دیمانه‌
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان




Friday, March 5, 2010
 
      دیمانه‌: به‌هادین یوسف
عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌ ئاشكرا كرد؛ به‌رامبه‌ر به‌ بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ و هێرشكردنه‌ سه‌ری ‌و ته‌شهیرپێكردنی، رێگای یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی به‌ میلیشیا ناونه‌بردوه‌، ته‌نیا داوایكردوه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر چه‌پۆكی حیزب ده‌ربهێنرێت ‌و بكرێته‌ هێزێكی نیزامی ‌و كاربكرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان ‌و گوزه‌رانی خۆیان ‌و كه‌سوكاریان ‌و خاوه‌ن مه‌رجه‌عی یاسایی بن، نه‌ك چه‌كداری حیزب ‌و له‌ژێر فه‌رمانی به‌رپرسه‌ حیزبییه‌كاندا بجوڵێنرێن.
سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی ئه‌و هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌ری دروستكرا له‌لایه‌ن حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ بۆ بانگشه‌ی هه‌ڵبژاردن ‌و یاریكردن به‌ هه‌ستی پێشمه‌رگه‌، عه‌دنان عوسمان وتی: "له‌ چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی‌ (knn) و له‌ دو لێدواندا كه‌ سایتی سبه‌ی له‌ منیان وه‌رگرت، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌م له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ‌و سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌واندان ‌و كاری نایاسایی ده‌كه‌ن ‌و خه‌ڵك ده‌گرن ‌و خه‌ڵك له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ڕفێنن‌و ته‌قه‌ ده‌كه‌ن ‌و بێڕێزیی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌ن ‌و بێلایه‌نیی خۆیان نه‌پارێزن، دیاره‌ له‌ زوه‌وه‌ بێلایه‌نیی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌، چونكه‌ ئه‌و هێزانه‌ سه‌ر به‌ حیزبن ‌و به‌ فه‌رمانده‌ی حیزب ده‌جوڵێن، وتم ناچار ده‌بین ‌و هیوادارم ناچارنه‌بین داوای ره‌سمیی له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆماریش تۆماربكه‌ین ‌و داوا له‌ په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ین سه‌ڵاحیه‌ته‌كانی ته‌جمید بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ به‌غدا سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌ و لێره‌ش فه‌رمانده‌یی هێزێكی چه‌كدار ده‌كات ‌و به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌ ‌و ئاساییش ‌و پۆلیس ئه‌و دایده‌نێت ‌و به‌ بڕیاری ئه‌وه‌، ئه‌مه‌ بو به‌ مه‌سه‌له‌".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان پێیوایه‌؛ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ و له‌ فراكسیۆنێكه‌وه‌ بوه‌، بۆیه‌ ترسی لای ده‌سه‌ڵات دروستكردوه‌، چونكه‌ هه‌مو كاریان ئه‌وان له‌ئێستادا بۆ ئه‌وه‌یه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماریی عێراق وه‌ربگرنه‌وه‌ و هه‌ر قسه‌كردنێك له‌و باره‌یه‌وه‌ هێڵی سوربوه‌ لای ئه‌وان، بۆیه‌ به‌دوای خاڵێكدا گه‌ڕاون له‌سه‌ر گۆڕان. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی‌: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه‌ به‌ناوی دژه‌تیرۆر و ده‌مامك له‌سه‌ر، ئه‌وه‌یان به‌ پێشمه‌رگه‌ شوبهاند، توانییان ئیستیغلالی عاتیفه‌ی هه‌ندێك پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن، به‌رپرسه‌كانی خۆیشیان كه‌ به‌ ئیمتیازی ئه‌وان ده‌ژین ‌و له‌ ناز و نیعمه‌تدان ‌و ئاگایان له‌ پێشمه‌رگه‌ و پێشمه‌رگایه‌تیی نییه‌، ئه‌وانه‌یان هه‌ڵخڕاند بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپه‌ینێكی گه‌وره‌ بكه‌ن گوایه‌ ئێمه‌ سو‌وكایه‌تیمان به‌ پێشمه‌رگه‌ كردوه‌، رێك پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ ئه‌وانن به‌ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌وه‌ هێزی چه‌كداری دیكه‌یان دروستكردوه‌ ‌و هێزی دژه‌تیرۆریان دروستكردوه‌ و بێڕێزیان به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی سلێمانی كردوه‌، ئه‌وان كاری‌ نایاسایی ده‌كه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت ‌و یاسا، ئه‌وان ساڵانێكه‌ پاره‌و قوتی پێشمه‌رگه‌ ده‌خۆن، ساڵانێكه‌ نایانه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه‌ یه‌كبگرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی زیاد نه‌كات ‌و ژیانی باش نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك ویستیان به‌كاریانبهێنن بۆ شه‌ڕی ناوخۆ و ته‌قه‌كردن له‌ خه‌ڵك، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا بمێننه‌وه‌".
به‌ وته‌ی عه‌دنان عوسمان هه‌مو خه‌ڵكی به‌ شه‌ره‌ف ‌و رۆشنبیر و كه‌سانی سیاسیی داوای ئه‌وه‌یان كردوه‌، به‌تایبه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان ‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌ یه‌كبخرێته‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا و خاوه‌نی مه‌رجه‌عێك بێت ‌و بكرێته‌ هێزێكی بێلایه‌ن ‌و ژیانی پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاریان باشبكرێت ‌و موچه‌یان زیادبكرێت، لانیكه‌م هاوتابكرێت له‌گه‌ڵ‌ به‌غدا. هه‌روه‌ها پێیوایه‌؛ ده‌بێت موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌ربازی به‌غداش زۆرتربێت، چونكه‌ ئه‌ركه‌كانی ئێره‌ قورستره‌ و ئێمه‌ش تاقیكردنه‌وه‌كه‌مان سه‌ختتره‌، به‌ڵام حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌یانه‌وێت نیوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ ته‌رخانده‌كرێت قوتی بده‌ن، دابه‌شی بكه‌نه‌ سه‌ر دو حیزب ‌و هه‌میشه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر ده‌ستی حیزبدا بمێنێته‌وه‌".
له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و دور و نزیك پێشمه‌رگه‌ی به‌ میلیشیا ناو نه‌بردوه‌، ئه‌وان شه‌ڕێكی دیكه‌ی له‌ژێر ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ پێده‌فرۆشنه‌وه‌، عه‌دنان عوسمان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان وتی: "كه‌س نه‌یوتوه‌ پێشمه‌رگه‌ میلیشیایه‌، به‌ڵام وتومانه‌ ئه‌و هێزه‌ی له‌ژێر ده‌ستی حیزبه‌كاندایه‌ هێزێكی چه‌كداری حیزبییه‌، ئه‌مه‌ بێڕێزیكردنه‌ به‌ خودی پێشمه‌رگه‌، پێشمه‌رگه‌ پێشتریش چه‌ند ساڵ‌ پێش ئێستاش له‌ وتاره‌كانمدا نوسیومه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ ره‌مزی كوردایه‌تییه‌ و ناسنامه‌ و كه‌رامه‌تی ئێمه‌یه‌، دابه‌شكردنی پێشمه‌رگه‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئه‌م دو حیزبه‌ ده‌یكه‌ن، ئه‌م هێزه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه‌ خۆیان ئیعترافیان كردوه‌ كه‌ میلیشیایه‌، ئه‌مریكا ئیعترافی كردوه‌ ‌و داوای لێكردون هێزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن، خۆیان له‌ رێكه‌وتننامه‌ی پاریسدا وت‌ویانه‌ هێزی میلیشیامان هه‌یه‌، ده‌یانجار خۆیان وتویانه‌ هێزی چه‌كداری حیزب، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نابه‌رپرسی حیزبیی وه‌كو پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ئیستیغلالی ئه‌م وشه‌یه‌ ده‌كه‌ن، خۆیشیان له‌ ئاستێكی نه‌زانیدان، كه‌ نه‌زانن هێزی چه‌كداری حیزبی یانی چی؟، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ میلیشیا نه‌بوه‌ و له‌پێناوی میلـله‌ته‌كه‌یدا خه‌باتی كردوه‌".
له‌ كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، عه‌دنان عوسمان ره‌خنه‌ی له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان گرت، كه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌یان به‌ (حرس اقلیم) هێناوه‌، له‌كاتێكدا یه‌ك كه‌س تێبینی له‌سه‌ر نه‌بوه‌، به‌ڵام ناوی پێشمه‌رگه‌یان بۆ هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ دژی ئه‌و فراكسیۆنه‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌دنان عوسمان وتی: "ناوی پێشمه‌رگه‌ش دابه‌شكراوه‌، له‌لای پارتی ناوی پێشمه‌رگه‌ به‌كارناهێنرێت به‌ زۆریی زێره‌ڤانی ‌و فه‌له‌ك (فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان) به‌كارده‌هێنرێت ‌و شتێك نییه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ بێت، له‌دیوی یه‌كێتی، هێزێكی چه‌كدار هه‌یه‌ له‌ژێر فه‌رمانده‌یی جه‌لال تاڵه‌بانی ‌و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌دایه‌ ‌و پێشمه‌رگه‌یان له‌تكردوه‌، پێشمه‌رگه‌ی پارتی هه‌یه‌، یه‌كێتی هه‌یه‌، هی حیزبه‌كانی دیكه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌یه‌ بێڕێزیكردن به‌ناوی پێشمه‌رگه‌، له‌دوای چه‌ند ساڵێك له‌ ر‌وخانی رژێمی سه‌دامیش نه‌توانراوه‌ ئه‌م هێزه‌ یه‌كبخرێته‌وه‌، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان موحاسه‌به‌ی ئه‌م دو حیزبه‌ بكات، ده‌بێت موحاسه‌به‌ی سه‌ركرده‌كانیان بكات، دوای شه‌ش ساڵ‌ له‌ رزگاریی عێراقیش ‌و (19) ساڵ‌ له‌ رزگاریی كوردستان، نه‌یانتوانیوه‌ هێزێكی چه‌كداری یه‌كگرتو دروستبكه‌ن، كه‌ به‌رگریی له‌ میلـله‌ت ‌و سنوری هه‌رێم ‌و سه‌روه‌رییه‌كانی بكات".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ره‌خنه‌ی توندی له‌ سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان گرت ‌و وتی: "ئه‌وان موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر كوردایه‌تی ‌و پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كه‌ن، پێشمه‌رگه‌ لای ئه‌وان ته‌نیا له‌فزێكه‌، بۆ موزایه‌ده‌كردن ‌و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئه‌وان ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت ‌و دادگایی بكرێن، چونكه‌ نه‌یانتوانیوه‌ و نه‌یانویستوه‌ هێزێكی یه‌كگرتو دروستبكه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌م هه‌رێمه‌، ئێستاش هێزه‌كان له‌ دیوێك ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی حزبێك ‌و له‌ دیوێكی دیكه‌ سه‌ركردایه‌تیی حیزبێك فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌، ئه‌مه‌ مه‌ترسیی گه‌وره‌یه‌، خۆیان ئیعتیرافیان به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ‌و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ خۆیان ئیعتیراف به‌و مه‌ترسییه‌ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه‌ كردیان موزایه‌ده‌یه‌كی پڕ شه‌رمه‌زاریی ‌و ساخته‌كاریانه‌یه‌ ‌و ته‌نیا بۆ خۆڵكردنه‌ چاوی خه‌ڵكه‌، ئه‌وه‌ی موزایه‌ده‌ به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات با په‌له‌ بكات له‌ یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌، با وشه‌ی دیكه‌ له‌بری پێشمه‌رگه‌ به‌كارنه‌هێنێت، با ناو و ناتۆره‌ی دیكه‌ به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ به‌كارنه‌هێنێت، با په‌شیمانبێته‌وه‌ له‌ كوشتنی پێشمه‌رگه‌، كه‌ ساڵه‌های ساڵه‌ كردویانه‌، با په‌شیمان ببنه‌وه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ كوشتن، كه‌ چه‌ندین ساڵ‌ پیشه‌یان بوه‌".
سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و هاتو هاواره‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و و فراكسیۆنه‌كه‌ی كردیان، عه‌دنان عوسمان وتی: "هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ راپێچی دادگا ده‌كه‌م، یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌، له‌ یه‌كه‌م كه‌سه‌وه‌ كه‌ قسه‌ی كردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ تا دوا كه‌سیان، به‌تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی ‌و مه‌سئولی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن ‌و به‌رپرسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ‌و جه‌میل هه‌ورامی ‌و له‌ په‌رله‌مانیشدا هه‌ر په‌رله‌مانتارێك داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی كردوه‌ و هه‌ر به‌رپرسێكی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ ئیهانه‌ی كردبێت به‌رامبه‌ر به‌ من، هه‌مویان ده‌ده‌مه‌ دادگای كوردستان، ئه‌گه‌ر له‌ كوردستان دادگا كاری خۆی نه‌كرد به‌ بێلایه‌نی، ده‌یانده‌مه‌ دادگای به‌غدا و داوای دادگاییه‌كی تایبه‌ت ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر نا په‌نا بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌م".
ئه‌وه‌شی بۆ رۆژنامه‌ ئاشكراكرد: "ئێستاش نامه‌یه‌كم نوسیوه‌ بۆ یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی جیهان ‌و ئه‌وه‌م بۆ باسكردون كه‌ به‌رپرسه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ خاوه‌نی هێزی چه‌كداری نایاسایین، ته‌شهیریان به‌ من كردوه‌ ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێكردوم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مانه‌ دادگایی بكه‌ن، پێش هه‌مو شت دادگاییان ده‌كه‌م به‌ناوی بێڕێزیكردن به‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ ‌و به‌كارهێنانی وشه‌ی پێشمه‌رگه‌ و دواتر له‌سه‌ر خوێن حه‌ڵاڵكردنی من".
له‌ئێستادا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ چاوه‌ڕوانی ته‌وا‌وبونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراقه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ به‌هێمنیی بڕوات به‌ڕێوه‌ و پشێویی تێنه‌كه‌وێت ‌و ئاڵۆزیی دروستنه‌بێت، له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م دوای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان له‌ (7/3)،  دواتر ده‌ستده‌كه‌م به‌و ئیجرائاتانه‌ و راپێچكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ دادگا ‌و بێده‌نگ نابم به‌رامبه‌ر ئه‌و بێڕێزییه‌ی كردیان به‌رامبه‌ر به‌ من ‌و به‌ پێشمه‌رگه‌".
 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
slemany
 slaw.mn pem waya away ka bwa ba peshmarga lahar kam la 7izbakan ba shanazyeshy dazanet ka pey blen peshmargay flan 7zb ja ba lera kas xoy pyaw xrap nakat tanha bo away chawy jamawar bo xoy rabkeshet u bbeta manshety rozhnamakan.har 7zbek yan kasaeatyak byawet lay jamawar xoy xoshawest bkat u xoy bbta peshawa pewesta ba wtay jwan u kary jwan beta peshawa nak ba naw zrandn u qsa pewtn ba 7zby barambar ba zmantan sheren bet hata rwxsartan lay xalk sheren bet basa shara qsau yaktr rswakrdn twxwa basaaaaaaaaaaaaaaaaaaa
شاجوانى سليمانى
 به‌ریز كاك ریباز هیوا حه‌زه‌كه‌م بیت بلیم ئه‌وه‌ی‌ بی‌ یزی‌ به‌ناوی‌ بیزمه‌ركه‌ووه‌ كردوه‌ سه‌رانی‌ یه‌كیتی‌و بارتی‌ بوون هه‌ر ئه‌و كاته‌ بی‌ریزی‌ به‌بیزمه‌ركه‌ووه‌ كرا كه‌شه‌ری‌ ناوخۆو شه‌ری‌ براكوزیان بی‌كرا جی‌یه‌ بیرت جۆته‌ووه‌؟!؟!؟! ( شه‌ری‌ یه‌كیتی‌و بارتی‌ _ شه‌ری‌ یه‌كیتی‌و اسلامی‌ _ شه‌ری‌ یه‌كیتی‌و شوعی‌ _ شه‌ری‌ یه‌كیتی‌و سوسیالیست _ سه‌ری‌ بارتی‌و سوسیالیست _ شه‌ری‌بارتی‌و دیموكراتی‌ ایران _ شه‌ری‌ بارتی‌ و به‌كه‌كه‌ _ شه‌ری‌ یه‌كیتی‌و به‌كه‌كه‌.......هتد) دواتر سه‌رانی‌ هه‌ردوو حیزب خۆیان لای‌ ئه‌مریكا اعترافیان كردووه‌ كه‌میلییشیایان هه‌یه‌ كه‌مه‌به‌ستیان بیشمه‌ركه‌ی‌ به‌ریزه‌ تكایه‌ به‌خۆتا وه‌ره‌وه‌و له‌وه‌ زیاترخۆت له‌خه‌تی‌ كیلی‌ مه‌یه‌ جونكه‌ ته‌نها سه‌رانی‌ یه‌كیتی‌و بارتی‌ موستهحه‌قی‌ اعدام كردنن نه‌ك به‌ریز عدنان عوسمان سوباس
هێمن عبدلله‌
 کاک عدنان گیان، تکایه‌ به‌ ڕوونی قسه‌ بکه‌، زۆر ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن بکه‌یت، نه‌ک بڵێیت من شتی وام نه‌ووتوه‌، چونکه‌ من ڕۆژنامه‌یه‌کی 3 ساڵ له‌مه‌و پێشیشم لایه‌، که‌ به‌ڕیزت جارێکیتر به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێیت میلیشایا. واته‌ ئه‌مه‌ دووه‌م جارته‌. زۆر کات سه‌رۆکی ووڵاته‌ زلهێزه‌کانی وه‌ک ئه‌مریکا له‌ ئه‌نجامی لێدوانی هه‌ڵه‌ داوای لێبوردن له‌ که‌سانی زۆر ساده‌ ده‌که‌ن، پێم وابێت ده‌بێت جه‌نابیشت ئه‌م کاره‌ت به‌لاوه‌ ئاسایی بێت و به‌ ڕاشکاوانه‌ داوای لێبوردن له‌هه‌موو که‌سێک بکه‌یت، چونکه‌ لایه‌نگرانی گۆڕانیش خاوه‌نی شه‌هید و پێشه‌مه‌رگه‌ن نه‌وه‌ک ته‌نها یه‌کێتی یان پارتی.
ari ranieyi
 kak adnan slawki germ hiwai serkawtnt bo axwazm le hamw bwarekani ziyanda. brai berezm babeteki tom xwendewe,dest xosh , goman le weda nie ke bnemali barzaniw talabani zor leme zyatrian krdwe ke to bast krdwe, mezwi am dw bnemaleie pre le shermezari. mn werai dest xosh jareki tr amadei xoshm ra ageienm ke palpshti hemishi bm bo parastni berzewendiakani xelk.
شيروان
 ده‌ست خۆشی‌ له‌ كاك عه‌دنان ده‌كه‌م، به‌ڵام وه‌كو كله‌یی له‌كاك عدنان، مسعود بارزانی‌ هه‌ره‌شه‌ی‌ ته‌مبی‌ كردن و جی‌ نه‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌كوردستان لی‌ كردی‌، كه‌جی‌ له‌یه‌ك شوین ناوی‌ ئه‌وت نه‌هیناوه‌، ته‌نها ناوی‌ مام جه‌لال نه‌بیت، وابزانم ئه‌میان له‌ دادكا سكالای‌ تۆمار كردووه‌و هه‌ره‌شه‌ی‌ لی‌ نه‌كردووی‌.. با بانیك و دوو هه‌وا نه‌بیت تكایه‌. ئیوه‌ خه‌ریكه‌ له‌نیو دلی‌ میلله‌ت جیی خوتان ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌موو شته‌كان با وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا بكرین..
بابى لاله
 جا كاكه عه دنان خو خوتان وته نى ( حيزبى ده سه لات ) نه يان وتوه تيرورت ئه كه ين ....... داواى ياسايى و دادكا جه نابت ئه كه ر تاونبار نيت له دادكا روون ده بيته وه به بيجه وانه ش با ياسا سه روه ر بيت و توى كوران خوازيش بيشه نك به
شاڵاو کورسانی
 برای به ڕێز کاک عدنان عوسمان سڵاو.. برام ئه شهه دوبیلا خه تای ئه و خیتابه ی جه نابت بوو گۆڕان ئاوای لێهات ئه گین له وانه بوو له سه ر ئاستی عێراقی فیدراڵ یه که م بوایه و له مالیکیشی ببردایه ته وه .. به س خوا تۆ بگرێ بۆ خۆت و قسه ت که پێشمه رگه ت کردووه به ( میلیشیا ) کاکه ئه وان خۆیان پێ ی ده ڵێن قه یناکات به ڵام له له خه ڵکی غه ریبی قبوڵ ناکه ن تۆ ئێستا به م کۆمه ڵگایه ی ئه وان غه ریبی به قوربان .. هیوادارم بتوانیت قه یچێکات داوای لێبوردن بکه له پێشمه رگه .. هه رچه نده ئه م عه زیه ته ی من ده یکێشم ئه م نامه یه ت بۆ ده نوسم دڵنیام له ماڵی مارکس و ئه نگلس و هه موو چه په کانی دونیادا دیموکراسی و شتی وا ته نها ناوه و خه ڵک خه ڵه تاندنه ئای چه ند کوڕی چاکمان رۆی بۆ ئه م دیموکراسی یه دوابڕاوه ، کورد عار نانێ هه ر دوای ده که وێ ئه ڵێ ی هه نگوینیان له قڵۆری داردا دۆزیوه ته وه ،، هه تا دوێنێ بوو ( کێ ڕابه ره مامه ) ئیمڕۆ نه خێر له سلێمانی ( کاکه نه وشیروان ) ه ئاخۆ که ی بێ بمێنم بزانم دوای ئه و خه ڵکی سلێمانی حه ز له کێ ی تر ده که ن بیهێنن و شۆڕشی مله وه نی بۆ ده که ن ..!!!!! شاڵاو کورسانی
چنارتوویی
  بەڕاستی ئابڕو چوونە چەواشەکاریی بەوجۆرە ، کاک عەدنان گیان باوەڕبکە هەموو ڕۆشنبیرانی گەلەکەت دەزانن ئەو هەڵایە تەنیا چەواشەکاریی بوو. لەگەڵ ڕێزمدا بۆ ئەو کەمایاتەتییە پێشمەرگانەی خاوەنی بیروباوەڕ و نیشتمان پەروەرن گەرنا کوا پێشمەرگە ماوە. خەڵکیان ناچارکردووە لەبەر بیکاری بۆتە پێسمەرگە ، ئەوان خۆیان ناوی پێسمەرگەیان گۆڕیوە بۆ هێزی زیڕەڤانی و حەرەس حدود و لیوای تایبەت ، زەمانی سەدام لە هەفتاکاندا بە جاشیان دەوت (حرس الحدود) ، ئیتر بۆ چەواشەکاریی دەکەن ، دەیانەوێت گەنجێکی خوێن گەرمی دڵسۆزی خاوەن ببیرباوەڕوی نوێنەری ڕاستەقینەی هەژاران چاوترسێن بکەن. تکا دەکەم کاک (عەدنان) ، لەدادگای عێراق سکاڵایان لەدژ ، تۆماربکە ، هەموو هەژران و دژەگەندەڵانت لەپشتە. سەرکەوتوبێت بزوتنەوەی گۆڕان
بيشمةركةيةك
 كاك عه‌دنان من وه‌ك بیشمه‌ركه‌یه‌ك له‌كه‌لتم ومنیش سكالای خوم وهیوادارم هه‌موو بیشمه‌ركه‌یه‌ك سكالا له‌ دزی ده‌سه‌لاتی كه‌ندل بكات بو ئه‌وه‌ی‌ جیتر بیشمه‌ركه‌ بو ئه‌مرازه‌كانی خویان به‌ كار نه‌هینن ئه‌كه‌ر ئه‌وان ئه‌ونه‌ دلسوزی بیشمه‌ركه‌ن بو موجه‌كه‌ی‌ زیاد ناكه‌ن تكام وایه‌ یه‌كه‌م كه‌س له‌سه‌ر ئازادی علوجه‌كه‌ی‌ راكه‌یاندن سكالا تومار بكه‌یت جونكه‌ به‌ درو فیله‌كانی‌ ویستی‌ ناوی‌ تو كه‌ قه‌ت بیس نابیت بیس بكات ده‌ست خوش كاك عدنان تو خوت بیشمه‌ركه‌ی‌ سه‌ر شوری‌ بو ده‌سلات
Bihnaam
 Mn lerada bas awanda Alem...Awan Wafayan Bo Kak Nawshirwan nabu ka chandin sala hamuman azanin keyau yakeka la Damazrenarani Komalau Y.N.K u aw hamuwa buxtanayan bo krd...mezhu shayati Qaramani aw pyawa adat...mezhu sharm la kas nakat!!yan Rez la kak Salah Chawshinu aw peshmarganai ka nak har difa3yan la kurdbunu la kurdistan krdwa difa3ishyan la sharafi Shaxsi Jalal talabani krdwa...wafayan bo awana nabuu..wafayan bo bkuzhi Shahid aramu Mama Rishau Xala shihabu... nabu awata abinin awai ka Aql tasawri na akrd...dnyayakyan da ba kusht ... ta estash chandin xalk besaru shuena la shari nawxoda ka tamani 16 sali tyabwa axir 16 salu Syasatyan wtwa???esta law katada ka kurd wtani...Byanui Trr ...Nani JOya !!! law kataya Aw Droyayan bo Aw Sherai Parlaman krd (kak 3adnan 3usman)xwa xwai shtekyan bu ..Chunka Dooraw nalet ba (hinmawa) dli ataqet..awanish labar dorani xoyan am buxtanayan bo aw shera krd ..... xwa latamani mn halgretu bixata sar tamani aw sheranai parlaman ... chunka awan la shueni Difa3 krdndan la Galu natawai kurd!! Dasti KNN xosh bet xo agar Qaz Asaii nabn ... awa Esta 7 zamana Tar bubun...balam Tar nabn...axir kai FArmuyati peshmarga milishyaya?????ai hawar xo xalk Be meshk nya!!! Chawu Gueman haya ... mnish alem lei xosh nabit ema pshtiwantin.. Insha allah Gorran Shereki ewa asa Axata naw Parlamani Iraqawa ... Goriman...Amjara Ayan Takénin...Chi Parai Dzrawu Parai Xalka Abet Bo Xawany Bgerdretawa..Gorriman Amjara Ayan Takénin Waku Hanar ..hamu azanin kati xoi Xawani jutek Patai Lastik nabun...dardi 3arab Wtani :-(Min Aina Laka Haza?)
Jamal
 Kak Adnan piyaweki rastgho u dlsoza u harwaha roshnbireki khaki u motawazea u pewista pshtghiri bochona jwanakani bkret
نيگار
 ده ست خؤش كاك عدنان سه ركةوتوو بيت و نمونةت زؤر بيَت
muhamd hamid aswad almanya
 mn awanda dalem rezdar kak adnan pshmargae ba meleshya naw nabrdwa awae wash dale awa yasa ba bchet awkat dazanet ka kam la tawan barn mn rezm haya bo kak adnan hewadarm la nezekawa be benm dastakani mach bkam lagal rezm bo hamutan
soran
 به ڕاستی‌ جێی‌ خوًشحاڵیه كه كاك عدنان به ڕاستی‌ بیر و بوَجونی‌ خوَی‌ ده لێ‌ ..... به لێ‌ من ته یدی‌ وته‌كه‌ی‌ ده‌كه‌م ته هێزی‌ جه كدار به ده‌ست حیزبه وه بێ می‌لیشیای‌ه
مه‌هدی حاجی تالیب
 سڵاو کاک عه‌دنان/ ده‌سته‌کانت به‌ گه‌رمی ده‌گوشم و ده‌ست خۆشی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ بوێر و جوامێرانه‌ت لێ ده‌که‌م .. زۆر به‌ داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به‌ ته‌پڵی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵئه‌په‌رن و چه‌واشه‌ ئه‌کرێن..من پرسیار له‌و خه‌ڵکه‌ ئه‌که‌م بۆ خۆ پیشاندان دژ به‌ فایل چیه‌کان ناکرێ که‌ به‌ هه‌زاران شانه‌ی نهێنیان له‌ناو شاره‌کانا ئاشکرا کرد و بۆ ژووره‌کانی سێداره‌یان ناردن....؟ ئێستاش ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسین و لاف و گه‌زافی کوردایه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژاردا لی ئه‌ده‌ن..؟! ئه‌ی بۆ خۆ پیشاندان دژ به‌ کۆنه‌ موسته‌شاره‌کان ناکه‌ن که‌ وه‌ک تانجی ڕاو پێشی سوپاکه‌ی رژێم که‌وتبوون و خه‌ڵکیان ئه‌نفال کرد...! ئێستاش له‌ ژێر ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ خۆیان حه‌شار داوه‌ له‌ نا و پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانا...؟ ئه‌ی بۆ خۆپیشاندان دژی ئه‌و که‌سانه‌ ناکه‌ن که‌ تاریق ره‌مه‌زانیان ئازاد کرد که‌ ده‌ستی سووره‌ به‌ خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌..؟ ته‌نها بۆ مجامه‌له‌ی کۆنه‌ به‌عسیه‌کان و مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات...! ئه‌ی بۆ خۆپیشاندان دژ به‌و که‌سه‌ ناکرێ که‌ 400پارچه‌ زه‌وی دا به‌ جه‌بهه‌ی تورکمان له‌ کۆیه که‌ ژێر ئه‌و زه‌وییه‌ ده‌ریایه‌ نه‌وتی تێدایه‌...؟ وه‌ بۆ و بۆ و هه‌زاران بۆی تر..به‌ڵام وا به‌ هیمه‌تی ئێوه‌وه‌ گه‌لی کورد وا ووشیار بۆته‌وه‌ و زه‌مانی خۆڵ له‌ چاو کردن به‌سه‌ر چوو ..وا گه‌لی کورد له‌ هه‌ڵبژاردن بریاری خۆی دا که‌ ئه‌و گه‌بده‌ڵانه‌ که‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان و گه‌لی کورده‌وه‌ سه‌وا ده‌که‌ن ده‌بێ بگۆرێ...من به‌ش به‌ حاڵی خۆم ده‌ست خۆشی له‌ هه‌موو ئه‌و دلێرانه‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌که‌م که‌ به‌وپه‌ری ئازایانه‌و بوێرانه‌ له‌ پێش گه‌نده‌ڵه‌کانا وه‌ستان و داوایی مافی ئه‌و گه‌له‌ مه‌ینه‌ت دیوه‌یان کرد…
123456
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ