دیمانه: هوشیار عه‌بدوڵا
كه‌ناڵی ئاسمانی knn له به‌رنامه‌ی روبهڕودا، سه‌باره‌ت به پرسی كورد له عێراق و چۆنیه‌تی به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراقدا، كۆمه‌ڵێك پرسیاری خه‌ڵك و پرسی په‌یوه‌ست به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ئاڕاسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كردوه، هاوكات ناوبراو له‌و به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنیه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به لیستی جیا به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كات و ستراتیژیه‌تی كاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌غدا ده‌خاته‌ڕو.
Knn: هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌یه ئێوه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ ئاماده‌كاریتان كردوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئێمه خه‌ریكی خۆئامادهكردنین بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراقدا، بۆ ئه‌وه له پێش هه‌مو شتێكه‌وه ئێمه قه‌واره‌یه‌كی سیاسیمان به ناوی گۆڕانه‌وه تۆمار كردوه بێجگه له‌وه دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنمان دروست كردوه، كه ئه‌وان ئه‌مجاره وه‌كو ده‌زگایه‌كی پیشه‌یی سه‌رپه‌رشتی كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ده‌كه‌ن، ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌رنامه و پلاتفۆرمی سیاسی و ئاماده‌كردنی ناوی كاندیده‌كانی په‌رله‌مان نین.
Knn: كه‌واته به بایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بێگومان به‌لامانه‌وه كارێكی زۆر زۆر گرنگه، چونكه كوردستان به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق، په‌رله‌مانی عێراقی ره‌نگه له هه‌ندێك لایه‌نه‌وه گرنگتربێت له هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مانی عێراقیدا ره‌نگه گرنگتر بێت له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه له‌وێ جۆری به‌شداریكردنی كورد له ده‌زگای بڕیاردانی سیاسی عێراقدا له ده‌وڵه‌تی عێراقدا له بودجه‌ی عێراقدا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا له جه‌یشی عیرَاقیا، په‌رله‌مان ئه‌و ده‌زگایه‌یه كه له به‌غدا ئه‌و جۆره شتانه دیاری ده‌كا.
Knn: به شێوه‌یه‌كی گشتی وا له قسه‌كانت ده‌خوێنمه‌وه كه هه‌ڵبژاردنی عێراقیتان پێ گرنگتره له هه‌ڵبژاردنی كوردستان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ له به‌رئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی وه‌كو باسم كرد ئه‌و ده‌زگایه‌یه كه ته‌شریع بۆ هه‌مو عێراق دائه‌نێت، ئه‌و ده‌زگایه‌یه كه ساڵانه میزانیه به قانون ته‌سدیق ده‌كات ئه‌و ده‌زگایه‌یه كه وه‌زاره‌تی عێراقی داده‌نێت و سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵده‌بژێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵده‌بژێرێت، ئێمه له ده‌ستوری عێراقیدا كۆمه‌ڵێك مافی نه‌ته‌وایه‌تیمان جێگیركراوه، ره‌نگه په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی به‌غدا ئه‌و جێگایه بێت كه ئێمه ئه‌توانین هه‌وڵبده‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مافه ده‌ستوریانه.
Knn: بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق به لیستی جیا به‌شداری ده‌كه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ به لیستی جیا به‌شداری ده‌كه‌ین.
Knn: به‌ڵام راگه‌یاندنی نه‌یاره‌كانتان له سه‌ر ئه‌و به‌جیاوازی به‌شداریكردنه جۆرێ له تۆمه‌تتان بۆ دروست ده‌كه‌ن كه ئێوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خیتابی كوردی په‌رت بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ شۆڤێنهكانیشدا هاوپه‌یمانێتی ئه‌به‌ستن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئه‌وه به‌شێكه له‌و پڕوپاگه‌نده ناڕاسته‌ی كه دژی ئێمه ده‌كرێت، من له‌م دوانگه‌یه‌وه گه‌له‌كه‌ی خۆمان ئه‌كه‌م به شایه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م تاقمانه‌ی كه ئه‌م جۆره بوختانانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه تا چ راده‌یه‌ك پشت به درۆكردن ده‌به‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا ببینن ئایا ئێمه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێكدا ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێكدا نایكه‌ین له‌ئێستاوه تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن ئێمه ته‌نسیق له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه ئه‌كه‌ین كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن به ئارامی تێبپه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی به پاكی و بێگه‌ردی تێپه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك به‌شداری بكات له هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نی فرهئامێر نه له كوردستان و نه له عێراقدا ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی تردا حاڵی حازر هاوپه‌یمانێتی سیاسی ناكه‌ین.
Knn: له‌گه‌ڵ هێزه كوردیه‌كاندا بۆچی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌گه‌ڵ هێزه كوردیه‌كاندا له به‌رئه‌وه‌ی ئێمه وتاری سیاسیمان جیاوازه، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ستراتیجی كاركردنمان له به‌غدا جیاوازه، ئه‌وان وتارێكی نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنیدا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع زۆر جیاوازه له یه‌كتری.
Knn: به‌ڵام ئه‌م به‌جیا به‌شداریكردنه له هه‌ڵبژاردن زیان به كورد ناگه‌یه‌نێت؟ یاخود زیان به وجودی كورد له عێراقدا ناگه‌یه‌نێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه پێمان وایه ئه‌م لایه‌نانه‌ی ئێستا زیانی گه‌وره‌یان به كورد گه‌یاندوه، وایان كردوه سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك دابه‌ش ببێت، دو ئیداره‌ییان دروستكردوه، تاوه‌كو ئێستا دو پێشمه‌رگه دو ئاسایش، زانیاری و پاراستنیش له لایه‌كی تره‌وه، وه‌زاره‌تی مالیه دو وه‌زاره‌ته پێشمه‌رگه دو وه‌زاره‌ته ناوخۆ دو وه‌زاره‌ته ئه‌مانه وایان له كوردستان كردوه، له كوردستانه‌وه بڕۆ بۆ كه‌ركوك كه یه‌كێكه له گرنگترین مه‌سه‌له‌كانی که به درێژایی مێژوی هه‌فتا هه‌شتا ساڵی رابردوی كورد هه‌مو پێوه‌ی مهشغوڵبوه، له كه‌ركوكیشدا ئه‌بینی كه دیسانه‌وه كوردایه‌تیان نه‌كردوه به به‌رنامه‌ی كار، یه‌عنی هاوڵاتیبونی كوردستانیان نه‌كردوه به به‌رنامه‌ی كار، به‌ڵكو له‌وێش دیسانه‌وه ئیداره‌یان دو به‌ش كردوه و كردویانه به‌ئیداره‌ی دو حیزب، ئاسایشی دو حیزبه‌كه جیاوازه پۆلیسی دو حیزبه‌كه جیاوازه ته‌نانه‌ت له‌شكری موچهخۆرهكانیشیان به‌شێكی سه‌ربه هه‌ولێره و به‌شێكی سه‌ربه ئیداره‌ی سلێمانیه، یه‌عنی به عه‌مه‌لی ئه‌وان زیانیان به یه‌كێتی ریزه‌كانی كورد گه‌یاندوه نه‌ك ئێمه، حاڵی حازر شیعه‌كان به چه‌ند لیستێك به‌شدار ده‌بن عه‌ره‌بی شیعه عه‌ره‌بی سونه به چه‌ند لیستێك دائه‌به‌زن، كوردیش ئه‌گه‌ر به‌چه‌ند لیستێك دابه‌زێت، ئه‌توانین ئێمه شتی موشتهرهك له پاشه‌ڕۆژه‌دا له په‌رله‌مانی عێراق بدۆزینه‌وه له به‌ینی خۆماندا.
Knn: ئه‌و شته موشتهرهكه ستراتیجیه ناكرێت له پێشدا بكرێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ره‌نگه زۆر كه‌س ئه‌و پرسیاره‌ی كردبێت، تۆ چۆن ده‌توانیت له‌گه‌ڵ هێزێكی سیاسیه پێكه‌وه بچیته ناو هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسیه‌وه بۆ چوار ساڵی داهاتو، له كاتێكدا ئه‌و رۆژانه خه‌ڵكت لێده‌رده‌كات، واخه‌ریكه كه‌رتی په‌روه‌رده وێران ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستاكان به ئاره‌زوی خۆیان به‌پێی ده‌ستكه‌وتی حیزبی ئه‌هێن و ئه‌به‌ن، قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له سهربیروبۆچونی سیاسی سزا ئه‌ده‌ن، پێشمه‌رگه ده‌رئه‌كه‌ن ئاسایش ده‌رئه‌كه‌ن ئه‌فسه‌ر ده‌رئه‌كه‌ن، یه‌عنی چۆن ئه‌توانی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا زمانێكی هاوبه‌ش و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شت هه‌بێت بۆ ئیشكردن، چۆن ده‌توانیت باوه‌ڕی پێبكه‌یت كه له پاشه‌رۆژدا دیسان جارێكی ترلێت هه‌ڵنه‌گه‌ڕێته‌وه.
Knn: باشه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ یه‌كێك له قسه‌كانت كه باست له‌وه كرد كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان زیانی به‌یه‌ك ریزی كورد نه‌گه‌یاندوه چۆن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ من باسم كرد جارێ یه‌كه‌م له كوردستانی عێراقدا كه به ناو یه‌ك ئیداره‌یه له راستیدا دو ئیداره‌یه، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ئێمه كاری بۆ ئه‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه چۆن پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس له هێزێكی حیزبیه‌وه بكرێت به هێزێكی نشتیمانی، واته بكرێت به‌هێزێكی حكومه‌تی، چۆن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ببێت به یه‌ك وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ببێت به‌یه‌ك وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی دارایی ببێت به یه‌ك وه‌زاره‌ت، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه ئێستا ئه‌م دو حیزبه له‌گه‌ڵ به‌غدا دروستیان كردوه به حیزبیكردنه، كێشه‌ی كه‌ركوكیان به‌حیزبی كردوه، له‌ناو كوردستانیشدا خۆ ئه‌گه‌ر سهربهیهكێك له‌م دو حیزبه نه‌بیت نا‌توانیت پۆستێكی گرنگت هه‌بێت، له به‌غداش په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدایان وا لێكردوه كه كردویانه به په‌یوه‌ندی دو حیزب له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌غدا، له‌كاتێكدا ئه‌مه په‌یوه‌ندی دو نه‌ته‌وه‌یه له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی مه‌ركه‌زییه، خۆی له‌ڕاستیدا ده‌بێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه له نێوان نه‌ته‌وه‌ی كورد و حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا بێت له به‌غدا، ئه‌مه په‌یوه‌ندی نێوان دو حیزب نییه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
Knn: باشه ئه‌گه‌ر دو ئیداره‌یی هه‌یه كۆمه‌ڵێك وه‌زاره‌ت جیاوازه دو ده‌سه‌ڵاتی حیزبی هه‌یه ته‌نانه‌ت دو هه‌رێمی سیاسی هه‌یه، بۆچی ئه‌وه‌نده بانگه‌شه بۆ یه‌ك لیستی ده‌كه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئه‌وانه كه بانگه‌شه بۆ یه‌ك لیستی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه جارێكی تر سه‌رله‌نوێ به هێزێكی یه‌كگرتوه‌وه له خزمه‌تی حیزبه‌كانی خۆیاندا بێت، ئێستا وای لێهاتوه ده‌سكه‌وتی حیزب گرنگتره له ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی، له‌ناو ده‌سكه‌وتی حیزبیشدا ده‌سكه‌وتی كه‌سی یه‌كه‌م و دهستوپێوهندهكانی خزم و كه‌سوكاره نزیكه‌كانی بوه به شتێكی سه‌ره‌كی، ئێمه ده‌مانه‌وێت مه‌فهوم و چه‌مكی هاوڵاتیبونی كوردستانی له كوردستاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌یته ره‌چه‌ڵه‌كی عه‌شیره‌تی بنه‌ماڵه‌یی ناوچه‌یی مه‌زهه‌بی دینی بێت، واته چه‌مكی هاوڵاتیبون له كوردستانی عێراقدا جێگیر ببێت.
Knn: باشه ناكرێت به‌دوای كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌شدا بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م ئیتفاقێكی له‌سه‌ر بكه‌ن، یاخود رێكه‌وتنێكی له‌سه‌ر بكه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئه‌كرێت، به‌ڵام وه‌كو باسم كرد ئه‌وانه وتارێكی نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جیاوازه، وه‌ره با له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردودا حه‌ق و حسابێك له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردایه‌تیانه بكه‌ین، حسابێك له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه بكه‌ین بزانین ئه‌وان چیان كردوه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان چیان كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شی كورد له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و له سه‌فاره‌ته‌كانی عێراقدا نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی هه‌بێ چیان كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه له هێزێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له ملیشیای حیزبی و هێزێكی سه‌ر به‌حیزبه‌وه بكرێت به هێزێكی نیزامی ئه‌سڵی، له‌ڕوی چه‌ك و له‌ڕوی ته‌دریب و له‌ڕوی رێكخستنه‌وه چیان كردوه بۆ جێببهجێكردنی مافه‌كانی كورد كه له ده‌ستوری عێراقدا، با بێین حه‌ق و حیساب بكه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌ڕاستی له پێنج ساڵی رابردودا توانیویانه ئیشی بۆ بكه‌ن بۆ جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان به لاوه گرنگه كه له به‌غدا كێ پله‌وپایه وه‌رده‌گرێت چ پلهوپایهك وه‌رده‌گرێت، ده‌سكه‌وتی ماده‌ی حیزبه‌كانیان چه‌نده، ئه‌توانن له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه چه‌ند خزمه‌ت به حیزبه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
Knn: باشه ببوره تۆ باسی ئه‌وه‌ت كرد له به‌غدا چیان كردوه با من پرسیاره‌كه به درێژتریش ده‌ستنیشان بكه‌م، وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك ئه‌پرسم یه‌عنی له ئاستی كوردستاندا چیان كردوه لانی كه‌م بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، یه‌عنی هه‌ست ناكه‌یت هه‌مان ئیشكال لێره‌شدا ئاماده‌یی هه‌یه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئێستاش جارێكیكهش باسی ئه‌وه‌م كرد كه تۆ ئه‌گر بته‌وێت نه‌ته‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك پیشان بده‌یت، ئه‌بێت به‌جۆرێك هه‌وڵده‌یت ئیندماج له به‌ینی ناوچه جیاوازه‌كاندا دروست ببێت، مه‌سه‌له‌ن ئه‌بێت هه‌وڵبده‌ین جۆرێك له تێكه‌ڵاوبونی ئابوری له‌به‌ینی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكدا دروست ببێت، جۆرێك له ئیندماجی سه‌قافی رۆشنبیری له‌به‌ینی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكدا دروست ببێت، جاره‌كه‌ی تریش باسم كرد، چی رێگه له‌وه ئه‌گرێت كه به‌ڵێنده‌ر و رجال ئه‌عمالی دهۆكی بێنه سلێمانی ئیش بكه‌ن، هی سلێمانی بڕۆن له دهۆك و هه‌ولێر ئیش بكه‌ن چی رێگه له‌وه ده‌گرێت كه چه‌ند هه‌زار خوێندكارێكی دهۆكی و هه‌ولێری بێن له زانكۆكانی سلێمانی بخوێنن و چه‌ند هه‌زار خوێندكاری سلێمانی و هه‌ولێر له دهۆك و له زانكۆكانی تر بن، بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی دروست بێت چی رێگه له‌وه ده‌گرێت، مه‌سه‌له‌ن ئه‌وان كارێكی وایان كردوه رۆژنامه‌كانی كه له سلێمانی ده‌رده‌چێت له سنوری سلێمانی ده‌ربچێت ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می لێ بڵاوده‌بێته‌وه هی هه‌ولێر به زه‌حمه‌ت ده‌گاته سلێمانی و ده‌رور و پشتی سلێمانی هی دهۆك هه‌ر ناگاته سلێمانی هی سلێمانی ناگاته دهۆك ئه‌مه كارێكی وای كردوه كه بوه به‌چه‌ند زۆنێك، كه سلێمانی بۆ خۆی شتێكه هه‌ولێر بۆخۆی شتێكه دهۆك بۆ خۆی شتێكه، ئه‌مه ئێچهوانهی مه‌سڵه‌حه‌تی قه‌ومیه، مه‌سڵه‌حه‌تی قه‌ومی له‌وه‌دایه كه جۆرێك له ئیندماج له به‌ینی ئه‌ماندا بێت تێكه‌ڵاوبون له به‌ینی ئه‌م ناوچانه‌دا دروست ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و سنورانه بسڕێته‌وه كه هه‌ست به‌ناوچه‌گه‌رێتی و هه‌ست به شتێك له‌و بابه‌تانه ده‌كرێت.
Knn: گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له قسهكانتانهوه وادهخوێنمهوه كه تۆ كێشه‌ت له‌گه‌ڵ ئیتفاق یاخود رێككه‌وتنی پێش هه‌ڵبژاردن هه‌یه، یه‌عنی ممكنه له داوی هه‌ڵبژاردن بتوانرێت شتێك بكرێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئێمه خۆمان له هیچ كه‌سێك به كه‌متر نازانین، له‌ڕوی داكۆكی كردن له مافه نهتهوهیهتیهكانی ملله‌ته‌كه‌مان، له ئێستا و له پاشه‌ڕۆژیشدا، ئێمه ئه‌بینه ئه‌و هێزه‌ی كه دیفاعێكی سه‌رسه‌خت له حقوقی قه‌ومی میلله‌تی كورد ده‌كه‌ین، پێمانوایه له‌و بواره رێگه به كه‌س ناده‌ین موزایه‌ده‌مان به‌سه‌را بكات، ئه‌وان زیاتر له‌به‌ره‌و ژوری پێنج ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه له به‌غدا چی‌یان كردوه بۆ ئه‌و مافه ده‌ستوریانه‌ی كه كورد له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا به ده‌ستیهێناوه، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه مه‌سه‌له‌ن بۆ نمونه ئه‌توانین ئێمه له كتله‌ی په‌رله‌مانی خۆمان له به‌غدا بپرسین بزانین ئایا ئه‌وان بۆ به ره‌سمی ناسینی زمانی كوردی بۆ دابینكردنی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 75 سه‌فاره‌تدا ئێستا له دنیا بڵاوبۆته‌وه سه‌فاره‌تی عێراقی، بۆ رێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی عه‌سری له جه‌یشێكی نیزامی‌دا، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان چه‌ند پڕۆژه‌ی قانونیان ته‌سلیمی په‌رله‌مانی عێراقی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه و ئه‌وان رهتیانكردبێتهوه، ئه‌گه‌ر كردویانه و ره‌تكرابێته‌وه با بۆمان باسكه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌شیان كردوه بۆ نه‌یان كردوه، ئێمه پێمان وایه زۆرتر ئه‌وانه ئیهتمامیان به ده‌ستكه‌وتی حیزبیداوه، وه‌ك له ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی.
Knn: كاك نه‌وشیروان هه‌میشه كه باس له‌و ره‌خنانه ده‌كه‌یت یاخود كه رهخنهدهگریت قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر تۆ هه‌یه و به‌به‌رده‌وامی ئه‌م پرسیاره ئه‌كرێت له ناو خه‌ڵكیشدا هه‌یه، كه به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا تاماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌ركردایه‌تی سیاسه‌تی كورد بوه و یه‌كێك بوه له ده‌ست رۆیشتوهكان، به‌ڵام بۆچی له رابردودا كاری بۆ ئه‌مانه نه‌كردوه، یان ئه‌م شتانه‌ی چاك نه‌كردوه یاخود هه‌وڵی بۆ نه‌داوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌هه‌ر قۆناغێكدا منیش و هاوڕێكانیشم ئه‌وله‌ویه‌تمان به لاوه گرنگه، ئێمه له دوای ساڵی 1992ه‌وه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌راغه ئه‌منی و ئیداری و ئابورییه‌ی كه له كوردستاندا هه‌بوه و دروستكردن و دامه‌زراندنی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان چ په‌رله‌مان چ حكومه‌ت چ داموده‌زگای ئاسایش و پێشمه‌رگه و... ئه‌وانه‌مان زۆر به‌لاوه گرنگ بو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له ئه‌نجامی ده‌ركرنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا له كوردستاندا دروست ببو پڕ بكرێته‌وه، بێگومان ئه‌وه كرا، هه‌رچه‌نده بۆ به‌دبه‌ختی كورد شه‌ڕی ناوخۆی به‌سه‌رداهات، به‌ڵام ئه‌وه جێبه‌جێكرا له قۆناغی دوهه‌مدا قۆناغی ئه‌وه‌بو كه له ده‌ستوری عێراقیدا چۆن ئه‌توانین مافه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكه‌ین و چۆن ئه‌توانین هه‌وڵبده‌ین كه مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد له عێراقدا له‌ناو ده‌ستوری دایمی عێراقدا جێگه بكرێته‌وه، له‌وه‌شدا تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش ئێمه به‌شداریمان كردوه، منیش و هاوڕێكانیشم به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه ئێمه به‌شداریمان كردوه له‌كاتی نوسینی ده‌ستوردا، توانیومانه كۆمه‌ڵێك له مافه‌كانی كورد كه‌م و زۆر بخه‌ینه ناو ده‌ستوری عێراقه‌وه له دوای روخانی رژێمی به‌عسی و له دوای ئه‌وه‌ی كه بڵێین ده‌ستوری عێراقی نوسراوه، ئێمه پێمان وایه قۆناغێكی تر له كوردستانی عێراقدا هاتۆته پێشه‌وه، ئه‌ویش رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورده، كه ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له ئیداره‌ی كوردیدا له كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ردنی كوردستانی عێراقدا هه‌یه ئه‌وانه چاره‌سه‌ر بكرێن، سه‌رله‌نوێ ئێمه هه‌وڵبده‌ین ناوماڵێكی رێك‌وپێك كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی زۆرایه‌تی میلله‌ته‌كمان بێت دابمه‌زرێنین، له‌وه‌و پێشیش ئهنوهندهی من و هاوڕێكانم پێمان كرابێت، پڕۆژه‌مان ته‌قدیم كردوه و ئقتراحمان كردوه، ماوه‌یه‌كی زۆر به ئومێدی ئه‌وه بوین كه له‌ناو حیزبه‌وه بتوانین گۆڕین له‌ناو ده‌سه‌ڵاتیشدا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر گۆڕین له‌ناو حیزب‌دا بكرایه ئه‌وا سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بو بۆ گۆڕان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه نه‌مانتوانی ئیراده‌ی گۆڕان له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌بو له‌به‌رئه‌وه هاتینه ده‌ره‌وه له ده‌ره‌وه له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا خۆمان رێكخستوه، كه ئێستا به ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كارده‌كه‌ین.
Knn: به‌ڵام كاك نه‌وشیروان پرسیارێك هه‌یه یاخود قسه‌یه‌ك هه‌یه به‌وه‌ی كه كاك نه‌وشیروان رێگه‌ی زۆری له به‌رده‌مدا بو كه بیكات یه‌عنی جیاواز له بزوته‌نه‌وه‌ی گۆڕان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: رێگه‌ی تر وه‌كو چی مه‌سه‌له‌ن؟
Knn: بۆ نمونه باس له‌وه ده‌كرێت كه تۆ له‌گه‌ڵ شه‌خسی یه‌كه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا كه به‌ڕێز مام جه‌لاله په‌یوه‌ندیه‌كی یاخود هاوڕێیه‌تیه‌كی دورو درێژتان هه‌بوه، ده‌كرا له رێگه‌ی ئه‌م هاورێیهتیهوه جۆرێك له چاره‌سه‌ر بۆ زۆرله كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئه‌وه راسته ئێمه ساڵانێكی دورودرێژی ته‌مه‌نمان به‌یه‌كه‌وه له‌كاری سیاسی‌دا به‌سه‌ربردوه، به‌ڵام له راستیدا ئێمه كیشه‌كانمان كێشه‌ی ئاشتبونه‌وه و زیزبون نیه، یه‌عنی من له یه‌كێك عاجز بوبم بچین ئاشتی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه كارێكی زۆر چه‌وته ئێمه بمانه‌وێت كه‌ساندنی كێشه‌كان بكه‌ین و شهخسهنهی موشكیله‌كان بكه‌ین، من پێم وایه ئێمه له‌م قۆناغه‌دا كه باسم كرد له دوای ساڵی 2005ه‌وه جۆری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و جۆری ستراتیجی ئیشكردنهكهمان له به‌غدا جیاوازه، نه‌مانتوانی جۆرێك له تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه بدۆزینه‌وه، بۆیه به‌جێمان هێشت، ئه‌گینا وه‌كو تر ئێمه كێشه‌كانمان شه‌خسی نیه، كێشه‌كانمان كێشه‌یه‌كی سیاسی قانونی و ئیداریه.
Knn: ئه‌و جیاوازییانه چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له كوردستاندا ئێمه جیاوازین له‌سه‌ر جۆری به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت داموده‌زگاكان به حیزبی بكه‌ن ئێمه ئه‌مانه‌وێت چه‌مكی هاوڵاتیبون جێگیر بكه‌ین له كوردستانی عێراقدا، له به‌غداش ستراتیجی ئێمه وه‌كو باسم كرد بۆ جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوریه‌كانی گه‌لی كورده، جیاوازه له‌گه‌ڵ شێوه‌ی كاركردنی ئه‌واندا، ئه‌وان زۆر به‌لایانه‌وه گرنگه چ پله‌وپایه‌یه‌ك له حكومه‌تدا وه‌رده‌گرن شتی تریان به‌لاوه گرنگ نیه، یان كارێكی جدیان بۆ نه‌كردوه، ئێمه له لای خۆمانه‌وه ئه‌بێت هه‌وڵبده‌ین له به‌غدا ستراتیجی كردنی ئێمه بریتی بێت له جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوریه‌كانمان كه له ده‌ستوردا دیاریكراوه، من به‌لامه‌وه گرنگ نیه كێ پله‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت له به‌غدا عه‌ره‌ب ده‌بێت یاخود كورد به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه به لامه‌وه گرنگه تا چ حه‌دێك دیفاع له حقوقی قه‌ومی كورد ده‌كات له‌ناو ده‌زگای بڕیاردانی سیاسی حكومه‌تی عێراقیدا.
Knn: باشه لێره‌دا كێشه‌كه لای تۆ كێشه‌یه‌كی شه‌خسی نیه یاخود به كه‌سی كردن نیه، ئێستا پرسیارێك زۆر دوباره ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه چون بۆ به‌غدا، ئایا ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه به به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پێموایه جارێ هێشتا زوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه وه‌كو باسیشم كرد ئێمه زۆر به لامانه‌وه گرنگ نیه كێ چ پله‌و پۆستێك له به‌غدا وه‌رده‌گرێت به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه بزانین ئه‌و كه‌سه دیفاع له حقوقی قه‌ومی كورد ده‌كات هه‌وڵده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی مافه نهتهواتیهكانی كورد.
Knn: دوا پرسیارم كه دیسان پرسیاره‌كه زۆر هاتوه بۆمان باس له‌وه ده‌كات كه له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییدا كاك نه‌وشیروان تێكه‌ڵ به خه‌ڵك ده‌بێت و دێته خواره‌وه بۆ ناو خه‌ڵك؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئه‌وه زۆرجار له خۆشم ئه‌پرسن ئسلوبی راگه‌یاندنی ئێمه شێوازی كاركردنی ئێمه له راگه‌یاندندا جیاوازه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا، وه‌كو له لایه‌نه‌كانی تردا بوه به عاده‌ت ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی كه خه‌ڵك ئه‌بینن ئه‌یكه‌ن به هه‌واڵی یه‌كه‌م، له ته‌له‌فزیۆن و له رادیۆ و له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كاندا، ئێمه رۆژی وا هه‌یه به ده‌یان كه‌س ئه‌بینین رۆژ هه‌یه به سه‌دان كه‌س ئه‌بینین، به‌ڵام له لای ئێمه ئه‌و جۆره بینینانه قیمهیهكی خه‌به‌ری نیه، بۆ گوێگر و بۆ ته‌ماشاكه‌ری ئاسایی له‌به‌رئه‌وه ئێمه نایكه‌ین به خه‌به‌ر، ئه‌گینا ئێمه رۆژانه وه‌كو باسمكرد به ده‌یان بگره به‌سه‌دان له چین‌وتوێژی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رانسه‌ری كوردستانه‌وه ئه‌بینین تێكه‌ڵاویان ئه‌بین و گوێ له قسه‌كانیان ده‌گرین و موناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به‌ڵام خۆ ناكرێت وه‌ك زه‌مانی قه‌دیم ئێمه جه‌وله بكه‌ین.
Knn: ببوره ره‌نگه زیاتر پرسیاره‌كه ئه‌وه بێت كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تێكه‌ڵی كۆڕوكۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌بیت یاخودنا، یان ئایا ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌خودی خۆته‌وه یان به‌و ستراتیژه‌ی كه له‌لایه‌ن لیستی گۆڕانه‌وه داده‌نرێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی كه به‌راوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كار ده‌كه‌ین، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه لێره‌دا به‌خه‌ڵك رابگه‌یه‌نم من به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نم له خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌م به‌سه‌ربردوه ئێستاش خۆم به خزمه‌تكاری میلله‌ته‌كه‌م ده‌زانم، خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌م له‌چیدا بێت له تێكه‌ڵاوبونی رۆژانه‌ی مندا بێت كه بچم بۆناو بازاڕ و دوكان به دوكان بگه‌ڕێم ئه‌چم ئه‌یكه‌م، ئه‌گه‌ر له‌شێوه‌یه‌كی تریشدا بێت ئه‌یكه‌م، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رنامه‌ی كاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داده‌نێن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو ئه‌وان هه‌رچی بڕیارێكیاندا من جێبه‌جێی ده‌كه‌م.