سازدانی: دلێر عه‌بدولخالق
له‌م دیداره‌دا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، مامۆستای رۆژنامه‌گه‌ریی له زانكۆی سلێمانی تیشك ده‌خاته‌سه‌ر دۆخی ئێستای میدیای كوردی و ئاسته‌كانی ئازادیی راده‌ربڕین، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت: "جێی شانازییه له هه‌رێمدا چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی ئازاد‌و رای جیاواز هه‌یه، ئه‌و رایه جیاوازانه ئۆكسجینی راسته‌قینه‌ی پاك له ژینگه سروشتییهكهوه ده‌گوازنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، كه به‌رده‌وام له ئه‌نجامی ئیشكردنیدا دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌رهه‌مده‌هێنێت، واته پێویسته ده‌سه‌ڵات سوپاسی ئه‌وانه بكات كه ئۆكسجینی پێده‌ده‌ن". مامۆستاكه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر رۆژنامه و رۆژنامه‌نوسانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ریی خستنه‌سه‌ریان به ئامانجی پێداچونه‌وه به سیاسهتو شێوازی بڵاوكردنه‌وه‌یان.
رۆژنامه: ئه‌و گوشارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌سه‌ر میدیا دروستی كردوه، ههوڵگهلێكن بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین له هه‌رێم؟
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: سروشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌و حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ناو حكومه‌تدا، ئیشكردنه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی خۆی، بۆیه هه‌ر ده‌نگێك زامنی مانه‌وه‌ی نه‌كات، یان به‌رده‌وامیی به ژیانی سیاسیی له‌ناو سیستمی سیاسیی نه‌دات، ده‌یخاته خانه‌ی نه‌یاره‌وه، واته پێیانوایه ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و نۆتانهن كه ئه‌و بۆ په‌یڕه‌وی سیستمی سیاسیی دایناون.
گرنگه له‌م دۆخه‌دا جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه میدیا‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كۆك بن له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان‌و پاراستنی شافافیهتی لێكۆڵینه‌وه‌كان، هه‌رچه‌نده ئازادیی راده‌بڕین، مافی مرۆڤ، ژیانی مهدهنیو مافی گه‌یشتن به زانیاریی زۆر كه‌م هه‌ن، هه‌روه‌ك یاسای رێكخستنی رۆژنامه‌گه‌ریمان هه‌یه، به‌ڵام یاسای گه‌یشتن به مافی زانیاریمان نییه، ئێستا بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی دیموكراسییه‌ت ده‌سته‌به‌ربكات جگه له هه‌ڵبژاردن پێویستی به شاهیدیش هه‌یه، واته پێویستی به میدیای ئازاد هه‌یه به‌مه‌رجێك ده‌سته‌به‌ری مافی زانین كرابێت، لێره‌وه پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له حاڵه‌تی نه‌بونی ئه‌و میدیایه‌دا هه‌وڵی دروستكردنی بدات، نه‌ك ههبێتو دژایه‌تی بكات.
به‌ڵێ هه‌وڵ هه‌یه بۆ دژایه‌تیكردنی ئازادیی رادهربإین، به‌ڵام رێگرییو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه زۆرن، ئێستا ئیراده‌یه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه ده‌وه‌ستنه‌وه، كه خۆیان ده‌بیننه‌وه له رای گشتیی كوردستان، ئۆپۆزسیۆن، خه‌ڵكه لیبراڵه‌كانی ناو هێزه‌كان، خوێنده‌واران، مامۆستایانی زانكۆكان، رێكخراوه نێودهڵهتییهكانو میدیاكانی ده‌ره‌وه.
رۆژنامه: دروستبونی ئه‌و دۆخه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی له‌پشته‌وه ئاماده‌یه، به بڕوای تۆ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ئازادییه خراپ به‌كاردێت، یان فراوانبونی ئه‌و ئازادییه زیانمه‌نده بۆ گروپ یان لایه‌نێكی سیاسیی؟
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هه‌ردو لا هه‌یه، یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌یه‌وێت كه‌ناڵه ئه‌هلییه‌كان هه‌واڵه تهشریفاتییهكانی ئه‌وان بڵاوبكه‌نه‌وه، یان وه‌ك ئه‌وان ده‌بینن ئه‌و كهناڵانهش وا ببینن، به‌شێك له میدیا ئه‌هلییه‌كانیش ناپرۆفیشناڵیهتی به كاره‌كانیانه‌وه دیاره بۆ كه‌یسه‌كانیان به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنتی سه‌لمێنه‌ری نییه، بۆیه هه‌ندێك له میدیاكاران به‌ناوی ئازادیی راده‌ربڕینه‌وه حه‌ق به ده‌سه‌ڵات ناده‌ن، كاتێك كه سوكایه‌تیشیان پێده‌كه‌ن په‌نابه‌رنه به‌ر دادگا، ده‌سه‌ڵاتیش پێیوایه كاتێك رۆژنامه‌كان راسته‌قینه‌شیان لاده‌بێت، مادام زیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان هه‌یه نابێت بڵاویان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی نالۆژیكییه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت راستییه‌كانی سه‌رشه‌قام له‌ناو میدیاكان بڵاوببنه‌وه، نه‌ك له راپۆرته نهێنییه‌كانی ئه‌وان!، له سیستمی دیموكراسیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات میدیای خۆشناوێت، به‌ڵام زۆر هاوكاریی ده‌كات، وه‌ك منداڵێكی سه‌ركه‌شی خێزان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، لێره خۆشیناوێتو هاوكاریشی ناكات‌و دهشیخاته ده‌ره‌وه.
رۆژنامه: به‌هۆی تێكه‌ڵیی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و سه‌ربه‌خۆنه‌بونی دادگاكان، ده‌وترێت راستی ئه‌و به‌هایه‌یه كه سه‌لماندنی له‌ڕێی دادگاكانه‌وه زه‌حمه‌ته‌و ده‌گمه‌نه، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: پێموایه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه، ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ كراوه، ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له روی بنه‌ما یاساییهكانو بڕیاری سیاسییه‌وه سه‌ربه‌خۆ كراون، له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی تێیدا ئیشده‌كه‌ن تاچه‌ند سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌پارێزن، وه‌ك چۆن له زانكۆكان ئه‌وه ده‌ستی حیزبی نه‌بو ته‌ده‌خولی ده‌كرد، به‌ڵكو مامۆستاكان بون ده‌ستیان ده‌گرتن، گرنگ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌و ماده یاساییه‌كانه كه ئێستا هه‌ن، زۆرجار له‌ناو یاساكاندا گرفتمان هه‌یه، بۆ نمونه یاسای سزادانی عێراقی گرفتی تێدایه، چونكه یاسا تا ئه‌وكاته بڕده‌كات كه عهدالهتو ئازادیی‌و مافی مرۆڤ بپارێزێت، ئه‌گه‌ر بوه مایه‌ی پێشێلكردنی عه‌داله‌ت، ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یاساكان له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه بگۆڕێت.
رۆژنامه: هه‌روه‌ك چۆن كایه‌ی رۆژنامه‌وانی له هه‌ڵه به‌ده‌ر نییه، به‌هه‌مانشێوه‌ش لادانی رۆژنامه‌نوس له ئیتكی كاری رۆژنامه‌وانی بونی هه‌یه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، هه‌بونی ئه‌و حاڵه‌ته به‌سه بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ماف به خۆی بدات ئازادیی رادهربڕینو رۆژنامه‌وانیی، كه ئازادییه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن به‌رته‌سك بكاته‌وه؟
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئازادیی به‌ر له‌ئێمه هه‌بوه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا هه‌یه‌و ئێمه‌ش دهمرینو ئه‌و ده‌مێنێت، واته به له‌ناوچونی ئێمه نامرێت، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بزانێت ئه‌و ئازادیی نادات، به‌ڵكو ئه‌و له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانییه‌وه ده‌یپارێزێت، ئه‌گه‌ر بیرێكی وا هه‌بێت ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه، پێویستمان به ئازادیی نییه، به‌ڵكو ئه‌وكات پێویستمان به ئازایه‌تییه، لێره‌وه ده‌توانین كه‌مپه‌ین بكه‌ین، خه‌ڵك بهێنینه سه‌ر جاده‌و فشار دروستبكهنو ئیمزا كۆبكه‌ینه‌وه، رێكخراوه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان بهێنینه سه‌ر خهتو له كۆڕ‌و سیمیناردا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ین ئه‌وان له دۆڵێك نین‌و ئێمه له دۆڵێكی تر.
رۆژنامه: بۆچی گرژیی نێوان میدیا‌و ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوه‌ته ئاستێك، خاڵێك نه‌ماوه بۆ گفتوگۆ‌و جه‌ده‌لی مه‌نتیقی له‌نێوان ئه‌و دو لایه‌نه‌دا؟
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: به‌رپرسی یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و داموده‌زگای هه‌یه‌و جوڵه‌ی هه‌یه، ده‌سه‌ڵات پێیوایه میدیای ئه‌هلیی چوه‌ته به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، بوه‌ته ئۆرگان‌و ده‌نگی ئه‌وان، له‌كاتێكدا میدیای ئازاد ئیشی ئه‌وه‌یه ده‌نگی بێده‌نگه‌كان بێت، چاوی ئه‌وانه بێت كه نابینن، خه‌ڵكه په‌راوێزه‌كان بخه‌نه‌ڕو، پیشاندانی ئه‌مانه‌ش ده‌سه‌ڵات ناشیرین ده‌كات، بۆیه ئاماده نییه گفتۆگۆی بكات.
رۆژنامه: ده‌وترێت ئازادیی رادهبإین ریشه‌یه‌كی قوڵی له‌ناو كورددا نییه، هه‌روه‌ك چۆن له زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا تیرۆر‌و كوشتنی ده‌نگی ئازاد هه‌بوه، له‌ناو كوردیش زیاتر له حاڵه‌تێك هه‌یه؟ بۆچونت؟
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌وروپا له‌سه‌ر خوێن دروستبوه، ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سانه دروستیانكرد كه سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌وروپا جێیاننهكردنهوهو له ترسی گیانی خۆیان چونه ئه‌مریكا، كه ئێستا ئیداره‌ی دیموكراسییه‌ت ده‌كات، پێشتر میدیا زیاتر به‌ده‌ست خاوه‌نكارو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه بوه، ئێستا میدیا ده‌بێت به‌ده‌ست خه‌ڵك‌و بۆ خه‌ڵك بێت، ژیان چۆن ده‌گوزه‌رێت وا نیشانی بدات، له‌م دۆخه نوێیه‌دا میدیای ئێمه‌ش به‌رپرسیاره، ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێت بزانێت وه‌ك چۆن ماڵه‌كانی ئه‌وان گه‌شه‌ی كردوه، ئۆتومبێله‌كانیان گه‌شه‌ی كردوه، منداڵه‌كانیان كه بڕوانامه‌یان نه‌بوه‌و ئێستا دكتۆرایان هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه‌ش فیكر‌و بیركردنه‌وه‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكیش گه‌شه‌ی كردوه، ده‌بێت رێگه له ململانێ‌و كێبركێی سروشتی نه‌گیرێت، مرۆڤ ئه‌گه‌ر دو قاچی نه‌بێت ناڕوات، دو ئه‌ندامی جیاواز‌و دو هێزی جیاواز‌و دو جوڵه‌ی جیاواز ئینجا ده‌توانیت بچێته پێشه‌وه، لێره‌وه مه‌به‌ستمه بڵێم، ناكرێت ده‌سه‌ڵات بڵێت دیموكراسییه‌ت گه‌شه‌ی كردوه، به‌ڵام پاشه‌كشه به میدیای ئازاد ده‌كه‌م.
رۆژنامه: كورد تائێستاش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵملێكراو قوربانیده‌ر خۆی نیشانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌دات، ئایا به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كانی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه چ په‌یامێك به‌ده‌ره‌وه ده‌دات؟
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی كارتێكی به‌هێز ده‌دات، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كه گه‌شه‌ی كردوه‌و به‌ره‌و دیموكراسییه‌ت ده‌چێت، جێی شانازییه كه چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی ئازاد هه‌یه، رای جیاواز هه‌یه، ئه‌و رایه جیاوازانه ئۆكسجینی راسته‌قینه‌ی پاك له ژینگه سروشتییهكهوه ده‌گوازنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، كه به‌رده‌وام له ئه‌نجامی ئیشكردنیدا دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌رهه‌مده‌هێنیت، واته ده‌بێت سوپاسی ئه‌وانه بكات كه ئۆكسجینی پێده‌ده‌ن، به‌داخه‌وه لێره ده‌سه‌ڵات پێیوایه میدیای حیزبه‌كه‌ی خۆی كه به‌شێكه له به‌رهه‌مهێنه‌ری دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، به‌سه بۆ هه‌ناسه‌دانی ئه‌و، له‌كاتێكدا ئه‌و به‌شێكه له هه‌ناسه‌نه‌دانی، بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌و سه‌رچاوانه زیاد بكات، نه‌ك هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌یان بدات.