سازدانی: سه‌نگه‌ر جه‌مال
نه‌ریمان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان پێیوایه؛ هێزی پێشمه‌رگه تائێستا هێزێكی سه‌رتاسه‌ری نییه، ته‌نیا (4) لیوا له رێكخستنه‌وه‌و راهێناندان، ئه‌وه‌ش له‌نێوان دو حیزبه‌كه‌دا دابه‌شكراوه، كه هه‌مان سیستمی دو ئیداره‌یی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆرانیشه له‌م دیداره‌ی رۆژنامه‌دا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌نوكه‌ی تایبه‌ت به‌په‌رله‌مان و لیژنه‌كه‌یان ده‌دوێت
رۆژنامه: له سه‌روبه‌ندی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا له په‌رله‌مان كاتتان دانا بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانی، به‌ڵام تازه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پهسهندهكات، له‌م ماوه زۆره‌دا په‌رله‌مان بۆ له بڕیاره‌كانی خۆی نه‌پرسیوه‌ته‌وه؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: ئه‌وه لادانه له یاسا‌و لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و وابهستهبونه به دو ئیداره‌ییه‌وه و باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ دو ئیداره‌یی، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی ده‌سه‌ڵات ناگونجێت، چونكه ئه‌گه‌ر وابوایه ده‌بو به‌خێرایی ئه‌و یهكگرتنهوانهیان ئه‌نجامبدایه.
حكومه‌ت خۆی داوای لێكردین، كه ئه‌و ماوه‌یه‌یان بۆ دانێین بۆ یه‌كگرتنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا نه‌ك یه‌كنه‌خراونه‌ته‌وه بگره هیچ هه‌نگاوێك نه‌چوه‌ته پێشه‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌و دو ده‌زگایه دو سیستمی سیاسیی و ئه‌جێندای جیاواز هه‌ڵیانده‌سوڕێنێ كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی و ته‌سكی حیزبی كار ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی گه‌لی كوردستان.
په‌رله‌مانێك به مانا راستییه‌كه‌ی خۆی ده‌بێت داكۆكیی له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی بكات، وه له كاتی سه‌رپێچی له بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه لێپێچینه‌وه له سه‌رپێچیكاران و ئه‌و كه‌سانه بكات، كه بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ناكات، به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان به‌م تهشكیلهیهی ئێستایه‌وه بتوانێت له حكومه‌ت و ده‌زگاكان بپرسێته‌وه و به‌داخه‌وه خۆی به وهجهی دوه‌می حكومه‌ت ده‌زانێت و له خۆی رانابینێت، كه ئه‌و كاره بكات ده‌نا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌پێی یاسا ده‌توانێت هه‌مو بڕیاره‌كانی فه‌رز بكات و له هه‌ر كاتێكدا پله‌و پایه له به‌رپرسان بسه‌نێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌و كێشه سیاسییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
رۆژنامه: له كاتێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیس هه‌یه بونی دو ده‌زگای وه‌ك (زانیاری و پاراستن) زه‌روره‌تی هه‌یه، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وان و كاری ئاسایش له‌لایه‌كی تر، چ دژیه‌كییه‌كی تێدایه؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: بێگومان، فه‌لسه‌فه‌ی بونی حكومه‌ت و یاسا له هه‌مو وڵاتێكدا مه‌به‌ست له‌وه‌یه هاو به‌رنامه‌یی هه‌بێت و مه‌رجه‌عیه‌ت دیاربێت و هه‌وڵه‌كان به یه‌ك ئاراسته بێت، هه‌ر كاتێك ئه‌و شتانه بو به دوان و سیان حه‌تمه‌ن ته‌نسیق نابێت و جیاوازیی ده‌بێت و تاوانبار و تیرۆریست له‌و دۆخه سود ده‌بینن و ده‌توانن له‌و نێوه‌نده‌دا گوزه‌ر بكه‌ن، وه بونی ئه‌وانه به‌و شێوه‌یه خه‌له‌لێكی زۆر گه‌وره‌یه و كاریگه‌ریی خراپیان هه‌یه.
ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وانه‌ش هه‌مو ئه‌و ده‌زگایانه له ده‌زگایه‌كی ئه‌منی قه‌ومی نیشتمانیی كۆبكه‌ینه‌وه و هه‌مو هاوڵاتییه‌ك بۆی هه‌بێت له‌و ده‌زگایانه به‌پێی لێهاتویی و دڵسۆزیی و شاره‌زایی خۆی كار بكات، ئه‌و كاته‌ش ده‌توانین بڵێین؛ خاوه‌نی سیتمێكی ئه‌منیی به‌هێزین و بۆشاییمان نه‌هێشتوه‌ته‌وه بۆ تاوانباران بیانه‌وێت كاریگه‌ریی خراپ بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
رۆژنامه: هه‌فته‌ی رابردو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ردو پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ندكرد، كه به‌پێی پرۆژه‌كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سهربهسهرۆكایهتی هه‌رێم ده‌بێت و ده‌زگای ئاسایشیش سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بهوپێیشه جیهازی ئه‌منی له‌كوردستان ده‌كرێت به‌دو به‌شه‌وه، رای ئێوه له‌سه‌ر پرۆژه‌كه چییه؟.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا‌و پێشكه‌وتودا ده‌زگای ئاسایش و هه‌وڵگری تایبه‌تمه‌ندن و وه‌زاره‌تێكی تایبه‌تی بۆ داده‌مه‌زرێنن به ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌منی قه‌ومی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كوردستان به دابه‌شبونی ئه‌و ده‌زگایانه به دو شێوه‌ی جیا‌و به‌ستنه‌وه‌یان به ده‌زگای جیاوه خۆی له‌خۆیدا موراعاتی مانه‌وه‌ی دو ئیداره‌ییه، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه به دو شێوه و دو مه‌رجه‌عیه‌تی جیاواز كاریگه‌ری خراپ‌و سلبی ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده یه‌كگرتنه‌وه‌یان هه‌ر باشه به‌ڵام كرچ و كاڵ ده‌بێت، چونكه ده‌زگای ئه‌منی له هه‌ر وڵاتێكدا ده‌بێت له سه‌ره‌تای كاری تا كۆتایی لێكۆڵینه‌وه ره‌بتی به‌یه‌كه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی كوردستان بێت ئاگایان له یه‌ك نابێت و له‌وانه‌یه له یه‌ك تاواندا هه‌ریه‌كه‌یان به ئاراستیهیهكی جیاواز لێكۆڵینه‌وه‌ی لێبكه‌ین.
رۆژنامه: سیستمی سیاسی هه‌رێم په‌رله‌مانیه، خستنه ژێركۆنترۆڵی جیهازی ئه‌منیش بۆ ژێر كۆنترۆڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سیستمه‌كه به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی نابات؟.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: سیستمه‌كه به‌ناو په‌رله‌مانیه، به‌ڵام له واقیعدا و به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ی به نیازن به‌وشێوه‌یه‌ی هه‌یه تێپه‌رێنرێت سیستمه‌كه زیاتر سه‌رۆكایه‌تیه تا په‌رله‌مانی، وه له‌م خاڵه‌شدا زیاتر ده‌یسه‌لمێنێت كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیه نه‌ك په‌رله‌مانی، له‌كاتێكدا پێویسته ئه‌و هێزانه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه نهبهستێنرێنهوه و پێویسته ئه‌و ده‌زگایانه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بن یان وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به ئه‌منی قه‌ومی هه‌بێت كه له چوارچێوه‌ی یه‌ك وه‌زاره‌ت و یاسا و رێنماییدا كاربكه‌ن. بۆیه ئه‌وه خاڵێكی لاوازه له‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه و پێموایه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا له‌م هه‌رێمه.
رۆژنامه: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، ئایا وه‌ك پێویست یه‌كیان گرتوه‌ته‌وه؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: ئه‌گه‌ر پێوه‌ری حكومڕانیی باس بكه‌ین، ناكرێت دڵخۆش بین، به‌ڵام به‌پێی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان جێی دڵخۆشییه كه ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌زگایانه یه‌كبگرنه‌وه، به‌ڵام به‌و شێوه خاو پاشان به دو به‌رنامه‌ی جیاواز‌و قۆرخكردنی وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ن دو ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌وه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نامێنێت بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌و وا ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌مان شێوازی دو ئیداره‌ییه ته‌نیا ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت ده‌نا ئه‌گه‌ر پۆست و به‌شه‌كان به یه‌كسانیی دابه‌شبكرێن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌مان شته.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خاوه‌نی پره‌نسیپ و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و سه‌رده‌می بین، ده‌بێت خه‌ڵكه پسپۆڕ و شاره‌زا و كادره‌كان له‌ناو ده‌زگایه‌كی نیزامی‌دا كۆبكه‌ینه‌وه و هه‌مو چین و توێژه‌كانی كوردستان تێیدا به‌شدار بن، نه‌ك مه‌رج بێت كه‌سه دیاره‌كان و خاوه‌ن بڕیاره‌كانی هه‌ر له‌و دو حیزبهبن، ئه‌گه‌ر وابێت كه‌واته حكومه‌تمان تێكهڵكردوهتهوه، به‌ڵام سیستمی دو ئیداره‌ییمان چاره‌سه‌ر نه‌كردوه.
رۆژنامه: كه‌واته هێشتا پێشمه‌رگه هێزێكی نیشتمانیی سه‌رتاسه‌ری نییه؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: نه‌خێر، تائێستا ته‌نیا (4) لیوا له رێكخستنه‌وه و راهێناندان ئه‌وه‌ش له‌نێوان دو حیزبه‌كه‌دا دابه‌شكراوه، كه هه‌مان سیستمی دو ئیداره‌یی ده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین هێزێكی نیشتمانیمان هه‌بێت، نه‌ك هێزێكی پارێزه‌ری حیزب و ئایدیۆلۆژییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی.
رۆژنامه: زۆرجار له كوردستان باس له گرنگیی و سه‌روه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه وه‌ك به‌غدا موچه و ده‌رماڵه‌یان پێ‌نادرێت، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: به‌ڵی پێشمه‌رگه سومبولی فه‌خری ئه‌م وڵاته‌ن، پێشمه‌رگه له هه‌مو قۆناغه‌كاندا قوربانیی داوه و پێویسته گرنگییان پێبدرێت و خزمه‌تی ماڵ و منداڵ و خۆیان بكرێت و له چوارچێوه‌ی یاسادا كاریان رێكبخرێت.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی كوردی نه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌كردوه ژیانیشیانی گرنگیی پێنه‌داوه، پێشمه‌رگه هه‌یه (200و 300) هه‌زار دیناری مانگانه وه‌ك موچه وه‌رده‌گرێت، له كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه هیچ نییه به‌راورد به ماندوبونی ئه‌وان و بازاڕ و هاوپیشه‌كانیان له به‌غدا، كه دو هێنده‌ی ئه‌مان موچه وه‌رده‌گرن.
زۆرجار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ناویان ده‌هێنرێت و قسه‌ی بریقه‌داریان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك پێویست خزمه‌ت ناكرێن، چونكه ده‌بێت ئه‌وانه هه‌مان ئیمتیاز و پله و پاره و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاوتاكانیان له سوپای عیراقیان پێبدرێت و ژیانیان باش بكرێت.
رۆژنامه: چه‌ند ساڵێكه به‌غدا ئاماده نییه بودجه‌ی پێشمه‌رگه سه‌رف بكات، وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگریی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی ئێوه چییه بۆ ئه‌م كێشه‌یه كه چه‌ند ساڵێكه هه‌یه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی ناوخۆ و دارایی و پێشمه‌رگه كۆبوینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی موچه و ده‌رماڵه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش وه‌ك هاوتاكانیان لێبكرێت له به‌غدا، باسیان له‌وه‌كرد كه (4) ساڵه بودجه‌ی پێشمه‌رگه له سیستمی به‌رگریی عێراق بودجه‌یان بۆ سه‌رف ده‌كرێت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌رفی ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق نایداته كوردستان و غه‌دره‌كه خرایه ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقی.
هه‌رچه‌نده ئێمه ده‌زانین هه‌ندێك له ئه‌ندامانی حكومه‌تی عێراقی كاریگه‌رییان له‌سه‌ره و ده‌یانه‌وێت ئه‌و كاره نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر نه‌توانین هێزێكی نیشتمانیی نیزامیی خۆمان هه‌بێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی داڕێژراوه حكومه‌تی عێراقی مافی خۆیه‌تی، كه بڵێت بودجه ناده‌م به هێزێك كه سه‌ر به دو حیزب بێت، به‌ڵكو بودجه ده‌ده‌مه هێزێك، كه نیزامیی بێت و له چوارچێوه‌ی سیستم دابێت.
ئه‌وه‌ی كێشه‌یه ئه‌وه‌یه كه تائێستا نه‌توانراوه ئه‌و هێزه له كوردستان یه‌كبخرێت، بۆیه حكومه‌تی عێراقی ده‌توانێت ئه‌و بیانوه بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی موچه و چه‌ك نه‌داته پێشمه‌رگه، ئێمه‌ش داوامان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردوه به‌پێی ئه‌و چوارچێوه و سیستم و یاسایه هێزه‌كان رێكبخه‌نه‌وه و هه‌یكه‌له‌كه‌ی دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاساوه‌یان نه‌مێنێت.
داواشمان كرد ئه‌گه‌ر داوای كورد بۆ خواردنی ئه‌و بودجه‌یه یاساییه بچن له دادگای فیدراڵیی و ده‌ستوری داوای یاسایی تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام دیاره كه‌موكوڕیمان داوه به‌ده‌سته‌وه، بۆیه پێموایه خه‌له‌لی خۆمانی زۆر تێدایه و ده‌بێت ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌و بودجه‌یه بگه‌ڕێنینه‌وه.
رۆژنامه: دوای گۆڕانكارییه‌كان ئێستا موچه و ده‌رماڵه‌ی پێشمه‌رگه له چ ئاستێكدایه؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: ئێمه وه‌ك گۆڕان، له سه‌روبه‌ندی په‌سه‌ندی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ویستمان موچه و ده‌رماڵه‌ی هه‌مو هێزه چه‌كداره‌كان به پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌وه وه‌ك هاوتاكانیان لێبكرێت له حكومه‌تی عێراقی، به‌ڵام ئه‌ندامانی لیستی زۆرینه ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش پرۆژه بڕیارێكمان پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرد و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا، به‌داخه‌وه ده‌ستی ده‌ستی پێكرا تا ئه‌و كاته‌ی له لیژنه‌ی ناوخۆ هێنامانه پێشه‌وه و داوامان كرد سه‌رۆكایه‌تی هه‌رسێ وه‌زیری دارایی پێشمه‌رگه و ناوخۆ بانگ بكاته په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام كه هاتن ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر په‌سه‌ندی بودجه‌دا تێپه‌ڕیبو وتیان ناتوانین ئه‌و (6) مانگه‌ی دواتر بده‌ین تا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین بۆ (4) مانگ (210) هه‌زار دیناری خۆراكه‌كه بده‌ن و له بودجه‌ی ساڵی (2011)ش موچه‌كانیان به‌و شێوه‌یه‌بێت، كه هیچ جیاوازییه‌كی نه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له حكومه‌تی عێراقی و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا.
به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا (210) هه‌زار دیناره‌كه خه‌رج نه‌كراوه و وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی په‌رله‌مانه كه به‌دوای بڕیاره‌كانیدا ناچێت كاتێك جێبه‌جێ ناكرێن.
رۆژنامه: دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌تان به‌دواداچونی بۆ كێشه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرد‌و راپۆرتتان بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌رزكرده‌وه ورده‌كاریی بهدواداچونهكهتان چی بو؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به كارابون و نه‌بونی لیژنه‌كه‌ی ئێمه هه‌یه و یه‌كێكه له نمونه‌كان، چونكه ئێمه به باشی به‌دواداچونمان بۆ ئه‌و كێشه‌یه كرد‌و لایه‌نه‌كانمان بینی، پاش گفتوگۆ و تاوتێكردن بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و پێشنیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كردویه‌تی به‌وه‌ی یاسایان له‌به‌رده‌ست نییه ماف و داوای خۆیانه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان رێكبخرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاری بكرێت له‌نێوان پارێزگا‌و ئه‌واندا.
ئێمه پشتیوانیی راكه‌ی ئه‌وانمان كرد، چونكه بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌قن و پرۆژه‌یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2008) تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه ده‌ركراوه یه‌ك به‌ندی تێدایه، كه ئێمه رایبگرین بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێبكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌نده به‌ستویه‌تییه‌وه و بۆ ئه‌نجومه‌نی داهاتو جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئێمه (6) مانگ له‌مه‌وبه‌ر راپۆرت و رای خۆمان به‌رزكرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام گوێی لێ نه‌گیرا و نه‌خرایه به‌رنامه‌ی كاره‌وه، پاشان روبه‌ڕوی لیژنه‌ی یاسایی كرایه‌وه دواتر شتی سیاسیی تێكه‌ڵكراو ئه‌وه پێشنیار كرا كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یاسای ساڵی (1959)، ئێمه له دواواكاریشمان بۆ دروستكردنی كۆده‌نگیی به ئاماده‌بونی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆبوینه‌وه راكه‌ی ئێمه به‌رگریی لێكرا، ته‌نیا سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی نه‌بێت پێچه‌وانه‌ی بو.
هه‌مو لایه‌نه به‌شداره‌كان كۆده‌نگ بوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی ساڵی (2008) كاری پێبكرێت و حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بكات، به‌ڵام تائێستا هیچ له‌و باره‌یه‌وه نه‌كراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی هه‌ر ده‌ستی ده‌ستی پێكرد و ئاماده‌نه‌بو راپۆرتێك له‌سه‌ر لیژنه و كۆبونه‌وه‌كه به‌رزبكاته‌وه، پێشموایه ئه‌وه مه‌به‌ستی سیاسیی له پشته‌وه‌یه.
رۆژنامه: له‌م دۆخه‌دا ده‌توانرێت بوترێت له كوردستان سیستمی لامه‌ركه‌زیی په‌یڕه‌و ده‌كرێت؟
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: سیستمی لامه‌ركه‌زیی له هه‌رێمی كوردستان زۆر به لاوازیی هه‌یه، له هه‌ولێر و دهۆك ئه‌و لامهركهزییهش نییه ته‌نیا له سلێمانی تۆزێك هه‌بوه، به‌ڵام ئێستا ده‌سه‌ڵات به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه له په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سیستمه لامه‌ركه‌زییه په‌شیمان ببێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بۆ پاشه‌كشه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چونكه له كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆده‌نگ بوین له‌وه‌ی كه ئه‌و یاسایه كاری پێبكرێت، كه لامه‌ركه‌زیی په‌یڕه‌و ده‌كات و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێیت كاری پێده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ته‌نیا به ناو به قسه ده‌ڵێن پێداگریی له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی لامه‌ركه‌زیی ده‌كه‌ن، چونكه به فیعلی به پێچه‌وانه‌وه كار ده‌كرێت و ئاسته‌نگی بۆ دروستده‌كه‌ن.