌یه، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی حیزب یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی رێكخراودا، ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه ئاگاداربن ئه‌م هه‌نگاوه تا چه‌ند فۆرمهلهكراوهو گه‌یشتوه‌ته كوێ؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: ئه‌و ده‌نگوباسانه راستن‌و رۆژانه‌ش قسه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێت كه ئایا بكرێت به حیزب یان رێكخراو یان بزوتنه‌وه یان ره‌وت..هتد، به‌ڵام تائێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر چ شێوازێك رێكده‌خرێت، به‌ڵام من خۆم پێموایه كه بۆ ئه‌م قۆناغه له‌وانه‌یه كه ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی حیزبێكدا كۆبكرێته‌وه نه‌توانێت ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه كۆبكاته‌وه كه ئێستا له ده‌وری كۆبونه‌ته‌وه، پێمباشه وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌ك بمێنێت‌و له سنوری هه‌ر قه‌زاو ناحیه‌و ناوچه‌یه‌كدا له شێوه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان نوێنه‌رایه‌تی یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دیكه هه‌بێت كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م گروپ‌و تهنزیمو لایه‌نانه بكات كه له لیسته‌كه‌دا كۆبونه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا پێشنیاز‌و راپسپارده زۆره، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوینه‌ته فۆرمێكی دیاركراو، چونكه نامانه‌وێت حیزبێك بێت هاوشێوه‌ی ئه‌م حیزبانه‌ی ئێستابێت، ناتوانن ئه‌و هه‌مو خواسته بهێنێته‌دی یان ئه‌و هه‌مو خه‌ڵكه بگرێته‌خۆی.
بۆ نمونه له ئه‌وروپا ریفۆرمه‌كانی ناو یه‌كێتی، ئه‌وانه‌ی به ناوی ره‌گه‌وه خۆیان خستوهتهإو، یاخود ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ته‌كنۆكرات‌و شاره‌زاو پسپۆڕ كه رۆژێك له رۆژان خۆیان له رێكخستنێكدا نه‌بینیوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی زۆر له گه‌نجان.. ئه‌مانه ده‌بێت له ههیئهتێكدا كۆبكرێته‌وه كه خواسته‌كانیان ئاراسته‌بكات.
رۆژنامه: خۆت چ ستایلێك به باش ده‌زانیت له‌نێو ئه‌و پێشنیازانه‌ی تائێستا خراونه‌ته‌ڕو؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: پێمباشه له قۆناغی ئێستادا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بمێنێته‌وه‌و له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا ده‌سته‌یه‌ك سه‌رپه‌رشتی بكات كه پێكهاتبێت له نوێنه‌ری كرێكاران‌و خوێندكاران‌و ژنان‌و گهنجانو ته‌واوی چین‌و توێژه‌كانی دیكه.
رۆژنامه: به‌و پێیه‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بویت، تا چه‌ند زه‌روره كه سود له ئه‌زمونی حیزب‌و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌وروپا وه‌ربگیرێت بۆ خۆ رێكخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: یه‌كێك له شكسته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه هیچ سودێكی له‌و فۆرمه هاوچه‌رخانه نه‌كردوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی ده‌ره‌وه كه من سه‌رپه‌رشتیاری بوم له پێشكه‌وتوترین وڵاتی جیهاندا، رێكخستنهكانیوهكو شێوازی رێكخستنه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی‌و قهرهداغو شاره‌زور وابو، شێوه‌یه‌كی تازه‌مان نههێنابوه ئاراوه، من هه‌مو جارێك به براده‌رانم ده‌وت كه ده‌بێت شێوه‌ی رێكخستنمان بگۆڕین، به‌ڵام ئه‌وه نه‌ده‌كرا، ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی حیزبێكی به‌ناو سۆشیال دیموكرات بوه، به‌ڵام سودمان له ئه‌زمونه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه زۆر به‌كه‌میی كردوه.
رۆژنامه: له چه‌ند رۆژی رابردودا كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوه‌ته‌وه‌و بڕیاری دا له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا پلنیۆم ببه‌ستێت به‌ر له كۆنگره، به بۆچونی ئێوه ئامانج له‌و پلنیۆمه چییه؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: دۆخی یه‌كێتی باش نییه، چونكه قه‌ڵای یهكێتیو پایه‌گای یه‌كێتی سنوری سلێمانی بو، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌و قه‌ڵایه بو به قه‌ڵای گۆڕان، له‌به‌رئه‌وه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت بارودۆخی خۆی چاكبكاته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێستاش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه پێناچێت چاره‌سه‌ری ده‌ردی یه‌كێتی بكات، چونكه یه‌كێتی ئه‌وه چه‌ند جارێكه بڕیاری به‌ستنی پلنیۆم ده‌دات بۆ رازیكردنی ههندێكو دوای ده‌خات، ئێستا پێیانوایه كه كۆنگره‌یان پێنابه‌سترێت بۆیه كردویانه به پلنیۆم، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بكرێت پێده‌چێت زیاتر بۆ ته‌سفیه‌كردن بێت، ئێمه‌ش وه‌كو براده‌رانی سه‌ركردایه‌تی باڵی ریفۆرم، نه ده‌ركراوین له حیزبه‌كه‌و نه خۆشمان به ره‌سمی وازمانهێناوهو تائێستا حیسابین له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشمانی كوردستان، له رابردوشدا چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سترا، به‌ڵام بانگیان نه‌كردین بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، چونكه پێیانوابو ئێمه ده‌نگ بۆ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ین، من یه‌كێك له‌وانه‌ی زۆر هه‌وڵمده‌دا له ناوه‌وه یه‌كێتی چاك بكه‌ین، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌وه مه‌حاڵه، ئه‌و هیممهتهش نه‌بو له ناوه‌وه، بۆیه بڕیارماندا له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌دا كه پشتیوانی له لیستی گۆڕان بكه‌ین، پێده‌چێت یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌و پلنیۆمه له‌وه ده‌چێت یه‌كێتی بیه‌وێت له‌و پلنیۆمهدا بڕیاری ده‌ركردنی ئێمه بده‌ن، هه‌روه‌ها ته‌سفیه‌كردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ باشكردنی وه‌زعی ناوخۆیی خۆیان.
رۆژنامه: ئێوه وه‌كو كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی (باڵی ریفۆرم) له‌كاتێكدا خاوه‌نی چه‌ندین جۆری قوربانین، ده‌كرێت خۆتان به دوربگرن له خاوه‌ندارێتی یه‌كێتی، له‌كاتێكدا وه‌كو خۆت ئاماژه‌ت پێكرد ده‌یانه‌وێت له‌م پلینۆمه‌دا تهسفیهتان بكه‌ن؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه له یه‌كێتیدا پێكه‌وه كارمانكردوه خۆمان به خاوه‌نی قوربانییه‌كی زۆر ده‌زانین، خۆم له (1976)ه‌وه له ریزه‌كانی یه‌كێتیدا تهنزیمبوم، له سه‌ره‌تایی (1980) به‌بێ دابڕان له یه‌كێتیدا هاوخه‌بات بوم له هه‌مو خۆشی‌و ناخۆشییه‌كدا، سه‌ره‌تا به‌رپرسی كه‌رتی رێكخستن بوم، دواتر بوم به سه‌رتیپ، به‌رپرسی به‌تالیۆن.. تا سهركردایهتیو فه‌رمانده‌یی گشتیی، واته له ئه‌ندامێتییه‌وه به پله‌كانی رێكخستندا به خه‌باتكردن سه‌ركه‌وتوم، به‌ڵام ئه‌وان به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر به خاوه‌نی یه‌كێتیمان نازانن، به‌ڵكو له هه‌ندێك شوێن به خۆفرۆش ئه‌ژمارمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه رێز نه‌گرتنی رای جیاوازه له حیزبه‌كه‌دا، پێمباشه كه ئه‌و حیزبه بگۆڕێت، به‌ڵام بۆچونی ئێمه به باش نه‌زانراوه، ئه‌وه‌نده‌ی من بینیبێتم ئه‌وانه‌ی كه پشتیوانی لیستی گۆڕان ده‌كه‌ین، هه‌ر كه‌سه ماندو قوربانیدهرهكانی ناو یه‌كێتین، به‌ڵام تائێستا له‌سه‌ر بابه‌تی خاوه‌ندارێتی یه‌كێتی له‌ناو خۆماندا گفتوگۆمان نه‌كردوه‌و له‌وانه‌شه له داهاتودا به‌دوایدا بچین‌و ده‌ستبه‌رداری خاوه‌ندارێتی یه‌كێتی نابین.
رۆژنامه: ئێوه وابه‌سته ده‌بن به هه‌ر بڕیارێكه‌وه كه له پلنیۆمدا بدرێت سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئێوه؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: نه‌خێر، ئێمه‌ش مه‌وقیفی خۆمان ده‌بێت...
رۆژنامه: دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له (25)ی ته‌مموزدا ئه‌نجامدرا، بارودۆخی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له ده‌ره‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: له ناوه‌وه خه‌ڵك هه‌موی ده‌زانێت وه‌زعی رێكخستنه‌كه‌ی چۆنه كه باش نییه‌و زۆر خراپه‌و گرفته‌كانیان زۆره، وه‌زعی یهكێتیو رێكخستنه‌كانیان له ده‌ره‌وه زۆر خراپتره، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشودا هه‌ندێك قسه‌مكرد له (KNN)دا، ئه‌وانیش دوای چه‌ند سه‌عاتێك به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ده‌ركردم، وه‌زعی ده‌ره‌وه تایبه‌ته، به‌وپێیه‌ی خه‌ڵك ئازاده‌و به ئازادی رای خۆی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌مجاره‌ش هه‌رچه‌نده له ده‌ره‌وه ده‌نگدان نه‌بوه، به‌ڵام كوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات رۆڵی باشیان هه‌بو، چ به ته‌له‌فۆنكردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریاندا، یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان‌و به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا كه هه‌زاران كه‌س ده‌بون، زۆر له‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه له حیزبه ئه‌وروپییه‌كاندا كارده‌كه‌ن وه‌كو چاودێریی هه‌ڵبژاردن هاتبونهوهو كاریانده‌كرد، هه‌رچه‌نده یه‌كێتی ئێستا وه‌فدێكی ناردوه بۆ ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باره گڵاوه‌ی تێی كه‌وتون هه‌ڵی بستێننه‌وه، به‌ڵام من پێموانییه سودێكی هه‌بێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌یان ته‌له‌فۆنم بۆكراوه له وڵاتانی ده‌ره‌وه كه چۆن بۆ پشیتوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین گروپی رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی له شێوه‌ی گروپی جیاجیادا كۆمیته‌ی پشتیوانی له گۆڕان پێكده‌هێنن.
رۆژنامه: ئایندهی ئه‌و گروپه ناڕازییه چی ده‌بێت، له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا كوردی تاراوگه ده‌توانن به‌شداریی بكه‌ن، ئایا پێتوایه ئه‌و كوردانه چۆن به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: پێموایه كه به جۆش‌و خرۆشێكی زۆره‌وه به‌شداریی ده‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان بۆ لیستی گۆڕان، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌ی به‌شداریكردنی خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌لماندیان كه تێیدابو كه پاره‌ی قهرزكردوهو هاتوه‌ته‌وه ده‌نگیداوه، ده‌یان كه‌س كه هیچ ئینتمایه‌كی بۆ هیچ حیزبێك نه‌بوه ده‌نگی به لیستی گۆڕان داوه‌و پشتیوانیشی لێكردوه، بۆیه پێموایه كه له نیوه زیاتری ئه‌و كورسییانه‌ی به ده‌نگی كوردانی ده‌ره‌وه به‌ده‌ستدێت، ده‌نگ بۆ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن.
رۆژنامه: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كوردانی ده‌ره‌وه چه‌ند پشتیوانی له لیستی گۆڕان بكهنو ده‌نگی پێبده‌ن؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: جاری پێش‌و زیاتر له سنوری (85) هه‌زار كورد ده‌نگیاندا، من له‌كاتێكدا كه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه بوم، زۆر خه‌ڵكم بینیوه كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان، نا دادپه‌روه‌ریی زۆری بینیوه‌و كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وازیهێناوهو ده‌یه‌وێت گۆڕانكاریی بكرێت له كوردستاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گلهییو گازندانه‌ی له ده‌ره‌وه زۆرترن‌و خه‌ڵك ترسی له نانبڕین‌و فشاره‌كانی ده‌سه‌ڵات نییه‌و له وڵاتێكی ئازاد‌دا ده‌ژین، له ئینتهرنێتو شوێنه گشتییه‌كان گفتوگۆی زۆری كهموكوإییهكانیان كردوه، پێموایه كوردانی ده‌ره‌وه زۆرتر ده‌نگ بۆ لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن.
رۆژنامه: له‌م ماوه‌یه‌دا له راگه‌یاندنه‌كاندا چه‌ند شتێك له‌سه‌ر ئێوه‌و مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه بڵاوكرایه‌وه، بۆچی ئه‌و تۆمه‌تانه دراوه‌ته پاڵتان ده‌توانیت كڕۆكی كێشه‌كه‌مان بۆ باسبكه‌یت؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: خۆی یه‌كێتی كه دامه‌زرا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زراو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش هه‌ر له ده‌ره‌وه بون‌و ئاواره‌ی ئه‌وروپا بون، هه‌ر بۆیه گرنگی زۆری هه‌بوه له مێژویی سیاسی یه‌كێتیدا، منیش له سه‌ره‌تایی (2001)ه‌وه یاریده‌ده‌ری سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی دهرهوهمكردوه كه پێش من (د.فوئاد مه‌عسوم، قادری حاجی عهلیو كمال فوئاد‌و له‌تیف رهشیدو به‌رهه‌م ساڵح) سه‌رپه‌رشتیارێتی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌یان كردوه، كاتێك كه هه‌ڵبژێردرام وه‌كو ئه‌ندامی سهركردایهتیو له‌به‌ر باری ته‌ندروستی چومه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌وێ كۆمیته‌ی رێكخستن هه‌بو، ژماره‌یه‌كی كه‌مئه‌ندامی هه‌بو، له‌به‌رئه‌وه‌ی كادیری موتهفهریغی به‌رپرسی یه‌كه‌می مه‌ڵبه‌ند پێشتر نه‌بو كه به شار‌و وڵاته‌كاندا به كاره‌كانی خۆی هه‌ڵبستێت، ته‌نزیم خۆی كادیره‌كانی ده‌ژیاند، له سه‌رده‌می ئێمه‌دا وه‌زعه‌كان گۆڕاو به مه‌یدانی كارمكردو ته‌نزیم فراوانبو (16) كۆمیتهمان تهشكیلكرد، ساڵی (2003) به بإیارێك من بوم به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه.
له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ش ده‌سته‌ی كارگێڕیی به هه‌ڵبژاردن بو، ساڵانه هه‌مو كۆمیته‌كان هه‌ڵبژاردنی خۆیان دهكردو نوێنه‌ری خۆیان ده‌ستنیشان ده‌كرد، به‌ڵام له به‌غداده‌وه به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسیی چه‌ند كه‌سێك به‌بێ هه‌ڵبژاردن دانران، چونكه چه‌ند كه‌سێك له ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌ڵبه‌ند گه‌ڕابونه‌وه كوردستان، ئێمه پێشنیازمانكرد كه (د.چیا عهباسو مه‌حمود ره‌زا ئهمینو كاك شه‌فیقی محامی) زیادبكرێت بۆ ده‌سته‌كه ئه‌وه‌بو كه قبوڵكراو كاره‌كان فراوانتربون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ریفۆرمدا نوسراوێكمان ناردبو بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی‌و داوای چاكسازیمانكردبو، حه‌زێك له‌سه‌ر ئێمه دروستبو، خه‌ڵكی دیكه‌یان هێنایه ناو مه‌ڵبه‌نده‌كه، ئه‌وه‌بو كه نوێنه‌ری مام جه‌لالیان زیادكرد كه پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆبو، پاشان به نوێنه‌ری هه‌ولێرو كه‌ركوك‌و شوێنه‌كانی دیكه خه‌ڵكی دیكه‌یان هێنایه ناوه‌وه‌و ته‌وازونی ناو مه‌ڵبه‌ند گۆڕا، كێشه‌كانیش زۆرتر له به‌ریتانیا ته‌قینه‌وه، چونكه (4) كارگێریی كۆمیته‌ی رێكخستن سه‌ر به باڵی ریفۆرمبون له‌گه‌ڵ (32) به‌رپرسی كه‌رت له كۆی (38) به‌رپرس، به‌رپرسی كۆمیتهكهو په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كان ده‌مانه‌وه كه شانازخان بو، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و ململانێیانه هه‌ر به‌رده‌وامبو چاره‌سه‌رنه‌كرا، ناچاربون داوایانكرد كه له كوردستاندا كۆنفرانسێك ببه‌سترێت بۆ وه‌ستاندنی كێشه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی كاك كۆسره‌ت بو، ره‌وتێك بۆ ئه‌وه كاریده‌كرد كه پشتیوانی له مه‌ڵبه‌ند بكرێت‌و بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند له ده‌ره‌وه ئیشه‌كانی به‌رێتبه‌ڕێوه، ره‌وتێكی دیكه‌ش بڕیاریدابو له‌لای خۆیه‌وه ده‌یوت كه مه‌ڵبه‌ند بهێنرێته‌وه بۆ كوردستان، (80%)ی ئاماده‌بوانیش له‌گه‌ڵ ره‌وتی یهكهمدابون، به‌ڵام (2-3) كه‌س له‌گه‌ڵ ئهوهدابون كه مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌وه‌بو دواتر له مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه.
منیش بانگكرامه‌وه كرام به به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه له كوردستان، له‌ڕێگه‌ی تهلهفۆنو ئیمێڵه‌وه، ئه‌وه‌ش عه‌مه‌لی نه‌بو، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وه‌بو كه دور بكه‌وینه‌وه له‌و بنكه جه‌ماوه‌رییه‌ی له‌وێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیاربو سه‌رینه‌گرت، چونكه ته‌وجیهات هه‌ر له ئێمه‌وه وهردهگرنو گوێ له ئێمه ده‌گرن، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا له هه‌مو وڵاته‌كانی سوید‌و به‌ریتانیا، دانیمارك‌و فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا.. به‌رپرسی كۆمیته‌و كارگێڕهكانیان بإیارییاندان پشتگیریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن.
یه‌كێتی به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر من ده‌ركرد كه باسیان له پاره‌و رێكخستن كردوه كه پاره‌م خواردوه یان خه‌ڵكم ههڵخهڵهتاندوه.
پێشتر مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه نه‌سریه‌ی نه‌بوه، به‌ڵام له‌دوای (2001)ه‌وه مانگانه (10) هه‌زار دۆلاری بۆ ده‌هات بۆ هه‌مو كۆمیته‌و كادریهكاندا، كارگێڕهكانی ناو مه‌ڵبه‌ند (500) دۆلاریان هه‌بو، منیش وه‌كو به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند (700) دۆلارم هه‌بوه، ئه‌وانیتر هیچیان نه‌بوه جگه له به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا كه به نامه‌یه‌ك داوایكردبو (500) دۆلاری پێده‌درا.
له‌دوای ساڵێك پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌شی مام جه‌لال كرد‌و كرا به (20) هه‌زار دۆلار‌و دوباره ئه‌وه‌ش فراوانكرایهوه، كاك شه‌فیقی حاجی خدر‌و كاك شاخه‌وان به‌رپرسی دارایی بون، كاره‌كانی رێكخستوه، له‌دوای (2004)ه‌وه ئه‌ندامه‌كان ئاماده‌نه‌بون ئابونهبدهن، له‌به‌رئه‌وه داوامانكرد پاره‌كه‌مان زیادبكرێتو پاش هه‌وڵێكی زۆر كرا به (50) هه‌زار دۆلار كه تێیدا (40) هه‌زاری بۆ مه‌ڵبه‌ند، (10) هه‌زار بۆ نه‌سریه‌و به‌رده‌ست، ئه‌وه‌ش به‌رپرسی مالییه وه‌ریگرتوه كه هیچیان سه‌ر به باڵی من نهبونو كه‌سانێكی باشبون، مانگانه زۆر به‌وردی ئیشه‌كانیان كردوه‌و پاره‌كه‌ش كهمبوه، به به‌راورد به ناحییهیهك كه به‌رپرسی كۆمیته‌و كارگێڕهكانی له‌ناو كوردستاندا نزیكه‌ی (6-10) هه‌زار دۆلاری وه‌رده‌گرت، به‌ڵام بۆ وڵاتێكی وه‌كو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا ته‌نیا (2) هه‌زار دۆلارمان توانیوه بۆیان دابینبكه‌ین.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ش حهزێكبوه له‌سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی چالاكیمان دیاریكراوبێت، له یه‌كێك له نوسراوه‌كاندا كه به‌رپرسی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا باسی ئه‌وه ده‌كات كه مامۆستا جه‌مال یارمه‌تی رادیۆیه‌كی داوه له ئه‌ڵمانیا كه قسه‌ی به یه‌كێتی وتوه من یارمه‌تی چه‌ندین رادیۆ‌و كه‌ناڵی راگهیاندنو رێكخراوی مهدهنیمداوه، یارمه‌تی رادیۆمداوه له سوید، ئوسترالیا.. یارمه‌تی گۆڤاری پێشهاتم داوه كه گۆڤارێكبوه خۆیان دروستیانكردوه، هه‌ر یه‌كێتیه‌كی ژنان‌و گه‌نجان.. دروستبوبێت من یارمهتیمداوه، له‌به‌رئه‌وه من به‌رپرسم له‌و (10) هه‌زار دۆلاره‌و نوسراوهكانیش ماوه تائێستا.
باسی پاره‌ی فه‌ره‌نساشیان كردوه، كۆمیته‌ی فه‌ره‌نسا كۆمه‌ڵێك كێشه‌یان هه‌بوه، به بڕیارێك یارمهتییهكانیانمان وه‌ستاند، به‌ڵام پاره‌كه‌یان له خه‌زێنه‌ی مه‌ڵبه‌نددا هه‌بوه، تا ئه‌و رۆژه‌ی مه‌ڵبه‌ند ههڵوهشێنراوهتهوهو پاره‌كه‌ش نزیكه‌ی (8700) دۆلاریان وه‌رگرتوه‌ته‌وه.
باسی ئهوهشیانكردوه كه پاره‌ی ڤیزه كه‌وتوه‌ته لای ئێمه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه هاتبێته لای ئێمه به‌پێی نوسراو كیتاب سه‌رفكراوه، تا ئه‌و رۆژه‌ی له‌وێ كارمان كردوه یه‌ك وشه‌یان له‌سه‌ر ئێمه نه‌وتوه، به‌ڵام خۆمان كه له‌وێ نه‌ماوین ئه‌و قسانه‌یان كردوه.
باسیان له‌وه‌ش كردوه كه من خه‌ڵكم ههڵخهڵهتاندوه، ئه‌وه‌ش دواتر بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆیان چه‌ند كه‌سیان بۆ كۆدهكرێتهوهو كۆبونه‌وه‌كانی ئێمه چه‌ند كه‌س دههاتنو ئاماده‌ی ده‌بونو كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌وانیش چه‌ند كه‌س ئاماده‌ی ده‌بێت.. له چه‌ند مانگی ئاینده‌دا ئه‌وه زیاتر واقیع وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
رۆژنامه: باڵی موحافیزكار كه تۆ تۆمه‌تبارده‌كات، بۆچ مه‌به‌ستێكه ئایا ئاماده‌یت به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه؟
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: به‌ڵێ ئاماده‌م، من له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانی لیستی ئه‌وان ناكه‌م له‌وانه‌یه قسه‌ی له‌وه خراپتریش بخه‌نه شوێنمانو هه‌ندێك له‌و براده‌رانه‌یان به‌وه ناوبردوه كه دوڕون، منیش هه‌مو شته‌كانم به دۆكیومێنت له‌لایه.
پڕۆفایل:
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د
(1957) له‌دایكبوه.
خوێندنی سهرهتاییو ناوه‌ندیی له هه‌ڵه‌بجه ته‌واوكردوه
په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانی خوێندوه
(1976) چوه نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه.
(1980) بوه به پێشمه‌رگه
(1996) له شه‌إی ناوخۆ برینداركراوه‌و به‌و هۆیه‌وه چوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات
له هۆڵه‌ندا نیشته‌جێبوه‌و تائێستاش به‌هۆی ئاسه‌واری برینداربونهكهی ته‌ندروستی ته‌واو نییه.
له (2001)دا بوه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
(2003)بوه به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه