دیمانه‌
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت




Monday, May 31, 2010
 
     

دیدار: به‌رهه‌م عومه‌ر

له‌م دیداره‌ی (سبه‌ی)دا، كاوه‌ عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، باس له‌ ئاستی یه‌كلاییبونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و نایاسایی بونی كاره‌كانی پارێزگاره‌ سه‌پێنراوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كات، پێی وایه‌ ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و خواسته‌كانی بۆ زیاتركردنی مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان.

سبه‌ی: كێشه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگار و دو دجێگره‌كه‌یدا به‌كوێ گه‌یشت، له‌كاتێكدا رۆژی 5ی ئایار ئه‌نجومه‌نه‌كه‌تان به‌ كۆی ده‌نگ متمانه‌ی كاركردنی له‌ پارێزگار و دو جێگره‌كه‌ی سه‌نده‌وه‌ و ئه‌وانیش ئه‌نجومه‌نه‌كه‌تان به‌ نایاسایی وه‌سف ده‌كه‌ن؟
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ئێمه‌ هه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌مان نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌كانی ئێمه‌ تائێستا هه‌ر به‌رده‌وامه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و لایه‌نی پارێزگاری سلێمانی دو دیدی جیاوازمان هه‌یه‌ بۆ لێكدانه‌وه‌ی یاساكان و شێوه‌ی كارپێكردن و چۆنێتی جێبه‌جێكردنیان، پارێزگار دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ سه‌پێنرا، ده‌ستیكردوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای 159ی ساڵی 1969 كه‌ ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ یاسای به‌عس، كه‌ پێش راپه‌ڕین كاری پێكراوه‌، واته‌ ئیراده‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵكی شاری سلێمانییان وه‌لاناوه‌ و ئه‌و یاسایه‌یان زیندو كردوه‌ته‌وه‌، به‌و دیده‌ش ده‌ڕواننه‌ سه‌ر ئیداره‌كردنی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ش له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق شه‌رعین و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكین له‌ هه‌ڵبژاردنێكی ئاشكرادا و به‌ دیدی یاسای 71ی بریمه‌ر كارده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ هه‌مو عێراقدا كاری پێكراوه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا ساڵی 2009  له‌پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقدا گۆڕانكاری تێدا كراوه‌(كه‌ له‌وكاته‌دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم و دوابخرێت و درێژه‌ به‌كاركردن به‌یاسای 71ی بریمه‌ر درا)، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌كراوه‌، ئه‌و یاسایه‌ی بریمه‌ر تائێستا كاری پێده‌كرێت و ئێمه‌ش ئه‌و یاسایه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ و پارێزگار دو دید و بۆچونی جیاوازمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ و تائێستا كێشه‌كانمان كۆتایی نه‌هاتوه‌.

سبه‌ی: مانگی رابردو چه‌ند یاداشتێكتان ناردوه‌ بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سیفه‌تی یاسایی خۆیان بێنه‌ پێشه‌وه‌ و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئایا هیچ یه‌كێك له‌و یاداشتانه‌تان دراوه‌ته‌وه‌؟ بۆچی تا ئێستا ئه‌و یاداشتانه‌ هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوه‌؟
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ئێمه‌ وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، هه‌مو رێگا یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نامه‌مان ناردوه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ (سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دو جێگره‌كه‌ی)، بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی)، هه‌روه‌ها بۆ وه‌زیری ناوخۆ(به‌و پێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ هه‌یه‌)، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچ یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ وه‌ڵامی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا كێشه‌ی ئێمه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویست بو زۆر زو وه‌ڵام بدراینایه‌ته‌وه‌ و كاربكرایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان.

سبه‌ی: چ میكانیزمێك به‌باش ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا كێشه‌كانتانی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ئێمه‌ یاسا و دادگا به‌ ته‌نها میكانزم ده‌زانین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانمان، ئه‌گه‌ر رێگه‌ یاساییه‌كان وه‌كو پێشتریش گرتومانه‌ته‌به‌ر، نه‌یگه‌یاندینه‌ ئه‌نجام و كێشه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئه‌وكاته‌ دادگای تایبه‌تمه‌ند هه‌یه‌ سكاڵای خۆمان تۆمارده‌كه‌ین، وه‌كو دادگای ئیداری، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ ئه‌نجام بو ده‌چینه‌ دادگای وه‌لائی كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ حه‌سمی كێشه‌ ئیدارییه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌و دادگایه‌ش چاره‌سه‌رمان ده‌ستنه‌كه‌وت ده‌چینه‌ دادگای فیدراڵی یان دادگای ده‌ستوری له‌ به‌غداد، ئێمه‌ كێشه‌مان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ ئه‌و دادگایه‌ له‌كوێیه‌، چونكه‌ هه‌رچی رێوشوێنێكی یاسایی هه‌بێت، ده‌یگرینه‌به‌ر.

سبه‌ی: ئه‌ی ئێوه‌ رێگه‌چاره‌ی سیاسی به‌ یه‌كێك له‌ رێگه‌ خێراكان نابینن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی ئێوه‌ هه‌تانه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگار؟
كاوه‌ عه‌بدوڵا: من پێم وایه‌ ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی هه‌یه‌، تا ئێستا رێگه‌چاره‌ی سیاسی نییه‌، ئه‌گه‌رچی خۆی كێشه‌كانی ئێمه‌، كێشه‌یه‌كی یاساییه‌ و ده‌بێت به‌پێی یاسا یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بونی هه‌یه‌.

سبه‌ی: بۆچی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم، یان كه‌ركوك، وه‌كو هاوسۆزییه‌ك یان وه‌كو هه‌ڵوێستێك، له‌م كێشه‌یه‌ی ئێوه‌دا نه‌هاتن به‌ده‌متانه‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و یاسایه‌ وه‌لاخراوه‌ كه‌ ئه‌وانیش كاری پێده‌كه‌ن؟
كاوه‌ عه‌بدوڵا: پێم وایه‌ نه‌هاتنی ئه‌وان به‌ده‌م كێشه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌، په‌وه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان كێشه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگار، به‌ كێشه‌یه‌كی یاسایی نازانن و به‌ سیاسی تێی ده‌گه‌ن، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر نه‌هاتن به‌ده‌ممانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ بڕوانیته‌ پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌هه‌مان یاسای 71ی بریمه‌ر كارده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌وشاره‌ش نه‌كراوه‌ته‌وه‌، پارێزگار و جێگری پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار هه‌مو كاره‌كانیشیان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵبژاردنمان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و به‌هه‌مان میكانیزم كارده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانی سیاسی هه‌یه‌ له‌ كاره‌كانماندا بۆیه‌ ئیشه‌كانی ئێمه‌ به‌ربه‌ستی بۆ دروست ده‌كرێت.

سبه‌ی: هه‌ست ناكه‌یت كێشه‌ یاساییه‌كانی ئێوه‌ كراوه‌ته‌ قوربانی به‌ حیزبی كردن یان به‌ سیاسی كردنی كێشه‌كانتان؟
كاوه‌ عه‌بدوڵا: بێگومان، هه‌مو كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ حیزبی كراوه‌ بۆیه‌ به‌دواداچونی یاسایی هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه‌ و لایه‌نه‌ ره‌سمییه‌كان وه‌ڵامی داواكارییه‌كان ناده‌نه‌وه‌.

سبه‌ی: ئێوه‌ له‌ 5ی ئایاردا متمانه‌تان له‌ (به‌هرۆز قه‌شانی) پارێزگاری سلێمانی سه‌نده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وامه‌ له‌كاره‌كانی و راوه‌ستاندنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌وه‌ تاچه‌ند له‌ڕوی یاساییه‌وه‌ رێگه‌ پێدراوه‌؟
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ئێمه‌ هه‌مو جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ پارێزگاردا بڕیوه‌، چونكه‌ پارێزگاری نوێ پارێزگارێكی نایاساییه‌، ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت له‌م وڵاته‌دا، ئه‌بێت رۆژێك بێته‌ پێشه‌وه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و پارێزگار له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاببات، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ ته‌نها له‌ شاری سلێمانی پارێزگاره‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی دیاریكراوه‌، ئه‌گه‌ر یاساش له‌م وڵاته‌دا نه‌بێت و سیاسه‌ت بیبات به‌ڕێگه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ وه‌كو هه‌مو بواره‌كانی دیكه‌ كێشه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵك كۆتایی دێت.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رده‌وامبونی پارێزگاره‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ و چه‌ند كارێك، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌ دیدو بۆچونمانداهه‌یه‌ و پێشتر رونمكرده‌وه‌، تێڕوانینی ئێمه‌ بۆ لامه‌ركه‌زییه‌ته‌ و تێڕوانینی ئه‌وان بۆ مه‌ركه‌زییه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ ئه‌و ستایله‌ی له‌ سه‌رده‌می حیزبی به‌عسدا كاری پێكراوه‌ و له‌دوای راپه‌ڕینیش ماوه‌یه‌ك به‌ناچاری په‌نای بۆبراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا هیچ موبه‌ریرێكی قانونی نییه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ سیستمێكی نوێی ئیداره‌كردنه‌وه‌ ته‌نها شارێك بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ پیاده‌كردنی یاسایه‌كی ساڵی 1969، له‌كاتێك به‌ چه‌ند یاسایه‌كی نوێ ئیلغاكراوه‌ته‌وه‌.

سبه‌ی: باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ یه‌كێتی سه‌رۆكی كوتله‌كه‌ی خۆی له‌نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاردا گۆڕیوه‌ و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ ئێوه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌، ئه‌وه‌ تا چه‌ند راسته‌؟
كاوه‌ عه‌بدوڵا: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ راسته‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، (دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵا)یان داناوه‌ وه‌كو سه‌رۆكی كوتله‌ی 109 (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) له‌نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا، منیش پیرۆزباییم لێكردوه‌، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه‌ ئیلتیزامیان ماوه‌ به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ دكتۆر شێركۆ ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تیان بكات وه‌كو سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و رێنماییان بداتێ، له‌و حاڵه‌تانه‌دا ئازاده‌.

سبه‌ی: سه‌باره‌ به‌ له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێزتان، ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌كوێ گه‌یشتوه‌؟
كاوه‌ عه‌بدوڵا: من وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كاندیدی لیستی (109)م، هه‌ر كاتێكیش لیستی 109 ویستی پێشنیاربكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بێگومان ئازاده‌، ئه‌وكاته‌ ئه‌نجومه‌ن و هه‌مو كوتله‌كانی دیكه‌ بڕیاری لێده‌ده‌ن، نه‌ك ته‌نها كوتله‌یه‌كی سیاسی، واته‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات و پێشنیاره‌كه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، ئه‌و كاته‌ بڕیار ده‌درێت هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه‌ یان نا.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
mala
 slaw.slemaney la drust buneyawa hata esta hardam laroshnberey dwa nakawtwa,hardam sharek bwa taybatmandeyakey xoy habwa, lakon hata esta,,balam dax...sad dax bahoy roshgarawa kasayateyakaney xalkey slemaney psht gwe xrawn. kasaney wa hatwnata am shara xoyan ba dam spey am shara dasann har chey zanstw roshnberey bet teyda badey nakret.agar shaxey goyzha zmaney habwaya lam gorra kasa bey basaiyana dahata gwab ahata jwab
قاسم حاجي عه لي كه ركــــوكي
 كورســـيه كؤنه كاني بيـــِش رابه ريبن هه رمــاوون تا كورســيه كان به رابه رينيكــي بيرؤز نه كَــوردريت ســـله يماني و كه ركوك هه ر به ندي ده سته لات ده بيت
BAKHTIAR BARZENJI
 kak kawa slaw hiwadarm am wtanat bgata shweny xoy .bo peshawa .goran xwazan har bo peshawa
hawre
 Taza Slemani Bzutnaway Gorran yakam heza teida etr Yakety bochy waz nahene, Chunka taza Yakety ba ........ hsab akre lam sharada. awan bas la sarwary yasa akan ballm har xoshyanin yasa la pe akan.Ba hiwam awu bareza kaseky bash u dast pak hallbzhern..............
Nokan company
 ..............Slemani le molki Baban bwe be molki Nokan
سه‌عید عارف
 ئه‌وشاره‌ خراپ به‌دبه‌ختی گرتویه‌تی ، ڕۆژێک بووکوانوی خه‌بات بوو بۆ هه‌موو کوردستان و گۆڕی شه‌هیدانه‌که‌ی له‌ هی هه‌موو شاره‌کانی تری کوردستان فراوان ترو ئاوه‌دان ترێکه‌ به‌گۆڕی شه‌هیدی خه‌بات و ئازادی . سه‌دام حسه‌ینی به‌هه‌موو جه‌به‌روتێکیه‌وه‌ له‌داخا ، پێی ده‌گوت سه‌ری ماره‌که‌ له‌وشاره‌دایه‌ ، ئه‌وشاره‌ مه‌رگی ئه‌ویشی دیو سه‌ری ماره‌که‌شی تیا هه‌ر مایه‌وه‌، یان ڕونتر بڵێی له‌ توانستی خه‌باتی ئه‌و شاره‌وه‌ که‌سێک به‌کوسی میراتی ئه‌و شادبووه‌ له‌ ئێستاکه‌دا. به‌ڵام دیاره‌ ئێستا ئه‌و شاره‌ وه‌کو داستان باسی ده‌کاتتوشی (سزای سه‌نمار) کراوه‌ . (سه‌نمار)باش وه‌ستایه‌ک بوو، کۆشکێکی جوانی بۆ شا (نه‌عمانی کوڕی مونزیر) دروست کرد و له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا ناوازه‌ترین کۆشک بووه‌ ، دوای ته‌واوبونی له‌ برێتی پاداشت ، پاشا له‌به‌رزایی کۆشکه‌که‌وه‌ سه‌نماری وه‌ستای توڕداوه‌ته‌ پاینه‌وه‌و کوشتویه‌تی، ئێستا ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌دنیای وێژه‌و مێژوودا به‌ ( جه‌زای سه‌نمار) به‌ناوبه‌نگه‌ ، دیاره‌ سلێمانی له‌باجی دروست کردنی کۆشکی ئازادی دا جه‌زاکه‌ی سه‌نماری به‌سه‌ردا ده‌سه‌ پێنن . یان ڕۆژگارێک بوو پێی ده‌وترا قه‌ڵای لایه‌نێک ، که‌ ئیستا ئه‌و لایه‌نه‌ قه‌ڵاکه‌ی لێ سه‌ندراوه‌ ، وه‌کو( شه‌مشون)ی پاڵه‌وانه‌ ته‌وراتیه‌که‌ بیرده‌کاته‌وه‌ ،هه‌یکه‌ل و په‌رستگاکه‌ی ده‌ڕوخێنێت به‌سه‌رخۆی و ناحه‌زه‌کانی دا . به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین شتێک له‌ هه‌مووده‌سه‌ڵات و که‌سایه‌تیه‌ک گه‌وره‌ترو نه‌مر ترێکه‌ ، ئه‌ویش مێژووه‌ ، لێره‌دا مێژووی ئه‌م شاره‌یه‌ ، دوای مه‌رگی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ ، حیکایه‌تی جوانمه‌ردی یان ڕیسواییه‌کان ده‌گێڕیته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ،په‌یام ده‌گه‌یه‌نێته‌ ڕووی هه‌میشه‌زیندووی ئه‌م شاره‌ .
aram
 كاك كاوه‌ سلاو ده‌ست خۆشی له‌ هه‌لویسته‌كانتان ده‌كه‌ین سه‌لمانتان نوینه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌لكی سلیمانین .به‌لام ده‌مه‌ویت پیت بلیم كه‌ پیم سه‌یره‌ به‌ریزتان تازه‌ ده‌زانن كه‌ 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌ریم باوه‌ریان به‌ سه‌روه‌ری یاسا نیه‌ مه‌گه‌ر خه‌لكی ئه‌م ولاته‌ نین
omed issa
 franklin d roosevelt گۆتیتی: ڕێساکان موقه‌ده‌سی پیرۆز نین ، به‌ڵام بێ ئه‌ندازه‌ پرنسیپن.
به‌ڵێن
 پێویسته سلێمانی ڕزگاری بێت له‌و هه‌موو تاکڕه‌ویی و کاره ناڕه‌وایانه‌ی که یه‌کێتی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌یا سه‌پاندووه. پێویسته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌زووترین کات کێشه‌که بداته ده‌ستی خه‌ڵکی سلێمانی و به‌هێز و ....جه‌ماوه‌ر پۆستی پارێزگار له ژێر ده‌ستی ........ ده‌ربهێنن و چیتر ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌ن یاری به که‌رامه‌تی ئه‌و شاره بکه‌ن. دادگا کێشه چار ناکات چونکه دادگاش هی حیزبه و به‌شکراوه. جه‌ماوه‌ر ئه‌و کێشه‌یه چاره‌ ئه‌کات. بانگه‌واز بکه‌ن بۆ جه‌ماوه‌ر و کێشه‌که بخه‌نه جاده‌کان.
Sabah Yassin
 برام کاوه‌ من وه‌ک دانیشوته‌یه‌کی ئه‌م شاره‌ نه‌ ئه‌نجومه‌نی شار و نه‌پاریزگاری ئیستاو و له‌وه‌به‌رم نه‌دی نه‌ک گرفتی ئاو و کاره‌با ، به‌ڵکو گرفتی شوسته‌ و پیاده‌ له‌م شاره‌دا چاک بکات. ئه‌وه‌ش وا ده‌کات که‌ بڵیم نه‌ ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجومه‌ و نه‌ باریزگاریش پاریزگا و سوپاس بۆ خواو سروشت که‌ نه‌وتێک بێ حسابی به‌م ولاته‌ به‌خشیه‌وه‌ و دیاره‌ له‌لایه‌کی تر ده‌بیت ئه‌و به‌خشینه‌ به‌ نه‌عله‌تکم چوونکه‌ ئه‌قل و به‌رپرسیاری له‌مڕۆڤی ئه‌م شاره‌ وه‌رگرتووه‌ و که‌س له‌ جاده‌وه‌ و شوسته‌و و خه‌سته‌خانه‌وه‌ و قوتابخانه‌ و مزگه‌وت ناپرسیته‌وه‌ که‌ بۆچی هه‌نه‌ وچی بۆ شار ده‌که‌ن و شار چۆن له‌م گه‌رج بوونه‌ ده‌رده‌که‌ن و ژیان بۆ مرۆڤی شار وه‌ک شارستانی نه‌ک مکیاچ ده‌گه‌رێنه‌وه‌. من لێره‌دا به‌س ره‌خنه‌ له‌ تۆ ناگرم به‌ڵکو ره‌خنه‌ له‌ ئه‌قلی سه‌رکرده‌ی هه‌موو پارته‌کانی و تاکی ئه‌م شاره‌ ده‌گرم که‌ به‌راستی حسابی بۆ شار ناکه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ مانای مرۆڤ بوونی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌.
dara
 سڵاو چاره‌سه‌رکتدنی ئه‌م کێشه‌یه‌،باجی ده‌وێت،ئه‌ویش باجی هه‌ڵه‌ی یه‌که‌م جار که‌ ئه‌نجومه‌ن،بێده‌نگی خۆی نیشاندا،کاتێک به‌ڕێز کاک به‌رهه‌م ده‌ست به‌کاربوو،هه‌ر له‌و کاته‌وه‌،کێشه‌که‌ له‌ کێشه‌یه‌کی یاسایی ده‌رچوو وه‌ بوه‌ کیشیه‌کی سیاسی،جا ئێستا چۆن ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌ یاسا جاره‌سه‌ر ده‌کرێت،له‌دوای ڕووداوی شه‌هید کردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت،لایه‌نێکی ده‌سه‌ڵات،خاوبوونه‌وه‌یه‌کی پێوه‌دیاره‌ سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ لایه‌نی هاوپه‌یمانه‌که‌ی ناگرێت،به‌ڵام خۆشی لێده‌دزێته‌وه‌،لایه‌نه‌کانی تری ناو ئه‌نجومه‌نیش مه‌ر له‌ سیناریۆی ئۆپوزیزۆێندا،یاری ده‌که‌ن و نایه‌نه‌وێ،به‌جارێ ڕووی خۆیان لای 2 پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ ناشرین بکه‌ن،باشترین به‌ڵگه‌ش وه‌رگرتنی ئاندامان په‌رله‌مانکانیانه‌،به‌و بڕه‌ پاره‌ی له‌ پێاندرا بۆ سه‌یاره‌.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ