سازدانی: شه‌نكار عه‌بدوڵا
روداوه‌كانی 17 شوبات و رۆژانی دواتر، زۆر شتی شاراوه‌ی له كوردستان ئاشكراكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆڕاگری و یه‌ك هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی نیشاندا بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات ئیشی له‌سه‌ر بهگژداكردنی بیروبۆچونه جیاوازه‌كانی كردوه، زیاتر له 60 رۆژه خۆپیشانده‌ران له‌سه‌رای ئازادی و سه‌راكانی تری كوردستان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، سورن له‌سه‌ر به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانیان، له دیدارێكی تایبه‌تی سبه‌یدا، كاروان كه‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی ده‌ڵێت: "یه‌كێكی تر له‌و شوناسانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م خۆپیشتاندانهدا ده‌ركه‌وت شوناسی دادگابو، ده‌ركه‌وت كه بێده‌سه‌ڵاترین و گوناهترین ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ده‌سه‌ڵاتی دادگایه، ته‌نها كه‌سێكیش كه رێز له‌دادگا ده‌گرێت هاوڵاتی بێده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێز له دادگا ناگرێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیهانه‌ی دادگا ده‌كات".
سبه‌ی: زیاتر له دو مانگه خۆپیشاندان به‌رده‌وامه، به‌ڵام تائێستاش وه‌ڵامی جدی خۆپیشانده‌ران نه‌دراوه‌ته‌وه، رای تۆ چیه له‌م باره‌یه‌وه؟
كاروان كه‌مال: وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات شتێكی تازه نیه، به‌ڵام روداوی 17 شوبات شتێكی نوێ بو كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ته‌واوه‌تی خسته‌ژێر پرسیاره‌وه، به خۆپیشاندان و فشاری جه‌ماوه‌ری، ماوه‌ی 20 ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مامه‌ڵه‌ی به‌م شێوه‌یه بو چ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانو چ له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسادا، رابردویان كه‌پڕه له شه‌ڕی ناوخۆ و دابڕاندنی ئه‌م شار و ئه‌و شاری كوردستان و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م میله‌ته، هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه و به سیسته‌ماتیك بونی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی به‌سه‌رجه‌م كایه كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێڕی و ئابوری و سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه ئه‌و شوناسانه بون كه ده‌سه‌ڵات پێ ده‌ناسرایه‌وه، به‌ڵام له17 شوباته‌وه كۆمه‌ڵێ شوناسی تری ئاشكرابو، ئه‌ویش ئه‌وه بو نه‌ك هه‌ر له‌ناوخۆدا دابه‌شبوه به‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتیدا، به‌ڵكو دابه‌شبونێكی تازه‌ی راگه‌یاند، ئه‌ویش دابه‌شبونی نێوان ده‌سه‌ڵات و شه‌قام، به‌مه‌ش شه‌قامی له‌خۆی دروخسته‌وه، بهههمومانی وت: ده‌بێت شه‌قامیش موڵكی خۆم بێت، ئه‌وه‌ی ده‌چێته سه‌ر شه‌قام قسه ده‌كات ده‌بێت ته‌نها به‌ناوی ئه‌وه‌وه قسه بكات، ئه‌وان پێیان وتین ئه‌وه ته‌نها باره‌گا حیزبیه‌كان نیه به‌عه‌قڵی ئه‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌وه‌شی له شه‌قام قسه ده‌كات ده‌بێت به‌عه‌قڵی خوارو چه‌وتی ئه‌وان بیر بكاته‌وه.
سبه‌ی: ئامانجی ده‌سه‌ڵات له وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران چیه؟ ئایا ئێوه ماندوبون له‌خۆپیشاندان؟ ئایا خۆپیشاندان هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت یان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت؟
كاروان كه‌مال: ئه‌وان زۆر هه‌ڵه‌ن ئه‌گه‌ر وابیر بكه‌نه‌وه كه خۆپیشانده‌ران ماندوبن، به‌پێچه‌وانه‌وه ماوه‌ی ئه‌م دو مانگه له‌خۆپیشاندان جۆرێك له كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری بو بۆ ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی بێپه‌رده و بێسنوری داخوزاییهكانی هاوڵاتیان، هاوڵاتیان له‌م دو مانگه‌دا توانیویانه به‌ته‌واوه‌تی ته‌عبیر له بۆچون ویسته‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه 20 ساڵه سه‌ركوتی ده‌كات، 20 ساڵه سته‌م له میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌كات، ئه‌وه ماوه‌ی 60 رۆژه خه‌ڵك وشیارتر بوه‌ته‌وه و به به‌رپرسیارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێداویستیه مێژوییه‌كانی خۆی ده‌كات، له‌بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی موئه‌سه‌ساتی و ژیانێكی شایسته‌تر بۆخۆی نه‌وه‌كانی، به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رده‌وام بونی خۆپیشاندان ئیراده‌ی مرۆڤی كوردی به‌هێزتر كرد، ده‌ریخست بۆ جیهان كه‌گه‌لی كورد هیچ جیاوازییه‌كی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لانه‌ی تر كهبهخهباتی مه‌ده‌نیانه گه‌یشتون بهترۆپكی ئاوات و داخوازییه‌كانی خۆیان، بۆیه ئه‌م گه‌له هیچی كه‌متر نیه له‌گه‌لی هندستان و ئه‌فریقای باشور و ئه‌مه‌ریكای لاتینی، كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و به خه‌باتی ناتوندوتیژی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر داواكردنی مافه ره‌واكانی خۆی، ئه‌م خۆپیشاندانه چه‌نده فۆرمی جیاواز بگرێته‌خۆ، به‌ڵام هه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته كه ده‌یه‌وێت به‌رگری توندوتیژی بكات به‌به‌ری خۆپیشاندانه‌كاندا، ئێمه بۆ هه‌مو دنیامان چه‌سپاند ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌بێت ده‌سه‌ڵات لێمانه‌وه فێر بێت، ئاشتی و ئازادی و گوتاری هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ئینتیما و خۆشه‌ویستی خاك چیه.
سبه‌ی: زۆرجار باسی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام ده‌كرێت، به‌رای ئێوه چ خراپیهك هه‌یه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنیش له‌گه‌ڵ شه‌قام هاوڕابێت؟
كاروان كه‌مال: ئه‌ڵبه‌ته من چه‌ندجارێك وتومه ئه‌و نه‌خۆشیه سیاسیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه كه به‌رده‌وام وابیر ده‌كاته‌وه، هه‌مو پێناسه و شكڵه‌كانی سیاسه‌تكردن ده‌بێت لای ئه‌وه‌وه بێت، هه‌ركه‌سێكی تر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر بیربكاته‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌وه دوژمنه، هه‌ركه‌س ویستی موماره‌سه‌ی ئازادی بكات ئه‌وه دوژمنه، به‌ته‌نها ئه‌وانه دۆستیانه كه به درۆكانی ئه‌وان ده‌ڵێن به‌ڵێ، خیانه‌ته‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن به‌سه‌روه‌ری نیشتیمانی، فێڵ و چه‌واشه‌كارییه‌كانی ئه‌وان ده‌كات به مۆدیڵی حوكمڕانی، به‌پێچه‌وانه‌وه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و هێزه نیشتیمانیه‌كان یه‌كه‌ی دانه‌بڕاون له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا، ناكرێ تۆ هێزی ئۆپۆزسیۆن له شه‌قام داببڕیت، به ئۆپۆزسیۆن بڵێی تۆ ته‌نها له‌باره‌گا حیزبیه‌كانی خۆتدا بۆت هه‌یه بیربكه‌یته‌وه، شه‌قام حه‌رامه له تۆ، شوێنه گشتیه‌كان حه‌رامه بۆ تۆ، ئه‌مه به‌س له فه‌رهه‌نگی هێزه تاریكبینه‌كان و هێزه چهواشهكارهكاندا هه‌یه، هه‌مو نیشتیمان به ته‌نها به موڵكی خۆی ده‌زانێت، ئۆپۆزسیۆنیش به‌و شێوه‌یه قبوڵه كه خۆی رێگای پێداون به‌و شێوه‌یه سیاسه‌ت بكه‌ن و له‌و شوێنانهدابن كه ئه‌م بۆی دیاری كردون، ئه‌مه‌ش ته‌نها له سیاسه‌تی تاریكبینانهی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و هاوشێوه‌كانی ئه‌ودا هه‌یه.
سبه‌ی: تاچه‌ند خۆپیشاندانه‌كان ده‌توانێت ژیانی سیاسی نوێ دروست بكه‌ن؟ واته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش 17 شوبات؟
كاروان كه‌مال: 17 شوبات قوناغێكی مێژوی گه‌وره‌یه، ئه‌سته‌مه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش بۆ ژیانی پێش ئه‌م روداوه، چونكه هه‌رچی شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌لتوری له‌دوای 17شوباته‌وه ئاشكرا كرد، ئه‌توانم بڵێم 17 شوبات هه‌مو ده‌سته شاراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاشكرا كرد، 17 شوبات ئیراده‌ی شه‌قامیشی بۆ ئاشكرا كردین، ئه‌سته‌مه ئه‌م گه‌له له‌دوای ئاشكرابونی ئه‌و هه‌مو شوناسه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ 17 شوبات، بۆیه من ئومێدی زۆر گه‌وره‌م هه‌یه، ئه‌م خۆپیشاندانه ئه‌گه‌ر نه‌ك 60 رۆژ 600 رۆژیش بخایه‌نێت جارێكی تر قبوڵی ناكات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و ره‌شی وه‌ك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا به‌سه‌ر به‌رێت.
سبه‌ی: شتێكی تر هه‌یه له‌م خۆپیشاندانه‌دا، ئه‌ویش كۆبونه‌وه‌ی بۆچونه جیاوازه‌كانه، هه‌ر له عه‌لمانیه‌وه بۆ ئیسلامی هه‌تا كۆمۆنیست، رای تۆ له‌م باره‌یه‌وه چیه؟ یان سه‌رای ئازادی چۆن توانیویه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونانه‌دا بكات؟
كاروان كه‌مال: هه‌ر له دروستبونی حیزبه كوردییه‌كانه‌وه هه‌وڵیان بۆ په‌رتكردنی هه‌مو شته‌كان داوه، له‌م پێناوه‌شدا شه‌ڕی ناوخۆیان كردوه، چه‌نده خه‌باتیان بۆ رزگاركردنی نیشتمان كردوه، ئه‌وه‌نده‌ش شه‌ڕیان له‌پێناوی دابه‌شكردنی شاخه‌كان و ده‌ستكه‌وته سیاسیه‌كاندا كردوه، له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه دێنه شار و ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست، هه‌مو هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی چۆن شار و شارۆچكه‌كانی سه‌روه‌ت و سامان و مزگه‌وته‌كان و هه‌مو شته‌كان دابه‌ش بكه‌ن له‌نێوان خۆیاندا، هه‌تا گوتاری مرۆڤبون له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شبكه‌ن، ته‌نانه‌ت گوتاری خواشیان له‌سه‌ر زه‌وی دابه‌شكردوه، به‌ڵام له‌دوای 17 شوباته‌وه وه‌ڵامێكی زۆر مرڤ دۆستانه و ژیاندۆستانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی دایه‌وه، ئه‌وه‌بو له‌چركه ساتێك‌دا به ده‌سه‌ڵاتیان وت: تۆ هه‌ڵه‌یت ئه‌گه‌ر بته‌وێت دابه‌شمان بكه‌یت، ئه‌وه‌یه هه‌مومان به‌هه‌مو ئایدۆلۆژیاكانهوه له شه‌قام یه‌كده‌گرینه‌وه، ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌مومان برای یه‌كین، به‌یه‌كه‌وه دروشمی ماف و ئازادی و دادپه‌روه‌ری به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
سبه‌ی: تائێستا بكوژانی روداوی 17 شوبات و رۆژانی دواتر ده‌ستگیر نه‌كراون، كه‌چی خه‌ڵكانی ئازادیخواز به‌بیانوی جیاجیاوه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، ئه‌م چ پرسیارێ له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و ده‌سه‌ڵاتی كوردی دروست ده‌كات؟
كاروان كه‌مال: من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌م باسكرد ئه‌م خۆپیشاندانه كۆمه‌ڵێ شوناسی گه‌وره‌ی ئاشكراكرد له‌ناو شه‌قامدا به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات، یه‌كێكی تر له‌و شوناسانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م خۆپیشتاندانهدا ده‌ركه‌وت شوناسی دادگابو، ده‌ركه‌وت كه بێده‌سه‌ڵاترین و گوناهترین ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ده‌سه‌ڵاتی دادگایه، ته‌نها كه‌سێكیش كه رێز له‌دادگا ده‌گرێت هاوڵاتی بێده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێز له دادگا ناگرێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیهانه‌ی دادگا ده‌كات، ته‌نها هاوڵاتیانه رێز له‌دادگا ده‌گرێت، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێزی دادگای نه‌گرتوه، ئه‌مه پێی وتین ئه‌وه‌ی وجودی هه‌بێت لای ده‌سه‌ڵات ته‌نها هێزه، شتێكیش وجودی هه‌بێت لای هاوڵاتی یاسایه، ئه‌وه هاوڵاتیه رێز له‌یاسا ده‌گرێت به‌بێ توندوتیژی، ماوه‌ی 60 رۆژه شه‌قامی كوردی به‌رده‌وامه له خۆپیشاندان به‌و په‌ڕی مه‌ده‌نیانه و به‌ئاشتی، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته به‌و په‌ڕی شه‌ڕه‌نگێزییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌قام ده‌كات، لێره‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وت دادپه‌روه‌ری به‌ته‌واوه‌تی به‌پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی سروشتی خۆیه‌وه كارده‌كات، ئه‌وه ئازادیخوازانن له‌به‌رده‌م دادگادا سزا ده‌درێن، به‌ڵام ئه‌وه جه‌لاد و خوێنڕێژهكانن گاڵته به‌دادگا ده‌كه‌ن، ئه‌وه سیاسیه چه‌وت بینه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ن كه‌له راگه‌یاندنه‌كاندا زۆر بێباكانه ده‌ڵێت: "به‌رپرسی لقی چوار لای ئێمه‌یه زۆر رێزمان لێگرتوه و هیچ ئیجرائاتێكمان نه‌كردوه به‌رامبه‌ری" له‌كاتێكدا به‌ده‌یان گه‌نجانی شاری سلێمانی خه‌ڵتانی خوێن كردوه، ئه‌وه ئه‌وانن ئیهانه‌ی دادگا ده‌كه‌ن.
سبه‌ی: ئێوه وه‌ك ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ، بریكاری زۆرێك له شه‌هید و بریندارانی روداوی 17 شوبات و رۆژانی دواتر، هه‌تا ئێستا به‌چی گه‌شتون؟
كاروان كه‌مال: هه‌ر له‌دوای روداوی 17 شوباته‌وه گروپی پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ به‌یاننامه‌یه‌كمان بڵاوكرده‌وه، ئیدانه‌ی توندی ئه‌و كاره قێزه‌ونانه‌مان كرد، كه‌به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانی شاری سلێمانی كرا، شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌یان خه‌ڵتانی خوێنكرد، هه‌ر له‌وكاته‌وه ئێمه رامانگه‌یاند كه ئاماده‌ین به‌خۆبه‌خش به‌رگری له‌هه‌مو قوربانیه‌كانی ئه‌و روداوه بكه‌ین، تائێستا ژماره‌یه‌ك له‌و سكاڵا یاساییانهمان به‌ده‌ست گه‌شتوه، بریكاری یاسای زۆرێك له قوربانیانی روداوه‌كانی 17 شوبات و رۆژانی دواترین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و ترس و تۆقاندنه‌ی كه داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌دڵی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا چاندویه‌تی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان تائێستا نه‌یانوێراوه بێنه دادگا و داوای خۆیان تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه هه‌مویان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه بێنه دادگا و داواكه‌یان تۆماربكه‌ن و ئێمه ده‌بینه بریكارییان.
* كاروان كه‌مال، له ساڵی 1981 له سلێمانی له‌دایك بوه، له ساڵی 2004 پیشه‌ی پارێزه‌رێتی ده‌كات و تائێستاش به‌رده‌وامه، وه‌ك چالاكوانێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش به‌رده‌وام كاری كردوه، ئێستاش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادییه، هاوكات ئه‌ندامی گروپی سه‌ربه‌خۆی پارێزهرانیشه.