سازدانی: هۆشیار عه‌بدوڵا
له به‌رنامه‌ی روبه‌ڕوی ته‌له‌فیزیۆنی KNN، دكتۆر زانا ره‌ئوف مه‌نمی، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، باس له بارودۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بارودۆخی كاری په‌رله‌مانی له نێو په‌رله‌ماندا ده‌كات.
KNN: ئێوه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه قبوڵكردنێكی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریتان به‌ده‌ست هێنا و به 25 كورسییه‌وه چونه په‌رله‌مان، تا ئێستا به‌شێك له عه‌قڵی سیاسی ئێوه وه‌كو دژه ته‌نێك و وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی نامۆ لێتان ده‌ڕوانن، رای به‌ڕێزت سه‌باره‌ت به‌وه؟
د.زانا ره‌ئوف: تا راده‌یه‌ك هه‌ندێك له ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته سیاسیه به‌دی ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستاندا، كه من هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ سێ خاڵی سه‌ره‌كی، یه‌كێك له‌وانه : بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاتێكدا كه دروست بو توانی به هه‌مو مانایه‌ك جۆره پێكهاته‌یه‌كی نوێبێت له چوارچێوه‌ی رێكخستنه سیاسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌بو له‌سه‌ر جارێكی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وه وه‌كو تێكشاندنێك بۆ ئه‌و تێكسته كۆنانه‌ی كه له پێشودا و له ئه‌زمونی 18 ساڵه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا به‌دی ده‌كرا، بۆیه ده‌ركه‌وتنی ئه‌م بزوتنه‌وه نوێیه هه‌روه‌ها به‌و پشتگیرییه جه‌ماوه‌رییه به‌رفراوانه‌ی كه هه‌بو خۆی له‌خۆیدا تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ی لای هه‌ندێك عه‌قڵیه‌تی سیاسی دروست كرد كه به‌لایه‌وه په‌سه‌ند نه‌بو، به‌ڵام به‌پێی تێپه‌ڕبونی كات ئه‌و عه‌قڵیه‌تانه ورده ورده هێور ده‌بێته‌وه.
خاڵی دوه‌م، دوای ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25-7 دا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا و چونه ناو په‌رله‌مان و فراكسیۆنی گۆڕانی پێكهینا و دواتر ئۆپۆزسیۆنی پێكهێنا، ئه‌وه‌ش نه‌ریتێكی تری خوڵقانده‌وه له خه‌ریته‌ی سیاسی ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا پێشتر شتێكمان نه‌بو به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن و به‌و ناوه كارایهوه كار بكات، جارێكی تر ئۆپۆزسیۆنێك دروست بوه، پاشان ده‌ركه‌وتنی چه‌ند هێزێكی تری ئۆپۆزسیۆن كه ئه‌مه وایكردن له‌مه‌ودوا به هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه و به ناشرینیه‌كان بوترێت ناشرین و به راستیه‌كان بوترێت راستی.. واته روی راسته‌قینه‌ی په‌رله‌مان وه‌كو خۆی ده‌ربخات.
خاڵی سێیه‌م ئه‌وه‌بو كه گۆڕان وه‌كو پارتێكی سیاسی ده‌رنه‌كه‌وت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بو به بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری هاوشێوه‌ی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی وه‌ك به‌شێك له رێكخستنێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌و مانایه‌ی دیسیانهوه له‌پێكهاته‌ی رێكخستنهكهشیدا جارێكی تر تێكشكاندنێكی نه‌ریته‌كه‌ی پێشوتر بو كه له دروستكردنی حیزبی سیاسی به مانایه‌كی ته‌قلیدی له رێكخستنی سیاسی له دروستبونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو و بێ‌شومار ئه‌ندام و لایه‌نگر... ئه‌م هه‌مو نه‌ریته نوێیه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی خۆیه‌وه هێنای و ئه‌و هه‌مو پشتگیری و زه‌مینه جه‌ماوه‌رییه‌ی له‌گه‌ڵیدا بو.. هه‌ندێك هێزی سیاسی له كوردستاندا توانیویه‌تی وه‌كو خۆی په‌سه‌ندی بكات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له‌و هێزه سیاسیانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندان، به‌ڵام هه‌ندێك عه‌قڵیه‌ت به‌م شێوازه بۆیان قبوڵ نه‌كرا، به‌ڵام من تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌م دۆخه به دۆخێكی ئاسایی ده‌بینم، چونكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی خه‌ڵكه، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌شدا زۆر ئاساییه، كه هه‌ندێك عه‌قڵیه‌ت هه‌بێت له كورستاندا كه ته‌قه‌بولی نه‌كات، چونكه ئێمه به ویستی ئه‌و نه‌هاتوین، ئه‌زمونی پێشومان هه‌بوه كه ره‌نگه هه‌ندێك بواردا وا مامه‌ڵه‌یان كردبێت كه ده‌بێت هه‌میشه گۆڕانكارییه‌كان به‌و شێوازه‌بێت كه خۆیان ویستویانه، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانكارییه‌یان گۆڕانكاری بوه له عه‌قڵیه‌تی هاوڵاتیدا، له تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی نوێ هاوڵاتیدا بۆ نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم، دههاویشتهكهشی بریتی بو له ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری، وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان، چونكه فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌ماندا بوه‌ته فراكسیۆنێكی ئۆپۆزسیۆن و سێیه‌میشیان ده‌ركه‌وتنی قه‌واره‌ی سیاسییه له نه‌ریتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا.
KNN: به‌شێك له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه هۆكارێكی تر له‌م "ته‌شه‌نوجه"، ئه‌وه كه گۆڕان هات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رازوی هێز له كوردستاندا تا راده‌یه‌كی زۆر بگۆڕێت، به‌و پێیه‌ی كه پێشتر هێزه سیاسیه‌كان له كوردستاندا جۆرێك دابه‌شبونی دو هێزییان هه‌بو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هێزی تردا كه قه‌ت نه‌یانتوانیوه بۆڕبۆڕێن بكه‌ن، رای ئێوه سه‌باره‌ت به‌وه چیه؟
د.زانا ره‌ئوف: به‌ڵێ، بێگومان ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی ده‌كرێت هه‌ڵوه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت، ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێكشاندن و له‌ده‌ستدانی به‌رژاوه‌ندی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن بوه، كه هه‌میشه بۆ به‌رگریكردن له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی خۆی ناچاربوه كه دژایه‌تی بكات، بۆیه ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌و قورساییه‌ی خۆی داده‌به‌زێت، له هه‌مانكاتدا پرۆگرام و كارنامه و به‌رنامه‌ی خۆشی هه‌یه، ئه‌م كارنامانه له هه‌مان كاتدا جارێكی تر جۆش و خرۆشێكی به‌خشیوه‌ته‌وه به پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی له‌كوردستاندا، پێشنیازی هه‌یه بۆ پرسه ئابورییه‌كان و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌هه‌مانكاتدا تێزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق و وڵاتانی تردا، كه ئه‌م تێزانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و تێزه ته‌قلیدیانه‌ی هه‌بون له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستاندا و خه‌ڵك ئه‌زمونی هه‌بوه له‌گه‌ڵیدا، ئه‌م تێزه نوێیه به هه‌مو واتایه‌ك تێكشكاندنی مانا كۆنه‌كانی ئه‌وان بوه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌م عه‌قڵیه‌تانه به‌لایانه‌وه په‌سه‌ند نه‌بێت و وه‌كو جه‌سته‌یه‌كی نامۆ تێی بڕوانن، هه‌روه‌ها وا تێی بڕوانن كه گۆڕان میوانێكی كاتیه و هاتوه و تێده‌په‌ڕێت، چونكه له‌ناوبردنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانه، به‌ڵام كاتێك كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م قۆناغه‌دا دێته ئاراوه بۆ چاره‌سه‌ركردن و دوباره به‌خشینه‌وه‌ی مانایه‌كی نوێ به‌و پرۆسه‌یه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا كارایه، ده‌بنین ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن له‌گه‌ڵ بارودۆخه نوێیه‌كه‌دا هه‌ڵبكه‌ن، توشی جۆرێك له شۆك و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه نازانن مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام بێگومان تێپه‌ڕبونی كات وا ده‌كات ناچاریان ده‌كات كه پشت به گۆڕان ببه‌ستن بۆ رێكسختنه‌وه‌ی ماڵی كوردی جارێكی تر، له هه‌مان كاتدا بۆ دارشتنه‌وه‌ی بناغه‌یه‌كی نوێ بۆ مامه‌ڵه‌كانی ئاینده.
من ئه‌مه وه‌كو بینایه‌ك ده‌یچوێنم كه ره‌نگه له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌كدا بێت كه خه‌ڵك بۆی داناوه ره‌نگه كۆمه‌ڵێك ماڵ هه‌بێت له ته‌نیشتیه‌وه خه‌ڵك رێی پێ نه‌دات ئه‌م بینایه دروست بكات، به‌ڵام كه بیناكه رۆژ به رۆژ به ده‌ست و په‌نجه‌ی خه‌ڵكی دروست ئه‌كرێت هه‌مو ئه‌وانه‌ی چوارده‌وریشی لێی سودمه‌ند ده‌بن، چونكه تیایدا نیشته‌جێ ده‌بن، له‌هه‌مان كاتدا له‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌یدا ده‌حه‌وێنه‌وه و پشتیان به پشتی یه‌كه‌وه‌یه و پشتی یه‌كتر قایم ده‌كه‌ن، ماڵی گۆڕان به‌ره به‌ره له قۆناغی بونیادناندایه، ئه‌م بونیاده‌ش به ده‌ستی هێز و حیزبی سیاسی دروست نه‌كراوه، به ده‌ستی هاوڵاتی دروست كراوه، بۆ حه‌ساندنه‌وه و پێشنیازی نوێ و بۆ جارێكی تر پێداچونه‌وه به‌و شتانه‌ی كه له رابردودا كراوه، ئایا ئه‌وانه‌ی كه له رابردودا رویانداوه چه‌ندێك كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه به ئاراسته‌یه‌كی باشتر مامه‌ڵه بكه‌ین، چونكه به‌داخه‌وه تا ئێستاش له هه‌ندێك ناوه‌ندا ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك به ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه چه‌واشه بكرێت، چونكه به‌شێك له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه هه‌یه وه‌كو هه‌ڵه ناشوبهێنرێت و به‌شێك له راستیه‌كانیش ده‌شاردرێته‌وه، واته ئه‌بێت بگه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی كه شه‌فافیه‌ت له مامهڵهكانیشدا بهێنینه ئاراوه، واته ئه‌بێت به هه‌ڵه‌كان بڵێین هه‌ڵه و له بهرپرسییارییهكاندا ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتی بكه‌ین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له راستییه‌كانیشدا پشتیگری لێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بناغه‌یه‌ك بۆ كاری ئاینده‌مان.
KNN: دكتۆر ده‌ته‌وێت بڵێیت: ته‌نها هاتنتان وه‌كو هێزێكی گه‌وره‌ی 25 كورسیه‌وه و دانیشتنتان له سه‌ر كورسی ئۆپۆزسیۆن به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان ره‌تتان بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو لهبنهماندا مۆدێلێكی سیاسی نوێشان هێنا؟
د.زانا ره‌ئوف: به دڵنیاییه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته وایه، هه‌میشه كه باسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كرێت، بێگومان فراكسیۆنی گۆڕان به‌شێكه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام بونی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كورسیه‌ی به ده‌ستی هێناوه، جا ئه‌گه‌ر 20 یان 25 یان 30 كورسی بێت.. گرنگ ئه‌وه‌یه كه ته‌جاوزی ئه‌و دۆخه‌یه بكرێت كه چ گۆڕانكارییه‌ك كراوه له‌سه‌ر ئاستی گشتی هه‌رێم، وات لێبكات كه تۆ جارێكی تر جۆش و خرۆش ده‌به‌خشیته‌وه به پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌مان كاتدا پێشنیازی نوێت هه‌یه بۆ پێداچونه‌وه‌ی راستیه‌كان و چۆنێتی باشكردنی دۆخی هاوڵاتیان هه‌روه‌ها كاراكردنه‌وه‌ی پارلهمانێك و چاوێكی كارابیت له‌سه‌ر حكومه‌ت و شه‌فافیه‌ت بسه‌پێنیت به‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كاندا، من ئه‌مه‌وێت لێره‌دا ئیزافهیهكیش بكه‌م له‌سه‌ر رۆڵ و كاریگه‌ری خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به‌هه‌مو پێودانگێك مانایه‌كی نوێیه، كه ئه‌مه نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نها بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڵكو سه‌رجه‌م هێزه‌سیاسیه‌كانی كوردستان پێویسته پشتگیری له‌م هێزه بكه‌ن، ده‌ركه‌وتنی ده‌سته‌واژه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی كارێكی كرد كه ئیتر چیتر ده‌سته‌واژه‌ی پارت و لایه‌ن و قه‌وره سیاسیه‌كان ته‌نها ئه‌ركه‌كانیان بریتیبێت بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و رازیكردنی ده‌نگده‌ران، له‌رێی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه.
هه‌مومان ده‌زانین له ساڵی 2004دا ئه‌و كات كه پۆل بریمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی ئهمریكابو له عێراق، بڕیاری ژماره 97 ی ده‌ركرد به‌ناوی یاسای پارت و قه‌واره سیاسیه‌كان، ئه‌وكات ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نوێ هاته نێو نه‌ریتی یاسایی و سیاسی له عێراق و كوردستاندا، ئه‌ویش بریتی بو له ده‌سته‌واژه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی، له‌واتا تیۆرییه‌كه‌یدا وا ته‌ماشا ده‌كرێت كه بریتیه له گردبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مادی یان به‌رژه‌وه‌ندی بیروڕا كه وایان لێده‌كات كاربكه‌ن بۆ رازیكردنی ده‌نگده‌ره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه پۆسته‌كانی وڵات.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا و له یه‌كه‌مین ئه‌زمونی بریتی بو له جێبه‌جێكردنی ده‌سته‌واژه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه ئێمه وه‌كو پارتی سیاسی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ناكرێت، له له هه‌مان كاتدا ئێمه ئه‌زمونێكی كۆنیشمان هه‌یه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارتی سیاسی‌دا، ئێًمه له ساڵی 1992 ژماره‌یه‌كی زۆر پارتی سیسای هه‌بوه له كوردستاندا، هه‌روه‌ها له ساڵی 1993دا په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره 17ی پارته سیاسیه‌كانی ده‌ركرد، ئه‌م پارته سیاسیانه ئه‌بێت دان به‌وه‌دا بنێن، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی كه رۆڵیان هه‌بوه له جوانكردنی ئه‌زمونی سیاسی كوردستاندا، به‌ڵام زۆرجار رۆڵی سلبیشیان گێڕِاوه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، بۆ نمونه: به‌شێكی هه‌ڵه‌كان ئه‌وه‌یه كه تائێستا بودجه‌ی حیزب له بودجه‌ی حكومه‌ت جیا نه‌كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌به‌رامبه‌ردا بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌م حیزب و پارته سیاسیانه تا ئێستاش به داخه‌وه له‌شكرێكی بێ‌شومار له كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ریان هه‌یه كه وا ته‌ماشای حیزب كراوه كه بریتیه له كارگه‌یه‌ك كه زۆرترین فه‌رمانبه‌ری هه‌بێت، له ئه‌نجامیشدا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی هه‌یه كه له پارتێكی سیاسی‌دا كار ده‌كات، به‌ڵام له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاماده نییه ده‌نگ بدات بۆ ئه‌و پارته سیاسیه، له‌به‌رئه‌وی بوه‌ته موچه‌خۆری حیزب، به‌ڵام كاتێك یه‌ینه سه‌ر باسی راڤه‌كردنی ده‌سته‌واژه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ردا وه‌كو هاوڵاتییه، واته تۆ كارت به‌هاوڵاتی هه‌یه له‌كاتی ده‌نگداندا.
KNN: ببوره، ئه‌وه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی؟
د.زانا ره‌ئوف: به دڵنیاییه‌وه، تۆ پێویستت به ده‌نگی هاوڵاتی هه‌یه، هاوڵاتی له خۆرایی ده‌نگ نادات به‌و قه‌واره سیاسیه، هاوڵاتی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌نگ ده‌دات كه تۆ تا چه‌ند خزمه‌تگوزاریت پێشكه‌ش كردوه‌و تا چه‌ندێك به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌یت و تا چه‌ندێك له‌ئاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌خه‌ڵكی ده‌به‌خشیت؟
لێره‌وه كه ئیتر نه‌ریتی هاوڵاتیبون ده‌هێنیته ئاراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه له ئه‌زمونی پێشوماندا حیزبێكی سیاسی ژماره‌یه‌ك لایه‌نگری هه‌یه، ئه‌م لایه‌نگرانه له له‌دایك بونیانه‌وه یاخود له‌و رۆژه‌ی ئیتر كه ده‌توانێت ده‌نگ بدات، تا رۆژی مردنیان ده‌بێت ته‌نها ده‌نگ بدات بۆ ئه‌و پارته سیاسیه چونكه فه‌رمانبه‌رییه‌تی، ئه‌مه‌ش ئه‌و نه‌ریته‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ گۆڕینی نه‌رتێكی تازه‌ی هێنایه ئاراوه، كه له‌گه‌ڵ سیستمه دیموكراته‌كانی به‌شێكی زۆر له‌جیهاندا كۆكه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه له‌لایه‌ن به‌شێك له عه‌قڵیه‌تی سیاسی ناو هه‌ندێك له پارته سیاسیه‌كانه‌وه ئه‌مه‌ش به نه‌ریتێكی هه‌ڵه تێبگه‌ن، به‌ڵام تێپه‌ڕبونی كات ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه دروستبونی قه‌واره‌ی سیاسی تا چه‌ندێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیدایه، تا چه‌ندێك به‌خشینه‌وه‌ی مانای هاوڵاتیبونه به‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌ساسێكی حیزبی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا.
KNN: په‌یدابونی چه‌مكی قه‌واره‌ی سیاسی، تاڕاده‌یه‌ك له‌دوای هاتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هاتوه‌ته ئاراوه، ره‌نگه به‌شێك له هاوڵاتیان زۆر رون نه‌بێت له‌لایان، ئه‌گه‌ر بكرێت زیاتر جیاوازی نێوان قه‌واره‌ی سیاسی و حیزبی سیاسیمان بۆ بكه‌یت، به‌تایبه‌ت له‌روی پۆست و پله‌وپایه و له‌روی قه‌به‌یی بودجه، له‌كامیاندا زیاتر ده‌توانرێت خزمه‌ت به بودجه‌ی گشتی بكرێت و زیاتر بگه‌ڕێته‌وه ناو هاوڵاتیان؟
د.زانا ره‌ئوف: وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مپێدا، قه‌واره‌ی سیاسی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌ش دانی پێدا ده‌نرێت وه‌كو كیانێك كه بتوانێت (عه‌قار و مه‌نقول)ی هه‌بێت، واتا بتوانێت خان‌و بكڕێت و خان‌و بگرێت و كۆمه‌ڵێك مامه‌ڵه‌ی یاسایش بكات، كاره‌كه‌شی ئاماده‌كاریی كردنه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌كانی خۆی بخاته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی كه چالاكییه‌كانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك هان بدات ده‌نگی پێ بده‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پشتبه‌ست به ده‌نگدانی هاوڵاتیانیش بتوانێت ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته‌دی.
كه‌واته لێره‌دا پهیوهستبونێكی راسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان قه‌واره‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردندا، پێشتر فهعالیاتهكانی حیزبی سیاسی ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌دا بێت كه چۆن بتوانێت ده‌نگده‌ر له‌خۆی رازی بكات، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئێمه ئه‌زمونێكمان هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا یاسایهكیشمان هه‌یه بۆ رێكخستنی كاری حیزبه سیاسیه‌كان، كه له‌لای ئێمه چه‌مكی حیزبی سیاسی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان شێوێنراوه.
KNN: چۆن شێوێنراوه؟
د.زانا ره‌ئوف: به‌و شێوه‌یه‌ی كه كه تۆ یه‌یت ژماره‌یه‌كی زۆر لایه‌نگر بۆخۆت داده‌نێیت، ئه‌م لایه‌نگرانه ته‌نها بۆ كاتی ده‌نگدان كارت پێیان نییه، به‌ڵكو ده‌یانكه‌یته فه‌رمانبه‌ری خۆت، فه‌رمانبه‌ریش پێویستی به بودجه‌یه‌كی زۆر هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌كوێ بۆی دابین ده‌كرێت؟ له حكومه‌ته‌وه بۆخۆی دابین ده‌كات، تا ئێستاش به‌و پێیه‌ی یاسایه‌كمان نیه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه چۆنێتی رێكخستنی بودجه‌ی حیزبه‌كانمان بۆ ده‌ستنیشان بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بنینین به‌شێكی زۆری داهاتی ئه‌م وڵاتانه له‌لای حیزبه‌كان مۆڵ ئه‌مێنێته‌وه، حیزبه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌پێی په‌یڕه و به‌رنامه‌ی خۆیان به‌سه‌ر لایه‌نگر و ئه‌ندامی خۆیاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن، له‌م حاڵه‌ته‌دا دۆخێكی نائارام دروست ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌یه:
هاوڵاتیانێكی زۆمان هه‌یه كه وه‌كو هاوڵاتین و بارگاوی نه‌بون به‌كاری حیزبایه‌تی بێكارن، ده‌رچویه‌كی زۆری په‌یمانگا و زانكۆكانمان هه‌یه بێكارن و هه‌لی كاریان ده‌ست ناكه‌وێت، حكومه‌تیش هه‌میشه پلانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بڵێت ئێمه ناتوانین ئه‌و ژماره بێشوماره دابمه‌زرێنین و بیانكه‌ینه فه‌رمانبه‌ر، له‌به‌رامبه‌ریشدا 50 كه‌س به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه و حیزب داده‌نێن و بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵی له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، ئه‌و پاره‌یه‌ش جۆرێك له ناعه‌داله‌تی دروست ده‌كات كه به‌شێكی زۆری بودجه‌ی وڵات له‌رێگه‌ی حیزبه‌كانه‌وه به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت، ئێمه تا ئێستا به‌داخه‌وه ئامارێكی وردمان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه حیزبه سیاسیه‌كان له‌م وڵاته‌دا چه‌ندێك داهاتی ئه‌م وڵاته‌یان بردوه.
KNN: جیاواز له‌و ئیعتیرافاتانهی لێره‌و له‌وێ سه‌ركرده حیزبیه‌كان دانی پێدا ده‌نێن كه له‌سه‌رو 35 ملیۆن دۆلار مانگانه وه‌رده‌گرن؟
د.زانا ره‌ئوف: بێگومان، ئێمه باس له قۆناغێك ده‌كه‌ین كه له ساڵی 1993 وه یاسای پارته سیاسیه‌كانی ژماره 17 ده‌رچوه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا بودجه‌ی وڵات چه‌ندێك بوه و چه‌ندێكی له خزمه‌تی هاوڵاتیاندا خه‌رجكراوه، چونكه به‌راستی كاره‌ساته له‌وڵاتدا پاره ببه‌خشیته‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا له‌سه‌ر ئینتیمای حیزبی، ئێ باشه چه‌مكی هاوڵاتیبون له‌كوێدایه و چ مانایه‌كی بۆ مایه‌وه؟
KNN: ئێوه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێتان وایه ئه‌مه (چه‌مكی قه‌واره‌ی سیاسی) باشترین هۆكاره بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت؟
د.زانا ره‌ئوف: خاڵی یه‌كه‌می جیاكه‌ره‌وه له‌م خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات، بێگومان له‌م پێناوه‌شدا پڕۆژه یاسایهكیشمان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستانیش كردبو، تایبه‌ت به‌م حاڵه‌ته، كاتێك كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتێكی سیاسی‌دا ده‌كه‌یت وه‌كو رێكخستنێكی سیاسی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، زۆرجار ئامار له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت به‌چ شێوه‌یه‌كی نا شه‌فافه، به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت بۆ بودجه‌ی هه‌رێم و به‌هه‌ده‌ر نه‌داتی سامانی گشتی وڵات بریتیه له سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له ده‌ستێوه‌رنه‌دانی له داهاتی وڵات‌دا له‌م خاڵه‌شه‌وه شتێكی تر یه‌ته ئاراوه كه چۆن بتوانین حیزبه سیاسیه‌كان وه‌كو قه‌واره‌ی سیاسی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
من ده‌ڵێم پێویسته هه‌مو هێزێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا پشتگیری ئه‌و هه‌ڵوێستانه بكات كه حیزبه سیاسیه‌كان بكه‌ینه قه‌واره‌ی سیاسی نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه و قه‌واره‌كان بكه‌ینه حیزبی سیاسی، چونكه كه‌كردت به حیزبی سیاسی، ئه‌وكاته به‌هه‌مان شێوازی حیزبه ته‌قلیدیه‌كان دروست ده‌بێته‌وه، من خۆشحاڵیشم كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانیویه‌تی له‌به‌رده‌م هه‌مو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه لهئاراستهیدایه زۆر به‌هێزانه ده‌رباز بوه و توانیویه‌تی وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی تۆكمه كار بكات، چونكه ئه‌مه له ئه‌نجامدا به سودێكی گشتی بۆ هاوڵاتی ده‌شكێته‌وه، ره‌نگه به‌شێك له حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان له ئاینده‌دا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دژایه‌تی ئه‌م پڕۆژه‌یه بكه‌ن كه ئێمه چه‌مكی قه‌واره‌ی سیاسی زیندو بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا سودێكی گشتی بێشوماری بۆ هاوڵاتیان ده‌بێت له‌به‌ر دو خاڵی سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی تر چه‌مكی هاوڵاتیبون ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هاوڵاتی، واته تۆ مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ردا ناكه‌یت وه‌كو كائینێكی حیزبی، به‌ڵكو وه‌كو هاوڵاتیه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت كه ماف و ئه‌ركی خۆی هه‌یه.
دوه‌میشیان، سنورێك داده‌نێیت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر حیزب بودجه‌یه‌كی زۆری ئه‌م وڵاته بهههدهرنهبات، به‌و سنوره‌ش ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ حیزب ته‌رخان ده‌كرێت، به‌سه‌ر هاوڵاتیدا دابه‌ش ده‌كرێت، ئیتر لێره‌شه‌وه مانا سه‌ره‌تاییه‌كانی دیموكراتیزهبونی كۆمه‌ڵگا و له‌هه‌مان كاتدا دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاتی وڵاتیش ئه‌نجام ده‌درێت.
KNN: با بێینه سه‌ر ئه‌دائی فراكسیۆنه‌كه‌تان (گۆڕان) له په‌رله‌مانی كوردستاندا، له سه‌ره‌تادا به حه‌ماس و هه‌یه‌جانێكی زۆره‌وه گۆڕان به‌شداریكرد له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و ئێوه‌ی نارده په‌رله‌مان، ئه‌م حه‌ماسه له ئه‌دائی ئێوه‌دا هێشتا ماوه و به‌رده‌وامه؟
د.زانا ره‌ئوف: من دڵنیام و ئه‌و مافه‌ش به‌خۆم ده‌ده‌م به‌ناوی هاوڕێكانم له فراكسیۆنی گۆڕاندا ده‌توانم بڵێم كه بێگومان حه‌ماسه‌ته‌كان زیاتره، چونكه ئێمه له‌به‌رده‌می خۆماندا پلانێكمان داناوه بۆ كاركردنمان، وه هه‌میشه ئێمه ئه‌وه بیری خۆمان ده‌خه‌ینه‌وه كه كاتێك خه‌ڵك هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی خۆی نواند له 25/7 دا، پشتئهستوربون به‌وه‌ی كه گڕوتینێكی زیاترمان هه‌بێت و ده‌نگێكی ئه‌وان بین و چاوی ئه‌وان بین و تێڕوانینی ئه‌وان بین، بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان بین له‌په‌رله‌ماندا.
لهداخهوه تا رابردویهكی نزیك خه‌ڵكێكی زۆر هه‌بون له هه‌رێمی كوردستاندا بێ‌ئومێد بوبون له به‌شێك له رۆڵه‌كانی په‌رله‌مان، به‌سه بۆ ئێمه كه توانیمان جارێكی دیكه ئه‌و رۆڵه زیندو بكه‌ینه‌وه، تا رابردویهكی نزیك وا مامه‌ڵه ده‌كرا كه نوێنه‌ره‌كان له كوردستاندا هاوڵاتیان ده‌بێت بچن بۆ لایان، به‌ڵام ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌ئاراسته‌یه‌كی تردا گۆڕا، نوێنه‌ره‌كان ده‌چن بۆ لای هاوڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن خه‌م و داخوازییه‌كانیان چین، ئه‌وان ده‌بێت ته‌قیمی ئێمه بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا، بێگومان ئه‌و گڕوتینه‌ی له‌لای فراكسیۆنی گۆڕان هه‌یه ئێمه ته‌نها یه‌ك خولی گرێدانمان تێپه‌ڕاندوه، به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان تا ئێتساش له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك له سلبیاته‌كانی هه‌ڵبژاردنی 25/7 و نه‌ریته‌كانی خولی دوه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌یه... به‌ڵام له هه‌مان كاتدا فراكسیۆنی گۆڕان به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ به‌شێك له فراكسیۆنه‌كانی تردا كه من به‌نمونه ده‌یانهێنمه‌وه وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كگرتو و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، توانیومانه نه‌ریته نوێیه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بونی كاری په‌رله‌مان بسه‌لمێنین، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له داخوازی خه‌ڵك، چونكه به‌داخه‌وه جارێكی تریش ده‌یڵێمه‌وه، حكومه‌تیش له‌به‌رامبه‌ردا كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه كه له كابینه‌ی شه‌شه‌مدا ناتوانێت هه‌ندێك جار به‌شێك له خه‌له‌له‌كان ببینێت، به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێم، كه فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌ناویشیاندا فراكسیۆنی گۆڕان، توانیویه‌تی ئه‌و رۆڵه ببینێت كه بهههڵهكان بڵێین هه‌ڵه و به راستهكانیش بڵێین ده‌ست خۆش، له هه‌مان كاتدا كاربكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی چالاكیه‌كی هاوبه‌ش، ئه‌كرا ئێمه له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا كاری جدیتر و باشتریش بكه‌ین، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی به‌شێك له ته‌شه‌نوجات هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگی دلێر هه‌یه له‌په‌رله‌ماندا، به‌و ئاراسته‌یه كارده‌كه‌ن كه چۆن په‌رله‌مان جارێكی دیكه سه‌ربه‌خۆبێت له ئیشهكانیدا، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ندێك نه‌یانتوانیوه قبوڵی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بكه‌ن، كه چۆن ده‌بێت فراكسیۆنێكی ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت كه له‌به‌رده‌می پرۆژه‌كانی ئێمه‌دا بوه‌ستێته‌وه، ره‌نگه هه‌ندێك تا ئێستاش وا بیر بكاته‌وه كه فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و گۆڕان میوانێكن له‌په‌رله‌ماندا دانیشتون، ئه‌و داخوازی و یاداشت و پڕۆژانه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ده‌كات ته‌نها وه‌كو داخوازی میوانێك وایه و تكا له كه‌سێك ده‌كات، ئێمه نه‌هاتوین تكا له هیچ كه‌سێك بكه‌ین، ئێمه هاتوین نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین، نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵكیش ته‌نها به‌و ئاراسته‌یه نابێت كه ئێمه ته‌نها خۆمان بیر ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵكو به‌و شێوازه‌یه كه خه‌ڵك لێمان داوا ده‌كات، ئه‌مه‌یه ئه‌و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌پێشتر له خولی دوه‌مدا وجودی نه‌بوه، ئه‌وه‌ی كه زۆرجار له كوردستاندا داوا ده‌كرا ئۆپۆزسیۆنێك هه‌بێت كه به‌هه‌مان ئه‌و نه‌غمه و داواكاریانهبێت كه ده‌سه‌ڵات داوای ده‌كات، به‌ڵام له‌مه‌و دوا ئۆپۆزسیۆن و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕان به‌شێوازه كارده‌كات كه خه‌ڵك داوای لێ ده‌كات، نه‌ك به‌شێوازه كه ده‌سه‌ڵات یان به‌شێك له ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت و واده‌خوازێت.
KNN: زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، جۆرێك له ئۆپۆزسیۆن هه‌بوه، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك شه‌رمنی پێوه دیاربوه، ئێوه توانیوتانه ئه‌و شه‌رمنییه تێك بشكێنن؟
د.زانا ره‌ئوف: بێگومان ئه‌و ئۆپۆزسییۆنهی كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌بوه پشتگیرییه‌كی زۆر جدی بو بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕانیش، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت كه فراكسیۆنی گۆڕان ده‌بێته پشتگیریكاری زۆر باش بۆ ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی كه له ده‌ره‌وه هه‌یه، زۆرجار ئۆپۆزسیۆنه‌كه خۆی له رۆژنامه‌یه‌كدا بینیوه‌ته‌وه ئێمه تائه‌وپه‌ڕی توانا له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌وه‌ی كه پێویست بوبێت له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌ركی په‌رله‌مانی به ئه‌نجاممان گه‌یاندوه له پێشنیازكردنی پڕۆژه‌ی یاسایی له به‌دواداچونی كاره‌كانی حكومه‌ت و چاودێریكردێكی كارا له نوێنهرایهتیكردنێكی راسته‌قینه‌ی داخوازییه‌كانی هاوڵاتیان له‌وه‌ی كه تۆبچیته ناو داخوازییه‌كانی هاوڵاتیان، تۆبچیته لای بزانیت داخوازییه‌كانی چین به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه بزانیت ئه‌مه سه‌ر به چ پارت و لایه‌نێكه، مادام ئه‌مه به‌شێكه له‌م كۆمه‌ڵگایه هاولاتییهكه ئه‌بێت گوێی لێبگیرێت ئه‌بێت داخوازییه‌كانی بگه‌یه‌نرێته جێگه‌ی خۆی، ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی كه هه‌میشه وه‌زیفه‌ی خۆمان له‌یاد نه‌كردوه ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌كردوه كه فراكسیۆنێكین له‌ناو په‌رله‌ماندا ئۆپۆزسیۆن نیین، ئێمه ئۆپۆزسیۆنین له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ت ئه‌وه‌ی راستبێت له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تدا ئه‌بێت بوترێت و ئه‌یڵێین ئه‌وه‌ی چه‌وتیش بێت ئه‌گه‌ر نه‌یاره‌كانیشمان رازی نه‌بن ئه‌وا ئێمه ده‌یڵێین و تهقسیریشمان لێ نه‌كردوه، زۆر پلانی تریشمان هه‌یه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێت له‌هه‌ر ئاستێكدا بێت وه‌ك به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی خۆمان ده‌یڵێین، بهلاَم ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌وه خه‌ڵكه كه دواجار بڕیار ئه‌دات له‌سه‌ر ئه‌دای فراكسیۆنی گۆڕان.
KNN: له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی مه‌فهومی دژ و ئه‌وه‌ی كه ئێوه بهڕاستهكان ده‌ڵێن راست و بهخراپهكانیش ده‌ڵێن خراپ، بۆچونێك هه‌یه كه ده‌ڵێت پێویسته په‌رله‌مان هه‌موی له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تدا ئۆپۆزسیۆن بێت، به‌وپێیه‌ی كه یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مان بریتییه له چاودێریكردنی حكومه‌ت، به‌ڵام ئێستا جۆرێك له دو مه‌عه‌سكه‌ری و دو به‌ره‌یی دروست بوه، بوه به‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن به شتهباشهكانیش ده‌ڵێت خراپ، فراكسیۆنی زۆرینه‌ش كه فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵات یاخود كوردستانییه به شته خراپه‌كانی حكومه‌تیش ده‌ڵێت باش، ئه‌م دروستبونی دو مهعهسكهرییه تاچه‌ند واقیعه‌تی هه‌یه و تاچه‌ند زه‌ڕبه له خه‌ڵ ده‌دات؟.
د.زانا ره‌ئوف: من گومانم هه‌یه لهوهوی كه بڵێن په‌رله‌مانی كوردستان لهههمویا بۆته په‌رله‌مانی ئۆپۆزسیۆن، چونكه به‌ڵگه هه‌یه كه وانییه و ئێمه چه‌ند ئه‌زمونێكمان هه‌بو له‌خولی گرێدانی یه‌كه‌مدا، كه به‌داخه‌وه كه به‌شێك له وه‌زیفه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مان كه بریتییه له چاودێریكردنی ئه‌دای حكومه‌ت، به‌ڵام به‌و ئاڕاسته‌یه نه‌بو، ده‌كرا ئێمه سود له‌و حاڵه‌تانه وه‌ربگرین وه‌كو به‌شێك له‌یه‌ك ده‌نگی و سه‌ربه‌خۆیی بونی په‌رله‌مان لهوكایه سیاسیانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ده‌یانه‌وێت فشاربخه‌نه سه‌ر په‌رله‌مان، من دو نمونه ئه‌هێنمه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه كه ده‌كرا هه‌ڵوه‌سته‌مان له‌به‌رامبه‌ردا بكردایه، له‌كاتی تهسمیهكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و لهمتمانهبهخشین به كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌كرا ئێمه به‌دوای هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتودا بگه‌ڕاینایه، بۆنمه‌نه له‌كاتی متمانه‌به‌خشین به‌وه‌ی كه ئایا ده‌كرێت ته‌سمیه كردن بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی بێت ده‌كرا ئێمه له‌ویادا ههڵوهستیهكمان بكردایه به فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و دهسهلاَتیشهوه هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتومان هه‌بوایه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه وانه‌بو ته‌نها ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئۆپۆزسیۆن بون ئه‌وانه‌ی تریش ده‌سه‌ڵات بون.
KNN: بۆچی؟ ئه‌مه رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هێزه سیاسییه‌كان بو هاته ناو په‌رله‌مان؟
د.زانا ره‌ئوف: ئه‌مه نه‌ریته‌كانه كه هه‌میشه واسهیرهكات كه ئۆپۆزسیۆن بۆیه ره‌تی ده‌كاته‌وه چونكه ئه‌یه‌وێت ره‌تی بكاته‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌به‌ڵگه‌وه سهلملندمان ته‌نانه‌ت له‌كاتی به‌خشینی متمانه متمانه به كابینه‌ی شه‌شه‌مدا، من به‌شبه‌حاڵی خۆم به‌شێكم له فراكسیۆنی گۆڕان ده‌نگ ناده‌م بهكابینهكه، به‌ڵام ده‌كرا ده‌نگ بده‌م به وه‌زیرێك كه ره‌نگه من هه‌ستم پێكردبێت كاری كردبێت، چونكه ئه‌مه به‌شێكه له وه‌زیفه و مه‌سولیاته ئه‌خلاقییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ئێمه به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان بین، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌وان بكه‌ین كاتێك كه حه‌مید كارزای كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مان، ره‌نگه به‌هه‌ندێك پێوه‌ر ئێمه واسه‌یری ئه‌و په‌رله‌مانه بكه‌ین كه بڵێین په‌رله‌مانێكی زۆر دواكه‌وتوه و كۆمه‌ڵێك هۆز و تیره‌ی دواكه‌وتو له‌ناو په‌رله‌ماندا و نه‌یاتوانیوه له ئاستێكی دواكهوتودان، به‌ڵام بینیمان له‌ناو په‌رله‌مانه‌كه‌دا دولهسهر سێی وه‌زیره راسپێردراوهكانی كابینه‌كه‌ی كارزای ره‌تكرانه‌وه، به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانی بۆیه به‌ده‌رئه‌نجام ئۆپۆزسیۆنه‌كان بونه‌وه به ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانه‌ی تریش به ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه ئه‌م دابهشبونهیه كه هه‌نێكجار خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆكراوه، چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌ناو فراكسیۆنی كوردستانیشدا هه‌بون و به‌ڵێنه‌كه به‌وه‌درا كه متمانه‌كه بده‌ین و دوای بێین گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر كارنامه و به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م، به‌ڵام ماوه یاساییهكهش ته‌واوبو و خولی گرێدانی یه‌كه‌میش ته‌واوبو بێئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌نگ هه‌بێت له‌ناو فراكسیۆنی كوردستانیدا داوای ئه‌وه بكات و بڵێت بۆچی كارنامه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌م له په‌رله‌مان گفته‌گۆی له‌باره‌وه نه‌كرا، ئه‌مه یه‌كێك بو له‌وخاڵانه‌ی تێپه‌ڕی به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا و نه‌كرا سودی لێوه‌ربگیرێت له‌به‌رامبه‌ریشدا فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵات ئه‌و خهلهلانهی كه هه‌یه ده‌كرێت وه‌كو خه‌له‌ل سه‌یریان بكه‌یت، یان ده‌یه‌وێت هه‌میشه به‌ڕاستیان دابنێت.
له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا وا هاتوه كه پێویسته بودجه‌ی خه‌مڵێنراو له مانگی 10دا بگاته په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ندجارێكیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه واباسكرا كه بۆیه‌كه‌مینجار له هه‌رێمی كوردستاندا بودجه له‌كاتی خۆیدا ده‌گاته په‌رله‌مان، به‌ڵام خولی یه‌كه‌می گرێدانیش ته‌واوبو به‌بێئه‌وه‌ی بودجه بگاته په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانیشه‌وه یاداشت پێشكه‌شكرا كه بۆچی بودجه له‌كاتی خۆیدا نه‌هاتوه، به‌ڵام به‌بێئه‌وه‌ی ده‌نگێكی به‌ریگریكار هه‌بێت له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پشتگیركاری حكومه‌ته‌وه كه داوای لێپرسینه‌وه بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا، كه‌واته تێپه‌ڕبونی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌مشێوه‌یه وایكرد كه به‌رامبه‌ره‌كانیش چاوپۆشی بكه‌ن له‌و خهلهلانهی كه هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا گله‌ییه‌كان ئاڕاسته‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌كرێت كه كاری ئۆپۆزسیۆن ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كانه و چاودێریكردنه و هاندانه بۆ چالاكییه باشه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا رێگریكردنه له‌و چالاكییانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی تێدایه.
KNN: زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه ئێوه هه‌میشه دژن وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان یاخود ئۆپۆزسیۆنیش یا موزایهدهچیشن زیاتر موزایه‌ده ده‌كه‌ن، راتان چییه سه‌باره‌ت به‌وه؟
د.زانا ره‌ئوف: به‌ڵێ چه‌ندجارێك ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له‌چه‌ند شوێنێك و چه‌ند موناسه‌به‌یه‌ك ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دوباره‌كراوه‌ته‌وه، من ده‌مه‌وێت ئه‌و فكره‌یه له‌وه‌دا كۆبكه‌مه‌وه كه تائێستا تێنه‌گه‌یشتنێك له هه‌رێمی كوردستان له ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، ئه‌مه هیچ دودڵییه‌ك نییه له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه، ئه‌زمونی خولی یه‌كه‌م و دوه‌می په‌رله‌مانیش باشترین به‌ڵگه بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شتێكمان نه‌بوه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، یه‌كه‌مین ئه‌زمونیش بۆ دروستبونی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستاندا له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا شه‌ڕی ناوخۆی لێكهوتهوه، كه‌واته ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عهقڵیهتێكدا ده‌كه‌ین كه ئۆپۆزسیۆنه‌كان وه‌كو دوژمن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵداكراوه، بۆیه كاتێكیش تۆ پێشنیازێكت هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی پێشنیازه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بیرده‌كاته‌وه، ئه‌م شته وه‌كو شتێكه زۆر غه‌ریب سه‌یر ده‌كرێت، یانی چۆن ده‌بێت كه تۆ ئۆپۆزسیۆنیت به چالاكییه‌كی حكومه‌ت ده‌ڵێیت هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا خۆی هه‌ڵه‌یه، باشه ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارێتی یاسایی له هه‌ڵه‌كان ئۆپۆزسیۆن بێت ئه‌ی ئه‌بێت به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی حكومه‌ت چی بێت كه خۆی خاوه‌نی هه‌ڵه‌كه‌یه؟، به‌شێوه‌یه‌كی سانا باشترین پێناسه بۆ ئۆپۆزسیۆن واته ئه‌و هێز و پێكهاته و كوتلانه‌ی كه نه‌چونه‌ته ناو حكومه‌ته‌وه، واته به‌شدارییان نه‌كردوه له پلانه‌كانی حكومه‌تدا بۆ چۆنییه‌تی كاركردن، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر خودی په‌رله‌مان وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی بریتی بێت له چاودێریكردنی حكومه‌ت، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆنه‌كان دوجار مافی چاودێریكردن حكومه‌تیان هه‌یه، چونكه یه‌كه‌م خۆیان له‌ناو حكومه‌تدا بونیان نییه، دوه‌م له‌ناو په‌رله‌ماندا وجودیان هه‌یه كه چاودێریكهرێكی كارای ئه‌دای حكومه‌تن، تۆ لێره‌وه چاودێری ئه‌دای حكومه‌ت ده‌كه‌یت نهریتێكمان نییه، ئێمه كاتێك پێمان ده‌وترێت ئۆپۆزسیۆن كه به راستییه‌كان بڵێین راستی و به هه‌ڵه‌كانیش بڵێین هه‌ڵه، بۆنمونه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاداشتانه‌ی له‌لایه‌ن فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه پێشكه‌شكراوه یاخود ئه‌و موداخهلانهی كه له‌ناو په‌رله‌ماندا كراوه یان ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئێمه پێشكهشمانكردوه، به‌شێكی بریتی بێت له موزایه‌ده‌كردن، كه‌واته له هه‌رێمی كوردستاندا موزایه‌ده‌كردن ئه‌وه‌یه كه تۆ بڵێیت حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه، موزایه‌ده‌كردن ئه‌وه‌یه كه تۆ بڵێیت په‌رله‌مان مه‌رجه‌عه، به‌داخه‌وه من ده‌ڵێم هه‌ندێك عه‌قڵیه‌ت هه‌یه له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێحورمه‌ت بكات له‌وه‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات و ده‌یانه‌وێت دابه‌شبون له‌نێوان هاوڵاتی و په‌رله‌ماندا هه‌بێت، ئه‌مه‌یه ئه‌و ئاسه‌واره سلبیانه‌ی كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر خه‌له‌لێك هه‌بێت له‌لایه‌نی حكومه‌ته‌وه یان له لایه‌ن نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا یاخود له وه‌زیفه‌یه‌كی تردا، كاتێك كه هه‌ڵه‌كان ده‌ستنیشانكرا و دهستمانخستهسهر برینه‌كان وتمان ئالهمهیاندا هه‌ڵه‌یت و له‌وه‌یاندا راستیت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه موزایهدهبێت كه‌واته له وڵاتی ئێمه‌دا موزایه‌ده‌كردن شه‌ره‌ف مه‌ندییه، نه‌ك خه‌له‌ل له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت چ مانایه‌ك هه‌بێت بۆ ئۆپۆزسیۆن كه له هه‌مو هه‌نگاوه‌كاندا پشتگیر له حكومه‌ت بكات، تێنه‌گه‌یشتنی بهرامبهرامبهرهكان و هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتداران به‌داخه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانیشدا هه‌بوه، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته به‌مشێوازه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوه وا سه‌یری ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌كات، ده‌ڵێن پێمان باشه ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌بێت به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنێكی ئیجابی، من سه‌یرم دێت چ شتێك هه‌یه پێی بوترێت ئۆپۆزسیۆنێكی سلبی و ئۆپۆزسیۆنێكی ئیجابی، باشه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن چاوی خه‌ڵك نه‌بێت چاوێك نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت، كه‌واته بۆچی پێیده‌وترێت ئۆپۆزسیۆن، كه‌واته ئه‌مه نیوه‌ی دوه‌می حكومه‌ته به‌لام له به‌رگی ئۆپۆزسیۆندا، هه‌رخودی ده‌سه‌ڵات خۆشی گله‌یی زۆری له به‌شێك له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بو له خولی دوه‌می پارله‌مانی كوردستاندا و ده‌یوت له‌ناو حكومه‌تدا به‌شدارن و له‌ناو په‌رله‌ماندا خۆیان وه‌كو ئۆپۆزسیۆن پیشان ده‌ده‌ن، كه‌واته لێره‌دا خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كه له‌وه‌دانییه ئایا ئێمه چ پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش كردوه، خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنێكیان ده‌وێت به‌و شێوازه‌ی كه خۆیان داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن بون بهوشێوازهیه كه خودی ئۆپۆزسیۆن داوای ده‌كات، نه‌ك به‌وشێوازه‌ی كه ئه‌وان مه‌به‌ستیانه.
KNN: بۆچونێك هه‌یه كه له رابردودا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان زو زو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان، وه‌كو به‌شێك له مه‌راسیمێكی سیاسی، به‌و پێیه‌ی ئۆپۆزسیۆنی تێدا نه‌بوه، به‌ڵام له‌م خوله‌دا پێچه‌وانه مامه‌ڵه ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكرێت، له رابردودا زۆربه‌ی جه‌لسه‌كانی له‌لایه‌ن تێكڕای كه‌ناڵه ئاسمانییه حیزبیه‌كانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا داده‌پۆشرێت و به‌شێك له كه‌ناڵه‌كان چه‌ند گرته‌یه‌كی لێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، جگه له‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می خولی یه‌كه‌م تێده‌په‌ڕێت و هیچ پڕۆژه یاسایه‌ك جێبه‌جێ ناكرێت، باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م سستیه له په‌رله‌مان ئاراسته‌یه‌كی سیاسی هه‌یه، بۆ ئیفلیجكردنی رۆڵی ئۆپۆزسیۆن، به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵبژاردنێكی تر له پێشمانه، رای به‌رێزتان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه چییه؟
د.زانا ره‌ئوف: به‌ڵێ، بێگومان هه‌ڵبژاردنی رۆژی 7/3 وه‌كو شهبهحێك وایه و كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ریانه‌وه، من ده‌ڵێم هێشتا په‌رله‌مانی كوردستان له‌ژێر هه‌ندێك له تهشهنوجاتهكانی 25/7 ده‌رباز نه‌بوه و ئێمه به‌ره‌وروی هه‌ڵبژاردنی 7ی ئاب ده‌بینه‌وه، بێگومان به‌شێك له كاریگه‌رییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌م حاڵه‌ته‌وه هه‌یه، خاڵی دوه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزسیۆن پێگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی له په‌رله‌ماندایه، واته كاتێك تۆ كارده‌كه‌یت له‌سه‌ر ئیفلیجكردنی به‌شێك له ئه‌دای په‌رله‌مان، ره‌نگه بۆچونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بڕوات كه ره‌نگه ئه‌مه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر سنورداركردنی رۆڵی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی تربێت بۆی، چونكه له‌به‌رامبه‌ردا حیزبی زۆرینه له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌ر خۆی حكومه‌تی پێكهێناوه و حكومه‌ته‌كه‌ش ده‌توانێت به‌شێك له چالاكییه‌كانی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌مه تێگه‌یشتنێكه تا راده‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چوه، چونكه ئه‌گه‌ر عه‌قڵیه‌تێك وا بیر بكاته‌وه كه ئۆپۆزسیۆن ته‌نها له‌ناو په‌رله‌ماندا بونی هه‌یه، ئۆپۆزسیۆنهكهش نوێنه‌ری خه‌ڵكه، واته به‌شێكه له‌و خه‌ڵكه، ئه‌گه‌ڕێته‌وه ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی و ماڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، پاشان هه‌ندێك جار له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا، ئه‌و شه‌فافیه‌ته دروست نه‌بوه كه بتوانن هه‌ندێك له راستیه‌كان بوترێت له‌ناو په‌رله‌ماندا، بۆیه به ناچاری هه‌وڵی له‌و شێوه‌یه هه‌یه، ئه‌گه‌رچی تازه په‌رله‌مان ناتوانرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ دۆخی پێش 25/7، بۆیه به‌ناچاری هه‌وڵ ده‌دات رۆڵی په‌رله‌مان سنوردار بكات، من ده‌ڵێم تا ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌شێك له رۆڵه‌كانی خۆیدا به‌شێك له ئیفلیجی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌شێكی سه‌ره‌كی له ئیفلیجبونی په‌له‌مان بریتیه له نادروستی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی كه له‌ساڵی 1992 دانراوه بۆ له بارودۆخێكی سیاسی دیاریكراو، به‌ڵام تا ئێستاش وه‌كو خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، وه كاتێكیش ئێمه پێشنیازمانكرد له یه‌كه‌م دانیشتنی دوای سوێندخواردنی یاسایی په‌رله‌ماندا، كه ئه‌و كاته دانیشتنێك كرابو بۆ هه‌مواركردنی دو ماده له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، داوامانكرد ئه‌وه بكرێته بۆنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنێكی گشتگیری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ئه‌وه هه‌ست پێكرا كه ئه‌و ئیراده سیاسیه‌ی له‌پشت په‌رله‌مانه‌وه خۆی مهڵازداوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بو كه په‌رله‌مان كارا ببێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ببێته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان، چونكه ترس هه‌بو ئه‌و پێگه‌یه‌ش له‌ده‌ست بدرێت له‌ناو په‌رله‌ماندا. به‌ڵام هێزو توانای ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان ئه‌بێت وای لێبكاته‌وه كه فه‌عالیه‌ت ببه‌خشێته‌وه به خودی په‌رله‌مان.
له‌م حاڵه‌ته‌شدا من قه‌ناعه‌تی ته‌واوم هه‌یه كه ئێمه هه‌رگیز ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ قۆناغی پێش خۆمان، په‌رله‌مانی كوردستان یان ده‌بێت نه‌مێنێت، یان ده‌بێت هه‌مان رۆڵ و كارایی خۆی هه‌بێت و متمانه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، ئه‌بێت ئه‌و متمانه‌یه هه‌بێت كه ئه‌و یاسایه‌ی په‌رله‌مان ده‌ری ده‌كات ته‌عبیر له متمانه و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بكات، له هه‌مان كاتدا چاودێرییه‌ك ده‌كات بۆ حكومه‌ت كه به‌و شێوازه ده‌یكات كه خه‌ڵك لێی داوا ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا ئه‌بێت شه‌فافیه‌تی ته‌واو بسه‌لمێنرێت، ئه‌بێت هه‌مو خه‌ڵك ئاگاداری ئه‌م حاڵه‌ته بێت، ناكرێت ئێمه خۆمان به نوێنه‌ری خه‌ڵك دابنێین و نه‌زانێت ئێمه چی ده‌كه‌ین، كاره‌ساته‌كه‌دا له‌وه‌دایه كه تا ئێستا وا سه‌یركراوه كه ئه‌مانه سه‌روه‌ری وڵاتن و پێویسته به نهێنی بكرێت، باشه چ مانایه‌ك ده‌مێنێته‌وه بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردن كه من له‌ناو په‌رله‌ماندا ته‌نها نوێنه‌ری خۆم یان ئه‌و پارته یان ئه‌و لایه‌نه سیاسیهبم كه من ئینتیمام هه‌یه بۆی، كاتێك كه خه‌ڵك بێ‌ئاگا ده‌كرێت له‌من، ئیتر له‌وێوه كاره‌ساته‌كان روده‌دات كه ئیتر نوێنهرایهتیكردنهكان هه‌ریه‌كه‌یان له دۆڵێكدان، له‌هه‌مان كاتدا هاوڵاتیانیش له دۆڵێكدان و داخوازییه‌كانیان هه‌رگیز ناگه‌نه نێو په‌رله‌مان.
KNN: چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخێكی باوگاوبیبونی سیاسی ده‌كه‌ن كه هه‌وڵده‌درێت كه ئێوه چالاكییه‌كانتان قه‌تیس بكرێت، یه‌كێك له رۆژنامه‌نوسه‌كان بۆ رۆڵ و ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له‌م ماوه‌یه‌دا له رۆژنامه‌ی (روداو)دا باس له‌وه ده‌كات كه فراكسیۆنی ده‌سه‌ڵات تا ئێستا هه‌ر توانیویه‌تی تۆپه‌كانی "تۆپی پێی" ئێوه بگرێته‌وه، ئێوه رۆڵه‌كانتان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش یاخود ئه‌م پشوه‌ی كه تا راده‌یه‌ك سه‌پێنراوه به‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆندا، چونكه ئێوه خۆتان داواتانكرد كه درێژ بكرێته‌وه، له ئێستادا چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و پلانتان چییه؟
د.زانا ره‌ئوف: به خۆشحاڵیه‌وه ده‌ڵێم كه فراكسیۆنی گۆڕان تا راده‌یه‌كی زۆر توانیویه‌تی ته‌جاوزی به‌شێك له‌و ره‌فتارانه بكات كه ده‌یه‌وێت په‌یامی سه‌ره‌كی فراكسیۆنی گۆڕان به هه‌ڵه‌دا ببات، یاخود به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاره‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان ببێته كاردانه‌وه نه‌ك كارێكی سه‌ربه‌خۆ، ئێمه پلانێكی پێشوه‌ختمان هه‌بوه، ئێمه له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 دا كارنامه و په‌یڕه و پڕۆگرامی خۆمانمان هه‌بوه و پابه‌ندین به‌و پلانانه‌ی خۆمانه‌وه، ئێمه به‌شێكی زۆر كه‌م له پلانه‌كانی خۆمان ئاشكرا كردوه، كه پلانێكی دورخایهنمان هه‌یه، سه‌ره‌رای ئێمه ههمئاههنگیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌ماندا، كه ئه‌مه كاری ده‌سته جه‌معیه و هه‌میشه به‌و ئومێده‌وه لهوكارهمان روانیوه، كه ئێمه بتوانین سه‌ربه‌خۆیی بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنینه‌وه، چونكه سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ركه‌وتنی په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتنی هه‌مو فراكسیۆنه‌كانه، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ریشدا شكستهێنانی په‌رله‌مان له ئه‌دا و مه‌هامی خۆی، شكستهێنانی هه‌مو فراكسیۆنه‌كانه، بۆیه ئه‌وه جێگه‌ی دڵخۆشیه بۆ ئێمه كه توانیومانه هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانمان ناوه و پلانی باشترمان له‌به‌رده‌ستدایه له ئیشكردنهكاندا، به‌ڵام ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌یه كه ئه‌بێت هه‌ندێك عه‌قڵیه‌ت هه‌یه له‌ناو په‌رله‌ماندا كه به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌رته‌سك بیر ده‌كاته‌وه یاخود ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یامی په‌رله‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دواوه، ئه‌بێت ناچار ئه‌و خۆی رابهێنێتهوه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا و فراكسیۆنی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئێستا هێزێكی سیاسیه كه كارابونی خۆی سه‌ڵماندوه و پێویستی به‌وه نییه كه هه‌ندێك له عه‌قڵیه‌تی سیاسی یان سه‌ركرده‌ی سیاسی ناچارت بكات به كاره‌كانی خۆی، چونكه دواهه‌مین بڕیارده‌ر له‌سه‌ر ئیشه‌كانی په‌رله‌مان بریتیه له خودی هاوڵاتی، من پێم وایه كه ئێمه به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ترمان له ئه‌ستۆدایه كاتێك كه ئه‌بینین به خۆشحاڵییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتی به‌وردی چاودێری ئیشه‌كانمان ده‌كات، یاخود ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه و میدیای ئازاد و هاوڵاتیان به‌وردی چاودێری كاره‌كان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و شاراوه‌یی و ناشه‌فافیه‌ته نه‌مێنێت له په‌یوه‌ندی نێوان نوێنه‌ر و هاوڵاتیدا، چونكه ئه‌م ئیشه‌ی كه ئه‌كرێت نابێت له‌به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی خۆمان بێت، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانه و ئێمه هه‌میشه له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه قانونی و ئه‌خلاقیه‌ی خۆماندا ده‌بین، ره‌نگه ئه‌و ماوه‌یه‌ی ماوه و له‌به‌رده‌مدایه باشترین رێگهبێت بۆ سه‌لماندنی راستی و دروستی قسه‌كانمان.