سازدانی: هۆشیار عه‌بدوڵا
قادری حاجی عه‌لی، كه‌سایه‌تیی سیاسی‌و هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رنامه‌ی رهبهڕوی كه‌ناڵی ئاسمانی KNN، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه له‌ماوه‌ی چوارساڵی رابردودا به‌رده‌وام سه‌نگی كورد‌و كێرڤی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد به‌ره‌و دابه‌زین چوه، هه‌روه‌ها پێشیوایه له هه‌رێمی كوردستان كۆده‌نگییه‌ك هه‌بو له‌سه‌ر بایكۆتكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌و پێگهلاوازهی ئێستای كورده‌وه‌و ده‌بوایه سه‌ركردایه‌تیی كورد به‌وكاره رازیبوایه.
KNN: له تێپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردندا باس له فشارێكی سیاسیی زۆر ده‌كرا، ده‌كرێت بزانین ئه‌م فشاره سیاسییه چییه‌و چۆنه؟
قادری حاجی عه‌لی: له پڕۆسه‌یه‌كی سیاسیی وا گرنگدا كه له نێوان كۆمه‌ڵێك پێكهاتهدایه بۆ دابینكردنی مافی هه‌ر یه‌ك له‌و پێكهاتانه، له‌و پڕۆسه سیاسییانه‌دا فشار هه‌یه، تائێره سروشتییه، به‌ڵام تۆ چه‌ند ده‌توانیت ئه‌و كارتانه‌ی خۆت وه‌كو فشار به‌كاربهێنیت له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر بۆئه‌وه‌ی بتوانیت زۆرترین ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستبهێنیت، به‌ڵام له‌وه‌دا ناسروشتییه كه هه‌میشه فشاره‌كان له‌سه‌ر لایه‌نێك بن، ئه‌وه‌ی كه ئێمه هه‌ستی پێده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه، له‌وه‌ته‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری عێراقی ئه‌نجامدراوه، وه‌كو ده‌زانین له ده‌ستوری عێراقیدا كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد به‌ده‌ستهات، له‌وكاته‌وه ئێمه فشارمان له‌سه‌ره‌و هه‌میشه ده‌ڵێین فشار له‌سه‌ر كورده‌و له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر كه‌متر بوه‌و هه‌ستی پێده‌كه‌ین، بۆیه ده‌بینین كێرڤی ده‌ستكه‌وته‌كان له رۆژی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری عێراقییه‌وه تائێستا ورده‌ورده به‌ره‌و خواره‌وه دێن‌و رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌كات، ئه‌مه ناسروشتییه كه فشار ته‌نها له‌سه‌ر لایه‌نێك بێت.
KNN: به رای تۆ، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی كوردستانی ئه‌و فشاره یان ئه‌وه‌ی كه ناوی ده‌نێن ته‌نازول یان سازشی قبوڵ نه‌كردایه، چی روی ده‌دا؟
قادری حاجی عه‌لی: به رای من، هاوسه‌نگییه‌كه باشتر ده‌بو ئه‌گه‌ر قبوڵ نه‌كرایه، ئه‌وه‌ی كه ئێستا له‌و یاسایه‌دا ده‌رچوه هاوسه‌نگییه‌كه‌ی تێكداوه، له قازانجی لایه‌نه‌كانی تردایه وه‌ك له لایه‌نی كوردی، ده‌مانتوانی فشاری خۆمان به‌كاربهێنین، ئێمه وه‌كو پێكهاته‌كانی تر نه‌بوین، له هه‌ڵبژاردنی پێشودا فشاری سوننه هه‌بو و وتیان به‌شداریی ناكه‌ین، له كۆتاییدا هه‌مولایه‌ك به ئه‌مریكاوه به شیعه‌و به كوردیشه‌وه فشاریان هێنا بۆ سه‌ر سوننه‌و توانییان له دواساته‌كاندا تاریق هاشمی قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ن كه به‌شداریی بكات له ههڵبژاردنداو به‌شداریی كرد، كه به‌شداریی كرد به‌شێك له سوننه له پارێزگا سوننه‌كان بهشدارییانكردو پإۆسهكه بو به پڕۆسه‌یه‌كی باوهڕپێكراوو تێپه‌ڕبو. ئێمه ده‌مانتوانی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، بایكۆتی كوردیش وه‌كو ئه‌وانی تر نه‌بو، راسته كورد یه‌كێكه له پێكهاته‌كان، به‌ڵام ئێمه كۆدهنگبوین له‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بایكۆتی بكردایه له‌و باوه‌ڕه‌دا بوم كه یه‌ك تاكه كوردیش نه‌بو ده‌نگ بدات بۆ ئه‌و یاسایه، جگه‌له‌وه‌ش ئێمه سێ پارێزگاین، ئه‌گه‌ر سێ پارێزگا ده‌نگی نه‌دا، به‌پێی ده‌ستور ده‌توانی هه‌ندێك شتی ده‌ستوریی هه‌یه بیكه‌یت، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه رابگریت، یان ئه‌و پڕۆسه‌یه رابگریت تاكو فشارێكی وا دروستبكه‌یت كه بتوانی ئه‌و مافانه‌ی كه هه‌ته به‌ده‌ستیان بهێنیت.
KNN: ئه‌گه‌ر فشار كاریگه‌ریی هه‌بێت، ئه‌ی مه‌بده‌ئی ته‌وافوق، كه زۆرجار سیاسییه كورده‌كانیش باس لهوهدهكهن كه ته‌وافوق له‌سه‌رو هه‌مو شتێكه‌وه‌یه، ته‌وافوق له كوێیه له‌وكاته‌دا؟
قادری حاجی عه‌لی: شه‌ڕی ته‌وافوقیش به هاوسه‌نگی ده‌كرێت، واته ئه‌گه‌ر تۆ هێزت نهبێتو هێزه‌كه زۆر نه‌بێت، نا‌توانیت له تهوافوقیشدا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ده‌ته‌وێت بهدهستیانبهێنیت، ئه‌گه‌ر لاواز بیت له‌به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی تردا ئه‌وان ده‌توانن شته‌كانت به‌سه‌ردا فه‌رز بكه‌ن.
KNN: به‌شێك له‌وانه‌ی كه ئه‌م یاسایه‌یان تێپه‌ڕاند، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م ته‌نازوله‌ی نه‌كردایه، پڕۆسه‌ی سیاسیی له عێراقدا تێكدهچو، ده‌توانیت پێمان بڵێیت سروشتی ئه‌م تێكچونه چۆنه، یان تۆ هاوڕایت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا؟
قادری حاجی عه‌لی: پێموابێت تێك نه‌ده‌چو، پڕۆسه‌كه كه‌مێك دواده‌كه‌وت، دواكه‌وتنه‌كه‌ش له قازانجی كورد‌و له قازانجی عێراقیش بو، ئه‌وساكه پێم وایه هه‌مولایه‌ك رازی ده‌بون، به‌شبه‌حاڵی خۆم چاره‌سه‌رێكی تر هه‌بو بۆ ئه‌مه، ماده‌م سه‌رژمێرییه‌ك نه‌كراوه، ده‌توانرا بۆ نمونه كورد پێدابگرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جاری پێش‌و ئێمه له په‌رله‌مانی عێراقدا رێژه‌مان چه‌ند بوه، رێژه‌ی ئێمه له په‌رله‌مانی پێشوی عێراقدا نزیكه‌ی (21.8%)بوه به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مو ده‌نگه‌كانی كورد، ئه‌و رێژه‌یه ده‌مانتوانی سازش له‌سه‌ر (1.8%)ه‌كه‌ی بكه‌ین‌و بكرایه به (20%)، ماده‌م سه‌رژمێریی نییه ده‌مانتوانی پێ له‌سه‌ر ئه‌مه دابگرین، یان (20%)بێت یان نزیك بێت له ئه‌وه، تاڕاده‌یه‌ك گره‌نتی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردی ده‌پاراست، به‌ڵام ئه‌وه نه‌كرا هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای لێبێت، له‌به‌رئه‌وه پێموایه پێگه‌مان له په‌رله‌مانی داهاتوی عێراقدا كه‌متر ده‌بێت له‌و پێگه‌یه‌ی كه ههمانبو، بۆ نمونه جاری پێش‌و (21.8%)بو ئه‌مجاره‌یان ئه‌گه‌ر (58)كورسیش بهێنینه‌وه كه تڕإادهیهك زه‌حمه‌ته، ئه‌وپه‌ڕی رێژه‌ی كورد له په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌بێت به (17%) كه ئه‌مه خۆی واده‌كات هه‌م شه‌ڕی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه قورس‌تر بێت، هه‌م مه‌سه‌له‌ی ته‌وافوقیش بۆ ئێمه شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره‌تری بوێت.
KNN: ئێستا كه باس له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه ده‌كرێت، وه‌كو مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر كورد، باس له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد ده‌كرێت كه بهإێزت ئاماژه‌ت پێدا، ئایا به‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه ئاسۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد به‌كوێ ده‌گات، به‌تایبه‌ت كه ماده‌ی(140) كه هێشتا شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ماوه بۆی بكرێت؟
قادری حاجی عه‌لی: هه‌تا ئێمه له په‌رله‌ماندا پێگه‌مان كه‌م ببێته‌وه، كه‌متریش ده‌توانین ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین، یان مافه‌كانمان به‌ده‌ستبهێنین، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن، كورسییه‌ك یان دوان گرنگ نییه، پێموایه كورسییه‌كیش بۆ ئێمه گرنگه، تا كورسییه‌كمان زیاتر بێت ده‌نگمان زیاتر ده‌بێت، چونكه ئه‌مجاره له عێراقدا وه‌كو خۆشتان ده‌یبینن هاوكێشه‌كان تێكچونو وه‌كو خۆیان نه‌ماون، له‌به‌رئه‌وه چه‌ندین لایه‌ن كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه دابه‌زیون ئه‌مجاره به‌یه‌كه‌وه دانابه‌زن، هه‌تا پێگه‌مان باشتر بێت‌و كورسیمان زیاتر بێت، ده‌توانین باشتر هاوپهیمانیو رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا بكه‌ین‌و فشار دروستبكه‌ین.
KNN: به رای به‌ڕێزتان، كێشه‌كه ته‌نها ژماره‌ی كورسییه‌كانه یان كۆمه‌ڵێك گره‌نتی تریشه بۆ كورد، بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار؟
قادری حاجی عه‌لی: پێگه‌ی كورد له‌ناو په‌رله‌ماندا زۆر گرنگه بۆ ئه‌م شه‌ڕه، دوای ئه‌وه‌ش ئێمه گره‌نتییه‌كی تریشمان هه‌بو كه پێیان ده‌وت گره‌نتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له عێراقدا پێكهاتبو له سێ كه‌س، سه‌رۆكی كۆمار له‌گه‌ڵ هه‌ردو جێگره‌كه‌ی، هه‌ردو جێگره‌كه‌ی نوێنه‌ری دو پێكهاته‌ی گه‌وره‌ی عێراق بون كه هه‌ردوكیان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی كۆماریان هه‌بو بۆ ڤیتۆكردنی هه‌مو یاسایه‌ك كه بیزانیایه به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته‌كه‌ی خۆی تێدا نییه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئه‌مجاره بینیمان، له‌به‌رئه‌وه یه‌كێك له پێكهاته‌كان كه سوننه‌یه هه‌ستی ده‌كرد كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كه‌وتوه‌ته مه‌ترسییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه هه‌قی خۆی بو تاریق هاشمی ئه‌م یاسایه‌ی ڤیتۆ كرد‌و چوه‌وه پهرلهمانو پێموابێت له په‌رله‌مانیشدا توانی ئه‌و مه‌رامانه‌ی كه هه‌یبو به‌ده‌ستیان بهێنێت، ئه‌مه یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه ئێمه زیانی لێده‌كه‌ین، ئه‌م ته‌وافوقه نامێنێت له خولی داهاتودا، ئه‌مجاره ته‌نها سه‌رۆك كۆمار بونی ده‌بێت كه یاساكانی بۆ ده‌نێرن، یان ره‌تیانده‌كاته‌وه، یان قبوڵیان ده‌كات به‌پێی ئه‌و رێسایه‌ی كه هه‌یه له‌نێوان پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا، ئیتر یه‌كێك له پێكهاته‌كان ناتوانێت وه‌كو ئه‌مجاره، ئه‌گه‌ر غه‌دری لێكرا پارسهنگهكهی بداته‌وه، یان ڤیتۆی بكات.
KNN: به‌ڕێزت وه‌كو سیاسییه‌كی كورد، ئه‌گه‌ر سه‌رنج له گوتاری سیاسیی كوردی بده‌یت، له‌گه‌ڵ كاڵبونه‌وه‌ی مه‌بده‌ئی ته‌وافوقدا، باس له قسه‌یه‌ك ده‌كرێت كه گره‌نتی ئه‌مریكایه، به‌تایبه‌تی باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه له كۆشكی سپی‌دا دوای تێپه‌ڕاندنی یاساكه باس له ماده‌ی (140)كراوه، ئایا ئه‌مه ده‌ستكه‌وت نییه؟
قادری حاجی عه‌لی: ئه‌مریكا رۆڵێكی زۆر گرنگی هه‌یه له عێراقدا، هه‌ر له پڕۆسه‌ی روخاندنی رژێمی پێشوه‌وه تائێستا، به‌ڵام ئه‌مریكا له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه له عێراقدا، مافی خۆشیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت، ئه‌وه‌ی كه باسده‌كرێت كه ئه‌مریكا وتویه‌تی پشتگیریی له ماده‌ی(140) ده‌كه‌م، پێموابێت ماده‌ی(140) په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌كانی ناو عێراق خۆیه‌وه هه‌یه‌و نه به ئه‌مریكا نه به كه‌سی تر چاره‌سه‌ر ناكرێت، ته‌نیا به رێككه‌وتن له‌نێوان ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه له عێراقدا هه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، باشه ئه‌و پشتگیریی له ئێمه ده‌كات، سبه‌ینێ سوننه‌كانیش كێشه‌یان دهبێتو پشتگیریی ئه‌وانیش ده‌كات، شیعه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه، پێموابێت پشتیوانی به‌گشتی بۆ پڕۆسه‌ی به دیموكراتیبونی عێراق دهكاتو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیشی تێدایه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا زۆرم پێ سه‌یره كه زۆرجار دهبیستینو ده‌ڵێن، باس له پشتیوانی ماده‌ی(140) ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له پشتیوانی ماده‌ی(142)ش ده‌كات، ماده‌ی(142) كاتێك دروستبو كه راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور كرا، سوننه‌كان وتیان، نابێت ئه‌م ده‌ستوره په‌سه‌ندبكرێت تاكو به‌ندێكی تر زیاد نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌بو ماده‌ی(142) زیادكرا، ئه‌م ماده‌یه بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوره، ئه‌و مادانه‌ی كه هه‌موار ده‌كرێن له ده‌ستوردا، ئه‌و پڕۆژه‌یه كه ئێستا پێشكه‌ش كراوه له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه دانرابو بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستورو چوه‌ته‌وه پهرلهمانو ئێستا له سایتی په‌رله‌ماندا هه‌یه‌و وه‌كو پڕۆژه‌یه‌ك پێشكهشكراوهو په‌رله‌مانیش وه‌كو پاكیجێك ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دا، ئه‌مانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و خاڵانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌ستكه‌وتی كوردی تێدایه، چه‌ند نمونه‌یه‌ك له ماده‌ی(142) كه هه‌مواری دهكاتو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیانی تێدایه بۆ كورد‌و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌ده‌ستهاتون كه‌م ده‌بنه‌وه، یان كاڵده‌بنه‌وه، یان لاده‌برێن، بۆ نمونه له پڕۆژه‌كه‌دا دیباجه‌ی ده‌ستور نه‌ماوه كه له كۆتایی دیباجه‌كه‌دا رسته‌یه‌ك هه‌یه كه بۆ ئێمه زۆرباشه، ئه‌و رسته‌یه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌م ده‌ستوره عێراق ده‌پارێزێت، هه‌ر به‌عه‌ره‌بی له (اتحاده الحر شعبا وارضا وسيادة) (اتحاد الحر) له‌وێدا نه‌ما، ئه‌مه یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه ئێمه ئیتر ناتوانین له‌سه‌ر ئه‌وه قسه بكه‌ین، بۆ نمونه ماده‌یه‌كی دیكه كه ماده‌ی (3)یه ده‌ڵێت: عێراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه‌و فره مهزههبو فره دینه، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی جامیعه‌ی وڵاتانی عهرهبیو زۆر چالاك بوه تێیدا. ئه‌مه تا ئێره ئاساییه، ده‌ڵێت: پابه‌ندیشه به میساقی جامیعه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه. له كۆتاییدا ده‌ڵێت: (وجزء من العالم الاسلامي)، له هه‌مواركردنه‌كه‌دا كه پێشكه‌شی په‌رله‌مان كراوه ئه‌مه‌ی كۆتاییان كه ده‌ڵێت: (وجزء من العالم الاسلامي) گۆڕاوه‌و دو پێشنیازیان داوه، یه‌كێكیان ده‌ڵێت (وهو جزء اساسي وفاعل في محيط العربي والاسلامي) یان ئه‌مه قبوڵ ده‌كرێت، یان ده‌ڵێت: (وهو جزء من العالم العربي) ئێمه شه‌إی پێشومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بو، كه ئه‌مه وای لێنهیهتو عێراق نه‌بێت به به‌شێك له ئوممه‌ی عه‌ره‌بی. زۆر ماده‌ی دیكه هه‌یه، له‌وانه ماده‌ی (72) زۆر ئیزافاتی بۆ كراوه، بۆ نمونه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ئه‌وان وابۆچونیان وایه، كه ئه‌مجاره سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌ر كورد ده‌كه‌وێت، كه ره‌نگه وا نه‌بێت، ئه‌وه پرۆسه سیاسییه‌كه دیاریده‌كات، به‌ڵام ئه‌و بإگهیهیان گۆڕیوه باسی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران ناكات، كه تا چوارساڵ به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام له‌و پێشنیازه‌ی ماده‌ی (72)دا هاتوه ده‌ڵێت: سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاش دوساڵ له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی دیسان ده‌كه‌وێته‌وه به‌ر هه‌ڵبژاردن‌و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به زۆرینه‌ی ره‌ها، واته ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ر كورد بكه‌وێت، ده‌توانن دوای دوساڵ بیگۆڕنو ده‌توانن بیكه‌ن به شیعه یان به سوننه، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ی دیكه‌یه. جگه‌له‌وه ماده‌ی (105، 141، 168، 169)ی تیایه، ماده‌ی (140)یش كه ئێمه زۆر باسیده‌كه‌ین ئه‌م ماده‌یه وه‌كو خۆی ماوه‌و بوه به ماده‌ی (189) له پڕۆژه تازه‌كه‌دا، به‌ڵام زیاد له هه‌مو ماده‌كانی دیكه كهوانهیهكیان كردوه‌ته‌وه‌و نوسراوه (خلافیه)، واته ئه‌م ماده‌یه تائێستا خیلافی له‌سه‌ره، واته كه موناقه‌شه ده‌كرێت له په‌رله‌ماندا خیلافی له‌سه‌ره، كێ ده‌ڵێت ماده‌ی (140)یش له په‌رله‌ماندا به‌و ده‌نگه زۆرانه‌ی ئه‌وان جارێكی دیكه ناگۆڕێت.
KNN: ده‌ته‌وێت له شیكردنه‌وه‌ی وردی ماده‌ی (142)دا كه له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مریكادا هاتوه چ په‌یامێك بگه‌یه‌نیت یان ده‌ته‌وێت بڵێیت چی له‌وه‌دا؟
قادری حاجی عه‌لی: پێموابێت ئه‌مریكا كه باسی ماده‌ی (140) دهكاتو پشتیوانیی له كورد ده‌كات به‌هه‌مانشێوه موراعاتی دو پێكهاته‌كه‌ی دیكه‌ی كردوه، كه ده‌ڵێت پشتیوانیی له ماده‌ی (142)یش ده‌كه‌ین، پێموابێت ئه‌وه پارسه‌نگه له‌نێوان هه‌ردوكیاندا، بۆیه من ده‌ڵێم كه ئه‌مریكا ئه‌م لێدوانه‌ی داوه، بۆ ئه‌وه‌یه كه بڵێت من پشتیوانیی له‌هه‌مو پێكهاته‌كان ده‌كه‌م، واته به‌تایبه‌تی له كورد نا، به‌ڵكو له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق، وه‌كو وتیشم كه ماده‌ی (140)و هه‌ر ماده‌یه‌كی دیكه كه خیلافی تیایه له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا هه‌موی له‌ناو عێراق خۆیدا چاره‌سه‌رده‌كرێت‌و به ئیراده‌ی خه‌ڵكی عێراق چاره‌سه‌رده‌كرێت.
KNN: ئێوه زۆرجار باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا مهرجهعێكیان هه‌بێت، خۆت ده‌زانیت نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا په‌رله‌مانتاری هه‌مو عێراقن، ئایا ده‌كرێت بێنه ژێر ره‌حمه‌تی لێپرسینه‌وه‌ی بۆ نمونه نوێنه‌رانی كورد له هه‌رێمی كوردستان، كه په‌رله‌مانتارانن؟ ئه‌م په‌یوه‌ندییه چۆن ده‌بینیت؟
قادری حاجی عه‌لی: پێموابێت له یه‌كه‌م تا كۆتایی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ده‌چنه به‌غدا راسته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن‌و نوێنه‌ری به‌شێك له عێراقن، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وانه نوێنه‌ری كوردن، واته كورد ههڵیبژاردونو ئه‌مانه ده‌چن بۆ ئه‌وێ كه شه‌ڕی كورد بكهنو له‌وێ شه‌ڕی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد بكه‌ن، پارێزگاریی له ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد بكه‌ن، لێره‌ش خۆتان ده‌زانن هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه له عێراقدا، ئه‌م هه‌رێمه په‌رله‌مانێكی هه‌یه‌و ئه‌م په‌رله‌مانه به ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، واته مه‌رجه‌عی ئێمه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان په‌رله‌مانی كوردستانه، نه‌ك شوێنێكی دیكه. ئه‌مانه ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه كه بچنه ئهوێو ئه‌و هێڵه سورانه‌ی یان ئه‌و هێڵه كاڵانه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان دایناون وه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان دایناوه‌و دایده‌ڕێژێ، ئه‌وان ده‌چن له‌وێ به‌رگریی له‌م ده‌ستكه‌وتانه ده‌كه‌ن، به‌رگریی له مافی كورد ده‌كه‌ن، به‌رگریی له‌و خاڵانه ده‌كه‌ن كه جێگیر بوه له په‌رله‌مانی كوردستاندا به ئیراده‌ی خه‌ڵك بۆئه‌وه‌ی ئێمه غه‌درمان لێ نه‌كرێ له‌وێ، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانمان زیاتر بێت‌و ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌قه‌ده‌ر توانا‌و نفوسو ئیمكانیاتی كورد بێت.
KNN: ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه باسی ده‌كه‌یت شتێك هه‌یه له‌ناو په‌رله‌ماندا كه حه‌سانه‌و ئازادییه، ئایا دانانی ئه‌م مه‌رجه‌عه یاخود گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م مه‌رجه‌عه جۆرێك له حه‌سانه‌و ئازادیی ئه‌وان كه‌مناكاته‌وه؟
قادری حاجی عه‌لی: له هه‌مو دنیادا ئازادیی سنورێكی هه‌یه، ئه‌مان نه‌چون بۆئه‌وه‌ی كه كاری شه‌خسی بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مانه كورد ههڵیبژاردونو بۆ ئه‌وه چون كه به‌رگریی له كورد‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكه‌ن، واته ئه‌مه نابێته ئه‌وه‌ی كه ئازادییان كه‌مده‌بێته‌وه، بڕیاری دیكه هه‌یه، یاسای دیكه هه‌یه له په‌رله‌ماندا ده‌توانن به ئازادیی ده‌نگی خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن، جاری پێش‌و حیزبه‌كان ههڵیانبژاردبون ره‌نگه به قسه‌ی حیزبه‌كانیان كردبێت، به‌ڵام پێویسته كه ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت ده‌بێت بچێت ده‌نگی خۆی بدات‌و رای شه‌خسی خۆی ده‌رببڕێت، به‌ڵام هه‌ندێك شت هه‌یه ئه‌و له‌سه‌ر حسابی كورد ده‌چێته ئه‌وێ، بۆیه ده‌بێت به‌رگریی له ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد بكات‌و له‌و هێڵه لانه‌دات، ئێمه بۆیه حه‌زده‌كه‌ین ئه‌ندامه‌كانمان زۆربن كه هه‌ندێكجار ده‌ڵێن كورسییه‌ك یان دووان گرنگ نییه، بۆ ئێمه زۆر گرنگه هه‌تا زۆربین له‌وێ كۆدهنگییهكهمان زیاتر دهبێتو هێزمان زیاتر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ئازادییان كه‌منابێته‌وه، چونكه نه‌ك ته‌نیا ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان، به‌ڵكو مه‌رجه‌عی هه‌مومان په‌رله‌مانی كوردستانه ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مو جارێك ده‌بێت پرس به په‌رله‌مان بكات، سه‌رۆكی كۆمار كه نوێنه‌ری كورده له‌وێ پێویسته پرس به په‌رله‌مانی كوردستان بكات، چونكه ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستاندایه‌و به ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبژێردراوه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه ناكاته ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ئازادییان سنوردار بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان ئازادییان هه‌یه، به‌ڵام له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كاندا ئێمه ناتوانین سازش له‌سه‌ر هه‌قی كورد بكه‌ین‌و به‌هیچ جۆرێك كه‌س ناتوانێت، نه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌توانێت نه سه‌رۆكی كۆمار‌و نه ئه‌ندام پهرلهمانو نه كه‌سێكی دیكه ده‌توانێت سازش له‌سه‌ر هه‌قی كورد بكات، هه‌قه‌كانی كورد ههقێكن چه‌سپاون لای ئێمه، ناكرێ ته‌جاوزی بكه‌ین‌و ناكرێ لێی بێینه خواره‌وه، به‌ڵام شتی دیكه هه‌یه جۆره‌ها یاسا هه‌یه كه ده‌رده‌چن، یاسای جگه‌ره‌كێشان‌و یاسای لابردنی مه‌یخانه‌كان یان هه‌ر یاسایه‌كی دیكه كه ده‌رده‌چێت، له په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌توانێت رای خۆی له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام كه دێته سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی كورد ده‌بێت بزانێت كه مه‌رجه‌عێكی هه‌یه‌و بڕیاری بۆ داوه‌و سنورێكی بۆ داناوه‌و ده‌بێت له‌و سنوره‌دا یاریی بكات.
KNN: له كۆی قسه‌كانت ئه‌وه‌م هه‌ستپێكرد كه ئه‌ركی نوێنه‌رانی كورد كه ئه‌مجاره ده‌چن بۆ به‌غدا ئه‌ركێكی هه‌ستیاره‌و ئه‌ركێكی تاڕاده‌یه‌كی زۆر گرانه، ده‌توانیت ئه‌و هێڵه گشتییانه‌ی كاركردنی خۆتانم پێ بڵێیت كه ئه‌وكاته‌ی ده‌چن بۆ به‌غدا؟
قادری حاجی عه‌لی: من وا تێگه‌یشتم كه تۆ مه‌به‌ستت فراكسیۆنی گۆڕانه كه ده‌چێته به‌غدا ئه‌ركی چییه، پێموابێ دو ئه‌ركی زۆر گرنگ هه‌یه له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان، یه‌كه‌میان ده‌رنه‌چون له هاوده‌نگیی كورد‌و ئه‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورده‌وه هه‌یه، ئێمه هه‌میشه لهگهڵیداینو هه‌رگیز لێی لاناده‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین كه كۆده‌نگیی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌بێت له‌سه‌ری، ههندێكیتر هه‌یه ره‌نگه موراعاتی ده‌ستكه‌وتی شهخسیو ده‌ستكه‌وتی حیزبیی بكات، مه‌رج نییه ئێمه له‌وانه‌دا كۆده‌نگ بین، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به مه‌سه‌له ستراتیژییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه هه‌یه هه‌میشه كۆده‌نگ ده‌بین لهسهریو هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كۆده‌نگیی دروست بكه‌ین له‌سه‌ری. كاری دوه‌م یان ئه‌ركێكی دیكه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی ئێمه له به‌غدا، ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌كو جاری پێش‌و نه‌كه‌ین، ئێمه ده‌بێت چاودێریی ئه‌دای ئه‌و خه‌ڵكانه بكه‌ین كه نوێنه‌ری كوردن له به‌غدا، ئه‌گه‌ر له پۆسته سیادییهكاندان ئه‌گه‌ر له وهزارهتهكاندان ئه‌گه‌ر له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی عێراقیدان له به‌غدا، ئه‌مانه له دواجاردا نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردن، كورد ههڵیبژاردونو كورد كاندیدی كردون بۆ ئه‌و شوێنانه، ئێمه ئه‌و هه‌ڵه‌یه جارێكی دیكه دوبارهناكهینهوه ئه‌گه‌ر وه‌زیرێك گه‌نده‌ڵ بێت یان كارێكی خراپ بكات به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كورده ئێمه به‌رگریی لێ بكه‌ین، بڵێین له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كورده بۆئه‌وه‌ی كوردی پێ نه‌شكێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مجاره ده‌بێت چاودێرییه‌كی ته‌واو دابنێین‌و ئیشمان ئه‌وه‌بێت كه چاودێریی هه‌مو وه‌زیره‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌یان هه‌یه‌و هه‌مو لێپرسراوه‌كانی دیكه‌ش بۆئه‌وه‌ی بزانین ئه‌دایان چۆنه له به‌غدا، چه‌ند ده‌توانن خزمه‌ت به كێشه‌ی كورد‌و به نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ن، ئه‌گه‌ر باش بو جێگه‌ی رێز دهبێتو ئه‌گه‌ر خراپ بو ئێمه توند ده‌بین له‌سه‌ریان‌و هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌كو جاری پێشوی لێ نه‌یه‌ت، ده‌بێت لایه‌نێك هه‌بێت كه بتوانێت لێیان بپرسێته‌وه، ئه‌وانه بۆ نوێنه‌رایه‌تی كورد چون، ئه‌وانه چون كار بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئیشیان بۆ كورد نه‌كرد زۆر ئاساییه كه سزابدرێن‌و وه‌كو پێویست لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.