دیمانه‌
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌




Tuesday, December 7, 2010
 
     

سازدانی:‌ رۆژنامه‌
سه‌رۆكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق پێیوایه‌ خولی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق جیاواز له‌خولی‌ پێشو زیندویه‌تی‌ زۆری‌ پێوه‌ دیار ده‌بێ‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ پڕۆژه‌یاساكان ئاسان نابێت.

د.فواد مه‌عسوم سه‌باره‌ت به‌ بۆچونی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌مه‌ڕ پێكهێنانی‌ كابینه‌كه‌ی‌ مالیكی‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌رێكی‌ زۆر لاوازه‌ ببینه‌ ئۆپۆزسیۆن و به‌شدار ده‌بین له‌حكومه‌ت".

رۆژنامه‌: پێكهاته‌ی‌ سیاسیی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، گۆڕاوه‌، ئێوه‌ له‌وڕوه‌وه‌ چ خوێندنه‌وه‌یه‌كتان هه‌یه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: هه‌ستده‌كه‌م‌ و واپێشبینی‌ ده‌كه‌م كه‌ خولی‌ ئه‌مجاره‌یان چالاك بێت ‌و كێشه‌ی‌ زۆری‌ تێبكه‌وێت ‌و بڕیار و پرۆژه‌كانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ نه‌ڕۆن‌ و گفتوگۆی‌ زۆریان تێبكه‌وێت.به‌كورتی‌، په‌رله‌مانێكی‌ حه‌یه‌وی‌ ده‌بێت.

رۆژنامه‌: پێگه‌ی‌ كورد و ئه‌و ته‌حه‌دییانه‌ی‌ روبه‌ڕوی‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌مان، چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: پێگه‌ی‌ كورد دیاره‌ كه‌ له‌ئێستاوه‌ رۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه ‌و ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی‌، یه‌كه‌م به‌ به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ‌و دوه‌م به‌رگریكردنیش له‌ مافه‌كانی‌ هه‌مو خه‌ڵكی‌ عێراق، سێهه‌م ده‌بێت په‌رله‌مانتارانی‌ كورد لاچه‌پ نه‌وه‌ستن به‌رامبه‌ر ئه‌وكێشانه‌ی‌ روبه‌ڕوی‌ هه‌مو ناچه‌كانی‌ عێراق ده‌بنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ لای‌ لایه‌نه‌كانی‌ تر واهه‌ست نه‌كرێت كه‌ كورد گرنگی‌ نادات به‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ عێراق.

رۆژنامه‌: له‌م سه‌ره‌تایه‌ی‌ كاركردنتاندا، هه‌ماهه‌نگیی‌ نێوان په‌رله‌مانتاران ‌و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان چۆن ده‌بینن؟
د.فواد مه‌عسوم: له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك بۆچونی‌ سیاسیی‌ جیاوازمان هه‌یه‌، به‌ڵام قه‌ناعه‌تم وایه‌ كه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌مومان هه‌ڵوێستمان وه‌ك یه‌كه‌.

رۆژنامه‌: فراكسیۆنی‌ گۆڕان، له‌م سه‌ره‌تایه‌وه‌ جۆرێك له‌مرونه‌تی‌ سیاسیی‌ نواندوه‌ له‌به‌غدا له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ ئیئتیلافه ‌كوردستانییه‌كان‌ و مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، ئێوه‌ چۆن ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ لێكده‌ده‌نه‌وه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕان به‌ ئیجابیی‌ ده‌بینم، بۆیه‌ ده‌ڵێم له‌و مه‌سه‌لانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ كوردستان ‌و خه‌ڵكی‌ كوردستان ‌و كه‌سایه‌تیی‌ كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، باوه‌ڕناكه‌م كه‌ هیچ ناكۆكییه‌ك بكه‌وێته‌ نێوانمان.

رۆژنامه‌: پێتانوایه‌، فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ به‌رگریكردن له‌ مافه ‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، رۆڵی‌ ئیجابیی‌ هه‌یه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: بێگومان، رۆڵی‌ ئیجابیی‌ هه‌یه‌.

رۆژنامه‌: دواپێشهاتی‌ تازه‌ له‌ باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ته‌وه‌، چییه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، تا ئێستا یه‌ك كۆبونه‌وه‌ له‌نێوان ئیئتیلافی‌ كوردستانیی ‌‌و هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانیی‌ كراوه ‌و له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ زیاتر ئه‌نجامده‌درێت ‌و كۆبونه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ش چڕده‌بێته‌وه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌جێندای‌ ئیئتیلافی‌ كوردستانیی‌ بۆ به‌شداربون ‌و وه‌رگرتنی‌ پۆست له‌حكومه‌تی‌ تازه‌دا، چییه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: دیاره‌ كه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تێكی‌ سیادیمان هه‌بێت كه‌ به‌دوری‌ نازانم ‌و پێویسته‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ سیادییه‌ش، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ بێت ‌و دوای‌ ئه‌وه‌ به‌پێی‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانیی‌ ده‌یكه‌ین، ده‌بێت ئیستیحقاقی‌ خۆمان هه‌بێت.

رۆژنامه‌: بۆچی‌ داوای‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا پێشتر به‌پێی‌ رێككه‌وتن ‌و رازیبونی‌ هه‌ر پێنج حیزبه‌كه‌ی‌ ناو ئیئتیلافه‌كه‌ و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش، ره‌گه‌یه‌نرابو كه‌ ئیئتیلافه‌كه‌، ئه‌مجاره‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌رناگرێت ‌و ئه‌و پۆسته‌ زۆر له‌قازانجی‌ كورد نییه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: تا ئێستا، ناتوانم بڵێم، به‌ته‌واوه‌تی‌ گه‌یشتوینه‌ته‌ بڕیاری‌ كۆتایی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، ئێمه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ین، وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌، یان نه‌وت، یه‌كێكیانمان قبوڵه‌.

رۆژنامه‌: وه‌ك پێشر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دابه‌شكرنی‌ پۆسته‌ سه‌روه‌ریی ‌‌و وه‌زارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خاڵ‌ ده‌بن، ئایا هیچ ئالیه‌تێكی‌ تر هه‌یه‌ جگه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ خاڵ‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ وه‌زاره‌ته‌كان به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كاندا؟
د.فواد مه‌عسوم: سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، هه‌ر له‌سه‌ربنه‌مای‌ خاڵ ‌‌و كورسیی‌ په‌رله‌مانی‌ ده‌بێت‌ و له‌ گفتوگۆكانی‌ داهاتودا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجام.

رۆژنامه‌: جگه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ خاڵ‌، پێتانوایه‌ كه‌ لایه‌نی‌ پێكهێنه‌ری‌ حكومه‌ت، مه‌سه‌له‌ی‌ ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییش بۆ كورد و پێدانی‌ پۆست له‌وڕوه‌وه‌ حساب بۆ بكات؟
د.فواد مه‌عسوم: هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌ حسابی‌ بۆ ده‌كات، چونكه‌ به‌ڕاستی‌ كوتله‌ی‌ كوردستانیی‌ رۆڵێكی‌ به‌رزی‌ نواند له‌م دواییه‌دا، به‌تایبه‌ت كه‌ ئێمه‌ هه‌رێمێكی‌ گه‌وره‌مان هه‌یه ‌و حسابی‌ بۆ ده‌كرێت ‌و جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ڕوی‌ مێژوییه‌وه‌، باس له‌وه ‌ده‌كرێت كه‌ كورد نه‌ته‌وه‌ی‌ دوه‌مه‌‌ و دیاره‌ ئیستحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییمان، ره‌نگه‌ له‌ڕوی‌ نه‌وعییه‌تی‌ وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ بۆمان حساب بكرێت ‌و له‌ڕوی‌ ئیستیحقاقی‌ هه‌ڵبژاردنیشه‌وه‌، چه‌ند وه‌زاره‌تێكمان به‌رده‌كه‌وێت.

رۆژنامه‌: پێتانوایه‌، چه‌ند وه‌زاره‌تتان به‌رده‌كه‌وێت؟
د.فواد مه‌عسوم: ئێمه‌ داوامان كردوه‌ كه‌ له‌خولی‌ پێشو كه‌متر نه‌بێت ‌و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكان‌ و لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ به‌رامبه‌ر.

رۆژنامه‌: به‌ڵام ئه‌گه‌ر دابه‌شكارییه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خاڵ‌ بێت، خاڵه‌كانی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ كوردستانیی‌، (15)ی‌ رۆیشتوه‌ و كه‌متر له‌پێنج خاڵی‌ ماوه‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ ده‌توانێت پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت؟
د.فواد مه‌عسوم: نه‌خێر، ئێمه‌ داوامان كردوه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ پۆسته‌ سه‌روه‌رییه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كۆمار و سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان ‌و سه‌رۆكایه‌تیی‌ وه‌زیران، له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خاڵ‌ بن.

رۆژنامه‌: پێتانوایه‌، لیستی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانیی‌‌ و عێراقییه‌، به‌وه‌ رازیبن؟
د.فواد مه‌عسوم: به‌ڵێ‌، رازیین‌ و ئه‌وجاره‌ كه‌ له‌گه‌ڵیان دانیشتین، تێگه‌یشتنیان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌بو.

رۆژنامه‌: ئایا مالیكی‌ ده‌توانێت له‌كاتی‌ دیاریكراودا، حكومه‌ت پێكبهێنێت؟
د.فواد مه‌عسوم: پێشبینی‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌كاتی‌ یاسایی‌ خۆیدا، واته‌ له‌ (30)رۆژه‌كه‌دا بتوانێت كابینه‌كه‌ی‌ پێكبهێنێت.

رۆژنامه‌: پێتوایه‌، مالیكی‌ 50+1ی‌ كابینه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ده‌هێنێته‌ په‌رله‌مان، یان هه‌مو وه‌زیره‌كانی‌ وه‌ك پاكیجێك ده‌هێنێت؟
د.فواد مه‌عسوم: ئه‌وجا ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكانی‌ مالیكی‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌كانی‌ تر‌ و لیسته‌كه‌ی‌ خۆشی‌، من واده‌زانم كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ پێكده‌هێنێت، نه‌ك به‌ 50+1ی‌ وه‌زیره‌كانی‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌ حكومه‌تێكی‌ لاواز كه‌ پێكهاته‌یه‌ك بچێته‌ ده‌ره‌وه ‌و دوایی‌ گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ‌ بكرێت، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ حكومه‌ته‌كه‌ لاواز پیشانبدات، بۆیه‌ وه‌كو بزانم، مالیكی‌ هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێت له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ته‌واوه‌تی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ پێكبهێنێت؟

رۆژنامه‌: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ مالیكی‌ خۆی‌ به‌لایه‌وه‌ مه‌به‌ست بێت، چه‌ند گروپێكی‌ بچوكی‌ ناو لیسته ‌گه‌وره‌كان به‌شداریی‌ پێنه‌كات بۆ جوانكردنی‌ روخساری‌ كابینه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وای‌ نیشانبدات كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ به‌رهه‌ڵستكاری‌ هه‌یه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: ئێستا ئاسته‌نگێك هاتوه‌ته‌ پێش، ئه‌وه‌‌ش مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتمانییه‌ بۆ سیاسه‌ته ‌باڵا ستراتیژییه‌كان كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ندێك كێشه‌ی‌ له‌سه‌ر هه‌یه‌، چونكه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی‌ كه‌ عێراقییه‌ داوای‌ ده‌كات، زه‌حمه‌ته‌ بۆی‌ بچێته‌ سه‌ر، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ ببێته‌ هۆی‌ ئاسته‌نگ ‌و دواكه‌وتنی‌ راگه‌یاندنی‌ حكومه‌ت.

رۆژنامه‌: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ لایه‌نی‌ كوردی‌ له‌ئه‌نجامی‌ بونی‌ هه‌ر سیناریۆیه‌كدا، نه‌چێته‌ ناو كابینه‌كه‌ی‌ مالیكییه‌وه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: ئیئتیلافی‌ كوردستانیی‌، نه‌خێر، ده‌چێته‌ ناوحكومه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌: له‌ئه‌گه‌ری‌ بونی‌ هه‌ر سیناریۆیه‌ك‌ و پێنه‌دانی‌ وه‌زاره‌تیش به‌خواستی‌ خۆتان، هه‌ر به‌شداریی‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن؟
د.فواد مه‌عسوم: ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێكی‌ زۆر لاوازه‌ كه‌ نه‌گه‌ینه‌ یه‌ك، چونكه‌ وه‌ك هه‌ستی‌ پێده‌كه‌ین، له‌ ته‌رازودا لایه‌نی‌ كوردستانیی‌ سه‌نگه‌كه‌ی‌ قورسه‌.

رۆژنامه‌: جێگه‌كه‌ی‌ سامی‌ شۆڕش، به‌كێ‌ پڕكراوه‌ته‌وه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمسیۆن كه‌ تا ئێستا گوێمان له‌ بۆچونی‌ ئه‌وان نه‌بوه‌ كه‌ ئایا هه‌ر له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر كه‌سێكی‌ دیكه‌ ده‌چێته‌ شوێنی‌، یان به‌شێوه‌یه‌كی‌ تر، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدات.

رۆژنامه‌: پێشبینی‌‌ و بۆچونی‌ شه‌خسیت چۆنه‌، ده‌درێته‌وه‌ به‌ پارتی‌، یان به‌پێی‌ یاساكه‌ بۆ سه‌عدی‌ پیره‌ی‌ كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ ده‌بێت له‌ یه‌كێتی‌؟
د.فواد مه‌عسوم: من بێلایه‌نم له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا‌و رای‌ له‌سه‌ر ناده‌م.

رۆژنامه‌: سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنی‌ گۆڕان له‌حكومه‌تی‌ به‌غدا، وابڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌ڕێز بارزانی‌، رازیی‌ نییه‌ وه‌زاره‌ت بدرێته‌ گۆڕان، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چۆن له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسكراوه‌؟
د.فواد مه‌عسوم: به‌و شێوه‌یه‌ نه‌وتراوه‌، ئه‌و ره‌ئی‌ وابو كه‌ ئێمه‌ به‌باشی ده‌زانین، بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ كه‌ ئێستا هه‌یه‌، گۆڕان به‌شداربێت له‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ‌ ئیئتیلافی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ‌و به‌شداریشی‌ هه‌بێت له‌حكومه‌ت، ئێستا بۆ نمونه‌، ئه‌وێ‌ رۆژێ‌ باسی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان ‌و دابه‌شكردنی‌ به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كان كرا و لیژنه‌یه‌كیش دانرا بۆ گۆڕان، كه‌سمان ناڕازیی نه‌بوین، قسه‌كه‌ی‌ جه‌نابی‌ كاك مه‌سعودیش به‌و شێوه‌یه‌ بو، ئینجا هه‌یه‌ لێكیده‌داته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بو، دیاره‌ واده‌بێت! نا ئه‌و وای‌ نه‌وت، وتی‌، حه‌زده‌كه‌ین كه‌ پێكه‌وه‌ بین ‌و له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌بن، ئه‌و كات به‌شیشی‌ ده‌بێت كه‌ له‌سه‌ری‌ رێكده‌كه‌وین، به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای‌ ئه‌وه‌ نه‌بوه‌ كه‌ وه‌زاره‌ت نه‌درێت به‌ گۆڕان، به‌ڵكو به‌پێی‌ ئیستیحقاقی‌ خۆی‌، مافی‌ هه‌یه‌ وه‌زاره‌ت وه‌ربگرێت ‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانیی‌ بكات كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، بۆیه‌ وه‌ك‌و ئیئتیلافه‌كه‌، په‌یوه‌ندیی‌ به‌ئێمه‌وه‌ نابێت‌ و مافی‌ خۆیه‌تی‌، به‌ڵام زه‌روریه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ پێكه‌وه‌ بین ‌و سه‌ركه‌وتنمان له‌ڕێگه‌ی‌ یه‌كبونه‌وه‌یه ‌و پارچه‌پارچه‌بونمان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان نییه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
Barzan Hassan
 Tanha 1 persyar Arassteay kak Fuad Maaasum akam le w rojeway ke lellay serchel qazzaz bu le anqerre watte sally 1991 wa ta amro chy bo aw millete kerd ............. ....... am millete azanet ka............
سه‌عید عارف
  پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ، له‌م چه‌نده‌ساڵه‌دا ،به‌ شاهیدی عه‌ره‌به‌کان خۆیان ، ئه‌وه‌نده‌ی خزمه‌تی به‌عێراق کردوه‌ ، باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ وه‌زیرێکی عه‌ره‌بی بیتوانیایه‌ هێنده‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ کورده‌ی ئێستا خزمه‌تی عێراق بکات به‌جۆرێک قسه‌ی ئه‌وه‌هه‌یه‌ ، له‌ساڵی داهاتودا عیراق له‌ژێر به‌ ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌رده‌چێت ، که‌ یه‌کێکه‌ له‌ توانسته‌ به‌رزه‌کانی به‌ڕێز زێباری ، باوه‌ڕ ناکه‌م کارێکی له‌و جۆره‌ به‌ هیچ یه‌ک له‌ (ئوسامه‌ نه‌جه‌فی) و( ساڵح موتڵیک) بکرایه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خوا عه‌ره‌بی عێراقی ده‌گرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه‌ له‌پۆسته‌که‌ی لابده‌ن و باوه‌ڕم وایه‌ ، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی کوردستانیش خۆی لای بدات ، ئه‌گه‌ر لیستی عێراقیه‌ی عه‌لاوی عاقڵ بێت ، ده‌بێت له‌سه‌ر خاڵه‌ ئیستیحقاقی یه‌کانی خۆیان به‌ڕێز هوشیار زێباری ده‌بێت ته‌رشیح بکه‌نه‌وه‌ ، له‌به‌ر دوو شت له‌به‌ر ئیسپاتی دڵسۆزبونی بۆ عێراق و له‌خۆبوردویی له‌ خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی ، هه‌روه‌ها به‌ هۆی بونی خیبره‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی له‌و بواره‌دا . ئه‌ی به‌شی کوردو حسابی کورد له‌وێدا چه‌نده‌؟!!! ئه‌و سه‌رکرده‌ی سیاسی ده‌ستڕۆیشتوی کورد خۆی ده‌یزانێت . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خزمه‌تێکی خۆڕایی بۆ عێراقی عروبه‌ ، ئه‌ی بۆ چی قائیمه‌ عه‌ره‌بیه‌کان خاڵی خۆیانی بۆ بسوتێنن ، له‌کاتێک دا وه‌زاره‌ته‌ سامانیه‌کانی وه‌ک و نه‌وت و دارایی هێلکه‌ی زێڕ بۆ ئه‌و قائیمه‌ عه‌ره‌بیانه‌ ده‌که‌ن . سه‌یره‌ کورد ئه‌وه‌نده‌ عاشقی عێراق و ناوی پۆستی زل و ،( جێ کاری وێران) بووه‌ له‌ عێراقێک دا که‌ تاقه‌ یه‌ک به‌ندی ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی کوردی به‌باشی تیاجێبه‌جێ نه‌کراوه‌‌ . ئه‌و پیا هه‌ڵنانه‌ی ئه‌وم به‌ڕێزانه‌ی لێره‌داو له‌زۆر دیمانه‌ی تردا ، به‌ قورسایی کورددا هه‌ڵی ده‌نێن ، پاش ماوه‌کی تر جێکاری وێرانیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت . به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و سیاسیه‌ کورده‌ خاوه‌ن پۆستانه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ش دا، توشی هیچ نوشوستیه‌ک نابن ، به‌و دۆڕاندنانه‌ . ئه‌وه‌ی پێی ده‌دۆڕێت خاکی داگیرکراوی کوردو خه‌ڵکی ڕه‌شۆکی کورده‌ ، چونکه‌ ئه‌م سیاسی یه‌ خاوه‌ن پۆستانه‌ هه‌میشه‌ وه‌کو سیاسیه‌کورده‌ خاوه‌ن پۆسته‌کانی سه‌رده‌می پاشایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌کانی تری عێراقی ، هه‌رخاوه‌نی دیوان داراییه‌کانی خۆیان ده‌بن و . منیش به‌مه‌ هیچی تازه‌م که‌شف نه‌کردووه‌ ، پێش من (موعه‌مه‌ر قه‌زافی) گوتویه‌تی :{ که‌وا کورد له‌سه‌ر ده‌می پاسایه‌تیو به‌عسیش دا خاوه‌نی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانبووه‌ وه‌کو ( جه‌مال بابان) و جێگری سه‌رۆک کۆمار وه‌کو (ته‌ها محێ دین)} . ئه‌م به‌ڕیزانه‌ی ئیستاش ریزیان له‌دوای ئه‌وانه‌وه‌ گرتووه‌ ، ئیتر عه‌لۆ و عه‌باسی ڕه‌شوڕوتی کورد با هه‌ر له‌وورگی خۆی بدات له‌ ژێر باری مامه‌ڵه‌ی خواری سیاسی یه‌ خاوه‌ن پۆسته‌کانی دا.
yamolki
 أثبت التغییر أنهم قوة مادية لا يستهان بها فى الشارع ! هذا خبر رائع ! وما نتمناه قوة لیس : 1- من أجل الهدف الخطأ 2- ضد الطرف الخطأ 3- تستخدم الوسائل الخطأ
bastykoye
 zor lam sayra dr fuad le hemu dimaneky dalet, ba bo choony mn,yan dalet nazanm,yan dalet kary mn nyau natwanm petan blem,e basha xwenerany rozhnamu sbayi.. kasek la play (saroki listy kurdistany) bet bam shewaza walamy am komalgaya bdatawa la bashoory kurdiistan ,ba bzaneen chon lam postay xoy damenetawa ba be walam! sopas
ahmad
 haz akam hamu kurd yak bet ba yak berü brua bet
لالؤ
 له‌ یه‌كی‌ له‌ ژماره‌كانی‌ سیخورمه‌دا كه‌ به‌ داوای‌ لیبوردنه‌وه‌ ژماره‌كه‌یم له‌ یاد نه‌ماوه‌ جاریكیان له‌ به‌رامبه‌ر قسه‌یه‌كی‌ به‌ریوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ سلیمانی‌ نوسیبوی‌(هه‌ر باشه‌ كه‌ به‌ریوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ سلیمانی‌ 8سال پاش راپه‌رین گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی‌ (سه‌دام ناگه‌ریته‌وه‌) دیاره‌ ئه‌و به‌ریزه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ووتبوی‌ له‌و باوه‌ره‌دا نیم سه‌دام بگه‌ریته‌وه‌...ئیستاش هه‌ر باشه‌ كاك دكتۆر فواد پاش به‌ ده‌ست هینانی‌ بیست و پینج كورسی له‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌ریم و هه‌شت كورسی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق, گه‌یشتوته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران,له‌سه‌ر پرسه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان,رۆلی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌, جا نازانم ئه‌وه‌ باوه‌ری‌ ته‌واوه‌ یا موجامه‌له‌یه‌!! به‌ هه‌ر حال,گه‌ر كاك دكتۆر ریگه‌ بدات حه‌ز ده‌كه‌م به‌و راستیه‌ی‌ ئاشنا كه‌م كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران نه‌ك هه‌ر رۆلی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌ به‌لكو زورینه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ پیرۆزی‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییكه‌یان له‌ ناو دل و خوینیانداله‌ جوله‌ی‌ به‌رده‌وامدایه‌گوران به‌ میراتگر و خاوه‌نی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئه‌و پرسه‌ گه‌وره‌ و پیرۆزه‌ ده‌زانن كه‌ واشه‌, هیوادارم كاك دكتۆر به‌ سه‌ر راو بۆچونه‌كانیدا,نه‌هیلی‌ دره‌نگی‌ به‌سه‌ردابیت....
ئه‌نوه‌ر ئه‌ڵمان
 قه‌وانه‌ سواوه‌کانی ئاوازی کۆنی سه‌رکردایه‌تی کورد... هه‌میشه‌ ده‌لێن: هه‌مو شتێک ته‌واوه‌، لێ ته‌واویش نییه‌! هه‌ر ده‌فه‌رموون: ئێمه‌ له‌به‌ره‌وپێشکه‌وتنداین: که‌چی هه‌ر بۆدواوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌! دڵخۆشمان ده‌که‌ن که‌ له‌پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا یه‌کین، به‌ڵام پاشقولگرتن و خاپاندن و بێڕێزی هه‌ر به‌رده‌وامه‌. نێر نییه‌ ئه‌نفاڵچی و به‌عسیه‌ خۆفرۆشه‌کان دادگایی بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌یش ته‌واوه‌!چاوه‌ڕێمان ده‌که‌ن به‌ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 وگه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان، که‌چی له‌مێژه‌ ئه‌و (مادده‌!!) یه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و زه‌ختی دراوسێ ناحه‌زه‌کاندا، وه‌ک خۆری ئێواران ئاوا بووه‌!‌ فرۆشراوه‌ و پاره‌که‌شی لوشدراوه‌!.جێناکۆکه‌کانیش وه‌ک سه‌رده‌می دیکتاتۆر و بگره‌ زیاتریش عه‌ره‌بیزێر ده‌کرێن و خه‌ڵکه‌ کورده‌که‌ی لێده‌رده‌که‌ن! ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی که‌ سه‌دام هێشتا به‌عاره‌بی نه‌کردبوو، وا به‌ میتۆدێکی تری نوێژه‌ن،به‌عاره‌ب ده‌کرێت. سنووری کوردستان هه‌ر بجوک ده‌بێته‌وه‌ و مافه‌کانیش هه‌ر بچوک و بچوکتر، که‌چی هێشتا له‌ کن سه‌رکرده‌ و سیاسییه‌ ـ ته‌عین !1 ـ کراوه‌کانمان: هه‌موو شتێک ته‌واوه‌! ئه‌مه‌ی که‌ ئێستاکه‌ هه‌یه‌، بۆ کورد شیاوه‌!!
نالی
 من تێبینیەکانم لەسەر پرسیارەکانی برای رۆژنامەنووس هەیە. زۆر باسی پرسی نەتەوەیی و ئیستیحقاقی نەتەوەیی و ئەم بابەتانە ئەکرێت. بە بڕوای من ئەبێ لە هەموو چاوپێکەوتنێکی لەم بابەتەدا پرسیار لەسەر ناوچە دابڕاوەکانیش بکرێت.. پرسیار لەسەر هەڵوێست لە چارەسەری پرسی کورد لە بەشەکانی کوردستانیشدا بکرێت.. ئەوە زۆر گرنگە کە کورد هەڵوێستی ئاشکرای حکومەتی عێراق لەسەر بەشەکانی تری کوردستان بزانێت.. بەشێک لە مامەڵە سیاسیەکانی حکومەتی عێراق لەگەڵ دراوسێکانیدا ( تورکیاو ئێران بە تایبەتی ) هەمیشە لەسەر پرسی کورد بووە.. کورد لە هەموو پارچەکاندا قووڵایی ستراتیژین بۆ یەکتر. هەروەک چۆن حکومەتی عێراق قووڵایی عەرەبی و پرسی فەلەستین بە خاڵیکی جەوهەریی ئەزانێ بۆ خۆی، پێویستە سیاسەتمەدارانی کوردیش بیر لە قووڵایی ستراتیژی کوردی بکەنەوە.
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ