سازدانی: شاڵاو فه‌تاح
ئێریك گوستافسن به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی مافی مرۆڤ له‌په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆیاساكانی مافی مرۆڤ، ئێستا له هه‌رێمی كوردستانه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا چه‌ند محازه‌ره‌یه‌كی له‌كۆلیژی یاسا‌و رامیاری زانكۆی سلێمانی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران وتۆته‌وه. رۆژنامه به‌مه‌به‌ستی زانیینی بۆچونی ناوبراو له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی سیاسی له كوردستان ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ سازداوه.
رۆژنامه: له مونته‌دای عێراقیی ساڵی (2008) له واشنتۆن دی.سی وتت ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق ده‌گوزه‌رێت ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی مرۆییانه‌یه یان كاره‌ساتێكه، ئێستاش باوه‌ڕت وایه؟
ئێریك گوستافسن: ئه‌وه ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی مرۆییانه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه عێراق له‌ژێر ده‌ستی رژێمدا كاره‌ساتێكی مرۆیی لێقهومابو، له‌ژێر گه‌مارۆی ئابوریی نێوده‌وڵه‌تیدا كاره‌ساتی مرۆیی بوه، به‌ڵام ئێستا شته‌كان به‌ره‌به‌ره جێگیرده‌بن، زۆرێك له‌و عێراقییانه‌ی كه وڵاتیان به‌جێهێشتوه یارمه‌تی خێزانه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌ناو عێراق، به‌ڵام ئێستاش ژیان بۆ هه‌ندێك خێزان قورسه، به‌ڵام خۆشگوزه‌رانیش په‌ره‌یسه‌ندوه، حكومه‌ت پاره‌ی زۆر خه‌رجده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پاره‌ی زۆر خه‌رجده‌كات، ئه‌مه‌ش خۆشگوزه‌رانییه‌كی جێی ئیعتیباری دروستكردوه، ئه‌گه‌ر سه‌یری سلێمانی بكه‌یت ده‌بینیت خۆشگوزه‌رانیی هه‌یه، بینای زۆر دروستده‌كرێت، گه‌نجی زۆر ده‌بینیت جلی جوانیان لهبهركردوهو ده‌چن بۆ كۆلێژ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچیته ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌بینیت كۆمه‌ڵه خه‌ڵكی وا هه‌یه كه هیچ به‌شێكی له‌م سامانه‌دا نییه، رهنجدهدهنو هیچ بوارێكیان بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندنیش نییه، ناتوانن له خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت كه‌ڵك وه‌رگرن وه‌ك ناوه‌ندی شاره‌كانی وه‌ك هه‌ولێرو دهۆكو سلێمانی هه‌یانه.
رۆژنامه: به‌شی حیزبه‌كان له‌م كاره‌ساته‌دا چییه، وه‌ك ده‌زانیت حیزبه‌كان كاریگه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌ربۆیه به‌شدارن یان به‌شیان هه‌یه له خولقاندنی ئه‌و كاره‌ساته‌دا، رۆڵی ئه‌وان به پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤ ده‌بینیت؟
ئێریك گوستافسن: پێموایه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌شێوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه كه زۆر جیاوازه له ئه‌مریكا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مریكیم، سیستمی سیاسیی ئه‌مریكا باش ده‌ناسم، ئه‌وه قورسه كه به‌راورد له‌نێوان سیستمی عێراقی‌و ئه‌مریكیدا بكه‌یت، چونكه جیاوازیی زه‌به‌لاح به‌دی ده‌كه‌ین. له ئه‌مریكا چه‌ند حیزبێك هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌مو ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی گشتیی (جه‌ماوه‌ر)یان داگیرنهكردوه. له ئه‌مریكا كه‌رتی تایبه‌تی زۆر به‌هێزت هه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیت هه‌یه كه رێكخراوه ناحكومییهكانیش ده‌گرێته‌وه، هه‌مو ئه‌وانه چه‌ند چالاكییه‌كی سیاسیی ده‌كه‌ن كه به‌ته‌واویی سهربهخۆو جیاوازه له حیزبه سیاسییه‌كان. حیزب ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێكی زۆر بچوكی ژیانی گشتیی‌دا ده‌گرێت، به‌ڵام لێره له عێراق، حیزبه سیاسییه‌كان زۆربه‌ی ژیانی گشتیی داگیرده‌كه‌ن‌و بوارێكی زۆر كه‌م بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی سه‌ربه‌خۆ ده‌هێڵنه‌وه، ئه‌مه‌ش زه‌ره‌ری زۆر له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیی ده‌دات. پێموایه چه‌ندین شت هه‌یه كه ده‌بێت رێگریی لێبكرێت بۆئه‌وه‌ی عێراق گهشهبكاتو خۆشگوزه‌رانتر بێت. پێموانییه ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ی تاكه‌كه‌سێك یان پارتێك بێت، ده‌بێت سه‌رله‌نوێ ته‌واوی "یاسای یاریی"یه‌كه دابڕێژرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی حیزب ده‌ستی به‌سه‌ر زۆر شتی گشتیی‌دا گرتوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ سه‌ر حكومه‌ت، چونكه پارته سیاسییه‌كان ته‌نیا هه‌وڵده‌ده‌ن تا بتوانن كۆنترۆڵی حكومه‌ت بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه حیزبێك یان تاكه‌كه‌سێك ده‌ست به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا بگرێت‌و سه‌رچاوه‌كانی به‌سه‌ر لایه‌نگره‌كانی خۆیدا دابه‌شبكات، له‌بری ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵكی پێبكات. له ئه‌مریكا، به‌ڵێ ئێمه‌ش كه‌سانێكمان هه‌یه پارتیزانن، به‌و مانایه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به حیزبه‌كه‌یانه‌وه به‌ستراون، به‌ڵام هه‌ر سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا پێویسته خزمه‌تی گشت خه‌ڵكی ئه‌مریكا بكات، پێموانییه ئێوه له‌عێراق ئه‌م نه‌ریته‌تان ههبێتو هێشتا زوه بۆ ئه‌مه، به‌ڵام هیوای ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ده‌ستبكه‌ن به‌وه‌ی خه‌ڵكتان ههبێتو به‌ته‌واویی ئیختیراقی سیاسیی نه‌كات.
رۆژنامه: ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆن له كوردستاندا هیچ له مه‌سه‌له‌كان ده‌گۆڕێت؟
ئێریك گوستافسن: من ده‌ڵێم بهڵێو نه‌خێر. به‌ڵێ، چونكه ئێوه به‌ته‌واوه‌تی پێویستتان به ركابه‌رێتیی هه‌یه، له هه‌مو سیستمێكی سیاسیی‌دا تۆ پێویستت به ئاستێك له ركابه‌ریی هه‌یه، به‌هۆیه‌وه مشتومڕی فراوان له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی جیاواز دهكرێتو چه‌ندین حیزبی سیاسیش ده‌بێت بۆ ركابه‌ریی، ئه‌گه‌ر ركابه‌ریی نه‌بێت، ته‌نیا پارتێك یان چه‌ند پارتێكی سیاسیی ده‌مێننه‌وه‌و بۆ كۆنترۆڵ‌و ئه‌وانیش ته‌مه‌ڵ دهبنو كار بۆ ده‌نگه‌كانی خه‌ڵك ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ركابهرییت هه‌بێت، كاركردنیش بۆ ده‌نگه‌كانی خه‌ڵك ده‌بێت. ئه‌مجۆره له ركابه‌ریی زۆر ته‌ندورسته، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌مریكاش بكه‌یت هه‌مان شته، كۆمارییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك كۆنترۆڵیان هه‌یه‌و هه‌ندێك شتدهكهن كه خه‌ڵك ناشاد ده‌كات، بۆیه له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا دیموكراته‌كان ده‌یبه‌نه‌وه، وه‌ك ده‌بینیت ئێستا دیموكراته‌كان له كۆنگرێس‌و كۆشكی سپیدان، ئه‌م ململانێیه له‌نێوان پارته سیاسییه‌كاندا هه‌میشه ته‌ندروسته بۆ دیموكراسی.
رۆژنامه: ئۆپۆزسیۆن چۆن ده‌توانێت له‌م بارودۆخه‌دا یارمه‌تیده‌ر بێت، وه‌ك ده‌زانیت كێشه‌ی كوردستان ته‌نیا سیاسیی نییه‌و چه‌نده‌ها ته‌نگه‌ژه‌ی مرۆیی دیكه‌ت هه‌یه؟
ئێریك گوستافسن: وه‌ك پێشتر وتم دهتوانێتو ناشتوانێت، به‌ڵێ بۆ بونی ململانێی سیاسیی بو. نه‌خێر بۆ ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌ر ئۆپۆزسیۆنێك له عێراق زۆر زۆر گرانه به‌ته‌واوی‌و به‌شێوه‌یه‌كی رادیكاڵ له پارته سیاسییه‌كان جیابێته‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه كه ئه‌وان هێشتا په‌یڕه‌وی هه‌مان سیستم دهكهنو ده‌بێت له‌ژێر هه‌مان سیستمدا كاربكه‌ن. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه حیزبه سیاسییه‌كان كۆنترۆڵێكی فراوانی ژیانی گشتییان كردبێت، ئۆپۆزسیۆنت هه‌یه كه به‌دوای هه‌مان مۆدێل ده‌كه‌ون. با گۆڕان وه‌ك نمونه‌یه‌ك وه‌ربگرین، له هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمییه‌كه‌ی (25)ی ته‌مموزدا چه‌ند كاندیدێكیان هه‌بو، ئه‌وان توانییان (25) كورسی په‌رله‌مان به‌رنه‌وه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر بو، هه‌رچه‌نده زۆرێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی گۆڕان ئه‌وانه‌ن كه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا به‌شدارییه‌كی دیاریان هه‌یه، به‌ڵام ده‌بینیت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناچارن وه‌ك پارتی‌و یه‌كێتی هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان بده‌ن. پێموایه زۆر قورسه بۆ پارتێكی سیاسیی كه سه‌رڕاست بێت‌و به‌ته‌واوی‌و رادیكاڵی له‌و پارته سیاسییانه جیابێت. له‌به‌رئه‌وه پێموایه ئۆپۆزسیۆن له‌ژێر فشارێكی ئێجگار گه‌وره‌دایه، فشاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانیی له ئۆپۆزسیۆن هه‌یه. ئه‌وان ده‌ڵێن، گه‌ر من وامكرد شهقامو گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی من ده‌نگ به‌تۆ بدات، ده‌بێت تۆش شتێكم بده‌یته‌وه له‌به‌رامبه‌ردا، بۆیه پێموایه ئه‌مه بۆ گۆڕانیش راسته، ئێستا ئه‌وان له ململانێدان، گوایه ببنه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی جه‌ماوه‌ریی راسته‌قینه یان یاری به‌هه‌مان یاسای پارته گه‌وره‌كان بكه‌ن.
رۆژنامه: فشاری پارته گه‌وره‌كان بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن چ ئاكامێكی ده‌بێت، هه‌ندێك پارته گه‌وره‌كانی وه‌ك پارتی‌و یه‌كێتی گۆڕان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و پرۆژه‌كانیان له په‌رله‌ماندا رهفزدهكرێن، ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌ك دروستده‌كات؟
ئێریك گوستافسن: ده‌بینیت ئه‌مه ئه‌و به‌شه‌یه كه من پێموایه زۆر ناهه‌مواره، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه زۆر له سیستمی سیاسیی ئه‌مریكا جیاوازه. پارتی‌و یه‌كێتی، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا مۆنۆپۆڵی هه‌مو ژیانی گشتییان كردوه، ئه‌وان كۆنترۆڵی حكومه‌تیان كردوه، كاتێك سه‌دام هێشتا له‌سه‌ر حوكم بو، ئه‌وان كۆنترۆڵی رێگه‌ی قاچاغیشیان كردبو. كاتێك تۆ ئه‌م دینامیكهت دروستكرد، كاتێك ئه‌م كلتورهت دروستكرد، كلتور به‌مانای چاوه‌ڕوانیی (پێشبینی) خه‌ڵك له تۆ، به‌ڕاستی لهپإێكدا بیگۆڕێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له‌ژێر فشاردان بۆ گۆڕان‌و ریفۆرم، به‌ڵام هێشتا پرۆسه‌یه‌كی هێواش ده‌بێت بۆ ئه‌وان. دواتر تۆ گۆڕان‌و پارتی ئۆپۆزسیۆنی دیكه‌ت هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌و گۆڕانه پێویست‌تر ده‌كات، به‌ڵام هێشتا پارتی‌و یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و هاوپه‌یمانن، كۆنترۆڵی حوكمیان كردوه، جیاوازیی زۆریش له‌نێوان حوكم‌و سیاسهتو پارته سیاسییه‌كاندا نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه روبدات، ئه‌وه هیوایه‌ك به گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه‌كه ده‌به‌خشێت، هێشتا مێریتۆكراسییمان نییه، ئه‌گه‌ر تۆ به‌ڕاستی گۆڕانت ده‌وێت، ئه‌وه ده‌بێت پارته سیاسییه‌كان شێوازی كاركردنیان بگۆڕن، ده‌بێت گۆڕان‌و یهكێتیو پارتی كۆببنه‌وه‌و پهیمانبدهن كه شێوازی كاركردنیان بگۆڕن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رونه‌دات، پێموایه هه‌ر بیزنس ده‌بینن له عێراق‌و كوردستان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گۆڕانیش زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبێنێت، هێشتاش زۆر ره‌شبین ده‌بم به‌رامبه‌ر گۆڕانی پرۆسه‌كه، له‌وانه‌یه چه‌ند هه‌نگاوێكی بچوك هه‌بێت به ئاراسته‌یه‌كی دروستدا، به‌ڵام كێشه سه‌ره‌كییه‌كه گۆڕینی یاسای یارییه‌كه‌یه به گشتیی. به‌بێ گۆڕینی ئه‌وه پێموایه هه‌مان شێواز ده‌بینیت كه پارته سیاسییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین به‌شی كێكه‌كه بهرنهوهو به‌شێكی بچوكیشی بده‌ن به جه‌ماوه‌ر، ئه‌مه‌ش حوكمێكی دروست یان دیموكراتییه‌كی راسته‌قینه دروست ناكات.
رۆژنامه: وه‌ك لینین ده‌ڵێت: "ده‌بێت چی بكرێت؟" پێویسته چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی یاسای یارییه‌كه بگۆڕێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بونی ئۆپۆزسیۆنیش ته‌واوی پرۆسه‌كه ناگۆڕێت؟
ئێریك گوستافسن: پێموایه گۆڕانێكی هێواش ده‌بێت، پێموانییه گۆڕان له شه‌وێكدا روبدات، گۆڕانی هێواشیش له‌لایه‌ن خه‌ڵك‌و هاوڵاتی ئاساییه‌وه دروستده‌بێت. ده‌بێت خه‌ڵكی ئاسایی له حیزبه‌كان بكشێنه‌وه‌و بڵێن، ئێمه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆمان ده‌وێت كه جیابێت له پارته سیاسییه‌كان، ئێمه یهكێتییهكمان ده‌وێت كه نوێنه‌رایه‌تی كرێكاران بكات نه‌ك پارته سیاسییه‌كان، خوێندنگه‌مان ده‌وێت كه كار بۆ په‌روه‌رده‌كردنی خه‌ڵك بكات نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی پارتێكی سیاسیی بكات، رێكخراوی خوێندكارانمان ده‌وێت كه سه‌ربه‌خۆ بێت، رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ناحكومیمان ده‌وێت، نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربه‌خۆمان ده‌وێت، ته‌نانه‌ت به‌رپرسمان ده‌وێت، به‌رپرسی شاری سه‌ربه‌خۆمان ده‌وێت، ده‌زانیت ئه‌وه زۆر باوه له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان، زۆر خه‌ڵكی سه‌ربه‌خۆت هه‌یه كه ئۆفیس بهإێوهدهبهنو به ته‌واوه‌تیش سه‌ربه‌خۆن. دواتر ده‌بێت ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی تێبكۆشن، نه‌ك بۆ تاكه‌كه‌س یان پارتێكی سیاسیی. ماوه‌یه‌كی زۆر نییه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی هه‌بو له ته‌لاری هونه‌ر، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی حكومه‌تی ههرێمو مام جهلالو به‌رپرسه گرنگه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی، په‌یمان یان سوێندێكی سیاسی‌یان مۆركرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌فادار بن به‌رامبه‌ر به حیزب، باشه به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێت په‌یمانێك بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان مۆربكات كه به‌رامبه‌ریان وه‌فادار بێت، ئه‌مه‌یان سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت، ده‌بێت فشار بخه‌نه سه‌ری بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات. ئۆپۆزسیۆنیش ده‌توانێت چه‌ندین كاری سه‌رنجڕاكێش ئه‌نجامبدات، ئه‌گه‌ر گۆڕان ده‌یه‌وێت به‌ڕاستی جیاواز بێت، ئه‌وا ده‌بێت چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكات، بۆ نمونه با بودجه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، به‌ڕاستی ده‌مه‌وێت ئه‌مه له رۆژنامه‌كاندا ببینم، ئه‌مه باوه‌ڕپێنه‌كراوه كه له عێراقێكی دیموكراتیدا پارته سیاسییه‌كان ناشهفافنو بودجه‌ی خۆیان بۆ ده‌نگده‌ره‌كانیان ئاشكرا ناكهنو له‌كوێوه پاڵپشتی مادیی ده‌كرێن. پێموایه ئه‌گه‌ر هه‌مو پارتێكی سیاسیی فشاری بخرێته سه‌ر بۆ ده‌رخستنی بودجه‌كه‌ی، ئه‌وا راسته‌وخۆ گۆڕانێكی هه‌ره گه‌وره روده‌دات له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، ده‌زانیت خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت ده‌نگ به پارتێكی سیاسیی بده‌ن كه له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه فه‌ند بكرێت نه‌ك ئه‌م وڵات‌و ئه‌و هێزی ده‌ره‌كیی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پارتێكی سیاسیی بۆ نمونه ئێران فه‌ندی بكات، بۆ نمونه (50%)ی فه‌ندی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دابینبكرێت، له‌پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیان برده‌وه به‌رامبه‌ر كێ به‌رپرسیار ده‌بن، هاوڵاتییانی عێراق یان ئێران؟.