سازدانی: رۆژنامه
جه‌وهه‌ر نامیق، سیاسه‌تمه‌داری كورد، پێیوایه: له‌م خوله‌ی حوكمڕانیدا له‌عێراق، پێگه‌ی كورد به‌به‌راورد به رابردو، لاواز بوه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه نوێنه‌رانی كورد هۆكاری ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی سه‌نگی كوردن "ئه‌زمونی (7)ساڵی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مانه، گه‌واهیده‌ره".ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری ده‌سه‌ڵاتدارنی كورد له‌گه‌ڵ مالیكی بۆ بێبه‌شكردنی گۆڕان له ئیستیحقاقی نهتهوهییو هه‌ڵبژاردن له حكومه‌تی نوێی عێراق، وتی: "ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، جێگای داخه، نه‌ده‌بو لیستی ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی كوردستانیی بكات‌و ده‌بێت پشتگیریی له هه‌ڵوێستی راگه‌یه‌نراوی گۆڕان بكرێت".
رۆژنامه: به‌ڕێزتان وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك، بۆچونتان سه‌باره‌ت به هاوكێشه‌ی نوێی حوكمڕانیی عێراق چییه؟
جه‌وهه‌ر نامیق: دوای (2003)، حوكمڕانیی عێراق، به‌پێی نه‌خشه‌و چه‌ند ئه‌جێنده‌یه‌كی ده‌ره‌كی له پێش هه‌مویان ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر بنه‌مای تایهفهگهرییو موحاسه‌سه‌ی حیزبیی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی لوتكه‌ی نوخبه‌یه‌كی كه‌می كه‌سایه‌تییه به‌رچاوه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه سه‌باره‌ت به خولی نوێی حوكمڕانیی عێراق، واته كابینه‌ی چوار، وه‌ك پره‌نسیپ، گۆڕانێكی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر هاوكێشه‌كه‌دا نه‌هاتوه، ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش بێت له‌م بواره‌دا، جۆره ریزبه‌ندییه‌كی پاش‌و پێشی لایه‌نه‌كانی هاوكێشهكهیهو زه‌قیی دهستێوهردانو رۆڵی ده‌ره‌كیی بو (ئه‌مه‌ریكا، ئێران، توركیا‌و سعودیه..تاد)، هۆكاریش زۆره‌و له پێش هه‌مویان لاوازیی لایه‌نه‌كان‌و كێبڕكێی شهخسیو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبهتیو خۆبه‌ستنه‌وه بهئهجێندهی ده‌ره‌كییه‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌ك له خه‌سڵه‌ته تایبه‌تییه‌كانی ئه‌زمونی بــهنـــاو (دیموكراتی) ال(عێراقی هیواو ئاشتی)یه یان (الفوضي المنظمة)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوتری ئه‌مه‌ریكا (رایس)ه!.
رۆژنامه: توانستی سیاسیی كابینه نوێیه‌كه‌ی مالیكی، ئه‌وه‌نده به‌هێزه بتوانێت ئه‌دایه‌ك پێشكه‌ش بكات، لانیكه‌م گهندهڵییو كێشه ئهمنیو سیاسییه ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ربكات؟
جه‌وهه‌ر نامیق: ئه‌م كابینه‌یه، جۆره پینه‌وپه‌ڕۆ وهسفهیهكی ده‌ره‌كییه، پینهكهرو وهسفهنوسهكهی زیاتر ئهمهریكاو ئێرانن، مه‌خلوقێكی ههجیبنه. (مالیكی) كابینه‌ی پێشوی به حكومه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی وه‌سف دهكاتو ئه‌مه‌ی نوێی به حكومه‌تی شه‌راكه‌ت، كه‌چی له واقیعدا، نه ئه‌وه‌ی پێشوی نیشتمانیی بو، نه ئه‌مه‌ی ئێستایش (شه‌راكه‌ت)، به‌ڵكو كابینه‌كه‌ی سازشێكی ده‌ره‌كییه‌و گردكردنهوهیهكی پێكهاته‌و هێما ناتهباكان بو له سه‌ر ئه‌ساسی (تهرزییه). لیستی زۆرینه شیعه له ناوخۆیاندا ته‌با نیین‌و ململانێ‌و كێبڕكێیان له‌سه‌ر دهستكهوتو پۆست‌و پله‌یه، لیستی (العراقیه) چێشتی مجێوره، لیستی كوردستانیش ئه‌زمونی (7)ساڵ له نوێنه‌رایه‌تیی كورد له ناوه‌ند، خۆی باسی خۆی ده‌كات.
ئه‌م كابینه نوێیه، نه‌ك گه‌نده‌ڵیی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو زیاد ده‌كات، كێشه‌ی ئاسایش له ده‌ره‌وه‌ی توانا‌و ئیراده‌یه‌تی، گرفته سیاسییه‌كانی ناخۆ رو له قوڵبونو گرژتر ده‌كه‌ن.
رۆژنامه: پێتانوایه، له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی تــهشــریعییو ته‌نفیزیی (پهرلهمانو حكومه‌ت)دا قورسایی كورد دابه‌زیوه، یان لاواز بوه؟
جه‌وهه‌ر نامیق: هه‌ردو. به به‌راوردكردنی ئه‌م خوله له‌گه‌ڵ خوله‌كانی پێشتر، له ئاستی ته‌شریعیی (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق)، كورسییه‌كانی لایه‌نی كوردستانیی كه‌مبونه‌ته‌وه، له ئاستی كارگێڕیی (حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا)، ئه‌گه‌رچی سه‌رانی لیستی ده‌سه‌ڵات باسی (شه‌راكه‌ت) و (ته‌وافوق) دهكهنو گوایه به‌شی كورد له پۆسته‌كانی ناوه‌ند، نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی نه‌ته‌وایه‌تیشه. ئه‌گه‌ر به تیۆری‌و بۆ ئیستیهلاكی ناوخۆ وابێت، لێ به ئهزمونو واقیع وانییه‌و له‌مه‌ش قورسایی نوێنه‌رایه‌تی كورد له ناوه‌ند لاوازبوه. بۆ نمونه، له‌مه‌ڕ پۆسته سیادییه‌كان كه (هه‌ر سێ سهرۆكایهتیو جێگرهكانیانو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی پێشنیازكراو)و وه‌زاره‌ته‌كانی: بهرگرییو ناوخۆ‌و دارایی‌و نهوتو ده‌ره‌وه‌و ئاسایشی نیشتمانیی‌و پلاندانان)هو (تا ئێستا)، هه‌روه‌كو راگه‌یه‌نراوه ده‌كاته (18) پۆست، له‌مه ته‌نیا (4)ی به‌ر كورد كه‌وتوه، واته رێژه‌كه‌ی (22.2 %)ه، ههرچهوار پۆسته‌كه‌ش دیسان له واقیعداو به‌پێی ئه‌زمون، پرۆتۆكۆڵیو بێدهسهڵاتنو هه‌ندێكیشیان بونه‌ته بارگرانیی له سهرپرسی كورد. پرسی هه‌ر كوردێكی هۆشیار بكه‌یت، قه‌ناعه‌تی وایه كه رێژه‌ی كورد زۆر له‌و رێژه‌یه زۆرتره.
به‌رزه لێپرسراوانی لیستی كوردستانیی، هه‌روه‌كو وتمان، خۆیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه (شه‌ریكن) له ناوهندو ئه‌م (شه‌راكه‌ته) ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو نه‌ته‌وایه‌تیشه كه لایه‌نی كوردستانیی به كورسی كه‌می كردبێت، به ئیستیحاقاقی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌م به رێژه‌و هه‌م به گرنكی پۆست‌و ده‌سه‌ڵاتیان، په‌راوێز كرابێت‌و به كاروكرده‌وه‌ی (3)كابینه‌و به ئیعترافی خودی سه‌رانی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه نوێنه‌رانی لیستی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند تا راده‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌م بون له ئهركهكانیانو به ده‌لیل جگه له هه‌ندێك پۆست‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حیزبیی‌و شهخسیو پاش زیاتر له (7)ساڵ، هه‌ر وه‌ك به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ كردوه، (دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه چاره‌نوسسازانه‌ی هێشتا به هه‌ڵپه‌سێردراویی ماونه‌ته‌وه له به‌غدا..)! ئێمه باسی سڕینه‌وه‌ی (قه‌زای به‌دره‌و ناحیه‌ی جهسانو قه‌زای ته‌له‌عه‌فه‌ر ناكه‌ین له ماده دوی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم له لایه‌نی لیستی ده‌سه‌ڵاته‌وه، كه یه‌ك له خاڵه گه‌رمه‌كانی ماده‌ی 140)ه، یان ته‌وژمی تهعریبو تیرۆر دژی كوردی ناوچهتهعریبكراوهكانو چاره‌نوسی كه‌ركوك‌و گشت ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه كه لیستی كوردستانیی پێشتر نه‌یتوانی وه‌كو پێویست قورسایی به‌هێزبونی خۆی به‌كاربهێنێت، له واقیعی ئێستایدا نابێت چاوه‌ڕوانی قورسایی‌و به‌هێزبونی لێبكرێت به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌یه.
رۆژنامه: له‌م دابهزینو لاوازییه‌دا، نوێنه‌رانی كورد چه‌ند هۆكاربون؟
جه‌وهه‌ر نامیق: به پله‌ی یهكو له پێش هه‌مو لایه‌نه‌كانی تر، ئه‌وان به‌رپرسیارن. ئه‌زمونی (7)ساڵی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مانه‌و مانه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان به ههڵپهسێردراوییو ئاڵۆزبونی لایه‌نێكی زۆریانو ته‌وژمی ته‌عریب، گه‌واهیده‌رن. سه‌یر له‌وه‌دایه كه په‌نجه راده‌كێشرێت بۆ ئه‌و كهمتهرخهمییانه، یان چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی كورد له ناوهندو ئاڵۆزبونی ره‌وشه‌كه، هه‌ندێك له‌و نۆێنهرانه ده‌یخه‌نه پاڵی لوتكه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات.
رۆژنامه: ئێوه كامیان زیاتر به هۆكار ده‌زانن؟
جه‌وهه‌ر نامیق: هه‌ردو، وه‌لێ به‌شی شێر بۆ لوتكه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌من بۆ حیسابیان له‌گه‌ڵدا ناكرێت‌و ئه‌گه‌ر وانییه بۆ گوناهباربكرێن، ئه‌گه‌ر پێیان ناكرێت‌و فه‌رز ده‌كرێت له سه‌ریان، بۆ قبوڵی ده‌كه‌ن.
رۆژنامه: كورد، ئه‌م جاره هیچ یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێریان یه‌كلاییكرده‌وه؟
جه‌وهه‌ر نامیق: پێشه‌كی، پێم باش نییه بڵێین (كورد). كورد، دهیهوێتو ده‌شتوانێت شت یه‌كلایی بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ بإهخسێت. ئه‌وه نوێنهرانیهتی (لیستی ده‌سه‌ڵات به ته‌حدید) كه ئیراده‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی نییه، تا ئێستا نه‌خێر، شتی جیدیی به‌دی ناكرێت. كێشه‌كه له‌وه‌دا نییه كه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له زۆر بواریاندا ئاڵۆزتربوه. ئه‌وه راوبۆچونی ئێمه‌مانان نییه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو ئه‌وه قه‌ناعه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمه هه‌ر وه‌كو ئاماژه‌مان بۆ دا. لێتان ناشارمه‌وه خه‌ریكه لای به‌نده‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵكی ئێمه، قه‌ناعه‌تێك دروست ده‌بێت كه پێمان وایه، لای ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیی ئه‌مه‌ی كه هه‌یه، بۆ ئه‌وان ئیدیاڵو نایابه كه بۆ ئه‌وان وابێت، ئیدی بۆ میلله‌تی كوردیش ده‌بێت وا نه‌بێت...!
رۆژنامه: پێتانوایه، نوێنه‌رانی كورد له‌م ده‌وره‌یه‌ی حوكمڕانیدا له عێراق، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌ییان زامن‌و به‌ده‌ستهێنابێت؟
جه‌وهه‌ر نامیق: ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م بهدهستیانهێنابێت، یان بهدهستیبهێننو وه‌كو خوله‌كانی دیكه نه‌بێت، وه‌لێ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌م ده‌وره‌یه ئه‌و خۆزگه‌یه‌ی زۆرێك له ئێمه‌مانان گه‌شبین ناكات. ئاخر مه‌نتیق نییه ده‌سته‌یه‌ك (7)ساڵ له به‌غدا نوێنه‌ری كورد بێت، دوای (3)كابینه حوكمڕانیی (پرسهچارهنوسازهكانی كورد له به‌غدا هێشتا ههڵپهرسێردراو بن)و بگره زۆرێكی ئاڵۆزتره بوه، هه‌ر ده‌بێت ئه‌م تاقمه مفاوزو شاندو نۆێنه‌ری كورد بن. له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كانی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كاندا، له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه، گوایه شاندی مفاوز له به‌غدا، له‌وانه پێك نایه‌ن كه به‌ته‌مای پۆستی ناوه‌ندن وه‌كو نۆێنه‌ری كورد وه‌ربگرن. له واقیعداو پاش ئه‌و ئه‌زمونه، هه‌واڵێكی وه‌ها مه‌نتیقی بو، وه‌لێ دواتر ده‌ركه‌وت وا نییه. ئه‌مه گومان نییه له توانا‌و هه‌وڵی هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییانه، به‌ڵكو مانه‌وه‌ی كه‌سانێك له پۆست‌و نۆینه‌رایه‌تی بۆ زیاتر له سێ چوار خول‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی جهودهكانیان له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانهیو مانه‌وه‌ی ئه‌وپرسانه به موعهلهقیو ئاڵۆزبونی لایه‌نێكیشی، دور نییه گومان دروستبكات. به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی ده‌وروژێنێت، چونكه ئه‌و ماوه دورودرێژهو به‌و ده‌رئه‌نجامانه هه‌ر هیچ نه‌بێت جۆره گهواهییهكه له سه‌رنه‌كه‌وتنیان. له سیستمی ناچهقبهستو به دواداچونهوهو پیاچونهو لێپرسینه‌وه‌و لادانی ئه‌و كه‌سانه كه بهرپرسو نۆینه‌رایه‌تیی ده‌كه‌ن، سروشتییه. گۆڕین سیمهتی ژیانه‌و موراعاتكردنی ههستو خواستی شه‌قامی كوردستانی پێویسته. ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان (19)خاڵیان ئاماده كردبو وه‌ك پێشمه‌رج بۆ به‌شداری له حكومه‌تی نوێ كه ناوه‌ڕۆكی جه‌ختكردنه له‌سه‌ر ئیلتیزامكردنی پێكهاته‌كانی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق‌و سه‌رۆك حكومه‌تی ئاینده‌و كابینه‌كه‌ی به جێبه‌جێكردنی خاڵه ههڵپهسێردراوهكانو گه‌ره‌نتیه. (17)خاڵی كێشه‌كان بو، خاڵی (18) گه‌ره‌نتی، ناوه‌ڕۆكی گهرهنتییهكهش بریتیبو له به دیكۆمێنتكردنی ئه‌و پێكهاتنه له نێوان ئیئتیلافی كوردستانییو سه‌رۆك حكومه‌تی ناوهندو ده‌بێت بخرێته به‌رنامه كاری حكومه‌ت..تاد، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌میی كرد له جێبه‌جێكردنیان، ئه‌وه مافی ئیئتیلافی كوردستانییه له حكومه‌ت بكشێته‌وه‌و به كشانه‌وه‌یان حكومه‌ت (مستقیل)هو هه‌ر هه‌مو ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌بێت پێش راگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێ ئه‌نجام بدرێت. سه‌رانی لوتكه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات ئێژن، مالیكی‌و پێكهاته‌كان ئه‌و مه‌رجانه‌یان قبوڵكردوهو هه‌ندێك ئێژن، واژۆكراوه‌و هه‌ر له‌ناو ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش هه‌ن ئێژن، زاره‌كییه‌و واژۆ نه‌كراو. ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمیی پێكهاته‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی پرۆسه‌ی سیاسیی‌و حكومه‌تی مالیكی قبوڵی كردبێت، ئه‌وه تا ئێستا رای گشتی بێئاگایه له‌و رێككه‌وتنامه‌و سه‌قفی زهمهنیو میكانیزمی جێبه‌جێكردنی خاڵهكانو ده‌قی گهرهنتییهكهی.
به‌هه‌ر حاڵ، حكومه‌تی نوێ دامه‌زرا، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئێمه راده‌كێشێت دو خاڵه: یه‌كه‌میان: پرهنسیپو بنه‌مای (به‌رنامه‌ی سیاسیی حكومه‌تی نوێی عێراق)ه، كه سه‌رۆك وه‌زیران دایه ئه‌نجومه‌نی نۆێنهرانو له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه به كابینه‌و به‌رنامه‌كه‌ی درا. له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كه (42) خاڵه، هیچ ئاماژه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نییه به رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نی كوردستانی‌و حكومه‌تی ناوه‌ند له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به پرسی كورد‌و كێشه ههڵپهسێردراوهكانییهوه دوپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی كابینه‌كانی دیكه‌یه. خۆ پێش كابینه‌ی جه‌عفه‌ری، لایه‌نی كوردستانیی له ئێستا به (هێز)تربون، پێكهاته‌كانی عه‌ره‌بی عێراق له ئیستا لاوازتربون، ئه‌وده‌م هه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌ت (ئه‌یاد عه‌لاوی)و هه‌م سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نۆێنه‌ران، فوئاد مه‌عسوم (په‌رله‌مان)و هه‌م سه‌فیری ئهمهریكاو سه‌فیری به‌ریتانیا به دۆكیۆمێنتی فه‌رمیی به‌ڵێنیان دا كه ماده‌ی (58) (كه 140)ی ئێستایه، به تایبهتیو باقی مافه‌كانی دیكه دوای هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق جێبهجێبكرێنو له په‌رله‌مانی كوردستان خوێنرانه‌وه، كه‌چی ئه‌وه چواره‌مین كابینه‌یه، پرسه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن. دوه‌میان: گهرهنتییهكهیه، دیاره خاڵی (18)، یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، یان هه‌موار كراوه. هه‌واڵه‌كانی میدیاكانی عێراق واده‌گه‌یه‌نن كه ده‌ستكاری كراوه‌و له جیاتی ده‌قی ئیئتیلافی كوردستانیی: (18- تعد الحكومة الائتلافية مستقيلة حال انسحاب الطرف الكوردستاني بسبب خرق دستوري واضح او عدم تنفيذ البرنامج المتفق عليها.) ئةم دةقة دانراوة: (انة في حالَ وجود أي انتهاك للدستور من قبل الحكومة العراقية يجب اولا اللجوء الي اللجنة العليا المشكلة من الطرفين (الحكومة العراقية وكتلة الائتلاف) فاذا تعذر الحل علي اللجنة احالة الموضوع الي المحكمة الفيدرالية (الاتحادية) وفي حال فشل المحكمة في حل الخلاف فان من حق الطرف المعني الانسحاب من الحكومة وعندها يتعين علي الاطراف الاخري ايضا الالتزام بذلك الانسحاب من الحكومة العراقية الذي ستكون في حكم المستقيلة.) جیاوازیی له بههێزیو ناوه‌ڕۆكی هه‌ردو ده‌قه‌كه رونه، ئه‌مه‌ی كه گوایه رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، ده‌قێكی بێماناو بێناوهڕۆكو چه‌واشه‌كاره له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه: یه‌كه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر لادان یان پێشێلكردنی ده‌ستور، مافی پێكهاته‌و لایه‌نێكی سیاسیی نییه. به‌پێی ده‌ستور ئه‌و مافه دراوه به دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ماده‌ی (93- دوه‌م)ی ده‌ستور، له‌وه‌ش زیاتر له ده‌قی یه‌كه‌م، نه‌ك ته‌نیا لادان له ده‌ستور پێش مه‌رج بو، به‌ڵكو جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه مه‌رجه، كه‌چی له ده‌قی هه‌مواركراو باسی جێبه‌جێنه‌كردنی به‌رنامه ناكات. دوه‌م: كه درا به دادگای باڵای فیدراڵی، دادگا بڕیار دهداتو بڕیاره‌كانی بۆ گشت لایه‌نه‌كان مولزه‌مه. (ماده‌ی 94 ده‌ستور: «بڕیاره‌کانی دادگای باڵای فیدڕاڵی، یهکلاییکهرهوهیهو ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان پێوه‌ی پابه‌ندبن»، پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه له‌سه‌ر ئه‌ساسی موحاسه‌سه‌ی حیزبیی‌و تایفه‌گه‌رییه، له حاڵه‌تی پرسه چاره‌نوسازه‌كانی په‌یوه‌ندار به كورد، باوه‌ڕ ناكه‌م لاینگیری لیستی كوردستانیی بن، ئه‌وده‌م قبوڵ نه‌كردنی بڕیاری دادگا له لایه‌نی فراكسیۆنی كوردستانیی، به پێشێلكردنی ده‌ستور له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. سێیه‌م: ئه‌و رسته‌یه‌ی كه تایبه‌ته بۆ لایه‌نه‌كانی غه‌یری كوردستانیی ناو حكومه‌ت، تهماوییو قابیلی ئیجتیهاده: (فان من حق الطرف المعني الانسحاب من الحكومة وعندها يتعين علي الاطراف الاخري ايضا الالتزام بذلك الانسحاب من الحكومة العراقية..) ئیلتیزامكردن (بذلك الانسحاب) مه‌رج نییه بۆ كشانه‌وه‌یان، یان ده‌كرێت وا ته‌فسیر بكرێت. چواره‌م: هه‌تاكو ئه‌گه‌ر هاتو، لایه‌نی كوردستانی ئینسحاب بكات، حكومه‌ته‌كه موسته‌قیل نییه، به‌ڵكو (ستكون في حكم المستقيلة).
به‌پێی ئه‌زمونی ئه‌م (7)ساڵه‌و سروشتی پێكهاته‌و لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی عێراق‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، به هۆشیارانه ده‌قی تهماوییو پڕ له كهمینو فره ئیجتیهادههڵگر داده‌ڕێژن. باوه‌ڕ ناكه‌م نوێنه‌رانی لیستی كوردستانی به‌م گه‌مه‌یه نه‌زانن، وه‌لێ قبوڵكردنی ده‌قی وه‌ها، هه‌ندێك جێگای پرسیاره.
رۆژنامه: له‌م رۆژانه‌دا، میدیای كوردی به‌گشتیی، ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه له‌پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی (2011)دا وه‌زیره كورده‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پیلانێكی مه‌ركه‌زییان سه‌باره‌ت به بوجه‌ی عێراق به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌و واژۆی پڕۆژه‌ی بودجه‌شیان كردوه كه ئێستا له په‌رله‌مانه. چۆن له‌م كهمتهرخهمییو لاموبالاتییهی وه‌زیره كورده‌كان، ده‌ڕوانن؟
جه‌وهه‌ر نامیق: له ورده‌كاریی ئه‌و پیلانه بێئاگام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆچی ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا، نه‌خشه‌و پیلانی ناته‌با له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد به‌سه‌ریاندا تێدهپهڕێتو (فێڵیان) لێده‌كرێت، یان خۆیان غافڵ ده‌كه‌ن لێی! هۆكار مه‌علومه كه هه‌ندێكی قابیلی موناقهشهیهو زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خهمساردییو نه‌بونی بهدواداچونهوهو ردبینیو لێپرسینه‌وه‌و حیساب‌و كیتاب، هه‌ر چۆن ئه‌وانه‌ی كۆن، باز به‌سه‌ریاندا دراو قوتدران، ئه‌وه‌ی ئێستایش هه‌ر وه‌ها. وابزانم دور نییه كه لای هه‌ندێك له ئه‌مانه ئه‌و پره‌نسیپه به‌ڕێوه‌ده‌چێت: ته‌نیا زه‌ره‌ریان بۆ پهزهكان نه‌بێت، باقی دیكه موشكیله نییه!.
رۆژنامه: پێتانوایه له په‌رله‌مانی ئه‌مجاره، هه‌روا ئاسان بێت، ئه‌و هه‌ڵانه چاره‌سه‌ربكرێن، یاخود رێژه‌ی (17%)ی بودجه‌ی هه‌رێم به‌ئاسانی به دهستبهێنینهوه؟
جه‌وهه‌ر نامیق: ئه‌گه‌ر كێشه‌كه گشتی (پاره)و ئیمتیازات بێت، به‌ڵێ، ئاسانه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت. له‌م خوله‌ش باوه‌ڕ ناكه‌م (17%) ببێته گرفتێكی بنبه‌ست، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پرسه چارهنوسسازهكانه، ئه‌وه زه‌حمه‌تر ده‌بێت، هۆكاریش زۆره، له نێوانیاندا:
1. سروشت‌و ئه‌وله‌ویاتی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیی ههرێمو نه‌بونی ئیراده‌ی مواجهههو حه‌سم.
2. ئه‌داو میكانیزم‌و سروشتی زۆرێك له نوێنه‌رانی لیستی ده‌سه‌ڵات له ناوهندو ئه‌زمونی (7)ساڵ‌و نه‌بونی مهرجهعیهتێكی جیدییو كاریگهرو به‌تواناو خاوه‌ن بڕیاری سه‌ربه‌خۆ.
3. عه‌قڵیه‌تی نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی عێراق به سوننه‌و شیعه‌یانه‌وه سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی پرسی كورد‌و ده‌سه‌ڵات به گشتیی.
4. فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان‌و رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و قایلبون به‌وه‌ی كه هه‌ندێكجار پرسی كورد وه‌ك كارتی فشار‌و سازش به‌كاربهێنرێت بۆ پێكهاتنی لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی عێراق‌و بههێزكردنیانو به‌رده‌وامبونی ئه‌جێنداكانیان .... تاد.
رۆژنامه: چۆن ده‌ڕواننه مه‌سه‌له‌ی به‌شدارینه‌كرنی گۆڕان له حكومه‌تدا؟
جه‌وهه‌ر نامیق: گۆڕان وه‌ك هێزێكی سیاسیی كوردستانییو عێراقی، ئازاده له جۆری پهیوهندییو هاوپهیمانێتییو هه‌ڵوێست له ئاستی كوردستان‌و له سه‌رتاسه‌ری عێراق. وه‌ك فراكسیۆنێك له په‌رله‌مانی عێراق، گۆڕان ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه (8) كورسی، له هه‌رێمیش (25%)ی وهدستهێناوه (به‌ده‌ر له كوتا)، پارتی‌و هاوپه‌یمانانی (30%)و یهكێتیو هاوپه‌یمانانی(29%). به‌م پێیه مافی ره‌وای خۆیه‌تی، پاش ئه‌وه‌ی له ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كشایه‌وه، به‌شی له حكومه‌تی ناوه‌ند به‌پێی ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژاردن‌و ئیستیحقاقی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌بێت. دیاره مامه‌ڵه‌ی (مالیكی) واته ئیئتیلافی عه‌ره‌بی شیعه، ده‌رحه‌ق به گۆڕان، به‌ده‌ر بوه له‌و پره‌نسیپانه. ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته، جێگای داخه، ئه‌گه‌ر وابێت، نه‌ده‌بو لیستی ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی كوردستانیی بكات. هه‌ڵوێستی راگه‌یه‌نراوی گۆڕان سه‌باره‌ت به ناههقیو پێشێلكردنی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن‌و نه‌ته‌وایه‌تی، ده‌بێت پشگیریی لێبكرێت، چونكه ئه‌و دو ئیستیحقاقه له نه‌تیجه یه‌ك له مافه‌كانی كورده. به هه‌مو حیساباتێك مافی ره‌وای گۆڕان بو (2)پۆستی وهزارییو پۆستێكی سیادیی به‌ربكه‌وێت.
رۆژنامه: مامه‌ڵه‌ی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری كورد بۆ مه‌حرومكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پێدانی وه‌زاره‌ت، به‌و مه‌رجه‌ی كه داوایان له گۆڕان كردوه، بچێته ناو ئیئتیلافهكهوه، چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟
جه‌وهه‌ر نامیق: له ورده‌كارییه‌كان بێئاگام، وه‌لێ به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی گۆڕان‌و لێدوانی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی لیستی ده‌سه‌ڵات، دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره. به پێچه‌وانه‌وه ده‌بوایه لیستی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر چۆن گۆڕان له ئاستی چه‌ند پرسێكی نه‌ته‌وایه‌تی له ته‌ك هاوپه‌یمانیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كاندا، هه‌ڵوێستی مه‌سئولانه‌ی له به‌غدا وه‌رگرت، ئاوه‌ها هاوكارو پشتیوانیی گۆڕان بونایه. لۆجیك نییه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمیی كورد، كارئاسانیی بۆ به‌شداریی هه‌ندێك لایهنو كه‌سایه‌تی دژ به كورد‌و شۆڤێنی بكهنو مامه‌ڵه‌ی بێشهرتوشروتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن لهمهإ وه‌رگرتنی پۆسته سیادییو فه‌رمییه‌كان، كه‌چی وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی كوردستانیی بكه‌ن كه له ئاستی پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا پێشهنگو هاوكارو پشتگیریان بن.
رۆژنامه: پێتانوایه، هه‌ڵبژاردنی خیاری ئۆپۆزسیۆن بون بۆ گۆڕان، ده‌توانێت چ قازانجێك به خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نێت؟
جه‌وهه‌ر نامیق: له ئاستی یاسا‌و بإیارو سیاسهتو هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌زگا ره‌سمییه‌كانی ناوه‌ندی به‌غدا، باوه‌ڕ ناكه‌م له پراكتیكدا به ته‌نیا (8) ده‌نگ زۆر له هاوكێشه‌كان بگۆڕێت، وه‌لێ وه‌ك رۆڵ‌و ههڵوێستو رهنگو ده‌نگێكی كوردستانییو به‌ده‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی تایبهتیو حیزبیی‌و له روی مه‌عنه‌ویی كوردایه‌تییه‌وه، ئه‌گه‌ر یارییه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه‌ببرێت، ئه‌وه دور نییه كه ببنه بنكه‌و ده‌نگێكی زوڵاڵ‌و رهسهنو داكۆكیكار له سه‌ر مافی میلله‌ته‌كه‌مان. دور نییه كه له ئاستی عێراقیشدا بۆ هه‌ندێك پرسی گرنگ، هاوڕاو هاوهه‌ڵوێستیان هه‌بێت. پێداگرتن له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد كه (تهعریبو حه‌سمكردنی سنوری باشوری كوردستان جهغهزهكهیهتی)و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌و بڕیاری كوردستانییو سوربون له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌یان كه گوزارشته له ویست‌و خواستی دهنگدهرانیو سازشنهكردن له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانییه‌كان‌و له‌قاودانی ئه‌و لایهنو لێپرسراوانه كه كهمتهرخهمیو سازش ده‌كه‌ن، وزه‌و هێزو متمانه‌یه‌كی دیكه‌ی زیاد به گۆڕان دهدهنو ئه‌مه‌ش به ته‌ئكید له قازانجی خۆیان‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیموكراتییه‌ته.