دیمانه‌
دلێر عه‌بدولخالق: جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت




Thursday, March 3, 2011
 
     

دیمانه‌: سبه‌ی‌
له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ گشتی‌ و شاری‌ سلێمانی‌ به‌ تایبه‌تی‌، ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنیش له‌ناویاندا زانكۆی‌ سلێمانی‌ هاتنه‌ ده‌نگ و به‌شداری‌ ئه‌و خۆپیشاندان و چالاكییانه‌یان كرد كه‌ دژ به‌ گه‌نده‌ڵی‌ و نادادپه‌روه‌ری‌ ده‌كرێت له‌م هه‌رێمه‌دا، هاوكات دلێر عه‌بدولخالق، سه‌رپه‌رشتیاری‌ گروپی‌ زانكۆ له‌م دیمانه‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ "سبه‌ی‌" باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وانی‌ هێناوه‌ته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت: "داواكانی‌ ئێمه‌ داوای‌ كۆمه‌ڵگان، پرسیاره‌كانی‌ ئێمه‌ پرسیاری‌ خه‌ڵكن، وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كان به‌ده‌سه‌ڵاتێك ده‌درێته‌وه‌ نیه‌تی‌ به‌رامبه‌ر گه‌نجان ‌و خوێندكارن ‌و شه‌قام به‌گشتی‌ باش بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و نیه‌ته‌ هه‌ر بریتی بێت له‌ تێپه‌ڕاندنی‌ رۆژ ‌و به‌ڵێنی‌ بێ‌ كردار، بێگومان ئه‌م قوناغه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات تێپه‌ڕیوه‌ ".

سبه‌ی‌: دوای‌ چه‌ند ساڵ له‌بێده‌نگی‌، ئه‌مڕۆ ده‌نگی‌ زانكۆ جدی‌ ده‌بینرێت، به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی‌ زانكۆ ‌و خوێندكارانی‌ زانكۆ له‌م دۆخه‌ی‌ كوردستان چ ئاماژه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌؟
دلێر عه‌بدولخالق: ئاماژه‌كه‌ی‌ دیار ‌و رۆشنه‌، ده‌لاله‌ته‌ له‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ته‌واوی‌ هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ گرتۆته‌وه‌، ده‌لاله‌ته‌ له‌وه‌ی‌ شانه‌ ‌و پێكهاته‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و به‌ته‌واوی‌ ‌و هێز ‌و گروپه‌ جیاوازه‌كان، به‌ ته‌واوی‌ ناوه‌نده‌ سیاسی ‌و مه‌عریفی‌ ‌و رۆشنبیری‌ ‌و كه‌لتورییه‌كان گه‌یشتونه‌ ئه‌و بڕواییه‌ی‌ خواروخێچی‌ له‌سیستمی‌ سیاسی ‌و ئیدارییدا گه‌یشتۆته‌ قۆناغێك هیچ  پاساوێك نه‌ماوه‌ بۆ نه‌هاتنه‌ ده‌نگ له‌پێناو چاكسازی‌ ‌و ده‌ستكاریكردنی‌ هه‌ندێ‌ له‌ جومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی‌ سیاسه‌ت ‌و به‌ڕێوه‌بردن.
ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌زانكۆوه‌ هه‌یه‌، ئێوه‌ ده‌زانن له‌دوای‌ راپه‌ڕینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ زانكۆی‌ راده‌كێشا له‌چه‌ند بۆنه‌ ‌و موناسه‌به‌تێكدا ده‌نگێكی‌ هه‌بێت، دروستكه‌ره‌كه‌ی‌ چه‌ند رێكخراوێكی‌ حیزبی‌ بون كه‌ تاك ‌و ته‌را ئه‌وكاته‌ قسه‌یان ده‌كرد كه‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پێویستیان به‌ زانكۆ هه‌بو، واته‌ ده‌نگی‌ خۆڕسك ‌و له‌ناو هه‌ناوی‌ خوێندكاران ‌و مامۆستا ‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان نه‌گرتبو، به‌ڵام ئێستا به‌تایبه‌ت له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی‌ سلێمانی‌ تێیدا ژیان ده‌كات به‌ره‌ به‌ره‌ خه‌ریكه‌ ژیانی‌ ئاسایی‌ بۆ به‌شێك له‌ دامه‌زراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ناویاندا زانكۆی‌ سلێمانی‌، له‌وه‌دا دروست مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ئێستا ئه‌وه‌ی‌ ته‌مسیلی‌ ئه‌و زانكۆیه‌ ده‌كات خوێندكاران خۆیان نه‌ك هیچ رێكخراوێكی‌ حیزبی‌، بۆیه‌ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ داخوازییه‌كانی‌ شه‌قام، شه‌قامێكی‌ فراوانی‌ زانستخوازی‌ كوردستانیشی‌ گرتۆته‌وه‌ ‌و تاكه‌ هۆكارێكیش كه‌ف ‌و كوڵی‌ ئه‌و شه‌قامه‌ بنیشێنێته‌وه‌، چاكسازی‌ ‌و گۆڕانكاری‌ ‌و به‌ ده‌نگه‌وه‌هاتنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵك.

سبه‌ی‌:  خۆپیشاندان ‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ ئێوه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندنی‌ جه‌ماوه‌ر ‌و شه‌قامی‌ كوردی‌ دژی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ‌و چاكسازی‌ سیاسی، زانكۆ له‌كۆی‌ ئه‌و هه‌مو ناڕه‌زایه‌تیدایه‌؟ یان به‌دێوێكی‌ تردا بۆ چالاكییه‌كان گواسترانه‌وه‌ ناو زانكۆ؟
دلێر عه‌بدولخالق: كۆبونه‌وه‌ ‌و خۆپیشاندان ‌و مانگرتن ‌و حه‌ماسه‌تی‌ خۆێندكارانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ (10) رۆژی‌ رابردودا، نیشانیدا زانكۆ له‌ناو چه‌قی‌ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌دایه‌ كه‌ رۆژ له‌دوای‌ رۆژ روبه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ شه‌قامه‌وه‌ فراوانتر ده‌بێت. زانكۆ ئه‌مجاره‌ نیشاندا له‌ته‌ك بواری‌ ئه‌كادیمیه‌كه‌ ‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ راستیه‌ زانستییه‌كان ده‌توانێت رۆڵی‌ ته‌واكاری‌ خۆی‌ له‌ كۆمه‌ڵگا ته‌واو بكات، واته‌ بڕیار نییه‌ ته‌نیا مه‌هامی‌ سه‌ره‌كی‌ زانكۆ له‌ پێگه‌یاندنی‌ گه‌نج ‌و پێبه‌خشینی‌ بڕوانامه‌یه‌ك كورت بكرێته‌وه‌، به‌ڵكو ئامانجه‌ گرنگه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ زانكۆ له‌خه‌مه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا دانه‌برێت ‌و كۆمه‌ڵگاش به‌ دور نه‌بێت له‌كاریگه‌رییه‌كانی‌ زانكۆ.
ئاشكرایه‌ زانكۆكه‌كان، پێكهاته‌یه‌كی‌ گرنگ ‌و سه‌رمه‌شقی‌ زۆربه‌ی‌ شۆڕشه‌ گرنگه‌كانی‌ دونیان، سه‌رمه‌شقبون له‌ گۆڕانكاریكردن ‌و كۆتایهێنان به‌ واقعێك ‌و سه‌رله‌نوێ‌ داڕشتنه‌وه‌ی‌ واقعێكی‌ تر، نه‌خشیان هه‌بوه‌ له‌كۆی‌ ئه‌و جوڵانه‌وه‌ سیاسی ‌و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی‌ رویانداوه‌، بۆیه‌ هیچ نادروستیه‌كی‌ تێدا نییه‌ كه‌ زانكۆكانی‌ ئێمه‌ش هه‌مان ئه‌زمون دوباره‌بكه‌نه‌وه‌ ‌و له‌رێی‌ هێزه‌ مرۆییه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌نجانی‌ ئه‌م وڵاته‌ نه‌خشه‌ی‌ رێگای‌ خۆیان هه‌بێت له‌ رابه‌رایه‌تكردنی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ‌و داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵك ‌و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانی‌ شه‌قام ببنه‌ هێزێكی‌ فشاری‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، تائه‌وه‌ی‌ ناچاری‌ ده‌كه‌ن بچه‌مێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر خواسته‌ راسته‌قینه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ر، ئێستا زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و رۆڵه‌ ببینێت ‌و واده‌زانین شۆڕشی‌ خوێندكاری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌گه‌نجی‌ ئازا ‌و ئازاد ده‌ستی‌ پێكردوه‌‌و تا سه‌ركه‌وتنی‌ داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵك به‌رده‌وام ده‌بێت.

سبه‌ی‌:  ئه‌وه‌ی‌ له‌ زانكۆكاندا هه‌یه‌، گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی‌ دروستبونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ رێبه‌ری‌ گه‌نجی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ ببنه‌ ده‌موچاوی‌ به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵك؟ یان ده‌توانین بڵێین له‌ناو گه‌نجی‌ كورد دا ده‌موچاوی‌ نوێ‌ دروستبوه‌ بۆ رابه‌رایه‌تكردنی‌ خه‌ڵك؟
دلێر عه‌بدولخالق: هه‌مو بزاوت ‌و چالاكی‌ ‌و گردبونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ كۆمه‌ڵ پێویستی‌ به‌ سه‌رڕا ‌و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك هه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ر ‌و به‌گه‌ڕخه‌ری‌ ماشێنی‌ جوڵاندنی‌ بزاوته‌كه‌ بێت، ئه‌م حاڵه‌ سروشتییه‌ بۆ هه‌ر قۆناغ ‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ك تا راده‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌راستیه‌وه‌ نزیكه‌. ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ زانكۆی‌ سلێمانیه‌وه‌ هه‌یه‌، سه‌رباری‌ نادیده‌گرتنی‌ هێزی‌ جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردییه‌وه‌ ‌و سه‌رباری‌ په‌نگخواردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ توڕه‌یی‌ خه‌ڵك به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆبه‌خۆی‌ كوردی‌، به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌وه‌ی‌ به‌جدی‌ توڕه‌یی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا، ئه‌و روداوه‌ تراژدییه‌ بو، كه‌ 17ی‌ شوبات له‌به‌رده‌م لقی‌ (4)ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان خولقا، ئه‌و قه‌سابخانه‌ ‌و كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌و حیزبه‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ‌و كاردانه‌وه‌ی‌ دواتری‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر گیانی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ جگه‌ له‌ شه‌هیدبونی‌ (8) هاوڵاتی‌، برینداربونی‌ زیاتر له‌ (200) كه‌سی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌، حاڵه‌تێكه‌ ده‌بو هه‌مومان له‌سه‌ری‌ بێینه‌ ده‌نگ، ئیتر مانه‌وه‌ی‌ له‌ هۆڵی‌ موحازه‌رات ‌و بێده‌نگی‌ هه‌ڵبژاردن به‌رامبه‌ر ئه‌و روداوه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ناوه‌ندێكی‌ گرنگی‌ مه‌عریفی‌ ‌و زانستی‌ وه‌ك زانكۆ واده‌زانین گوناهێكه‌ لێخۆشبونی‌ كه‌مه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه‌ گروپی‌ زانكۆ-مان راگه‌یاند ‌و زۆرینه‌ی‌ خوێندكاران ‌و ماوه‌یه‌كیش ته‌واو مامۆستایانیش هاوسه‌نگه‌رمان بون ‌و به‌یه‌كه‌وه‌ ئیدانه‌ی‌ توندوتیژییه‌كانمان كردوه‌ ‌و پشتوانیمان له‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆپیشانده‌ران ‌و داخوازییه‌كانی‌ كردوه‌.
رێكخراوی ‌و به‌ڕێوه‌چونی‌ زیاتر له‌دو هه‌فته‌ چالاكی‌ ‌و گردبونه‌وه‌ ‌و به‌یاننامه‌ ‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ‌و سه‌فاره‌تی‌ وڵاتانی‌ جیهان له‌ هه‌رێم ‌و عێراق له‌مه‌ڕ مه‌ترسیه‌كانی‌ دۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و ده‌ست نه‌پاراستنی‌ ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر گیانی‌ خۆپیشانده‌ران، نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م بزاوته‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نج رابه‌رایه‌تیان كردوه‌ كه‌ خه‌می‌ خه‌ڵك ‌و ئاینده‌ی‌ ئه‌م هه‌رێم كۆیكردونه‌وه‌ ‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ دروستكردنی‌ گه‌نجگه‌لێك كه‌ بتوانن رابه‌رایه‌تی‌ داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵك ‌و شه‌قام بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێك كه‌م بێت، له‌زانكۆدا به‌ژماره‌ زۆره‌.

سبه‌ی‌:  له‌سه‌ره‌تای‌ راگه‌یاندی‌ پشتیوانی‌ خۆتان بۆ شه‌قامی‌ كوردی‌، هه‌ندێ‌ لایه‌ن به‌تایبه‌ت وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵا‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆ پیشتوانی‌ جوڵانه‌وه‌ خوێندكارییه‌كه‌ی‌ ئێوه‌یان كرد، به‌ڵام دواتر په‌شیمانبونه‌وه‌ ‌و پاشه‌كشێیان له‌و هه‌ڵوێسته‌ كرد، هۆی‌ ئه‌مه‌ چی‌ بو؟
دلێر عه‌بدولخالق: ئه‌گه‌ر هۆیه‌كی‌ هه‌بوبێت، ئه‌وه‌ بریتی‌ ده‌بێت له‌وه‌ی‌ به‌ ئیعازی‌ حیزب ‌و به‌ تاكتیكی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ئێمه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك له‌گه‌ڵمان بون ‌و دواتر ته‌واو پشتوانییه‌كانی‌ خۆیان له‌ئێمه‌ بڕی‌ ‌و به‌پێچه‌وانه‌ی‌ وته‌كانی‌ خۆیانه‌وه‌ لێدوانیان دا. له‌سه‌ره‌تادا كه‌ زانیان زۆرینه‌ی‌ خوێندكارانی‌ زانكۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ خۆڕسكه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ده‌ره‌وه‌ی‌ زانكۆ بڵێن: " ئه‌و ناڕازایه‌تیه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ زانكۆ، له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێمه‌ نییه‌" هه‌ربۆیه‌ سه‌ره‌تا مامۆستایان ‌و دواتر سه‌رۆكی‌ زانكۆ ‌و به‌دوایشدا وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵا تێكه‌ڵی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئێمه‌بون، دوای‌ چه‌ند رۆژێك، له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م هه‌فته‌وه‌ پێیانوتین ئێوه‌ په‌یامه‌كه‌تان به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوه‌ ‌و ته‌واو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن، ئه‌م په‌یامه‌ بۆ ئێمه‌ هه‌زمنه‌كراو بو، چونكه‌ له‌كاتێكدا هیچ یه‌ك له‌ دواكارییه‌كانمان جێبه‌جێنه‌كراوه‌ چۆن ده‌كرێت مینبه‌ری‌ زانكۆ كپ بكه‌ین ‌و توڕه‌یی‌ خوێندكاران ‌و گه‌نجان له‌ده‌ستی‌ خۆماندا بمرێنین، بۆیه‌ بڕیارماندا له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خواستی‌ ئه‌وان درێژه‌ به‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌ بده‌ین ‌و تا ئه‌وه‌ی‌ مانگرتنی‌ سه‌رتاسه‌ریمان راگه‌یاند ‌و به‌هێز خوێندكار رۆژانه‌ هۆكاری‌ ده‌نگ ‌و كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنمان هێناوه‌ته‌ ناو زانكۆوه‌ ‌و به‌پێچه‌وانه‌ی‌ تێڕوانینی‌ ئه‌وان زۆرینه‌ی‌ خوێندكاران بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ ئینتیمانی‌ حیزبی‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ مانه‌وه‌ ‌و ئێمه‌ش بڕیارمانداوه‌ جوڵانه‌وه‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه‌ ئه‌و وێستگه‌یه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵك لێمانی‌ چاوه‌ڕوان ده‌كات.

سبه‌ی‌:  یه‌كێك له‌ دروشمه‌كانی‌ ئێوه‌ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ حیزبه‌ له‌ناو زانكۆدا، تاچه‌ند بڕواتان به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ خۆتان هه‌یه‌؟ له‌كاتێكدا له‌ هه‌مو جومگه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ وجودێكی‌ نێگه‌تیڤی‌ حیزب هه‌یه‌، ئایا حیزب به‌ئێوه‌ ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌؟
دلێر عه‌بدولخالق: له‌په‌یامی‌ رۆژنامه‌وانی‌ گروپی‌ زانكۆدا یه‌كێك له‌ ره‌خنه‌ جدییه‌كان ئاراسته‌ی‌ تێكه‌ڵی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان ‌و ئیشنه‌كردن به‌پرانسیپی‌ جیانه‌كردنه‌وه‌ی‌ سێ‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ هه‌رێم كراوه‌، وا ده‌زانین ئێمه‌ له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ ئه‌و دۆخه‌دا سه‌ركه‌وتمان به‌ده‌ستهێنا، بۆ نمونه‌ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ زانكۆ له‌ چنگی‌ چه‌ند رێكخراوێكی‌ حیزبی‌ ‌و رابه‌رایه‌تیكردنی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ گروپێكی‌ خۆڕسكی‌ فشاردا، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن نییه‌ ‌و سه‌ره‌تایی‌ نیشاندانی‌ مودیلێكی‌ فشاری‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ناو زانكۆی‌ سلێمانی‌ نییه‌، چ مانایه‌كی‌ تری‌ هه‌یه‌.
گروپه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ ناهه‌قی‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵك دروستیكرده‌وه‌، نه‌ك حه‌زێكی‌ سیاسی. له‌ نه‌خشه‌ڕێگای‌ كاركردنی‌ ئێمه‌دا بڕیار نییه‌ دژایه‌تی‌ هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسی یان هیچ گروپ ‌و رێكخراوێك بكرێت، ئه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌ بێده‌نگ نه‌بونی‌ زانكۆیه‌ له‌هه‌ر كاتێكدا كه‌ كۆمه‌ڵگا پێویستیه‌تی‌.

سبه‌ی‌:  ئێوه‌ ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بین، به‌رده‌وامی‌ به‌ چ مانایه‌كه‌ لای‌ ئێوه‌؟
دلێر عه‌بدولخالق: داواكانی‌ ئێمه‌ داوای‌ كۆمه‌ڵگان، پرسیاره‌كانی‌ ئێمه‌ پرسیاری‌ خه‌ڵكن، وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كان به‌ده‌سه‌ڵاتێك ده‌درێته‌وه‌ نیه‌تی‌ به‌رامبه‌ر گه‌نجان ‌و خوێندكارن ‌و شه‌قام به‌گشتی‌ باش بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و نیه‌ته‌ هه‌ر بریتی بێت له‌ تێپه‌ڕاندنی‌ رۆژ ‌و به‌ڵێنی‌ بێ‌ كردار، بێگومان ئه‌م قوناغه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات تێپه‌ڕیوه‌ ‌و ناچاره‌ ده‌بێت به‌پیر داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ بێت، ئێمه‌ تائێستا شێوه‌ی‌ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان مه‌ده‌نی‌ ‌و ئاشتیانه‌ بوه‌، بڕیاریشه‌ به‌و شێوه‌ به‌رده‌وام بین، به‌ڵام كاتێك ده‌سه‌ڵات جدی‌ نییه‌، كاتێك پلانی‌ چاكسازی‌ له‌دۆخی‌ ناپلانیدا مردارده‌بێته‌وه‌، كاتێك به‌گژداچونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ نابێته‌ مه‌هامی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌سه‌ڵات، كاتێك داوای‌ گۆڕانكاری‌ ‌و چاكسازی‌ به‌ رێگه‌ی‌ ئاشتیانه‌ ئه‌نجامی‌ نابێت، ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ناچاری‌ رێگای‌ تر كه‌ لای‌ ئێمه‌ نه‌خوازراوه‌ ‌و پیشانی‌ جه‌ماوه‌ر ده‌دات.

سبه‌ی‌:  بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ چالاكیه‌كانی‌ رۆژانه‌تان، سه‌رچاوه‌ی‌ مادی‌ ئێوه‌ خۆتانن ‌و یان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ زانكۆوه‌ كۆمه‌ك كراون؟
دلێر عه‌بدولخالق: دو جار له‌ناو زانكۆوه‌ كۆمه‌ك كراوین، جاری‌ یه‌ك له‌ناو كۆبونه‌وه‌ی‌ گشتی‌ خوێندكاراندا زیاتر له‌ ملیۆنێك ‌و سێ‌ سه‌دهه‌زارمان كۆكرده‌وه‌ ‌و جاری‌ دوه‌میش ژماره‌یه‌ك مامۆستای‌ به‌هه‌ڵوێستی‌ زانكۆ بڕی‌ (1000) دۆلاری‌ ئه‌مریكیان پێشكه‌شكردین ‌و به‌و بڕه‌ پاره‌ رۆژانه‌ ئامێری‌ ده‌نگ ‌و پێویسته‌كانی‌ تر له‌ ئاڵا ‌و پۆسته‌ر ‌و كه‌ره‌سته‌كانی‌ تری‌ پێ‌ دابینكردوه‌.

سبه‌ی‌:  داواكانتان داوای‌ شه‌قامه‌، یان زیاتر په‌یوه‌ستی‌ به‌ توێژی‌ خوێندكاران ‌و گۆڕانكاری‌ له‌ سیستمی‌ خوێندن ‌و پێویستیه‌ خوێندكارییه‌كان؟
دلێر عه‌بدولخالق: ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ داواكانی‌ خه‌ڵكه‌، به‌ڵام به‌جدی‌ كار له‌سه‌ر چاكسازی‌ زانستی‌ له‌ناو زانكۆكان ‌و پێداچونه‌وه‌ی‌ به‌پڕۆگرامی‌ خوێندن ‌و كۆمه‌ككردنی‌ زیاتر خوێندكاران به‌تایبه‌ت زیادكردنی‌ ده‌رماڵه‌ ‌و پشتگیركردنی‌ خوێندكاران له‌ راهێنانی‌ زیاتر زانستی‌ ‌و چانسی‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خوێندكاره‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان بۆ زانكۆ پێشكه‌وتوه‌كانی‌ جیهان، به‌شێك ده‌بێت له‌و دوایانه‌ی‌ له‌قۆناغی‌ داهاتودا پێشكه‌شی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌كرێت، كه‌ به‌ كۆده‌نگی‌ نیشتمانی‌ دروستده‌كرێت.

 
     Print     Send this link     Add to favorites

بیروڕا
sayan
 mn xom wak xwendkary zankoy slimany ka la waq3y rwdawakny naw zanko agadarm.am xopeshndana kareky gawray krota sar xwendn. bahyway awy 7wkmat zw dawakareakan baje bgayanetw xwndkar swdmand bet le.....
xanmy paiz
 slaw kak dler dastakant xosh be bo wtaw karw krdawakant barasty abet emay ganjan shanazit pewa bkain bar la xanawadakat chwnka to esta bwitat rabary ema barasty agar bmanawet jareky tr wlatman azad betw la ragw rishawa am be saraw baraiyaw maf xwranw bahadar dany samany srwshty am wlata bgareninawa bo xawan mafw naway nwe awa pewistman ba yak riziw hawkary krdny yaktrw janaraly wak toya,hamisha hiway lash saxit bo daxwazm xwa to lam wlataw ema nasenet
omar bawze
 qwrbani yaka yakatan bm barasti ewan jeggai hamw kurdeki ba wezhdan watankrd chareki tr hamw takeki kurd ityma paida bkatawa bo nyshtyman dw bara dastan xosh hiwadarn har awa bwer bn
azad kamal
 به ڕێزان نه ئه م په ڕله مانه و نه ئه م حکومه ته وه نه کۆبونه وه ی جلال تاڵه بانیو مسعود بارزانی،وه به هیچ سه رکرده یه ک که تاسه رئێسقان تۆمه ت بارن به گه نده ڵی له ناوحیزبه کان چاره سه ری ئه م وه زعه ناکرێت، من که یه که م جاربیستم که کمال کرکوکی له گه ڵ ڕێزی زۆرم بۆئه وبه ڕێزه ئه بێته سه رۆکی په ڕله مان ،په ڕله مانێکی ئیفلیج ئه بێت ،به ڕاستی سوکایه تی کردن به په ڕله مان هه ربه وشێوه یه ده بێت،ده بوایه هه رله یه که م دانیشتنی په ڕله مانه وه فراکسیۆنه کانی ئۆپۆزسیۆن به ته واوی له په ڕله مان بکشانایه ته وه
ناسح جةلال- كوية
 ده‌بی‌ نه‌ترسین ئه‌مرو شت نه‌كه‌ین به‌یانی‌ هیجمان لو ناكرین.. ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌رزین به‌ هه‌لویستی‌ خویندكارانی‌ زانكوی‌ سلیمانی‌ ئه‌نگو به‌ ته‌نها نین ئه‌مه‌ش له‌پشتی‌ ئه‌وه‌ین.. ره‌فیقه‌كانم له‌ جامعه‌ی‌ كویه‌ زۆر كه‌یفیان به‌ئیوه‌ دی‌ وه‌لا جمهورتان هه‌یه‌ ئافه‌رین..
omed issa
 به‌ڵێ ده‌بی به‌رده‌وام بێ تاوه‌کوو مه‌لا خه‌واریجی ناو په‌رله‌مان که‌ خودی خۆی قاتیله‌ ، قاتیله‌ به‌ له‌باربردنی کۆرپه‌یه‌ک که‌ نه‌وه‌ک ببیته‌ باپیری چونکه‌ کچه‌ هه‌ژار بوو ،کچه‌ هه‌ژار مانگی هه‌نگوینی له‌ به‌هه‌شتی ده‌وڵه‌مه‌ندی خه‌واریج زه‌قنه‌بووت بوو، نامێنێ و په‌رله‌مانه‌ک بێ خه‌واریج و قاتیل.
ئازاد غه‌ریب-سوید
 به‌درێژایی چوار ساڵی خوێندم له‌ زانکۆی سلێمانی (1977-1981) به‌ نه‌هێنی بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی خوێندکاران وکۆمه‌ڵه‌ م به‌ ناو هۆڵه‌کانی خۆێندندا له‌ هه‌موو کۆلێژه‌کان بڵاو ده‌کرده‌وه‌، به‌وژماره‌ که‌مه‌ی هه‌ڤاڵانمان که‌ له‌ 20 خۆێندکار زیاتر نه‌بوو توانیبومان سه‌ر له‌ ده‌زگا سیخوڕییه‌کانی صدام بشێوێنین، به‌داخه‌وه‌ ته‌نها ڕێگه‌یه‌کی ده‌ربڕینی بیروڕاکانمان ده‌ بوو هه‌ر به‌ نه‌هێنی بێت، ئێستا 30 ساڵ دوای کاته‌که‌ی من به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ده‌ بینم نه‌وه‌ی نوێ ئازایانه‌و بێترس هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان به‌هێمنی ده‌ر ده‌بڕن ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانیش ده‌که‌ن بۆ پشتگیری له‌ مافه‌کانی خه‌ڵک، ده‌ستخۆش کاکه‌ دلێر ئه‌وه‌ی من وهه‌ ڤاڵه‌کانمان خه‌ون مان پێوه‌ ده دی ئێوه‌ هێناتانه‌ دی، هیوادارم سه‌رکه‌وتوبن وسه‌ربه‌خۆی کاره‌کانیشتان بپارێزن چونکه‌ سبه‌ی نۆبه‌ی خه‌باته‌ بۆ داوکاریه‌کانی خۆتان له‌ به‌رزکردنه‌وی ئاستی خۆێندن بۆ ئاستی جیهان و نه‌هێشتنی جیاوازی له‌ به‌شداریکردنتان له‌ خوێندنی باڵا له‌ سه‌ر بنچینه‌ی شاره‌زایی و زیره‌کی. ئازاد غه‌ریب که‌ریم ،ده‌رچوی ئه‌ندازه‌ی کاره‌بای زانکۆی سلێمانی وئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر له‌ ئێریکسون-سوید
karwan mahmud/kalar
 slaw kaka dler wak kaka balen wty barasty mnish aleem dleret dast xosh bo wtakant emash la galteen har bardawameen daku dasalat jwabman ayat swpas bo to chawpekawtneki jwan bu sarkawtw bwwt
karwan
 dast xosh kak dler barasty dlsoozyy har bmene
Barez Ali Shovl
 mn gomanm haya awai ka mn binim zankoi Slemanya yan zankoi Tahran?
رۆمان
 ئەم جارە زانکۆی سلیمانی توانی رویەکی جوان پیشکەش بکات، ئێستە شەقامی کوردی بەتایبەت لە سلێمانی هیوایەکی زۆری بە کاک دلێرو هاوڕێکانی هەیە، هیوادارم پشتمان بەرنەدەن تا ملکەچکردنی دەسەڵات بۆ داواکانمان. هەربژین
peshawa
 dastakant xosh kaka Dler ba rasti sari (zanko)t barz krdawa
Safin hamadamin- rania
 ba qurbni toin dler geyan.. zor shnazit pewa dakain yaxwa slamat be kaka. eman hamwman lagal toin
به‌ڵێن جه‌مال
 پێشه‌کی ئه‌مه‌وێت بڵێم، کاک دلێر به‌ڕاستیی دلێریت و زۆر لێهاتوویشت. بێگومان، ئه‌گه‌ر گۆڕانکاریی ڕیشه‌یی خوێنکاری زانکۆکانی له‌گه‌ڵ نه‌بێت سه‌رکه‌وتوو نابێت. کاتی سه‌رده‌می به‌عسیش هه‌ر زانکۆی سلێمانی ڕٶڵی هه‌بوو و خۆپیشاندانیان هه‌ر کردووه. خاڵێکی دڵخۆشکه‌ری تر ئه‌‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان زۆر هه‌وڵیاندا خۆپیشاندانه‌کان تێکبده‌ن به کڕینی ده‌نگی چه‌ند عه‌ره‌بێکی تووندڕه‌و و دژبه‌کورد و دوایی بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاکانیانه‌وه. گوایه ئه‌م عاره‌بانه ده‌سخۆشیی له‌و گه‌نجانه ئه‌که‌ن و هیواخوازن له دوا ڕۆژدا زمانی کوردیش وازلێبێنن!! به‌ڵام، ئه‌م ده‌سه‌لاته نه‌ک هه‌ر گه‌نده‌ڵه به‌لکو زۆر که‌مفکریشه. ئاخر ئه‌گه‌ر که‌مفکر نه‌بن چۆن پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی وا بۆ سلێمانی درووست ئه‌که‌ن له‌کاتێکدا سلێمانی زمانی نووسینی کوردیی درووستکرد، سلێمانی نه‌ورۆزی درووستکرد، سلێمانی مه‌لا مسته‌فای درووستکرد، سلێمانی هه‌ندێکی کرده سه‌رۆکی عێراق، سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستانی درووستکرد، هتد. ئه‌مڕۆش هه‌ر سلێمانییه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی تووشی هستریا کردووه و بۆته شاری هه‌موو کردێکی به‌ویژدان له دهۆک و زاخۆوه بۆ پێنجوین و که‌لار و ده‌ربه‌ندیخان. باوکی ڕه‌حمه‌تی سه‌رۆکی کوردستانیش له سلێمانی فێری کوردایه‌تی بوو. ئیتر چۆن ئێسته ئه‌مانه ڕوویاندێ ئه‌و سووکایه‌تیانه به‌رامبه‌ر سلێمانی ئه‌که‌ن؟! هه‌ربژی کاک دلێر و سایتی سبه‌ی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه گرنگه.
ئاسۆ مه‌جید
 ده‌ستخۆشی بۆ خه‌ڵکی سلێمانی و زانکۆکه‌ی به‌تایبه‌تی ئێوه‌ جێی ئومێدن زانکۆ پارتی و یه‌کێتی ترساندووه‌... هه‌ر بژی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی.... .........................................................
12
 
بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                     

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
 
 
بیروڕا :
 
  
 
 
د.ره‌فیق سابیر: نه‌مانتوانی کارێکی ئه‌وتۆ بکه‌ین
شێخ مورشید خه‌زنه‌ویی: ئیمانتان ته‌واو نابێت گه‌ر کوردێکی دڵسۆز نه‌بن
فالح ساری‌: له‌ هه‌رێم به‌ قاچاخبردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هه‌یه‌
سامان سیوه‌یلی: په‌راوێزخراوترین بوار، بواری ده‌رونی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم: 11ی سێپته‌مبه‌ر، خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
ئاسۆس هه‌ردی‌: هیوادارم ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵات به‌كردار وه‌ڵام بداته‌وه‌
مەجید عەزیز: کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، یەکێتی و پارتی لە سیاسەتی عەسکەرتارێتی وازناهێنن
د.رێبوار فه‌تاح: چاكسازی به‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ ناكرێ
د.په‌ریهان قوبلای: به‌تێڕوانینی ئێمه‌ په‌رله‌مان شكستی هێناوه‌
(دادوەر) سالار رەئوف: گردی زەرگەتە؛ موڵکی كۆمپانیای وشەیە
خه‌بات عه‌بدوڵڵا: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ یه‌کێتی تێپه‌ڕێنێت
جۆزێف ترینتۆ: ئیداره‌ی ئۆباما گرنگی به‌ نوێنه‌رانی كورد نادات
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات چاك بكات، نه‌ك ببێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات لاساری‌ بكات خۆپیشاندان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كاردۆ محه‌مه‌د: له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی‌ ئیمتیازاتین به‌ خانه‌نشینیشه‌وه‌
قادری حاجی عەلی: ئەم حكومەتەی ئێستا نە بەشداریی تێدا دەكەین، نە دەشمانەوێت تەعدیلی وه‌زاری بكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌پێی پرۆژه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، چاكسازیمان پێباشه‌
دكتۆر نوری‌ تاڵه‌بانی‌: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستور بۆ په‌رله‌مان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موانه‌
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی‌: ئه‌مانه‌وێت ئه‌و واقیعه‌ بگۆڕین
عه‌بدولره‌حمان بناڤی‌: تێپه‌راندنا بودجێ‌ ب زۆرینه‌یا ده‌نگان ل ژێر فشارا هه‌ردو پارتان بویه‌
عه‌بدولباقی‌ یوسف: له‌ سوریای‌ نوێدا فیدراڵیمان ده‌وێت
د.فاروق ره‌فیق: راپێچتان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م دادگای‌ مێژو
كاوه‌ محه‌مه‌د: سیستمی حوكمڕانیمان كێشه‌ی بونیادیی هه‌یه‌
عیماد ئەحمەد: کێشه‌کان ماون و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن
ئازاد كاكەڕەش: دادگای «لاهای»؛ ستەمكارەكانی هەرێمی كوردستان دەترسێنێت
د.مه‌ریوان وریا قانع: لەمێژە؛ دەسەڵات لە دونیای ئێمەدا دۆڕاوە
سەڵاح رەشید: ده‌مانه‌وێت ببینه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی ده‌نگده‌ران
د.نوری تاڵەبانی: پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: دوا ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ینه‌ تورکیا
سه‌ركۆ عوسمان: بۆ هه‌ر خاڵێک له‌ به‌رنامه‌ (22) خاڵییه‌كه‌، پرۆژه‌مان ئاماده‌كردوه‌
جەزا سەرسپی: نامرۆڤانە ئه‌شکه‌نجه‌یان داین
قادری حاجی عه‌لی: ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ملنه‌دات؛ کوردستان وه‌کو سوریا و یه‌مه‌نی لێدێت
كاروان كه‌مال: 17 شوبات ده‌سته‌ شاراوه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئاشكراكرد
عەزیز شێخانی: چانسی سه‌ركه‌وتنم وه‌ك پاڵێوراوه‌ فینله‌ندییه‌كانه‌
ناسك قادر: ده‌سه‌ڵات هیچ شه‌رعیه‌تێكی‌ نه‌ماوه‌
بەختیار عەلی: زۆرینە پشتی كردوەتە دەسەڵات
شادان عه‌بدول: چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانیین
هه‌ڤاڵ خه‌جۆ: پارتی‌ و یه‌كێتی‌ جاش و لایه‌نی‌ سیاسی به‌كرێگیراویان هه‌یه‌، بێگومان قه‌ڵه‌می‌ به‌كرێگیراویشیان هه‌یه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی‌
د.عه‌باس وه‌لی: ئۆلیگارشییەکی ماڵی حوکمی کوردستان ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فا: پشتیوانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ده‌كه‌ین
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئــه‌م چـیـــنـه‌ سـیـاسـیـــیــه‌ مشـــه‌خـــۆره‌ی کـــوردســتــان؛ هـــه‌مـــان چـاره‌نــوسـی تـونـــس‌ و مــیـســریـــان ده‌بــێـــت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌وان داوای لێبوردن بکه‌ن
هانا سه‌عید: خەتای میللەت چیە بە قەت باشوری سودانیان پێ ناكرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م زمانه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ ئه‌مجاره‌ به‌كاریانهێناوه‌ له‌م به‌یانه‌دا به‌ڕاستی‌ نیشانه‌ی‌ دواكه‌وتنه‌ له‌ بیری سیاسیدا
ئازاد كاكه‌ڕه‌ش: لۆبی‌ كوردی‌ پێویستی‌ به‌ كۆده‌نگی‌ هه‌یه‌
د.که‌مال ئارتین: داوای‌ سەربەخۆیی‌ هەمو پارچەکانی‌ کوردستان دەکه‌ین
سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌: پارتی‌ هه‌قی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ به‌ نـزیكبونه‌وه‌مـان لـه‌ گۆڕان سه‌غڵه‌ت بێت
د.كامیران به‌رواری‌: مه‌به‌سته‌كا سیاسی لدور تێپه‌ڕاندنا یاسایا خۆنیشاندانێ‌ هه‌یه‌
به‌ختیار عه‌لی‌: ترسناكه‌ له‌ مۆراڵی‌ میدیاكاران بێده‌نگبین
شۆڕش حاجی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ گۆڕانیان به‌ داهێنانی‌ نوێ‌ زانی‌
جه‌وهه‌ر نامیق: ده‌بێت پشتگیریی‌ له‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان بكرێت
د. شاهۆ سه‌عید: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم سه‌نگی‌ كوردی‌ له‌ به‌غدا بچوككرده‌وه‌
د. كه‌مال مه‌زهه‌ر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان راستگۆ نه‌بن ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئابڕویان ده‌چێت
جه‌بار ئه‌مین: ده‌توانین پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پشتگیری‌ مافه‌كانی‌ كورد
كاوه‌ حه‌سه‌ن: تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رفراوانمان دروستكردوه
چیا عه‌باس: عەقڵیەتی دیبلۆماسیەتی کوردی لە چوارچێوە و ئاڕاستە کۆنەکاندا دەخولێتەوە
د.فواد مه‌عسوم: گۆڕان له‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا، رۆڵی‌ ئیجابی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز: په‌رله‌مان‌ له‌زۆر روه‌وه‌ پێویستیی‌ به‌ چاكسازیی‌ هه‌یه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌ستینه‌وه‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ سیاسییه‌وه‌
ئاڵا تاڵه‌بانی: باشتر وایه‌ كورد هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كۆتایی پێبهێنێت
ئه‌مین جاف: ئەو پڕۆژانەی لە کوردستاندا جێبەجێکراون، وشکەکەڵەکە نەک ئاوەدانکردنەوە
جه‌مال نه‌به‌ز: ئەگەر یەکگرتن گەیشتن بێ بە پلە و پارە و پایە ئەوا نه‌بێت باشتره‌
ئاشتی‌ عه‌زیز: پرۆژه‌یاسای‌ خۆپیشاندان هه‌ڵه‌ی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریی تێدایه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئۆپۆزسیۆن روی‌ كوردستانی‌ جوانتر كردوه‌
نه‌ریمان عه‌بدوڵا: هێزی پێشمه‌رگه‌ هێزێکی سه‌رتاسه‌ری نییه‌
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: گه‌ر رێكه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ واتای‌ پاوانكردنی‌ ده‌سه‌ڵات بێت، خراپه‌
مه‌ولود باوه‌مراد: ده‌سه‌ڵات جیاوازی‌ له‌نێوان خۆی‌ و وڵاتدا ناكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ ئیحتكاری‌ سیاسی‌ بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژ ده‌كرێت
د. كامه‌ران مه‌نتك: له‌ كوردستاندا شتێك نیه‌ به‌ ناوی‌ دیموكراسیه‌ت
ئازاد جوندیانی: ئاستی په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ناگاته‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ که‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌مان بێت
رێبین هه‌ردی: ئه‌مانه‌ یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه‌
مه‌ریوان حه‌مه‌ سه‌عید: ئازادیی‌ راده‌ربڕین به‌دۆخێكی‌ مه‌ترسداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت
هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر: ئه‌گه‌ر ئازادییه‌كان به‌رته‌سكبكرێنه‌وه‌، پێویستمان به‌ ئازایه‌تی ده‌بێت
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج: یاسای نه‌زاهه‌مان پێباشه‌، به‌ڵام بۆ سه‌ر ره‌فه‌ نه‌بێت
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ سیایسه‌تێكی‌ تایبه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌یه‌
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازیی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌ت
فاروق جه‌میل: ئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی‌ ده‌كات لایه‌نی‌ زۆرینه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌
جه‌لال شێخ كه‌ریم، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر یه‌كیان نه‌گرتوه‌ته‌وه‌
د.بورهان یاسین: ده‌ركه‌وتنی‌ گۆڕان روداوێكی‌ زۆر گرنگ بو
ناسك قادر: نوێبونی ئۆپۆزسیۆن پاساو نیه‌ بۆ كه‌موكوڕییه‌كانی
فاروق ره‌فیق: مه‌عقوله‌ كه‌سێك خیانه‌تی له‌گه‌ڵ نیشتماندا كردبێت هه‌ڵیبژێریت بۆ په‌رله‌مان؟!
رێبین هه‌ردی‌: (25/7)، مێژوی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌رگریی‌ له‌ میدیای‌ ئازاد ده‌كه‌ین
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: به‌ده‌سكاری‌ نه‌كراوی‌ (75%)ی نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌نێردرێته‌ ئێران
تاریق حه‌رب: پێویسته‌ کورده‌کان هه‌ڵوێستیان رونبکه‌نه‌وه‌
د. شاهۆ ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد: تاقه‌ شتێك به‌ ده‌ستمانه‌وه‌ ماوه‌، ئیستیحقاقی‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌
محه‌مه‌د كه‌ریم: حساباتی‌ خیتامیی‌ بودجه‌ی‌(2009)، زیاتر له‌ (701) ملیار دینار خروقاتی‌ تێدا كراوه‌
سه‌فین دزه‌یی: پێداچونه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌ سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌دا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆنین پێویست ناكات ده‌سه‌ڵات ته‌گبیرمان بۆ بكات
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: شاندی ئیئتیلافی لیسته‌ كوردستانیه‌كان پرسیان پێنه‌كردوین
سامی شۆڕش: به‌قسه‌ رازی نابین، به‌ڵێنی‌ ئیمزاكراومان ده‌وێت
دیندار نه‌جمان دۆسكی:به‌رنامه‌یه‌كمان نه‌بو بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان
ئاسۆس هه‌ردی‌: رۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئه‌هلیی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ نه‌بینیوه‌
د.یاسین سه‌رده‌شتی‌: (25/7) وه‌رچه‌رخانێكی مێژویی ئیجابی بو
كوێستان محه‌مه‌د: ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان بێ به‌ها و ئیفلیج بێت
زانا رۆستایی: 140، هێڵی سوره‌ له‌ گفتوگۆی هاوپه‌یمانی لیسته‌ كوردستانیه‌كاندا
كاوه‌ عه‌بدوڵا: ده‌یانه‌وێت ته‌نها شارێك له‌ عێراقدا به‌ یاسای به‌عس به‌ڕێوه‌ بچێت
سه‌ردار عه‌بدوڵا: له‌گه‌ڵ مه‌بده‌ئی‌ ته‌وافوقداین
جێنیفه‌ر فیلتمان: ئه‌مریكا به‌دواداچون بۆ كه‌یسی‌ سه‌رده‌شت ده‌كات
عه‌بدوڵڵا رێشاوی‌: پێویسته‌ گۆڕان عه‌قایدی‌ نه‌بێت
خه‌بات عه‌بدوڵا: نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ بۆ گۆڕان وه‌ك خوێن وایه‌ بۆ جه‌سته‌
سیروان بابه‌ عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆره‌
سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌ڵگری پلانێکی رونی گۆڕان بێت
حاكم شێخ له‌تیف: گوتاری‌ حیزبیمان گۆڕی‌ بۆ گوتاری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌
رێبوار سیوه‌یلی‌: گۆڕان ده‌ستكه‌وتی‌ باشی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌
فه‌رهاد عه‌ونی‌: تائێستا یاسای‌ رۆژنامه‌گه‌ریی‌، به‌هه‌ندێك له‌ دادگاكانی‌ كوردستان نه‌گه‌یشتوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: سه‌ر بۆ هیچ فشارێكی سیاسی دانانه‌وێنین
خه‌لیل كارده‌: پێویسته‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا گۆڕان به‌خۆیدا بچێته‌وه‌
د.تاهیر هه‌ورامی‌: سیستمی‌ ته‌ندروستی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌بێ‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان، هاوكاریی‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی‌ ناكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی‌: پارتی‌ پێویستی‌ به‌ چاكسازی‌ و نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌، براده‌رانی گۆڕان له‌ گرده‌كه‌ بێنه‌ خواره‌وه‌
عه‌بدولڕه‌حمان سدیق: (7/3) سه‌لماندی گۆڕان كه‌فوكوڵ‌ نه‌بو
عومه‌ر سدیق: ئۆپۆزسیۆن، رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت
د. زانا ره‌ئوف: ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت بكرێت
عه‌دنان عوسمان: بێده‌نگ نابم له‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر من كردیان
عه‌تا قه‌ره‌داغی‌: گۆڕان له‌ كه‌شتی‌ نوح ده‌چێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: گۆڕان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ گۆڕان باشترین به‌رنامه‌یه‌
ئاسۆ عه‌لی: هه‌ڵبژاردنی 7-3 وه‌ڵامی زۆر شت ده‌داته‌وه‌
شێركۆ بێكه‌س: هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوربێت له‌ ساخته‌كاریی‌
د.شاهۆ سه‌عید: ئۆپۆزسیۆنمان چه‌سپاند
نه‌وشیروان مسته‌فا: رازی نابین به‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ رێگه‌ی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌وه‌
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: چی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌
د. بورهان یاسین: گۆڕان نابێت له‌ كوردستان ته‌نگی‌ پێهه‌ڵبچنرێت ‌و له‌ به‌غداش داوای‌ برایه‌تی‌ لێبكرێت
سه‌رۆكی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی‌ ریزه‌كانی‌ كوردین... به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا "براكه‌ت سه‌ربخه‌ ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو"
مسته‌فا سه‌ید قادر: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمیش ده‌گۆڕێت
د.زانا ره‌ئوف: ده‌ركه‌وتنی‌ ئۆپۆزسیۆن وایكرد به‌ هه‌ڵه‌كان بوترێت هه‌ڵه‌
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ بارودۆخی‌ سلێمانی‌ به‌رپرسن
عه‌لی‌ باپیر: حكومه‌ت خه‌ڵكی‌ توشی‌ نائومێدیی‌ كردوه‌
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: لای ئێمه‌ ئیمتیازات و پۆست نییه‌
حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لی: چوار مانگی رابردوش په‌رله‌مان له‌ پشودا بوه‌
جه‌مال عه‌بدول: ده‌یانویست ده‌سته‌كه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ‌ ‌و ده‌سته‌مۆ بكه‌ن
قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌: پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمیش پرس به‌ په‌رله‌مان بكه‌ن
رزگار عه‌لی‌: ئه‌مریكا ناتوانێت رۆڵی‌ فیعلی‌ ببینێت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)
پشتیوان ئه‌حمه‌د: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌ ‌و له‌ زیانی كورده‌
د. ره‌فیق سابیر: گه‌نده‌ڵی‌ چاره‌نوسی‌ هه‌رێمی‌ خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئێریك گوستافسن: ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان له‌ژێر فشارێكی‌ ئێجگار گه‌وره‌دایه‌
شێخ جه‌عفه‌ر: بڕوام به‌هێزی‌ چه‌كداری‌ حیزب نییه‌
ئه‌حمه‌د شه‌به‌ك: دانانی‌ كۆتا بۆ شه‌به‌ك پیلانی‌ دوژمنانی‌ كورده‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن به‌زیانی‌ كورده‌
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی‌ هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا بێت، پێویست ناكات بشاردرێته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌مانه‌وێت نه‌ریتێكی تازه‌ی سیاسیی دابێنین
عه‌لی‌ محه‌مه‌د: تائێستا نه‌مانبیستوه‌ شاندێكی‌ باڵای‌ هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بچێته‌ به‌غدا
جه‌لال جه‌وهه‌ر: له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتودا گۆڕانی‌ گه‌وره‌تر روده‌دات
موراد قه‌ره‌یڵان: چونی‌ گروپی‌ ئاشتی‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌رگای‌ دیالۆكه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وان وتارێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی روكه‌شیان هه‌یه‌
د.له‌تیف پسپۆری‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌:حكومه‌تی‌ ته‌وافوقی‌ خراپترین جۆری‌ حكومه‌ته‌و بۆ ده‌مكوتكردنی‌ لایه‌نه‌كانه‌ تاره‌خنه‌ نه‌گرن
هه‌ڤاڵ کوێستانی: ره‌گ به‌ کرده‌وه‌ رۆڵی ته‌واو بوه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له‌ كوردستاندا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ستالینییه‌كان دوباره‌ ناكه‌ینه‌وه‌
جه‌وهه‌ر نامیق: یه‌ك لیستی‌ بۆ قۆرغكردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
دیندار نه‌جمان دۆسكی‌: بڕیارمانداوه‌ له‌ خه‌نده‌قی‌ ئۆپۆزسیۆندا بین
نه‌وشیروان مسته‌فا: گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رهه‌می شێوه‌ی حوكمڕانیی‌ ده‌سه‌ڵاته‌
ئازاد چالاك: دروستنه‌كردنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ گومانی‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم دروستكردوه‌
ئه‌حمه‌د ده‌نیز: ده‌بێت توركیا نه‌خشه‌ی‌ رێگا به‌ گرنگ وه‌ربگرێت
ئاسۆ عه‌لی‌: وا باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ قاڵبی حیزبدا رێكنه‌خرێت
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: باڵی‌ ریفۆرم ده‌ستبه‌رداری‌ خاوه‌ندارێیه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ده‌سه‌ڵات نــــــازانێت حكومه‌تی‌ سـێبه‌ر چییـه‌
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی: 8 تا 10 كورسی غه‌درمان لێكراوه
نوسه‌رێكی نیویۆرك تایمز: كوردستان هیچی دیكه‌ پێوستی به‌ شه‌ڕكه‌ر نییه‌
عه‌لی‌ قه‌ره‌داغی‌: بنه‌مای‌ سه‌رمایه‌داریی‌ وه‌ك فیكرو زانست روخاوه‌
مایكڵ رۆبن: هه‌ڵبژاردن سه‌لماندی‌ كوردستان پاشایه‌تی‌ قبوڵ ناكات
د.هێنری‌ باركی‌: دروستبونی‌ ئۆپۆزسیۆن زله‌ی‌ میهره‌بانییه‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
رێبوار حه‌سه‌ن: ده‌بێت گۆڕانكاریی‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت
ئازاد قه‌زاز: پێویسته‌ گۆڕان ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ گشتگیرو هه‌مو به‌شه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ بگرێته‌وه‌
وه‌زیری کۆچی سوید: کاتێک که‌سێک که ‌مافی په‌نابه‌ری نیه ‌ پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی
نه‌وشیراون مسته‌فا: ئێمه‌ لایه‌نگری‌ ئه‌وه‌ین كه‌ پارێزگاكان چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی‌ و ئیداریی‌ و داراییان هه‌بێت
د. نیکۆلاوس براونس: ئه‌گه‌ر (پدك و ینك) گۆڕانیشیان بوێت ناتوانن ریالیزه‌ی بکه‌ن
عه‌بدوڵا رێشاوی‌: گۆڕان ته‌نیا ناوی‌ لیستێك نییه‌، به‌ڵكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ میللییه‌و ناونیشانی‌ قۆناغێكه‌
شێخ له‌تیف ماویلی‌ په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ كوردستان:
گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حكومڕانی‌
یوسف محه‌مه‌د: گۆڕان به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێده‌مێنین
له‌روی یاساییه‌وه‌ نابێت ریفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكرێت
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه‌ خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
د.شه‌فیق قه‌زاز: باوه‌ڕم به‌ گۆڕان هه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بگۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌ك ریزی‌ ناو ماڵی‌ كورد به‌ كێبڕكێی‌ دیموكراتی‌ ده‌بێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت‌ بۆ گۆڕانه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر: ده‌بێت ئه‌و شێوازه‌ پارتیزانییه‌ی‌ ئێستا بگۆڕین بۆ نیزامی‌
شه‌ماڵ‌ عه‌بدولوه‌فا: له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خه‌ڵك وازمان له‌هه‌مو پله‌و پایه‌یه‌‌ك هێنا
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ چاكسازییه‌
لوسی‌ تاملین: راپۆرت له‌سه‌ر بچوكترین خروقات له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: به‌كرده‌وه‌ یه‌كێتی‌ به‌ره‌و دروستبونی‌ مینبه‌ر ده‌روات
بابه‌كر دڕه‌یی‌: كاندیده‌كانی‌ لیستی‌ گۆڕان بۆ بارودۆخی‌ ئێستای‌ كوردستان زۆر باشن
یوسف محه‌مه‌د: په‌رله‌مان خۆی ره‌وایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه‌
عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی‌: هه‌ر كاتێك خه‌ڵك ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌ هی‌ خۆی‌ زانی‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك ناتوانێت بیڕوخێنێت
د. كامیران به‌رواری‌: تشته‌كێ‌ به‌ر ئاقل نینه‌ نه‌ه تا ده‌ه كه‌سان خۆ بۆ سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ‌ نه‌ هه‌لبژێرن
قادر عه‌زیز: تا حیزب چه‌كداری‌ هه‌بێت، ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات ئاسان نییه‌
سه‌لام عه‌بدوڵڵا كانێسكانی‌: یاسای‌ وه‌به‌رهێنانی‌ كوردستان وه‌به‌رهێنی‌ بیانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و وه‌به‌رهێنی‌ ناوخۆش كاول ده‌كات
نه‌جات حسێن: سوننه‌ و شیعه‌ و توركمان دژی‌ ماده‌ی‌ (140)ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر: سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسیی‌ كوردستان فه‌رمانده‌ی‌ دوانزه‌یان زۆر له‌ قه‌باره‌ی‌ خۆی‌ گه‌وره‌تركرد
د.موحسین عه‌بدولحه‌مید: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ته‌وافوق ده‌درێت به‌ كوتله‌یه‌كی گه‌وره‌
نه‌وشیروان مسته‌فا: ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ گه‌یشتۆته‌ خاڵی‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوشدا به‌ لیستی‌ جیاواز داده‌به‌زین
لیوا قاسم عه‌تا: هه‌وڵده‌ده‌ین گیانی‌ كارمه‌ندانی راگه‌یاندن بپارێزین
شێخ ره‌عد ئه‌لسه‌خری: ماده‌ی 140 ئێكسپایه‌ر بوه‌‌و كه‌ركوك دڵی عێراقه‌
رێبین هه‌ردی‌: له‌ وڵاتێكدا مه‌كته‌بی‌ سیاسی حیزب حوكم بكات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ چاكسازی‌ ئه‌نجامنادرێت
د. یاسین سه‌رده‌شتی‌: حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م دوڕیاندان، یان گۆڕان یان دۆڕان
كریس كۆچێرا:باسكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كوردستان له‌ئه‌مه‌ریكا، كارێكی‌ زۆر باشه‌
سیروان بابه‌عه‌لی‌: جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفروانی‌ بێزار ده‌نگ به‌ لیستی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌كرێت به‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش نه‌كرێ‌، ئه‌وا ده‌بێت به‌ چه‌ند پارچه‌وه‌
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌: ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ست كۆمسیۆنی‌ عێراقدایه‌
د. محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی‌: په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان نوێنه‌ری‌ حیزبن نه‌ك خه‌ڵك
هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ به‌هێزترین رێگره‌ له‌ ریفۆرم
سه‌عد خالید: ده‌بێت پارتی‌ و یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ سه‌رتاپاگیر له‌ خۆیاندا بكه‌ن
ئه‌دهه‌م بارزانی‌: سه‌ركرده‌كانی‌ ئێمه‌ نایانه‌وێت گۆڕان دروستبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ناتوانێت هه‌مان ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌
ته‌ها عومه‌ر: له‌ كوردستان یاساكان به‌ میزاجی شه‌خسی ده‌رده‌چن
بارام وه‌له‌دبێگی: ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ كاندیدی براوه‌دا بێت
جۆن ئه‌گرێستۆ: ئه‌مه‌ریکا هیچ رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کوردا نییه‌
پیرۆت ئه‌حمه‌د: جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌حكومه‌ت كارێكی‌ مه‌حاڵه‌
سالار عه‌زیز: له‌ سیستمی مه‌ركه‌زیی به‌هێزدا وڵات پێشناكه‌وێت
بابه‌كر زێباری‌: كوردستان داوای‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زۆر ده‌كات‌و به‌غداش له‌سه‌ر كه‌م رازییه‌
رۆمیۆ هه‌كاری: تا هه‌رێم ده‌ستوری نه‌بێت گره‌نتی‌ مافی‌ مه‌سیحییه‌كان نییه‌
د. رۆژ نوری‌ شاوه‌یس: به‌هێزبونی‌ به‌غدا، واتای‌ لاوازبونی‌ كورد و هه‌رێم
د.بورهان یاسین: ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ له‌سه‌ری‌ پێكهاتون رێگره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازیدا
ئیجلال قه‌وامی: كار ناكه‌ین بۆ روخانی كۆماری ئیسلامی
خه‌ڵه‌ف عه‌له‌ییان: هه‌ركاتێك هه‌لومه‌رج ره‌خسا، ئێمه‌ پشتیوانیی‌ له‌ پێكهێنانی‌ كوردستانی‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین
مایكڵ‌ رۆبن: بۆ كورد باشتره‌ واز له‌ گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بهێنێت
مه‌ریوان وریا قانع: ئه‌و مۆدێلی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌ كوردستاندا باڵاده‌سته‌، مۆدێلێكی‌ عه‌ره‌فاتییه‌
د.ره‌فیق سابیر: چه‌پی‌ كوردستانی‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ سته‌می‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بو
سه‌فین دزه‌یی‌: ئه‌وانه‌ی‌ گله‌یی‌ ده‌كه‌ن با ببن به‌ ئۆپۆزسیۆن
د. شێرزاد نه‌جار: ئه‌گه‌ر مه‌یلی‌ دیكتاتۆریه‌ت له‌ به‌غدا هه‌بێت كوردیش تێیدا به‌شداره‌
د. خه‌لیل ئیسماعیل: زیاتر له‌ 51%ی‌ خاكی‌ كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ كورددا نییه‌
دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین: هه‌موكات ئه‌مه‌ریكا كوردی‌ وه‌ك كارتی‌ سه‌رفكردن به‌كارهێناوه‌
د. نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌بێت حكومه‌ت پێشه‌نگ بێت له‌ پاراستنی‌ مافی‌ ژنان
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: یەكێتییەكمان دەوێت بەڕابەرایەتی بە كۆمەڵ بەڕێوەبچێت
زرار تاهیر: حه‌قه‌ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا جێبه‌جێبكات
نه‌وشیروان مسته‌فا: بە تەمای پرۆسەیەكی زۆر هێمن و دیموكراتین
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: شێوازی‌ كاری‌ ئۆباما له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددایه‌
ئاسۆ عه‌لی‌: ئێستا له‌ یه‌كێتیدا پێوه‌ر ده‌سته‌گه‌رییه‌ نه‌ك په‌یڕه‌و
مه‌لا خدر: راگه‌یاندنه‌که‌مان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌رزاندووه‌
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ لابدات سزای‌ ده‌دات
حه‌سه‌ن تۆران: له‌دوای‌ پڕۆسه‌وه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ سیاسه‌تێكی‌ هه‌ڵه‌ و فاشلیان په‌یڕه‌وكرد
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: له‌ كورده‌وارییدا ویستی حیزب شتێكه‌و ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شتێكی تره‌
شۆڕش حاجی‌: له‌ناو یه‌كێتیدا شێك نه‌ماوه‌ ناوی‌ پڕه‌نسیپی‌ رێكخراوه‌یی‌ و رێكخستن بێت
د. عه‌زیز بارزانی‌: هاوپه‌یمانیی‌ كورد و ئه‌مه‌ریكا، كات و ئیشی‌ زۆری‌ ده‌وێت
د. ساڵح نیك به‌خت: ده‌بێت هێزه‌كانمان سه‌رفی بزووتنه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ ‌و مه‌ده‌نی‌ بكه‌ین
بایه‌زیدی‌ مه‌ردۆخی‌: ئابوورییه‌كی‌ تۆكمه‌ زیاتر پارێزگاریی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات تا هێزی‌ سه‌ربازیی‌
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: له‌ سه‌لیقه‌ی‌ قیاده‌ی‌ كوردیدا هه‌ڵه‌ی‌ ستراتیژی‌ هه‌یه‌
عومه‌ر شێخموس: سه‌ركردایه‌تی‌ كورد زۆر پشوو كورته‌
عه‌دنان موفتی‌: گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمدا دیارده‌یه‌كی‌ به‌رچاوه‌
د. دینیس نه‌تالی‌: خه‌ڵك له‌ پارته‌ كوردییه‌كان ناڕازییه‌، نه‌ك له‌ به‌غدا
د. نوری تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ ئاماده‌كردنی‌ ده‌ستووردا هه‌یه‌
لیوا سه‌روه‌ر قادر:
كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دیاله‌، شكستی سه‌ربازی نییه‌
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری‌: له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ كه‌ركوكدا نه‌مانتوانیوه‌ دڵی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ خۆشمان خۆشبكه‌ین
عومه‌ر شیره‌مه‌ڕی‌: گۆڕینی‌ تابلۆی‌ خوێندنگاكان مانای جێبه‌جێكردنی سیستمی نوێ نییه‌
سۆزان محه‌مه‌د: كورد له‌ به‌غدا هیچ دۆستێكی‌ نییه‌
سامان شاڵی: كورد نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئه‌مریكا لۆبییه‌كی باش پێكبهێنێت
عادل سه‌بری‌: ئێمه‌ خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكه‌ین، خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نـه‌وشـیــروان مستـه‌فـا: كه‌ركوكمان نه‌دۆڕاندووه‌
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بوونی‌ ئه‌مه‌ریكا گره‌نتییه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ئه‌م سیستمه‌ پێویستی به‌ گۆڕانكاریی زۆر هه‌یه‌
مه‌همه‌ت مێتنه‌ر: كورد مافی‌ شه‌رعی‌ خۆیه‌تی‌ ببێته‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆ
نه‌وزاد هادی‌: ده‌مانه‌وێت عه‌قڵیه‌تی‌ وه‌به‌رهێنان بگوازینه‌وه‌ بۆ كوردستان
سه‌عدی به‌زرنجی‌: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی‌ توندی‌ هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌غدا
یوست هلترمان: كورد له‌به‌ر لاوازی په‌نای بۆ ئه‌مه‌ریكا بردووه‌
جه‌لال تاڵه‌بانی: مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ین
هیچ پارچه‌یه‌ك له‌ كوردستاندا نابێت سیاسه‌ت له‌سه‌ر حسابی‌ پارچه‌كانی‌ تر بكات
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر:
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌پره‌نسیپی‌ (لاغالب ولامغلوب) كارده‌كات
ئه‌حمد ده‌نیز : دروستكردنی‌ فیرقه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ شه‌ڕی‌ براكوژییه‌
عه‌لی‌ كه‌ریمی‌: حیزبی‌ كوردی‌ نه‌یتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌یییدا به‌رێت
د.نه‌وزاد عومه‌ر: ده‌بوو ساڵی‌ 1992 نه‌وت ده‌ربهێنرایه‌
سه‌باحه‌تی‌ تونجه‌ل: ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كه‌ن ره‌وانه‌ی‌ زیندان ده‌كرێن
ئه‌حمه‌د تورك: حه‌زده‌كه‌ین بزانین په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كن
سه‌لام عه‌بدولاَ: سیستمی‌ حیزبیمان هه‌مان سیستمی‌ 50 - 60 ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌: حیزبایه‌تی‌ ناكه‌م و نه‌ یه‌كێتیم ‌و نه‌ پارتیشم
هانس براندشاید: ده‌بێت ئه‌وروپا روونتر بڕیار بۆ كورد بدات
سادق حه‌مه‌غه‌ریب: رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، رۆژنامه‌ی‌ ره‌خنه‌یه‌
عومه‌ر ئیلخانیزاده‌: دیموكراسی ناوخۆیی بۆ حیزبه‌كانی كوردستان له‌ نانی شه‌و واجبتره‌
حیـزب هـه‌ر بۆ ئـه‌وه‌ دانـه‌نراوه‌ نه‌سیحـه‌تـی‌ خه‌ڵـك بكـات
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌: ناسیۆنالیزمی‌ چه‌پ منداڵێكه‌ ده‌گری‌ نازانێت كوێی‌ ژان ده‌كات
با فێربین بۆ خۆمان كورسیی به‌رپرسیارێتیی به‌جێبهێڵین
مسته‌فا هیجری‌: كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ ئێران به‌گفتوگۆ یه‌كلایی‌ نابێته‌وه‌
مزگین ئامه‌د: له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ په‌كه‌كه‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد پێشكه‌وتووه‌
كـورد هـه‌رزانفـرۆش و گـرانكـڕن، بـۆیـه‌ ئـه‌مـریكـــا كـه‌ڵكـیان لـێ وه‌رده‌گـرێ‌
له‌وڵاتی‌ ئێمه‌دا بووه‌ به‌باو، هه‌موو ساڵێك یادێكی‌ ساردو سڕی‌ ژه‌هربارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16/3دا ده‌كرێته‌وه‌
عومه‌ر فه‌تاح: ده‌ستمان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردووه‌
كوێستان محه‌مه‌د: پارله‌مان ئاگای‌ له‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ نه‌وت نییه‌
كه‌مال كه‌ركوكی‌: حه‌قی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد نییه‌ خاكی‌ كوردستان بخاته‌ ریفراندۆمه‌وه‌
ئیسماعیل شوكر: دواكه‌وتنی‌ بودجه‌ ته‌نها له‌به‌ر 17% نییه‌
مایكڵ‌ رۆبن: ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی كورده‌كانی عیراقه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڤینۆس فایه‌ق: به‌ستنی‌ كۆنگره‌ له‌ناوچه‌ ئه‌نفالكراوه‌كاندا لایه‌نێكی عاتیفی‌ هه‌یه‌
مامۆستا سه‌یفه‌دین عه‌لی‌ :
راپۆرته‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ به‌شێكیان ناڕاستن‌و له‌میدیاكان‌و ئه‌ملاو ئه‌ولاوه‌ وه‌رگیراون
سالم وه‌هبی‌: كورد نه‌یتوانیوه‌ واقیع ‌و كێشه‌كانی‌ به‌ عه‌ره‌ب بناسێنێت
زۆرێك له‌ دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد تێنه‌گه‌یشتوون
د.سامان فه‌وزی‌: سه‌ندیكا جێ باوه‌ڕی‌ هه‌موو رۆژنامه‌نوسان نییه‌
نه‌بوونی‌ یاسای‌ رۆژنامه‌وانی‌ باشتره‌ له‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ په‌سه‌ندكرا
سه‌ڵاحه‌دینی‌ موهته‌دی‌:
ئینشیقاقی حزبه‌كان به‌شێكی بۆ سایكۆلۆژیای سه‌ركرده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
د. جه‌زا تۆفیق تالیب
ده‌رهێنانی نه‌وت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ داهاتوومان
فازڵ‌ میرانی‌:
ئه‌گه‌ر بڵێم حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حزبدا نییه‌، راست ناكه‌م
سـۆزانی خاڵه‌ شـه‌هـاب:
به‌رپرسیارییه‌تی‌ ئه‌خلاقیی لای وه‌زیره‌كانی ئێمه‌ نییه‌ و یه‌ك وه‌زیر دانی به‌ هه‌ڵه‌دا نه‌ناوه‌
"وه‌ختێك كه‌ له‌ قه‌فه‌زی‌ ده‌سه‌ڵات دێیته‌ ده‌ره‌وه‌، ره‌نگه‌ ئازادیی قسه‌كردنت زۆرتربێت"
توركیا له‌ڕیگه‌ی هه‌ره‌شه‌وه‌ جارێكی تر كێشه‌ی كوردی هێنایه‌وه‌ ناوه‌ندی قسه‌وباس
ئێستا که‌س به‌ په‌که‌که‌ ناڵێت تیرۆریست
جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌گه‌ر توركیا له‌شكركێشی بكات، ئێمه‌ ناچینه‌ هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه‌
فوئاد عه‌جمی: په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوان گه‌لێكی‌ بچوك ‌و وڵاتێكی‌ زلهێز موجازه‌فه‌یه‌
نه‌رمین عوسمان جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ ماده‌ی‌ 140:
چۆن ده‌بێت خاكی‌ خۆت بخه‌یته‌ راپرسیه‌وه‌
قاعیده‌مان له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد، ئاڵای‌ كوردستانمان بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڵكرد
سه‌رۆكی‌ پژاك:
هاوكاریی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان قبوڵده‌كه‌ین
جه‌لال جه‌وهه‌ر:
مه‌كته‌بی‌ رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان و مافی‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌زیاد ده‌زانم
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: كورد ناتوانێت هه‌موو ناوچه‌ دابڕاوه‌كان بگێڕێته‌وه‌

عه‌دنان موفتی‌:
پارله‌مان نازانێت چه‌ند پاره‌ به‌ حزبه‌كان ده‌درێت

حاكم شێخ له‌تیف: یه‌كێتی‌ و پارتی‌ باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستور نییه‌

قادر عه‌زیز: ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن نین


 

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ