دیمانه‌
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)




Wednesday, December 23, 2009
 
     

سازدانی‌: پشتیوان سه‌عدوڵڵا
رزگار عه‌لی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك پێیوایه‌؛ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات،  كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ ئه‌مریكا كێشه‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ نییه‌‌و هاتنه‌سه‌ر خه‌تی‌ ئه‌مریكا له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا روداوێك نییه‌ تا هه‌مو هیواو ئاواته‌كانی‌ له‌سه‌ر بنیاتبنرێت.
رزگار عه‌لی‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك  هاوكات، كه‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانیشه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌دا ده‌ڵێت:
بارودۆخی‌ سیاسیی‌ عێراق هۆكاربوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌، كه‌ تائێستا ماده‌ی‌ (140) جێبه‌جێنه‌كراوه‌، پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراق رێگره‌ له‌ به‌رده‌م  جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و ماده‌یه‌دا. گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنی‌ هه‌رسێ لایه‌نی‌ كوردو عه‌ره‌ب‌و توركمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان‌و جێبه‌جێكردنی‌  ماده‌ی‌ (140) كاتێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت.

رۆژنامه‌: ئێوه‌ وه‌كو به‌رپرسێكی‌ ئیداریی‌ كه‌ركوك چۆن ده‌ڕواننه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق؟
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مڕۆ كه‌ركوك بوه‌ته‌ ماده‌یه‌كی‌ سه‌رنجڕاكێش، له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵی‌ رابردوداو له‌كاتی‌ بڕیاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ هه‌ستیاره‌كاندا هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه‌ كه‌ركوك وه‌كو موزایه‌ده‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ سۆزی‌ ده‌نگده‌ر رابكشێن‌و كه‌ركوك به‌ گرێ كوێره‌ داده‌نێن، له‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقشیدا ئه‌وه‌مان بینی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ كه‌ركوكیان به‌ له‌مپه‌ری‌ به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكه‌ دانا، به‌ڵام تا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك رێكه‌وتن، كێشه‌یه‌كی‌ له‌وه‌ گه‌وره‌تر ده‌ركه‌وت ئه‌ویش كێشه‌ی‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانه‌، به‌ هه‌وڵی‌ هه‌مولایه‌ك‌و پشتگیریی‌ ئه‌مریكاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان یاساكه‌ ده‌رچو،  راسته‌ به‌پێی‌ یاساكه‌ كه‌ركوك به‌ پارێزگایه‌كی‌ جێ گومان دانراوه‌، نابێت ئێمه‌ پێش روداو بكه‌ین، جارێك هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه‌، تا (50) په‌رله‌مانتار داوای‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ تۆماری‌ پارێزگاكه‌دا بكه‌ن.

رۆژنامه‌: به‌پێی‌ یاسای‌ نوێیه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌ركوك جیاكراوه‌ته‌وه‌، به‌ رای‌ تۆ كه‌ركوك باری‌ تایبه‌تی‌ پێدراوه‌؟
رزگار عه‌لی‌: مه‌وزوعی‌ كه‌ركوك ناوی‌ بهێنرێت یان ناوی‌ نه‌هێنرێت له‌ یاساكه‌دا گرنگ نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ چۆن مافه‌كانی‌ خۆمان له‌ عێراقدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین، چۆن پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌‌و دیموكراسیی‌ له‌ عێراقدا به‌ره‌وپێش ده‌به‌یت، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا خۆ ته‌نیا ناوی‌ كه‌ركوك نه‌هاتوه‌، چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ دیكه‌یش جیاكراونه‌ته‌وه‌و به‌ ناوچه‌ی‌ جێگومان دانراون، من پێموایه‌ ناوهێنانی‌ كه‌ركوك شتێكی‌ مه‌ترسیدار نییه‌، ئێمه‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك باوه‌ڕمان به‌ شه‌فافیه‌ت هه‌یه‌‌و له‌ ساڵی‌ (2003)وه‌  كه‌ركوك گه‌شه‌كردنێكی‌ ئاشكرای‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و شتێكی‌ شاراوه‌ نییه‌، ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ بێگه‌ردی‌ لیستی‌ ده‌نگده‌ر هه‌یه‌، به‌ واتایه‌كی‌ دیكه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن ته‌وافقێكی‌ هه‌مو عێراقییه‌كان بو، شتێكی‌ باشبو بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان.

رۆژنامه‌: به‌ بۆچونی‌ تۆ بارودۆخی‌ كه‌ركوك دوای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ (7)ی‌ ئازار چی‌ به‌سه‌ر دێت؟
رزگار عه‌لی‌: من پێموایه‌ ئه‌مجاره‌ ململانێی‌ هه‌ڵبژدارن چڕترو ئاڵۆزتر‌و به‌هێزتر ده‌بێت، چونكه‌ خه‌ڵك له‌ ئێستادا هۆشیاریی‌ زیاتره‌، جگه‌ له‌وه‌ش به‌پێی‌ یاساكه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ لیستی‌ كراوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، مه‌رج نییه‌ ده‌نگده‌ر ده‌نگ به‌ حیزب بدات، لێره‌وه‌ حیزب نابێته‌ سه‌نگی‌ مه‌حه‌ك‌و توانا‌و لێوه‌شاوه‌یی‌ پاڵێوراو رۆڵ‌ ده‌بێنێت، پێموایه‌ كورد له‌ نیوه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ كه‌ركوك به‌ده‌ستده‌هێنێت.

رۆژنامه‌: به‌پێی‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك له‌ كۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌دا شه‌رعیه‌تی‌ یاسایی‌ نامێنێت، ئه‌مه‌ چی‌ كێشه‌یه‌كتان بۆ دروست ده‌كات؟
رزگار عه‌لی‌: ئێمه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌ن به‌پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (71)ی‌ بریمه‌ر كار ده‌كه‌ین، ئه‌و بڕیاره‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ ئه‌وتۆی‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا نه‌داوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش بڕگه‌گانی‌ ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وه‌نده‌ ته‌نانه‌ت پۆڵ‌ بریمه‌ر خۆی‌ لێی‌ په‌شیمانه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی‌ بڕگه‌و ماده‌كانی‌ دژبه‌یه‌كن، ئێمه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌ن به‌پێی‌ رێكه‌وتنی‌ پێكهاته‌كان كار ده‌كه‌ین، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك نزیكه‌ی‌ (5) ساڵه‌ كار ده‌كات‌و ئه‌وه‌ش ته‌مه‌نێكی‌ زۆره‌، من هیوادارم ته‌مه‌نی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان درێژ نه‌كرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبَژاردنێكی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا ئه‌نجامبدرێت‌و جارێكی‌ دیكه‌ خه‌ڵك نوێنه‌ری‌ خۆیان هه‌ڵبژێرن.

رۆژنامه‌: تۆ كێ به‌ رێگر داده‌نێیت له‌به‌رده‌م ئه‌نجامنه‌دانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك؟
رزگار عه‌لی‌: له‌ عێراقدا چه‌ند ده‌ستێك هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ له‌ عێراق‌و به‌تایبه‌تی‌ له‌ كه‌ركوكدا شكستبهێنێت، ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ كۆسپ بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك دروستده‌كه‌ن بونه‌ته‌ رێگر بۆ ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، ئێمه‌ وه‌كو هه‌مو پێكهاته‌كان پێویستمان به‌ ته‌وافقێكی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ هه‌مو ئه‌و رێگرییانه‌ش ئه‌مڕۆ بێت، یان سبه‌ی‌، ده‌بێت یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ده‌ربچێت.

رۆژنامه‌: كێ‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك؟
رزگار عه‌لی‌: نابێت ئێمه‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ تاوانبار بكه‌ین‌و بیر له‌ تاوانباركردنی‌ یه‌كتر بكه‌ینه‌وه‌‌و هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وان بگه‌ڕێنینه‌وه‌، ببینه‌ هۆكار بۆ له‌یه‌ك دوركه‌وتنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كان، راسته‌ ئێمه‌ بۆچونێكمان هه‌یه‌، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌یش بۆچونی‌ خۆیان هه‌یه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ رێكه‌وتنی‌ پێكهاته‌كان ده‌بێت.

رۆژنامه‌: تۆ هیچ  ئومێدیكت به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)  هه‌یه‌؟
رزگار عه‌لی‌: ماده‌ی‌ (140) ماده‌یه‌كی‌ ده‌ستورییه‌و بارودۆخی‌ سیاسیی‌ عێراق هۆكار بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌، كه‌ تائێستا جێبه‌جێنه‌كراوه‌، پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراق رێگره‌ له‌ به‌رده‌م  جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و ماده‌یه‌دا.
عێراق وڵاتێكه‌ له‌ ئه‌ساسه‌وه‌ ناڕاست دروستكراوه‌، پێویسته‌ بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ رابردو پاشان عێراق دروستبكه‌یته‌وه‌، شیعه‌ له‌ خه‌ویا سوڵته‌ی‌ بینیوه‌، سوننه‌ له‌ هه‌مو ژیانیدا له‌ سوڵته‌دا بوه‌، كورد هه‌رده‌م له‌ شۆڕشدا بوه‌، پێكه‌وه‌ كاركردنی‌ ئه‌م سێ گروپه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ عێراقدا كارێكی‌ زۆر قورسه‌و گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنی‌ ئه‌م سێ لایه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان كاتێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت، ماده‌ی‌ (140)یش مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ عێراقه‌و جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی‌ كاتی‌ ده‌وێت.

رۆژنامه‌: به‌ڵێنی‌ زاره‌كی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140) تا چه‌ند گرنگه‌؟
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)، به‌ڵكو ده‌توانێت رۆڵی‌ پشتیوان ببینێت‌و زه‌مینه‌ خۆشبكات بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كان، ئه‌مریكا وڵاتێكی‌ گه‌وره‌یه‌، پێموایه‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ ئه‌مریكا كێشه‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ نییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا به‌یاننامه‌یه‌كی‌ كۆشكی‌ گرنییه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌و شتێكی‌ ره‌سمییه‌، نابێت به‌ شتێكی‌ بچوك‌و ساده‌ وه‌ربگیرێت. هاتنه‌ سه‌ر خه‌تی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا هه‌روا روداوێكی‌ ساده‌ نییه‌، به‌ڵام روداوێكیش نییه‌ تا هه‌مو هیواو ئاواته‌كانی‌ له‌سه‌ر بنیات بنێین.

رۆژنامه‌: هاتنه‌ سه‌رختی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوكدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
رزگار عه‌لی‌: وه‌فدی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا چه‌ند جارێك سه‌ردانی‌ به‌غدایان كردوه‌و به‌شداربون له‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك‌و یاسای‌ هه‌ڵبژاردندا، په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌، ناوچه‌دابڕاوه‌كان ته‌فاعولێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌، روحی‌‌و سیاسیی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌‌و ناتوانن خۆیان له‌ كوردستان جیابكه‌نه‌وه‌، ئاماده‌بونی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ وێستگه‌ سیاسییه‌ ره‌سمیی‌‌و گرنگه‌كان گرنگه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌دابڕاوه‌كان.

رۆژنامه‌: چۆن ده‌ڕوانیته‌ هاتنه‌ مه‌یدانی‌ لیستی‌ گۆڕان له‌ كه‌ركوك؟
رزگار عه‌لی‌: من پێموانییه‌ لیستێك له‌ناو كوردا هه‌بێت دژی‌ كوردستانیبونی‌ كه‌ركوك بێت، له‌وه‌یه‌ مونافه‌سه‌ هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كێ كوردستانیبونی‌ كه‌ركوكی‌ لا گرنگتره‌، بۆ ئاینده‌ی‌ كورد له‌ ناوخۆی‌ خۆماندا هه‌ر چۆنێك بین، كێشه‌ نییه‌، به‌ڵام ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ یه‌ك هه‌ڵوێست بین، قازانجی‌ گه‌وره‌ی‌ كورد له‌وه‌دایه‌ هه‌ر كاتێك پێویستی‌ كرد یه‌ك لیست بین، ئه‌گه‌ر پێویستی‌ نه‌كرد فره‌ لیست بین.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
bastykoye
 keshey kerkuk, ba ashtyana chareser nakret,
هه ژار که رکوکی
 کا ك ڕزگار به چیا ده زانی کورد نیوه ی ده نگه کانی که رکوک به ده ست ده هێنێ؟ قسه کانی تۆ له بڕیاره ........په ڕله مانی عێراق سه قه ت ترن ئه وان له 0 % یان بۆ پارێزگاکانی هه رێم دانابو تۆش له پاش 53 ساڵ نیسبه تی کورد له که رکوك که م ئه که یته وه تکایه ئه م جۆ ره لێدوانانه مه ده ن چونکه زه ره ری له وه زیاتره که خۆ تان درکی پێ ئه که ن..
omed issa
 ڕزگار عه‌لی ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌کی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ که‌رکوک بۆ پێشه‌وه‌ بیتن ئه‌وه‌ هه‌نگاوه‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق بۆ پاشه‌وه‌یه‌ ،ئه‌نجومه‌نیشله‌ بازنه‌یه‌ک ده‌خولێنه‌وه‌ نه‌ هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌ ،نه‌ بۆ دواوه‌، 700،000 به‌رمیل نه‌فت نیو دۆلار بۆ که‌رکوک و هاوڵاتی که‌رکوک که‌ ده‌کاته‌ 350.000 دۆلار ،6پرۆسێنتی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان له‌ که‌رکوکه‌ ،گه‌نده‌ڵی پارتی و یه‌کێتی دوو ئاسایش دوو ده‌زگای پاراستن و زانیاری مایه‌ی که‌رکوکیان خوارد بێجگه‌ له‌و هه‌موو پرسه‌ی به‌بێ چاره‌ ماونه‌ته‌وه‌ یه‌کێتی و پارتی ناسیونالیسته‌کانی تری ناو که‌رکوک گرێکۆره‌ی تریان له‌ پرسه‌کان داوه‌ ،سه‌رژمێر کارته‌کی چاکه‌ ،هه‌تاوه‌کوو ئۆپۆزیسون نه‌چیته‌ ناو ئه‌نجومه‌ن بازنه‌که‌ داخراو ده‌بی.بۆیه‌ ده‌بی له‌ ئێستاوه‌ که‌رکوکیه‌کان به‌ کورد و تروکمان و عه‌ره‌ب و که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌کانی تر کار بۆ دروست بونی ئۆپۆزیسیۆن بکه‌ن.
sia
 ئەی نازانم بەڕێز، هەموو قسەکان دژی یەکترن. ئەگەر ناوهێنانی کەرکوک وەکو جێگوومان(مناطق مشکوکە) زیاتر لەچەندین جار ئاساییە، ئەی ئیتر بۆ دوژمنانی کورد و کوردستان و ئەزموونەکەمان (بەقسەی خۆتان) بەم بڕیارە خۆشحاڵن؟! ئیتر بۆ بەگەورەیی دژی دانی باری نائاساییی بوون بەکەرکوک پێش چوونە ناو هەڵو دەنگدانەکەوە؟؟! هەمان شت گەر ئەمریکا ناتوانێت دەوری (فیعلی) ببینێت و بەقسە زۆر وتراوە و هیچ نەبوو. ئەی ئیتر چۆن، زۆر گرنگە لێپرسراوان هاتوونەتە سەرخەت؟ ئەی مادەی 142 (کەپڕاوپڕ دژی مادەی مردووی 140 ــە بەمەبەست بۆ پووچەڵکردنەوەی مادەکە تێئاخنرا لەکاتی دەستوردا) هەمان شت پشتگیری دەکەن، بۆ ئەوەی ئەوان لێپرسراوانی ئەمریکی چوونەتە سەر شێر و ئەمەی خۆمان لەسەر خەتن؟! بەخۆت و ئەوانەی جڵەوی سیاسیتان وەکو کورد بەدەستە(تائێستا) لەو شارە. ئەبێت هۆکاری ئابووری، ستراتیژی، نەتەوەیی گەلی ئەمریکا چی بێت بۆئەوەی مادەیەکی مردوو زیندوو بکاتەوە دژی هیچ نەبێت 20 دەوڵەتی عەرەبی و نزیکەی 4 هێزی بڕیاردەری ناوچەیی؟ بەرامبەر بەمیللەتێک کەلیستێک نوێنەرایەتی دەکات، ڕۆژبەڕۆژ خەڵکی لێدەورێت لەمیللەتەکەی خۆی؟ ئەم سیاسەتە حەکیمانە ئەبێت چیبێت؟ ئایا بەڕاستی ئێوە بۆ گەیاندتان بەوەی مادەکە مردارەوە بێت؟ ئەگەر هەموو شت وەکو خۆتان دەڵێن (انجاز جبار) ــە؟ جاکاکی من: تاکی کورد لەکەرکوک، پێویستی بەوەیە جارێ ئەوەی هیچ نەبێت لەسەر کەرکوکە (غیر مشکوک) ــە وەکو مرڤێکی ئاسایی خزمەتگوزاریەکی بنەڕەتی پێبگات، ئەوجا تۆ و ئەوانەی بوون بەپەتای سیاسی و کێشەی نەتەوەیمان و لەسەری دەژێن و دەمێن (خوائەزانێ تاکەی؟) باس لەگەڕاندنەوەی خەڵک و کوردستانی بوونی ناوچەکە بکەن. بۆ زانیاریت: ئارەزوومە ئەو قسانە لێرە و لەوێ دژی عەرەب بەکوردی دەیکەیت هەمان کات بەعەرەبی یان بۆ سەرچاوە عەرەبیەکانی باس بکە. چونکە لەپارساڵدا بەداوای لێبوردنەوە (هوتافەکانت) بەکوردی لەسەر گەڕاندنەوەی کەرکوک بۆ کوردستان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە زۆر زۆر دووربوون لەوەی دوای لەبەردەمی ئەنجومەندا دەتانوت بەزمانی عەرەبی. یەک دنیا ڕێز
قاسم حاجي عه لي كه ركوكي
 ســلاو بؤ كـــاك رزكَـــار و هه موو خه م خــؤراني شــــاره كــه م.. براي به ريــز ئيــؤه و كَشــت كورده بالا ده ســته كاني كه ركوك زؤر ماندوو بوون و خؤتان وه ك كه ركوكيــه ك زؤر زياتر هيلاك كردوه كه جيي سوباس و ريز و سـتايشه بؤ ئيمــه . به لام هيشــتا زؤر كـــه م وكوري وهه له ي كوشــنده كراوه كــه من بؤ ســه ركرده كاني كــورد به ( موزايه ده ي ســياســي و كــورســي و بودجــه يي ده كَــه رينمــه وه) كـــه به داخه وه له جياتــــي كــل بكاتــه جاوي كــه ركوك و كه ركوكيان خه ريكــه كيورمــان بكات به نيشــاني وه لامه كاني جه نابــت كه زؤر به راســتي و هه روه ك كه ركوكيه كي غه م خؤر راســتيه كان ده لييت و زياد ي ناكه يت به رتوش و وه عــدي به هه شــتي عد ن كه هه ر وجودي نيه ! هـــــه له كَــه وره كــه تان به لي ئيــوه ي ده ســته لات كـــردني عــه ره ب ه به برا كَـــه وره له كــه ركوك كــه هيــــــــج كـــات ووانه بووه ته نانه ت له دزوارتريـــن كاتي كه ركوك و كــورد!!! وه لامم بـــده ره وه تـــكايـــــه بـــؤ واي لــي هــات؟؟؟ ئــاخر هه رجييه ك بيت ته نانه ت طارق عزيز يش نه ي ووت (كه ركوكه كه ي كــورد و عــه ره ب ) ده كه ينه ( أندلس) به لكـــو ووتي ( كــه ركــوكه كه ي كــــــــــــــــــورد ) !!!!!!!!! دواي كورســـي بي ده ســــته لات و ناوي زل و دي ي ويران كــه وتين !!!! دواي رزكَــــاري عيــراق تا ئيســتا كــي زؤرينــه يه له كــه ركوك ؟ كــاتي ده ســته لاتي صـدام و هيناني عه ره ب ( به هه موو ترحيل ) يشــه وه كي زؤرينه بوو به زماره له كه ركوك؟؟ كــاتي كيِشـــه ي 1959 كــي زؤرينه بوو له كه ركــوك ؟ بــــووني كورد و توركومان و برا مه ســيحيه كان و كه ماييه تي عه ره ب له كـــه ركــوك راســـــتييه راســتي نه ك هاتووه له جنوب و ناوه راســتي عيــراق وه ك ده ســـت كرد و كـــه س تا ئيســتا جكَــــه له كه ركوكيــان بؤ كه ركوك نه كَريــاوه به لكـــــو هه ريســــه خؤره ...... قاسـم حاجي عه لي كه ركوكي ســــــــــــــــــــوييد
لالؤ
 كاك رزگار ده‌لیت:-پرۆسه‌ی‌ سیاسی عیراق ,ریگره‌ ,له‌به‌رده‌م جیبه‌جێ‌ كردنی‌ ماده‌ی‌(140)00كاك رزگار ,نا وه‌ك سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كه‌ركوك,به‌لكو وه‌ك ئه‌ندامیكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ (ینك)ئه‌گه‌ر تازه‌ به‌ تازه‌ گه‌یشتبیته‌ ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌,به‌ راستی‌ جیگای‌ پرسیار و رامانه‌,چونكه‌ عیراقی عروبه‌,له‌ بونیه‌وه‌تا ئیستاو داهاتوشی‌ له‌گه‌ڵ‌ دا بیت,نه‌ك ریگر,چاویكی نیه‌ ,كورد و خاكه‌كه‌ی‌ ببینی,سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كورد,به‌ كاك رزگاریشه‌وه‌,له‌ته‌ك ئه‌و هه‌موفرو فیله‌ كه‌له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ گرنگه‌كانی ده‌كریت,له‌و پرۆسه‌ سیاسیه‌دا,تا ئیستا هه‌لویستیكی‌ دلخۆشكه‌رانه‌مان لیان نه‌بینی,تا ده‌گاته‌ مۆره‌وخیسه‌ له‌ چه‌مكی(برایه‌تی‌ كورد و عه‌ره‌ب)كه‌ ئه‌مان به‌زۆری‌ زۆره‌ ملی‌,خۆیان پیادا هه‌لواسیوه‌000له‌ وه‌لامیكی‌ تریدا ده‌لیت:-پیموایه‌ كورد له‌ نیوه‌ی‌ ده‌نگه‌كان له‌ كه‌ركوك به‌ ده‌ست ده‌هینێ‌000(پیی وایه‌!! یه‌عنی‌ زۆر دلنیا نیه‌)گه‌ر وه‌ك ئه‌و ده‌لیت وا بیت,چاك ده‌رۆینه‌وه‌000000نه‌ته‌وه‌یه‌ك چ وه‌ك زۆرینه‌ چ له‌سه‌ر خاكی‌ خۆی‌ چ وه‌ك ئه‌و هه‌موو خوینه‌ی‌,ئاوی‌ ئه‌و خاكه‌ی‌ پیداوه‌,ئیستا تازه‌ به‌ تازه‌ ,ئه‌وه‌ش زرۆ یه‌قین نا00به‌ ته‌مای‌ نیوه‌ی‌ ده‌نگه‌كان بیت,بۆ ئه‌م چاره‌ نووسه‌ ره‌شه‌ یه‌خه‌ی‌ كێ‌ بگرین؟00شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كانمان؟پیشمه‌رگه‌ ماندو نه‌ناسه‌كانمان,كه‌ ئیستا له‌ پیناوی‌ بژیوی‌ ژیانیان,پاڵ‌ به‌ عه‌ره‌بانه‌وه‌ ده‌نین00یا ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ سیاسیه‌ی‌ هیچ پلانو به‌رنامه‌یكی‌ شۆرشگیرانه‌ی‌ نه‌بوو بۆ كه‌ركوك00000له‌ شوینیكی‌ تردا كاك رزگار (ته‌وافق)وه‌ك جۆریك له‌ چاره‌سه‌ر ناوزه‌ده‌ ده‌كات000ئه‌و ته‌وافقه‌ به‌ خویندنه‌وه‌ی‌ من به‌قه‌د ئه‌و (استفتا)یه‌ سه‌قه‌ته‌ كه‌ ده‌یانویست و دیانه‌ویت له‌ كه‌ركوكدا بیكه‌ن00له‌ كوتایدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌(ئه‌مریكا ناتوانیت رۆلی فعلی ببینی له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كركوكدا00جاریكی‌ تر ده‌لیت:-هاتنه‌ سه‌رخه‌تی‌ به‌ر پرسانی‌ ئه‌مریكا هه‌روا ساده‌ نیه‌,به‌لام روداویكیش نیه‌ هیوا و ئاواتی‌ له‌سه‌ر بنیات بنرێ‌)من له‌ تیكه‌لاوی‌ و ناكوكی‌ و لیك نه‌چونه‌كانی‌ قسه‌كانی‌ كاك رزگار تیناگه‌م!ئه‌و قسانه‌ له‌ هاوكیشه‌یه‌كی‌ سه‌قه‌ت ده‌چن 000ئه‌ی‌ بۆ چه‌ند هه‌فته‌یكه‌ میدیاكان هاوكاری‌ ئه‌مریكا به‌ گیوی‌ خه‌لكاده‌ده‌ن و ده‌یانه‌ویت خه‌لكی‌ توره‌ی‌ ئه‌م ولاته‌ به‌ وه‌ها ته‌سریحیكی‌ بی بنه‌ما دلنیا بكه‌نه‌وه‌؟له‌ كۆتایدا ده‌لیم با له‌وه‌ زیاتر خۆمان و خه‌لك هه‌لنه‌خله‌تینین000به‌ریز كاك رزگار 00حه‌ق ده‌سینرێ‌ نادرێ‌,له‌گه‌ڵ‌ حورمه‌تی‌ زۆرم بۆت0000
قاســــم حاجي عه لــي كه ركــوكــي
 كــه ركوك كيشــه يه كي ئاســـان ده بوو كَــه رخؤمــان بمانتـــواني بوايــه كوردوستاني بووني شــاره كه مان بؤ كَشــت دؤســت و دوزمناني كه ركوك بســــه لمينين له م هه موو كات و هه لانه ي كــه هاتبوونه ده ســـت و به تايبه تي من مه به ســـتم ئــــه و حيزب و لي برســـراوو و ده زكَــــــا زؤر و ده وله مه ندانـــه ي حكومه تي هه ريم و حيزبه كانه كــه هه ميشــه له بانكَه شـــه ي كه ركـــوك زؤر ره هـــا بوون بؤ حيزب و جه نابه كـــان و ره زيــل و جاوجنؤك بوو ن بؤ شــاريك كـــه داكَــــيركــه ر زؤر بي شـــه رمــانه و له هه موو زه مه نه كــاندا و به به رجـــاوي زه قــــي كَشــــــــت نه ته وه و ئـــايين و وولات و كَشـــت ريكخـــراو و ســوباي ي زل هيــــزه كانه وه كـــه ركــــوك ده كــه نه زير ده ست بؤ تـه نانه ت بجـــوك ترين نه ته وه ي كه ركوك كــه ( عـــــه ره ب ) ه ؟؟؟ ويان لا يــه ني كــــه م نه توانراوه عه ره ب وه ك بيكهاتــــه ي زمــــاره 4 يان 3 بيشـــان بده ن كــه ئه مـــه راســـتيه كــي حاشــا هه لنه كَـــره ( ته نانه ت كابرايــه كي وه ك من كــه له دايك بوو و خه لكــي كه ركــوكم ) ده تــوانم بيســه لمينم كـــه نه ته وه ي عــه ره ب هيج بيكَـــه يه كي له شــاري كــه ركــوك نه بووه جكَـــــه له ( حويجـــه ) و نا وشار شــاخ بوو بؤيان... مه كَــه ر به يــانياني جــه زن..... توركــوماني كه ركــــوك و كـــــوردو ( مه ســــيحيه كان ) كــه جه ند به شــيكي راســت و دروســت بوون له بيكهاته ي كه ركوك !! بؤ؟ و جـــون؟ ئه مـــه بســـه لمينين خؤ هه مـــوو يان راســــتيه كي ميزووي شـــاره كــه يه وكَـــه ر ري بـــده ن به كــــه ركــوكيان خــــؤمـــان ئه وه كَــه ره ك به كَــه ره ك و كولان و قوتابخانه و جايخانه و جيشتخانه و ســينما و دوكــان ودكتور و ده رمـــانخامه و قه برســـتان و ته نانه ت به خانـــووه و كـــه لاوه كاني خؤمــان نيشــاني ده ده ين كـــي؟ كــــه ركــوكيه وكـــي داكَيـــركه ره له كه ركوك به لام كاك رزكَــار و خاليد شواني و جه ند لي برسراويكي دي با بيـــــر بكـــه نه وه له جـــه نده ها كه ركـــوكي ئـــاواره كــه بي حيزب و كَرو ب و جه ماعه ت و عه شــيره تن به لام جــون له شـــاره كه بوون جي بكـــه نه وه له شــيونه ده ســته لاته كاندا جو ن ئه وانيش ده زانن كـي شــه ري 1959 دروســت كرد بؤ؟ جــون بوو كه ركوك جاران وئيستا جـؤنه؟ و كه ركوكيان بيويستيان به جي يه دواي حيزب و حيزبايه تي
عومه‌ر خه‌یات
 ده‌س خۆشی له‌ کاک پشتیوان ئه‌کام بۆ سازده‌انی ئه‌م چاوپیکه‌وتنه‌.... من وکوو کوردیکی شاری که‌رکوک ئه‌وه‌ بۆچۆنه‌ی.رزگار عه‌لی.م زۆر پی باشه‌ که‌ ئه‌ڵیت....، قازانجی‌ گه‌وره‌ی‌ كورد له‌وه‌دایه‌ هه‌ر كاتێك پێویستی‌ كرد یه‌ك لیست بین، ئه‌گه‌ر پێویستی‌ نه‌كرد فره‌ لیست بین... هیواده‌ارم لستی گۆرانیش چاویک به‌م بۆچۆنیا ئه‌گیرن
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ