"ترس نییه له‌دابه‌شبونی ریزی كورد له‌به‌غدا"
دیمانه‌ی: الشرق الاوسط
سلێمانی: شێرزاد شێخانی
له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی ماوه‌ی چاودێریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی ره‌سمی به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك، گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ئێستا جموجوڵی فراوانی هێزه سه‌ركه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه، به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له ئاینده‌دا، به‌جۆرێك گره‌نتی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی داهاتو بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچكام له فراكسیۆن و قه‌واره سیاسییه‌كان زۆرینه‌یان به‌ده‌ستنه‌هێناوه كه بتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن، بۆیه به‌ئامانجی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو فراكسیۆنه گه‌وره‌كان زۆر پێویستیان به‌و حیزبانه هه‌یه، كه رێژه‌یه‌ك له كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه.
فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان له كوردستان كه بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، ئێستا بوه‌ته ژماره‌یه‌ك له هاوكێشه‌ی سیاسیی عێراق، ده‌توانێت كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر هاوسه‌نگی سیاسیی له دیمه‌نی عێراق. له‌چوارچێوه‌ی دیاریكردنی ئه‌و رۆڵه (الشرق الاوسط) چاوی به نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی لیستی گۆڕان كه‌وت و له‌سه‌ره‌تاوه پرسیاری له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌ی و مه‌رجه‌كانی بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كانی داهاتون لێ‌كرد و وتی: "هه‌ڵوێستی پێشوه‌ختمان به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێكی به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی و براوه له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا نییه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كانی زۆربن یان كه‌م، سه‌باره‌ت بهمهرجهكانیش مه‌رجی پێشوه‌ختمان نییه بۆ گفتوگۆكردن، ته‌نانه‌ت بۆ كاری هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێك كه له‌ناو په‌رله‌ماندا بێت، جگه له زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی گه‌لی عێراق به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گروپێك یان تایه‌فه‌یه‌ك یاخود حیزبێكی سیاسی، پاراستنی سیستمی دیموكراتی په‌رله‌مانی فره‌یی ئیتیحادی".
له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه بزوتنه‌وه‌كه بهنزیكتر له‌خۆی له‌ڕوی دیدو هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانه‌وه ده‌یانبینێت و ده‌كرێت پشتیان پێببه‌سترێت و هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ بكرێت، وتی: "ئێمه هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و ئه‌و دروشمه سیاسییانه‌ی له‌كاتی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه بنیات نانێین، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه‌ی حكومه‌تی ئیئتلافی داهاتوه له‌به‌رنامه‌ی وه‌زاریی خۆی و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق له‌و به‌رنامه‌یه‌دا".
له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌یخاته‌ڕو سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی هه‌ندێك هێزی سیاسیی عێراقی بۆ لاوازكردنی رۆڵی كورد له به‌غدا، جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر سه‌وابته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، شه‌رق ئه‌وسه‌ت پرسیاری لێ‌كرد ئایا هاوكاری هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ن له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له داهاتودا ده‌خرێنه‌ڕو و مه‌رجه‌كانیان بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌دا، نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ڵامی دایه‌وه: "چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا هه‌یه و هه‌ندێكیمان له حكومه‌ته‌كانی پێش‌و به‌میرات بۆ ماته‌وه، كێشه‌ی كۆنن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش روخانی رژێمی پێش‌و، هه‌ندێكیشیان تازه‌ن و له ماوه‌ی دوای روخانی رژێم دروستبون، ئه‌م كێشانه چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنن بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی بیپه‌رژێته سه‌ر مه‌سه‌له زۆر گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق، بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌هێزبێت له ناوخۆ و به‌هێز بێت له‌چوارچێوه‌ی ئیقلیمی. به‌ڵام دیدمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه جیاوازه له‌هه‌ندێك روه‌وه له‌دیدی هاوپه‌یمانی كوردستانی، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریمان له هه‌ڵبژاردندا كرد... خاڵێكی تر په‌یوه‌ندی به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه، ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست هاوپه‌یمانی كوردستانه‌وه‌یه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ماوه‌ی دو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له یولیۆ (ته‌موز)ی ساڵی رابردو و هه‌ڵبژاردنی مارس (ئازار)ی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگده‌رانی لیستی گۆڕانی ئازارداوه، سه‌دان كه‌س له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنور له‌كاره‌كانیان ده‌ركراون، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌به‌ر هۆكاری سیاسی سه‌دان مامۆستای گواستۆته‌وه، به راشكاوی پێمانوتون ئێمه ناتوانین له به‌غدا هاوكارییان بكه‌ین، له‌كاتێكدا ئه‌وان دژایه‌تی هه‌وادارانی ئێمه ده‌كه‌ن له كوردستان. سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسییانه‌ی خراونه‌ته‌ڕو، من پێموایه دابه‌شبون نییه له ریزی كوردیدا، به‌ڵكو جیاوازیی هه‌یه له‌بۆچونی سیاسیی بۆ كێشه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كان. كورد له‌عێراق هێزیان له‌ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مانی عێراق سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵكو له‌وه‌وه‌یه كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی عێراقن. ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یی و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، ره‌نگه ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن كاربكاته سه‌ر بچوككردنه‌وه یان په‌راوێزخستنی رۆڵی كورد له به‌ده‌ستهێنانی پۆسته وه‌زارییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه كارناكاته سه‌ر ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌ییان له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و دامه‌زراوه‌كانی".
له‌باره‌ی راده‌ی ئاماده‌یی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی داهاتوی عێراق و ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا دهیانخاتهڕو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتی: "ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی وه‌زاری حكومه‌تی داهاتو نزیك بێت له‌به‌رنامه‌ی سیاسیمان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ین، به‌شداریی ئێمه و به‌شداریی كورد له حكومه‌تی داهاتو بۆ ئێمه گرنگه و هه‌روه‌ها بۆ حكومه‌تی عێراقیش، مه‌رجمان گونجاوی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی سیاسیمان وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌كانی بهوهسفكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه كۆتاییهێنا به‌وه‌ی "هه‌نگاوێكی گرنگ بوه له چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی دیموكراتی له عێراق، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه سازدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر ساختهكاریشی تێدا بكرێت لهنهكردنی باشتره".
بۆخوێندنه‌وه‌ی ده‌قی عه‌ره‌بییه‌كه‌ی له له رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط...