سازدانی: هۆشیار عهبدوڵلاَ
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیوایه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازه له هه‌ڵبژاردنی پێش‌و، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجاره مه‌سه‌له‌كه عێراقه‌و چاوێكی زۆر له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌و داواده‌كات داموده‌زگای حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئابڕوی خۆی نه‌بات.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك باسی هه‌نوكه‌یی، بیروبۆچونی خۆی ده‌خاته‌ڕو.
KNN: یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی كه ئێوه به تۆخیی كارتان له‌سه‌ر كردوه، مه‌فهومی گۆڕانه له كاری حیزبایه‌تیدا، تا ئێستا ئه‌مه بوه به جه‌ده‌لێك له نێوه‌ندی سیاسیی‌دا، له نێوان ئێوه‌و نهیارهكانتاندا، ئێوه‌و هێزه سیاسییه‌كاندا؟، ته‌نانه‌ت ئه‌مه بوه به به‌شێك له خه‌می رۆشنبیرانیش كه قسه‌ی له باره‌وه ده‌كه‌ن، ده‌توانیت به رونی پێمان بڵێیت، ئه‌و جیاوازییانه چین كه ئێوه ده‌تانه‌وێت له‌م مۆدێلی حیزبایه‌تییه‌دا دروستی بكه‌ن؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: خۆی ئه‌م مۆدێلی حیزبایه‌تییه‌ی كه ئێستا له‌م وڵاته‌و له‌م ناوچانه‌دا هه‌یه، مۆدێلێكه كتومت لاساییكردنه‌وه‌ی حیزبه ستالینییهكانه كه دروستكراون، جاران شتێك هه‌بو پێیانده‌وت مه‌بده‌ئی ماركسی لینینی بۆ رێكخستن، مه‌بده‌ئی ستالینی، ئه‌مه ره‌نگه له سه‌رده‌می شاخدا گونجابێت، ره‌نگ هه‌یه بۆ سه‌رده‌مێكی خه‌باتی سیاسیی نهێنی بگونجێت، به‌ڵام بۆ سیستمێك بۆ سه‌رده‌مێك كه كراوه‌یه‌و تۆ له شاردایتو كار ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌ڵات بگریته‌ده‌ست، ئه‌م جۆره سیستمه ناگونجێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت سیستمێكی حیزبایه‌تیی دابمه‌زرێنین كه (180) پله جیاوازی ئه‌و سیستمه ستالینییه بێت.
KNN: چۆن؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌سیستمی ستالینیداو ئه‌م حیزبانه‌ی كه ئێستا هه‌ن، ده‌بینیت ده‌یان پله‌و پایه هه‌یه له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، ده‌یان ئۆفیسی جیاواز جیاواز هه‌ن، كادیری موتهفهریغی زۆر‌و كارمه‌ندی زۆر‌و موچه‌خۆری زۆریان هه‌یه، ئه‌مه سیستمێكی حیزبایه‌تییه كه وه‌ختی خۆی له وڵاته‌كانی ئه‌وروپای خۆرههڵاتو سۆڤیه‌تی كۆندا هه‌بو، به‌داخه‌وه له وڵاته‌كانی ئێمه‌شدا تا ئێستاش چاولێكه‌رییه‌و په‌یڕه‌وده‌كرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت، سیستمێكی حیزبایه‌تی یان كاری سیاسیی دروست بكه‌ین كه ئه‌وه‌نده پله‌وپایه نه‌بێت له نێوان خواره‌وه تا ئه‌وانه‌ی كه بڕیاری سیاسیی دروستده‌كه‌ن، به بیست پله بگاته سه‌ره‌وه، له سیستمی ئێستای حیزبایه‌تیدا چونكه ئه‌و هه‌مو پله‌وپایه‌یه هه‌یه، به به‌رده‌وامی له‌سه‌ره‌وه رێنمایی دێت‌و له خواره‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌مه‌یه كه وایكردوه خه‌ڵك دابڕێت له ده‌سه‌ڵات، ئێمه ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت، چه‌ند پله‌وپایه‌یه‌كی دیاریكراوی كه‌م ههبێتو له خواره‌وه خه‌می خه‌ڵك، كێشه‌كانی خه‌ڵك، بیروبۆچونی خه‌ڵك بێته سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه بڕیارێكی سیاسیی دروستكرا، خه‌ڵك هه‌ست بكات كه ئه‌وانیش به‌شدارن له‌دروستكردنی ئه‌و بڕیاره سیاسییهداو بیروبۆچونهكانیان ره‌چاوكراوه، ئه‌مه به‌لای ئێمه‌وه سیستمێكی حیزبایه‌تییه كه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ سیستمی دیموكراسییدا، ئه‌وی دیكه سیستمێكه كه دوره له سیستمی دیموكراسیی‌و ناگونجێت له‌گه‌ڵ سیستمی دیموكراسییدا، ده‌گونجێت بۆ سیستمێكی تۆتالیتا‌ر، ده‌گونجێت بۆ سیستمی وڵاتێك كه وڵاتی تاكحیزبی بێت، به‌ڵام ناگونجێت له‌گه‌ڵ سیستمی دیموكراسییدا.
KNN: باشه ئه‌مه ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی، یان له‌سه‌ر ئاستی ئۆرگانهكانهكانی دیكه‌ی كاری سیاسیش‌دا، یاخود كاری حیزبایه‌تیشدا، بۆ نمونه میدیا؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: بۆ نمونه، له وڵاتێكدا كه تۆ دیموكراسیت هه‌یه، حیزب خاوه‌نی میدیای تایبه‌تی خۆی نییه، خاوه‌نی دامودهزگاو ئۆفیسی تایبه‌تی خۆی نییه، له وڵاتێكدا كه تۆ دیموكراسیت هه‌یه، حیزب كارده‌كات له نێوان هه‌ڵبژاردنێك بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵده‌بژێردرێن، ئه‌وانه‌ن كه پڕۆگرامی ئه‌و حیزبه ده‌به‌نه په‌رله‌مانه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی، یان ده‌یبه‌نه حكومه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی، یان هه‌ڵبژاردنه له بواره‌كانی، با بڵێین كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا، ئه‌و حیزبه ده‌توانێت به‌شداری هه‌بێت، دوای ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵده‌بژێردرێن، چ بۆ په‌رله‌مان بێت، چ بۆ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت، ئه‌وانه ده‌بنه ده‌موچاوی به‌رچاوو ئه‌و تاقمه سیاسییه له‌لای خه‌ڵك، كادیره هه‌ڵسوڕاوه حیزبییه‌كان، ئه‌وه‌نده ته‌ده‌خولی ئیشی ژیانی رۆژانه‌و كاری رۆژانه‌ی خه‌ڵك‌و رێكخراوه‌كان، چ حكومیی‌و چ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ناكه‌ن.
KNN: ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته بكه‌م، سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ی كه ئێستا خه‌ڵك باسیده‌كات، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه چاوی خه‌ڵك به‌سروشتی چالاكییه‌كانی ئێوه رانههاتوه كه له هه‌مو بوارێكدا نین، یان له ئه‌ساسدا هی ئه‌وه‌یه كه گۆڕان خۆشی له‌نێوان دو هه‌ڵبژاردندا جۆرێك له‌سستی پێوه دیاره؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: نه‌خێر له نێوان هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سستی تێنهكهوتوه، به‌ڵكو خه‌ڵكه‌كه وا راهاتون، هه‌مو خه‌ڵكیش نا، به‌شیك له خه‌ڵك، وا راهاتون، كه واده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌كو حیزبه‌كانی دیكه، بكه‌وێته كردنه‌وه‌ی باره‌گاو دامه‌زراندنی حیمایه‌و بڕوات له هه‌مو بواره‌كانی ژیاندا‌و له حكومهتو له ده‌ره‌وه‌ی حكومهتو له هه‌مو شتێك‌دا ته‌ده‌خول بكات، ، یان رۆژنامه‌یه‌كیان ههبێتو رۆژانه رهسمو چاوپێكه‌وتنی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان نیشانبده‌ن، چی دهكهنو چی ناكه‌ن، ده‌ڕۆن خوێندنگه‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی ده‌كه‌ن، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌مه دور بكه‌وینه‌وه.
KNN: ئێوه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا خۆتان ئه‌م كۆبونه‌وانه ناكه‌ن، یان دهیكهنو نیشانی خه‌ڵكی ناده‌ن؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: به‌ڵێ، رۆژانه كۆبونه‌وه ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جیاواز جیاوازدا، له بواری جیاواز جیاوازدا، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه ئه‌و كۆبونه‌وانه، كۆبونه‌وه‌ی كاركردنن، نه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌میدیادا ده‌ركه‌وێت.
KNN: ئه‌م مۆدێله، مۆدێلێكی نوێیه، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا حیزبه سیاسییه‌كان به‌م شێوه‌یه كارناكه‌ن له‌م فه‌زا سیاسییه باوه‌دا، چۆن ده‌توانن خۆتان بسه‌لمێنن كه چالاكییه‌كانتان نهخهنهڕو، ته‌نیا پإۆژهتان هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: من پێموایه، خه‌ڵك به‌گشتیی تاقه‌تی له‌و مۆدێله كۆنه چوه، به‌گشتیی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه‌و پێیانوایه، ئه‌وه كارێكه كه پێویست ناكات به‌و شێوه‌یه بێت‌و تاقه‌تیان چوه، به‌گشتیی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كه ئه‌و رێكخراوه سیاسییانه‌ی كه كارده‌كه‌ن، ئه‌و كارانه بكه‌ن كه بۆ ئه‌وانه، له رێگای ئه‌و كه‌سانه‌وه كه هه‌ڵیانده‌بژێرن، با چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی پهرلهمانو وه‌زاره‌ته‌كان پیشانبده‌ن، چالاكییه‌كانی داموده‌زگا حكومییه‌كان پیشانبده‌ن، ئه‌و چالاكییانه‌ی كه گرنگن بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام نه‌ك هه‌ڵسوڕاوه سیاسییه‌كان، هه‌ڵسوڕاوه حیزبییه‌كان، هه‌مو رۆژێك له‌میدیاكاندا بن‌و هه‌مو رۆژێك خه‌ریكی وتاردان‌و چاوپێكه‌وتن‌و قسهكردنو كۆبونه‌وه بن.
KNN: ده‌تانه‌وێت رێكخستنه سیاسییهكهتان، چۆن ده‌ربكه‌وێت بۆ خه‌ڵك، ده‌تانه‌وێت زیاتر له رێی موئه‌سه‌ساتی حكومییه‌وه ده‌ربكه‌ون، نه‌ك له رێی خۆتانه‌وه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: بۆ نمونه، ئێستا ئێمه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانمان هه‌یه له فراكسیۆنی گۆڕان، رۆژانه دهگهڕێنو سه‌ردانی دێهاتو قه‌زاو ناحیه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌ردانی داموده‌زگا حكومییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن تا بزانن كه‌موكوڕییه‌كان چین، چی پێویسته بكرێت، ئه‌وه كاری ئه‌وانه، ئێمه كه هه‌ڵسوڕاوی گۆڕانین، كاره‌كه‌مان ئه‌وه نییه، بڕۆین بكه‌وینه گه‌ڕان له‌ناو داموده‌زگاكانی حكومهتو خوێندنگه‌و قوتابخانهكانداو بكه‌وینه قسه‌كردن، ئه‌وه ئیشی به‌رپرسه‌كانه، ئیشی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تیی ئێمه ده‌كه‌ن له په‌رله‌مان.
KNN: ده‌مه‌وێت پرسیارێك بكه‌م سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ئه‌مجۆره رێكخستنه له‌گه‌ڵ سیستمی دیموكراسیدا، ئێوه له بنه‌ڕه‌تدا له‌وه‌وه ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌تان هێناوه، كه ئه‌م رێكخستنه‌ی كه حیزبی سیاسیی ده‌ستی هه‌بێت له حكومه‌تدا، ده‌ستی هه‌بێت له‌هه‌مو جموجۆڵێكی ژیاندا، نامۆیه به كلتوری دیموكراسیی؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: به‌ڵێ، نامۆیه به كلتوری دیموكراسی، من نمونه‌یه‌كت بۆ ده‌هێنمه‌وه، له به‌ریتانیا (پارتی كرێكاران) (250) هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، (25) ملیۆن ده‌نگ ده‌هێنێت له هه‌ڵبژاردندا، له حیزبی شیوعی سۆڤیه‌تی جاراندا (60) ملیۆن ئه‌ندامی هه‌بو، له یه‌ك هه‌ڵبژاردندا كه تۆزێك ئازادیی تیابو، له‌و (60) ملیۆن ئه‌ندامه (20) ملیۆن ده‌نگی هێنا، واتا (40) ملیۆن ده‌نگ، كه ئه‌ندامی حیزبی شیوعی بون ده‌نگیان نه‌دا، له سیستمی دیموكراسیدا حیزب‌و حكومه‌ت هه‌میشه پێویستیان به خه‌ڵكه، له سیستمی نادیموكراسیدا، با ناوی نه‌نێین دیكتاتۆریی، با ناوی بنێین سیستمێكی نادیموكراسی، ده‌بینین خه‌ڵك پێویستی به حكومهتو حیزبه، ئه‌مه حاڵه‌تێكه كه ده‌بێت بیگۆڕین، چونكه ئه‌گه‌ر حیزبێك و حكومه‌ته‌كه‌ی، كه ئه‌و حیزبه دروستیده‌كات، كه هه‌میشه پێویستیان به خه‌ڵك بێت، ئه‌وكاته هه‌میشه ئه‌و حیزبه له خۆڕیفۆرمكردنو خۆگۆڕیندایه، بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه بگونجێت له‌گه‌ڵ بیروبۆچونو داواكانی خه‌ڵكدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پێویستی به حیزب‌و حكومه‌ت هه‌بێت، وه‌كو چۆن له سیستمه‌كانی شمولی‌و تۆتالیتاریی‌و نادیموكراسیدا هه‌یه، ئه‌وكاته حكومهتو حیزب منه‌تیان به خه‌ڵك نابێت، ئه‌مه جیاوازییه‌كی گه‌وره‌یه، له سیستمی دیموكراسیدا حكومه‌ت فه‌رمانبه‌ره له‌لای خه‌ڵك، له حكومه‌تی نادیموكراسیدا خه‌ڵك فه‌رمانبه‌ره له‌لای حكومه‌ت، ئه‌وه بیر‌و ناوه‌ڕۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، كه سه‌یری سیستمی سیاسیی‌و حوكمڕانیی ده‌كات، ئه‌وه‌یه كه تۆ هه‌میشه پێویستت به ده‌نگی خه‌ڵك هه‌بێت، پێویستت به پشتگیریی خه‌ڵك ههبێتو خۆت به فه‌رمانبه‌ر بزانیت له‌لای خه‌ڵك، خۆت به موچه‌خۆر بزانیت له‌لای خه‌ڵك، هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه، تۆ دێیت داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌یت ده‌نگت بده‌نێ، كه ده‌نگی دایتێ، تۆ حكومه‌ت دروستده‌كه‌یت، كه حكومه‌تت دروستكرد، تۆ بودجه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌گریته‌ده‌ست، واته تۆ موچه‌خۆری ئه‌و خهڵكهیت، به‌ڵام له سیستمی نادیموكراسیدا پێچه‌وانه‌یه، ئه‌مه حاڵه‌تێكه كه ده‌بێت تێیپه‌ڕێنین.
KNN: به‌پێی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی به‌ڕێزت باسیده‌كه‌یت، له‌كوێدا هه‌ست به تۆخیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌یت، له‌كوێی جوگرافیای سیاسیی كوردستانه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: من پێموایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵكدا بونی هه‌یه، پێموایه ژماره‌ی زۆری، رێژه‌یه‌كی زۆر زۆری گه‌وره‌ی خه‌ڵك، هه‌تا به‌وانه‌وه كه ئێستا له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا كارده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ش پێیانوایه كه ئه‌و سیستمه پێویستی به گۆڕان هه‌یه‌و ده‌بێت بگۆڕێت، چونكه كه‌رامه‌تی ئینسان‌و عیزه‌تی نه‌فسی ئینسان ته‌نیا له سیستمێكی دیموكراسیی حهقیقیو كراوه‌دا جێبه‌جێده‌بێت.
KNN: یه‌كێك له ئه‌كادیمیسته‌كانی كورد له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا باس له گۆڕان ده‌كات، باس له یه‌ك حاڵه‌ت ده‌كات، كه گۆڕان به‌گوێره‌ی به‌شێك له‌ڕای چاودێرانی سیاسیی، پێویسته له‌ناو خه‌ڵكه‌وه دروستبێت بۆ سه‌ره‌وه، واته قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی بێت له خواره‌وه دروستبێت بۆ سه‌ره‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی دروستبونی كۆمه‌ڵێك حیزبی سیاسیی، كه پێشتر چه‌ند كه‌سێك كۆبونه‌ته‌وه‌و حزبێكیان دروستكردوه بۆ خواره‌وه، ئه‌مجاره ده‌بێت گۆڕان له‌ناو خه‌ڵكه‌وه دروست بێت بۆ سه‌ره‌وه، رات سه‌باره‌ت به‌م بۆچونه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ئه‌وه راسته، خۆ گۆڕان وا دروستبوه، گۆڕان بریتییه له كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر، كه پێشتر هه‌رگیز په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه نه‌بوه، له حیزبی جیاوازدا ئیشیان كردوه، له‌ژیانیاندا حیزبایه‌تییان نه‌كردوه، له چین‌و توێژی جیاوازن، له رێكخراوی مهدهنییو ناحكومیی جیاواز جیاواز كاریان كردوه، هه‌مو كۆبونه‌وه له‌پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، بڕیاردرا كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبكهنو بزوتنه‌وه‌كه‌ش دروستبوه، واته ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تادا وه‌كو باسمكرد به‌وشێوه‌یه دروستبوه، كه ئه‌وه‌نده پله‌وپایه نییه، ئێستا له‌به‌ینی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن هه‌ڵسوڕاوه، واتا باڵای گۆڕان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی ئاسایی گۆڕاندا شتێك نییه كه جیایان بكاته‌وه، پله‌وپایه‌یه‌كی زۆر نییه كه جیایان بكاته‌وه.
KNN: ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌مشێوه‌یه كۆببێته‌وه له‌ئاستی جه‌ماوه‌ریدا، ئه‌ی بونی ئایدیۆلۆژیایه‌ك بۆ فۆرمهلهبونی حیزبێك چییه، پێتوایه كۆتایی ئایدیۆلۆژیایه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ئێمه‌و ئه‌وانه‌ی كه كۆبوینه‌ته‌وه، پێموایه زۆربه‌ی زۆریشی بڕوامان به ئایدیۆلۆژیا نییه، ئایدیۆلۆژیا سیستمێكه ئه‌گه‌ر بێت‌و په‌یڕه‌وبكرێت، ئازادیی بیركردنه‌وه‌و بیروڕا سنوردار ده‌كات، پێموایه ئێمه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن چی بۆ خه‌ڵكه‌كه باش بێت، ده‌بێت ئه‌وه بكرێت، نه‌ك به خه‌ڵكه‌كه بڵێیت ئه‌وه بۆ تۆ باشه، ئایدیۆلۆژیا پێتده‌ڵێت ئه‌وه بۆ تۆ باشه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه.
KNN: واتا باوه‌ڕتان به تهڵقینكردنی خه‌ڵك نییه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: باوه‌ڕمان به تهڵقینكردنی خه‌ڵك نییه، چی له‌لای خه‌ڵك قبوڵ بێت‌و له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت، ئێمه ئه‌وه‌مان به‌لاوه په‌سه‌نده، به‌ڵام كه تۆ چویته ئایدیۆلۆژیاوه، خۆت له قاڵب دهدهیتو ده‌چیته قاڵبێكه‌وه، دوای ئه‌وه كام ئایدیۆلۆژیا هه‌ڵده‌بژێریت له‌م سه‌رده‌مه‌دا؟
KNN: له جاری پێشوداو له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی (25/7)دا، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ده‌ركه‌وت هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردنی تاڕاده‌یه‌ك زۆر جدیی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له كوردستان به‌ڕێوه‌برد، كه گهرموگوڕییهكی زۆری له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام به‌خۆوه بینی، ئێستا خه‌ڵك جۆرێك له نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن پشێویی لێبكه‌وێته‌وه، رای به‌ڕێزتان سه‌باره‌ت به‌وه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: پێموایه له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا، كه بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت، زۆر گه‌رموگوڕتر ده‌بینین له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێش‌و و باشتریش خۆمان رێكخستوه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌شه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه هه‌ڵبژاردن له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام‌و هێمندا به‌ڕێوه‌بچێت، ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریین، نه هێزی سه‌ربازیمان هه‌یه، نه زیندانی نهێنیو ئاشكرامان هه‌یه، نه پۆلیسمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه به‌كاریانبهێنین، نه ئاسایشمان هه‌یه كه به‌كاریبهێنین بۆئه‌وه‌ی توندوتیژیی بكه‌ین، بۆیه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌یه‌و ئێمه هه‌مو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین كه هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی هێمنو رێك‌وپێك بهإێوهبچێت، چونكه ئه‌وه له قازانجی ئێمه‌یه‌و هیوادارین داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ندینجار ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، كه ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن ئاسایش‌و هێمنیی هه‌ڵبژاردن بپارێزن، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار كه له‌به‌غدا زۆر سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قانونی سلوكی ئینتیخابی‌ی ده‌بێت په‌یڕه‌وبكرێت، هیوادارین له كوردستانیشدا ئه‌و قانونی سلوكی ئینتیخابییه په‌یڕه‌وبكرێت، ئه‌وه‌یش كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، كه به‌داخه‌وه تائێستا وانه‌بوه، داموده‌زگاكانی حكومهتو بودجه‌ی گشتیی خه‌ڵك به‌كارنه‌هێنرێت له هه‌ڵبژاردندا، هیوادارین ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له به‌غداو له هه‌ولێر دراوه له كوردستاندا جێبه‌جێبكرێت، ئێمه هه‌ر له‌ئێستاوه به دۆسته‌كانی خۆمان، به هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان، به هه‌مو ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی خۆمانمان وتوه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به توندوتیژیی به‌رپه‌رچی هیچ توندوتیژییه‌ك بده‌نه‌وه كه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت، به‌ڵكو ده‌بێت بڕۆن په‌نا به‌رنه به‌ر یاسا، له یاسا‌و شوێنه فه‌رمییه‌كاندا كێشه‌كانیان تۆمار بكه‌ن، هیوادارین هه‌روه‌كو وتم داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌و ئاسته‌دا بن كه هێمنیی هه‌ڵبژاردن بپارێزن، چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازه له هه‌ڵبژاردنی پێش‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجاره مه‌سه‌له‌كه عێراقه‌و چاوێكی زۆر له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، هیوادارم داموده‌زگای حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئابڕوی خۆی نه‌بات له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.