دیمانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌




Tuesday, November 17, 2009
 
     

سازدانی‌ هۆشیار عه‌بدوڵا:
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م دیداره‌دا كه‌ به‌رنامه‌ی‌ روبه‌روی‌ كه‌ناڵی ئاسمانی knn له‌گه‌ڵیدا سازیكردوه‌ مه‌ترسییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ زیادنه‌بونی كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر كورسی پارێزگاكانی تری عێراق ده‌خاته‌ڕو پێی وایه‌ :" نیسبه‌تی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراقیدا له‌ (21%) داده‌به‌زێته‌ خواره‌وه‌ بۆ كه‌متر له‌ (18%)ه‌، كه‌ ئه‌وه‌ گرفتێكی گه‌وره‌ ده‌خاته‌ ناو په‌رله‌مانی عێراق". هه‌روه‌ها نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامی تۆمه‌تانه‌ی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌ دوا پلنیۆمی یه‌كێتیدا له‌باره‌یه‌وه‌ وتبوی‌..

*هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌ عێراقدا و ئه‌و پاشهاتانه‌ی، كه‌ به‌ دوای خۆیدا هێنا، رای ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌و هه‌مواركردنه‌ چییه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هه‌مو جارێ‌، كه‌ قانون ده‌رده‌چێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی، كه‌ له‌گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵدا هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ بگونجێت، ئه‌مجاره‌ قانونی هه‌ڵبژاردن چوار گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی كردوه‌ له‌ قانونی ساڵی (2005) گۆڕینی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌مجاره‌ له‌باتی ئه‌وه‌ی عێراق یه‌ك دائیره‌ی ئینتیخابی ‌و یه‌ك لیست ببێت بوه‌ به‌ (18) دائیره‌ی ئینتیخابی ‌و (18) لیستی جیاواز، ئه‌وه‌ گۆڕانی یه‌كه‌مه‌ واته‌ له‌ یه‌ك بازنه‌ییه‌وه‌ بوه‌ته‌ فره‌ بازنه‌یی، گۆڕینی دوه‌میان جاران لیستی داخراوبو ئێستا بوه‌ته‌ لیستی كراوه‌، یه‌عنی ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌نگ بدات به‌و پاڵێوراوانه‌ی، یان به‌و كاندیدانه‌ی كه‌ ناوه‌كانیان ده‌زانێت كێیه‌ و كێ‌ نییه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش گۆڕینێكی گرنگه‌، گۆڕینی سێیه‌میان په‌رله‌مانی پێشو ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان (275) كه‌س بو ئێستا بوه‌ به‌ (323) كه‌س یه‌عنی زیادی كردوه‌ ‌و زۆریش زیادی كردوه‌، گۆڕینی چواره‌م ئه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشودا به‌ گوێره‌ی قانون (45) كورسی له‌ (275) كورسییه‌كه‌ ده‌چو بۆ كه‌مایه‌تییه‌كان ‌و ده‌چو بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مجاره‌ ئه‌وه‌یان زۆر كه‌م كردوه‌ته‌وه‌ له‌باتی (45)ه‌كه‌ بوه‌ به‌ (15) له‌وه‌ش (8)ی ده‌چێت بۆ كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان ‌و (7)ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ به‌ ده‌ره‌جه‌ی ئه‌ساسی ئه‌م چوار گۆڕینه‌یه‌، كه‌ له‌ قانونه‌كان رویداوه‌.

*ئه‌گه‌ر ئه‌م چوار گۆڕینه‌ له‌به‌رچاو بگرین هه‌ست ده‌كه‌یت كامه‌یان باشه‌ و كامه‌یان خراپه‌، به‌تایبه‌ت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی سود و زیانه‌كانی بۆ گه‌لی كورد؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڕای من دوان له‌و گۆڕینانه‌ به‌ قازانجی كورده‌ و دوانیشی به‌ زه‌ره‌ری كورده‌، گۆڕانی یه‌كه‌م كه‌ له‌ لیستی داخراوه‌وه‌ كراوه‌ به‌ لیستی كراوه‌ ئه‌وه‌ به‌ قازانجی ژیانی دیموكراسییه‌، نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستاندا به‌ڵكو له‌ هه‌مو عێراقدا، گۆڕانی دوه‌م ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ یه‌ك بازنه‌یی ‌و یه‌ك لیستییه‌وه‌ كراوه‌ به‌ فره‌ بازنه‌یی ‌و فره‌ لیستی بۆ (18) موحافه‌زه‌، ئه‌مه‌ش دیسان به‌ قازانجی ژیانی دیموكراسییه‌ له‌ كوردستان ‌و له‌ عێراقدا، به‌ڵام دوانه‌كه‌ی دیكه‌یان زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كورد حیسابێكی بۆ كردبێت ‌و شان به‌شانی ئه‌و زیادبونه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ی شیعه‌كاندا له‌ ناوچه‌ی سوننی ‌و ناوچه‌ی‌ عه‌ره‌بیدا زیادی كردوه‌ حیسابی ئه‌وه‌مان بكردایه‌، كه‌ كوردیش ده‌بوایه‌ به‌ هه‌مان رێژه‌ له‌ په‌رله‌ماندا نیسبه‌تی زیادبكردایه‌، یان رێژه‌ی زیادی بكردایه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی، كه‌ زه‌ره‌ری لێداوین یه‌عنی زیادبونی ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ (275)ه‌وه‌ بۆ (323) له‌ كاتێكدا، كه‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانتارانی كورد ره‌نگه‌ زیاد نه‌كات، یا وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، یا كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، پێموایه‌؛ ئه‌مه‌ شتێكی زۆر نائاساییه‌ و ئه‌مه‌ به‌ زه‌ره‌ری كورده‌، گۆڕینی دوه‌میش كه‌ به‌ زه‌ره‌ری كورده‌ و به‌ قازانجی كورد نییه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ده‌نگده‌رانی كوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێ‌ به‌ش كراون، چونكه‌ بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ژین ئێستا نزیكه‌ی (3) ملیۆن بۆ (4) ملیۆن عێراقی له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ژین له‌وه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی كورده‌ ته‌نیا ئه‌وانه‌ (7) كورسییان بۆ دانراوه‌، كه‌ له‌و (7) كورسییه‌ ره‌نگه‌ (2) یا ئه‌وپه‌ڕی (3) كورسی به‌ر ده‌نگده‌ری كورد ده‌كه‌وێت له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیا، كه‌ ئه‌مه‌ من پێموایه‌ دیسان ناهه‌قیییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ كراوه‌.

*ده‌ستكاریكردنی ئه‌و ژمارانه‌ له‌ كورسی په‌رله‌مان چۆن زیان به‌ كورد ده‌گه‌یه‌نێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا:له‌كاتی نوسینی ده‌ستوری عێراقدا له‌ راستیدا ئه‌و رێژانه‌ی ده‌نگدان، كه‌ دانرابو به‌ شێوه‌یه‌كی وادانرابو، كه‌ نه‌وعێك له‌ ته‌وافوق ته‌ئمین بكات له‌ به‌ینی كورد و له‌ به‌ینی لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا، بۆ نمونه‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌ په‌رله‌مانی عێراقی (275) ئه‌ندام بو له‌وه‌ نزیكه‌ی (21%)ی به‌ر كورد كه‌وتبو له‌ ده‌نگدانێك به‌ گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی هه‌ندێك ده‌نگدان هه‌یه‌، كه‌ نیسبه‌تێكی دیاریكراوی پێویسته‌ مه‌سه‌له‌ن هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ‌و جێگره‌كانیان پێویستی به‌وه‌یه‌، كه‌ (3/2)ی تێكڕای ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن له‌وكاته‌ وه‌ختی خۆی كه‌ له‌ كاتی نوسینی ده‌ستوریدا حیساب كرابو به‌بێ‌ ده‌نگی كورد نه‌ده‌كرا، ئه‌و (3/2)یه‌ ته‌ئمین كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌، ئه‌وه‌ زه‌مانێك بو گوێ‌ له‌ ده‌نگی كورد بگیرێت ‌و حیسابێك بۆ كورد بكرێت له‌و پله‌و پایه‌ به‌رزانه‌ی، كه‌ له‌ عێراقدا هه‌یه‌ ئێستا له‌م حاڵه‌ته‌، كه‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت به‌ (323) كه‌س نیسبه‌تی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراقیدا له‌ (21%) داده‌به‌زێته‌ خواره‌وه‌ بۆ كه‌متر له‌ (18%)ه‌، كه‌ من پێموایه‌؛ ئه‌مه‌ خه‌له‌لێكی گه‌وره‌ ده‌خاته‌ ناو په‌رله‌مانی عێراق، له‌ داهاتوداو به‌و ئه‌ندازه‌ی كه‌ جاران كورد ده‌یتوانی مه‌سه‌له‌ن هه‌ر قانونێك پێویستی به‌وه‌ بوایه‌ (3/2)ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، كورد ده‌یتوانی ده‌ورێكی‌ كاریگه‌ری هه‌بێت ‌و هه‌ندێك له‌ قانونه‌كانی‌ دیكه‌ پێویستی به‌وه‌ بو، كه‌ (50+1) بێت له‌وه‌شدا كورد ده‌یتوانی ده‌نگی‌ هه‌بێت، ئه‌مه‌ ئێستا هه‌ڵته‌كیوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وا، كه‌ كورد دیاره‌ حیسابی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه‌ زیادبون له‌ موسڵ‌، زیادبون له‌ به‌سره‌، زیادبون له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بنشین، چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌مان كاتدا تۆ زیادنه‌كه‌یت؟ چونكه‌ هه‌مو هه‌رێمی كوردستان (3) كورسی زیادی كردوه‌ تۆ حیسابی ئه‌وه‌ بكه‌ له‌ (323) كورسی (3) كورسی بۆ كورد زیادی كردوه‌ باقییه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ لایه‌نه‌كانیتر بوه‌.

*پێتوایه‌ عێراقی دوای (2003) راسته‌ عێراقی ته‌وافوقی بوه‌، به‌ڵام ژماره‌ ده‌وری بینیوه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌ په‌رله‌مانی داهاتودا یه‌كێك له‌و خه‌ته‌رانه‌ی، كه‌ به‌ڕاستی ده‌بێت جێی مه‌ترسی هه‌مولایه‌كمان بێت له‌ كوردستاندا و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین، كه‌ ئه‌و خه‌له‌له‌ راست بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ به‌ ته‌قدیری من له‌ په‌رله‌مانی داهاتودا مه‌بده‌ئی ته‌وافوق یه‌عنی سه‌ره‌تای سازان، كه‌ پێكهاتنه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك شت ئه‌مه‌ پێموایه‌؛ پشتگوێ‌ ده‌خرێت له‌ موقابیلی ئه‌وه‌دا سه‌ره‌تای كه‌مینه‌ و زۆرینه‌ یه‌عنی (ئه‌قه‌لیه‌ت ‌و ئه‌كسه‌ریه‌ت) دێته‌ پێشه‌وه‌، چونكه‌ كورد ده‌بێت به‌ ئه‌كسه‌ریه‌تێكی بچوك له‌ په‌رله‌مانی داهاتودا، ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مانی پێشودا به‌ گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی دو زه‌مانه‌تمان هه‌بو كه‌ ته‌ئمینی ته‌وافوقی ده‌كرد له‌ به‌ینی كورد و له‌ به‌ینی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقدا ئه‌و دو مه‌بده‌ئه‌ ئه‌و دو سه‌ره‌تایه‌ ئه‌و دو ماده‌ ده‌ستورییه‌ یه‌كێكیان ئه‌و ده‌نگدانه‌ بو، كه‌ من باسم كرد یه‌عنی ئه‌و نیسبه‌ته‌ بو كه‌ نه‌یانده‌توانی به‌بێ‌ ده‌نگی كورد (3/2) ته‌ئمین بكه‌ن، یا (50+1)ی‌ مه‌جموعی‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان ته‌ئمین بكه‌ن، ئێستا به‌بێ‌ ئه‌مه‌ ده‌توانن بیكه‌ن ‌و به‌بێ‌ منه‌تیش ده‌توانن بیكه‌ن، زه‌مانی دوه‌م ئه‌وه‌بو كه‌ ئێمه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیمان هه‌بو ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی پێكهاتوه‌ له‌ (3) كه‌س نوێنه‌رێكی كورده‌، نوێنه‌رێكی شیعه‌یه‌ و نوێنه‌رێكی سوننه‌یه‌ و هه‌ریه‌ك له‌م (3) نوێنه‌ره‌، كه‌ یه‌كیان سه‌رۆك كۆماره‌ دوانیان جێگرن بۆیان هه‌بو هه‌رچی قانونه‌ بچێت بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ڤیتۆ به‌كار بێنن ‌و ره‌فزی كه‌نه‌وه‌ ‌و بیگێڕنه‌وه‌ بۆ ناو په‌رله‌مان له‌م ده‌وره‌یه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نامێنێت ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ تاقی ته‌نیا، كه‌ بو به‌ سه‌رۆك كۆمار ئیحتیمالی زۆری هه‌یه‌، كه‌ به‌ر كورد نه‌كه‌وێت ئه‌مجاره‌ یه‌عنی كوردێك نه‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ڤیتۆیه‌مان له‌كیس چو هه‌قی ڤیتۆمان نامێنێت، وه‌ختی خۆی وا بیركرابوه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نه‌مێنێت له‌ به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌ (مه‌جلیسی ئه‌قالیم) دروست بكرێت، واته‌ له‌كاتی هه‌مواری ئه‌و قانونه‌ ئه‌و براده‌رانه‌ی ئێمه‌، یا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێمه‌ كه‌ له‌ به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی كوردیان كردوه‌ بیریان له‌وه‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌ به‌دیلێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نه‌ما و ئه‌و مافی ڤیتۆیه‌مان نه‌ما شتێكی دیكه‌مان هه‌بێت به‌دیلی ئه‌مه‌ بێت ‌و بتوانێت جێگه‌ی ئه‌وه‌ بگرێته‌وه‌.

*سه‌باره‌ت به‌و ترسانه‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌مواركردنه‌كه‌ بۆ ئاینده‌ی عێراق وه‌كو به‌ڕێزت باسی ده‌كه‌یت باشه‌ كورد به‌شداربوه‌ له‌ حكومه‌تی عێراقیدا و كورد وجودێكی دیاری هه‌بوه‌ به‌وپێیه‌ی‌، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ‌و هه‌مو پۆسته‌كانی دیكه‌ كێ‌ به‌رپرسیاره‌ له‌وه‌ی، كه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ به‌م شێوه‌یه‌ تێده‌په‌ڕێت ‌و تێپه‌ڕیوه‌ تا راده‌یه‌ك؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: كێ‌ به‌رپرسیاره‌؟ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌ كوردستان ‌و له‌ به‌غدا، من نامه‌وێت تۆمه‌ت پاڵ‌ كه‌س بده‌م، به‌ڵام ده‌بوایه‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی، دائیره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی، كه‌ كارتی خۆراك رێك ده‌خه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌غدا ئه‌وانه‌ی، كه‌ له‌ به‌غدا پۆستی به‌رز به‌رزیان هه‌یه‌ ده‌بوایه‌ له‌باتی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر خه‌ریكی ئه‌وه‌ بن زه‌خت له‌ ئێمه‌ بكه‌ن ‌و ته‌زویر له‌ ئێمه‌ بكه‌ن، ده‌بوایه‌ بیانزانیایه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ ته‌زویر له‌وان ده‌كات ده‌بوایه‌ نه‌یانهێشتایه‌ ئه‌و ته‌زویره‌یان لێ بكرێت.
من نامه‌وێت كه‌س تۆمه‌تبار بكه‌م، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ پاش ماوه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ خه‌تاكه‌ هی كێ‌ بوه‌ له‌خۆوه‌ من نامه‌وێت هیچ دابه‌ش بكه‌م به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، به‌ڵام تۆ وه‌ره‌ لێی بكۆڵه‌ره‌وه‌ بۆچی نه‌ینه‌وا توانیویه‌تی له‌ ماوه‌ی (5) ساڵدا بایی (12) كورسی كارتی خۆراك دروست بكات؟! بۆچی به‌سره‌ له‌ ماوه‌ی (5) ساڵدا توانیویه‌تی له‌ ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه‌ ببێت به‌ (24)؟! بۆچی نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا فڵان ئه‌مانه‌ به‌ نیسبه‌تێكی زۆر زیادیان كردوه‌، یه‌عنی مه‌عقوله‌ سلێمانی له‌ ماوه‌ی (5) ساڵدا زاوزێی نه‌كردبێت ‌و هیچ كه‌سێكی نه‌گه‌یشتبێته‌ ته‌مه‌نی ده‌نگدان؟! جاری پێشو (15) كورسی بوه‌، ئێستاش (15) كورسی هه‌یه‌ مه‌عقوله‌ هه‌ولێر، كه‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌و ژماره‌ زۆره‌وه‌ ته‌نیا بایی (1) كورسی ژماره‌كه‌ی زیادی كردبێت، یا دهۆك بایی (1) كورسی ژماره‌ی زیادی كردبێت، یان بایی (2) كورسی ژماره‌ی زیادی كردبێت له‌كاتێكدا به‌ ته‌نیشت ئه‌وه‌وه‌ شوێنی وا هه‌یه‌ به‌ ملیۆن زیادی كردوه‌ ئه‌مه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی كێ‌؟ پێموایه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان لێی بكۆڵێته‌وه‌.

*له‌كاتێكدا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ئارامیی هه‌بوه‌، به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ جۆرێك له‌ توندوتیژی هه‌بوه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ‌ وایه‌

*له‌ دۆخێكی له‌م شێوه‌یه‌دا چی چاره‌سه‌ره‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من پێش ئه‌وه‌ بێمه‌ سه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌مه‌وێت مه‌ترسییه‌كانی ئه‌وه‌ی، كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا مه‌بده‌ئی ته‌وافوق په‌یڕه‌وی پێ‌ نه‌كراو مه‌بده‌ئی (ئه‌كسه‌ریه‌ت ‌و ئه‌قه‌لیه‌ت) جێبه‌جێ‌ كرا، من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ قسه‌ بكه‌م، چونكه‌ ئێمه‌ له‌ به‌رده‌می هه‌ڵبژاردنداین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چوار ساڵی داهاتو له‌ عێراقدا ئه‌م په‌رله‌مانه‌ ته‌شریعیات ده‌كات ‌و قانون به‌ڕێوه‌ ده‌بات ‌و وه‌زاره‌ت دروست ده‌كات ‌و وه‌زاره‌ت ده‌ڕوخێنێت ‌و وه‌زیر بانگده‌كات بۆ موحاسه‌به‌، به‌ بیر‌وبۆچونی من مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌، كه‌ له‌ په‌رله‌مانی داهاتودا وه‌كو چۆن پێشتر مالیكی ‌و ئه‌وانه‌ داوایان ده‌كرد، كه‌ مه‌بده‌ئی (ئه‌قه‌لیه‌ت ‌و ئه‌كسه‌ریه‌ت) له‌ په‌رله‌ماندا په‌یڕه‌و بكرێت، نه‌ك مه‌بده‌ئی ته‌وافوق ئه‌مجاره‌ ئیحتیمالی زۆر هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌وه‌، كه‌ هه‌ندێك له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست ‌و خواروی عێراق زیادی كردوه‌ ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ په‌یڕه‌وی بكه‌ن ‌و گه‌ر ئه‌وه‌یان په‌یڕه‌وی كرد، یه‌كه‌م شت نیسبه‌تی كورد له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی به‌غدا له‌ داموده‌زگای‌ ئیداری‌ عێراقدا كه‌م ده‌بێته‌وه‌، دوه‌م ده‌بێت ئێمه‌ بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دیسان ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌ر موناقه‌شه‌ ئه‌و (17%)یه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌ر مه‌ترسی، سێیه‌میان مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌، كه‌ پێموایه‌ له‌ په‌رله‌مانی داهاتودا ئه‌گه‌ر به‌و ته‌ریقه‌یه‌ موعامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ‌ بكرێت پێشمه‌رگه‌ وه‌كو میلیشیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ‌و ناهێڵن ببێت.
سه‌ره‌تایه‌كی‌ دیكه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌مانه‌ كه‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندا بێت، پێموایه‌ عقودی نه‌وت ‌و ئه‌وانه‌ش ده‌توانن هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و گه‌لێ شتی‌ دیكه‌ی‌ له‌و بابه‌تانه‌، یه‌عنی به‌ مانایه‌كی دیكه‌ عێراق وه‌ختی خۆی ئێمه‌ خۆمان رازی بوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ خارجییه‌ و دیفاع ‌و مالییه‌ به‌ده‌ست مه‌ركه‌زه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌مجۆره‌ بڕوات مه‌ركه‌زێكی به‌قوه‌ت دروست ده‌بێت ‌و ته‌نانه‌ت ناهێڵن هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ‌ ده‌وڵه‌تانی دونیا هه‌بێت ‌و ئه‌و سه‌ردانانه‌ی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ‌و په‌رله‌مان ‌و وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ ده‌یكه‌ن بۆ شوێنه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ دونیا بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ باش له‌ به‌ینی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و شوێنه‌كانی‌ دیكه‌دا ده‌ربكه‌ن ده‌یخه‌نه‌ چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی خارجییه‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌ ده‌خه‌نه‌ چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی دیفاع ‌و میزانییه‌ی (17%) ده‌خه‌نه‌ چوارچێوه‌ی میزانییه‌ی عێراقییه‌وه‌، یه‌عنی ئه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كانه‌، كه‌ به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت له‌ ئێستاوه‌ هه‌مو كه‌سێكی لێ به‌ئاگا بێنم ‌و خه‌ڵك هۆشیار بكه‌مه‌وه‌.

*سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه‌ چاره‌سه‌ر چییه‌، ئایا كورد چی‌ بكات؟ یه‌ك لیست بێت هاوهه‌ڵوێست بێت، یه‌ك گوتاری هه‌بێت به‌تایبه‌ت كه‌ ئێوه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆرجار تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی‌، كه‌ گوتاری هاوبه‌ش، یاخود یه‌ك لیستی كورد ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌فیعلیش ره‌تتان كرده‌وه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: جارێ‌ با له‌ پێشدا بۆت باس بكه‌م یه‌ك لیستی ‌و فره‌لیستی‌ ئێستا له‌ كوردستاندا موشكیله‌ی‌ نه‌ماوه‌، سلێمانی (15) كورسی هه‌یه‌‌و هه‌ولێر (14) كورسی هه‌یه‌ ‌و دهۆك (9) كورسی هه‌یه‌، هه‌تا ئێواره‌ ته‌زویر بكه‌ین ‌و ته‌زویر نه‌كه‌ین ‌و یه‌ك لیست بین ‌و ده‌ لیست بین، پانزه‌ لیست بین، ژماره‌ی كورسییه‌كانی سلێمانی نه‌ زیاد ده‌كات، نه‌ كه‌م ده‌كات عه‌ینی كورسی ده‌چێته‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ هه‌ولێریش ده‌چێته‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ ده‌توانین جارێكی دیكه‌ له‌ به‌غدا هاوپه‌یمانێتی بكه‌ین ‌و رێك بكه‌ویت له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ قه‌ومیانه‌ی، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چاره‌نوس ‌و پاشه‌ڕۆژی میلـله‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌، بڕواناكه‌م هیچ كوردێك هه‌بێت لاریی له‌وه‌ هه‌بێت، كه‌ ئێمه‌ بتوانین گوتاری‌ سیاسیی هاوبه‌شمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئێستاو پاشه‌ڕۆژی میلـله‌ته‌كه‌مان چار چییه‌؟ ئێمه‌ پرۆتێستێكمان نوسیوه‌ بۆ مفه‌وه‌زییه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زعه‌ ‌و فراكسیۆنی گۆڕانیش له‌ هه‌ولێر به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردوه‌ و داواشیان كردوه‌، كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی خێرای په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت، من خۆشم په‌یوه‌ندیم به‌ هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆمان له‌ به‌غدا كردوه‌، كه‌ له‌وێش ئه‌م مه‌وزوعه‌ بوروژێنن ‌و باسی بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ هه‌مو لایه‌كه‌وه‌ هه‌وڵمان داوه‌‌و با چاوه‌ڕێ بكه‌ین بزانین هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ كوردستان ‌و هه‌ڵوێستی له‌سه‌رو هه‌موانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م مه‌وزوعه‌دا چی ده‌بێت، بێگومان هه‌رچی بڕیار ‌و هه‌ڵوێستێكی‌ ئه‌وان له‌ قازانجی كورد بیده‌ن ئێمه‌ به‌بێ‌ سێ‌‌و دو پشتیوانیان ده‌كه‌ین.

*له‌ پلنیۆمی (ی.ن.ك) مام جه‌لال له‌ قسه‌كانیدا لێپرسیراوێتی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێستی خستوه‌ته‌ ئه‌ستۆی تۆ رای به‌ڕێزت چییه‌؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من یه‌كه‌م هه‌واڵه‌كانی، كه‌ به‌ من گه‌یشتوه‌ هی ده‌ستی دوه‌مه‌ یه‌عنی له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ‌و له‌ ده‌می ئه‌م ‌و ئه‌وه‌وه‌ بیستومه‌ته‌وه‌، من خۆم نه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆندا گوێم لێبوه‌ چی باس كردوه‌ و نه‌ به‌ نوسینیش خوێندومه‌ته‌وه‌ چی باس كردوه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ بیستومه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ رۆژنامه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بیستومه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌و پلنیۆمه‌دا به‌شدارییان كردوه‌ به‌ده‌م بۆیان گێڕاومه‌ته‌وه‌ و یاخود كه‌سی سێیه‌م بۆی گێڕاومه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ گێڕانه‌وه‌ شتێكی له‌سه‌ر بینا ناكرێت تاوه‌كو بڵێیت ماده‌ به‌ ماده‌ خاڵ‌ به‌خاڵ‌ ‌و ئیتیهام به‌ ئیتیهام جوابی‌ بده‌مه‌وه‌، ئه‌وه‌ هی یه‌كه‌مه‌ هی دوه‌میش به‌ڕاستی من به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌ كابرایه‌ك به‌شی هه‌ره‌ زۆری ته‌مه‌نی مه‌سئول بوبێت مه‌سئولی یه‌كه‌می جوڵانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی‌ وه‌كو جوڵانه‌وه‌ی كورد بوبێت به‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ بڕوات پاكانه‌ بكات بۆ حیزبی به‌عس، پاكانه‌ بكات بۆ سه‌دام حسێن تاوانی كیمیابارانكردنی‌ شارێكی گه‌وره‌ی كوردستان، كه‌ ئێستا بوه‌ به‌ ره‌مز بۆ جوڵانه‌وه‌ی كورد له‌باتی ئه‌وه‌ی‌ بیخاته‌ سه‌ر نیزامی به‌عسی‌، بیخاته‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ دادگاكاندا مه‌حكه‌مه‌ ده‌كرێن، بیخاته‌ سه‌ر هاوڕێكانی خۆی من زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌.

*به‌رپرسێكی (ی.ن.ك) له‌ ئه‌وروپا وتویه‌تی مانگانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا (6) ده‌فته‌ر دۆلاره‌ رای به‌ڕێزت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: جارێ‌ یه‌كه‌م له‌ كوردستانی عێراقدا مانگانه‌ی (6) ده‌فته‌ر دۆلاری هه‌ر نییه‌، ئه‌وه‌ یه‌كێك له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی له‌ كۆڕێكدا له‌ ئه‌وروپا باسی كردوه‌، من حه‌زده‌كه‌م به‌ خه‌ڵك بڵێم راده‌ی‌ راستی ئه‌م خه‌به‌ره‌ به‌قه‌ده‌ر راستی ئه‌و قسانه‌یه‌، كه‌ له‌ پلنیۆمدا كراوه‌ له‌سه‌ر من نه‌ ئێستا‌و نه‌ له‌ رابردوشدا نه‌ پاره‌ی ته‌قاعودیم وه‌رگرتوه‌ و نه‌ موچه‌م هه‌بوه‌ ‌و نه‌ ئێستا موچه‌م هه‌یه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ‌و نه‌ موچه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌ حیزب ‌و نه‌ پاره‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرم، ئه‌و پاره‌یه‌ی من، من ئومێدم وایه‌ ئه‌و براده‌ره‌ بیخاته‌ سه‌ر میزانییه‌ی مانگانه‌ی مه‌كته‌به‌كه‌ی خۆی.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
پیرۆک
 ئێمە گەمژەین یان دوژمنانمان بلیمەتن؟ پرۆفیسۆر ئێریک لاگێرسپێتس، کە پرۆفیسۆری فەلسەفەیە، لە بڵاوکراوەیەکی فەلسەفی (ajatus 43) دا ساڵی ۱۹۸٦ وتارێکی نووسیوە بەناوی پەڕادۆکسی ئاوتۆنۆمی. لەو نوسینەیدا ئەو لەسەر یەک شت وەستاوە: ئاوتۆنۆمی مەحاڵە لە سیستەمی دیموکڕتیدا بە مافی خۆی بگات. بۆچی؟ چونکە لە سیستەمی دیموکڕاتیدا هەمیشە دەنگی زۆرایەتی زاڵە بەسەر دەنگی کەمایەتیدا بە ئیزافەی ئەو گرفتانەی دیموکڕاتیەت دەیانهێنێتە ڕێ، کە تێیدا سوقەڕاتەکان (سوقەڕات، کە خۆی بیری دیموکڕاتی هێنا ڕوو، بە شێوەیەکی دیموکڕاتی کوژرا) دەکوژرێن. لە هەموو کاتێکدا زۆرایەتی دەتوانێ ئەو یاسایانە بگۆڕێ، کە بەهۆیانەوە بڕیاری ئاوتۆنۆمی گروپێک دراوە. زۆرایەتی هەمیشە دەتوانێ لە ئاوتۆنۆمی کەمایەتی پاشگەزبێتەوە، بە بەکارهێنانی خودی سیستەمی دیموکڕتی، کە لە مافی دەنگدان زیاتر (لە ڕوە فەلسەفیەکەوە) هیچیتر نییە. ئێمە ساڵەهای ساڵە بەدەست سیاسەتمەدارەکانی خۆمانەوە مێشکمان دەشۆرێتەوە و بەلاڕێدا دەبرێین لە پێناو شتێکدا، کە لە ڕاستیدا بێ مانایە. بۆنموونە تورکیا بێ شک و زۆر دەمێکیشە دەوڵەتێکی دیموکڕتییە، کوانێ مافی کورد لە تورکیا؟ بۆیە ... من دەمەوێ لێرەدا پرسیارێک بخەمە ڕوی خودی بەڕیز کاک نەوشیروان: ئایە بۆچی ئێوە تا حکومەتی عێڕاق لاوازبو و لەوانەیە توانیباتان کەرکوک و ناوچە بە عەرەوکراوەکانی تریش ڕزگار کەن لە شەڕی ناوخۆ زیاتر هیچتان نەکرد و بە هەموو توانا هەوڵتاندا عێڕاق بەهێزکەنەوە و بیکەنەوە بە دەوڵەت، لە هەموو بارەکانەوە، بەتایبەت باری نیزامی و پۆلیس و ئاسایش و ... هتد، وا تازە بەتازە باسی کەرکوک و کورسی بڕین لە کورد و فێڵ لەکورد کردن و ... هتد دەکەن. بۆ ئەی پینج ساڵ لەمەوبەریش مام جەلال هەمو ئەو شتانەی بە بەرچاوی ئێوەوە نەدەکرد؟؟
omed issa
 ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک سویان له‌ 10 ملیۆن دۆلاره‌که‌ بووه‌وه‌ که‌ سه‌رفکرا له‌ پرسی سیاسه‌تی دیموکراتی ،10 ملیۆن دۆلار ئۆپۆزیسیۆنی دروستکرد ،بریا ی.ن.ک یه‌ک ملیاردی سه‌رفده‌کرد له‌ پرسی سیاسی دیموکراتی به‌ شێوه‌کی زانستی چونکی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگا و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵ هه‌وێنه‌که‌ی دیموکراتیه‌.
رةنجدةر جبار
 ماوه‌یه‌كه‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ زۆر هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر فراكسیۆنی‌ گۆڕان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ تێبینی‌ ده‌كرێت گۆڕان تا راده‌یه‌كی‌ زۆر بێده‌نگه‌ له‌ ئاست ئه‌م هێرشانه‌ ئایا هۆی‌ ئه‌وه‌ چیه‌!؟
talabay mahad
 رۆژ له‌ دوای‌ رۆژ به‌ڕێزتر ئه‌بیت له‌ چاوی‌ جه‌ماوه‌ردا، سه‌ركه‌وتن بۆ بزوتنه‌وه‌، سه‌رشۆڕیش بۆ دوژمنانت.
هه‌ڵوه‌دا
 لێدوانه‌که‌ی "مام جه‌لا" له‌ناو پلینیۆمی ی.ن.ک دا له‌دژی "کاک نه‌وشیروان"، چه‌ند خاڵێک له‌خۆ ده‌گرێت، که‌بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌: یه‌که‌م: زیندوکردنه‌وه‌ی مێژوو. دووه‌م: نیشاندانی وه‌فا بۆ به‌عسیه‌کان. سێ یه‌م: خۆشیرینکردن، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی صه‌دام حوسێنی گۆڕبه‌گۆڕ. چواره‌م: پاکانه‌ کردن بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب. پێنجه‌م: خۆناساندن به‌ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی‌ که‌ تاکوو ئێستا مام جه‌لال یان وه‌ک خۆی نه‌ناسیوه‌. شه‌شه‌م: زیاتر خۆشه‌ویست کردنی به‌ڕێز "کاک نه‌وشیروان" و دان پێدانان به‌ که‌سایه‌تی ئه‌و شۆڕشگێڕه‌ ماندوویی نه‌ناسه‌. حه‌وته‌م: پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ماندوبوونه‌ی که‌له‌ساڵانی خه‌بات دا کێشاویه‌تی. هه‌شته‌م: لاوازکردنی ی.ن.ک، که‌به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵیوه‌شاند! نۆیه‌م: ڕێزنه‌گرتن له‌و هه‌موو رابردوویه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌نــگــه‌ره‌که‌یدا هه‌یبوو. ده‌یه‌م: ڕووسپی کردنه‌وه‌ی تاوانبارانی ناو قه‌فه‌س و پشتیوانی کردن له‌ڕه‌فتاری فاشیانه‌ی عه‌ره‌به‌ شۆڤێنیه‌کان، به‌تایبه‌تی به‌عسیه‌کان!!!... من پێموایه‌ ووته‌ کورت‌و پوخته‌کانی کاک "نه‌وشیروان"، وڵام ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ڕابردووی "مام جه‌لال" بوو. کوردیش ده‌ڵێ: ((ئه‌وکه‌سه،‌ که‌سه، حه‌رفێکی به‌سه‌.))‌
چاودێرێك
  زیاد نه‌بوونی ژماره‌ی دانیشتووانی کوردستان به‌پێ ی فۆرمی خۆراك هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌یان هه‌زار که‌س فۆرمی خواردنیان گواستۆته‌وه‌ بۆ که‌رکووك و موسڵ. من نازانم بۆ که‌س نایه‌وێ راستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ئاشکرا بکات یان ئه‌مه‌شیان کردووه‌ به‌ کوردایه‌تی وه‌کو ئه‌و ته‌زویره‌ زۆره‌ی کردیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستووری عیراق فه‌رز بکه‌ین. .......
bastykoye
 سڵاو له‌ ئێوه‌، من وه‌ك كۆنه‌ یه‌كێتیه‌ك هه‌میشه‌ مام جه‌لالم به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ هۆشیار و مه‌یدانی‌ زانیوه‌، به‌ڵام زۆر سه‌یرم پێدێت سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌ك بێت به‌ درێژایی‌ puk، كه‌چی‌ خۆی‌ ده‌پارێزێت له‌م هه‌مو كوشتار و بڕینه‌ی‌ به‌سه‌ر كورددا هاتوه‌، ئایا ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك ئاوها بێده‌سه‌ڵات بوبێت كه‌ جێگره‌كه‌ی‌ بتوانی چی‌ مه‌به‌ست بێت بكه‌یت! ئێستا 2 جێگری‌ هه‌یه‌ ده‌بێت ئێستا چی‌ به‌ ده‌ست بێت... به‌ داخه‌وه‌ بۆ مام جه‌لال.
kak.shamall
 تكایه‌ راشكاوانه‌ تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ شیوعیه‌كانی‌ پشتاشان رون بكه‌نه‌وه‌. له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رێز و ئیحترام بۆ به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان
aryan
 پێم باشه‌ له‌و بارودۆخانه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بێت، دژی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌نگی‌ كورد كه‌م بكه‌نه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق. له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا پێویسته‌ كه‌ به‌ لیستی‌ جیاواز به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كات، به‌ڵكو هاوپه‌یمانی‌ پێك بێنێت له‌گه‌ڵ حیزبه‌ كوردیه‌كان.
mustafa
 زۆر سلاو بۆ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ چه‌ند به‌ سه‌بره‌، هیوادارم كورد نمونه‌ی‌ وه‌ك نه‌وشیروانی‌ تێدا زیاد بێت به‌راستی‌ نمونه‌ی‌ سه‌ركرده‌یه‌
ARAMA SOR
 ده‌ستخۆشی له سه‌ رکرده‌ی ...... ده‌که م به‌ ریزان هه ندی بۆچونم لا کۆ بۆته‌ وه‌ جا ده‌مه وێت ئاراسته‌ی ئێوه‌ خوێنه ری به رێزیکه‌ م ١ـنازانم بۆ دۆسیه کان تێکه ل ده‌که ن یاسای هه لبژاردن وکاروباری ته‌ کنیکی تایبه ت به رێژه ی کورسیه کان. ٢ـ ڕه‌ خنه له هه موو شتێک ده‌گرن ته‌نها له خۆتان نه بێت.‌ ‌٣ـ زۆر زوو پێش ڕووداوه‌کان ده‌که‌ ون ،واش ده‌رناچێ. ٤ـ ئایه کاک نه وشیروان سه‌ رچاوه‌ی دارای چی یه. ٥ـ له کێ بڕکێکیه له مال نین ،که چی دوای دروشمی ره‌نگاوره‌ نگ نه ته وه‌ ی لاتان ده‌بینرێ.
ئارام عه‌زیز ماوه‌تی‌
 ده‌ستخۆشو ده‌م خۆشی‌ له‌به‌ڕێزت‌و پیًششكاریی‌ به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ جوانو راست‌و دروسته‌ی‌ كه‌ دای به‌گوێی‌ هه‌مو خوێنه‌ران به‌گشتی‌ و به‌شدارانی‌ پلینیۆمی‌ ی.ن.ك به‌تایبه‌تی‌، هیوای‌ له‌ش ساخی‌ و ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ده‌خوازم، من ئاواته‌خۆزم كه‌ هه‌ندێك قسه‌ ده‌كرێت له‌میدیاكانی‌ ی.ن.ك به‌تایبه‌تی‌ گرنگه‌ وه‌ڵامیان بدرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ توهمه‌ی‌ وه‌همی‌و چه‌واشه‌كاران، رێزم بۆتان دوباره‌ ده‌ستان خۆش سه‌ركه‌وتو بن..
سارا
 به‌قوربانی‌ خۆت‌و خواكه‌ت بم كاك نه‌وشیروان جا ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بیتایه‌ ئه‌م خه‌ڵكه‌ ره‌ش‌و روته‌ چی‌ بكردایه‌ به‌ده‌ست یه‌كێتی‌‌و پارتیه‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌وتویه‌تی‌ مانگانه‌كه‌ی‌ تۆ 6ده‌فته‌ر دۆلاره‌ خۆی‌ ره‌نگه‌ له‌شه‌وێكدا ئه‌وه‌نده‌ سه‌رفبكات له‌باره‌كاندا
حمه زاهير - سويد
 ( لەسایەی بزوتنەوەی گۆڕاندا زۆر بەئازا و بەمەردی .... ئەیپارێزن ئەم خاکە بەچکە شێرانی کوردی ) . لە واقعی ئەمرۆی کوردستان ئەگەتروسکاییەک مابێت کە گەلەکەمان چاوی هیواو هاتنەدی ئاواتەکانی تێبڕیبێت وەبیەوێت لە سێبەری دا کۆببێتەوە ، ئەو سێبەرە سێبەری چەتری بزوتنەوەی گۆڕانە وە تروسکاییەکەش برای زۆر بەرێز کاک نەوشیروانە . سەبارەت بەبڕگەیەکی ئەو چاوپێکەوتنە کە بەرێز کاک نەوشیروان باسی ژمارەی کارتی خۆراکی دەنگ دەران لە نینوی و بەسرە ئەکات رۆژی سێ شەممە 17 /11 زمان زبرێک پێشکەشکەری بەرنامەی گەرماو گەرم لەکەنالی ئاسمانی GK TV پرسیارێکی بەم شێوەیە لێ دروست کرد و ووتی( سیاسەتمەدارێکی گەورەی کورد ئەڵێت بۆچی نینوی توانتویەتی لەماوەی 5 سالدا بایی 12 کورسی کارتی خۆراک دروست بکات؟! بۆچی بەسرە لەماوەی 5 سالدا توانیویەتی لە ژمارەیەکی کەمەوە ببێت بە 24 کورسی ؟! ) وە لەکۆتایی پرسیارەکەیدا ووتی ( هەموو کارێک کە بناغەکەی فێڵ و ساختە بێت دەر ئەنجامەکەی هەر کەشف بوونە ) . دیارە ئەو زمان زبرە ئەو برگەیەی وا لێک دایەوە گوایە کاک نەوشیروان گلەیی لە فەرمانگەکانی ئاماری هەرێم کردووە کە بۆ ئەوانیش وەک نینوی و بەسرە تەزویریان نەکردووە . تکایە روونکردنەویەک با بدرێت وە ئەو گوزارشە رونتر بکرێتەوە . هەرشادوو سەرکەوتوبن . حمە زاهیر ـ سوید .
سارا محه‌مه‌د سه‌عید
  ته‌مه‌نای‌ سه‌ركه‌وتنت بۆ ئه‌كه‌م كاك نه‌وشیروان، به‌ڵام پرسیارێك؟ تاكه‌ی‌ بێده‌نگ ئه‌بیت له‌ئاست ئه‌و هه‌مو بوختانه‌دا؟ بۆ هیچ هه‌ڵوێستێكت نییه‌ یان وه‌ڵامت نییه‌ بۆ گۆڤاری‌ به‌ڵگه‌؟ سوپاس بۆ وه‌ڵامت.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ