ئاماده‌كردنی: هیوا جه‌مال
یاریده‌ده‌رێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌دواداچون بۆ كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بكوژه‌كانی بدۆزرێنه‌وه و ده‌ستگیربكرێن و بدرێنه دادگا، هه‌روه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبونی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌وه، به‌ڵام داننانێت به بونی هیچ دۆكیۆمێنتێكی ئیمزاكراودا.
جێنیفه‌ر فیلتمان، ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه، كه بونی ده‌نگی خه‌ڵك له پرۆسه‌ی حوكمڕانیدا مه‌رجی وڵاتێكی دیموكراسی ته‌ندروسته.
جێنیفه‌ر فیڵتمان، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ خۆرهه‌ڵاتی نزیك، له مێزگردێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه بۆ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌كان سازكرابو، رونیكرده‌وه؛ سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كه رۆژی چوارشه‌ممه (19/5/2010) ئه‌نجامیدا بۆ دو مه‌به‌ست شیكرده‌وه، یه‌كه‌میان وه‌ك سه‌ردانێكی شه‌خسیی له‌دوای به‌جێهێشتنی كوردستان له‌ساڵی (2004)دا، كه ئه‌وكات وه‌ك سه‌رۆكی (CPA) بوه له هه‌ولێر، دوه‌میشیان وه‌ك سه‌فیرێكی ئه‌مریكی سه‌ردانی ره‌سمیی ئه‌نجامداوه.
ئه‌و په‌یامانه‌ی كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا ویستویه‌تی بیگه‌ینێت بریتین له سه‌رسوڕمانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی (7)ی ئازار، كه وه‌ك خۆی وتی: جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی ئه‌مریكایه كه (12) ملیۆن عێراقی ویستیان له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه رای خۆیان ده‌رببڕن، هه‌روه‌ك له پهیامهكهیشیدا دوپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبونی ئه‌مریكای بۆ هاوبه‌شی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عێراق/ كوردستان ده‌رخستوه.
له‌و مێزگرده‌دا چه‌ندین پرسیار ئاراسته كران، به‌كورتی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕو:
پ/ رۆڵی ئێوه له به‌رگرتن له‌و پێشێلكارییانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان چییه؟
جێنیفه‌ر فیلتمان: رۆڵی ئێمه به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌منیی ده‌ستنیشانكراوه و هاوكاریكردنی عێراقه له باری ئه‌منییه‌وه، له هه‌رێمی كوردستانیشدا هیچ دهستهبهرییهكی ئه‌منیمان نه‌بوه.
یه‌كێك له پرنسیپه‌كانی مه‌بادیئه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش به‌ره‌وپێشبردنی میدیایه، بۆیه رۆژنامه‌نوس نابێت له‌وه بترسێت كه ده‌ستدرێژیی ده‌كرێته‌سه‌ر، ئه‌و ئیشه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن كارێكی گرنگه‌و به‌ردی بناغه‌ی دیموكراسییه.
له‌باره‌ی كه‌یسی سه‌رده‌شتیشه‌وه، كه‌یسێكه كه نیگه‌رانیی خۆمان ده‌ربڕیوه و گرنگیی پێده‌ده‌ین و به‌دواداچونی بۆده‌كه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه، رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كانیش ئه‌مه‌یان روماڵكردوه له میدیای ئه‌مریكادا.
ئێمه ئاگادارین كه حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌ی راگه‌یاندوه و ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌یه كه تاوانباران بدۆزرێنه‌وه و ده‌ستگیربكرێن و دادگایی بكرێن و راستیی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربكه‌وێت.
پ/ تائێستا رۆڵی ئێوه له پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقدا چییه؟
جێنیفه‌ر فیلتمان: حكومه‌تی عێراقیی پێویسته له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی عێراقه‌وه به‌پێی ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یان پێكبهێنرێت، ئه‌مه نه سه‌رده‌می سه‌دامه و نه (2006)، ئه‌مه (2010)یه، ئه‌م په‌یامه‌مان به دراوسێكانی عێراقیش گه‌یاندوه، فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م هاوبه‌شییه‌مان له‌گه‌ڵ عێراقدا، ئه‌وه‌یه كه به جیهان و خه‌ڵكی عێراقی رابگه‌یه‌نین كه عێراق خۆی هه‌ڵده‌ستێت به پێكهێنانی حكومه‌ت.
ئێمه پێمانخۆشه پشتگیریی بۆ حكومه‌تی عێراق دابینبكه‌ین، ئه‌گه‌ر داواشمان لێبكرێت، راوێژیان بۆ دابینده‌كه‌ین و ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌ت له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه پێكبهێنرێت.
سه‌باره‌ت به كاندیدی حكومه‌تی ئه‌مریكاش، ئێمه هیچ كاندیدێكمان بۆ حكومه‌تی عێراق نییه و نابێت بشمان بێت.
پ/ له‌سه‌ره‌تادا پابه‌ندبونی ئهمریكاتان بۆ شه‌راكه‌تی هه‌رێم دوپاتكرده‌وه، سه‌ركرده كوردییه‌كانیش به‌رده‌وام هاوپه‌یمانیی نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكامان بۆ باسده‌كه‌ن، تائێستا هیچ دۆكیومێنتێكی ئیمزاكرا و هه‌یه له‌نێوان ئێوه و هه‌رێمدا؟
جێنیفه‌ر فیلتمان: ده‌مه‌وێت متمانه‌ت به‌و شه‌راكه‌ته‌ی ئێمه هه‌بێت، چونكه ئێمه ئاماده‌ییه‌كی دیموكراسی درێژخایانمان وه‌ك ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوه و له كاته قورسه‌كاندا دایهلۆگمان هه‌بوه، ده‌مه‌وێت متمانه‌ت هه‌بێت به‌و حاڵه‌ته كه تائێستا له‌نێوانماندا هه‌بوه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه دوپاتبكهمهوه له‌رێی ئه‌و لێدوانه به‌هێزه‌ی كه ئیداره‌ی ئۆباما له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردودا رایگه‌یاند ده‌رباره‌ی دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیریی بۆ كورده‌كان له عێراقێكی یه‌كپارچه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و سهردانو پێشوازییانه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامدراون، شه‌راكه‌تی خۆمان دوپاتكردوه‌ته‌وه.
ده‌مه‌وێت دوپاتی بكه‌مه‌وه كه پشتگیرییه‌كی به‌هێزی دولایه‌نه هه‌یه هه‌م لای كۆمارییه‌كان هه‌م لای دیموكراته‌كان، له‌سه‌ر ئاستی كۆنگرێس‌و ئیداره‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكاش.
پ/ بۆچی پشتگیرییه‌كه هه‌ر بهزارهكییهو به نوسراو نییه؟
جێنیفه‌ر فیلتمان: دۆكیومێنتی نوسراو له‌نێوان حكومه‌تی عێراقیی‌و ئه‌مریكا هه‌یه به به‌شداریی به‌رپرسه كورده‌كان و ئه‌وان ده‌نگێكی به‌هێزیان هه‌یه له ته‌فسیركردنی یاساكانی حكومه‌تی عێراق، ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م، له په‌نای رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منیدا رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی ئیمزاكراوه، كه ئه‌ویش شه‌راكه‌ت له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراقدا دوپاتده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكیی مه‌ده‌نی له‌نێوان هه‌ردولادا.
پ/ له‌باره‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شته‌وه ئیداره‌ی ئه‌مریكا قسه‌ی له‌سه‌ركرد، به‌ڵام بۆ له ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌باره‌ی راوه‌دونان و تیرۆری كورد ئه‌وه‌نده به‌ده‌نگ نه‌بون؟
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت و ئێمه پشتگیریی ئه‌و هه‌وڵانه‌مان كردوه، چونكه تائێستا خه‌ڵكێكی زۆر بوه‌ته قوربانیی، ئاگاداری ئه‌وه‌شم كه نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری (UN) توانای ئۆفیسه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی كورتخایه‌ن بۆ هه‌ندێك گرفت كه روده‌دات و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی درێژخایه‌ن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
ده‌زانین كه ئه‌مه كاتێكی زۆری ده‌وێت كه به‌سه‌ر كلتوری به‌جێهێڵراوی رژێمی پێش‌و زاڵببین، به‌ڵام هیوادارین كه ئه‌وه‌نده زۆریش نه‌خایه‌نێت و بگه‌ینه رێگه‌یه‌ك كه بتوانێت چاره‌سه‌ری ئه‌و ناوچانه بكات كه ناكۆكییان له‌سه‌ره. باوه‌ڕیشمان وایه تاكه رێگه ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی ئاشتییانه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
پ/ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ویستی له عێراق جگه له بنه‌بڕكردنی تیرۆر جێبه‌جێی كرد، به‌ڵام له‌باره‌ی ماده‌ی (140)ه‌وه له‌به‌رچی ئه‌مریكا پشتگیریی ئه‌و ماده‌یه‌ی نه‌كردوه؟
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئێمه رێز له ده‌ستوری ئێوه ده‌گرین، پشتگیریی له چاره‌سه‌ری ئاشتییانه ده‌كه‌ین به هه‌مو شێوه‌یه‌ك، كه تایبه‌ته به‌و ناوچانه‌ی كه ماده‌ی (140) ده‌یانگرێته‌وه، به رۆحییه‌تی ماده‌ی (140)ه‌وه پشتگیریی له خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌كه‌ین، هیوادارام سه‌ركرده عێراقییه‌كان بتوانن حكومه‌تێك پێك‌بێنن كه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه كاربكات.
پ/ له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوسانه‌وه چیتان هه‌یه؟
جێنیفه‌ر فیلتمان: ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كان له جیهاندا مه‌سه‌له‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوس به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن، ئێمه د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه میدیای ئازاد چه‌ند گرنگه بۆ ده‌ركه‌وتنی دیموكراسییه‌ت، هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤیش‌دا زۆر جه‌خت له بۆچونی ئازاد ده‌كه‌ینه‌وه.
پ/ بۆچی حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌رگیز به‌یاننامه‌یه‌كی توندی له چه‌شنی ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شتی له‌باره‌ی تیرۆری كورده‌وه ده‌رنه‌كردوه؟
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئێمه به ره‌هایی ئیدانه‌ی هه‌مو جۆره تیرۆرێكمان له‌و وڵاته‌دا كردوه، ئێمه‌ش باجی زۆر ده‌ده‌ین له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كاندا.
پ/ چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه بۆ كورد، كه ده‌سه‌ڵاتی عێراق جارێكی دیكه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه مافه‌كانی پێشێل نه‌كرێته‌وه؟
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئێوه وه‌ك كورد ته‌فاعولێكی ته‌واوتان له عێراقدا هه‌یه و رۆڵی نیشتمانیتان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش پاسهوانێكه بۆ مافه‌كانتان.
پ/ له‌باره‌ی په‌یدابونی ئۆپۆزسیۆن‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆإان، به‌تایبه‌تی له‌دوای (25/7)ی رابردو چ سه‌رنجێكتان هه‌یه؟
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی كه ئێمه بڕوامان پێیه‌تی، ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندورسته، به‌و مانایه نا كه ستایلی ئه‌مریكی فهرزبكهین به‌سه‌ر جیهاندا، به‌ڵام باوه‌ڕمان به‌وه‌یه كه ده‌بێت خه‌ڵك ده‌نگی هه‌بێت له حوكمڕانیدا، له‌به‌رئه‌وه به سروشتیی ده‌زانین و نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆمان هه‌یه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گۆڕانیش گفتوگۆمان هه‌یه.
ئێمه درێژه به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه سیاسییهكانو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له جیهاندا.