دیمانه‌
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌




Thursday, October 29, 2009
 
     

سازدانی‌: هه‌ڵۆ مه‌رگه‌یی‌
 دوای‌ ده‌یه‌ها ده‌ستپێشخه‌ریی‌و راگه‌یاندنی‌ یه‌كلایه‌نه‌ی‌ ئاگربه‌ستی‌ چه‌كدارانه‌و به‌ڕێخستنی‌ گروپی‌ ئاشته‌وایی‌، هێشتا ده‌وڵه‌تی‌ توركیا به‌رامبه‌ر پرسی‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی‌ كورد له‌ باكور، خاوه‌ن گوتارێكی‌ رۆشن نییه‌و  وه‌ك سه‌ركرده‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێن، به‌ جۆرێكی‌ تر شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌بات‌و پڕۆسه‌ی پاكتاوكردن درێژه‌ی‌ هه‌یه‌و ئه‌وانی‌ له‌ چیاكانی‌ كوردستان له‌ حاڵه‌تی به‌رگریدا هێشتوه‌ته‌وه‌.

 موراد قه‌ره‌یڵان، سه‌رۆكی‌ كۆماجڤاكێن كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و پرس‌و بابه‌ته‌ بۆ رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ وتی: " ده‌وڵه‌تی‌ تورك، به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ده‌كات هیچ جۆره‌ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌، ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له‌سه‌ر هێزه‌، ئه‌وا تاكتیكی زیره‌كانه‌ی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێمه‌ پێشكه‌وتوتره‌، ئه‌مه‌ واقیعێكه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌هه‌نگاوی عه‌مه‌لی سه‌لماندومانه‌، (په‌كه‌كه‌) ساڵی(1984) ده‌ستی به‌ شه‌ڕی چه‌كداری كردوه‌و تا ساڵی(1999) به‌رده‌وام بوه‌، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ رێكخراوێكه‌ (15)ساڵ‌ شه‌إی چه‌كداری كردوه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، بزوتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ (2ی ئابی 1999)دا شه‌ڕی چه‌كداری كۆتایی پێهێناوه‌و هێزی چه‌كداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌یشی هه‌رماوه‌. بۆئه‌وه‌ی ئه‌م گیروگرفته‌ش چاره‌سه‌ربكات، چه‌ند‌ینجار چاره‌سه‌ری جیاوازی بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا پێشنیازكردوه‌، توركیا ئه‌وانه‌ی هه‌مو ره‌تكرده‌وه‌، من ده‌مه‌وێت به‌ راشكاوی بڵێم كه‌ ئێمه‌ هۆی ئاڵۆزبونی بارودۆخه‌كه‌ نین‌و نابین، هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا لێپرسراون نه‌ك ئێمه‌، هه‌میشه‌ سوپای تورك هێرش ده‌كات، ئێمه‌ ته‌نها له‌دژی ئه‌وه‌دا خۆده‌پارێزین، چونكه‌ توركیا هه‌ر ته‌نها هه‌وڵی له‌ناوبردنی هێزه‌كانی ئێمه‌ نادات له‌كوردستانی توركیا، به‌ڵكو هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌مو ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد ده‌دات له‌هه‌مو جێگایه‌ك، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ پێشتر داویانه‌، ئێستا جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن. ده‌وڵه‌تی توركیا ئامانجی هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌، كورد له‌كوردستانی توركیادا له‌ناوبه‌رێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی كورد له‌به‌شه‌كانی ‌تری كوردستانیش تێكبشكێنێت.

قه‌ره‌یڵان راشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت ئامانجه‌كانمان نه‌ك له‌ رێگای جه‌نگه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ رێگای ئاشتییه‌وه‌ بهێنینه‌دی، ئه‌مڕۆ ده‌رباره‌ی جه‌نگ قسه‌ده‌كرێت له‌ كوردستان، ئه‌وه‌ ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رگریكردن له‌ كه‌رامه‌ت‌و وجود روده‌دات، ئێمه‌ هیچ بناغه‌یه‌كی‌ ترمان نییه‌ بۆ په‌نابردنه‌ به‌ر زه‌بروزه‌نگ، بێجگه‌ له‌وه‌ش ئێمه‌ بڕوامان به‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌، ئێمه‌ میلله‌تێكین كه‌ خه‌باتێكی ره‌وا ده‌كه‌ین له‌پێناوی ئامانجه‌كاندا. ئه‌م خه‌باته‌ ره‌وایه‌‌و ده‌مانه‌وێت به‌ رێگا سیاسی‌و دیموكراتییه‌كان جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌ڵێ‌ ئێمه‌ هێزی چه‌كداری به‌رگریكارمان هه‌یه‌، ئه‌م چیایانه‌ی ئێستا ئێمه‌ی لێین، ئه‌مانه‌ ئه‌و چیایانه‌ن كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سێگۆشه‌ی نێوان توركیاو ئێران‌و عێراقه‌وه‌، له‌سه‌دان ساڵه‌وه‌ هیچ وڵاتێك نه‌یتوانیوه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م چیایانه‌دا بسه‌پێنێت، ئێمه‌ (25)ساڵه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ین، به‌ڵام خۆ هه‌ر ته‌نها ئێمه‌ لێره‌ نین، پێش ئێمه‌ زۆر كوردیتریش هاتون ئێره‌یان كردوه‌ به‌ نشینگه‌ی خۆیان، هه‌ر له‌ عه‌شیره‌ته‌ به‌ناوبانگه‌كانی به‌درخان به‌گه‌وه‌ تا مه‌لا مسته‌فای بارزانی، كوردان هه‌مو هاتونه‌ته‌ ئێره‌، ئه‌مانه‌ چیای به‌رزی سه‌ربه‌ستی كوردایه‌تین‌و ناتوانرێت بكوژێنرێنه‌وه‌و بگیرێن.

سه‌رۆكی (kck) پێی وایه‌ توركیا نه‌ك له‌به‌ر په‌كه‌كه‌، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتیشدا له‌به‌ر هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت هێرش بهێنێت :"ئامانجێكی ‌تری ئه‌م هێرشه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگا بگرێت له‌ گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر ناوچه‌ كوردییه‌كان، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا نایه‌وێت كورده‌كان ئیراده‌‌و سیستمی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، دیاره‌ هه‌رێمی فیدراڵی كوردستانی عێراق ئه‌وه‌ به‌ئاسانی قبوڵ‌ ناكات، چونكه‌ هه‌م میلله‌ته‌كه‌مان‌و هه‌م ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كان له‌و ئامانجه‌ ته‌واو تێگه‌یشتون، من له‌وبڕوایه‌دا نیم سۆزی خه‌ڵكی بدۆڕێنین.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌ بڕوای‌ سه‌رۆكی‌ كۆماجڤاكێن كوردستان، هیچ كه‌سێك كه‌ خاوه‌نی روحی به‌رپرسیارێتی‌و مرۆیی بێت نه‌ له‌ ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو نه‌ له‌ناو خودی حكومه‌ته‌كانیش باوه‌ڕ ناكات، بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد به‌ رێبه‌رایه‌تیی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی ئێمه‌ به‌ بازرگانیكردن به‌ مادده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ خه‌ریك بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌:" ئه‌مریكاو ئه‌وروپا له‌هه‌ر لایه‌ك باشتر ده‌زانن كه‌ ئێمه‌ به‌و جۆره‌ كارانه‌وه‌ خه‌ریك نین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ڵوێستمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌و جۆره‌ كارانه‌وه‌ خه‌ریكن دیاره‌، هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ندێك كه‌سی كورد له‌ناو ئه‌و جۆره‌ كارانه‌دان، ئه‌مه‌ش راستییه‌كه‌و(PKK) به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كات كه‌خه‌ریكی ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌زانرێت كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك گه‌نجان هانده‌دات بۆ خه‌ریك بون به‌و جۆره‌ كاره‌وه‌ هه‌تا له‌(PKK) نزیك نه‌بنه‌وه‌، گه‌نجانی بینگۆل تێكه‌ڵی ئه‌م كاره‌ بون‌و گیرۆده‌بونیان به‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تێدایه‌، ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ گه‌نجانی بینگۆل له‌(PKK) دور بكه‌ونه‌وه‌، ده‌وڵه‌ت چاوپۆشی له‌بازرگانیكردن به‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ كردوه‌، ئه‌گه‌ر پێویست بكرێت له‌سه‌ر به‌كارهێنان‌و قاچاخچێتی پێكردن به‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان تاوانبارێك هه‌بێت‌و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ‌ بكرێت، ده‌بێت توركیاو ئێران بن‌و ترافیكی هێنان‌و بردنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ئه‌و دو وڵاته‌ن‌و چاویش ده‌گرن له‌ بارزرگان‌و قاچاخچییه‌كان.

ئه‌مڕۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناویندا كورد بوه‌ته‌ هێزێكی سیاسی، له‌ناو ئه‌م هێزه‌دا(PKK)كه‌ش شوێنێكی گرنگی هه‌یه‌‌و په‌یوه‌ندی نێوان كوردانیش به‌تایبه‌تی‌ تادێت رێكتر ده‌بێت. ئه‌مه‌ش كوردان له‌ لایه‌نی سیاسی به‌هێز ده‌كات‌و زیاتر ده‌بنه‌ جێگای سه‌ره‌نجی ده‌وروبه‌ر، (PKK) هێزێكه‌ به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌مریكاو ئه‌وروپا هاوكار نابن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ هه‌نگاو بنرێت بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد، ئه‌گه‌ر نكۆڵی له‌ هه‌بونی كێشه‌كه‌ ناكه‌ن، به‌ڵام چه‌مكی چاره‌سه‌ر ئامێزیشیان نییه‌‌و له‌ ره‌وشی ئێستا گرنگی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ توركیا ده‌ده‌ن،  توركیا خۆی بوه‌ته‌ پارچه‌یه‌ك له‌سیاسه‌تی ئه‌و هێزانه‌و ده‌خوازێت، بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد له‌ناو ببات، سیاسه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و هێزانه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا هه‌یه‌. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا‌و ئه‌وروپا نه‌شخوازن به‌ته‌واوی(PKK)  بكه‌نه‌ دوژمنی خۆیان، ئه‌وا له‌ ئاستێكی دیاریكراودا فشارو ئابڵۆقه‌ی سیاسییان ده‌بینرێت. ئه‌مریكا‌و ئه‌وروپا هه‌تا ئاستێك سیاسه‌تی دڵخۆشكردنی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن‌و له‌ ده‌ستی خۆیاندایه‌، به‌شێكیشی له‌ده‌ست خۆیاندا نییه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌مو ئه‌و داواكارییانه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت سه‌باره‌ت به‌(PKK)  جێبه‌جێی ناكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ له‌بواری هه‌واڵگری، ته‌كنیكی سه‌ربازی‌و یارمه‌تی سیاسیدا هاوكاری ده‌ده‌نه‌ توركیا، له‌ قۆناغی داهاتودا سیاسه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ رۆژڤی توركیادا نییه‌. له‌ماوه‌ی داهاتودا ده‌وڵه‌تی تورك هێرشی سه‌ربازی‌و سیاسی زیاد ده‌كات‌و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردیش به‌ به‌رخودان له‌به‌رامبه‌ر پیلانی پاكتاوكاریدا راده‌وه‌ستێت. له‌ كوردستان چاره‌سه‌ری ئه‌وكاته‌ دێته‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌ كه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ پاكتاوكارییانه‌ پوچه‌ڵ‌ ببنه‌وه‌.

قه‌ره‌یڵان، وتی‌: ماوه‌ ماوه‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی لێدوان ده‌ده‌ن، گوایه‌ سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌كداری به‌سه‌ر چوه‌ یان (PKK) چه‌ك دابنێت، بیروبۆچونه‌كانی(PKK)  سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕو ئاشتی ده‌زانرێن. له‌ ده‌ره‌وه‌ی پاراستنی ره‌وا هێزی چه‌كدار به‌كارهێنان، به‌ نزیك بونێكی چه‌وتی داده‌نێت. ده‌خوازێت كێشه‌ سیاسییه‌كان به‌ شێوازی سیاسه‌تی دیموكراتییانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. ئێمه‌ پارتێكی‌ شه‌إكار نین، بۆ ئه‌وه‌ش نه‌هاتوینه‌ته‌ بون، له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین پارتێكی ئه‌وه‌نده‌ی (PKK) خاوه‌نی كاراكته‌ری سیاسی‌و ئایدیۆلۆژی‌و رێكخستن نییه‌.

له‌راستیدا پارته‌كانی باشور‌و ده‌وروبه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان نزیكایه‌تییه‌كانمان زۆر باش ده‌زانن. له‌به‌رئه‌وه‌ ماوه‌ ماوه‌ هه‌ندێك قسه‌ ده‌كه‌ن‌و ده‌زانن له‌ كوێ‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن‌و به‌ چ ئامانجێكیشه‌وه‌ ده‌وترێن، خه‌ڵكی باشوری كوردستان‌و هێزه‌ سیاسییه‌كان ئه‌وه‌ باش ده‌زانن‌و ژیان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر توركیا(PKK) له‌ناو ببات، ئه‌و كاته‌ پێگه‌ی سه‌ربازی‌و سیاسییان به‌هێز ده‌بێت‌و ئه‌گه‌ر (PKK) له‌ناو بچێت‌و پێگه‌ی توركیا به‌هێز ببێت، فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر باشوری كوردستان زیاد ده‌كه‌ن، هه‌تا ئه‌گه‌ر توركیایه‌ك له‌(PKK)ش رزگار ببێت پێگه‌ی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا به‌هێز ده‌بێت، ده‌ڵێن، چیمان بوێت ده‌یكه‌ین، بۆچونێكی وا جێگای باس ده‌بێت.

بڕوا ناكه‌م هێزه‌كانی باشور ئه‌و نیازه‌و ئه‌و راستییه‌ نه‌زانن، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین، هه‌ندێك لێدوانی چه‌وتی هێزه‌كانی باشور هه‌ن جه‌ساره‌ت ده‌دا به‌ توركیا. ماوه‌ ماوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی كه‌ روده‌ده‌ن، ده‌بینرێت هێزه‌كانی باشوری كوردستان به‌سه‌رنجه‌وه‌ به‌رده‌وامی به‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ‌ توركیا. له‌به‌ر ئه‌مه‌ هێزه‌كانی باشوری كوردستان، كاتێك پرسی كورد له‌ باكوری كوردستاندا چاره‌سه‌ر نه‌بێت مافی خۆیانه‌ به‌ گومانه‌وه‌ نزیكی توركیا ببنه‌وه‌، له‌ بابه‌ت سیاسه‌ته‌كانی هه‌ستیار بن. به‌لای ئێمه‌شه‌وه‌ ده‌توانرێت ئه‌وه‌ی راسته‌و ئه‌وه‌ی پێویسته‌ پێكبهێنرێت، ئێمه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پێشتریش رامانگه‌یاندوه‌، له‌دژی ئه‌وه‌ نین هێزه‌كانی باشور په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ‌ توركیا دروست بكه‌ن. پێشخستنی په‌یوه‌ندیی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتوری گرنگه‌. هه‌ڵبه‌ته‌ بێزارین له‌مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیی باوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوری چه‌وت، بێبایه‌خی ده‌بینین. له‌وانه‌یه‌ پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیاو هێزه‌كانی باشوری كوردستان، ببێته‌ زه‌مینێك بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیی كوردی باشورو باكور، ته‌نها با په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ‌ توركیا خزمه‌ت به‌ سیاسه‌ته‌كانی فشار دروستكردن بۆ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد نه‌كات. خه‌ڵكی باكوری كوردستان به‌رده‌وام له‌ دژی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییانه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بونیاد بنرێت، توركیا چه‌ندین ساڵه‌ هه‌مو هه‌وڵ‌‌و ئیش‌و كاری خۆی كردوه‌ته‌ ئه‌وه‌ كه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی باشوری كوردستان‌و (PKK)  بهێنێته‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتری.

ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م په‌یوه‌ندییه‌ی توركیا كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مریكاش دروستی كردوه‌ ئه‌وه‌یه‌، له‌ رێگای ئه‌مریكاوه‌ فشار دروست بكات‌و هێزه‌كانی باشوری كوردستانیش له‌ دژی بزوتنه‌وه‌كه‌مان بخاته‌ جوڵه‌. هێزه‌سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانیش به‌لای كه‌مه‌وه‌ ئه‌م راستییانه‌ به‌قه‌ده‌ر ئێمه‌ ده‌زانن.

قه‌ره‌یڵان وتیشی‌: ئێمه‌ وا بیرده‌كه‌ینه‌وه‌، كاتێك یه‌كێتی نێوان كوردان هه‌بێت پێگه‌ی كورد له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێزێكی سیاسی زیاتر به‌هێز ده‌بێت، ئه‌گه‌ر توركیا له‌ زاپ سه‌ربكه‌وتایه‌، ئه‌وا فشاری سیاسیی خۆی له‌سه‌ر هێزه‌كانی باشوری كوردستان دروستده‌كرد. ئێستا له‌ رێگه‌ی فشاره‌وه‌ نا، به‌ڵكو له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ هێزه‌كانی باشوری كوردستان هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤیان له‌ دژی ئێمه‌ ده‌بێت كه‌ ئاڕاسته‌كردنه‌كانی به‌قامچی سیاسییه‌، توركیا، ئامانجیه‌تی له‌ رێگه‌ی ئه‌مریكاوه‌ هێزه‌كانی باشور ته‌نگاو بكات‌و له‌گه‌ڵ‌(PKK)  روبه‌ڕوی یه‌كتریان بكاته‌وه‌. ئامانجی ئه‌م دواییانه‌ی زیاتر نزیكبونه‌وه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو جێبه‌جێكردنی فشاری زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ رێگای هێزه‌كانی باشوری كوردستانه‌وه‌. پێویسته‌ هێزه‌كانی باشوری كوردستان زیاتر هه‌ستیاری نیشان بده‌ن، چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ی توركیا(PKK)ی بێكاریگه‌ر كرد، ئه‌وانیش بۆخۆی به‌كارده‌هێنێت‌و فشار ده‌خاته‌ سه‌ر باشوری كوردستان، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ دیار ده‌بێت‌و ده‌خوازن خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ پێگه‌یه‌كی به‌هێز، كاتێك توركیا باسی رێكه‌وتنی ستراتیژی ده‌كات، له‌ راستیدا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی باشوری كوردستان له‌ دژی (PKK) بداته‌ شه‌ڕپێكردن. له‌ روی توركیاوه‌ هۆی كردنی‌ ئه‌و رێكه‌وتنانه‌، كۆسپنانه‌وه‌یه‌ له‌ پێش ناسنامه‌ی گه‌لی كورد، زمانه‌كه‌یان، كلتور، چاوه‌ڕێ‌ ده‌كه‌ین هێزه‌كانی باشوری كوردستان نه‌بنه‌ ئامێری گه‌مه‌یه‌كی له‌و جۆره‌.

موراد قه‌ره‌یلان پێیشی وایه‌ روی(AKP)  له‌باكوری كوردستان ریسوا بوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی (AKP) له‌ باكور ناچاره‌ به‌رامبه‌ر كوردان داخوازییه‌كانیان پێكبهێنێت‌و له‌به‌رامبه‌ر باشوری كوردستانیش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هێشتا له‌م بابه‌ته‌ نزیكایه‌تی نه‌فام به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.

ئه‌گه‌ر هێشتا له‌ توركیا سیاسه‌تی نكوَڵیكار هه‌یه‌(AKP)  وه‌كو حكومه‌ت پێكهێنه‌ری ئه‌مه‌یه‌. ئه‌مه‌ ئاشكرایه‌ سیاسه‌تی نكۆڵیكار سه‌ره‌تا له‌ باشوری كوردستان دواتریش هه‌مو كوردستان ده‌خاته‌ ناوخۆی. توركیا ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كوردان ده‌یكات ته‌نها بۆ خۆی نییه‌، به‌ ناوی هه‌مو هێزه‌ داگیركه‌رو نكۆڵیكاره‌كانه‌وه‌ ده‌یكات. ئه‌و كاته‌ی له‌ باكوری كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌بوبێت ئه‌قڵییه‌ت‌و سیاسه‌ت‌و پراكتیكی توركیا ئاشكرایه‌ كه‌ راستییه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌ كاتێكی نزیكدا ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی ئیلكه‌ر باشبوغ، ماوه‌یه‌كی كورت پێش ئێستا وتبوی، مه‌ترسی هه‌ره‌ گه‌وره‌ فدراسیۆنی كورده‌ له‌ سه‌ر سنوره‌كه‌مان. دیسان ئیلكه‌ر باشبوغ هه‌ڕه‌شه‌كانی فراوان ده‌كرد‌و ده‌یوت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هاوكاری ئێمه‌ وه‌رنه‌گرێت ئاسایش له‌ عێراقدا دروست نابێت، پێویسته‌ داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێبكرێن. سه‌ره‌تا جه‌ڵال تاڵه‌بانی‌و هه‌مو سه‌رۆكی كوردان پێویسته‌ ئه‌و راستییه‌ بزانن‌و به‌گوێره‌ی ئه‌مه‌ش جموجۆڵ‌ بكه‌ن.

پێویسته‌ هیچ كوردێك‌و سه‌رۆكێكی كورد نه‌بێته‌ ئامێرێك له‌لایه‌ن هێزه‌ داگیركه‌ر‌و نكۆڵیكاره‌كانه‌وه‌ له‌ناوخۆ‌و له‌ده‌ره‌وه‌ بۆ خنكاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد به‌كاربهێنرێت، به‌ده‌ستی نزیكایه‌تیه‌كانی(AKP).  ئه‌و ئاگره‌ی كه‌ توركیا نه‌یتوانیوه‌ به‌ده‌ستی خۆی هه‌ڵیبگرێت، كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی خۆی به‌كوردانی‌ بداته‌ هه‌ڵگرتن. كوردێكی زۆر ئاسایی كه‌ هیچ له‌ سیاسه‌ت تێناگات، به‌ڵام ئه‌م راستییه‌ زۆر باش تێگه‌یشتوه‌، سه‌رۆكایه‌تیی كورد له‌ باشور كه‌ خاوه‌ن ئه‌زمونن له‌ سیاسه‌تدا ئه‌مه‌ زۆر باشتر تێده‌گه‌ن، ده‌ڵێن، له‌سه‌ر كوردانی باشور فشار دروست بوه‌، ئینجا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فشاره‌كانی (PKK) بیری‌ لێبكه‌ینه‌وه‌ ناتوانین بڵێین، ئه‌و فشارانه‌ زۆرن‌و گرانن. ئه‌و فشارانه‌ی‌ (PKK) روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه‌‌و ئه‌م فشارانه‌ی ئێستا هه‌ن، ده‌توانێت به‌ ئاسایی روبه‌ڕویان ببێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر (PKK) له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕێكی زۆر سه‌خت به‌رخودان ده‌كات، واز له‌ سیاسه‌ته‌كانی ناهێنێت، هێزه‌كانی باشوری كوردستان ئاسانتر ده‌توانن ئه‌مه‌ پێكبهێنن، وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌چنه‌ سه‌ر (PKK) ناتوانن بچنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی باشوری كوردستان. ئه‌گه‌ر هێرشێك بكرێته‌ سه‌ر باشوری كوردستان، هه‌مو كورد هه‌ستیاری نیشانده‌ده‌ن. هێزه‌كانی باشور پێویسته‌ هه‌ستیار بن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرش‌و پلانێك كه‌ بكرێته‌ سه‌ر تێكۆشانی ئازادیخوازی كورد، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی باشوری كوردستان، ببنه‌ ئامێری ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌ دژی (PKK)به‌كاردێن ئه‌وا له‌ هاوكاریی بنچیه‌یه‌ی گه‌لی كورد كه‌م ده‌بێته‌وه‌و لقی داری ژێر خۆیان ده‌بإن. پێویسته‌ هێزه‌كانی باشوری كوردستان به‌ قسه‌و هه‌ڵویسته‌كانیان نیشانی هه‌ر كه‌سێكی‌ بده‌ن كه‌ له‌وانه‌ نییه‌ بتوانن كوردان به‌رامبه‌ر یه‌كتری به‌كار بهێنن.

موراد قه‌ره‌یڵان سه‌باره‌ت به‌ رۆیشتنی‌ گروپی ئاشتی بۆ توركیا وتی: له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێشنیازی رێبه‌ر ئاپۆ بوه‌و ئێمه‌ش وه‌كو بزوتنه‌وه‌ ئه‌و پێشنیازه‌مان به‌باش زانیوه‌و وه‌كو به‌رپرسیاریه‌تێكی ئه‌خلاقی، پێویستییه‌كانی به‌جێده‌هێنین‌و هه‌روا كه‌ ماوه‌یه‌كی درێژه‌ قۆناغێكی بێچالاكیمان هه‌ڵبژاردوه‌و یه‌ك لایه‌نه‌ش ئاگربه‌ستمان راگه‌یاندوه‌، ئه‌وه‌ له‌حاڵێكدا كه‌ ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌رته‌شی توركیا بۆ ساتێكیش ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل‌و گه‌ریلا رانه‌گرتوه‌و له‌ هه‌وڵی پاكتاوكاری‌و له‌ناوبردندان. پێویسته‌ هه‌ر كه‌سیش‌و به‌ تایبه‌ت گه‌له‌كه‌مان ئه‌و راستییه‌ باش بزانێت، چونی گروپی ئاشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ره‌وشی توركیا گۆڕاوه‌و هه‌لومه‌رج له‌باره‌، به‌ڵكو بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ‌و ئاواكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی نه‌رمه‌ بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌، هیوادارین كه‌ ده‌وڵه‌تیش به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵسوكه‌وت بكات.

 

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
ببوره‌، هیچ بیرو ڕایه‌ک نه‌نێردراوه‌
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ