دیمانه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو




Thursday, June 17, 2010
 
     

سازدانی‌: رۆژنامه‌
پرۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر د.یاسین سه‌رده‌شتی‌، بڕوای‌ وایه‌ زه‌حمه‌ته‌ بارزانی‌ بتوانێت ئه‌و مه‌هامه‌ جێبه‌جێ‌ بكات، كه‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ روی‌ پراكتیكی‌‌و تیۆرییه‌وه‌ لێی‌ داواده‌كات.
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌، كه‌ پسپۆڕی‌ بواری‌ مێژوشه‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: له‌دوای‌ وه‌رچه‌رخانی‌ مێژوی‌ (25/7)وه‌ هه‌ست به‌ مه‌ترسیی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پانتایی‌ ئازادیی‌ سیاسی‌ ده‌كرێت له‌ كوردستان‌و ده‌ڵێت: گرنگترین كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه‌، پێیانوایه‌ ئازادییه‌كانی گه‌ل كاتێك ده‌ستپێده‌كه‌ن كه‌ ئازادیی ره‌های ده‌سه‌ڵات كۆتایی پێبێت".

رۆژنامه‌: ئێوه‌ وه‌ك كه‌سێكی‌ ئه‌كادیمی‌‌و مامۆستایه‌كی‌ زانكۆ، چ خوێندنه‌وه‌یه‌كتان بۆ دۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌؟
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: به‌بڕوای ئێمه‌ دۆخی سیاسیی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، دۆخێكی زیاد له‌ راده‌ هه‌ستیاره‌، دۆخێكه‌ له‌ روی مێژوییه‌وه‌ كه‌ له‌ قۆناغێكی زۆر ناسكدایه‌، له‌ قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاریشدایه‌، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی یان سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و ئیداره‌یه‌ی له‌ باشوری كوردستاندا له‌ قۆناغی دوای راپه‌ڕین هاته‌كایه‌وه‌، به‌ چه‌ندین قۆناغی جیاوازدا رۆیشتوه‌، كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌گونجێت به‌ یه‌كێك له‌ هه‌ستیارترین قۆناغه‌كانی بێته‌ پێش چاو، چونكه‌ له‌دوای روخانی رژێمی عێراقه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتێكی كارای، یان حكومه‌تێكی كارای یه‌كگرتو ‌و ئه‌كتیڤ كه‌ بتوانێت له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ریی یاسا‌و بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ یه‌كتری‌‌و بنه‌مای كاركردن له‌سه‌ر به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی‌‌و خواسته‌ به‌رفراوانه‌كانی هاوڵاتیی كوردستان كاربكات، ئه‌ویش ده‌بینین كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا بوه‌و نه‌یتوانیوه‌ له‌و روه‌شه‌وه‌ ئامانج یاخود بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك‌و باش بچێت به‌ڕێوه‌و ئامانجی باش بێنێته‌دی، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ ده‌زانین له‌ كوردستاندا ریشه‌یه‌كی قو‌وڵی‌ ده‌سه‌ڵاتی دوئیداره‌یی هه‌بوه‌، نه‌بونی كاركردنێكی فیرتیمی یاخود كاركردنێكی فیرقه‌یی هه‌بوه‌، كه‌ نه‌توانن هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌ی تیمێك كاربكه‌ن له‌ ناوخۆی كوردستاندا، بتوانن ترسیان له‌یه‌كتری نه‌بێت‌و متمانه‌یان به‌ یه‌كتری هه‌بێت، له‌گه‌ڵ‌ بونی ئیتیفاقی‌ ستراتیژیشدا له‌نێوان دو هێزه‌ باڵاده‌سته‌كه‌ی كوردستان، كه‌ یه‌كێتی‌‌و پارتییه‌، هێشتا ده‌بینین له‌ دروستكردنی حكومه‌تێكی نیشتمانیی‌ یان حكومه‌تێكی كوردستانیی كارا، وه‌كو وتمان كه‌ سه‌روه‌ریی یاسا بنه‌ماكانی بێت، هاوڵاتیبون‌و مافه‌كانی هاوڵاتیی‌‌و له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و پێگه‌یشتنی ئه‌و حكومه‌ته‌ بنه‌ماكه‌ی بێت، ده‌بینین له‌و روه‌شه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هاتوه‌، كه‌موكورتی زۆر گه‌وره‌‌و كێشه‌ی زۆر قو‌وڵ‌ له‌ واقیعی ئه‌مڕۆی كوردستاندا هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: له‌ قۆناغی حوكمڕانیی هه‌رێمی‌ كوردستاندا، مێژو چۆن خوێندنه‌وه‌ بۆ وێستگه‌ی (25/7) ده‌كات؟
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: هه‌لومه‌رجی سیاسیی له‌ كوردستاندا، هه‌لومه‌رجێكی داخراوه‌، یاخود واقیعی سیاسیی له‌ كوردستاندا وه‌كو گۆمێكی وه‌ستاوی لێهاتوه‌‌و پێویسته‌ ئه‌و گۆمه‌ وه‌ستاوه‌ بجوڵێنرێت، باسی ئه‌وه‌مان كردبو كه‌ چۆن پێویسته‌ هه‌مو ئه‌و لایه‌ن‌و هێزانه‌ی كه‌ ناڕازین له‌ هه‌لومه‌رجه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت خوێنێكی نوێ‌ به‌ ده‌ماره‌كانی سیاسه‌تدا بكه‌ن له‌ باشوری كوردستان، پێویسته‌ پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌‌و له‌ ململانێی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌ ده‌ره‌وه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات به‌شداریی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌ مێژوی سیاسیی كوردستاندا ئۆپۆزسیۆنێكی كارا بێننه‌ كار، كه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ده‌ستپێكردنی ژیانێكی سیاسیی دروست یان ته‌ندروست له‌ كوردستاندا، به‌ڕاستی له‌و كاته‌دا له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئێمه‌ باسی ئه‌وه‌مان كردبو كه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ له‌ به‌ره‌یه‌كدا، ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی ئومێدێك، باسی ئه‌وه‌مان كردبو كه‌ هێشتا له‌وكاته‌دا گۆڕان رانه‌گه‌یه‌نرا بو وه‌كو لیستێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێمه‌ داوای ئه‌وه‌مان كرد كه‌ ئه‌و لیسته‌ به‌شێوه‌ی جیاواز دروستبكرێت‌و بتوانێت ده‌نگی ناڕازییانی كۆمه‌ڵگه‌ به‌لای خۆیدا رابكێشێت‌و بتوانێت بچێته‌ ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن، به‌ بڕوای ئێمه‌ (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی یاخود خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژویی نوێی‌ فره‌ ئیجابییه‌ له‌ ژیانی سیاسیی‌و له‌ مێژوی ژیانی سیاسیی كوردستاندا، كه‌ ده‌توانین به‌ سه‌ره‌تایه‌كیش بۆ دروستبونی جۆرێك له‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی دیموكراتیك، یاخود هاتنه‌كایه‌ی پێكهاته‌یه‌كی دیموكراتیك له‌ حكومه‌تی كوردستاندا بێنینه‌ كایه‌وه‌، كه‌ مه‌سه‌له‌ی بونی ده‌سه‌ڵاتێكی یان بونی په‌رله‌مانێكه‌ كه‌ بتوانێت ده‌نگی جیاواز بگرێته‌خۆ، بتوانێت ئه‌م په‌رله‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سی‌ تێدا بێت كه‌ بتوانێت مه‌سه‌له‌ی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵ‌‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ریانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كێشه‌ گشتییه‌كان بخرێته‌ به‌رچاو.

رۆژنامه‌: ئایا ئه‌و گۆڕانكاری‌‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی‌ باستكرد، تاچه‌ند هاتوه‌ته‌دی‌‌و سو‌ودی‌ بۆ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌‌و به‌ دیموكراتیزه‌كردنی‌ هه‌رێم هه‌بوه‌؟.
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: ئێمه‌ پێش (25/7) ده‌بینین كه‌ مه‌سه‌له‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی كۆبونه‌وه‌ی به‌شێك له‌ كادیره‌ حیزبییه‌ باڵاده‌سته‌كان بوه‌ له‌ناو هۆڵێكداو شه‌رعییه‌تیان ده‌دا به‌ بإیاری مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان، نه‌ گه‌نگه‌شه‌یه‌كی‌ جدیی، نه‌ بونی هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌‌و هه‌ڵوێستێكی فیعلیی‌ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، زیاتر به‌و هه‌وایه‌ ده‌چنه‌ پێش یاخود مۆری شه‌رعییه‌تیان به‌ بڕیاره‌كانی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان داوه‌، به‌ڵام له‌دوای (25/7)ه‌وه‌ مه‌سه‌له‌كان بێگومان جیاوازه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌دوای (25/7)ه‌وه‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌یبینین، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مان لانیكه‌م بونی ژماره‌یه‌ك له‌و كورسیانه‌ی كه‌ لیستی گۆڕان هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه‌ سیاسییانه‌ی دیكه‌ش كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارنین‌و پێشتر ئۆپۆزسیۆنێكی زۆر شه‌رمن‌و بێ‌ كاریگه‌ر بون، ئێستا ئه‌وانیش بونه‌ته‌ ئۆپۆزسیۆنێكی بوێرو خه‌ریكه‌ كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ مه‌سه‌له‌كان، بیروڕای جیاواز ده‌بینین، گه‌نگه‌شه‌ی‌ جدیی ده‌بینین، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ش ده‌بینین، به‌تایبه‌تی وه‌كو له‌م دواییه‌دا بینیمان له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و (4) ده‌فته‌ر دۆلاره‌ی كه‌ ده‌درێت به‌ په‌رله‌مانتاران، بۆ بێده‌نگكردنی‌‌و چاوپۆشینی، یاخود ده‌توانین بڵێین چاونوقاندنی‌و نه‌رمكردنی له‌ ئاست ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا، بێگومان ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ وێڕای هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌ كوردستاندا داویه‌تی بۆ ئیفلیجكردنی چالاكبونی په‌رله‌مان‌و چالاكییه‌كانی ناو په‌رله‌مان، وێڕای هه‌مو ئه‌و ته‌حه‌یوزه‌ ئاشكرایه‌ی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌ قسه‌كردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئۆپۆزسیۆن، نواندنی هه‌ڵوێستی جدیی، ده‌بینین هێشتا ئه‌و په‌رله‌مانه‌ یان ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ به‌ به‌راورد له‌چاو خوله‌كانی پێشوی دیكه‌دا، زۆر زۆر جیاوازه‌.

رۆژنامه‌: چۆن ده‌ڕواننه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ئازادیی‌ سیاسیی‌ له‌ كوردستان، كه‌ هه‌ندێك له‌ چاودێران مه‌ترسیی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پانتایی‌ ئازادیی‌ سیاسی‌‌و ئازادیی‌ به‌ مانا گشتییه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن؟.
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: گرنگترین كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات، یان عه‌قڵییه‌تی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مإۆی كوردستان ئه‌وه‌یه‌، پێیانوایه‌ ئازادییه‌كانی گه‌ل كاتێك ده‌ستپێده‌كه‌ن كه‌ ئازادیی ره‌های ده‌سه‌ڵات كۆتایی پێبێت، یان كه‌ ئازادیی ده‌سه‌ڵات كۆتایی پێبێت، ئازادیی ده‌سه‌ڵات ئازادییه‌كی ره‌هایه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌د كۆتایی پێنایه‌ت، هه‌ربۆیه‌ ئه‌وان له‌ مه‌سه‌له‌ی ئازادییه‌كانی گه‌ل ده‌سڵه‌منه‌وه‌، یه‌عنی‌ ئازادبونی گه‌ل، پێیانوایه‌ كه‌ ئازادییه‌كان ته‌نیا ئه‌وه‌ن كه‌ تۆ بتوانیت بچیته‌ پاركێكه‌وه‌ سه‌یرانێك بكه‌یت، یان بتوانین ئه‌گه‌ر قسه‌ له‌ هه‌ندێك كه‌موكورتی جاده‌وبان‌و رێگا بگریت له‌ناو رۆژنامه‌یه‌كدا، له‌چه‌ند گۆڤارێكی ئاساییدا باسی هه‌ندێك كه‌موكورتیی بنیادنان بكه‌یت له‌ كوردستاندا، به‌ڵام قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌ قو‌وڵه‌كان‌و جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی‌و بڕیاری سیاسیی‌و خستنه‌ ژێر پرسیاری كه‌سایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی پله‌ یه‌كی‌ سیاسیی له‌ كوردستاندا، ژیانی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییان‌و هه‌وڵدان بۆ په‌نجه‌ خستنه‌سه‌ر روه‌ ناشیرینه‌كانی دیكه‌ی‌ ئه‌دائی سیاسیی له‌ كوردستاندا، ئه‌مانه‌ ئه‌وان به‌ خه‌ته‌ری زۆر گه‌وره‌ی داده‌نێن، ئه‌مانه‌ ئه‌وه‌ به‌ ئاژاوه‌ داده‌نێن، به‌ گێره‌شێوێنی داده‌نێن، هه‌ندێكجار قسه‌ له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ ئامانجی، واته‌ به‌ ته‌خوینی داده‌نێن به‌وه‌ی كه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كیی له‌ ده‌سته‌و ئامانجه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستان‌و روخاندنی حیزبه‌ سیاسییه‌كانه‌، واته‌ ئه‌وان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قسه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ده‌كه‌ن، من پێموایه‌ ئه‌و تێڕوانینه‌، تێڕوانینێكی زۆر كۆنه‌‌و له‌ عه‌قڵییه‌تێكی زۆر كۆنه‌وه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ مه‌سه‌له‌ی ئازادیی.

رۆژنامه‌: یانی‌ پێتوایه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی حوكمڕانیی‌ نه‌گه‌یشتون، بۆیه‌ ئه‌و تێڕوانینه‌یان هه‌یه‌ بۆ لایه‌نه‌ نه‌یاره‌كانیان؟
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: له‌هه‌ندێك لایه‌نه‌وه‌ پێموایه‌ ئه‌وان كاریان به‌ لێكدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه‌ نییه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی ئازادیی، ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدارن، ده‌سه‌ڵاتداریش یه‌كه‌م شت كه‌ بیری لێده‌كاته‌وه‌ هێزه‌، دوه‌م شتیش توانای مادییه‌ بۆ ئیدامه‌ پێدانی هێزه‌كه‌ی خۆی، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌مجۆره‌ هێزانه‌ هه‌تا بۆیان بكرێت، هه‌تا بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌رفه‌تیان پێبدات، هه‌تاكو ناهۆشیاریی سیاسیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ كۆمه‌كیان بكات، ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌مان بیرو بۆچون‌و له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، زۆر شتێكی غه‌ریب نییه‌ یان شتێكی نامۆ نییه‌ كاتێك كه‌ تۆ ده‌بینیت ده‌سه‌ڵاتدارێك له‌ كوردستاندا له‌ موناسه‌به‌ی جیاوازدا، له‌ میدیاكانی حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ده‌نگی ئازاد‌و هێرش بكاته‌ سه‌ر رۆشنبیران، كه‌ داوای ئازادیی بكه‌ن، یان خه‌ڵكانێك كه‌ هه‌ڵوێستێكی جیا له‌ بیرو بۆچونی ئه‌وانیان هه‌بێت، به‌ گێره‌شێوێن‌و ئاژاوه‌گێڕو تێكده‌رو خیانه‌تكار له‌ قه‌ڵه‌م بدرێن، دیاره‌ پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌، ئه‌مه‌ شتێكی راسته‌ یاخود ده‌بێت به‌وشێوه‌یه‌ بێت؟ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مه‌ زۆر عه‌قڵیه‌تێكی كۆن‌و عه‌قڵیه‌تێكی دواكه‌وتوه‌، كه‌ ده‌بوایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت له‌ باشوروی كوردستاندا وه‌كو نوێنه‌رێكی روتی حیزبه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵنه‌سوڕێن كه‌ خاوه‌نی ئه‌وجۆره‌ عه‌قڵیه‌ته‌یه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ناو حكومه‌تدا هه‌ڵده‌سوڕێن یان پله‌و پۆستی فه‌رمییان هه‌یه‌، واته‌ زۆر ئاساییه‌ كه‌ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبێكی كلاسیكی كوردی كه‌ ئه‌م حیزبه‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی زۆری شاخی هه‌یه‌‌و قۆناغێكی دورودرێژی له‌ ململانێی توندوتیژیدا بردوه‌ته‌سه‌ر، نه‌توانێت ئیستیعابی‌ مه‌سه‌له‌كانی ئازادیی تاك‌و كۆمه‌ڵگه‌و ئازادییه‌ گشتییه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ لێپرسراوی فه‌رمیی، ئه‌مانه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكانێك بن عه‌قڵیه‌تێكی فراوانتریان هه‌بێت‌و تێگه‌یشتنێكی جیاوازتریان هه‌بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی ئازادییه‌كان.

رۆژنامه‌: له‌سه‌ر ته‌وه‌ری‌ ئازادیی‌ سیاسی‌ حه‌زده‌كه‌م له‌سه‌ر وتاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان بۆچو‌ونی‌ ئێوه‌ بزانم، كه‌ هه‌ندێك له‌ چاودێران وا لێكیاندایه‌وه‌ كه‌ وته‌كانی‌ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌بو بۆ سه‌ر ئازادیی‌ سیاسیی‌و ئازادیی رۆژنامه‌وانی؟
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: به‌ڕاستی پێش ئه‌وه‌ی من وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بده‌مه‌وه‌، هیوایه‌كم هه‌بو، پێموابو كه‌ خۆزگه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، یه‌كسه‌ر ده‌ستی له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كه‌ی خۆی به‌ردایه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه‌ پۆستێكی مه‌زنترو گه‌وره‌تره‌ داوای ئه‌وه‌ی لێده‌كات به‌ عه‌قڵیه‌تێكی به‌رفراوانترو گشتگیرتر له‌ سه‌رۆكی حیزبێك بڕوانێته‌ تێكڕای ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م شته‌ وا نه‌بو، كه‌ ده‌بینین زۆرجار یه‌كانگیرییه‌كی زۆر به‌هێز هه‌یه‌ له‌نێوانیان، كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و حاڵه‌تانه‌دا یاخود له‌و هه‌ڵوێستانه‌دا ده‌یبینیت كه‌ وه‌كو سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕێت، ئێمه‌ لێره‌دا تێده‌گه‌ین كه‌ مه‌سه‌له‌ی قسه‌كردن له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئازادیی‌‌و وه‌سفكردنی ئازادیی‌‌و یان وه‌سفكردنی ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكێكی ئازاد له‌ به‌رامبه‌ر روداوێكی قێزه‌ون وه‌ك كوشتنی كه‌سێك‌و رفاندنی به‌ رۆژی روناك‌و كوشتنی به‌وشێوه‌ ناشیرینه‌ی كه‌ ویژدانی زۆربه‌ی ئینسانه‌كانی هه‌ژاند، به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ فه‌وزا بێت، بۆ خۆی ئه‌مه‌ زیاتر ته‌عبیرێكی حیزبییانه‌یه‌و عه‌قڵیه‌تی حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتداره‌ بۆ ته‌عبیركردن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌، كه‌ تاكو كه‌سێك بێت كه‌ وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم پێی‌ وابێت كه‌ به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی سه‌ركه‌وتو له‌ ناوچه‌كه‌دا پێویسته‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی ئازادیی بنیادبنرێت، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌گه‌ر ئازادیت لـێ‌ جیاكرده‌وه‌، نه‌ك هیچ قیمه‌تێكی نابێت، به‌ڵكو ده‌بێته‌ ئامێرێك بۆ له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگه‌و دروستبونی توندوتیژیی. واته‌ تێكڕای خه‌باتی جو‌وڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی‌ كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ درێژایی مێژو له‌پێناوی رزگاریی خاك‌و ئازادیی ئینسانه‌كاندا بوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ تۆ كاتێك له‌وه‌ ده‌گه‌یه‌ت كه‌ ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌ خاكی كوردستاندا هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی بێت، به‌ڵام ئازادیی ره‌وا به‌ خه‌ڵك نه‌بینێت، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و خوێن‌و قوربانییانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ درێژایی مێژو له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه‌ پیرۆزه‌دا تێكۆشاون یاخود ئه‌و قوربانیانه‌ی كه‌ داویانه‌ له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ منیش پێموایه‌ كه‌ ده‌بو به‌جۆرێكی دیكه‌ قسه‌ له‌و مه‌سه‌لانه‌ بكرایه‌، نه‌ده‌بوایه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌وشێوه‌یه‌ پێیوابێت كه‌ هه‌ر شتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی بیروبۆچونی حیزبه‌كه‌ی ئه‌و یان ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی بیروبۆچونی ئه‌ویش، چونكه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم  له‌هه‌مو وڵاتێكدا كارمه‌ندێكه‌ وه‌كو هه‌ر كارمه‌ندێكی دیكه‌، له‌ روی ماف‌و له‌ روی هه‌ر شتێكی دیكه‌وه‌ یه‌كسانه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ر تاكێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌، هه‌ر تاكێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌توانێت بیر‌و باوه‌ڕی جیاوازی له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بێت، ده‌توانێت هه‌ڵوێستی جیاوازیشی له‌و هه‌بێت، هیچ كاتێك هه‌ڵوێسته‌كانی تاك، یان هه‌ڵوێستی هه‌ر تاقم‌و گروپێك، نه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، نه‌ بۆ هیچ حیزبێكی سیاسیی نابێته‌ گێره‌شێوێنی‌‌و به‌وشێوه‌یه‌ هێرشی بكرێته‌سه‌رو ته‌خوین بكرێت، به‌ڵكو كاتێك تۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كت دروستكرد كه‌ یاسا سه‌روه‌ر بو، ئه‌و یاسا سه‌روه‌رییه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد هه‌تاكو خواره‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی‌و یه‌كسانی بو، ئه‌وكاته‌ یاسای ئازادییه‌كان زۆر به‌ رێكوپێكی شوێنی خۆیان ده‌گرن، رۆژبه‌ڕۆژ له‌ پێشكه‌وتندا ده‌بن، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئازادیمان وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی خه‌ته‌رناك، وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی فه‌وزا پێناسه‌ كرد، واته‌ كێشه‌كه‌ لێره‌دایه‌، تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان بۆ ئازادیی، تێگه‌یشتنێكه‌ به‌ستراوه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ره‌های حیزبه‌ سیاسییه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌‌و ده‌سته‌و دائیره‌ سیاسییه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌.

رۆژنامه‌: ئایا مه‌سعود بارزانیی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، كه‌ به‌رزترین ده‌سه‌ڵات‌و پایه‌ی حوكمڕانیی‌و ئیداریی هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، توانیویه‌تی موماره‌سه‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم بكات؟.
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: به‌بڕوای من تائێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ یاخود ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ نه‌ڕه‌خسێنراوه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌رك‌و فه‌رمانه‌كانی خۆی جێبه‌جێ‌ بكات، نه‌تیجه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌كو وتمان نه‌بونی دوئیداره‌یی یان واقیعی كوردستان به‌شێوه‌ی واقیعێكی دوئیداره‌ییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بینین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌كو سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی خۆی ته‌نیا له‌و ناوچانه‌دا باڵاده‌ستیی هه‌یه‌ كه‌ حیزبه‌كه‌ی خۆی تێیدا باڵاده‌سته‌، كه‌ مه‌به‌ستمان مه‌سه‌له‌ی دهۆك‌و هه‌ولێره‌، به‌ڵام له‌ ناوچه‌ی سلێمانیدا ده‌بینی‌ كه‌ به‌ حوكمی ئه‌و دوئیداره‌ییه‌ نه‌ به‌رنامه‌ی گونجاو هه‌بوه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم بتوانێت ناوبه‌ناو سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بكات‌و كێشه‌ جیاوازه‌كانی به‌سه‌ربكاته‌وه‌، بتوانێت جۆرێك له‌ شعورێك دروستببێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ فیعلیی‌ ئه‌م سه‌رۆكه‌، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به‌شی به‌و سه‌رۆكه‌وه‌ هه‌یه‌و ئه‌و سه‌رۆكه‌ ده‌توانێت له‌م ناوچه‌یه‌ش له‌ كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك بكۆڵێته‌وه‌و ئینسیجام یان ته‌فاعولێك له‌نێوان گه‌ل‌و له‌نێوان سه‌رۆكه‌كه‌یدا دروستببێت، به‌ راستی به‌فیعلیی‌ ئه‌و شته‌ نه‌بوه‌، چۆن به‌هه‌مانشێوه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتییه‌و له‌ ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی‌ ئیداره‌كه‌ی قه‌تیس ماوه‌، نه‌یتوانیوه‌ نه‌ له‌ هه‌ولێرو نه‌ له‌ دهۆكدا به‌وشێوه‌یه‌ موماره‌سه‌ی مه‌كانی خۆی بكات، كه‌ پێویسته‌ له‌ حكومه‌تێكی یه‌كگرتودا هه‌بێت.
سه‌رۆكێك بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ عه‌قڵ‌‌و خاوه‌ن بڕیاری حیزبێكی وه‌كو پارتی بێت، كاتێك به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌ربدا‌و ببێته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڕاستی زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت ئه‌و مه‌هامه‌ی كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم داوای لێده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ چ وه‌كو له‌ لایه‌نی تیۆرییه‌وه‌، چ له‌لایه‌نی پراكتیكییه‌وه‌، بتوانێت جێبه‌جێی بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بینین ئه‌م حاڵه‌ته‌ من هه‌ندێك جار بۆی ده‌چم سه‌رۆكی هه‌رێمی توشی هه‌ندێك حاڵه‌ت، واته‌ په‌ستانێكی ده‌رونیی له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم دروستكردوه‌ له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا، له‌ زۆربه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كانی كه‌ ده‌یكات، باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ من له‌ (70%)ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانم به‌ده‌ستهێناوه‌‌و خۆم به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌زانم، خۆ ده‌بینین له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكدا كه‌ شتێك دژی حیزبه‌كه‌ی موماره‌سه‌ بكرێت، ده‌بینین به‌ هه‌ڵچونێكی زیاد له‌ پێویسته‌وه‌ له‌ میدیاكانی حیزبدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و وه‌كو سه‌رۆكێكی حیزب هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رده‌بڕێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
maff berlin germany
 dway slaweki garm bo Dr yassen dastt xosh bet nmonay kasany wako to yaxwa har lazyad bonda bet mn sararay away aw .........y ka bas ladasalaty akan basaroki xomi nazanm chonka kasek ka xweni kurdi ba nahaq rsht wa qaramani sadan dastani wak .......bet wa hamisha mlkachy TURK FARSU § ARAB bobet dzhy barzhawandekani gall etr kwa dasalatu kwa jegay la naw gallu millat balam etr ama rozhgarau hatwa mn wako kurdek alem aw kasay natwanet la azary gallakay bgat natwanet xzmat bkat kachy saeyara ...............
دلسوز
 دةستخؤشى بو كاك سيروان و بؤ دكتور ياسينيش..
rebwar
 Dast dr yasin ba hewam hukmat ba xuda bchitaw ba tayibat sarwky herim waz la sarwkayty party bhionit ya waz la hukmat ,lagall heway salamty bo to rebwar ,australya.
ئوميَدحةمةعةلى--رِووسيا
 سلاَو دكتۆری‌ به‌ڕێز, تێڕوانینه‌كانت ده‌رباره‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ كوردی‌,خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ وردودروسته‌,یه‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌كی‌ قوڵ له‌ خه‌سڵه‌ته‌ نائینسانی‌ و نادیموكراتییه‌كانی‌ ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ و هه‌ردوو كاره‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی‌ دواویت,دووه‌م ئێجگار جوان و دروست و مێژووییانه‌ ئه‌و قوَناغه‌ی‌ كه‌ به‌ قوَناغی‌ پاش 25-7ده‌ناسرێت,شیتكردۆته‌وه‌ هاوڕام له‌ ته‌ك بۆچونه‌كه‌تدا,من وه‌ك وه‌رچه‌رخانێكی‌ گرنگی‌ مێژوویی‌ ده‌یبینم,كه‌ ئه‌م به‌شه‌ی‌ نه‌ته‌وه ‌و نیشتمانه‌كه‌مانی‌ تاڕاده‌یه‌كی‌ باش ڕاچڵه‌كاند و ئاشكراتر و ڕاشكاوانه‌تر گه‌نده‌لی‌ و سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌كانی‌ هه‌ردوو پارته‌كه‌ی‌ جاڕدا,ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌ڕێزیشت باستكردووه‌,بووه‌ هۆی‌ له‌ دایكبوونی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ چالاك به‌ناوی‌ ئۆپۆزسیۆن,كه‌ ئۆمێدێكی‌ مه‌زنی‌ به‌ تاكه‌كانی‌ كورد به‌خشیوه‌, به‌تایبه‌ت هه‌ژاران و زوڵملێكراوان.قسه‌كردن و جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ ئێوه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و ڕاستییانه‌ی‌ زیاتر پێویستیان به‌ ده‌رخستن و كۆلینه‌وه‌یه‌,خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ كارابوون و به‌هێزبوونی‌ جولاَنه‌وه‌ی‌ دیموكراتیانه‌ له‌ باشوری‌ كوردستاندا ده‌كات.
omed issa
 وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی پارتی و مه‌کته‌بی سیاسی پارتی وه‌ک چه‌قۆیه‌که‌ی fjodor dostojevskij باسی لێوه‌ ده‌کاتن که‌ هه‌ردوو سه‌ری تیژه‌ ،سایکۆلۆجی ده‌بی به‌ وردی له‌ کێشی ڕامێنین .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ