سازدانی: ئارام سه‌عید
نه‌وشیروان مسته‌فا بڕوای وایه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سلێمانیه‌وه گله‌ییان لێده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆر زیاتر له (10) ساڵ حوكمرانی ئیداره‌ی یه‌كێتی هه‌موی له سلێمانی بوه‌و به‌شێك له‌وانه‌ی كه كاربه‌ده‌ست بون ده‌سه‌ڵاتداربون له داموده‌زگا حكومه‌تی و حیزبیه‌كاندا ئیستغلالی پله‌و پایه‌ی سیاسی خۆیانیان كردوه بۆ هه‌ندێك مه‌به‌ست.
ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه سلێمانچێتی كردبێت‌و ده‌لێت: ئه‌گه‌ر له هه‌ولێریش بومایه له‌وانه‌بو هه‌ر به‌و ته‌ریقه‌یه پێم بڵێن كه هه‌ولێرچییه‌تی ده‌كات و له دهۆكیش بومایه پێم بڵێن دهۆكچییه‌تی ده‌كات.
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیییه له كوردستاندا‌و ده‌لێت: باوه‌ڕم وایه ده‌بێت هه‌مو پارێزگایه‌كیش مافی بڕیاردانی چاره‌نوسی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام له كوردستاندا ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت‌و یه‌ك یه‌كه‌ی فیدراڵی بێت.
KNN: چ جۆره شێوازێكی حكومڕانی له كوردستاندا به په‌سه‌ند ده‌زانن، واته شێوازی مه‌ركه‌زی یا لامه‌ركه‌زی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پێموایه جارێكیكه‌ش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م باسكردوه له ئیداردا دو جۆره شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ستونی یا عه‌مودی ئه‌وه‌ی تریش پێی ده‌وترێت شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئوفوقی یاخود ئاسۆیی له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی عه‌مودیدا، ئه‌وه جۆرێكه له حوكمڕانیی مه‌ركه‌زی، له حكومڕانیی مه‌ركه‌زیدا هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان كۆده‌كرێنه‌وه له مه‌ركه‌زدا، له‌وێوه هه‌مو لاكان به‌ڕێوه‌ئه‌برێن‌و ئه‌وانی تر هه‌مو تابعی ئه‌ون، له به‌ڕێوه‌بردنی ئاسۆیی دا ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن له به‌ینی ناوه‌ندو له به‌ینی شوێنه‌كانی تردا له به‌ینی جێگایه‌ك‌و جێگایه‌كیتردا، به‌ڵام من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه لامه‌ركه‌زیه‌ت هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه ده‌سه‌ڵاته‌كان به ئاسۆیی دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر جێگای جیا جیا‌و ده‌سه‌ڵاتی جیاجیا‌و ناوه‌ندی جیاجیا، نه‌ك له یه‌ك ناوه‌ندێكه‌وه بێگومان ناوه‌ندێك هه‌موی به‌ڕێوه‌ده‌بات ئیداری هه‌موی ده‌كات، به‌ڵام من لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له كوردستاندا.
KNN: كاك نه‌وشیروان كورد له به‌غدا زۆركات به‌رگری له فیدراڵیه‌ت ده‌كات بۆ عێراق كه ئه‌ویش پێویستی به شێوازێكی حكومڕانی لامه‌ركه‌زی هه‌یه، به‌ڵام له كوردستان پیاده‌ی مه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، جا ئه‌وه ئێستاش كورد موته‌هه‌مه به‌وه كه شتێك هه‌یه له ژیانی سیاسی و له په‌یوه‌ندی ناو ده‌وڵه‌تاندا كه پێی ده‌ڵێن دو پێوانه‌یی یاخود به ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن ده‌بڵستاندارد ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌ب ته‌رجومه‌ی كردوه به ئیزدواجیه‌تی مه‌عایر یا ئیزدواجیه‌تی مقاییس، بێگومان ئه‌وه له شه‌خسیه‌تی عێراقیدا عه‌لی وه‌ردی باسی كردوه، كه شه‌خسیه‌تی ئینسانی عێراقی جۆرێك له ئیزدیواجیه‌تی تێدایه، دوانه‌یی تێدایه، ئه‌و دوانه‌ییه عه‌لی وه‌ردی باسی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی تێدایه ده‌یگێڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئیزدواجیه‌تییه لایه‌كی ژیانی به‌ده‌وییه لایه‌كه‌ی تری ژیانی حه‌زارییه، ئه‌وه‌ش وایكردوه له ده‌رونی ئینسانی عێراقیدا جۆریك له ئیزدواجیه‌ت هه‌بێت، به‌داخه‌وه حكومرانی سه‌رده‌می به‌عسیش كارێكی وایكردوه لای تاكی كوردیش جۆرێك له ئیزدواجیه‌تی كه من ناوم ناوه ئیجدواجیه‌تی شه‌خسیه‌تی یه‌عنی دو شه‌خسیه‌تی دو كه‌سیه‌تییه له زه‌مانێكدا وابوه وشه‌كانی وه‌كو كه به كه‌سێكت بكوتبایه ئه‌وه كه‌سێكی دو روه یا كه‌سێكی دو زمانه یا ئه‌مه كابرایه‌كی دوسه‌ره به دو سه‌ر ئه‌ڕوات ئه‌مه جنێوێكی قورس بو، به‌ڵام له رژێمی به‌عسیدا كه به‌عس غه‌دری له خه‌ڵك ده‌كردو زوڵمی له خه‌ڵك ده‌كردو خه‌ڵكی ده‌كوشت و ئیجباری ده‌كرد بڕوات له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عسی بێت و مه‌جبوربو به رو له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌كاندا ستایش بكات و له‌گه‌ڵیاندا بڕوات به‌رێگاداو پێیان بڵێت باشه‌و به‌سه‌رچاو بڵێت هه‌مو قسه‌كانی تۆ باشه‌و له پاشمله‌ش جنێوی پێده‌دان و له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا ده‌چو رێكخستنی نهێنی ده‌كرد ئه‌مه‌ش كارێكی وایكردوه فیعله‌ن دو رویی ببێت به به‌شێك له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و دو زمانی، له‌وێ به جۆرێك قسه بكات و به نهێنی به شێوه‌یه‌كی تر قسه بكات له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه حیزبه كوردیه‌كان له راستیدا له‌باتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن كه ئه‌مه نه‌مێنێت ئه‌مه‌یان قوڵ كرده‌وه كه ئێستا ده‌یبینن جۆرێكه له نیفاقی سیاسی مونافقین له دین دا ته‌نیا بۆ نه‌فسی زه‌لامه‌كه خۆی زه‌ره‌ری هه‌یه بۆ نمونه ئینسانێكی مونافیق دینی پكه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه باوه‌ری بكه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه له رۆژی قیامه‌تدا خودا سزای ده‌دات، به‌ڵام مونافقی سیاسی له‌م دونیایه زه‌ره‌ری بۆ هه‌مو خه‌ڵك هه‌یه، ئیجدواجیه‌تی مه‌عایر ئه‌وه‌ی كه تۆ بۆ شوێنی شتێك داوابكه‌یت، به‌ڵام بۆ خۆت شتێكیكه داوابكه‌یت، بێگومان ئه‌وه جۆرێكه له ئیجدواجیه‌تی مه‌عایر كه له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه، به‌ڵێ ئێمه له به‌غدا داوا ده‌كه‌ین كه لامه‌ركه‌زیه‌ت هه‌بێت، به‌ڵام له كوردستاندا داوا ده‌كه‌ین مه‌ركه‌زیه‌ت هه‌بێت، له‌وێ داوا ده‌كه‌ین ته‌عه‌دودیه‌ت هه‌بێت لێره نیزامی حیزبی واحد هه‌بێت بۆ خه‌ڵكی تر كۆمه‌ڵێك شت داوایان لێده‌كه‌ین لای خۆمان ئه‌وه جێبه‌جێ ناكه‌ین یانی هه‌تا ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌رنجی خێزانی كورد بده‌ن به‌شێك له‌و پیاوانه‌ی كه له‌ناو خێزانی كورددا ده‌ژین خۆیان به پێشكه‌وتوخوازو لایه‌نگری مافی ئافره‌ت و ئه‌و جۆره شتانه ده‌زانن، به‌ڵام كه دێته ناو خێزانه‌كه‌ی خۆیدا ره‌فتارێكی جیاواز ئه‌كات بێگومان ئه‌مه ئه‌و دو كه‌سیه‌ته‌یه كه له یه‌ك كه‌سدا ئه‌بینرێت بۆیه ئه‌وه له سیاسه‌تی كوردیشدا په‌یڕه‌وی ده‌كرێت ئیزدواجیه‌تی مه‌عایر له سیاسه‌تی كوردیش دایه پێموایه ره‌گه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه.
KNN: ئه‌و شێوازه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌ت باسی ده‌كه‌یت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه چین كه پێویسته له ده‌ستی مه‌ركه‌زدا نه‌بێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: باسی ته‌جروبه‌ی كوردستانی عێراقی خۆمان ده‌كه‌م، نامه‌وێت ئه‌مه ته‌عمیم كه‌م بۆ وڵاتانی تر، به‌ڵام ئه‌مه بێگومان له نه‌تیجه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ندین ته‌جروبه‌ی میلله‌تانی دونیا بوه ئه‌مه به‌شێكه له‌و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییه له حكومرانی ئێمه باوه‌ڕمان پێیه‌تی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا سێ ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، له پال ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته‌دا هێزی چه‌كداریشمان هه‌یه مه‌سه‌له‌ن سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه یه‌كیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعییه، یه‌كیان ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزییه، یه‌كیان ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاییه له هه‌رێمی كوردستاندا كاتێك ئێمه باسی لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ین باسی ئه‌وه ناكه‌ین له ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی دا لامه‌ركه‌زیه‌ت هه‌بێت‌و هه‌ر محافزه‌یه‌ك دادگا‌و مه‌حكه‌مه‌و سوڵته‌ی قه‌زایی خۆی هه‌بێت، بێگومان نا، بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی هه‌بێت كه له هه‌مو هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتداربێت یه‌ك مه‌حكه‌مه‌ی ته‌میز هه‌بێت‌و یه‌ك مه‌جلیسی قه‌زا هه‌بێت و یه‌ك وه‌زاره‌تی عه‌دل هه‌بێت، مه‌فروزه سولته‌ی قه‌زایی له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌ك سوڵته بێت، وه‌ره سه‌ر سوڵته‌ی ته‌شریعی له سولته‌ی ته‌شریعیش دا پێویسته له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌ك ئه‌نجومه‌ن یه‌ك په‌رله‌مان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌شریعات بۆ هه‌موی كوردستان ده‌ربكات یه‌عنی ئه‌و ته‌شریعانه‌ی ئه‌و قانونانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌رده‌چێت له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا جێبه‌جێ بكرێت‌و نابێت هیچ محافزه‌یه‌ك خۆی به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه ته‌شریعاتی جیاواز ده‌ربكات جیاواز بێت له‌و ته‌شریعاته هه‌رێم به‌ڵكو ته‌نیا ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت قانون ده‌ربكات و قانونه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت له سه‌رتاسه‌ری كوردستان سوڵته‌ی ته‌شریعییه كه پارله‌مانی كوردستانه.
دێینه سه‌ر سوڵته‌ی ته‌نفیزی سولته‌ی ته‌نفیزی كه خۆی له كۆمه‌ڵێك دام و ده‌زگا ئه‌نوێنێت له‌وانه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش بێگومان ئه‌بێت بۆ هه‌موی هه‌رێمی كوردستان بێت، به‌ڵام كه باسی سوڵته‌ی ته‌نفیزی ده‌كرێت سولته‌ی ته‌نفیزی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌فروزه ئه‌و ده‌زگایه بێت كه په‌یوه‌ندی له به‌ینی هه‌رێمی كوردستان و له به‌ینی عێراق و شوێنه‌كانی تردا رێك ده‌خات و ئه‌و جیهه‌ته بێت كه ته‌ختیتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پلان داده‌نێت بۆ رێگا‌و بان بۆ كاره‌با بۆ ئاوی خواردنه‌وه بۆ كشتوكاڵ بۆ ئابوری بۆ كاروبار بۆ زانكۆكان، نه‌خشه یاخود پلانی هه‌رێم له لایه‌ن ئه‌وه‌وه دائه‌نرێت و جێبه‌جێ كردنه‌كه ئه‌سپێرێت به ئه‌نجومه‌نی محافه‌زه‌كان یه‌عنی له‌مه جۆرێك له دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات دێته پێشه‌وه دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌وه‌ی كه ئێمه داوای ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستاندا جۆرێك له لامه‌ركه‌زیه‌ت له مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێ كردنی كارگێڕیدا له مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێ كردنی ئابوری‌دا له مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێ كردنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا له‌وانه جۆرێك له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له به‌ینی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێرو له به‌ینی محافزه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانیدا هه‌بێت ئه‌وه‌یه كه ئێمه باسی ده‌كه‌ین، بێگومان هێزی چه‌كدار به ده‌ره‌جه‌ی ئه‌ساسی پێشمه‌رگه‌یه‌و ئه‌ویش كه ده‌بێت دیسان ناوه‌ندی بێت‌و سه‌ر به هه‌رێمی نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌گه‌ر باسی لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ین باسی ئه‌و لامه‌ركه‌زیه‌ته ده‌كه‌یت كه له بواری به‌ڕێوه‌بردنی كارگێری و ئاوه‌دانی ده‌كه‌ین نه‌ك له بواری سولته‌ی ته‌شریعی و سولته‌ی قه‌زایی ده‌كه‌ین.
KNN: هه‌ندێك ئێوه به سلێمانچی تاوانبار ده‌كه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، زۆر پرسیارێكی به‌جێیه من له چیدا سلێمانچێتیم كردوه پێم بڵێن تاوه‌كو پێتان بڵێم سلێمانچیم كردوه یان نه‌مكردوه.
KNN: مه‌سه‌له‌ن بۆ نمونه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتتان هه‌بێت فه‌زلی سلێمانی ده‌ده‌ن به‌سه‌ر شاره‌كانی تردا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: زۆرجار ده‌سه‌ڵاتیشم بوه له چیدا فه‌زلم پێداون؟ ئه‌توانن هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و فه‌تره‌یه بۆ نمونه بێننه‌وه كه هه‌مو داموده‌زگاكانی یه‌كێتی و هه‌مو داموده‌زگاكانی ئیداری مه‌نتقه‌ی سلێمانی كه سه‌ر به یه‌كێتی بون له ناوچه‌ی سلێمانی و له شاری سلێمانی بون ئه‌توانن بچن پرسیار بكه‌ن بزانن مه‌سئولی چه‌ند مه‌كته‌بی یه‌كێتی خه‌ڵكی شاری سلێمانی بون مه‌سئولی چه‌ند مه‌كته‌بی یه‌كێتی خه‌ڵكی شاره‌كانی تر بون له‌ناو وه‌زیره‌كاندا به ژماره وه‌ریبگرن (20) وه‌زیر بوبێت (15) وه‌زیر بوبێت (30) وه‌زیر بوبێت چه‌ندانه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی بون و چه‌ندیان خه‌ڵكی شاره‌كانی تر بون به عه‌كسه‌وه ئێمه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سلێمانیه‌وه گله‌ییمان لێده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆر زیاتر له (10) ساڵ حوكمرانی ئیداره‌ی یه‌كێتی هه‌موی له سلێمانی بوه‌و به‌شێك له‌وانه‌ی كه كاربه‌ده‌ست بون ده‌سه‌ڵاتداربون له داموده‌زگا حكومه‌تی و حیزبیه‌كاندا ئیستغلالی پله‌و پایه‌ی سیاسی خۆیانیان كردوه بۆ هه‌ندێك مه‌به‌ست بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبون بۆ داگیركردنی ئه‌رز بۆ مقاوه‌لات بۆ فلان و بۆ فیساری بۆ شتی وا زۆرجار خه‌ڵكی سلێمانی تاجیره‌كانی سلێمانی مقاویله‌كانی سلێمانی كارمه‌نده‌كانی سلێمانی هاتون گله‌ییان له ئێمه كردوه كه ئێمه بۆچی دیفاعیان لێناكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌رزی سلێمانی ده‌درێت به خه‌ڵكی زۆر شوێنی‌تر كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر خه‌ڵكی زۆر شوێنی دور دێن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكی سلێمانیدا ئه‌یفرۆشن، بۆچی له سلێمانی یه‌كێتی حكوم ده‌كات و كه‌چی زۆری وه‌زیره‌كانی كه كاروباره‌كانیان به‌نده به‌م ناوچه‌یه‌وه كه پێویسته به شاره‌زایی و ناسینی خه‌ڵكه‌كه‌وه هه‌یه، خه‌ڵكی شارێكی كه بۆ ببێته وه‌زیر رۆژێك له رۆژان ئێمه گله‌ییمان نه‌كردوه‌و قسه‌مان نه‌كردوه.
من ئه‌گه‌ر له هه‌ولێریش بومایه له‌وانه‌بو هه‌ر به‌و ته‌ریقه‌یه پێم بڵێن كه هه‌ولێرچییه‌تی ده‌كات و له دهۆكیش بومایه پێم بڵێن دهۆكچییه‌تی ده‌كات چونكه من دژی ئیستغلالی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی حكومرانی و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی بوم بۆ مه‌نفه‌عه‌تی تایبه‌تی به‌داخه‌وه ئه‌وه به‌و نه‌وعه شكاوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدار بون له سلێمانی خه‌ڵكی سلێمانی نه‌بون پێیان وابوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی كه ده‌یگرین ئه‌و گله‌ییه‌ی كه ئه‌یكه‌ین ئه‌چێته قاڵبی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر سلێمانیش بونایه هه‌ر عه‌ینی گله‌ییمان لێده‌كردن.
KNN: له گه‌ڕانه‌وه بۆ سیستمی لامه‌ركه‌زی كه باسمانكرد ئایا ئه‌م سیستمه بۆ هه‌ولێرو دهۆكیش به‌هه‌مان شێوه هه‌ر ده‌سه‌ڵات رازی نییه كه سیستمێكی لامه‌ركه‌زی بێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، ئه‌و سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌ی كه ئێمه باسیده‌كه‌ین بۆ هه‌ولێرو دهۆكیشه، ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كانیش هاتنه سه‌ر كوردستان ئێمه هه‌مان سیستم داوا ده‌كه‌ینه‌وه چونكه تازه‌ترین سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی دنیایه، ئه‌م دنیایه دنیای زه‌مانی مه‌ركه‌زییه‌ت نییه، ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت لامه‌ركه‌زییه‌ت یان (دیسێنترالیزه‌یشن) كه به كوردی ناومان ناوه (نه‌ناوه‌ندێتی) شێوه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی هاوچه‌رخه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له سه‌رتاسه‌ری دنیادا په‌یڕه‌وی ده‌كرێت.
KNN: به‌ڵام ئایا حكومڕانی ئێستا ئه‌م كاره‌ی كردوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: نه‌خێر نه‌یكردوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خۆیاندا كۆببێته‌وه‌و هه‌مو شتێك له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بێت، ته‌نانه‌ت دامه‌زراندنی كارمه‌ندێكی ئاسایی، مجێوری مزگه‌وتێك، فه‌ڕاشی مه‌كته‌بێك یان دائیره‌یه‌ك، كرێكارێكی ئاسایی، ده‌یانه‌وێت له ده‌ستی خۆیاندا بێت، یان جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی بچوك له دواكه‌وتوترین یان دورترین دێهات ده‌بێت به‌ده‌ست خۆیانه‌وه بێت، ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنن.
KNN: ئه‌مه تاچه‌ند ده‌توانین بڵێین یه‌ك ئیداره‌ییه له كوردستان، یان دابه‌شكردنی ئیداره‌یه له كوردستان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: تائێستا یه‌كئیداره‌یی له كوردستاندا نییه، تائێستاش دو ئیداره‌یه، له‌سه‌ره‌وه به‌ناو وه‌زاره‌تێكی یه‌كگرتو هه‌یه به‌ڵام بۆ هه‌ندێك وه‌زاره‌ت دو وه‌زیر هه‌یه، واته ده‌توانین بڵێین له روی عه‌مه‌لییه‌وه دو ئیداره‌یه، ئیداره‌ی سلێمانی وه‌كو خۆیه‌تی‌و هه‌ولێرو دهۆكیش وه‌كو خۆیه‌تی.
KNN: هه‌ندێ جار ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له‌وانه‌یه سلێمانی جیابكاته‌وه‌و بیكات به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ؟.
نه‌وشیروان مسته‌فا: بێگومان له ده‌ستوری عێراقیدا ماده‌یه‌كی تیایه كه هه‌مو پارێزگایه‌ك به ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ چه‌ند پارێزگایه‌كی تردا ئه‌توانێت هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ دروستبكات. وه‌كو مه‌بده‌ئـ من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م و پێشموایه ئه‌مه مافێكی ره‌وای هه‌مو پارێزگایه‌كه وه‌كو چۆن ئێمه باوه‌ڕمان وایه هه‌مو میلله‌تێك له دنیادا ده‌بێت مافی چاره‌نوسی هه‌بێت، من باوه‌ڕم وایه ده‌بێت هه‌مو پارێزگایه‌كیش ده‌بێت مافی بڕیاردانی چاره‌نوسی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام له كوردستاندا ئێمه لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت‌و یه‌ك یه‌كه‌ی فیدراڵی بێت، سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆك به‌یه‌كه‌وه بن، له پاشه‌ڕۆژدا ناوچه دابڕاوه‌كان كه‌ركوك‌و سنجارو خانه‌قین‌و مه‌خموریش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
دێمه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌م دو حیزبه چیان كردوه بۆئه‌وه‌ی جۆرێك له ئیندیماج له‌نێوان بادینان‌و سۆران له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانی، له‌نێوان دهۆك‌و هه‌ولێرو سلێمانیدا دروستببێت. بۆنمونه چه‌ند رۆژنامه‌ی سلێمانی ده‌گاته دهۆك، چه‌ند رۆژنامه‌ی دهۆك ده‌گاته سلێمانی، چه‌ند كۆڕی ئه‌ده‌بی، سیاسی، رۆشنبیری، له‌لایه‌ن دهۆكییه‌كانه‌وه له سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت‌و له‌لایه‌ن سلێمانیه‌كانه‌وه له دهۆك ئه‌نجامده‌درێت. چی كراوه بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی له زمانی تازه‌ی ئه‌م چه‌رخه‌دا پێی ده‌وترێت (ئینتیگره‌یشن) جۆرێك له ئیندیماج، جۆرێك له تێكه‌ڵاوبون، كه له یه‌كتردا بتوێنه‌وه، چی كراوه تاكو من دژی راوه‌ستابم تا ئه‌وان وامان پێ بڵێن؟ به پێچه‌وانه‌وه من زۆر به‌لامه‌وه باشه كه نه‌خشه‌یه‌ك دابنێین بۆئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوبونێكی ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری، زانكۆیی له‌نێوان پارێزگاكانی كوردستاندا به سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆك‌و كه‌ركوكیشی بخه‌ینه سه‌ر، سنجارو خانه‌قینیشی بخه‌ینه‌سه‌ر، توزخورماتوی بخه‌ینه سه‌ر، گوێری بخه‌ینه‌سه‌ر، واته كارێكی وابكه‌ین تێكه‌ڵاوبونێك له میلله‌ته‌كه‌ماندا دروستبێت، له سلێمانی رێگه بده‌ین با به‌ڵێنده‌ره‌كانی دهۆك بێن لێره ئیش بكه‌ن، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له دهۆك هاورده‌و هه‌نارده ده‌كه‌ن بێن له سلێمانیش لقی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. با سلێمانی چه‌ند هه‌زار خوێندكارێكی هه‌ولێرو دهۆك وه‌ربگرێت‌و ئه‌وانیش چه‌ند هه‌زار خوێندكارێكی سلێمانی وه‌ربگرن بۆئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاویی دروستببێت. له‌نێوان نوسه‌ران‌و ئه‌دیبان‌و رۆشنبیران‌و شانۆكارو ئه‌وانی تردا تێكه‌ڵاویی دروستببێت ئه‌وه مه‌رجی پێكه‌وه‌ژیانه. له‌سه‌رو هه‌موشیه‌وه ده‌بێت ئێمه ئازادی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ین، سیستمێكی دیموكراتی كراوه‌مان هه‌بێت، تایبه‌تمه‌ندێتی یه‌كتری قبوڵ بكه‌ین، بۆنمونه ئه‌وان تایبه‌تمه‌ندێتی سلێمانی قبوڵ بكه‌ن، سلێمانی تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ولێر قبوڵ بكات، به‌وجۆره ئێمه ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه بژین ئه‌گینا له‌ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتكردن‌و هه‌ڕه‌شه‌لێكردنه‌وه پێموانییه به‌هیچ جۆرێك ئینتیگره‌یشن یان تێكه‌ڵاوبون دروستبكات.
KNN: ده‌ستورێك كه ره‌زامه‌ندی هه‌مولایه‌كی له‌سه‌ربێت ناتوانێت ئه‌مه دروستبكات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ بێگومان ده‌توانێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌ستوره‌ی كه ئێستا هه‌یه ئه‌و ره‌زامه‌ندییه به‌كۆمه‌ڵه‌ی تیا نییه ئێمه ئومێدمان وابو له كوردستاندا ده‌ستورێكمان هه‌بێت هه‌مومان پشتیوانی لێبكه‌ین هه‌مومان ده‌نگی بۆ بده‌ین‌و به ده‌ستوری خۆمانی بزانین، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه هێنایانه پێشه‌وه جێگه‌ی داخه به‌شی زۆری رۆشنبیران‌و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه دژی راوه‌ستان، ئومێدم وایه جارێكی دیكه چاو به‌وه‌دا بخشێننه‌وه كه ده‌ستورێك له كوردستاندا بێته پێشه‌وه جێگه‌ی ئیجماعی كورد بێت یان هیچ نه‌بێت جێگه‌ی زۆربه‌ی زۆری كورد بێت كه هه‌مو به ده‌ستوری خۆیانی بزانن‌و په‌یڕه‌وی بكه‌ن‌و له‌گه‌ڵی بژین.
KNN: كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌ر له دروشم‌دا بمێننه‌وه، پێكه‌وه ژیان به‌بێ كرانه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری كارێكی ئاسان نابێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پرسیاره‌كه‌م كه له تۆم كرد جارێكی تر دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئێمه وه‌كو یه‌ك نه‌ته‌وه ئیش بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی وه‌كو یه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئیش بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی وه‌كو یه‌ك حكومه‌ت یه‌ك ده‌وڵه‌ت یه‌ك وڵات ئیش بكه‌ین، من له تۆ ده‌پرسم: له 18 ساڵی رابردودا چی كراوه بۆ دروستكردنی شتی هاوبه‌ش له‌نێوان كفری‌و زاخۆ، له‌نێوان كه‌لارو ئامێدی، له‌نێوان ئاكرێ‌و هه‌ڵه‌بجه، چ شتێكی هاوبه‌ش دروستكراوه له روی ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیرییه‌وه، كردویه‌تی به به‌رنامه‌ی خۆی بۆئه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته هه‌ست به‌وه بكات كه یه‌ك میلله‌ته، یه‌ك وڵاتی هه‌یه، وه ئه‌مه له شیعر ده‌ربێنینه ده‌ره‌وه، واته له نوسین‌و دروشمی سیاسی ده‌ریبێنینه ده‌ره‌وه بیكه‌ین به به‌رنامه‌یه‌كی ئیشكردن بۆ ئێستا‌و بۆ پاشه‌ڕۆژ بۆئه‌وه‌ی ئێمه خۆمان به یه‌ك نه‌ته‌وه‌و به یه‌ك میلله‌ت بزانین، بۆیه من له تۆ ئه‌پرسم چی كراوه؟ ئه‌گه‌ر نه‌كراوه پێویسته بیكه‌ین. ئه‌گه‌ر كراویشه بۆئه‌وه‌ی درێژه‌ی پێبده‌ین.
KNN: ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌كران ئه‌وكاته هه‌ڵوێستت چۆن ده‌بێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر نه‌كران، رۆژبه‌ڕۆژ ئه‌و درزانه‌ی له‌نێوان ئه‌م ناوچانه‌دا هه‌یه قوڵتر ده‌بێته‌وه.
KNN: له یه‌كه‌م پرسیاردا باس له مه‌سه‌له‌ی ئیزدیواجیه‌ت كرا، ئه‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر به‌شێكی ئه‌و پرسیاره، ئه‌م ئیزدیواجیه‌ته چ وێنه‌یه‌كی كوردی دروستكردوه له ده‌ره‌وه؟ ئایا زیانی لێ نه‌داوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، ره‌نگه بۆ ئه‌مریكا ئیزدیواجیه‌تی مه‌عایر بچێته سه‌ر، یان بۆ ده‌وڵه‌تانی گه‌وره بچێته سه‌ر، ئه‌وانه هێزی گه‌وره‌یان هه‌یه، به‌ڵام بۆ میلله‌تێكی بچوكی وه‌كو كورد‌و هێزێكی بچوكی وه‌كو كورد، بێگومان ئه‌مه ناچێته سه‌ر. ئیزدیواجیه‌تی مه‌عایر له سیاسه‌تی كوردیدا له عێراقدا زه‌ره‌ری له كورد داوه، واته ئه‌گه‌ر ئێستا وه‌زعی سیاسی كورد له‌عێراقدا به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ پێنج ساڵ له‌مه‌وپێش یان ده ساڵ له‌مه‌وپێش، پێموایه زۆر دابه‌زیوه‌ته خواره‌وه، پێنج ساڵ له‌مه‌وپێش شوێنی كورد له‌لای عه‌ره‌بی عێراق زۆر له ئێستا باشتر بو، ده ساڵ له‌مه‌وپێش زۆر له ئێستا باشتر بو، به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته ئیزدیواجیه‌ی كه له به‌غدا په‌یڕه‌وی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆمانمان ئه‌وێت بۆ ئه‌وانمان ناوێت، بۆنمونه داوای دیموكراتی له‌وان ده‌كه‌ین داوای ته‌وافوق ده‌كه‌ین داوای ئازادی زیاتر ده‌كه‌ین داوای لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كه‌ین، داوای ئازادی حیزبه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌ندێك له‌مانه له‌ناو سیاسه‌تی كوردیی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه‌ش تۆمه‌تبارین به‌وه‌ی كه ئیزدیواجیه‌تی مه‌عایرمان هه‌یه، به‌وه‌ی جۆرێك ره‌فتار ده‌كه‌ین له كوردستان‌و له‌وێ جۆرێكی دیكه ره‌فتار ده‌كه‌ین، ئه‌مه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌كو وتم له‌ناو عه‌ره‌بی عێراقدا رێزگرتنی كورد دابه‌زیوه‌ته خواره‌وه. بۆنمونه كورد پێش پێنج ساڵ یان ده ساڵ ئه‌یتوانی به ئازادی بڕوات بۆ نه‌جه‌ف‌و كه‌ربه‌لاو حلله‌و عه‌ماره‌و به‌سره‌و ته‌نانه‌ت له رومادی‌و شوێنه‌كانی تردا ئیش بكات‌و زۆر رێزی ده‌گیرا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا ئه‌و رێزگرتنه دابه‌زیوه‌ته خواره‌وه.
KNN: دوا پرسیارم ئه‌وه‌یه، ئێوه هیچ پلانێكتان هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ئیزدیواجیه‌ته له كاركردندا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌وه كه پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه كه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌رحی ده‌كه‌ین، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌وه ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌گرین، له سیاسه‌تی حیزبه‌كانی هه‌رێمی ده‌گرین، وه له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی به‌دیله‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین كه ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
بۆ ئه‌ڵقه‌كانی داهاتو، پرسیاره‌كانتان له‌ڕێی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه ده‌گاته به‌رنامه‌ی روبه‌ڕو
INFO@KNNC.NET