دیمانه‌
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت




Wednesday, January 27, 2010
 
     

سازدانی‌: سیروان ره‌شید
مسته‌فا سه‌ید قادر هه‌ڵسوراوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، گه‌شبینه‌ كه‌له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا بزوتنه‌وه‌ی‌ كه‌ی‌ ده‌نگی‌ پێویست دێنێت" چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌نجامی‌ باشتر ده‌كه‌ین و درێژه‌ به‌ره‌وتی‌ گۆڕانخوازی‌ ده‌ده‌ین".
سه‌یدقادر كه‌ پێشتر جێگری‌ تاڵه‌بانی‌ بوه‌ له‌فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان پێیوایه‌ ئه‌و هه‌ولاَنه‌ی‌ ئێستا بۆ یه‌كخستنی‌ هێزه‌چه‌كداره‌كانی‌ هه‌رێم ده‌درێت پێویستی‌ به‌ ئیراده‌یه‌كی‌ به‌هێزهه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "یه‌كخستنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان هه‌رێم‌و به‌غداش سه‌باره‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاسانتر ده‌كات".

رۆژنامه‌: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رابردو توانیتان نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێم بگۆڕن، ئایا هه‌مان حه‌ماسی‌ پێشوتان ماوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌؟ پێتانوایه‌ بتوانن هه‌مان ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن كه‌ هه‌ندێكجار ده‌وترێت پاشه‌كشه‌تان كردوه‌؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: پێمانوایه‌ هه‌مان گه‌رم‌وگوڕیی هه‌یه‌و زیادیشی كردوه‌‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی باشتریش ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌ڵبژاردنی پێشو، به‌ڵكو پێمانوایه‌؛ ئه‌مجاره‌ هاوكێشه‌ی سیاسیی عیراقیش گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت‌و كار بكاته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستانیش، به‌قازانجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و خه‌ڵكی كوردستان.

رۆژنامه‌: پێتانوایه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ئه‌مجاره‌ش هه‌مان متمانه‌ی‌ پێشو به‌ئێوه‌ بداته‌وه‌؟ ئایا له‌ چوارمانگی‌ رابردودا هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌كانتان‌و ئه‌دای‌ فراكسیۆنه‌كه‌تان له‌و ئاسته‌دابوه‌، كه‌ هاوڵاتیان ئومێدی‌ زیاترتان له‌سه‌ر بنیات بنێن؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: به‌ڵێ پێمانوایه‌، چونكه‌ ئێستا خه‌ڵك به‌رچاویان رونتره‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پشتیوان‌و جێ ئومێدی خۆیان ده‌زانن.

رۆژنامه‌: ده‌وترێت كاندیده‌كانتان بۆ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌، یه‌كێتییه‌ كۆنه‌كانن بۆچی‌ خه‌ڵكی‌ دیكه‌تان نه‌پاڵاوتوه‌؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌گه‌ر سه‌یری ناوی كاندیده‌كانی هه‌مو پارێزگاكانی لیستی گۆڕان بكه‌ی، ده‌بینی كه‌ تواناو لێوه‌شاوه‌یی‌و شاره‌زایی‌و كه‌سایه‌تییان كراوه‌ به‌پێوانه‌، نه‌ك رابردوی سیاسییان، هه‌روه‌ها بۆ زانیاری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ئێمه‌ زۆرینه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ لیسته‌كانیشمان له‌ پارێزگاكان خه‌ڵكانی‌ بێلایه‌نن و پێشتر هه‌رحیزبیش نه‌بون.

رۆژنامه‌: وه‌ك به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند، كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ چوارچێوه‌ی رێكخراوێكی‌ سیاسییدا خۆی‌ رێكده‌خات، چۆن ده‌ڕوانیته‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و هه‌وڵه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ كوێ‌؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: پێویسته‌و ئێستا له‌بواری جێبه‌جێ كردندایه‌و له‌زۆریی پارێزگاكاندا هه‌نگاوی باش نراوه‌، به‌ڵام كاتی زیاتری ده‌وێ‌و ده‌كه‌وێته‌ دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

رۆژنامه‌: ده‌ورو نه‌خشی‌ ئێوه‌ له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا چی‌ ده‌بێت "مه‌به‌ست (4) ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسییه‌كه‌یه‌"، ئایا ئێوه‌ پێویستان به‌وه‌یه‌ یان پێداده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ده‌بێت پۆستی‌ باڵاوه‌ربگرن؟، وه‌ك له‌ناو یه‌كێتی‌ هه‌تان بوه‌؟
مسته‌فا سه‌ید قادر:  ئێمه‌ وازمان له‌پۆست هێناوه‌‌و پێویستمان به‌پۆست نییه‌، به‌ڵكو هه‌مومان كارده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیی عێراق بكه‌یت، ئه‌و راستییه‌تان زیاتر بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.

رۆژنامه‌: هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌تان له‌ناو یه‌كێتی‌ جێگه‌ی‌ نرخاندنی‌ هه‌ندێك له‌چاودێران بو، كه‌ ده‌ستبه‌رداری‌ ئه‌و هه‌مو پله‌و پایه‌و ئیمتیازه‌بون، ئایا په‌شیمان نین له‌و هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌تان؟
مسته‌فا سه‌ید قادر:  ئێمه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌مان به‌لاوه‌ له‌هه‌مو شتێك گرنگتره‌، بڕوامان به‌و پرنسیپه‌ هه‌یه‌، كه‌ ده‌ڵێت؛ "به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی بخه‌ سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیت‌و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیت بخه‌ سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆت".

رۆژنامه‌: چیتان كردوه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ مافی‌ ئه‌و سه‌دان هاوڵاتییه‌ی‌ به‌هۆی‌ جیاوازیی‌ بیرواڕی‌ سیاسییه‌وه‌ نانیان بڕاوه‌، یاخود سزای‌ ئیداریی‌ دراون؟ له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ زیاتر له‌ چوار مانگه‌ هیچ شتێكی‌ دڵخۆشكه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌بیستراوه‌؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: هه‌وڵی زۆرمانداوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین تامافه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆیان، ئێستا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ دیاریكرابو كاره‌كانیان ته‌واو كردوه‌و بڕیاره‌ روبه‌ڕوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بكه‌نه‌وه‌.

رۆژنامه‌: له‌پێشدا ئێوه‌ ره‌خنه‌تان ده‌گرت، كه‌ یه‌كێتی‌ حیزبێكی‌ سه‌نتراڵه‌، به‌و مانایه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات‌و بڕیاره‌كان له‌ تاكه‌ شه‌خسێكدا چڕكراوه‌ته‌وه‌، ئایا بڕیاردان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا چۆنه‌‌و تاچه‌ند حساب بۆ رای‌ هه‌ڵسوڕاو كادیرانتان ده‌كرێت؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌گه‌رچی تائێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وا به‌ته‌واوی خۆی رێكنه‌خستوه‌ته‌وه‌ تاچۆنیه‌تی بڕیاردانتان بۆ رون بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ رێگره‌ له‌وه‌ی، كه‌ بڕیاردان له‌ده‌ستی تاكه‌كه‌سدا بێت.

رۆژنامه‌: هه‌ندێكجار ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌گیرێت، كه‌ بڕیار به‌ده‌ستانی‌، هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی‌ ناو یه‌كێتی‌ نیشتمانین، بۆچی‌ خه‌ڵكانی‌ غه‌یره‌ یه‌كێتی‌ له‌ مه‌ركه‌زی‌ قه‌راری‌ گۆڕاندا نییه‌؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: وه‌كو باسم كرد به‌ڕای ئێمه‌ جارێ ماویه‌تی ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ بگیرێ.

رۆژنامه‌: گۆڕان هه‌ڵگری‌ كۆمه‌ڵێك ته‌رزو دروشمبو؛ سه‌باره‌ت به‌سیستمی‌ حوكمڕانیی‌ هه‌رێم له‌جۆری‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت‌و نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵیی‌‌و بێلایه‌ن نه‌بونی‌ هێزه‌چه‌كداره‌كان.... كه‌ وائیدیعاتان ده‌كرد كه‌ سیستمی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ پێشكه‌وتنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ناگونجێت، ئایا ئێستاش ئێوه‌ سورن له‌سه‌ر گۆڕینی‌ ئه‌و دۆخه‌‌و سازشتان نه‌كردوه‌؟ وه‌ك ده‌وترێت گوتاری‌ سیاسیتان چركردوه‌ته‌وه‌ له‌ ململانێی‌ لایه‌نێكی‌ سیاسیی‌؟

مسته‌فا سه‌ید قادر: به‌ڵێ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌مان بۆ گۆڕینی ئه‌و دۆخه‌و هیچ سازشێكمان نه‌كردوه‌، ئه‌وه‌ ئێمه‌ نین گوتاری سیاسییمان چڕكردبێته‌وه‌ له‌ململانێی لایه‌نێكی سیاسییدا، به‌ڵكو ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌ی هه‌مو تواناكانی خۆی چڕكردوه‌ته‌وه‌ بۆ ململانێی توند دژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.

رۆژنامه‌: ئایا ده‌توانن درێژه‌ به‌ڕه‌وتی‌ گۆڕانخوازیی‌ بده‌ن‌و ببنه‌ نوێنه‌ری‌ گۆڕانخوازانی‌ كوردستان؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: بۆ ئه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین‌و تێده‌كۆشین.

رۆژنامه‌: به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباری‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌ك (گۆڕان) له‌ڕوی‌ داراییه‌وه‌ هه‌رواشتێكی‌ ساناو ئاسای‌ نییه‌، ئایا سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی‌ گۆڕان كوێیه‌؟ له‌كاتێكدا هیچ بودجه‌یه‌كیش له‌حكومه‌ت وه‌رناگرن؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: هه‌ر له‌ڕێی كۆمه‌ك‌و هاوكاریی‌و یارمه‌تیی خه‌ڵك‌و گۆڕانخوازانه‌وه‌ بوه‌، له‌ئێستاداو بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌وتوینه‌ته‌ كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌.

رۆژنامه‌: خه‌ڵكی‌ كوردستان چاوه‌ڕوانی‌ بارودۆخێكی‌ ئاشتیی‌‌و دۆستایه‌تیی‌‌و پێكه‌وه‌ژیانن، ئایا په‌یوه‌ندی‌ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ‌ حیزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان چۆنه‌؟ بۆچی‌ ئه‌و بارگرژییه‌ی‌ نێوان ئێوه‌و یه‌كێتی‌ ناڕه‌وێته‌وه‌؟ ئایا ئێوه‌ ده‌رگای‌ گفتوگۆو په‌یوه‌ندیتان به‌ڕوی‌ لایه‌نه‌ ركابه‌ره‌كانتان داخستوه‌؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانیی له‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات‌و له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆ‌و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ‌ هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان‌و ئێمه‌ له‌ كوردستاندا پێكه‌وه‌ ده‌ژین ده‌بێ پێكه‌وه‌ هه‌ڵبكه‌ین، با ململانێی سیاسیی‌و ناكۆكیی سیاسییمان هه‌بێ، به‌ڵام ناكرێ به‌چاوی دوژمن سه‌یری یه‌كتری بكه‌ین‌و هیچ لایه‌نێكی سیاسیی ناتوانێ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ كوردستان وه‌ده‌رنێ.

رۆژنامه‌: ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ یه‌كخستنی‌ هێزه‌چه‌كداره‌كانی‌ هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ژێر چنگی‌ حیزب بێته‌ ده‌ره‌وه‌و ته‌سلیمی‌ حكومه‌ت بكرێت، رای‌ ئێوه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ چۆنه‌؟
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌و هه‌وڵه‌ چوار ساڵه‌ هه‌یه‌و كاری بۆ ده‌كرێ‌و هه‌مو یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاماده‌كراون‌و په‌رله‌مانیش په‌سندی كردون، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، پێموایه‌؛ متمانه‌و بڕیارو ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی ده‌وێت بۆ جێبه‌جێكردنی.

رۆژنامه‌: ئێوه‌ وه‌ك شاره‌زایه‌كی‌ ئه‌و بواره‌، كه‌ پێشتر جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ (ی‌.ن.ك)بون، پێتانوایه‌؛ چ میكانیزمێك بگیرێته‌ به‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ سه‌ركه‌وتو ده‌بێت؟.
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئێمه‌ كه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی گشتیی بوین پێشنیازێكی باشمان له‌و باره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، هه‌موشیان په‌سندیان كرد، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا. باشتروایه‌ ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه‌، بژارو پۆلێن بكرێ‌و هه‌ر له‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ تاده‌گاته‌ سه‌ر فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ر، ئه‌وكاته‌ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی سه‌ربازو ئه‌فسه‌رێكی نیزامی تێدایه‌ جیا بكرێته‌وه‌و هێزێكی نیزامیی لـێ دروست بكرێ‌و سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ بێت، به‌ ته‌واوی یه‌ك بخرێ له‌ هه‌مو رویه‌وه‌، واتا له‌ڕوی فه‌رمانده‌یی كردن‌و یه‌كه‌ی سه‌ربازیی‌و موچه‌و جلوبه‌رگ‌و مه‌شق‌و په‌روه‌رده‌و چه‌ك‌و..هتد. ئه‌وه‌ی دیكه‌ی، كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌ویش رێكبخرێ به‌هه‌مان شێوه‌، به‌ڵام وه‌كو هێزێكی پشتیوان‌و هه‌ر سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ بێت، ئه‌وه‌شی كه‌ له‌ناو ئه‌م هێزه‌دا جێی نابێته‌وه‌ خانه‌نشین بكرێت، پێویسته‌ كاری سیاسیی‌و رێكخستن له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا نه‌كرێ‌و گوێ نه‌درێته‌ لایه‌نی سیاسیی، به‌ڵكو ته‌نها لایه‌نی نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وایه‌تیی‌و ئه‌منیی له‌به‌رچاو بگیرێ، پێموایه‌ ئه‌وكاته‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان هه‌رێم‌و به‌غداش سه‌باره‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاسانتر ده‌بێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Hiwa
 Dest xosh kak Mustefay berez. hywadarin serkewtwbn le cebecekrdny erkenyshtymanyakantan. berasty kurd chawy hywaw omedy brywete ewe ke plew payey hizbytan retkrdewe. bo xzmety xelk u wlat. hiwadarin kutay be deselaty takrewy pawanxwazy bnemaley u e'shyrety bet u kurdish wekw hemw gelany ser em zemyne be mafy rastqyney xoy shad bet. bo peshewe brew gorany yekcary
bastykoye
 agar chy narazayy xalk lamaw dwa zyatr roo la (gorran) dakat awash hokary xoy haya .1 - bzootnaway gorran xoy awetay naw narazayy jamawar krd .2- xalk am bzootnawaya ba narazayy pang xwardooy 18 salay raboordu azanetu ba dastkawteki xoy da anaet ka doora la beery 7ezbiu, gandali . kawata dabe gorranu gorran xwazan ,zor zheerana lam gorapanay mabayni pdk;puk+7izbe iraqyakan kar bkat lagal rezm bo kak mstafau sarkawtn bo gorran ba hiwany lobbyaki kurd la xalki belayan
kasim gardash rahim
 das xosh bo aw chaw pekautna .tkaya bardawam bin . tkaya am jara wenay hich sarkrdayalki zindu hal magrn u wenay shahidan barz bkanawa . zor sharma wenay zindu barz bkretawa supas .
zana shix hameid
 dast xosh kak mstafa barasty eiwan nmwnay pakyw dlsozy bo xakw natawa har sarkawtwbn ba hiway barawpeshawacwny goranw goranxwazan
حمه زاهير - سويد
 برا بەڕێزەکەم کاکە مستەفا وەکو لێت چاوەروان دەکرا هەرئاوا بە ڕاشکاوی وەڵامی پرسیارەکانت داوەتەوە ، بەڕێزت و هاوڕێکانت هەمووکات جێگای بڕواو متمانەی گەل بوون . ساڵی 1990 بۆ یەکەم جار لەزیندانی ئەبوغرێب کە جەنابتم ناسی کە ئەوکات لەژێر ناوی ( عمر اسماعیل ) دا گیرابویت وە ئامادە نەبوو بوویت تەنانەت ناوی راستی خۆت لای جەلادەکانت بدرکێنی ، ئەوە بوو هاوخەباتە زیندانیەکانت متمانەی ئەوەیان پێ سپاردیت کەلەناو زیندانەکەدا سەرپەرشتی ئەوکۆمیتەیە بگریتە ئەستۆ کە وەسیەتی شەهید جەباری حاجی رەشید بوو ، وەئەوەبوو تا ئازاد بوون سەرپەرشتیاری ( کۆمیتەی باوەڕ ) بوویت . تۆ کەسێکی خۆراگری هیوادارم لەگەڵ هاوڕێکانت چەند بۆتان ئەکرێت قەڵای گۆڕان قایم و پتەوتر بکەن ، ئێوە ئەوکەسانەن کە ئەو هەنگاوە بوێرانەتان نا بۆ دەرەوەی حیزب ،چونە ناو جەماوەر و سەدان هەزار دەنگی ناڕازی کە پێشوازیان لێکردن . هەر سەرکەوتووبن . هاورێ ی زیندان و خەباتت حمە زاهیر ـ سوید.
mutafa rasd sarazwri
 sarata dastxosi la goranxwazan dakam wa pirozbaiyan li dakam dasti mandwyan dakwsm hewadarm bardawam bn dzi gandaliw takrawi mnis wakw mamostai zanko la hangariya dangi xom daxama pas dangi goranxwazan
scharo
 سڵاو له‌وهه‌ر چوار کاکه‌ به‌ڕێزه‌ به‌ڕاستی دڵسوزی گه‌لن به‌هاتنێان بۆ ناو به‌ره‌ی گه‌ل ئێستا ئه‌مانه‌ بونه‌یه‌ برا گه‌وره‌مان من دڵنیام ئه‌رکی گه‌ل له‌ئه‌ستۆی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بێت به‌شمان ناخورێت به‌هیوام ببنه‌ قه‌ڵا بۆ کاك نه‌وشیروان به‌ هیوای ........بێته‌وه‌ به‌ره‌ی هه‌ڤاڵه‌کانی ...........له‌ کۆتایدا سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گۆڕانه‌ سه‌رۆك هه‌ر کاك نه‌وشیروانه‌ هه‌ر ئه‌بێ گه‌وره‌ لێبوردنی هه‌بێ به‌‌هیوام بۆ ئه‌م جاره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن............له‌گه‌ڵ هاوڕیکانی له‌ ناو به‌ره‌ی گۆڕان و گه‌لدا بن
على ماهى
 چاوپێكه‌وتنێكی‌ زۆر راشكاوانه‌ و راستگۆیانه‌یه‌ ، گرنگی‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ كه‌ زۆر ساكارانه‌ و واقیعیانه‌ دوور له‌ هه‌موو ته‌موو مژێك وه‌لاَمه‌كان دراونه‌ته‌وه‌ ، یه‌كێ له‌ سیفه‌ته‌ جوان و نه‌رمونیانه‌كانی‌ كاك مسته‌فاش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بێ پێچ و په‌نا ئه‌وه‌ی‌ پێویست و باش بێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ و گه‌له‌كه‌ی‌ ده‌یخاته‌ ڕوو ، هه‌رگیز نه‌سڵی‌ له‌ نه‌یارو نه‌ به‌ پیاهه‌ڵدانی‌ ریایی‌ كارانی‌ به‌ره‌وڕووش له‌ خۆبایی نابێ و پشت ناكاته‌ حه‌قیقه‌ت ، هیوادارم نموونه‌ی‌ زۆر بێت و عه‌قڵی‌ گه‌نجی‌ دڵسۆز به‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پیاوی‌ واهێمن له‌ ناو بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا هه‌ر له‌ زیاد بووندا بێت ، هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن .
ئارام حةمةئةمين
  گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت بۆ ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی خوار خۆتان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌كێتی و پارتی مامه‌ڵه‌ بكه‌ن ئه‌وا وه‌ك ئه‌وان هیچ ناكه‌ن به‌هیچ، تكایه‌كی برایانه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كاروانه‌ جێبهێڵن بۆ خه‌ڵكی دڵسۆز و گه‌نجن و ئه‌وانه‌ی تازه‌ دروستبوون، وه‌كو چۆن خۆی ده‌ڵێت وازمان له‌پۆست هێناوه‌ ئاوا با هه‌موو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان واز بێنن و بۆ كه‌سانی تری جێبهێڵن و به‌خوا هه‌ر سه‌ریه‌شه‌یه‌، دڵنیاشم رۆژی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵك، زۆر نزیكه‌.
تۆفان کاوانی سوێد
 سلاو به‌رێزان به‌راستی بیرو بۆچۆنی کاک مسته‌فا سه‌ید قادر زۆر ورده‌ کاری جوانی تێدابو ده‌ست خۆشی له‌ به‌رێزیانو هه‌مو هه‌ڤاله‌کانی تری ده‌که‌م به‌دلنیایه‌وه‌ گۆرانخوازان سه‌رکه‌وتو ده‌بن به‌پشتو په‌نای کاکه‌ نه‌وشێروانو هه‌ڤالانی گردی پیرۆز
omed issa
 لێره‌ دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌،کاره‌ساته‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌لته‌رناتیڤی بودجه‌ی نیه‌ ،لێره‌ ده‌بی بپرسین کا سیاسه‌تی ئابووری ?کا سیاسه‌تی بودجه‌ ?به‌رنامه‌ت چۆن جێبه‌جێ ده‌که‌ی به‌بێ زانستی سیاسی ئابووری ،به‌رنامه‌ت چۆن جێبه‌جێ ده‌که‌ی به‌بێ زانستی سیاسی بودجه‌، بۆیه‌ ده‌بی شه‌ونخونی بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ بکرێ .
aram
 mn zor pem basha hiwadarm sarkawtow bn..........
كادريك
  ده‌ست خۆش كاك سیروان بۆ ئه‌و چاو پێكه‌وتنه‌ ، به‌ڕێز كاك مسته‌فا تێكۆشه‌رێك و شاره‌زایه‌كی‌ هه‌ردوو بواری‌ سه‌ربازی‌ و سیاسیشه‌ . هه‌روه‌ك چۆن له‌ خه‌باتی‌ ڕزگاری‌ خوازی‌ گه‌لی‌ كورددا ڕۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ و هه‌ڵوێستی‌ ئازایانه‌و جه‌ریئانه‌ی‌ هه‌بووه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ دامه‌زراندن و دروست بونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیشدا هه‌ڵوێست و كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ . ده‌ست خۆش چاوپێكه‌وتنێكی‌ گرنگ و له‌ جێی‌ خۆیدایه‌ . من سه‌رنجم له‌ سه‌ر پرسیارێكی‌ به‌ڕێزت هه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ هۆكاری‌ ووروژاندنی‌ ئه‌و پرسیاره‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی‌ تره‌وه‌ بكرێت ئه‌ویش سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌واژه‌ی‌" یه‌كێتیه‌ كۆنه‌كانه‌ ". بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ وه‌لاَمی‌ پێداویستی‌ و خواسته‌كانی‌ كۆمه‌لاَنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان دروست بوه‌ . له‌ دروستبوونیشیدا چه‌ندین لایه‌ن به‌شداربوون . ڕۆژنامه‌ی‌ ئازادو له‌ ناویشیاندا ڕۆژنامه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ له‌م ڕووه‌وه‌ ڕۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ ، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ كادرانی‌ ناو یه‌كێتی‌ كه‌ پێشتریش به‌ ناوی‌ باڵی‌ ڕیفۆرمه‌وه‌ كاریان بۆ به‌ دامه‌زراوه‌ كردن و بونی‌ دادوه‌ری‌ و به‌ گژدا چوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌كرد ، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیان له‌ناو یه‌كێتی‌ دا ئه‌و گۆڕانه‌ ناكرێت ، هه‌ندێكیان به‌شداریان كرد له‌ دامه‌زراندنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌ییان كرد بۆ بنچینه‌ی‌ دروست بوونی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ، له‌دوایشدا هه‌ندێكی‌ تر په‌یوه‌ندیان به‌ بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌ كرد ، ڕۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ هاوڕێیانی‌ ڕه‌گیش كارگه‌رو دیار بوو . واته‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌چه‌ندین لاوه‌ كار بۆ دامه‌زراندنی‌ كراوه‌ . به‌لاَم ڕۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا ڕۆڵی‌ كارگه‌ری‌ هه‌ بووه‌ جه‌ماوه‌ره‌ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی‌ به‌بێئه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕێی‌ ئیمتیازێكی‌ شه‌خصی‌ یان ده‌ست كه‌وتێك بێت خۆ به‌ خشانه‌و خۆ نه‌ویستانه‌ ده‌نگی‌ بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌داو ده‌نگیشی‌ بۆ ئه‌دات و نه‌ترسانه‌ هاتنه‌ سه‌رجاده‌و به‌ هه‌موو شێوازێك ڕووبه‌ڕووی‌ ده‌سه‌لاَت بوونه‌وه‌ . له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی‌ پاراستنی‌ بده‌ین جگه‌له‌وه‌ به‌ نسبه‌ت یه‌كێتی‌ كۆنه‌وه‌ من تكام وایه‌ وه‌ك تاك باس بكرێن واته‌ كاتێك كه‌سێك كاندید ده‌كرێت بۆ پله‌ یه‌كی‌ ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ یان هه‌ر پۆستێكی‌ تر ، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ مافی‌ كه‌س پێشێل نوكرێت ، ئایا ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ناشه‌رعی‌ ده‌و ڵه‌مه‌ند بووه‌ یان كه‌سێكی‌ پاك بووه‌ ، كه‌سایه‌تی‌ له‌ ناو یه‌كێتی‌ دا چۆن بووه‌ ، هه‌ل په‌رست بووه‌ یان خزمه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ كردووه‌ ، به‌دوای‌ پۆسته‌وه‌ بووه‌ یان له‌ خه‌می‌ خه‌ڵكدا بووه‌ ، به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵك و هاورێكانی‌ بووه‌ . نه‌ك ته‌ڕو ووشك به‌یه‌كه‌وه‌ بسوتێنرێت . بێگومان ئه‌م سه‌رنجه‌م بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانیه‌ كه‌ئه‌و پرسیاره‌یان هه‌یه‌ . جارێكی‌ تریش ده‌ستخۆشی‌ له‌ تۆی‌ به‌ڕێز ئه‌كه‌م كه‌ هه‌میشه‌ خاوه‌نی‌ بابه‌تی‌ باش و بۆ چوونی‌ سه‌رنج ڕاكێشیت هیوای‌ به‌رده‌وامی‌ و سه‌ركه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم .
barzngy
 hak sysat bam shewya bkret ka baryztin kiry lasar dakan zaminy bekawa zeyna bi xalk azid byt la kurdstan
نارين
 ئیمه‌ وه‌كو كادرو پیشمه‌رگه‌كامی‌ فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌ كاك مسته‌فا گیان جێی‌ هیشتین. به‌لام چوونه‌ ناو بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆران بوه‌ مایه‌ی‌ شانازی‌ فه‌خری‌ هه‌موو فه‌رمانده‌یی‌ گشتی‌. ئیمه‌ زورمان خوشه‌وێ‌ هیوادارین زیاتر دریژه‌ به‌ كاری‌ خۆی‌ بدات له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران.
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ