سازدانی: پشتیوان سه‌عدوڵڵا
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و نوێنه‌ری شه‌به‌ك له لیستی هاوپه‌یمانی، پێیوایه؛ جیاكردنه‌وه‌ی شه‌به‌ك له كورد مه‌به‌ستی سیاسیی له پشتهوهبوهو ره‌خنه له لیستی هاوپه‌یمانیش ده‌گرێت، كه هیچ گرنگییه‌كیان به‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌داوه.
ئه‌حمه‌د له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌دا ده‌ڵێت: "داوایه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌كردوه تهئكیدیشمان كردوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی دانانی كۆتا بۆ شه‌به‌ك ده‌ستوری نییه‌و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی داواكه به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ مه‌حكه‌مه‌ی ئیتحادی".
رۆژنامه: ئێوه وه‌كو شه‌به‌ك كه‌موكورتی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له چیدا ده‌بیننه‌وه؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: له‌راستیدا یاسای هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كهموكورتیو زه‌ره‌ری بۆ كورد زۆر تێدایه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ماده‌ی یه‌ك بكه‌ین ده‌بینین له (5%)ی كورسییه‌كان ته‌رخانكراوه بۆ ته‌عویزی، كه‌واته ته‌نیا (16) كورسییه، وه ئه‌گه‌ر (8) كورسی كۆتاكانی لێ كه‌م بكه‌ینه‌وه (8) كورسی بۆ ته‌عویزی ده‌مێنێت، وه ئه‌م (8) كورسییه‌ش به‌پێی ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر كۆی ده‌نگه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا دابه‌شده‌كرێت به‌پێی موعه‌ده‌لی ئینتیخابی، كه‌واته له باشترین حاڵه‌تدا كورد له (2) كورسی زیاتر ناهێنێت، له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی (2005)دا زیاتر له (7) كورسی به‌ده‌ست هێنا، كه‌واته لانی كه‌م كورد (6) كورسی زه‌ره‌ر ده‌كات، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه، چونكه به‌پێی ماده‌ی (49)ی ده‌ستوری عێراق ده‌بێت بۆ هه‌ر (100) هه‌زار كه‌س كورسییه‌ك ته‌رخانبكرێت، وه به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی عێراقی‌و (un) زیاتر له (3) ملیۆن عێراقی له ده‌ره‌وه هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر حیسابی ده‌نگه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه ره‌نگه (2) كورسی زیاتر بۆ هاوڵاتییانی عێراقی له ده‌ره‌وه نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها ماده‌ی یه‌ك كۆتا بۆ ئێزدییهكانو شه‌به‌ك ته‌رخانكردوه، وه له‌راستیدا ئه‌مه مه‌به‌ستی سیاسییه، نه‌ك دابینكردنی مافه، چونكه ئه‌مه به مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌یانه له كورد وه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت بۆ خاوه‌نی ئه‌م پڕۆژه‌یه داوای ئیستحقاقیان بۆ ناكه‌ن، چونكه ئێزدییه‌كان له (500) هه‌زار كه‌س زیاترن، كه‌واته ئیستحقاقیان لانیكه‌م (5) كورسییه، شه‌به‌ك له (350) هه‌زار كه‌س زیاتره، كه‌واته لانیكه‌م (3) كورسی ئیستحقاقیانه، به‌ڵام هه‌ڵگرانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌گه‌ر نیو كورسیشان بده‌نێ قبوڵیانه، چونكه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز له كورد له قه‌ڵه‌م بدرێن، وه به‌داخه‌وه‌ش هاوپه‌یمانی كوردستانیی هیچ گرنگییه‌كیان به‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌دا، ئه‌گه‌ر ئێزدییه‌كان وه‌ك پێكهاته‌یه‌كیش له قه‌ڵه‌م بدرێن رێی تێده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایینێكی جیاوازیان هه‌یه، هه‌ر چه‌نده به‌ش به‌حاڵی خۆم نابێت ئه‌وه‌ش قبوڵبكرێت، چونكه ده‌توانین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ده‌ستوری كوردستاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام شه‌به‌ك بۆ پێكهاته‌یه‌كی جیاواز بێت؟! كه‌مینه‌یه‌كی دینی نیین، چونكه موسڵمانن وه‌كو زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق، وه له روی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه به زاره‌وه‌ی (گۆران) قسه ده‌كه‌ن، وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خێڵه‌كانی خێڵی كوردین، وه هه‌روه‌ها له هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا وه‌كو پێكهاته‌یه‌ك له قه‌ڵه‌م نه‌دراوه، وه هه‌مو مێژونوسهكانی كورد‌و رۆژههڵاتناسهكانو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مێژونوسهكانی عه‌ره‌ب شه‌به‌ك (شاباك) به به‌شێك له كورد له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها به‌پێی بإگهی (4)ی ماده‌ی (2) كورسی شاغرهكان له‌سه‌ر لیستی براوه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڕای من ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی، كه كورد (1 بۆ 2) كورسی له به‌غداو سه‌ڵاحه‌دین له‌ده‌ست بچێت، چونكه له‌وانه‌یه كورد له‌م دو پارێزگایه‌دا رێژه‌ی ئینتخابی به‌ده‌ست نه‌هێنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌ك.
به‌پێی بڕگه‌ی (2) ی ماده‌ی (6) هه‌روه‌ك (50) ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌توانن داوای پێداچونه‌وه به ئاماری هه‌ر پارێزگایه‌ك بكه‌ن، به‌ڵام مه‌رجێكی تێدایه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه، كه په‌رله‌مانی عێراق به رێژه‌ی زۆرینه‌ی ئاسان ئه‌م داواكارییه په‌سه‌ند بكه‌ن، بۆیه به بۆچونی من هیچ پارێزگایه‌ك پێداچونه‌وه‌ی ئاماری تێدا ئه‌نجامنادرێت، چونكه له‌وانه‌یه رێژه‌ی پێویستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌مه جگه له پارێزگای كه‌ركوك، كه په‌رله‌مان (100%) ده‌نگ بۆ پێداچونه‌وه‌ی ئاماری ده‌ده‌ن، كه‌واته ئامانجی دانانی ئه‌م مه‌رجه به‌ڕای من هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بوه.
هه‌روه‌ها بڕگه‌ی (5)ی ماده‌ی حه‌وت جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه له حاڵه‌تی ده‌ركه‌وتنی زیاده‌یه‌كی نایاسایی له هه‌ر پارێزگایه‌كی گومان‌لێكراو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌و پارێزگایه به رێژه‌ی ئه‌و زیادبونه نایاساییه ده‌چنه سه‌ر كورسییه‌كانی نیشتمانیی، كه‌واته ئه‌ندامیه‌تییان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا له‌سه‌ر كورسییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا حیساب ناكرێن، به بۆچونی من ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له په‌رله‌مانی داهاتوی عێراقدا، چونكه له پارێزگای كه‌ركوك ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسی نایاسایی هه‌بێت هه‌رچه‌نده له‌و بڕوایهشدانییم، به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌بینین له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق وه‌كو (موسڵ‌و نهجهفو كهربهلاو به‌سره هه‌ندێكی دیكه) رێژه‌ی زیادبونیان زۆره لانیكه‌م (20) كورسییان نایاسایی ده‌بێت به واتایه‌ك كورسی به‌رامبه‌ر (20) كورسی ده‌بێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕای من ئه‌م خاڵه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره، چونكه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌مێننه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ساسێكی نایاسایی، چونكه مه‌بده‌ئێكی یاسایی هه‌یه، كه ده‌ڵێت: (ما يبنى على باطل فهو باطل).
بۆیه ئه‌م یاسایه‌م به‌دڵ نییه ده‌توانم بڵێم؛ زۆر بڕگه‌ی دژ به یاسا‌و ده‌ستور تێدایه، هه‌روه‌ها وا ده‌یبینم كه ئه‌م یاسایه داڕێژرابێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیئتیلافی شیعی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مو داواكارییه‌كانیان له‌ناو ئه‌و یاسایه چه‌سپاوه، بۆ نمونه (1 له(5%) مهقاعدی ته‌عویزی، (2) لیستی كراوه، (3) كۆتای شه‌به‌ك، (4) چه‌ند بازنه‌یی، (5) دابه‌شكردنی كورسی شاغر به‌سه‌ر لیستی براوه‌كاندا، (6) مه‌رجی په‌سه‌ندكردنی داواكاری (50) ئه‌ندام په‌رله‌مان بۆ پێداچونه‌وه‌ی ئاماری پارێزگا گومانلێكراوه‌كان، (7) دهرنهكردنی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی، كه له رێژه‌ی زیادبونی نایاسایی ئه‌ندام په‌رله‌مانن هه‌ر وه‌ك له بإگهی (5)ی ماده‌ی حه‌وتدا ئاماژه‌مان پێكرد.
رۆژنامه: ئایا لیستی هاوپه‌یمانیی پشتگیریی كردون؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: نه‌خێر من هه‌ر بۆ خۆشم نامه‌وێت و ده‌مێكیشه ئه‌و بڕیاره‌مداوه.
رۆژنامه: ئێوه وه‌كو شه‌به‌ك خۆتان به كورد ده‌زانن؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: ئێمه بێگومان به زاراوه‌ی (گۆران) قسه‌ده‌كه‌ین، وه شه‌به‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت نییه جیاواز له كورد، به‌ڵكو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خێڵه‌كانی خێڵی كوردین هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد وه‌كو (زه‌نگه‌نه، باجه‌لان، داوده، زراری، رۆژبه‌یانی، ماموسی، هتد...)، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان وه به‌هۆی مه‌زهه‌به‌وه خۆیان به كورد نازانن وه ده‌یانه‌وێت شه‌به‌ك وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بزانرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پۆستێكی سیاسیی له عێراقدا وه‌ربگرن.
رۆژنامه: جیاكردنه‌وه‌ی شه‌به‌ك له كورد له هه‌ڵبژاردندا زیانی ده‌بێت؟ وه زیانه‌كان چیین؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی كۆتا بۆ شه‌به‌ك، نه‌ك زیانی بۆ شه‌به‌ك هه‌یه، به‌ڵكو زیانێكی گه‌وره به مافی كورد ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌مه پیلانی دوژمنانی كورده وه مه‌به‌ستی سیاسیی له پشته‌وه‌یه، كه ئه‌ویش جیاكردنه‌وه‌ی شه‌به‌كه به هه‌مان شێوه برا ئێزدییه‌كان له نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كورد كه‌مبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها درێژه‌پێدانه به سیاسه‌تی ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه.
رۆژنامه: بۆچی لیستی هاوپه‌یمانیی دانانی كۆتای بۆ شه‌به‌ك قبوڵ كرد؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: ئه‌سڵه‌ن هاوپه‌یمانیی كوردستان گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی به‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌داوه‌و ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه، كه گومانیان لێ دهكرێتو په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا هه‌بێت، چ له ناو ئیئتلافی شیعی‌و، چ له‌ناو لیسته‌كانی دیكه پشتگیریكراوه هه‌روه‌ك شۆڤێنییه‌كان وه‌كو (ئوسامه نوجێفی)و خه‌ڵكانی دیكه، كه به لۆژیكی ئه‌گه‌ر شه‌به‌ك عه‌ره‌ب نه‌بێت با كوردیش نه‌بێت.
رۆژنامه: به‌ڕای ئێوه كورد به یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات باشتره، یان به چه‌ند لیستێكی جیاواز؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: به‌ڕای من ئه‌مه سیستمی دیموكراتییه هه‌ر كهسو لایه‌نێك تێیدا ئازاده چۆن به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هاوهه‌ڵوێستییان له به‌غدا به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی كورد هه‌بێت، هه‌روه‌ها تهنسیقیشان له په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌بێت، وه ته‌سه‌ور ده‌كه‌م به‌و شێوه‌یه كورد قورسایی خۆی بپارێزێت وه كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وتی سیاسیی له عێراقدا، به‌ڵام زۆر به گرنگی ده‌زانم، كه له پارێزگاكانی موسڵ‌و كه‌ركوك‌و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و به‌غدا، كورد به یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، چونكه فره‌لیستی ده‌نگی كورد له‌م پارێزگایانه‌دا په‌رشوبڵاو ده‌كاته‌وه، ره‌نگه ببێته هۆی له ده‌ستدانی دو تا سێ كورسی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌شكردنی مهقاعدی شاغیر، چونكه ئه‌گه‌ر لیسته كوردییه‌كان به یه‌كه‌وه بن باقی ده‌نگه‌كانیان ره‌نگه كورسی شاغیرهكه به‌ده‌ستبهێنن، نه‌ك كورسییه‌كه بڕوات بۆ لیستێكی دیكه، به‌ڕای من كێشه‌یه‌ك نییه ئه‌گه‌ر له‌و پارێزگایانه به یه‌ك لیست دابه‌زن، چونكه هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له دوای هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت بگات به لیسته‌كه‌ی خۆی، به‌ڕای من كورد هه‌ر چه‌ند لیستی جیاوازی هه‌بێت له په‌رله‌مان ناتوانێت ئیش له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌كات، چونكه هه‌ر لیستێكی له‌م چوارچێوه‌یه ده‌ربچێت جه‌ماوه‌ری خۆی له كوردستان له ده‌ستده‌دات.
رۆژنامه: پێتوایه له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا رێژه‌و سه‌نگی كورد له به‌غدا كه‌مببێته‌وه؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: ئه‌گه‌ر یاساكه هه‌روه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، دابه‌شكردنی كورسی سه‌ر پارێزگه‌كان به‌پێی راگه‌یاندنی (كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن) بێت، به بۆچونی من لانیكه‌م كورد (10-12) كورسی له په‌رله‌مانی داهاتودا له ده‌ست ده‌دات، كه‌واته رێژه‌ی كورد له (21%)، كه ئێستا له په‌رله‌مان هه‌مانه داده‌به‌زێت بۆ (18%)، به‌ڕاستی به‌م شێوه‌یه كاریگه‌ریی كورد له به‌غدا كه‌مده‌بێته‌وه، به‌هه‌مانشێوه ئه‌م رێژه‌یه كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر (17%)ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕاستی ئه‌مه قابیلی قبوڵ نییه، وه ده‌بێت كورد به مه‌نتقی دو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی له عێراقدا ئیشبكات وه هه‌وڵی چه‌سپاندنی نه‌ریتی ته‌وافقی له عێراقدا بدات، چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر له (30%)ی زیاتریش به‌ده‌ستبهێنین دیسان هه‌ر كه‌مینه ده‌مێنینه‌وه به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌ب، بۆیه ئه‌گه‌ر ره‌وته‌كه وا بإوات كورد به‌شداریی هه‌ڵبژاردن نه‌كات باشتره، هه‌روه‌كو به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانه‌كانیدا ئاماژه‌ی پێكردوه.
رۆژنامه: ئایا به‌نیازن سكاڵا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تۆمار بكه‌ن؟
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: به‌ڵێ، داوایه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌كردوه تهئكیدیشمان كردوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی دانانی كۆتا بۆ شه‌به‌ك ده‌ستوری نییه، چونكه ده‌ستور به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌به‌كی وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی جیاواز له قه‌ڵه‌م نه‌داوه، چونكه موسڵمانن به واتایه‌كی دیكه هیچ پێوه‌رێك نییه، كه له‌سه‌ری كۆتا بۆ شه‌به‌ك ته‌رخان بكرێت، ئێستا چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی داواكه به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ مه‌حكه‌مه‌ی ئیتحادی.