دیمانه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌




Tuesday, August 31, 2010
 
     

سازدانی‌: هیوا جه‌مال

بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ تا ئێستا به‌ته‌واوی‌ هه‌ردو وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت "به‌نیازین له‌ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا هه‌نگاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بنێین".

جه‌لال شێخ كه‌ریم، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ (رۆژنامه‌)دا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر كاروباره‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌‌و ده‌ڵێت: به‌ ئیمزای‌ خۆم نوسراو ده‌كه‌م بۆ دهۆك وه‌ك چۆن نوسراو ده‌كه‌م بۆ كه‌لار، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌م وڵاته‌ی‌ ئێمه‌دا له‌سه‌رده‌می‌ رژێمه‌وه‌ ئه‌و ترسه‌ی‌ له‌ ئاسایش دروست بوه‌ هه‌ر ماوه‌، خه‌ڵك كه‌ ناوی‌ ئاسایش ده‌به‌یت ده‌ترسێت.

رۆژنامه‌: ئێستا به‌ فیعلی‌ هه‌ردو وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ یه‌كیانگرتوه‌ته‌وه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: وه‌ك وه‌زاره‌ت‌و دیوانی‌ وه‌زاره‌ت‌و دو وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆیی‌، به‌ڵێ‌ یه‌كیان گرتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ جاران‌و ئیداره‌ی‌ هه‌ولێر به‌ته‌واوه‌تی‌ نا، ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی‌ كه‌ له‌ سلێمانین (وه‌ك پۆلیس، قایمقام، پۆلیسی‌ هاتوچۆ، پارێزگاره‌كان) هه‌روه‌كو جاران ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ كه‌ هه‌بون هه‌موی‌ یه‌كێتین، یان حیزبه‌كانی‌ تری‌ هاوپه‌یمانی‌ یه‌كێتین، له‌ هه‌ولێر‌و دهۆكیش به‌هه‌مان شێوه‌، پارتین، به‌ڵام به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه‌ له‌م رۆژانه‌دا چه‌ند قایمقامێكی‌ پارتی‌ نه‌قڵ‌ ده‌بن بۆ ئه‌م سنوره‌‌و چه‌ند قایمقامێكی‌ یه‌كێتیش نه‌قڵ‌ ده‌بن بۆ سنوری‌ ئه‌ولا، بۆئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسی‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ حیزبه‌كانی‌ هه‌ردولا له‌ شوێنه‌كانی‌ پێشویان حكومڕانیی‌ بكه‌ن.

رۆژنامه‌: بۆچی‌ قایمقامی‌ یه‌كێتی‌ نه‌قڵ‌ بێت بۆ ناوچه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ پێشو، هی‌ پارتیش نه‌قڵ‌ بێت بۆ ناوچه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ پێشوی‌ یه‌كێتی‌، بۆ ئه‌م حیزب حیزبێنه‌یه‌ی‌ تێدایه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: قایمقامه‌كان هی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتین گرنگ نییه‌، ئێمه‌ قایمقام نه‌قڵ‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و سنوره‌، ئیتر له‌وێ‌ چ حیزبێكه‌ یان ده‌بێت به‌چی‌ كه‌یفی‌ خۆیه‌تی‌، من قایمقام ده‌نێرم.

رۆژنامه‌: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ بۆ له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ حیزبیی‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: په‌یوه‌ندیی‌ به‌وه‌وه‌ نییه‌، ئێمه‌ قایمقام ده‌نێرین، ئێستا قایمقاممان هه‌یه‌ به‌ناو یه‌كێتییه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ حیزبیی‌ به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ نییه‌، هیچ ئینتماێكی‌ حیزبی‌ نییه‌، له‌ شانه‌ی‌ حیزبیدا رێك نه‌خراوه‌، بڕوانامه‌ی‌ هه‌یه‌‌و كراوه‌ به‌ قایمقام، یان چه‌ند ساڵێك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ بوه‌‌و ئێستا پله‌كه‌ی‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ تێكۆشه‌ر بوه‌‌و له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ناسراوه‌‌و شۆڕشگێڕه‌. ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه‌ هه‌ندێك له‌ قایمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌كان ده‌ڵێن؛ سه‌ر به‌ گۆڕانن، ئه‌گه‌ر ئیلتزامیان به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ هه‌بێت، چۆن سه‌ر به‌گۆڕانن؟

رۆژنامه‌: به‌ڕێزت وه‌ك بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانت تا كوێ‌ ده‌گات؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ هه‌یه‌‌و وه‌كیلی‌ وه‌زیریش ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، ساڵانه‌ش له‌ وه‌زاره‌تی‌ مالییه‌وه‌ رێنمایی‌ ده‌رده‌چێت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاریده‌كرێن، جاری‌ واش هه‌یه‌ وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ ده‌داته‌ خوار خۆی‌ به‌ وه‌كیل وه‌زیر‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان، من وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی‌ داوه‌ پێم، بۆ ئیشوكاری‌ ئیداریی‌‌و حسابی‌‌و سوڵته‌ویی‌ كه‌ عائیدی‌ خۆیه‌تی‌ موماره‌سه‌ی‌ بكات.

رۆژنامه‌: ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌، بۆ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌‌و دهۆك وه‌ك یه‌كن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: به‌ڵێ‌ من به‌ ئیمزای‌ خۆم نوسراو ده‌كه‌م بۆ دهۆك وه‌ك چۆن نوسراو ده‌كه‌م بۆ كه‌لار.

رۆژنامه‌: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ چۆن له‌ سلێمانی‌ ده‌توانیت، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ قایمقامێكێدا بكه‌یت، ئاواش له‌ دهۆك ده‌سه‌ڵاتت هه‌یه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: به‌ڵێ‌، ئه‌گه‌ر پێویست بكات بانگی‌ ده‌كه‌م، من ئێستا له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئینزیباتی‌ كارمه‌ندانی‌ ده‌وڵه‌تم، وه‌ك بریكاری‌ وه‌زیر، وه‌زاره‌تیش له‌ دهۆكه‌وه‌ تا كه‌لار‌و هه‌مو سنوره‌كانی‌ هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: به‌ڵام باسی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ ئێو وه‌ك نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌‌و به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری‌، وه‌ك نوێنه‌ری‌ پارتی‌، هه‌ندێك جار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان گرژیی ده‌كه‌وێته‌ نێوانتانه‌وه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: شتێك روی‌ نه‌داوه‌ ببێت به‌ گرفت له‌نێوانماندا، هه‌رچی‌ شتێك كه‌ من به‌ دڵم نه‌بوه‌، هۆیه‌ك هه‌بوه‌، یان مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ یاسایی‌ هه‌بوه‌، یان ته‌مومژ هه‌بوه‌، كاتێك كاك كه‌ریم، بڕیارێكی‌ ده‌ركردوه‌ من چوم رونمكردوه‌ته‌وه‌ وتومه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ هه‌ڵه‌یه‌، بۆم رونكردوه‌ته‌وه‌‌و هه‌ڵیوه‌شاندوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك بابه‌ت كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ سنوری‌ گه‌رمیان‌و سلێمانییه‌وه‌ هه‌یه‌، من زیاتر شاره‌زاترم له‌م ناوچه‌یه‌‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ ده‌ناسم‌و ساڵانێكه‌ ئیش له‌م سنوره‌دا ده‌كه‌م، جاری‌ وایه‌ كه‌ بڕیارێك ده‌رده‌چێت من ئاگام لێی‌ نییه‌ بۆی‌ ئه‌به‌مه‌وه‌ به‌رده‌ستی‌‌و بۆی‌ رونده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ كه‌ ده‌ركراوه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ هه‌ڵه‌یه‌، ئه‌ویش قه‌ناعه‌تی‌ پێی‌ هه‌یه‌‌و چاكی‌ ده‌كات.

رۆژنامه‌: به‌شێك له‌ هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ میلاك‌و ئیداره‌یان سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆیه‌، به‌ڵام ته‌وجیه له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ وه‌رناگرن، بۆچی‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: لێره‌ش لای‌ ئێمه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ گشتیی‌ به‌رگریی‌‌و ناوخۆ هه‌یه‌ وه‌ك زێره‌ڤانی‌ وایه‌، ژماره‌كه‌یان وه‌ك زێره‌ڤانی‌ هه‌ولێر ده‌بێت، به‌ پێی‌ سیستمی‌ ئیشكردن ئه‌مانه‌ پێشمه‌رگه‌ن، له‌ سریه‌‌و فه‌وج پێكدێن‌و موچه‌‌و ئیداره‌یان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆیه‌، به‌ڵام ئاراسته‌كردنیان (وه‌ك سه‌رباز وایه‌) له‌كاتی‌ پێویستدا وه‌ك سلكی‌ سه‌ربازیی‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆنمونه‌ شتێك له‌سه‌ر سنوره‌كان دروست ببێت، ره‌نگه‌ داوا له‌و سریه‌‌و فه‌وجانه‌ بكرێت بڕۆن ئه‌مه‌ وه‌ك هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، پله‌ به‌رزبونه‌وه‌شیان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌، ئه‌فسه‌رێك له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ پله‌یه‌كه‌وه‌ بۆ پله‌یه‌كی‌ تر به‌ (4) ساڵ‌ ده‌چێت، به‌ڵام له‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ (3) ساڵه‌.
ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ لێره‌ ته‌عین بون كاتی‌ خۆی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بون‌و ئه‌وانه‌ی‌ له‌وێشن پێشمه‌رگه‌ی‌ پارتی‌ بون، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ردو لامان، چ پارتی‌‌و چ یه‌كێتی‌ ته‌وجیهیان ده‌كه‌ین‌و لیوایه‌كیان بۆ پاسه‌وانی‌ نه‌وت‌و گاز له‌ زێره‌ڤانی‌ دروستكراوه‌، كه‌ (2500) كه‌سن له‌ سلێمانی‌و گه‌رمیانش (2500) كه‌س لیوایه‌ك له‌ به‌رگریی‌‌و فریاكه‌وتنی‌ شارستانی‌ دروست ده‌بێت.

رۆژنامه‌: ئێستا ئه‌وانه‌ (زێره‌ڤانی‌) ته‌وجیهـ له‌ كێ‌ وه‌رده‌گرن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ

رۆژنامه‌: ئه‌و لیوایانه‌ له‌ژێر ته‌وجیهی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌بن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئه‌وانه‌ی‌ پێیان ده‌ڵێن لیوای‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، ئه‌گه‌ر خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئیتر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ئێمه‌وه‌ نامێنیت‌و موچه‌كانیشیان ده‌خرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، ئێستا له‌ پێكهێنانی‌ ئه‌و لیوایانه‌داین، لیژنه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌‌و ئه‌مریكییه‌كان‌و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراقی‌ دروست بوه‌ بۆ پێكهێنان‌و راهێنانیان، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌ڕوی‌ لۆجستی‌‌و سه‌ربازییه‌وه‌ پڕچه‌ك بكرێن‌و بكرێنه‌ لیوای‌ فیعلیی‌.

رۆژنامه‌: كه‌ سه‌یری‌ كاروباره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ده‌كه‌یت وه‌ك وه‌زاره‌تێكی‌ په‌رش‌و بڵاو ده‌یبینین‌و هه‌ست به‌ ته‌داخولات ده‌كرێت، بۆ نمونه‌ جگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، ئاسایش هه‌یه‌، دژه‌ تیرۆر هه‌یه‌، كوردستان پێویستی‌ به‌و هه‌مو هێزه‌ هه‌یه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: سه‌باره‌ت به‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ به‌ڵێ‌، وه‌زاره‌تێكی‌ په‌رش‌و بڵاوه‌، وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ وه‌زاره‌تی‌ حوكمڕانییه‌، زۆربه‌ی‌ داموده‌زگاكانی‌ حوكمڕانیی‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ ده‌ست وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆوه‌یه‌، له‌هه‌مو دنیاش وایه‌، جاران ئاسایشی‌ له‌سه‌ر بو، ئێستا ئاسایشی‌ له‌سه‌ر نییه‌.
به‌ نیسبه‌ت ئێمه‌وه‌ ته‌وجیهات له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرین، سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت پێمان ده‌ڵێت چی‌ ده‌كه‌ین‌و چی‌ ناكه‌ین، پۆلیس بڕیاری‌ دادگا جێبه‌جێ‌ ده‌كات، پۆلیسی‌ هاتوچۆ یاسای‌ خۆی‌ هه‌یه‌، پاسپۆرت‌و به‌رگریی‌ شارستانی‌ خۆیان كار به‌ یاسای‌ خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری‌ ناحیه‌‌و قایمقام‌و پارێزگاره‌كان، خۆیان یاسای‌ خۆیان هه‌یه‌‌و كاری‌ پێده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك ته‌داخول ده‌كات گوێی‌ لێناگرین، هه‌ر كه‌سێك گوێ‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌ت بگرێت بۆ كارێكی‌ نایاسایی‌ ئه‌وه‌ خۆی‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌، خۆی‌ لێپرسراو نییه‌، بۆیه‌ ئیشی‌ خه‌ڵك به‌ نایاسایی‌ جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌گه‌رنا كه‌سێك فشار بخاته‌ سه‌رمان بڵێت، وابكه‌‌و وامه‌كه‌ نایكه‌ین‌و به‌قسه‌یان ناكه‌ین، زۆرجار روبه‌ڕوی‌ شتی‌ وابومه‌ته‌وه‌ وتویانه‌ ئه‌وه‌ مه‌كه‌ هه‌ر كردومه‌، كه‌سی‌ حیزبی‌ پێیوتوم ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ مه‌كه‌، فڵانه‌كه‌س له‌وێدا دامه‌نێ‌، هه‌ر كردومه‌، چونكه‌ به‌پێی‌ یاسا‌و بڕوانامه‌‌و شیاویی‌ دامناوه‌.

رۆژنامه‌: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ بۆ نمونه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شه‌ستی‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئاسایش ده‌بینرێت ئه‌وه‌نده‌ پۆلیس نابینرێت؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: تۆ ته‌سه‌وری‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت؟ ئه‌سڵه‌ن پۆلیس‌و مرور زۆرتره‌ له‌ ناو شاردا.

رۆژنامه‌: مه‌به‌ستم له‌ ژماره‌ نییه‌، مه‌به‌ستم له‌ چالاكییه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: له‌ هه‌رشوێنێك بنكه‌ی‌ ئاسایش هه‌بێت پۆلیسشیی‌ لێیه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ هه‌مو قه‌زا‌و ناحییه‌یه‌ك ئێمه‌ سریه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆمان هه‌یه‌، كه‌ به‌رگریی‌‌و فریاكه‌وتنه‌، ژماره‌ی‌ پۆلیس له‌ ناحییه‌كاندا دو، یان سێ‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئاسایشه‌.
ئاسایش ئیشی‌ جیاوازه‌، جاری‌ وایه‌ كه‌سێك كێشه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌ ده‌بێت بچێته‌ لای‌ پۆلیس كه‌چی‌ ده‌چێته‌ لای‌ ئاسایش، جا یان له‌وێوه‌ ره‌وانه‌ی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، یان ئاسایش خۆی‌ ئیشه‌كه‌ی‌ بۆ ده‌كات، له‌م وڵاته‌ی‌ ئێمه‌دا له‌سه‌رده‌می‌ رژێمه‌وه‌ ئه‌و ترسه‌ی‌ له‌ ئاسایش دروست بوه‌ هه‌ر ماوه‌، خه‌ڵك كه‌ ناوی‌ ئاسایش ده‌به‌یت ده‌ترسێت، به‌ڵام وانییه‌، ئاسایش ئه‌ركی‌ پاراستنی‌ خه‌ڵكه‌، ئیشی‌ پۆلیس جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ حاكمه‌كانه‌.
باسی‌ دژه‌تیرۆر ده‌كه‌یت، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌ن، ئه‌وان ده‌زگایه‌كی‌ هه‌واڵگرین ئیشی‌ خۆیان تایبه‌ته‌‌و به‌دوای‌ ئیرهابدا ده‌گه‌ڕێن، مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌، ده‌یانبه‌ستێته‌وه‌ به‌ناو عێراق‌و به‌ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراقیش.

رۆژنامه‌: له‌وبڕوایه‌دایت پێویست بێت دژه‌تیرۆر باره‌گایه‌كی‌ گه‌وره‌یان له‌ ناو شاره‌كاندا هه‌بێت؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: له‌كوێ‌ هه‌یانه‌؟ من نه‌م دیوه‌ باره‌گایان هه‌بێت، ره‌نگه‌ نوسینگه‌یان هه‌بێت.

رۆژنامه‌: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئێوه‌وه‌ (پۆلیس) له‌ رۆژنامه‌نوس دراوه‌، چ رێوشوێنك له‌وباره‌یه‌وه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: هیچ كارمه‌ندێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ به‌تایبه‌ت پۆلیس بۆی‌ نییه‌ ده‌ست درێژی‌ بكاته‌ سه‌ر رۆژنامه‌نوس‌و، سه‌ر هیچ كه‌سێك نه‌ك رۆژنامه‌نوس، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ستدرێژیی‌ بكرێته‌ سه‌ر ده‌اتونێت ده‌عوا له‌ پۆلیس تۆمار بكات، بانگ ده‌كرێت بۆ به‌رده‌م دادگا.

رۆژنامه‌: هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، باسی‌ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌نوسان هه‌بێت؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: هه‌رگیز بڕیاری‌ وامان نییه‌، رۆژنامه‌نوسانیش وه‌ك هه‌ر توێژێكی‌ دیكه‌ له‌ هه‌مو بنكه‌كانی‌ پۆلیس ده‌توانن شكات بكه‌ن.

رۆژنامه‌: ئێوه‌ به‌پێی‌ بڕیاری‌ (1571) قه‌ده‌غه‌تان كردوه‌ لێپرسراوه‌كان لێدوان بده‌ن، بۆچی‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ ئێستاوه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌یه‌‌و دوباره‌ ده‌كرێته‌وه‌، لێدوانی‌ رۆژنامه‌وانی‌ بۆ لێپرسراوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ترسناكه‌، چونكه‌ نهێنیی‌ له‌به‌ر ده‌ستایه‌، جاری‌ وا هه‌یه‌ به‌هۆی‌ قسه‌ی‌ زابتێكی‌ پۆلیسه‌وه‌ مه‌وزوعێك تێك ده‌چێت‌و ده‌شێت كێشه‌كه‌ گه‌وره‌تر بێت، بۆیه‌ وتومانه‌ لێدوان ده‌بێت به‌ موافه‌قه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كه‌ بێت.

رۆژنامه‌: له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ئابدا، سیمنارێك له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ (دی‌. ئێچ. ئار. دی‌)، سه‌باره‌ت به‌ كاروباری‌ پۆلیس رێكخرا...
جه‌لال شێخ كه‌ریم: من ئاگاداریی‌ ئه‌وه‌ نیم.

رۆژنامه‌: پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، له‌و سیمیناره‌دا باسی‌ ئه‌وه‌ كرا كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ پۆلیس له‌گه‌ڵ‌ زیندانییه‌كان باش نییه‌، ئێوه‌ چیتان بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌وه‌ كردوه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئێمه‌ لیژنه‌مان داناوه‌، هه‌ر پۆلیسێك مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ هاوڵاتییان خراپ بێت لێی‌ قبوڵ‌ ناكرێت لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر پێویستی‌ به‌ سزا بو سزای‌ ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر مه‌جلیسه‌كه‌ پێشنیاری‌ كرد بیده‌ینه‌ دادگا ده‌یده‌ینه‌ داگا.

رۆژنامه‌: به‌گشتیی‌ كه‌ سه‌یری‌ بارودۆخی‌ پۆلیس ده‌كه‌یت له‌ڕوی‌ شكڵییه‌وه‌ له‌ چینێكی‌ روت‌و ره‌جاڵ‌ ده‌چێت‌و وادیارن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: وایه‌، جلوبه‌رگ له‌ كوردستان یه‌ك ره‌نگه‌‌و ساڵی‌ دو جار ده‌گۆڕێت، حكومه‌ت بۆی‌ دابین ده‌كات، زیاتر نا، زیادكردنیشی‌ كاتی‌ ده‌وێت، ئه‌گه‌ر نیزامی‌ موچه‌ی‌ پۆلیس چاككرا، ده‌كرێت هه‌ندێك شتی‌ بۆ خه‌رج بكرێت، بۆنمونه‌ ده‌رماڵه‌ی‌ خواردن، ماڵ‌‌و منداڵ‌، جل‌و به‌رگ،... ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی‌ بۆ خه‌رجكرا ئیتر ناتوانێت بڵێت ئه‌وه‌م نییه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌ی‌ بۆ ئێستا ئه‌وه‌یان بۆ خه‌رج ناكه‌ن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ سیستمی‌ مه‌ركه‌زه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌وێوه‌ بۆی‌ خه‌رجكرد، ئه‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه‌، گوایه‌ یاسایه‌ك ده‌رچوه‌ له‌م ماوه‌ی‌ دواییدا ئه‌و یاسایه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام نازانم كه‌ی‌ ده‌گاته‌ ئێمه‌.

رۆژنامه‌: له‌ماوه‌ی‌ رابردودا حكومه‌تی‌ عێراق بڕیاریدا بإی‌ (210) هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه‌ی‌ خواردن، بۆ پۆلیس خه‌رج بكات، ئه‌وه‌ لێره‌ كراوه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: هه‌رچی‌ ده‌رماڵه‌یه‌ك له‌ به‌غدا خه‌رجكرابێت لێره‌ش كراوه‌، ته‌نیا ده‌رماڵه‌ی‌ خواردن نه‌بێت، كه‌ ئه‌وان به‌ هه‌فته‌ ده‌مێننه‌وه‌ بۆیان خه‌رج ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌وه‌مان جیاوازه‌.

رۆژنامه‌: هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌كاتی‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرت ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت، به‌ڵام له‌ هه‌ولێر بۆیان خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: وا نییه‌، یاسا هه‌ر یاسایه‌، له‌ هه‌مو شوێنێك وه‌ك یه‌كه‌، ئه‌وه‌ شتێكی‌ جیاوازه‌، خه‌ڵك هه‌یه‌ ئیجازه‌ی‌ وه‌رگرتوه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی‌ نه‌شری‌ نه‌كردوه‌، ئه‌وه‌ ده‌رماڵه‌كه‌ی‌ نه‌بڕاوه‌، به‌ڵام هه‌ر كارمه‌ندێك مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ مانگێك زیاتر بو ده‌رماڵه‌ی‌ ترسناكی‌ نادرێتێ‌.

رۆژنامه‌: له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ رابردودا چه‌ند روداوێك له‌ هه‌رێم رویاندا، وه‌ك (تیرۆری‌ سه‌رده‌شت‌و رفاندنی‌ خه‌ڵك له‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌)، به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ پۆلیس وتی: ئه‌گه‌ر تاوانباره‌كانی‌ ئه‌و روداوانه‌ ده‌ستگیر نه‌كرێت، ئه‌وا فه‌له‌تانی‌ ئه‌منی‌ هه‌یه‌، ئایا تائێستا هیچ له‌وباره‌یه‌وه‌ كراوه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: مه‌سه‌له‌ی‌ سه‌رده‌شت جیاوازه‌، وڵاتی‌ وا هه‌یه‌ ساڵانه‌ چه‌ند هه‌زارێك جه‌نازه‌ فڕێ‌ ده‌درێت، له‌م وڵاته‌دا ململانێی‌ بازرگانیی‌‌و سیاسیی‌ تێدایه‌، گرفتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌یه‌، له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردودا (2) جه‌نازه‌ فڕێدراوه‌، ئه‌وه‌ تاوانه‌‌و له‌هه‌مو شوێنێك هه‌یه‌، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات‌و تاوانبار ده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ جیایه‌‌و دیاره‌ پۆلیس كه‌مته‌رخه‌مه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هۆكار هه‌یه‌، له‌م وڵاته‌دا فه‌له‌تانی‌ ئه‌منی‌ نییه‌، چونكه‌ ئه‌منییه‌ت هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: دو پرسیار سه‌باره‌ت به‌ نانبڕاوه‌كان، ئێستا كۆمه‌ڵێك گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، ئایا ئه‌و موچانه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ده‌وام نه‌كرنیان فه‌وتاوه‌ بۆیان خه‌رج ده‌كرێت؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: جاری‌ مه‌چۆ بۆ موچه‌كانیان، لای‌ ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ نانبڕوامان نییه‌، كه‌سمان ده‌رنه‌كردوه‌، خه‌ڵك هه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌ بوه‌ به‌ گۆڕان‌و وازی‌ له‌ حیزبه‌كه‌ی‌ هێناوه‌، پاسه‌وانه‌كه‌ی‌ بانگكراوه‌ وتویه‌تی‌؛ تۆ پاسه‌وانی‌ كه‌سێك بوی‌ له‌ حكومه‌تدا نه‌ماوه‌ ده‌بێت له‌ حكومه‌ت ده‌وام بكه‌یت، ده‌وامی‌ نه‌كردوه‌‌و دوای‌ (7) رۆژ به‌ هارب حسابه‌‌و ره‌نگه‌ بدرێت به‌ دادگا، ئه‌مه‌ ده‌وامی‌ نه‌كردوه‌، جا به‌هۆی‌ ئه‌و زروفه‌ سیاسییه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بڕیارێكی‌ ده‌ركرد، ده‌بێت هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ دابڕاون ده‌وام بكه‌نه‌وه‌‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن، خه‌ڵك هه‌یه‌ ده‌ڵێت؛ نانم بڕاوه‌ عه‌ریزه‌كه‌ی‌ لای‌ منه‌ نوسیویه‌تی‌ واز ده‌هێنێت.

رۆژنامه‌: وازهێنانه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌وه‌وه‌ نییه‌ ئێوه‌ كۆمه‌ڵێك یاریان پێده‌كه‌ن‌و نه‌قڵیان ده‌كه‌ن بۆیه‌ واز دێنن؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: مه‌عقوله‌ من (22) زابتم نه‌قڵكردوه‌ له‌ شورته‌ی‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ (پ. م) ئه‌وانه‌ به‌س (2)یان گۆڕانن ئه‌وان بڵێن ئه‌وه‌ سزایه‌‌و له‌به‌ر گۆڕان ده‌بێت نه‌قڵ‌ نه‌بن، شتی‌ وا نییه‌‌و قه‌ت نایكه‌م، ئه‌مریشی‌ بۆ ده‌رچو بیگه‌ڕێنمه‌ نه‌مكرد، ئه‌وه‌ هۆیه‌ك هه‌بو ئه‌وانه‌ی‌ ده‌رچوی‌ كولیه‌ی‌ عه‌سكه‌رین، چۆن ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیس بن؟

رۆژنامه‌: موچه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: هه‌ركه‌سێك دابڕابێت‌و ده‌وامی‌ نه‌كردبێت یاسا هه‌یه‌، ناگه‌ڕێته‌وه‌، خه‌ڵك هه‌بوه‌ سێ‌ مانگیش دابڕاوه‌ بارودۆخه‌كه‌یمان زانیوه‌ موچه‌كه‌مان داوه‌تێ‌، به‌ڵام كه‌ فه‌سڵ‌ بویت، موچه‌ت نادرێت، مه‌گه‌ر به‌ بڕیارێكی‌ ئیستسنائی‌، ئه‌وه‌یش ده‌بێت ته‌ئكید بكرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ ئیستیقاله‌یان به‌ ته‌له‌فۆن پێكردون؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئیستیقاله‌ ده‌بێت خۆی‌ بینوسێت، ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كه‌ وای‌ پێوتبێت بۆئه‌وه‌ی‌ نه‌یكاته‌ هارب، چونكه‌ ئه‌وكاته‌ ده‌بێت بیداته‌ مه‌حكه‌مه‌، كه‌ غیابییه‌ن حكومدرا هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌، ئیلا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌توانێت لێبوردنی‌ بۆ ده‌ربكات.

رۆژنامه‌: ئه‌گه‌ر ئیستیقاله‌ی‌ له‌و جۆره‌ هه‌بێت چۆن چاره‌ ده‌كرێت؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: كه‌سه‌كه‌ بڵێت من ئاگادار نه‌بوم به‌دزی‌ منه‌وه‌ كراوه‌‌و ئه‌وكاته‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌باره‌و پێك ده‌هێنرێت‌و لێپێچینه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت.

رۆژنامه‌: ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگه‌إێته‌وه‌؟
جه‌لال شێخ كه‌ریم: ئه‌گه‌ر ئیستیقاله‌ی‌ دابێت‌و بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندایه‌ ئه‌ویش به‌مه‌رجێك ئه‌هلییه‌تی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ تێدابێت‌و شاغیر هه‌بێت.

رۆژنامه‌: ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ نانبڕاو كراون‌و ده‌گه‌رێنه‌وه‌ خزمه‌تیان بۆ حسابه‌؟
* به‌ڵێ‌، ئه‌وه‌ی‌ به‌و بڕیاره‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه‌ خزمه‌تی‌ بۆ حسابه‌.


پرۆفایل:
جه‌لال شێخ كه‌ریم عیسا
ناسراو به‌ مامۆستا جه‌لال
له‌ دایك بوی‌ (1953)
له‌ ساڵی‌ (1986)ه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ دانه‌بڕاوه‌
ده‌رچوی‌ كۆلیژی‌ یاسایه‌
بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆیه‌

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
shex karwan
 ak dam xosh mamosta jalal, bawarbka mn zalam azanm fry ba goranawa nabwa w lasar eishy xrap darkrawa wtwyaty lasar goran darkrawm,afarm amri maswlakan jebajemaka agar yasayy nabet
darbande
 swpas bo haulo mando bone wazarate naoxo hewadarm btwann zetr amno asaeshe hawwlate bparezn roe hkomat gasho joantr bkan
omed issa
 ئێمه‌ ته‌نیا به‌رپرسیار نین له‌و لارانه‌ی که‌ کردیتمان ، ته‌نانه‌ت هه‌روه‌ها له‌و کارانه‌ی که‌ نه‌مان کردیه‌. moliere ده‌بی ئه‌و به‌رپرسایاره‌تیه‌ بدرێته‌ ده‌ست به‌رپرسان .
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ