دیمانه‌
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت




Saturday, January 15, 2011
 
     

سازدانی‌: سیروان ره‌شید
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵێك پرسی‌ هه‌نوكه‌یی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ سیاسیی‌ هه‌رێم‌و به‌غدا، له‌گه‌ڵدا سازدراوه‌.

رۆژنامه‌: له‌ماوه‌ی‌ دو هه‌فته‌ی‌ رابردودا، كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌و مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌  حیزبه‌كه‌تان، زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامدا، زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ به‌نیازن گۆڕینێك له‌ سیاسه‌تی‌ حیزبه‌كه‌تاندا له‌مساڵدا بكه‌ن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چۆنه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: ئه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ راسته‌. ئێمه‌ پێشی‌ چه‌ند مانگێك كۆنگره‌مان كردوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر راسپارده‌و بڕیاری‌ كۆنگره‌ هه‌ن، له‌بواری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ناوه‌وه‌‌و ده‌ره‌وه‌مان، حكومه‌ت، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، گرنگیدان به‌بواری‌ رۆشنبیریی‌‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌‌و هه‌روه‌ها بواری‌ رێكخستن، بۆیه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌هاتبو كه‌ دانیشین‌و بزانین چیمان له‌وانه‌ جێبه‌جێكردوه‌و بۆ داهاتوش چی‌ بكه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌، ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن، راسته‌ كه‌ڵه‌كه‌بوی‌ ئه‌و كێشانه‌ن كه‌ له‌زه‌مانی‌ شاخه‌وه‌ هاتون‌و ئه‌و جیابونه‌وه‌یه‌ی‌ براده‌رانی‌ گۆڕانیشی‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌شێكی‌ ئه‌وكێشانه‌شمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نه‌بونی‌ به‌دواداچون‌و ناوه‌ناوه‌ بۆنه‌بونی‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌و روانه‌وه‌.
ئێمه‌ له‌وكۆبونه‌وانه‌دا، هه‌ڵوێسته‌مان له‌سه‌ر ژیان‌و گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك كرد، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی‌ په‌یداكردنی‌ فرسه‌تی‌ كار‌و خوێندن‌و راهێنان‌و مه‌سه‌له‌ی‌ بانگكردنی‌ سه‌رمایه‌دارانی‌ جیهان، كه‌ بێن له‌ كوردستان سه‌رمایه‌گوزاریی‌ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كاندا، بڕیاری‌ ئه‌وه‌مان دا كه‌ پێویسته‌ زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان بكه‌ین.

رۆژنامه‌: له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی‌ كه‌ كردتان، ئه‌وه‌نده‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ژیانی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌بێت، ئایا سیاسه‌تی‌ حیزبه‌كه‌تان به‌باشی‌ هه‌ڵسه‌نگێنرا، یان به‌ خراپ، كه‌ وانابینرێت ژیانی‌ هاوڵاتییان له‌دۆخێكی‌ باشدابێت، بۆ نمونه‌، گرانیی‌ بازاڕ تادێت زیاتر ده‌بێت‌و دیارده‌ی‌ بێكاریی‌ له‌ هه‌رێم له‌هه‌ڵكشاندایه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: ئێمه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنمان به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ پێمانوایه‌، مۆدێلی‌ حوكمڕانیی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، هی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ له‌ئیش‌و كاره‌كانی‌ حكومه‌تدا ده‌بینرێته‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و تیمێكی‌ باشمان هه‌یه‌‌و هه‌مو ئه‌و ئامارو راپرسییانه‌ی‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردو كراون، ئه‌وانه‌ی‌ رێكخراوه‌ بیانییه‌كانیش كه‌ له‌ كوردستان كردویانه‌، پێمان ده‌ڵێن، بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و باشی‌ ده‌چێت.

رۆژنامه‌: به‌ڵام راپرسی‌‌و ئاماره‌كانی‌ رێكخراوه‌ بیانییه‌كانیش له‌كوردستان، ئه‌نجامه‌كانیان واكه‌وتونه‌ته‌وه‌ كه‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك باش نییه‌، بۆنمونه‌ رێكخراوی‌ (ئێن دی‌ ئای‌ ئه‌مریكی‌) له‌ تازه‌ترین توێژینه‌وه‌یدا، باس له‌هه‌ڵكشانی‌ گرانیی‌ بازاڕو گه‌نده‌ڵیی‌ ده‌كات له‌ هه‌رێم؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: گه‌نده‌ڵیی‌ هه‌ر له‌كوردستاندا نه‌بوه‌، له‌وه‌ته‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ هه‌یه‌، گه‌نده‌ڵیی‌ هه‌یه‌. بۆنمونه‌، وه‌ختی‌ خۆیشی‌ ئاده‌م‌و حه‌وا به‌ سێوێك یه‌كتریان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند.

رۆژنامه‌: به‌ڵام ئه‌و رێكخراوه‌، ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌و راپرسییه‌كه‌ی‌ واكه‌وتوه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵیی‌ له‌هه‌رێم به‌ به‌راورد به‌ ناوه‌ڕاست‌و باشوری‌ عێراق، هه‌ڵكشاوه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: نا، باوه‌ڕناكه‌م، ئه‌وه‌ موباله‌غه‌ی‌ تێدایه‌.

رۆژنامه‌: تۆ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ت بینیوه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: به‌ڵێ‌، بینیومه‌، ناوه‌ڕاست‌و باشور ره‌قابه‌ی‌ نییه‌، هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌قابه‌ی‌ هه‌یه‌، حه‌زده‌كه‌یت من پێت ده‌ڵێم، ره‌قابه‌ چییه‌، ره‌قابه‌ له‌ هه‌رێم، به‌شێكی‌ زۆری‌ ئه‌و رۆژنامانه‌ن كه‌ ئێمه‌ هه‌ندێكجار لێشیان بێزارین، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا رۆڵێكی‌ چاودێریی‌ باش ده‌بینن. (50%)ی‌ قسه‌كانیان راسته‌، ئه‌و سه‌دا په‌نجایه‌ گرنگه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌مڕۆ خه‌ڵك له‌هه‌رێم فێربوه‌، قسه‌ده‌كات، ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ نییه‌، هاوڵاتییه‌، ره‌نگه‌ یه‌كێتی‌ بێت، گۆڕان بێت، هاوڵاتییه‌كی‌ ساڵحه‌و ره‌ئی‌ خۆی‌ ده‌دات‌و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ نادروسته‌.  پێموایه‌، گه‌نده‌ڵیی‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌، ره‌نگه‌ بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆنفرانسێك بگرێت‌و خه‌ڵكی‌ پسپۆڕی‌ بیانیش بانگ بكات.

رۆژنامه‌: كۆنفرانسه‌كه‌ راسپارده‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیتانه‌ كه‌ حكومه‌ت بیكات؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پێمان باشه‌ كه‌ بیكات، چونكه‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌كان له‌سه‌ر ناو ناوه‌ڕۆك‌و ئه‌م سیستمه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ خۆمان خه‌ریكه‌ له‌قاڵبی‌ بده‌ین، ئه‌گه‌ر بزڕێت، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی‌ گه‌نده‌ڵییه‌.
مه‌سه‌له‌ی‌ گرانیی‌، به‌ڵێ، له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ باسمان كردوه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندێك له‌ به‌رپرسه‌كان هه‌ستی‌ پێنه‌كه‌ن، به‌ڵام گرانیی‌ له‌ سوته‌مه‌نی‌‌و كاره‌باو شتی‌ تر هه‌یه‌‌و پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت.

رۆژنامه‌: ئه‌و فاكته‌رانه‌ چین كه‌ وایانكرد، له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و زنجیره‌ كۆبونه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ‌ حیزبه‌ ئیسلامیی‌‌و زۆربه‌ی‌ حیزبه‌كای‌ تری‌ هه‌رێم ئه‌نجامبده‌ن؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: ئێمه‌ له‌كۆنگره‌ باسی‌ كه‌موكورتییه‌كانمان كرد‌و یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان ئه‌وه‌بو كه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ حیزبه‌كانی‌ گۆڕه‌پانی‌ كوردستان گه‌رم رابگرین، گه‌رمڕاگرتن ئه‌وه‌نییه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ رۆژنامه‌كان بزانین، ئه‌وان كێشه‌یان چییه‌‌و پێویسته‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ دو قۆڵی‌ بزانین كێشه‌یان چییه‌ كه‌ هه‌ندێكیان قابیلی‌ چاره‌سه‌رن.

رۆژنامه‌: به‌هه‌مانشێوه‌ش چاو به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتان ده‌خشێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتیشدا؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌، مه‌بنای‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان، رێككه‌وتننامه‌ی‌ ستراتیژییه‌.

رۆژنامه‌: ره‌خنه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ كادیرانتانه‌وه‌، ده‌وترێت كه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ یه‌كێتی‌، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ حیزبه‌كه‌یان كردوه‌ به‌ قوربانیی‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژیی‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پێموایه‌، ئه‌وه‌ بۆچونێكی‌ هه‌ڵه‌یه‌، سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كێتی‌، نوێنه‌ری‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ خۆیه‌تی‌‌و سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتیش، نوێنه‌ری‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ خۆیه‌تی‌، ئه‌م دو هێزه‌ رێككه‌وتنێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌‌و هه‌ركه‌سێك ده‌بێت خۆی‌ سوربێت له‌سه‌ر ئیستیحقاقی‌ خۆی‌ چۆنه‌. نه‌ پارتی‌ ده‌توانێت ئیستیحقاق بۆ یه‌كێتی‌ دابینبكات، نه‌ یه‌كێتیش به‌رامبه‌ر پارتی‌، هه‌ریه‌كه‌و هی‌ خۆی‌ هه‌یه‌. مومكینه‌ هه‌رلایه‌ك هه‌وڵ‌ بدات كه‌ زیاتر یان به‌شێوه‌یه‌ك واپیشانبدات یه‌كێكیان ئه‌سڵه‌و ئه‌وه‌ی‌ تر كه‌متر ئه‌سڵه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ هێزی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ كه‌ ئه‌وه‌ دیاریی‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێتوایه‌ كه‌ سیاسه‌تی‌ مه‌ركه‌زیی‌ هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بنیاتنرابێت، وا نییه‌.

رۆژنامه‌: بۆچونێك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ چاودێرانه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت، یه‌كێتی‌ له‌به‌رامبه‌ر پارتی‌ بچوكبوه‌ته‌وه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: وه‌ڵڵا باشتره‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ گۆڕان بكه‌یت، كه‌ یه‌كێتی‌ بچوكبوبێته‌وه‌، یان نا، یه‌كێتی‌ به‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ لێجیابوه‌ته‌وه‌ كه‌ تۆ له‌سه‌د سی‌‌و چلی‌ لێده‌ربهێنیت، شه‌ست ده‌مێنێت. هه‌روایه‌، واته‌ سروشتی‌ ئیشه‌كه‌ وایه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌هاوكێشه‌كه‌ ده‌ربهێنین، ئایا یه‌كێتی‌ وه‌ك هێزێك كه‌ قه‌باره‌یه‌كی‌ دیاریكراوی‌ هه‌یه‌، بۆچونه‌كه‌ له‌پرسیاره‌كه‌ی‌ پێشو وایه‌ كه‌ بچوكبونه‌وه‌ به‌و مانایه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌ له‌هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌كاندا سه‌ربه‌خۆ نییه‌و دوای‌ پارتی‌ كه‌وتوه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بناسێت، ده‌زانێت كه‌ یه‌كێتی‌ هه‌مو زه‌مین‌و زه‌مانێك خاوه‌نی‌ بۆچونی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ خۆی‌ بوه‌‌و بۆچونی‌ سیاسیی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ خۆشی‌ ده‌مێنێت. پێموایه‌، هیچ كاتێكیش له‌وه‌ نه‌ترساوین، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ رۆژنامه‌و كه‌ناڵی‌ راگه‌یاندن له‌سلێمانی‌ هه‌ن‌و یه‌كێتی‌ ده‌یانپارێزێت، ئه‌گه‌رچی‌ به‌شی‌ زۆری‌ ره‌خنه‌كانیشیان له‌ یه‌كێتییه‌و یه‌كێتیش باكی‌ نییه‌‌و پێموایه‌، ئه‌م جۆره‌ ئازادییه‌ به‌شێك له‌ هێزت بۆ دروست ده‌كات.

رۆژنامه‌: پێتانوایه‌، مه‌ودای‌ ئازادیی‌ له‌ سنوری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ یه‌كێتی‌ زیاتره‌ له‌ سلێمانی‌، به‌راورد به‌ سنوری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: ئه‌وه‌ من نایڵێم، خۆتان وا ده‌ڵێن، له‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ (KNN) موناقه‌شه‌یه‌كی‌ ته‌له‌فزیۆنیی‌ وا هه‌بو كه‌ پێموایه‌، رێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی‌‌و جه‌مال حسێنی‌ تێدابو، براده‌رێكی‌ پارتیشی‌ تێدابو.

رۆژنامه‌: ئه‌ی‌ خۆت وه‌ك شه‌خس، پێتوایه‌ كه‌ وابێت؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: مومكینه‌ كه‌لتوری‌ سیاسیی‌ له‌ سلێمانی‌ جیاواز بێت.

رۆژنامه‌: كه‌واته‌، ئینجازه‌كه‌ هی‌ خه‌ڵكه‌كه‌یه‌، نه‌ك یه‌كێتی‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: با با.. كه‌لتوری‌ سلێمانی‌ حاكمه‌ له‌ناو یه‌كێتی‌، كه‌لتوری‌ سیاسیی‌ سلێمانی‌ بوه‌ به‌ به‌شێك له‌ یه‌كێتی‌. من بۆخۆم هه‌ولێریم‌و خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ نیم، به‌ڵام خۆم ده‌زانم كه‌ كه‌لتوری‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ زۆر له‌ژێر كه‌لتوری‌ سیاسیی‌ سلێمانیدایه‌.

رۆژنامه‌: له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌، ئایا له‌به‌غدا ئیستیحقاقی‌ خۆتان له‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ وه‌زاری‌، وه‌رگرتوه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: هێشتا ساغ نه‌بوه‌ته‌وه‌ له‌به‌غدا.

رۆژنامه‌: ئه‌ی‌ چۆنه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: ئه‌وه‌ی‌ به‌غدا، چوار وه‌زاره‌تی‌ فیعلی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ سێ‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌وڵه‌ت، له‌و چوار وه‌زاره‌ته‌ فیعلییه‌، ئێمه‌ داوای‌ دوانمان كردوه‌و پارتیش دوان.

رۆژنامه‌: ئێوه‌، تا ئێستا ته‌ندروستیتان پێدراوه‌، به‌ته‌مای‌ چی‌ ترن؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: ئێمه‌، ته‌ندروستیمان وه‌رگرتوه‌و پارتیش ده‌ره‌وه‌‌و دو وه‌زاره‌ت ماوه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌و دو وه‌زاره‌ته‌ كامانه‌ن كه‌ ماون‌و چۆن دابه‌شده‌كرێن؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیی‌‌و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ ماون، ده‌مێنێته‌وه‌ ئێمه‌و پارتی‌ داده‌نیشین‌و گفتوگۆیان له‌سه‌رده‌كه‌ین‌و تا ئێستا ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دو وه‌زاره‌ته‌ رێكنه‌كه‌وتوین.

رۆژنامه‌: پارتی‌ كاندیدی‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیش دیاریكردوه‌و ناوه‌كانی‌ ناردون بۆ مالیكی‌، ئێوه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ترتان ده‌درێتێ‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پێمانوایه‌، یه‌كێتی‌ هه‌قی‌ وه‌رگرتنی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیی‌ هه‌یه‌، ئینجا پۆسته‌كان ته‌نیا ئه‌م دو سێ‌ وه‌زاره‌ته‌ نین له‌به‌غدا، پۆستی‌ تر زۆرن كه‌ ده‌بێت جۆرێك له‌ ئینساف هه‌بێت له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و پارتیدا.

رۆژنامه‌: واته‌ ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیی‌ نه‌درێت به‌ یه‌كێتی‌، پێتانوایه‌، ئیستیحقاقی‌ خۆتان وه‌رنه‌گرتوه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: به‌ڵێ، پێمانوایه‌، به‌وشێوه‌یه‌ نه‌بێت، ئیستیحقاقی‌ خۆمان وه‌رنه‌گرتوه‌.

رۆژنامه‌: كه‌واته‌ به‌ وه‌رگرتنی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌، ئیستیحقاقی‌ هه‌ڵبژاردنتان به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: نا به‌ته‌نیا وا نییه‌. ئێمه‌‌و پارتی‌ جۆرێك له‌ ته‌كافوئمان هه‌یه‌ له‌هه‌رێم‌و به‌غدا، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنێكیشمان هه‌یه‌، ئێمه‌ تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی‌ كه‌ پارتی‌ كورسی‌ له‌ئێمه‌ زیاتره‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ یه‌ك لیستداین، ئێمه‌ له‌ دوێنێوه‌ له‌یه‌ك لیست‌و هاوپه‌یماندا نین. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌  قه‌ناعه‌تی‌ وایه‌ پارتی‌ زه‌عیف بكات‌و خۆی‌ پێ‌ به‌هێز ده‌بێت، پێموایه‌ كه‌ راست نییه‌‌و ئه‌گه‌ر پارتیش بۆچونی‌ وابێت كه‌ یه‌كێتی‌ زه‌عیف بكات خۆی‌ پێ‌ به‌هێز ده‌بێت، پێموایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش وانییه‌. ره‌نگه‌ لایه‌نی‌ تری‌ پێ‌ به‌هێزبێت، بۆیه‌ پێموایه‌، له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌بێت قوڵترو ریشه‌یی‌ تر بیری‌ لێبكاته‌وه‌، نه‌ك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ پۆستێكی‌ وه‌زاریی‌ دیاریكراو، بۆیه‌ ده‌بێت یه‌كێتی‌ هه‌ست به‌غوبن نه‌كات له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌و پارتیش به‌هه‌مان شێوه‌، چونكه‌ دواجار هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ خراپ ده‌بێت.

رۆژنامه‌: بۆچونێك هه‌یه‌ ده‌ڵێت، «پارتی‌، پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ بۆ ئێوه‌، به‌ حسابی‌ خاڵ‌ له‌سه‌رتان حسابكردبێت». له‌كاتێكدا پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار له‌و سێ‌ پۆسته‌ سه‌روه‌رییه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خاڵ‌ دابه‌شكراوه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: من په‌یوه‌ندیم به‌وه‌وه‌ نییه‌، لێدوانێكی‌ مه‌سئولێكی‌ نامه‌سئول چی‌ وتوه‌، پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمارو سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌و موناقه‌شانه‌ ده‌رده‌هێنین‌و موناقه‌شه‌ی‌ ئه‌و مه‌وزوعانه‌ ناكه‌ین.

رۆژنامه‌: واته‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار، هاوتای‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: نا نا، مه‌وزوع ئه‌وه‌ نییه‌. سه‌رۆك كۆمار كاندیدی‌ هه‌مو هاوپه‌یمانی‌ كوردستانیی‌ بوه‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش كاندیدی‌ هه‌مو هاوپه‌یمانی‌ كوردستانیی‌ بوه‌. ئه‌مه‌ له‌ نیزامی‌ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كاندا دابه‌ش نابێت، بۆیه‌ هه‌م یه‌كێتی‌‌و هه‌م پارتی‌، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار بكاته‌ موناقه‌شه‌وه‌، له‌ نه‌زانییه‌وه‌یه‌تی‌.

رۆژنامه‌: ئایا به‌پێی‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژیی‌، پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمار هاوتای‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: نا، ئه‌وانه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ موناقه‌شه‌دا نین.

رۆژنامه‌: باس له‌نزیكبونه‌وه‌ی‌ ئێوه‌و گۆڕان ده‌كرێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چۆنه‌‌و تا كوێ‌ رۆیشتوه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: مه‌وزوعی‌ ئینشیقاقات له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی‌ كوردیدا، له‌هه‌مو زه‌مین‌و زه‌مانێكدا هه‌بوه‌، به‌ڵام پێموانییه‌ كه‌ ئینشیقاق به‌مانای‌ ئیعلانی‌ حه‌رب بێت!. گروپێك جیاده‌بێته‌وه‌ له‌حیزبی‌ دایك‌و پێیوایه‌، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ له‌وێ‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ ناكرێن‌و ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆیانه‌ سیاسه‌تێك پیاده‌بكات كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ خۆی‌ تێدابن‌و شتێكی‌ ئاساییه‌. خاوبونه‌وه‌ی‌ گرژییه‌كانی‌ نێوان ئێمه‌و گۆڕان، مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ له‌خۆیه‌وه‌ نه‌هاتوه‌و هه‌ردولا خواستیان له‌سه‌ری‌ هه‌یه‌‌و به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش به‌ قازانجی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و یه‌كێتی‌‌و پارتی‌‌و گۆڕانیشه‌.

رۆژنامه‌: ئه‌و لێكنزیكبونه‌وانه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان مسته‌فاش كۆببنه‌وه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: من له‌ ئیشی‌ ئه‌وانه‌ ته‌ده‌خول ناكه‌م، ئه‌و پرسیاره‌ ته‌ركه‌ بۆ مام جه‌لال.

رۆژنامه‌: تۆ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیت، واته‌ ئاگات لێ نییه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: به‌ڵێ، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیم‌و مام جه‌لال به‌قه‌ده‌ر ته‌مه‌نی‌ من سیاسه‌ت ده‌كات‌و بۆخۆی‌ بڕیارده‌ری‌ شتی‌ وایه‌و من قسه‌ی‌ تیاناكه‌م.

رۆژنامه‌: دیاره‌ كه‌ به‌ باشی‌ ده‌زانیت، كۆببنه‌وه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: من هه‌مو یه‌كتر بینینێك‌و گفتوگۆیه‌ك به‌هه‌نگاوێكی‌ باش ده‌زانم له‌نێوان مام جه‌لال‌و كاك نه‌وشیرواندا، ره‌نگه‌ زۆر لایه‌نی‌ تاریك هه‌بێت له‌كاتی‌ یه‌كتربینیندا رونببنه‌وه‌. ئێمه‌ زۆرجار له‌نێوان پارتی‌‌و یه‌كێتیدا، ده‌گه‌ینه‌ كوچه‌یه‌كی‌ بنبه‌ست، به‌ڵام به‌یه‌ك بینینی‌ مام جه‌لال‌و كاك مه‌سعود، چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

رۆژنامه‌: پارتی‌، سه‌غڵه‌ت نابێت به‌ نزیكبونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ‌ گۆڕان؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: من هه‌ستم پێ‌ نه‌كردوه‌، پارتی‌، هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، ئێمه‌ هه‌ر یه‌كه‌مان ئازادین كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ دوقۆڵیی‌ چۆن ده‌گرین‌و له‌سه‌ر حسابی‌ ئه‌وه‌ی‌ تریان نییه‌. له‌ئه‌سڵدا ئێمه‌و گۆڕان یه‌ك حیزب بوین، واته‌ به‌دیلی‌ لێكنزیكبونه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لێك بده‌ین، نا شتی‌ وا چۆن ده‌بێت. هه‌ر به‌ قازانجی‌ هه‌رێم‌و ئه‌من‌و ئاسایشی‌ هه‌رێمیش نییه‌و كێشه‌ دروستده‌كات. ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌‌و پارتی‌، هاوپه‌یمانی‌ یه‌كترین، به‌ڵام ئازادیشین كه‌ په‌یوه‌ندیی‌ دوقۆڵیمان له‌گه‌ڵ‌ كێی تر هه‌بێت‌و نه‌مان بێت. ئێمه‌ له‌و زنجیره‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ی‌ هه‌مانه‌، پرس به‌ پارتی‌ ناكه‌ین‌و پارتیش له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ خۆی‌، پرس به‌ ئێمه‌ ناكات.

رۆژنامه‌: رۆشنبیران، ره‌خنه‌ له‌ئێوه‌ ده‌گرن كه‌ حیزبه‌كه‌تان له‌ئاستی‌ مه‌سه‌له‌ دیموكراسییه‌كانی‌ وه‌ك (یاسای‌ خۆپیشاندان‌و ئازادیی‌ رۆژنامه‌وانیی‌...) بێده‌نگه‌و هه‌ندێكجاریش هه‌ڵوێسته‌كانی‌ له‌پاشه‌كشه‌دایه‌؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: ئێمه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ كه‌ هه‌مانن، به‌گوێره‌ی‌ رۆژو ئاو و هه‌وا وه‌رناگرین، ئێمه‌ ئه‌مڕۆ حیزبی‌ حاكمین له‌هه‌رێمی‌ كوردستان‌و شه‌ریكین له‌عێراقدا، ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ كه‌ وه‌ریانده‌گرین، ده‌بێت له‌سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ وه‌ریانبگرین. هه‌روه‌ها ئێمه‌ ئێستا له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین له‌كوردستانی‌ عێراق كه‌ هێشتا پاشماوه‌ی‌ ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌‌و ئه‌نواعی‌ سه‌حوه‌ی‌ جیاجیا كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ری‌. رۆیشتن به‌زیاتر له‌وه‌ی‌ كه‌ كۆمه‌ڵگای‌ تۆ هه‌زمی‌ ده‌كات، كاردانه‌وه‌ی‌ سلبی‌ ده‌بێت. ئێستا ئه‌و موناقه‌شه‌یه‌ی‌ له‌سه‌ر جێنده‌ر په‌یدابوه‌، ره‌نگه‌ رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان نه‌توانن راسته‌وخۆ بێن خۆیان به‌ره‌نگاربن، مه‌لای‌ مزگه‌وته‌كان هانده‌ده‌ن كه‌ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌ن‌و مه‌لای‌ مزگه‌وته‌كانیش سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌و ئه‌مره‌یان له‌كوێ‌ بۆدێت، من تێناگه‌م، ره‌نگه‌ ئێره‌ جێگای‌ ئه‌وه‌ نه‌بێت، به‌ڵام پێموایه‌، ئه‌مه‌ كارێكی‌ خراپه‌ بۆ ئێمه‌‌و ره‌نگه‌ له‌دواتردا كاریگه‌ریی‌ خراپی‌ هه‌بێت، بۆیه‌ پێموایه‌، هێزێكی‌ وه‌كو یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كه‌ هێزێكی‌ هوشیاره‌، ده‌بێت له‌م قۆناغانه‌و به‌كارهێنانی‌ چه‌مك‌و له‌ پرۆژه‌ی‌ جیاجیا موراعاتی‌ زه‌مینه‌و زه‌مان بكات.

رۆژنامه‌: ئێستا خواستێك له‌سه‌ر ئاستی‌ رای‌ گشتیی‌ كوردستان دروستبوه‌ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ خۆپیشاندان، یاخود هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌، ئایا ئێوه‌ پشتیوانیی‌ له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ ده‌كه‌ن؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: نه‌خێر، حاڵی‌ حازر نا، پشتیوانیی‌ لێناكه‌ین.

رۆژنامه‌: ئه‌مه‌ ته‌نیا بۆچونی‌ خۆته‌، یان بۆچونی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتیش؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: ئه‌وه‌ لای‌ ئێمه‌ مه‌وزوعی‌ به‌حس نییه‌، ئێمه‌ یاسایه‌كمان هه‌یه‌و له‌په‌رله‌مان ده‌رچوه‌‌و فراكسیۆنمان هه‌یه‌ له‌وێ‌، ئینجا ئه‌و یاسایه‌ له‌گه‌ڵ‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێم ده‌گونجێت‌و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی‌ به‌ گروپێكی‌ سیاسیی‌ دیاریكراوه‌وه‌، نییه‌ له‌ناو هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆ براده‌رانی‌ گۆڕان به‌رده‌وام وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م یاسایانه‌ بۆ ئه‌وان ده‌رده‌چن.

رۆژنامه‌: به‌ڵام، یاساكه‌ ئه‌وه‌نده‌ كۆتوبه‌ندی‌ تێدایه‌ كه‌ ده‌رفه‌تی‌ ئازادیی‌ زۆر كه‌مكردوه‌ته‌وه‌. بۆنمونه‌، له‌سه‌ر سزای‌ به‌كۆمه‌ڵی‌ ده‌سته‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ خۆپیشانده‌ران. یاخود بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر حه‌وت خوێندكار له‌ قوتابخانه‌یه‌ك له‌به‌ر خراپیی‌‌و نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاریی‌، خۆپیشاندان بۆ به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌ولێر ئه‌نجامبده‌ن، ده‌بێت پێشتر بچن ره‌زامه‌ندیی‌ پارێزگار وه‌ربگرن؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: نا نا، ئه‌وه‌ی‌ تۆ ده‌یڵێیت، ته‌فسیره‌.

رۆژنامه‌: ته‌فسیری‌ من نییه‌، له‌ماده‌كانی‌ یاساكه‌دا واهاتوه‌‌و رێگه‌ به‌خۆپیشاندانی‌ له‌ناكاو نادات؟
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: وا نییه‌، جارێكیتر بیخوێنه‌وه‌.

رۆژنامه‌: من خوێندومه‌ته‌وه‌، ره‌نگه‌ كاك سه‌عدی‌، تۆ نه‌تبینیبێت.
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: به‌سه‌ری‌ تۆ، ئه‌م یاسایه‌ یاسایه‌كی‌ میسالی‌ نییه‌‌و باشه‌.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
kakl hawramy
 supasetan dakam bu aw chawpekawtnatan ray mn awaya kachaw pekawtn lagal kasanek bkan ka kaseky bweru aza bet hech trseky nabet la walam danawy prsyarakanada bawr bkan hawreyan walamy prsyarakane aw bareza zur mwbalaxayan tedaya.......adamu hawa la kwew ??!!!gandale kwrdstan lakwe?shteke trm ber na chet masalay yasay xupeshandan zur mesaleya hech bashesh neya amash zur wtrawatawa.bwya kak pera awanda xut la mada last rastyakan.bmenn ba xushy..
kawa ali
 که‌سانی وه‌ک سه‌عدی پیره‌ شایه‌نی ئه‌وه‌ نین بیان هێننه‌ سه‌ر که‌ناڵ و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانتان و باسی سیاسی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن. چونکه‌ جگه‌ له‌ زیان به‌ گۆڕان ئه‌م جۆره‌ چاوپێکه‌وتنانه‌ هیچی تری تیا نییه‌. وه‌ ئه‌مانه‌ که‌سانی........کاتێک باسی سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵدا ده‌کیت، ته‌قه‌ی سه‌ریان دێت. ڕابردووی ئه‌مانه‌ هه‌ته‌ بڵێیت ناپاک و نادرووسته‌. وه‌ به‌ڵگه‌شم بۆ قسه‌کانم، له‌ دوای به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان،‌ سه‌عدی پیره‌تان بینی چۆن به‌گش گۆڕاندا چووه‌وه‌ و قسه‌ی سووک نه‌ما نه‌یدا به‌ گۆڕان.
كاروان
  به‌ڕاستی قسه‌كانی سه‌عدی پیره‌ هی ئه‌ندامێكی نه‌ك سه‌ركردایه‌تی به‌ڵكو ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌كیش نییه‌ , چونكه‌ ئه‌وه‌ند له‌ ئاستێكی لاواز و ...............و به‌ترسه‌وه‌ قسه‌ده‌كات نه‌بادا پارتی له‌ بادینان ..............ئه‌گینا هه‌موو كه‌س ده‌زانێت له‌ سه‌دا هه‌شتای ده‌سه‌لاَتی كوردستان به‌ده‌ستی پارتییه‌وه‌ , چونكه‌ یه‌كێتی به‌هه‌وڵه‌كانی مام جه‌لال ئه‌وه‌نده‌ بچووك بۆته‌وه‌ مه‌حاڵه‌ به‌رز بكرێته‌وه‌ . هه‌رچی وه‌زاره‌تی گرنگیش هه‌یه‌ به‌ر پارتی كه‌وتووه‌ ! سه‌باره‌ت به‌ ئازادی خۆپیشاندانیش له‌ سنووری شاره‌كانی هه‌ولێر و بادینان هه‌ر نییه‌ و قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك , چونكه‌ كه‌س زاتی ئه‌وه‌ ناكات دژی پارتی جوڵه‌ بكات نه‌بادا خۆپیشاندان !!! جگه‌له‌وه‌ش هه‌مو كه‌س ده‌زانێت مۆڵه‌تی خۆپیشاندان له‌ پۆلیس وه‌رده‌گیرێت نه‌ك یه‌كه‌ی ئیداری وه‌كو قایمقام و پارێزگار و مدیر ناحیه‌ .. ......... حه‌ددی چییه‌ مۆڵه‌تی خۆپیشاندان بدات به‌ خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر پرس به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌كات !! كاتێك خۆپیشاندان دژی ده‌سه‌لاَتی ......... ئه‌وانه‌ ... خۆزگه‌ رۆژنامه‌ ئه‌و پرسیاره‌شی له‌ كاك سه‌عدی بكردایه‌ , ئایا بۆچی له‌ جێگای سامی شۆڕش تۆیان دانه‌نا ! كه‌ به‌ پێی ده‌نگ و یاسا ته‌نها تۆ موڕه‌شح بووی جیگای بگریته‌وه‌ ! به‌لاَم وادیاره‌ پارتی هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت یه‌كێتی وه‌كو ژێر ده‌سته‌ بهێلێته‌وه‌ . پارتی نۆ ئه‌ندامی له‌ هه‌ولێر هه‌بوو هه‌مووی بوون به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ به‌غدا , ئیتر كه‌سی دیكه‌ی نه‌ما . بۆچی ئه‌و پۆسته‌ی به‌ عاره‌بێكی وه‌ك درید كه‌شموله‌ به‌خشی ؟ نه‌ك سه‌عدی پیره‌ ...
نه‌وزاد عه‌لی
  برایان به‌راستی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ هیچ ئومێدێکی بۆ خه‌ڵکی کوردستان نه‌هێشتۆته‌وه‌ ، ئه‌وه‌تا که‌سێکی وه‌کو سه‌عدی پیره‌ راستییه‌کان چه‌واشه‌ ده‌کات و ده‌شیه‌وێ بۆمانی بسه‌لمێنێ که‌ یه‌کیتی له‌ ده‌رئه‌نجامی جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان وا لاواز بووه‌ ، ناڵێت به‌ هۆی سیاسه‌تی............مه‌سعود بارزنی وه‌کو هێزیکی پاشکۆ له‌ دوای رووداوه‌کانه‌ و هیچ کاریگه‌رییه‌کی نییه‌ ، بۆیه‌ وا بچووک بۆته‌وه‌ ، دێ ته‌فسیری نامه‌تیقی ده‌کات.. باس له‌ یاسای خۆپیشاندان ده‌کات داکۆکی له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کات چونکه‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ سلێمانی سه‌لماندیان بێ مۆڵه‌ت خۆپیشاندان ده‌که‌ن ، ئێستا گۆڕان حاکمی سه‌ر شه‌قامه‌کانه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مێنیته‌وه‌ ناوچه‌ی زه‌رده‌ که‌ تێیدا ژیانی لێ تاریک و بێ گیان کراوه‌ و سه‌عدیش به‌ ره‌شی ژیانی هه‌ولێر پاساو بۆ بنه‌ماڵه‌ی .......ده‌هێنیته‌وه‌.. به‌راستی ئێمه‌ پیویسته‌ بۆ له‌مه‌ودوا رووخان بکه‌ینه‌ دورشمی سیاسیمان و خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رابێنین..راماڵینی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ به‌ مانگرتن و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م با تاقی بکه‌ینه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌ر ملیان نه‌دا ئینجا شێوازی دیکه‌.
کا‌مه‌ران
 ئه‌وه‌ی پیره له‌ڕابوردو ئێستادا وتویه‌تی‌ هه‌موی پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته ، چونکه پیره کار له‌سه‌ر ئه‌م نانه‌نانه‌ ئه‌مرۆ له‌خوانه ده‌کات‌و قسه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ به‌رده‌وام بونی مانگانه‌ بێشوماره‌که‌ی‌و کوسیه‌که‌یه‌تی ، له‌به‌ر ئه‌وه بڵێو نه‌ڵێ هه‌روه‌ك یه‌که کاریگه‌ری له‌سه‌ر که‌س نییه .
abdwla karim rashed
 عەبدوڵا كەریم راگەیاندنی گۆران بەم مالپەرەشەوە وای دەبینێ‌ تەنها چەند رۆشنبیرێك‌و قسەكەرێك لەم وڵاتەدا هەن، ئەو دەموچاوانەی بەردەوام لە كەاڵی ( K.N.N) دا دوبارە دەبنەوە یەكێكە لە نیشانە ناتەندروستەكانی خودی گۆران‌و راگەیاندنەكەی، ئاخر دەبێت ئەو نهێنیە چی بێت كەوا نوسەرو رۆژنامەنوس هەیە بەردەوام لەسەر شاشەیە..؟! منوای دەبینم كەوا وردەوردە گۆرانیش دەگەرێتەوە سەر هەمان ەغمەی كاركردن .. كە لەرابوردوودا جگە لە بیزاری شتیكی بەرهەم نەهێناوە. ئەی ئەو هەموو رۆشنبیرەی دەسەڵات مافی قسەكردنیان نیە ؟ هەر دەبێت ئەوانیش گۆران یان دژبن ؟
goran
 abet wablen chonka sharmakan agar blen koto banda labar rae gshte . esta puk bota pashmawae partiyakan har boya ba hamo shewazek abe ......
جمال سةرقزلي
 ..........ئه‌وا نالیت ئه‌و یاسایه‌ باشه‌ .با كاك سعدی بزانیت كه‌ یاسا بو ئه‌وه‌ نووسراوه‌ كه‌ كاتیك یه‌كیتی ببیت به‌ كه‌مینه‌و موعارزه‌ نه‌توانیت فزه‌ بكات له‌ ئاینده‌دا چونكه‌ خویان رازی بوون له‌ سه‌ری . من بو خوم.......وه‌ك كاك سعدیم نه‌بینیوه‌ چونكه‌ مه‌رگی خوی حزبه‌كی واژوو كردووه‌ بارزانی ده‌زانیت بوچی واژووی كردووه‌ به‌لام ............
nzar osman aziz
 mn dway dast xoshy la stafakatan koy prsyarakanm pe jwan bu balam dakra la katy walamy prsyary axr dakra bprsraya janabt xwendutatawau natawet dan bau rastayada bneyt ka la mada yasayakada hatwa labar party?yan dway am walamash kak sa3dy ayxwenitawa janabt labar prsyakay mn ? taka peshnyarm bo bzutnaway goran wa xudy kak naushirwan agar hatu danishtn kra la sar asty lutka lasar kanaleky tv be wa rastauxosh be bashtra chunka bzutnawakatan pewisty ba shardnaway hich bryareky charanus sazawa haya .. brazay shahid hiwadarm bardawam au kasana basar bkanawa chunka amana la katy chau pe kautnda dan ba halay yaktrda danen be away xoyan bzanm la katy gftugoda halaya
ڕاستی
 سه‌یره‌ ئه‌گه‌ر کلتوری سلێمانی زاڵه‌ به‌سه‌ر یه‌کێتی دا ، ئه‌ی بۆچی ده‌نگیان دا به‌ گۆڕان به‌تایبه‌ت له‌ شاره‌که‌دا ، خۆ ده‌زانین پێشمه‌رگه‌و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی 90% خه‌لکی شار بوون ، ده‌بێت یه‌کێتی به‌ فڕیوه‌ که‌ بڵێت بزن . بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌لانی که‌مه‌وه‌ ، له‌ئه‌ده‌بیاتی خۆی دا وازی له‌ مێژوو شه‌رعیه‌ت هێناوه‌ و بۆ یه‌کێتی به‌جێ هێشتووه‌ ، که‌چی یه‌کێتی هه‌میشه‌ سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌ مونشه‌قی یه‌کێتی یه‌ ، بڕوام وایه‌ یه‌کێتی بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆی دا نه‌چێته‌وه‌ ، هه‌میشه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌کات به‌بیانوی موراجه‌عه‌ نه‌کردنه‌وه‌ی ، ئه‌ی بۆچی به‌هۆی ئینشقاقه‌که‌دا ناگه‌ڕێت و یه‌ن چاره‌سه‌ری ناکات . خۆ ئیتیجاهی پارتی ئێستا به‌ته‌واوی دیاره‌و به‌تایبه‌ت دوای کۆنگره‌ی 13 ، ئاخۆ خۆ به‌ئه‌سڵ زانینه‌که‌ی ، کاک سه‌عدی دانی پیاناوه‌ له‌ ڕاستی دا له‌ كام لاوه‌یه‌ یه‌کێتی یان پارتی ، هه‌موو که‌سێک ده‌یزانێت له‌ لای پارتی یه‌وه‌یه‌ به‌ڵام نابێت کاک سه‌عدی بیڵێت ، دواتر سیاسه‌ت له‌هه‌ردوو لا بۆ سه‌رۆکه‌کان به‌جێ هێڵراوه‌ ، که‌س له‌ خوارترو مه‌کته‌بی سیاسی نابێت له‌ گوێگری ده‌رچێت . به‌ڵام هیوادارم گه‌نده‌ڵی عوزری نه‌گاته‌ ته‌ورات و ( سیفری ته‌کوین) وه‌کو کاک سه‌عدی ده‌یڵێت ، چونکه‌ تونس به‌سه‌رنجامه‌که‌یوه‌ له‌به‌رده‌مدایه‌ ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و میله‌ته‌ ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌غدای نه‌بێت ، ده‌مێکه‌ هه‌ڵوێستی خۆی وه‌رگرتووه‌ .
azad
 گه‌نده‌ڵی شێرپه‌نجه‌یه له‌جه‌سته‌ی به‌رپرسه‌ باڵاکان ته‌شه‌نه‌ی کردوه‌۰ چاکبونی به‌نده‌ به‌ گۆڕینی گشتیان
ناسر سۆرانی
 میدیای گۆران ئه‌گه‌ر به‌م شیوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت له ‌‌ ‌هێنان و ووتووێژ کردنی که‌ سانی وه‌ک سه‌عدی پیره‌کان و مه‌هاباد قه‌ره‌داغێ............تری ده‌سه‌ڵات که‌ ماوه‌یه‌که‌ ده‌یانبینین له‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنتان،پێم وایه‌ وورده‌ وورده‌ جه‌ماوه‌رو خوێنه‌رو ته‌ماشاکه‌ری خۆی که‌م ده‌کات وبێزاریان ده‌کات زیاتر، چونکه‌ .......... بۆیه‌ تکاتان لێ ده‌که‌م دۆستانه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌خۆتاندا بچنه‌وه‌.ئه‌م جۆره‌که‌سانه‌ هیچ شتێکی تازه‌تر یان زیاتریان پێ نی یه ‌که‌ له‌ که‌ناڵه‌ ........ خۆیانه‌وه‌ ڕۆژا‌نه‌ دووباره‌ چه‌ندین ساله‌ وه‌ک قاوان بۆمان لێ ده‌ده‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ک میدیای به‌عس ئاساکانی جاران
kawa
 ke shahede bu, ke maly kaul bu, ax ke esta ay xwat w ..........
tahamuzamed
 katy hal bzha rdnakan to eakek buy la wanay ............bo party grtbw ema qat dzhy eakety nabwin balam dzhy aw kasana buin ka wak to w party hatna sar hazry w .................daulatan bwn ,ean basy adam w hawa dakait ,basha awan xalatan ba seweek ayto ba chy xalatay ,ean basy keshay naw eakety dakait la sardamy shaxawa ,ay bo ka kak naushirwan hata daree la eakety bo aw kata basy aw kee shanat nadakrd tow hawshewa kant ,wa glaim la sbeiy haia ka chaw pekawtn ..............dakan
karkuki
 من نازانم كه نده لى جى عيلاقه ى به أدم و حوا هه يه ئه م .........خويشى نازانيت جى ئه ليت ئاخر ادم وحوا له به هه شت دهركران له به ر ئه وه ى به يمانى خودايان شكاند..كه نده لى له كوى هه بوو ..........??????// ئه مه له كه يه وه نمونه ى ادم وحوا ده هينن؟؟؟ هااااى سه يره هااااااااااااااى
123
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ