سازدانی: رۆژنامه
جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌ركرده‌ی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق‌و قورسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: دڵنیام ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ته‌واویی رێگه له ساخته‌كاریی بگیرێت، ئه‌مجاره گۆڕانی گه‌وره‌ترو زۆرتر ده‌بێت له نه‌خشه‌ی سیاسیی له عێراق‌و كوردستاندا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی گوتاری سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌مبه‌ر پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت: پلانێكی تۆكمه‌و به به‌رنامه داڕێژراویان هه‌یه.
رۆژنامه: له‌م رۆژانه‌دا یه‌كێتی پلنیۆمی سازكرد‌و به ره‌سمیی یه‌كێتی ئێوه‌ی له‌خۆی بێبه‌ریی كرد، چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌و روداوه له ژیانی سیاسیتاندا، له‌كاتێكدا زیاتر له سێ ده‌یه ژیانی خۆتان له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌دا برده‌سه‌رو ئێستا له‌گه‌ڵ ره‌وتێكی دیكه‌ی سیاسی‌دا درێژه به كاری سیاسیتان ده‌ده‌ن؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئه‌و یه‌كێتییه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ر پیرۆزی ئه‌وان بێت... ئه‌وه‌تا له راپۆرتی پلینیۆمدا هاتوه‌و داواده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رو یه‌كێتی بژار بكه‌ن له گه‌نده‌ڵیی،... ئه‌مه قسه‌ی ئه‌وانه، جا یه‌كێتییه‌ك دابڕابێتو دوركه‌وتبێته‌وه له میللهتو وڵاتی خۆی... و به‌وشێوه‌یه‌ش توشی گه‌نده‌ڵیی بوبێت، كه چاكبونه‌وه‌ی نییه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان، ئه‌و یه‌كێتییه هه‌ر پیرۆزی ئه‌وان بێت، راسته زیاتر له (30) ساڵ له رێگه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌وه خزمه‌تی میلله‌تمان كرد، كاتێك بو، كه (ی.ن.ك) رێگا‌و شێوازێكی باش بۆ خزمه‌تكردنی میللهتو وڵات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ (ی.ن.ك) دوركه‌وتوه‌ته‌وه له میلله‌ت، ئه‌مڕۆ (ی.ن.ك) له دۆڵێكهو خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان له دۆڵێكی تره.
حیزبیش تا ئه‌و كاته پیرۆز نییه، میللهتو وڵات پیرۆزه، هه‌ركاتێك حیزب سودو خێری نه‌ما بۆ میلله‌ت گرنگی‌و پێویستی نامێنێت.
رۆژنامه: هه‌ندێك له چاودێران له‌سه‌ر ئێوه ده‌ڵێن: ئێوه له‌ناو یه‌كێتیدا له هیچ شتێكی شه‌خسیتان كه‌م نه‌بوه‌و ده‌یان ئیمتیازی گه‌وره‌شتان خرایه به‌رده‌ست بۆئه‌وه‌ی وازنه‌هێنن، ئایا له‌پێناوی چیدا خۆتان توشی ئه‌و سه‌رئێشه سیاسییه كرد‌و مه‌وقیفی سیاسیتان گۆڕی؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئێمه كه هاتینه ناو سیاسه‌ت بۆ ئه‌وه‌بو بتوانین به‌شداریی بكه‌ین‌و رۆڵیكی ئیجابیمان هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی میللهتو وڵات، ویستی ئێمه ئه‌وه‌بو خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین‌و خزمه‌تی خۆشمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ین‌و خۆمان جیانه‌كه‌ینه‌وه، ئامانجمان خزمه‌تكردنی میلله‌ت نه‌ك خۆمان.
رۆژنامه: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆچی بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبونی دا له كوردستان، پێتانوایه ده‌توانن به‌م رێگه‌یه خزمه‌ت به هاوڵاتییان بگه‌یه‌نن؟ چۆن؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: چاكترینو پاكترین دهسهڵاتو حكومه‌ت له دنیا، ئه‌و دهوڵهتو دهسهڵاتو حكومه‌ته‌یه كه ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێزی تێدایه، هه‌ر وڵاتێك ئۆپۆزسیۆنی تێدا نه‌بێت، ئه‌و وڵات‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت به مه‌ركه‌زێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵیی.
ئه‌گه‌ر سه‌یری راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی بكه‌یت، گه‌نده‌ڵترین وڵات‌و ده‌سه‌ڵاتی دنیا، ئه‌وانه‌یه كه ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌یان تێدا نییه.
ته‌نانه‌ت له كوردستانیش هه‌ر له‌گه‌ڵ سهرههڵدانو له دایكبونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه له‌و ماوه كورته‌دا، ئۆپۆزسیۆن بارێكی نوێی له كوردستان دروستكرد، كه پێموایه خاڵه دیاره‌كانی ئه‌مانه‌ن:
1- ئۆپۆزسیۆن له‌و ماوه كورته‌دا رۆڵێكی دیاری بینی له به ئاگاهێنانه‌وه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان، كه به درێژایی (18) ساڵی رابردو به هه‌مو لایه‌ك نه‌یانتوانیوه ئه‌و ده‌وره ببینن.
2- بونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه جارێكی‌تر ئازایهتیو ئومێدی خسته‌وه به‌ر هاوڵاتی له كوردستان، به‌جۆرێك هاوڵاتی تا راده‌یه‌ك رزگاربو له ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ، راشكاوانه توانی هه‌ڵوێستی خۆیان رابگه‌ینێ، به‌گژ دیارده‌ی نا دروستدا بچێت.
3- بونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ده‌سه‌ڵاتی گورجوگۆڵكردهوه، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی بونی چاو‌دێر له‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر خۆی‌و له خه‌می خۆی ئه‌م ماوه‌یه زیاتر‌و وردتر كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامداوه.
4- به سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و بهشداریبونی له هه‌ڵبژاردنی (25/7/2009) بۆ جاری یه‌كه‌م ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه له دایك بو، به‌مجۆره هه‌م پرۆسه‌ی سیاسی‌و ململانێی دیموكراسی له كوردستان ئاستێكی دیكه‌ی وهرگرتو هه‌م سومعهتو ناو ناوبانگی جوڵانه‌وه‌ی سیاسیی له كوردستان باشتركرد له‌به‌رچاوی گه‌لانی دیموكراتخواز.
رۆژنامه: چاوه‌ڕێی په‌رچه‌كرداری توندوتیژ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، كه به‌وپێیه‌ی ئۆپۆزسیۆنبون دیارده‌یه‌كی تازه‌یه له هه‌رێمدا؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئه‌وه‌ی له رۆژانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‌و رۆژی هه‌ڵبژاردن‌و یه‌ك دو رۆژی دیكه‌ش دوای هه‌ڵبژاردن رویدا له هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك، له ترساندن‌و تۆقاندن‌و لێدان‌و گرتن‌و نانبڕین‌و ته‌قه‌كردن به‌سه‌ر باره‌گاكانی ئۆپۆزسیۆن، ره‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌و ئاماژه‌شه بۆ قبوڵنه‌كردنی ئۆپۆزسیۆن‌و پرۆسه‌ی دیموكراسی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و كهموكوڕیانهش توانرا وێنه‌یه‌كی چاكترو جوانتر له جاران نیشانبدرێ به‌هه‌مو لایه‌ك، پرۆسه‌ی دیموكراسی‌و جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌ت له هه‌ڵبژاردن فره‌یی ئازادییه سیاسیه‌كان،...
ئاسته‌نگی زۆر ده‌بێت، چونكه هه‌م میلله‌تی كورد‌و هه‌م جوڵانهوهكهش تازه‌یه له دهسهڵاتو له ته‌جروبه‌ی بونی ئۆپۆزسیۆن.
رۆژنامه: د.به‌رهه‌م ساڵح له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربونیدا روبه‌ڕو به ئێوه‌ی وت: "با ئۆپۆزسیۆن به‌كاری لابه‌لاوه سه‌رقاڵمان نه‌كات". چۆن له‌و گوتاره تێده‌گه‌یت؟ بۆچی له‌م سه‌ره‌تایه‌وه ئه‌و بۆچونه له‌سه‌ر ئێوه دروستبوه؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: كاری ئۆپۆسزیۆن له په‌رله‌مان دیاره، ئه‌ویش به‌شدارییه له ده‌رهێنانی یاسا‌و چاودێریی جێبه‌جێكردنی یاسا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داوای هاوڵاتییانه، كاری حكومه‌تیش ئه‌وه‌یه یاسا جێبه‌جێ بكات،و به‌پێی یاسا‌و به‌پێی توانای مادیی هه‌رێم به‌رنامه‌ی خۆی بۆ: ئهمنو ئیستقرار، نیشته‌جێ، ته‌ندروستی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كشتوكاڵ، زانكۆ‌و په‌یمانگاكان، خۆراك، رێگاوبان... داكۆكیكردنی له مافه ده‌ستورییه‌كانی گه‌لی كورد له ئاستی عێراق، ئه‌گه‌ر كاك به‌رهه‌م ئه‌وه‌ی وتبێت، به رای من ئه‌وه زوه بۆ ئه‌و بڕیاره به‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌ركی هه‌ر یه‌كێك له ئۆپۆزسیۆن‌و حكومه‌ت دیاره، بۆیه هیوادارین ئۆپۆزسیۆن بیانویك نه‌دات به‌ده‌سته‌وه بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی حكومه‌ت له ئهركهكانیو حكومه‌تیش بیانوی پێشوه‌خت نه‌دات بۆ خۆدزینه‌وه له ئه‌ركه‌كانی.
رۆژنامه: ئاماده‌كارییه‌كانتان بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی عێراق گه‌یشتوه‌ته كوێ؟ هه‌ندێك له چاودێران ده‌ڵێن گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق ناتوانێت هه‌مان سه‌ركه‌وتنی كوردستان مسۆگه‌ربكات‌و پاشه‌كشه ده‌كات؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: هێشتا له عێراق زه‌مینه‌سازیی ته‌واو نه‌بوه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌تا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كێشه‌یه‌كیان دروستكردوه، بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن‌و سه‌پاندنی لیستی داخراو، كه هیوادارم ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه دروست نه‌بێت! ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ خۆ رێكخستن‌و خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. چاودێران له‌سه‌ر بنه‌مای چی ئه‌وه ده‌ڵێن، هیچ گۆڕانكارییه‌ك بوه له‌م سێ مانگه، ته‌نانه‌ت هێشتا حكومه‌تی نوێش ده‌ستبه‌كار نه‌بوه. ئه‌و باره‌ی كه هه‌مو له زوڵم‌و ناعهدالهتیو بێڕێزییو گوێپێنه‌دان هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی، زیاد له‌مانه زوڵمی سیاسیشی هاتوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر رای جیاواز خه‌ڵكی زۆر نان‌بڕاو دهكرێنو ده‌رده‌كرێن له وه‌زیفه، یان پله‌وپایه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و به ناڕه‌وا دوگوازرێنهوهو بێزار‌و ناچار ده‌كرێن بۆ وازهێنان. بۆیه من دڵنیایان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بێت‌و به ته‌واویی رێگه له ساخته‌كاریی بگیرێت ئه‌مجاره گۆڕانی گه‌وره‌ترو زۆرتر ده‌بێت له نه‌خشه‌ی سیاسیی له عێراق‌و كوردستان.
رۆژنامه: ئێستا زۆرێك له كه‌ركوكییه‌كان هیوایان به‌خشیوه به ئێوه (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)، كه له هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانو ئیداره‌ی كه‌ركوكدا خواسته سیاسیی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن، ده‌توانن پێمانبڵێن چی بۆ كه‌ركوكییه‌كان ده‌كه‌ن؟ ئایا بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك، گوتاری سیاسیی ئێوه چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتی؟، كه هه‌ندێك له چاودێران ده‌ڵێن هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ نابینرێت جگه له كۆمه‌ڵێك ره‌خنه له ئه‌دای ئیداریی چه‌ند ساڵی رابردوی دو هێزه‌كه له كه‌ركوكدا؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه كێشه‌داره‌كان له‌لای ئێمه له پێشه‌وه‌ی هه‌مو كێشه‌كان دهبێتو له زنجیره‌ی ئه‌و چوار كێشه‌یه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ژماره‌یه‌ك وه‌رده‌گرین، گرنگیی یه‌كه‌م به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچهكێشهدارهكان ده‌بێت به‌پێی ماده‌ی (140)، نه‌ك بخرێته دوای كێشه‌ی نهوتو غاز‌و میزانیه‌و پێشمه‌رگه.
ئه‌مڕۆش به‌داخه‌وه هه‌ندێك له به‌غدا وه‌ك وه‌ره‌قه‌یه‌كی دیعایه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاریده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر وا نییه بۆ له‌چوار ساڵی رابردودا نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانو حكومه‌تی فیدراڵ كاریان له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه نه‌ده‌كرد...! له ئاستی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانیش، كارده‌كه‌ین بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی:-
1- په‌یوه‌ندیی نێوان نه‌ته‌وه‌و ئایین‌و مه‌زهه‌به‌كان، ئه‌م په‌یوه‌ندییه گرژیی‌و توندوتیژیی زۆری تیكه‌وتوه، به‌شێكی دروستكراوی سه‌رده‌مه‌كانی پاشایهتیو كۆمارییه‌و هه‌تا روخانی به‌عسییه‌كان له (2003)و به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ك كاردانه‌وه‌ی له‌لای نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان دروستبوه، به‌شێكیشی هی دوای ئازادیی عێراقه. كارده‌كه‌ین به‌جۆرێك كه كه‌شوهه‌وایه‌كی نوێ دروستبكه‌ین، كه هه‌مو لایه‌ك هه‌ست به بونی خۆی بكات‌و هاوبه‌شی راسته‌قینه بێت له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه، به‌وشێوه‌یه ده‌توانین بڕوا‌و متمانه به یه‌كتر دروستبكه‌ین.
2- ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بوژانه‌وه له كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه ده‌بێت به ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمان هه‌م بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی وێرانكرانو هه‌م بۆ بوژانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی پشتگوێخراون.
3- كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی میزانیه‌ی ساڵانه‌ی كه‌ركوك به عه‌داله‌ت دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر خه‌ڵك‌و ناوچهكانداو به‌شێوه‌یه‌ك پلانی بۆ بكێشرێت، كهمیزانیهكه به‌ته‌واویی خه‌رجبكرێت، نه‌ك وه‌كو ئه‌و ساڵانه‌ی رابردو كه هه‌مو ساڵیك به‌شێكی ئه‌و میزانیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا!
4- كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه‌ركوك وه‌ك ناوچه‌یه‌كی وێرانه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ره‌زامه‌ندیی بۆ وه‌ربگیرێت، چونكه كه‌ركوك‌و به‌شێكی ناوچه‌كانی توشی كاره‌ساتی گه‌وره هاتون له ئهنفالو وێرانكردنی گوند‌و شارۆچكه‌و بۆردومانكردنی ئه‌و ناوچه‌یه به چه‌كی كیمیاویی.
5- كارده‌كه‌ین به‌شێك له داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك ساڵانه ته‌رخانبكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بوژانه‌وه‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه.
6- گفتوگۆ‌و دانوستاندنو دادگا‌و هه‌مو رێگا یاسایی‌و شارستانییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) له ده‌ستوری عێراق.
ئه‌مه‌و چه‌ندین خاڵی گرنگی دیكه بۆ چاككردنی باری سیاسیی‌و ئیداریی‌و خزمهتگوزارییو په‌روه‌رده‌و زانكۆ‌و جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومهتو یه‌كخستنی یه‌كه ئیدارییهكانو... پشتگیریكردن له قه‌زایه‌ك سه‌ربه‌خۆ له كركوك‌و ناوچه‌كانی.
رۆژنامه: بۆچی تائێستا په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا به دۆخێكی گرژاویدا تێده‌په‌ڕێت، ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناتانه‌وێت په‌یوه‌ندیی ئاساییتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌بێت؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: هه‌مو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر دو لایه‌ن یان زیاتر ده‌وستێت، ئه‌م گرژییه ئێمه دروستمان نه‌كردوه، ئه‌وانن بارێكی نوێیان له توندوگرژیی دروستكرد، ئه‌وان بون كه‌وتنه ئه‌زیه‌تدانی خه‌ڵك، جارێكیان به هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌و جارێكیان بهنانبڕینو ده‌ركردن‌و گواستنه‌وه‌ی پۆلیس‌و ئاسایش‌و پێشمه‌رگه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر ئێستاش هیوادارین ده‌ست له‌و زوڵمه هه‌ڵبگرن، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه خۆشبێت بۆ كۆتاییهێنان به‌م باره له زوڵم‌و بێدادییه.
ئێمه له‌گه‌ڵ بونی هیچ جۆرێك له گرژیدا نین‌و رێگامان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو كێشه‌كان، گفتوگۆ‌و دانوستاندنو رێگای یاسایه‌و رێگاكانی دیكه‌ی شارستهنییه، له رێپێوان، مانگرتن، راگه‌یاندن، ئێمه به پێویستی ده‌زانین په‌یوه‌ندیی ئاساییمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كانی كوردستانی‌و عێراقی له‌سه‌ر بنه‌مای رێزی یهكترو به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، خۆ ئه‌گه‌ر بارێكی ناڕێكیش دروستبێت، ده‌كرێ به گفتوگۆ‌و دانوستاندن به‌یه‌ك بگه‌ین.
رۆژنامه: له‌گه‌ڵ پارتی په‌یوه‌ندیتان چۆنه؟ ئایا مامه‌ڵه‌ی هێزێكی جیابوهتان له یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، یان وه‌ك ره‌وتێكی سیاسیی تازه؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر: وه‌ك له راگه‌یاندنی ره‌سمیی‌و نا ره‌سمیی هه‌ندێ له براده‌رانی پارتی دیاره، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هێزیكی سیاسیی وه‌سفده‌كه‌ن كه نابێت حسابی بۆ نه‌كرێت، به‌تایبه‌تی كه توانیویه‌تی (25) كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت، كه به ته‌قدیری ئێمه ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست‌و واقیعیانه‌ی سیاسیی ئه‌مڕۆی كوردستانه.