دیمانه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌




Tuesday, December 1, 2009
 
     

"ئه‌گه‌ر هێزی‌ چه‌كدار به‌ده‌ستی‌ حیزبه‌وه‌ بێت مه‌ترسی‌ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ لێده‌كرێت"


سازدانی‌: سیروان ره‌شید
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ زۆرئاسانه‌، چونكه‌ شێخ جه‌عفه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ‌ میدیاكان هه‌یه‌‌و رۆژنامه‌نوسان به‌ ئاسانی ده‌توانن لێدوان‌و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌ گه‌ڵی ئه‌نجامبده‌ن. رۆژی‌ عه‌ره‌فه‌ی‌ پێش جه‌ژن كاتێك به‌مه‌به‌ستی‌ دیدارێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ته‌له‌فۆنم بۆ مۆبایله‌ شه‌خسیه‌كه‌ی‌ شێخ جه‌عفه‌ركرد بۆ سه‌ر له‌ ئێواره‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه‌و له‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سلێمانی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان سازكرد، چونكه‌ شێخ جه‌عفه‌ر له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌شه‌.
زانینی‌ بیروبۆچونی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌ی‌ ئێستا هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ هه‌رێم هه‌یه‌تی‌ زۆر گرنگه‌.
ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ رۆژنامه‌وانییه‌دایه‌ كه‌ رۆژنامه‌و كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌ دیكه‌ی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ ماوه‌یه‌كه‌ وه‌ك كارێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ و ئه‌ركێكی‌ نیشتمانی‌ له‌هه‌وڵی‌ كۆده‌نگیه‌كدان به‌مه‌به‌ستی‌ به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی‌ هێزه‌چه‌كداره‌كانی‌ هه‌رێم و كۆنترۆڵكردنیان له‌ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ده‌رهێنانیان له‌ژێر چنگی‌ حیزبه‌كان.
شێخ جه‌عفه‌ر به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌، به‌گشتیی‌ ره‌خنه‌ی‌ له‌ رۆژنامه‌كان هه‌بو كه‌ هه‌ندێكجار بۆ گه‌رمكردنی‌ بازاڕیان دێڕێكی‌ سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌ن به‌ تایتڵ‌و ئیحراجییان بۆ دروستكردوه‌. من به‌ڵێنم پێدا (رۆژنامه‌) به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌و هه‌مو بابه‌تێكی‌ رۆژنامه‌وانی ده‌كات. شێخ جه‌عفه‌ریش پێیوتم: «مادام وایه‌ به‌ڕاشكاوانه‌ قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م».

رۆژنامه‌: به‌ڕێز وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌تا زۆر سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌، پێمخۆشه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ بپرسم؛ له‌ 15ساڵی‌ رابردودا، هیچ وه‌ختێك هێنده‌ی‌ ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی‌ رابردو له‌سه‌ر زاری‌ بارزانی‌‌و ئێوه‌و به‌رپرسانی‌ دیكه‌ی‌ باڵای‌ حیزب‌و حكومه‌ته‌وه‌ باس له‌ زه‌روره‌تی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هێزه‌چه‌كداره‌كانی‌ هه‌رێم‌و ده‌رهێنانی‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ژێر چنگی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتیداو رێكخستنه‌وه‌یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ راسته‌قینه‌ی‌ حكومه‌ت، نه‌كراوه‌، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بۆ له‌ئێستادا به‌و گه‌رم و گوڕییه‌ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ چۆنه‌؟
شێخ جه‌عفه‌ر: سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌كه‌م‌و به‌خێربێن، زۆر خۆشحاڵم بۆ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ پێویستی‌ به‌وه‌یه‌ كه‌ تۆزێك بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌‌و ئینجا قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌ین، له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌زمونی‌ حومكڕانی‌ كوردی‌ له‌ساڵی‌ 1992دا كاتێك په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت دامه‌زرا، هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان هه‌موی‌ یه‌كیگرته‌وه‌و به‌تایبه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌‌و هه‌رهه‌موی‌ یه‌كیگرته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نیزامیش رێكخرا له‌ لیواو فه‌وج‌و سریه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ رێكوپێك‌و قیاده‌ی‌ مه‌نتیقه‌ دامه‌زرا له‌سه‌رتاسه‌ری‌ كوردستان، كه‌ چوار قیاده‌ی‌ مه‌نتیقه‌بو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌ویستراوه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی‌ كوردستاندا هاتو، شه‌إی‌ ناوخۆی‌ لێكه‌وته‌وه‌، جارێكی‌ دیكه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌یه‌كترازا كه‌ هه‌مومان ده‌زانین ئه‌م لێكترازانه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، خه‌ڵكانێكی‌ زۆری‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدكردو ئاواره‌یی‌‌و نه‌گبه‌تی‌‌و قوڕبه‌سه‌ریی‌ به‌سه‌ر هێزی‌ پێشمه‌رگه‌دا هێنا، هه‌ربۆیه‌ كارێكی‌ ئه‌وه‌نده‌ ساناو سكار نه‌بوه‌ كه‌ وا به‌ئاسانی‌ ئه‌م هێزانه‌ تێكه‌ڵ‌ بكرێنه‌وه‌، پێموایه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ش ئاواتی‌ هه‌مو خه‌ڵكێكی‌ دڵسۆزو پیاوێكی‌ نیشتمانپه‌روه‌ربوه‌ كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان ئه‌م هێزانه‌ یه‌كبگرنه‌وه‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ پرۆفیشناڵی‌ سه‌ربازی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌، ئه‌م هێزه‌ ئاستی‌ توانای‌ سه‌ربازیی‌ به‌رزبێته‌وه‌و چه‌كی‌ پێبێت، تا بیه‌وێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ده‌ستی‌ هێناون، بیپارێزێت‌و گه‌ره‌نتیه‌كیش بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، به‌ڵام پاش 10ساڵ‌ شه‌إی‌ یه‌كتری‌ كوشتن ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نییه‌ كه‌ وا به‌ئاسانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كبخه‌ینه‌وه‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش بوبو به‌ دو ئیداره‌، به‌ڵام ئێستا به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئیداره‌ بوه‌ته‌وه‌ به‌یه‌ك‌و وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كخراونه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بكرێت به‌ یه‌ك هێزی‌ یه‌كگرتو ‌و هیچ هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌مێنێت، دیاره‌ ئه‌مه‌ش كارێكی‌ قورسه‌، چونكه‌ ئێستا ده‌توانم بڵێم، زیاتر له‌ 200هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌كوردستاندا هه‌یه‌، هی‌ هه‌مو حیزبه‌كان‌و ئێستا هه‌مو حیزبه‌كان هێزی‌ خۆیان‌و پێشمه‌رگه‌ی‌ خۆیان هه‌یه‌و هیچی‌ ملكه‌چ نه‌بوه‌ بۆ بڕیاره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌.

رۆژنامه‌: واته‌ جگه‌ له‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌، حیزبه‌كانی‌ دیكه‌ش هێزی‌ چه‌كداریان هه‌یه‌، كامانه‌ن ئه‌و حیزبانه‌؟
شێخ جه‌عفه‌ر: حیزبی‌ شیوعی‌‌و سۆسیالیست‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و هه‌ندێك له‌ ئیسلامییه‌كان هه‌یانه‌‌و هه‌تا ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ ده‌ڵێن نیمانه‌، هه‌یانه‌، ئه‌گه‌ر به‌ پۆلیسیش بێت له‌به‌رده‌رگاكه‌ی‌ موڵكی‌ خۆیانن‌و ملكه‌چی‌ خۆیانن، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت، هه‌نگاومان ناوه‌ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هێزانه‌‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌ویش یاسای‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌بو كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ رێكخستن‌و هه‌یكه‌لی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ر له‌ناو وه‌زاره‌ت تا ده‌گاته‌ ئه‌و وه‌حدانه‌ی‌ كه‌ دروستده‌كرێن، هه‌روه‌ها یاسه‌یه‌كمان پێویست بو بۆ خانه‌نشینی‌ پێشمه‌رگه‌و كه‌مئه‌ندامانی‌ پێشمه‌رگه‌و یاسایه‌كی‌ رێزلێنانی‌ پێشمه‌رگه‌مان پێویست بو، كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ هه‌رچواریاساكه‌ له‌په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر دراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه‌و ئێستا له‌بواری‌ جێبه‌جێكردندان بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێستا بڕیاری‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ سیاسیی‌ كوردو سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ین هیچ چه‌كدارێك به‌ناوی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاساو نیزام هه‌بێت‌و ده‌بێت هه‌موی‌ ملكه‌چبن بۆ ئه‌و یاسایانه‌و له‌ژێر فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌دا بن.

رۆژنامه‌: پێتوایه‌ ئیراده‌یه‌كی‌ جدیی‌‌و به‌هێز هه‌بێت له‌لایه‌ن پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ باستكردن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌؟
شێخ جه‌عفه‌ر: من خۆم بإوام به‌ یه‌كهێزیی‌‌و هێزی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌یه‌، بڕوام به‌ هێزی‌ حیزب نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ قه‌ناعه‌تی‌ سه‌د له‌سه‌دم هه‌یه‌ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌ی‌ تۆ بیزانیت، هه‌روه‌ها ئیشی‌ بۆ ده‌كه‌ین‌و بۆی‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌روه‌ك پێشم وتی‌، عه‌مه‌لییه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نییه‌ كه‌ ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نییه‌ بۆ نمونه‌، پێداویستی‌ دروستكردنی‌ فه‌وجێك هه‌ر له‌ ناوه‌ندی‌ راهێنان‌و سه‌ربازگه‌و چه‌ك‌و خواردن‌و پێداویستی‌ دیكه‌ی‌ لۆجستییه‌وه‌، بۆ دروستكردنی‌ ئه‌و فه‌وجه‌ له‌ سنوری‌ 30ملیۆن دۆلارمان پێویسته‌، ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێت (60-75) فه‌وج دروستبكه‌ین، بزانه‌ بودجه‌كه‌ی‌ ده‌گات به‌چی‌! ئه‌مه‌ هه‌ر بۆ دروستكردنه‌كه‌ی‌، ئینجا بزانه‌ مانگانه‌ چی‌ دیكه‌ی‌ پێویسته‌، ئێمه‌ ئێستاش وه‌ك وه‌زاره‌ت كێشه‌ی‌ بودجه‌مان هه‌یه‌و به‌ سلفه‌ پاره‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رده‌گرین بۆ موچه‌دان به‌ پێشمه‌رگه‌و كڕینی‌ پێویستییه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ئازوقه‌و نه‌سریه‌و شتی‌ دیكه‌.

رۆژنامه‌: ئێستا سروشتی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان له‌ روی‌ ته‌شكیله‌و ئیداره‌دانه‌وه‌ چۆنه‌؟، رونتر بڵێم چه‌ند له‌و هێزانه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزبدان‌و چه‌ندی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌دایه‌؟
شێخ جه‌عفه‌ر: كه‌مترین ژماره‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌دان، به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ له‌ژێر ركێفی‌ حیزبه‌كاندان‌و به‌نمونه‌، یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌یی‌ گشتیی‌ هه‌یه‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانیش فه‌رمانده‌یی‌ له‌شكری‌ (فه‌له‌ك)ی‌ هه‌یه‌و هه‌ر حیزبێكی‌ دیكه‌ش ناوێكی‌ دیكه‌ی‌ بۆ هێزه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌به‌رچاوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كوردستان زۆربه‌ی‌ زۆری‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ هی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتییه‌؟
شێخ جه‌عفه‌ر: به‌ڵێ به‌ ته‌ئكید ئه‌و قسه‌یه‌ راسته‌، به‌شی‌ هه‌ره‌زۆری‌، نه‌ك به‌شی‌ زۆری‌، هێزه‌ فه‌عاله‌كه‌ له‌لای‌ ئه‌و دو حیزبه‌ سه‌ره‌كییه‌یه‌.

رۆژنامه‌: ئێستا كاری‌ حوكمإانی‌‌و ده‌وڵه‌تداریی‌ ده‌كه‌ین، ئێوه‌ پێتانوایه‌، ئه‌گه‌ر هێزه‌چه‌كداره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌ت بن، مه‌ترسی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌چیدا ده‌بینیته‌وه‌، بۆچی‌ پێویسته‌ ئه‌وهێزانه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌ت بن‌و له‌ژێر چنگی‌ حیزب ده‌ربهێنرێن؟
شێخ جه‌عفه‌ر: من یه‌ك شتت پێده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر حكومه‌تین‌و یاساو نیزاممان هه‌یه‌، هیچ شتێك له‌ وڵاتدا نابێت له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاساو نیزام بێت، به‌تایبه‌تیش كه‌ باسی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارده‌كه‌ین، جا هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ یان پاسه‌وانی‌ هه‌رێمه‌، سوپایه‌، پۆلیسه‌، ئاسایشه‌، هه‌ر چه‌كدارێكی‌ دیكه‌ كه‌ پێیده‌ڵێن هێزه‌ چه‌كداره‌كان، پێویسته‌ به‌پێی‌ یاس‌و نیزام رێكبخرێت‌و ئه‌رك‌و واجباتی‌ جێبه‌جێبكرێت، له‌هیچ وڵاتێكی‌ دنیادا نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاساو نیزام چه‌كدار هه‌بێت كه‌ چه‌كدار هه‌بو ده‌بێت ناوێكی‌ بۆ بدۆزرێته‌وه‌ ئه‌و ناوه‌ چییه‌؟، بۆیه‌ من پێموایه‌، ناتوانیت ئه‌و ناوه‌ پیرۆزه‌ی‌ لێبنێین كه‌ ئه‌مڕۆ حكومه‌تین، دوێنێ‌ تا موعاره‌زه‌ی‌ به‌عس بوین‌و له‌شاخ بوین‌و حكومه‌تمان نه‌بو هه‌مو ناوێكی‌ پیرۆزو باش قابیلمان بو، به‌ڵام كه‌ ئه‌مإۆ حكومه‌تین، ده‌بێت ئه‌و ناوه‌ پیرۆزه‌ به‌پێی‌ یاساو نیزام رێكبخرێت، چونكه‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی‌ كه‌ كورد به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌ له‌هه‌رێمدا، به‌هێزێكی‌ نیزامی‌ حكومیی‌ ده‌پارێزرێت، نه‌ك به‌هێزی‌ حیزب. هێزی‌ حیزب بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆی‌ كارده‌كات، ده‌بێت هێزێكی‌ یه‌كگرتو هه‌بێت‌و یه‌ك قیاده‌و یه‌ك ته‌وجیهی‌ هه‌بێت‌و پإچه‌ك بێت، ده‌توانین به‌وه‌ هه‌رێم بپارێزین. من به‌شبه‌حاڵی‌ خۆم پێموایه‌، بونی‌ هێزی‌ حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاساو نیزام، خه‌ته‌رێكی‌ گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌من‌و ئاسایشی‌ كوردستان به‌بێ‌ سێ‌‌و دو، هه‌ر كه‌سێك ده‌ڵێت وا نییه‌، ئه‌ی‌ حیزب هێزی‌ بۆ چییه‌!؟ حیزب هێزی‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات‌و به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆی‌ پێ‌ بپارێزێت، ئه‌ی‌ حكومه‌ت هێزی‌ بۆ چییه‌، حكومه‌ت هێزی‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سنوری‌ حوكمڕانی‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌‌و گیان‌و ئه‌من‌و ئاسایشی‌ هاوڵاتییانی‌ پێ‌ بپارێزێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هێزی‌ حیزب به‌ خه‌ته‌ر ده‌زانم‌و یه‌كێكم له‌وانه‌ی‌ به‌ جدیی‌‌و به‌قه‌ناعه‌ته‌وه‌و سه‌رسه‌ختانه‌ ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و هێزانه‌ بێنه‌ ژێر فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌و زۆر دڵخۆشم به‌لێدوان‌و بڕیاره‌كانی‌ جه‌نابی‌ مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌‌و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ دیكه‌ی‌ حیزب‌و حكومه‌ت، كه‌ به‌ راستی‌ هه‌مویان له‌گه‌ڵ‌ ئاڕاسته‌ی‌ یه‌كگرتندان.

رۆژنامه‌: باسی‌ خه‌ته‌ری‌ نه‌هاتنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانت كرد، ئایا مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ده‌كرێت، له‌ كاتی‌ ناكۆكی‌ سیاسیی‌ له‌نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ یاخود له‌نێوان یه‌كێك له‌و دولایه‌نه‌و لایه‌نێكی‌ دیكه‌ی‌ سیاسیدا، ئه‌م حیزبانه‌ هێزی‌ چه‌كداریان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانیان به‌كاربهێنن‌و شه‌إی‌ ناوخۆی‌ لێدروستبێته‌وه‌؟
شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌وه‌ موناقه‌شه‌ی‌ ناوێت‌و سه‌دی‌ ملیۆن وایه‌، مه‌ترسییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی‌ بونی‌ خیلافێكی‌ سیاسیدا، یان روداوێك كه‌ جاری‌ واهه‌یه‌ دو كه‌س یان دو هێز نه‌زانانه‌ به‌یه‌كدا ده‌ده‌ن، شه‌إ دروستبێت، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕانه‌ی‌ كه‌ رویانداوه‌ هه‌موی‌ وا دروستبون، له‌به‌رئه‌وه‌ خه‌ته‌ره‌كه‌ زۆر گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌ كه‌ ئه‌و حیزبه‌ هێزی‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌و به‌كاریده‌هێنێت بۆ مه‌به‌ستێكی‌ تایبه‌تی‌، یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی‌‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ حیزبه‌كه‌ی‌، یان بۆ هه‌رشتێكی‌ دیكه‌.

رۆژنامه‌: گه‌شبینیت به‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م چوارساڵه‌ی‌ داهاتودا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ جه‌نابتاندا له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌م هێزانه‌ یه‌كبخه‌نه‌وه‌؟
شێخ جه‌عفه‌ر: ناتوانم ماوه‌ دیاری‌ بكه‌م، به‌ڵام دڵنیام‌و قه‌ناعه‌تم به‌وه‌هێناوه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و ئاڕاسته‌كردنه‌ش هه‌یه‌و گوێمان لێیده‌بێت له‌ هه‌مو لایه‌ك‌و ئه‌و ته‌وجیهانه‌ی‌ كه‌ به‌منی‌ ده‌ده‌ن هیچ رێگرییه‌كی‌ ئه‌وتۆ نییه‌ له‌به‌رده‌م یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌دا، جگه‌ له‌وه‌ی‌ ماوه‌یه‌كمان پێویسته‌، هه‌روه‌ها میزانییه‌مان پێویسته‌، پێشموایه‌ له‌م رۆژانه‌ی‌ دوای‌ جه‌ژنی‌ قورباندا، هه‌نگاوی‌ به‌رچاوده‌نرێت له‌و روه‌وه‌و هه‌نگاوی‌ عه‌مه‌لی‌ ده‌بینین.

رۆژنامه‌: یه‌كخستنی‌ ئه‌و هێزانه‌، رێگر ده‌بێت له‌وه‌ی‌ كه‌ رێكخستنی‌ حیزبیی‌ له‌ناو هێزه‌ چه‌كداره‌كاندا هه‌بێت، چونكه‌ خۆتان ده‌زانن پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ ئۆرگانی‌ رێكخستنیان هه‌یه‌ له‌ناو هێزه‌ چه‌كداره‌كاندا كه‌ به‌پێی‌ یاساو ده‌ستور قه‌ده‌غه‌یه‌ حیزب رێكخستنی‌ هه‌بێت له‌ناو هێزی‌ چه‌كداردا؟
شێخ جه‌عفه‌ر: با به‌ هه‌ڵه‌ له‌وشتانه‌ تێنه‌گه‌ین، پێشمه‌رگه‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حیزبه‌كانن‌و ئه‌ندامی‌ حیزبن، پێشمه‌رگه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان به‌پێی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانن، چۆن ده‌توانیت له‌ناو ئه‌و هێزانه‌ كه‌ هێزی‌ حیزبن، تۆ بڵێیت نابێت رێكخستن بكه‌یت، ئه‌ی‌ چۆن پێیده‌ڵێیت هێزێكی‌ عه‌قایدی‌‌و مه‌بده‌ئی‌؟ ئه‌ی‌ چۆن شه‌إ ده‌كات بۆ حیزبه‌كه‌ی‌ خۆی‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی‌ نییه‌و له‌ رێكخستن‌و شانه‌یدا نه‌بێت!؟ به‌ڵام له‌كاتێكدا ئه‌م هێزه‌ كه‌ یه‌كده‌گرێته‌وه‌‌و ده‌چێته‌ ژێر فه‌رمانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌، خه‌ڵك ئازاده‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ واجباتی‌ خۆی‌ ئه‌ندامی‌ هه‌ر حیزبێك بێت، به‌ڵام خه‌ڵك ئازاد نییه‌ له‌ناو ته‌شكیلاتی‌ وه‌زاره‌تدا شانه‌ دامه‌زرێنێت‌و كۆبونه‌وه‌بكات، له‌ وه‌زاره‌ت ئه‌مه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێت هێزێك دروستبكه‌ین كه‌ سیمای‌ حیزبایه‌تی‌ پێوه‌ نه‌بێت.

رۆژنامه‌: هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێستا له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پڕۆژه‌ یاسایه‌ك هه‌یه‌‌و به‌مزوانه‌ گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبیی‌ له‌ناو هێزه‌ چه‌كداره‌كاندا، ئایا پشتیوانی‌ له‌ بونی‌ وه‌ها پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كه‌ن؟
شێخ جه‌عفه‌ر: ئێمه‌ پێشتریش كه‌ له‌زاری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و منیش گوێتان لێبوبێت، وتومانه‌: ئه‌و هێزه‌ی‌ كه‌ دروستده‌كرێت نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیمای‌ حیزبایه‌تی‌ پێوه‌بێت‌و ملكه‌چی‌ حیزب بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی‌ وا له‌په‌رله‌مان ده‌ربچێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ یاسایی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ رێكبخات، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ مه‌به‌ستێكی‌ له‌دواوه‌ بێت، ئێمه‌ زۆر پشتگیری‌ ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌وه‌ بڕوای‌ خۆمانه‌و كه‌ بو به‌ یاساش باشتر جێبه‌جێیده‌كه‌ین.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
sarcoze -finland
 har bzy goran .hewaw awatm ba ewaea .ewan rastgow awaty xalke kurdstan.ewan xzmat kare kurdstan xwaw melat bshtewantan bet har dastxoshw sarkawtw bn.bzy gorane rastaqena.
hamid
 hata ynk. pdk. bmenn brwam nya bayakgrtni hezi hardolayan. chonka mtmananya. harwaha dabo la1991 karaparin kra harwaha sadam kurdstani bajehesht amdo heza shorae kurdstanyan drostkrdaya.balam daxakam ha xariki talanio awdio krdn bon bw mabasti girfani hardohizb..xwa tolae milattan lebkatawa.bam nzikana.ahonzolae dayki shahido anfal .kamandam betadi zwbazw..............
Kurda
 legel rez bo sheikh, hiwadarim waku karbadesteky bala la asti plekey dabet (weziri peshmarga). min jenaby sheikh tenha le regey kenalakany midyawa dansasim, we rezeishim boy heyae. balam au karey ke krdy le jaday tuy malik pesh helbjardnakan, weku ledan u sukayaty kirdn be layangrany goran, kareky nashyau bu. hiwdarim awa bukhtan betu sheikh away nakrdbet. dubara hurmat bo janaby sheikh.
omed issa
 % 17 که‌ بۆ هه‌رێم ته‌رخان کراوه‌ مه‌به‌ستم یه‌ک ملیارد دۆلاره‌ من یه‌ک ملیۆنم نوسیوه‌ ،جیاوازی نێوان به‌رگری سوید و هه‌رێمی کوردستان سوید ئێستاکه‌ش رێجیم به‌ به‌رگری هێزی سه‌ربازی ده‌کاتن .زۆر گرنگه‌ لایه‌نی زانستی ئاوێته‌ی هیزی به‌رگری بکرێتن ،زۆر ئه‌ستێره‌ دابه‌ش کراوه‌ به‌ بێ بنه‌مای زانستی.
omed issa
 شێخ جه‌عفه‌ر له‌ بودجه‌ی به‌رگری عیراقی فیدڕاڵ %17 بۆ هه‌رێمی کوردستانی عیراقه‌ ساڵانه‌ ده‌کاته‌ یه‌ک ملیۆن دۆلار بێجگه‌ له‌و هاوکاریه‌ی هێزی به‌رگری ئه‌مریکی نمونه‌ چونی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌غداد و موسڵ و شوێنی تر له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ هاوکاری مادی مه‌عنه‌وی کراون ،وه‌زیر ده‌بی جه‌نتایه‌که‌ی پڕۆژه‌ی ڕێفۆرمی تێدابی ،سوید له‌ سه‌رجه‌م به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی له‌ 2،5 بۆ 1،5 که‌ له‌ ساڵی 1987 بۆ 2005 ته‌رخان کرا بوو دایبه‌زاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی شه‌ڕی سارد نه‌ما ،مه‌سه‌له‌ بێ پاره‌یی نیه‌ .تۆ ته‌ماشات کرد 10 ملیۆن دۆلاره‌که‌ی سه‌رۆکی لیستی گۆڕان به‌ شێنه‌یی له‌ ڕیفۆڕم سیاسی دیموکراتی سه‌رفکرا ده‌روازه‌ی دیموکراتی له‌ هاوڵاتی گه‌لی کوردستان کراوه‌ ،ته‌ماشه‌ی سایتی سۆسیالدیموکراتی سوید بکه‌ن وێنه‌ی سه‌رۆکی حزب زۆرۆ زه‌به‌نده‌ به‌ڵام وێنه‌که‌ ترسناک نیه‌ چۆنکی بۆ دیموکراتی وخۆشگوزه‌رانیه‌ ،به‌ڵام وێنه‌ی ستالین ،هیتله‌ر زۆر جیاوازن له‌گه‌ڵ وێنه‌ی پێر ئه‌لبین و تاگه‌ ءیرلانده‌ر و سۆسیالدموکراته‌کانی تر.
ako shex taha
 dastakant xosh bet kak gafer , djara dwai blawkrdnawai yakgrtni hkomati haremi kurdistan la kabinai 6 ganabtan zor ba paroshawa kari yakgrtnawai hezi peshmarga akan amash sharafeki gawraia lasar dasti har kasek bet bo yakam gar la mezoi milati kurd da hezi chakdari yakgrtoi habet. hiwadarm am kara ba angam bgat lasar dasti ganabtan.
سوران هه ورامى
 سه ره تا ده ست خوشيتان ليده كه م بو ئه و چاوبيكه وتنه 1ئیمانم نيه هيزى بيشمه ركه به ئاسانى يه كبكريته وه جونكه سالينيكه ئه وانه رقو كينه له نيو هيزه كانى خوياندا ده جينن به رامبه ر به يه كترى ئه وان به رورده ى ده ستى حزبن، حزب باوكيانه نه ك به رله مانو حكومه ت 2 -بيشم وانيه شيخ جعفه ر وه زيرى هه موو بيشمه ركه بيت ته نها ده سته لاتى به سه رهيزى زير سنورى خويدا هه يه 3-بيشم وايه هيج زانياريكى وردى لانيه له سه ر هيزه كانى لاى بارتى بويه ده بيت بير له وه بكه نه وه ئه وهيزانه سه رله نوى فيرى خوشه ويستى نيشتمان بكه نه وه تاله موته كه كه ى حزب رزگاريان بێت
fraidon moustafa/Hamburg
 slautan lebet,hiwadareen ka kak shex pesh hamu stek xoy bryarakany parlaman ge ba ge bkat wa belayany nishan bdat la parlamanda la penawy barzawady gshty ,wa asayshy gsty galakaman.nak waku raburdu ....ka kak gafer xoy sarpechy krd la katy hamlay halbzardnakany kurdstanda wa chand gar dly hawnystmanany la xoy rangand hiwadarin (mshtek nmunay xarareka) aw halwestanay raburdu dubara nabetawa wa ba wizdanu wafadaryawa brwaneta barzawandy galakashy nak tanha xoy.!!!!!!!!!
Bekir
 Em katetan bash. Dest xoshytan ly ekem bo ew chaw pykewtine,le katy xoydabu.dest xoshish le kak shex Je3fer dekem ke be rashkawy wellamy pirsyarekani dawetewe,tirsw xemu pejarey derbrywe derbarey hezy PM. supas be hiway serferazy kurd w kurdistan Bekir
کاروانی حه مه تاته
 نازانم من شێخ جه حفه رم خۆ ش ده وێت به شه خسی .. ڕاسته کاک شێخ ڕه خنه ی لێده گیرێت له سه ر زور شت که ده توانم بڵێم ره خنه کان تا ڕاده یه ک راستن .. به ڵام شێخ هه‌‌ ر خۆشه ویسته . ده ستان خۆسه بۆ ئه م چاو پێکه وتنه .. ته مه ن درێژبیت کاک شێخ جه عفه ر
كادريك
 ده‌ست خوش كاك سیروان به‌ریزت روژنامه‌نوسێكی‌ بویرو دلسوزی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كوردیت، چاوپیكه‌وتنت له‌گه‌ل وه‌زیری‌ پیشمه‌رگه‌ (كه‌پیشتر لیپرسراوی‌ مه‌لبه‌ندی‌ پیشمه‌رگه‌بوو( له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م به‌ریزه‌ دژ به‌دیموكراتی‌ و هه‌روه‌ها دژ به‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گوران كاری‌ كردووه‌ و چه‌ندین ته‌سریحی‌ دژی‌ داوه‌ ، به‌لام به‌ریزت ویلیت به‌دوای‌ راستی و بابه‌تیدا ئه‌و راستیه‌ له‌هه‌ركوییه‌ك بیت ،جگه‌ له‌وه‌ به‌لین دان و كاركردن به‌لیپرسراویه‌تی‌ كه‌ئه‌مه‌ پیشه‌ی‌ تۆش و رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌شه‌ به‌لگه‌ی‌ پابه‌ند بونه‌ به‌ لیپرسراویتی‌ و ئیتیكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ جیگه‌ی‌ ده‌ستخوشی‌ و ریزه‌ . دیسان به‌ریزت بوو به‌رنامه‌یه‌كی‌ تیرو ته‌سه‌ل و به‌پیزت له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت به‌ناوی‌ " هیزی‌ چه‌كداری‌ هه‌ریم له‌ژیر چنگی‌ حزبدایه‌ "ئاماده‌كردوو له‌" كه‌ی‌ ئین ئین " پیش كه‌شكرا و دوای‌ ئه‌وه‌ش له‌كه‌ناله‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كومپانیای‌ وشه‌ په‌خش كرا ، به‌رای‌ من و زور كه‌س ئه‌و به‌رنامانه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وروژاندنی‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ هه‌بوو وایكرد ته‌سریحاتی‌ سه‌روكی‌ هه‌ریم و وه‌زیری‌ پیشمه‌رگه‌و به‌رپرسی‌ دیكه‌ به‌و ئاقاره‌دا به‌ریت هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌ پیش كه‌ش كردنی‌ ته‌رحی‌ واجواندا و هه‌سه‌ركه‌وتوبی‌ .
ahmad
 جه‌ند سه‌رنجیك : 1-وه‌زیر خۆی‌ تاكو ئیستا حزبایه‌تی‌ ده‌كات له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ نمونه‌ش ته‌وزیع كردنی‌ زه‌وی‌ ج به‌یوه‌ندی‌ به‌ وه‌زاره‌تی‌ بیشمه‌ركه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كیتی‌ نه‌بی‌ نایاتی‌ . 2-ئه‌و خۆشی‌ خه‌لك نانبراو ده‌كات له‌سه‌ر حزبی‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌فسه‌ره‌كان. 3- هه‌رله‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ ریكخستنی‌ پیشمه‌ركه‌ هه‌یه‌ كه‌عقیدیك به‌ناوی‌ ...... لیبرسراویتی‌ . 4-هه‌رله‌ناو وه‌زاره‌ دووجۆر موجه‌ هه‌یه‌ هه‌ندیك سه‌ربه‌ ئیداره‌ی‌ ب-م كه‌ئه‌مانه‌به‌ناوی‌ب-مموجه‌یان(300)هه‌زار دیناره‌ به‌لام ئه‌فسه‌ره‌كانیان هه‌روه‌ك موجه‌ی‌ ئه‌فسه‌ره‌كانی‌ وه‌زاره‌ت موجه‌وه‌رده‌كرن به‌لام موجه‌كه‌ی‌ تر بییان ده‌لین جندی‌ له‌ سه‌روو (450) هه‌زاره‌وه‌یه‌. 5- به‌داخه‌واجه‌نابی‌ وه‌زیر نه‌توانی‌ ناووه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ریك بخات چجای‌ بیشمه‌ركه‌ی‌ كوردستان ریك ده‌خات.
bastykoye
 qsekani shex je7fer ,honraway, abdulla peshwem beer dexatawa(sarbazy wn)! badaxawa shaheedy kurd zorbay hara zory la rey bra kuzhy te chu tananant anfal chyakaneesh kurdy xaen lapeshaway sangari ba3s bu ,hokarakay ,wazeery peshmarga lahamu kas bashtr dazany ,kachy xoeshy "barprsy yakama ".la jihan katek yady shaheedan dakretawa xalk ba be away kasy shaheed bet, guleki soor bo shaheedany jangy jihany la yaxayan hal awasn, agar chy zamaneki dooru drezheesh te pareewa basar am shaheedanayan , balam xalk lera handawafadarn baranmbar shaheedakanyan hargeez shaheedakanyan layad nakan, chunka sarbazakanyan sarbazy wlat boon nak sarbayzy bnamalau hizb atwanm blem agar kurd la harem beyawa hezy (pm bkanawa yek dabet frro fell lakaty halbzhardna rabgeeret heheh ))
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ