دیمانه: سبه‌ی
سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان و هه‌ڵوێستی و كرداری ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر، سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ د.فاروق ره‌فیق نوسه‌ر و توێژه‌ری بواری فه‌لسه‌فه ئه‌نجامداوه، ئه‌و كه له 19ی شوباتدا به‌ربه‌ستی ئه‌منی سه‌رای شكاند‌و چوه سه‌را، فاروق یه‌كێك بو له‌وانه‌ی هه‌مو رۆژێك له سه‌رای ئازادی ده‌بیندرا و زۆر رۆژیش وتاری بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌دا، له‌م دیمانه‌یه‌دا فاروق ره‌فیق رایده‌گه‌یه‌نێت: "قسه‌ی من بۆ ئۆپۆزسیۆن هه‌رهه‌مان شته كه گوتومه ده‌رباره‌ی ئه‌و شته‌ی به‌هه‌ڵه پێی ده‌ڵێن "ده‌سه‌ڵاتی كوردی"، به‌و مانایه‌ی وه‌سفی ئێمه بۆ ئه‌و هه‌سته شكستخواردوه پڕ له نه‌خۆشیه كه‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه، به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌خۆشه بێت و پرۆژه و به‌رنامه و دنیابینیه‌كی جیاواز بخه‌نه به‌رده‌م فه‌زای گشی و هاونیشتمانیانی ئه‌م هه‌رێمه، كه ده‌سه‌ڵات لێوانلێوه له گه‌نده‌ڵی، ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن فۆرمێك، وێنه‌یه‌ك، شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسه‌ت و تێڕامان و مامه‌ڵه‌كردنی زانستی و عه‌قڵی و ئه‌خلاقی بخاته‌ڕو له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه گه‌نده‌ڵ نین و دادپه‌روه‌رن و له‌ته‌ك به‌رزڕاگرتنی سه‌روه‌ری یاساگه‌لێك كه سه‌رچاوه‌كانیان خودی ئیراده‌ی گه‌له، خودی ده‌نگی عه‌قڵه".
(سبه‌ی): سه‌ره‌تا با له‌وه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، روداوه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی لای فاروق ره‌فیق چی ده‌گه‌یه‌نێت؟، ئایا ده‌كرێت 17ی شوبات وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ببینین؟
د.فاروق ره‌فیق: ئه‌وه‌ی له 17ی شوباتدا رویدا و خودی ئه‌و رۆژه شومه سه‌ربه مێژوی پێش خۆیه‌تی، مێژوی توندوتیژی و خوێنڕشتن و پێشێلكردنی گشت پرنسیپه مرۆییه‌كان، وه‌رچه‌رخانه مێژوییهكه دوای ئه‌م روداوه و دوای ئه‌م رۆژه رو ده‌دات. مه‌به‌ستمان چییه؟ ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شوباتدا رویدا دوباره‌كردنه‌وه‌ی كلتورێك، مامه‌ڵه‌كردنێكی "سیاسیانه"، توندوتیژیه‌ك، بێ رێزیهك بو به‌رانبه‌ر به هه‌ق و ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤی كورد، دوباره‌كردنه‌وه‌ی كلتوری توندوتیژییه‌ك بو، درێژكراوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنێكی نا – مه‌ده‌نیانه و نا یاساییانه و نا سیاسیانه و نا - مرۆڤانه بو له‌ته‌ك هاونیشتمانی كورد، له‌ته‌ك ده‌نگه جیاوازه‌كان له ده‌نگی كۆیله‌كانی حیزب و (yes man) ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ته‌نیا ده‌زانن بڵێن به‌ڵێ، به‌ڵێیه‌كی كۆیله‌كانی حیزب و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و میره‌كانی جه‌نگ، به‌ڵێ مامه‌ڵه كردنێكی لێوان‌لێو له توندوتیژی بو دژ به ئازادیخوازه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه جیاواز له ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه له مرۆڤ كه‌وتون، كوێرانه سه‌رقاڵی په‌رستنی بتهكانن، بتی سه‌ركرده و بتی حیزب و بتی خێڵ، ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی كه به ده‌نگێكی زوڵاڵ گوتیان نا بۆ بته‌كان، نا بۆ سته‌مكاری، نا بۆ نادادپه‌روه‌ری و نا بۆ سیسته‌مێك كه تێیدا مرۆڤ سه‌ركوت بكرێت و مافه‌كانی پایه‌ماڵ بكردرێت. له حه‌ڤده‌ی شوباتدا خۆپیشانده‌ران، لاوانی ئه‌م وڵاته خه‌ڵتانی خوێن كران، لێیان شه‌هید بو، بریندار كران، گیران، سوكایه‌تیان پێ كرا، كه هه‌مو ئه‌م ناعه‌داله‌تیه به ته‌نیا دژ به ئه‌و هاونیشتمانیانه نه‌كرا، به‌ڵكو دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌ر هه‌مومان كرا، دژ به یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ كرا، قودسیه‌تی خودی ژیان پایه‌ماڵ كرا. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و شته‌یه، ئه‌و مامهڵهكردنهیه، ئه‌و توندوتیژی و پایهماڵكردنهی خودی ژیانه كه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، له مێژوی شه‌ست ساڵه‌ی خۆیدا به به‌رده‌وامی به ئه‌نجامی گه‌یاندوه، دژ به كه‌سه جیاوازه‌كان، دژ به ده‌نگی عه‌قڵ و دژ به كه‌سه جیاوازه‌كان، دژ به ده‌نگی عه‌قڵ و دژ به ده‌نگی ئازادیخواز، دژ به كه‌سه سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رگیز نه‌یانویستوه ببنه (yes man) واته ببنه كه‌سانێك كه ملكه‌چی سه‌ركرده‌ی خێڵ و حیزب و خانه‌واده بن و به نادادپه‌روه‌ری و كۆیله‌یی رازی ببن.
له حه‌ڤده‌ی شوباتدا خۆپیشانده‌ران لێیان درا و ئه‌مه‌ش لێدان بو له گشت به‌ها مرۆیی و پرنسیپه گه‌ردونیه‌كان. به بڕیارێكی لێوان‌لێو له لا – ئه‌خلاقیه‌ت و لێپرسراوێتی سیاسیانه پیاوكوژه‌كانی حیزب رژانه سه‌ر شه‌قام بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی پڕ له توندوتیژی و دژ به ده‌نگی ناڕازی و ده‌نگی ره‌سه‌نی هاونیشتمانیانێك كه دژ به جه‌وروسته‌می بیست ساڵه‌ی حوكمڕانی كوردی هاتبونه سه‌ر شه‌قام، دژ به حوكمڕانیه‌ك كه سه‌راپا له شكست و گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌وه‌ری و دژایه‌تیكردنی مرۆڤی كورد و خودی پرنسیپه‌كان و خه‌ونه جوانه‌كانی مرۆڤی كورد ده‌دوێ. به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌و رۆژه‌دا و له رۆژانی دوایی دا ته‌نیا دژ به حوكمڕانییه حیزبیه شكستخواردوه‌كه نه‌بو، به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه ئازادیخوازه دژ به مێژوی شه‌ست و ئه‌وه‌نده ساڵه بو له هه‌ڵه‌یه‌كی فیكری و سیاسی و كلتوری و عه‌قڵی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه ناوی حیزبی سیاسییه له ژیانی ئێمه‌ی كورددا، خودی حیزبی سیاسیی (به‌تایبه‌ت ئه‌م مۆدێله لینینیه - ستالینیه - به‌عسیه له حیزب) و ئه‌زمونه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوییه، به‌ڵكو تاوانێكی گه‌وره له مێژوی ئێمه‌دا.
له حه‌ڤده‌ی شوباتدا شتێكی ئاسایی رویدا ئه‌ویش رشتنی خوێنی هاونیشتمانیانی كورد به‌ده‌ستی چه‌كداره‌كانی كورد، بۆیه ده‌ڵێم ئاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی له مێژوی شه‌ست و ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی حیزبی سیاسی كوردیدا به به‌رده‌وامی بێ رێزی به‌رانبه‌ر به مرۆڤی ئازادیخوازی كورد كراوه و له رێگای لیژنه‌ی ترۆركردن و ده‌ستگا سیخوڕیه‌كانی حیزب و چه‌كداره‌كانی حیزبه‌وه خوێنی ناڕازیه‌كان به‌هه‌ده‌ر دراوه، ئه‌و مێژوه له فۆڕمه سیاسی و حیزبیهكهیدا مێژوی نه‌ك هه‌ڵه‌ی ستراتیژی گهورهگهورهیه، به‌ڵكو مێژوی تاوانیشه دژ به ئینسانی كورد، دژ به ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی، ده‌نگی ناڕازی له موماره‌سه‌ی ئه‌حزابی كوردی، دژ به‌و كه‌سانه‌ی كه ناڕازین له ئه‌و ده‌سته‌بژێر و چه‌ند خانه‌واده‌یه‌ی كه به زۆره‌ملێ خۆیان به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردیدا سه‌پاندوه، ده‌سته‌بژێرێك كه نه‌ك رزگاركردنی مرۆڤی كورد و سه‌ربه‌خۆیی تاكی كورد به ئه‌ركی خۆی نازانێت به‌ڵكو پێش هه‌مو شتێك دژ به ئازادی و مه‌یلی ئازادیخوازانه‌ی تاكی كورد و خه‌ونی ئه‌م مرۆڤه بۆ سه‌ربه‌خۆیی وه‌ستاوه‌ته‌وه، تۆماری ترۆركردنی ئازادیخواز له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌سته‌بژێره‌وه رون و ئاشكرایه، تۆماری شكست و هه‌ڵه‌ی ستراتیژی گه‌وره گه‌وره‌ی ئه‌م ده‌سته‌بژێره كه ئێستاش حوكم ده‌كات وه‌ك رۆژی روناك ده‌دره‌وشێته‌وه بۆ كه‌سانێك كه ویژدانێكی ته‌ندروستیان هه‌یه و عه‌قڵێكی نه‌قدی له كه‌للـه سه‌ریاندا بونی هه‌یه.
تا حه‌ڤده‌ی شوباتیش ئێمه له‌ته‌ك شتێكی نوێ دا ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ناكه‌ین، ئه‌وه‌ی نوێیه، ئه‌وه‌ی كه شوێنی له‌سه‌ر وه‌ستانه بریتییه له هه‌ڵوێستی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانه‌ی هاونیشتمانیان رۆژێك له دوای حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه دژ به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی كه ده‌رهه‌ق به خۆپیشانده‌ران له‌و رۆژه‌دا نوێنرا. وه‌رچه‌رخانه‌كه لێره‌دا رو ده‌دات، ئه‌ویش سه‌رهه‌ڵدانی هۆشیاریه‌كی مه‌ده‌نی و سه‌ره‌تاكانی خه‌باتێك و بهرهنگاربونهوهیهكی مه‌ده‌نیانه‌ی نا توندوتیژی دژ به سته‌مكاری حیزبی كوردی.
خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی باس له سه‌رهه‌ڵدانی هۆشیاریه‌كی مه‌ده‌نی زۆر گرنگ و فره ره‌هه‌ند ده‌كه‌ن، هۆشیاریهك كه له‌لایه‌كه‌وه ریشه‌كانی وا له ده‌نگی زوڵاڵی ناڕه‌زایه‌تی هاونیشتمانیان له‌ماوه‌ی بیست ساڵ حوكمڕانی شكستخواردوی كوردیدا، ریشه‌كانی وا له ده‌نگی زوڵاڵی ده‌نگه جدییه‌كانی ناو دنیای بیركردنه‌وه و نوسینی كوردی و هه‌وڵی رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد‌دا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م هۆشیاریه نوێیه به‌و مانایه‌ی كه له ئاگاداریه‌ك، ئاشنابونێك، له شارهزابونێك ده‌دوێ به كۆمه‌ڵێك پرنسیپی گه‌ردونی، له‌وانه ئازادیه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان له‌وانه ئازادی راده‌ربڕین و ملكه‌چ نه‌كردنی مه‌ده‌نیانه و ئازادی داكۆكیكردن له مافه‌كانی خۆ و به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكاری له‌مه‌ڕ گۆڕین نه‌ك چاكسازی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌موی گرنگتر هۆشیاربون و به‌رجه‌سته‌كردنی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه، به‌رگری مه‌ده‌نیانه‌ی به دور له توندوتیژی له‌ڕای خۆ و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی خۆ، هۆشیاریهك كه سه‌ریهه‌ڵدا باس له به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ی زۆرێك له هاونیشتمانیان و به‌تایبه‌ت توێژی لاوان و قوتابیان و خوێندكاران ده‌كات له خه‌وی غه‌فڵه‌ت و له مت بون و سڕبونێك، كه سیاسه‌ت و ئه‌جێندای حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردودا خوڵقاندبویان، به ئاگاهاتنه‌وه له مه‌ترسیه‌كانی شێوه ژیانێك كه ئه‌وانی كردبوه كه‌سه پاسیڤ و بیرنه‌كه‌ره‌وه تا سنورێك بێ ئیراده و ناهۆشیار، جیهانێك كه باس له رام بون و رازی بونێكی ترسناكی ده‌كرد به‌رانبه‌ر به نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵیه‌ك كه گه‌ر له سیسته‌مه سته‌مكاره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر نه‌بێت كه‌متر نییه، جیهانێكی موزه‌یه‌فی پڕ له نامۆیی و بێ ماڵی و پڕ له خه‌ڵاتاندن و درۆ و جیهانێكی شێواوی به دور له هه‌ر پرنسیپێكی سیاسیی و مه‌ده‌نی.
لێره‌وه بێ هیچ دودڵیهك ده‌ڵێم كه خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانه‌كانی ئازادی خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژویه له خه‌باتی مرۆڤی كورددا بۆ ئازادی و سه‌روه‌ری، خاڵی وه‌رچه‌رخانه له حاڵه‌تێك، هه‌لومه‌رجێكی سیاسییه‌وه كه تێیدا ته‌نیاو ته‌نیا مرۆڤی كورد بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی په‌نای به‌ر خه‌باتی چه‌كداری و په‌نای به‌ر چه‌ك و توندوتیژی بردوه ئه‌مه گۆڕا بۆ هه‌لومه‌رجێكی نوێ كه تێیدا خه‌باته‌كه خه‌باتێكی ئاشكرای مه‌ده‌نی نا - توندوتیژیه كه تێیدا هاونیشتمانیانی بهئاگاهاتو له هه‌لومه‌رجی نا عه‌داله‌تی و لێوان‌لێو له سته‌مكاری حوكمڕانی جهنگو حوكمڕانی حیزب به شێوازی ئاشكرا و له مه‌یدانه‌كان و له شه‌قامه‌كاندا دروشمه‌كانیان، داواكاریه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕو، له‌مه‌زیاتر به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی و پشت ئه‌ستور به ده‌نگی عه‌قڵ داواكاریه سیاسیه‌كانیان داده‌رێژن و ده‌زانن چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن چی و بۆ وا بیرده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه وهرچهرخانَكی نه‌ك سیاسییه، به‌ڵكو وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ده‌نیشه، بگره ده‌توانین بڵێین هه‌وڵێكی ئینسانیانه‌ی ئێمه‌بو، هه‌وڵێكی ئینسانیانه‌ی ئێمه‌یه (چونكی ئه‌و خه‌باته له‌سه‌ره‌تایدایه و به‌رده‌وامه) بۆ گه‌یشتن به مه‌ده‌نیه‌ت و جێهێشتنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه وه‌حشیگه‌ریه و هه‌لومه‌رجه نامرۆڤانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی خوڵقاندویه‌تی. به‌ڵێ ده‌ركه‌وت هاونیشتمانیانی ئازادیخواز خه‌ون به مه‌ده‌نیه‌ته‌وه ده‌بینن، كه ئه‌مه هۆشیاربونه‌وه و بهئاگاهاتنێكه كه له‌زۆر شتی مانادار ده‌دوێ، به‌لانی كه‌مه‌وه سه‌ره‌تای كۆتایی سته‌مكاری كوردی و رژێمی كوردیه (به‌ڵێ رژێم نه‌ك ده‌سه‌ڵات).
(سبه‌ی): تۆ وه‌ك روناكبیرێك له 19ی شوباتدا یه‌كه‌م كه‌س بویت به‌ربه‌ستی هێزه چهكدارهكانت شكاند و چویته سه‌رای ئازادی، به دواتا به ده‌یان هاونیشتمانی هاتنه سه‌را، ئه‌مه بۆ؟ تۆ وه‌ك هاونیشتمانییهك ئه‌مه‌ت كرد یان وه‌ك ئه‌ركێكی روناكبیرانه؟
د.فاروق ره‌فیق: له‌لایه‌كه‌وه من وه‌ك نوسه‌ر و وه‌ك توێژه‌رێك و وه‌ك ئه‌كادیمیه‌ك و وه‌ك موحازرێك له كایه‌كانی فیكر و فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تدا، له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه ده‌نوسم و كار ده‌كه‌م، له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌ك سیاسیه‌كی راسته‌قینه (له ده‌ره‌وه‌ی ئینتمای حیزبی و گه‌مه ناشیرینه‌كه‌ی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تیكردن له‌م وڵاته) به به‌رده‌وامی دژ به سته‌مكاری به‌عسیزم و بگره دژ به هه‌ڵه ستراتیژیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی وهستاومهتهوه و بیرمكردۆتهوه و رای خۆم بوێرانه ده‌ربڕیوه، جوغزی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مه‌كانم، كۆڕ و سیمینار و نوسینی كتێبه‌كانم، سته‌مكاری و عه‌داله‌ت و كه‌رامه‌تی ئینسانه، گه‌ر له دوای روداوی 17ی شوبات كه باس له تراژیدیایه‌ك ده‌كات، باس له شكستێكی ریسوابونی ئه‌زمونێكی حوكمڕانی و كه‌وتنی، كه‌وتنێكی حهیاچوی مۆدێلی حیزب ده‌كات، ئه‌گه‌ر من هه‌رهه‌مان هه‌ڵوێستی سه‌ده‌ها به‌ناو نوسه‌ر و به‌ناو روناكبیر و به‌ناو مامۆستای زانكۆ و به‌ناو توێژه‌رم هه‌ڵبژاردبا و نقه‌م له‌خۆ ببڕیبایه، له‌لایه‌كه‌وه هیچ مسداقیهتێك بۆ مێژوی نوسین و بیركردنه‌وه و خه‌باتی فیكری و مه‌ده‌نی و سیاسیانه‌ی من نه‌ده‌مایه‌وه، چونكی بێده‌نگ بون له‌و روداوه، له‌و كاره‌ساته مێژوییه نه‌ك بێهه‌ڵوێستیه، به‌ڵكو داماڵینه له مرۆڤی بون و هیچ مانایه‌كیش بۆ نوسین ناهێڵێته‌وه و هه‌رچیمان پێشتر گوتوه به‌جۆرێك له قسه‌كردنی به‌دور له راستی و به‌دور له هه‌قانیه‌ت و هه‌رچیمان وتوه ده‌بونه جۆرێك له‌كاری ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كورد كه ویژدانیان له بازاڕی كڕین و فرۆشتنی حیزبه‌كاندا خستۆته رو بۆ ئاڵوێركردن، كه ئێمه هه‌زارانی له‌مجۆره‌مان هه‌یه و هه‌قیشه ئیدی ئێمه نه بیانخوێنینه‌وه و نه ئیعتبارێك بۆ راو سه‌رنجیان دابنێین ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ترسنۆكانه بێده‌نگ بون له تراژیدیاكانی چه‌ند مانگی رابردوی كوردستان. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی غه‌می فیكری و سیاسیانه‌ی من خودی سته‌مكاریه، كه له‌مڕوه‌وه كتێبێكم نوسیوه و چه‌ندین كۆڕ و سیمینارم له‌سه‌ر سته‌مكاری پێشكه‌ش كردوه و به‌رهه‌می دیكه‌شم له‌سه‌ر سته‌مكاری ده‌بێت، لێره‌وه سروشتیه دوای بینینی ئه‌و زوڵم و ئه‌و سته‌م و ئه‌و بێ رێزیه‌ی كه له 17ی شوباتدا نوێنرا و نمایشكرا دژ به لاوان و گه‌نجان و هاونیشتمانیانی ئه‌م وڵاته من چ وه‌ك نوسه‌رێك و چ وه‌ك هاونیشتمانیه‌ك و چ وه‌ك كه‌سێكی خاوه‌ن راو دنیابینی فه‌لسه‌فی بێده‌نگ نه‌بم و بچمه‌سه‌ر شه‌قام و بچمه پاڵ هاونیشتمانیه ئازادیخوازه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌و تاوانه و دژ به‌و بێڕێزیه، كه نوێنرا نه‌ك دژ به هاونیشتمانیانی ناڕازی، به‌ڵكو تاوانێك دژ به مرۆڤ و دژ به گشت به‌ها به‌رزه مرۆییه‌كان و پرنسیپه گه‌ردونیه‌كان. من ده‌متوانی ستونێك بنوسم بۆ ده‌ربڕینی رای خۆم، ده‌متوانی وتارێك بنوسم و ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه بكه‌م، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ كه‌سێك كه له نزیك شانۆی تاوانه‌كه‌یه و شاهیدی ئه‌و بێڕێزیهیه كه نوێندراوه دژ به كه‌رامه‌تی ئینسانی كورد هه‌ڵوێستێكی بوێرانه نه‌ده‌بو، بگره هه‌ڵوێستێك نه‌ده‌بو پڕاوپڕی گه‌وره‌یی تاوانه‌كه، كه‌واته مانادارترین و به ویژدانیترین هه‌ڵوێست ئه‌وه‌بو وه‌ك هاونیشتمانیه‌ك بچمه‌سه‌ر شه‌قام و ده‌نگم بخه‌مه پاڵ ده‌نگی هاونیشتمانیه ئازادیخوازه‌كانی وڵاته‌كه‌م، له‌لایه‌كه‌وه بۆ گوتنی نه‌ء بۆ سته‌مكاری و نه‌ء بۆ نواندنی بێ رێزی به‌رامبه‌ر به مرۆڤی كورد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ماف و ئازادیه‌كانم له دژایه‌تیكردنی نادادپه‌روه‌ری و سته‌مكاری و فاشیزمدا كه ئه‌مڕۆ له به‌رگێكی كوردیدا و به زمانی كوردی خۆی به‌یانده‌كات، كه دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و فاشیزمه ده‌كه‌ن.
(سبه‌ی): له‌كاتێكدا ئێوه رۆژانه وتارتان پێشكه‌شی خۆپیشانده‌ران ده‌كرد و سه‌رقاڵی نهخشهڕێگابون بۆ ریفۆرمی سیاسی، له ژماره‌یه‌ك میدیاوه جا حیزبی بن یان سێبه‌ری حیزب كار بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تی ئێوه ده‌كرا، به‌ڕای تۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی و راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات بۆچی كار له‌سه‌ر شكاندنی كه‌سایه‌تی ده‌كات، یان رونتر بڵێم فاروق به‌و تۆمه‌تانه كه‌سایه‌تی شكاوه و برینداربوه؟ یان پێتوایه هاونیشتمانیان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و جۆره گوتاره هه‌رزه‌ییانه كارده‌كاته سه‌ر بیر و تێڕوانین و دنیابینینیان؟، یان پرسیاره‌كه به دیوێكی تردا بكه‌ین ده‌سه‌ڵاتێك فكری سیاسی هێنده هه‌ژار بێت له‌ڕێگه‌ی شكاندن و تۆمهتسازدان بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان ئیدامه به‌خۆی بدات و سیاسه‌ت بكات، ریفۆرمی تێدا ده‌كرێت؟
د.فاروق ره‌فیق: پرسیاره‌كه‌ی به‌ڕێزت چه‌ند به‌شێكه، بوارم بده به‌ش به‌ش وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته نا مرۆڤانه و نا سیاسیانه و به‌دور له ئه‌خلاق و ئه‌خلاقی پیشه‌یی میدیا و به‌دور له هه‌ر پرنسیپێك كه دژ به من نوێندرا خۆی له‌خۆیدا كه‌یسێك (مه‌له‌فێكی) گرنگه و شایانی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه و شایانی ئه‌وه‌یه كه به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیانه و فیكریانه له‌سه‌ر هه‌ر پنتێكی، راستتره بڵێم هه‌ر جنێوێكی، هه‌ر داشۆرینێك كه هه‌وڵی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره له‌سه‌ری بوه‌ستین و شییان بكه‌ینه‌وه، دیاره جنێو شیناكرێته‌وه، به‌ڵام كه‌س و هێزی جنێوفرۆش و پاڵنه‌ره‌كانی ده‌شێ شیبكرێنه‌وه. ئه‌و هێرشه به‌دور له ئه‌خلاقه كه زاده‌ی میدیای كۆیله‌ی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره له زۆرشت ده‌دوێت، له‌لایه‌كه‌وه له ماهیه‌تی ئه‌و دو حیزبه ده‌دوێ كه شكست خواردون و مایه پوچن و ئهرگومێنی عه‌قڵیان پێ نییه چونكی دو هێزی هه‌ژارن له‌ڕوی عه‌قڵی و فیكریه‌وه، له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وتاره‌كانی من و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی من و ئه‌رگومێنته‌كانی من به‌شێوه‌یه‌كی عه‌قڵی و دژه - ئه‌رگومێنت دروست بكه‌ن دژ به ئه‌رگومێنته‌كانی من، ئه‌وان په‌نا به‌ر ته‌شهیر و سوكایه‌تی پێكردن و داشۆرین ده‌به‌ن و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ش په‌نا به‌ر كه‌سانی ویژدان نزم و خۆفرۆش ده‌به‌ن و به شێوازی به‌دور له مه‌ده‌نیه‌ت و ئاكاری میدیایی و به‌دور له ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دور له هونه‌ری نوسین و به‌دور له هه‌ر رێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌رچوارلادا دێوانه‌ئاسا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر من و خێزانه‌كه‌م، ئه‌مه وه‌ك ئینگلیز ده‌ڵێت: "به‌چه‌ند به‌رگی كتێب وه‌ڵام ده‌درێته‌وه" یا له زۆر شت و ره‌هه‌ند ده‌دوێ، به‌لانی كه‌مه‌وه له ئیفلاسی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌دوێ ئه‌وكاته‌ی ماهیه‌تی بازاڕی بونیان و جنێوفرۆشیان ده‌رده‌كه‌وێ و ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه درێژكراوه‌ی خێڵن، خۆیان به‌رجه‌سته‌بوی ئه‌خلاقی خێڵن، دنیابینیان، هه‌ڵوێستیان، ره‌فتاریان، خوهكانیان، هه‌رهه‌مان دنیابینی و ئه‌خلاق و هه‌ڵوێست و ره‌فتار و خوی ئه‌و خێڵه شاخاویانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دنیای مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ت و دنیای مۆدێرنه، من ئاگاداری ئه‌وه‌م كه ئه‌وكاته‌ی له به‌رنامه‌یه‌كی KTV یه‌وه كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی میانمایه (عامی)ه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌رم به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه ئه‌م هێرشه به ناڕه‌وا ده‌زانێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌ستگای پاراستنی پارتیه‌وه ئه‌مجۆره تهشهیرپێكردنه و سوكایه‌تیه پاڵپشتی لێده‌كرێت و ده‌سه‌پێنرێت. له میدیای پارتیه‌وه سه‌دان درۆ و بوختان و تهشهیرپێكردن به‌رانبه‌ر بهمن په‌خش ده‌كرێته‌وه، كه باڵێكی ناو پارتی و به‌تایبه‌ت باڵه موخابهراتیهكهی له پشت ئه‌م هێرشه ژه‌هراویه‌وه‌یه، بابزانین ئایا من شایانی ئه‌و هێرشه‌م، ئایا من هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌م كردوه كه شایانی ئه‌و بێڕێزی و سوكایه‌تی پێكردنهبم؟
له میدیای یه‌كێتی نیشتمانیشه‌وه، له‌پاڵ ئه‌و شته‌ی پێی ده‌ڵێن میدیای سێبه‌ر كه هیچ نییه جگه له هه‌وڵێكی نا رۆژنامه‌وانیانه و لا - ئه‌خلاقیانه‌ی دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ هه‌ڵڕشتنی پاره و سامانی گشتی بۆ كۆمه‌ڵێك نا – رۆژنامه‌نوس و نا – نوسه‌ر و بگره كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وار تاكو دژ به ده‌نگی عه‌قڵ و ده‌نگی جدی و خه‌ڵكانی بوێر و ئازادیخواز بوختان و درۆ و نا - راستی بڵاوبكه‌نه‌وه، له‌م میدیا چهواشهكارانهشهوه كۆمه‌ڵێك بێڕێزیم به‌رانبه‌ر نوێنرا، كه هه‌رهه‌موی له‌بێ – مۆڕاڵی و بێ ئه‌ده‌بی ده‌دوێ كه من ده‌متوانی و ده‌توانم هه‌رهه‌مو ئه‌و كه‌ناڵانه به‌رمه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام چونكی ده‌زانم بهسكاڵایهكی ساده‌ی من ئه‌وان له‌و زبڵه‌ی كه هه‌ن ده‌بنه شتێك كه شایانی نین، ئه‌وان له‌وه سوكتر و تڕۆترن من سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌م هه‌ر بۆیه‌شه له‌و شوێنه‌ی كه هه‌ن به جیماندههێڵم كه سه‌ره نوێلكه، ئومێدم به هۆشیاری خه‌ڵكی هۆشیاره كه له‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی میدیای دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گه‌ن.
با بپرسین گوناهی گه‌وره‌ی من چییه كه‌وا بومه‌ته ئامانجی ئه‌م هێرشه ژه‌هراویه؟
ته‌نیاوته‌نیا یه‌ك گوناهی گه‌وره‌م كردوه ئه‌ویش ئه‌وه‌ی وه‌ك هاونیشتمانیه‌كی ئازادیخواز ده‌نگی خۆم خستۆته پاڵ ئازادیخوازانی وڵاته‌كه‌م و دژی جه‌ور و سته‌م و گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌وه‌ری كه باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مدا كێشاوه وهستاومهتهوه و چومه‌ته ریزی هاونیشتمانه ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه بۆ گوتنی نه‌ء بۆ میره‌كانی جه‌نگ، نه‌ء بۆ حوكمڕانی شكستخواردوی حیزبسالاری كه جۆرێكه له فاشیزم، نه‌ء بۆ سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه شكستخواردوه بێ مۆڕاڵهكان، نه‌ء بۆ ئه‌زمونێك كه لێوانلێوه له نا - مه‌ده‌نیه‌ت و لاعهقڵانیهت و نا – دادپه‌وه‌ری و، چوم و ده‌چم بۆ مه‌یدانه‌كانی ئازادی تاكو بڵێم به‌ڵێ بۆ ئازادی، به‌ڵێ بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵێ بۆ سه‌روه‌ری تاك و سه‌روه‌ری یاسا و رێساگهلێك كه مرۆڤی كورد خۆی دایڕشتون، به‌ڵێ ئه‌مه گوناهه گه‌وره‌كه‌ی منه. یه‌ك مانگ به‌ر له خۆپیشاندانه‌كان له رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ربه ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتی وه‌سفی من كراوه وه‌ك بیرمه‌ندێكی كورد، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌سفی پارتیم كردوه كه له هه‌مو ژیانی مندا زۆر ئه‌سته‌مه نه‌ك رسته‌یه‌ك، به‌ڵكو وشه‌یه‌ك بدۆزیته‌وه كه وه‌سف بێت بۆ حیزبێك، یا بگره رازی بونێك نیشان بدات به‌رانبه‌ر به حیزبی كوردی، ئه‌و وه‌سفه بۆ كاروبه‌رهه‌می فیكری من بوه، كه‌چی دوای یه‌ك مانگ من كرامه ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه پێویسته ره‌جم بكردرێم و ریسوا بكردرێم، ئایا ناتوانین چه‌ند نامه‌یه‌كی دكتۆرا له‌سه‌ر ئه‌م هستریایه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی كوردی بنوسین؟ من ده‌توانم.
زهنیه‌تی ئه‌م رژێمه كوردیه، درێژكراوه‌ی ده‌سه‌ڵات و زهنیه‌تی خێڵه، خێڵیش مونازه‌ره ناكات له‌ته‌ك نه‌یار و دوژمنه‌كانی (كه هه‌ركه‌س نهیاربو به به‌رژه‌وه‌ندی خێڵ ده‌كرێته دوژمن)، خێڵ ئه‌رگومێنت دروست ناكات و گفتوگۆی عه‌قڵی ناكات، ئه‌و ته‌نیا په‌لامار ده‌دات، سوكایه‌تی ده‌كات، نه‌یاره‌كانی داده‌شۆرێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستی به شایه‌ره. دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریش مونازه‌ره ناكه‌ن، فیكر و دنیابینی نوسه‌ره ره‌خنه‌گره‌كان ناخوێننه‌وه، ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا راوبۆچونی كه‌سانی ناڕازی له‌م سیسته‌مه نا - سیسته‌مه كه حوكمڕانی حیزبسالاری ناخوێننه‌وه، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر په‌لاماری كاراكته‌ر ده‌ده‌ن، لێره‌وله‌وێ ده‌گه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه، گه‌ر نه‌بو دروستكردنی، رایه‌ك، روداوێك، به‌رنامه‌یه‌ك له‌كه‌سی نه‌یاردا، بگره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی شه‌خسی كه‌سی نه‌یار، نوسه‌رێك یا ناقدێك تاكو له‌وێوه په‌لاماری بده‌ن و ته‌شهیری پێ بكه‌ن.
باشترین هاونیشتمانی و باشترین نوسه‌ر له دیدی ئه‌م رژێمه‌وه ئه‌وانه‌ن كه ژیانێكی عه‌به‌سی ده‌ژین، بێ باكانه ده‌ژین و پرسیار ناكه‌ن و له‌سه‌ر سیاسه‌ت قسان ناكه‌ن، هه‌ركه‌س بێ باك نه‌بێت و له‌سه‌ر ناهه‌قی و سته‌م و جه‌ور هاته ده‌نگ و ده‌ستی خسته‌سه‌ر ئه‌و برینه قوڵانه‌ی كه ژماره‌یه‌ك به‌ناو سیاسه‌تمه‌دار كردویانه‌ته رۆح و جه‌سته‌ی جڤاتهكهمان، ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه به سنگی روته‌وه روبه‌ڕوی گولله‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌م رژێمه ببێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه وایه ژیانی شه‌خسی خۆی و خێزانی خستبێته به‌رده‌م جنێوفرۆشه‌كانی حیزب بۆ په‌لاماردان.
لێره‌وه حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌روه‌ك رژێمه تۆتالیتاریه‌كان، خاوه‌نی چه‌ندین ده‌ستگای میدیایی زه‌به‌لاحه كه به بودجه‌ی گشتی كاروباره‌كانیان رادهپهڕێندرێ، ئه‌ركی ئه‌م ماكینه گه‌وره‌یه ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌كردن نیه بۆ حیزب و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی، به‌ڵكو ئه‌ركی ئه‌م ماكینهیه سازدانی درۆیه، داپۆشینی درۆی گه‌وره گه‌وره، ئه‌ركی چه‌واشه‌كاریه، ئه‌ركی رامكردن و خه‌ڵه‌تاندنی هاونیشتمانیانه و بگره شتنه‌وه‌ی مێشك و زه‌ینی خه‌ڵكیه، هه‌روه‌ها له‌كاتی پێویستدا ریسواكردن و به‌نه‌فره‌ت كردنی نه‌یارانی حیزبه، ئه‌ركی ترۆركردنی كاراكته‌ری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه جیاواز بیرده‌كه‌نه‌وه یاخود خه‌و به گۆڕینی هه‌لومه‌رجی باوه‌وه ده‌بینن.
ئه‌وه‌ی لای ئێمه رو ده‌دات له په‌یوه‌ندیدا به په‌نابردنه‌به‌ر ترۆركردنی كاراكته‌ری ده‌نگی جدی و نه‌یارانی رژێم له‌هیچ شوێنێكی دیكه‌ی دنیا رو نادات جگه له رژێمه تۆتالیتاریه‌كان و سته‌مكاریه‌كان، ئاخر له‌كوێی دنیادا حیزبێكی سیاسیی هه‌ق به‌خۆی ده‌دات، كه په‌لاماری نوسه‌ران و توێژه‌ر و ئه‌دیبه جدی و كارا و به‌تواناكانی جڤات بدات ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موماره‌سه‌ی سیاسیانه‌ی ئه‌و حیزبه‌دا نین؟ لێره حیزبی سیاسیی ئه‌مه ده‌كات و هیچ له‌مپه‌ڕێكی عه‌قڵی، ویژدانی، ئه‌خلاقی له‌به‌رده‌مدا نییه و هه‌مو به‌هایه‌ك پێشێل ده‌كات و ویستی كێ بشكێنێ زۆر نامه‌ده‌نیانه به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێ.
لای حیزبی شمولی شتێك نییه به‌ناوی نیشتمان، نه‌ته‌وه، جڤات، بیركردنه‌وه‌ی جیاواز، بیركه‌ره‌وه‌ی جیاواز، حیزب هه‌مو شتێكه ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێ بگرێت ده‌بێت به‌هه‌رشێوازێك بوه بێده‌نگ بكرێت و بگره سه‌ربه‌نیست بكردرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه پارتی و یه‌كێتی له مێژوی سیاسی خۆیاندا كردویانه و ئه‌م رۆژانه‌ش به قوڵی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ریفۆرمكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، من رام وایه جارێ به‌كارهێنانی وشه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م جۆره له حوكمرٍانی حیزبی هه‌ڵه‌یه‌كی فیكری و مه‌نهه‌جیه، هه‌ڵه‌یه‌كه هه‌مومان ده‌یكه‌ین، به‌تایبه‌تی له رۆژی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی ئه‌وكاته‌ی كه خوێنی هاونیشتمانیانی ئه‌م وڵاته حه‌ڵاڵ كرا ئیدی ئه‌م "ده‌سه‌ڵاته" شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ستدا و ته‌نیاو ته‌نیا وه‌ك زه‌بروزه‌نگ خۆی به‌یان ده‌كات، بگره له‌زۆر حاڵه‌تدا وه‌كو حوكمڕانیه‌كی موخابه‌راتیانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی حوكمی شاری سلێمانی ده‌كرد ئاسایش بو، ئاسایش كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ له ترس و تۆقاندن و خه‌فه‌قانی خوڵقاند بۆ خۆپیشانده‌ران و ئازادیخوازان و كه‌سانی چالاك، ئاسایش كه‌وته راوه‌دونانی كه‌سه چالاكه‌كانی ناوخۆپیشاندانهكان، به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌ستگایه به‌م كارانه‌ی نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی دانا كه بریتییه له پاراستنی ئاسایشی هاونیشتمانیان نه‌ك گرتن و لێدان و سوكایه‌تیكردن به هاونیشتمانیان. ئاسایش له رابردودا كارێكی نیشتمانی گه‌وره‌یان بهئهنجامگهیاندوه ئه‌ویش رێگریان كرد له‌وه‌ی كه پریشكی ئه‌و ئاگری ترۆره‌ی كه له‌دوای 2003وه ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقی گرته‌وه رێگه‌یان گرت له‌وه‌ی ئه‌و ئاگره بگاته كوردستان، ئه‌مه‌ش كارێكی گه‌وره بو وه‌شوێنی پێزانینه، به‌ڵام هه‌رهه‌مان ئه‌م ده‌ستگایه ئێستا سه‌رقاڵی نواندنی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوكه‌وته دژ به ئازادیخوازان كه ته‌نیا هاوچه‌شنی ده‌ستگا موخابهرایهتیهكانی رژێمه سته‌مكاریه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. به‌كورتی و كرمانجی من رام وایه ئه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاته چاكسازی تێدا ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه بگۆڕدرێت و له شوێنی ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی - سیاسیی نوێ بونیاد بنرێت، چونكی ئه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاته له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی گه‌وره بینا كراوه، له‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌هاو پرنسیپه گه‌ردونیه‌كان بونیان نییه، یاسا سه‌روه‌ر نییه، به‌ڵكو مه‌كته‌بی سیاسی سه‌روه‌ره له بڕیارداندا، هاونیشتمانی كورد له مه‌ركه‌زی گرنگیدانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا نییه، دادگا سه‌ربه‌خۆ نییه، ده‌سه‌ڵاته‌كان جیا نه‌كراونه‌ته‌وه، حیزب حكومه‌تی هه‌یه، حیزب هێزی چه‌كداری هه‌یه، حیزب سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتی له‌ژێر ده‌ستدایه، ئه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر مۆدیلی رژێمه تۆتالیتاریه‌كان دامه‌زراوه، لێره‌وه به‌ناچاری ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.
دوای په‌لاماره وهحشیگهریهكهی به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ مه‌یدانه‌كانی ئازادی و بۆسه‌ر ئازادیخوازان، ئه‌وه‌ی زۆر شوێنی سه‌رنجدانه بریتییه له پرۆسه‌یه‌كی ترسناك ئه‌ویش نۆرماڵیزهكردن، یا به ئاسایی كردنه‌وه‌ی روداوه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی رویدا شتێكی ساده‌بێت، پرۆسه‌ی یهكسانیكردنی جه‌للاد و قوربانی كه كۆمه‌ڵێك ده‌ستگای میدیایی پێی هه‌ڵده‌ستێت، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیت هه‌یه له‌ژێر ناونیشانی "جیاوازیه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه" تاوانباران، ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه غه‌رق بون له فه‌ساددا، ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی كه كاریان دژایه‌تیكردنی خۆپیشانده‌ران و ئازادیخوازانه ده‌هێنێت و بواریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت كه له گه‌وره‌یی روداوه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه له گشت مانا و مه‌غزا قوڵه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان بده‌ن كه هه‌رهه‌مو باسی له ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری ده‌كه‌ن و باس له كۆتایهاتنی ئه‌زمونی حوكمڕانی حیزبی كوردی ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێكی ئه‌وتۆ روی نه‌دابێت، به ئه‌م كاره ئه‌و كه‌ناڵه ده‌یه‌وێت روی ره‌شی ده‌سه‌ڵات سپی بكاته‌وه، جهللادمان لا جوان بكات، گهندهڵكارمان لا بكاته كه‌سێك كه شایانی ئه‌وه‌ی قبوڵی بكه‌ین و وه‌ك كه‌سێكی جیاواز قبوڵی بكه‌ین، ئه‌مه ترسناكترین كاره كه كه‌ناڵێك پێی هه‌ڵبستێ، به‌داخه‌وه تاكو ئێستا ئه‌م كاره نه‌شیاوه نه‌بۆته شوێنی سه‌رنجی رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ره ئازاده‌كان. ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه ده‌یكات بریتی نییه له كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان، به‌ڵكو شه‌رعیه‌ت دانه به گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژ به خواسته‌كانی هاونیشتمانیان وه‌ستاونه‌ته‌وه، شه‌رعیه‌ت دان به‌پیاوانی ده‌سه‌ڵاتێك كه شه‌رعیه‌تیان له ده‌ستداوه، ده‌سه‌ڵاتێك كه له‌ڕوی ئه‌خلاقیه‌وه كه‌وتوه، له‌ڕوی سیاسیه‌وه كه‌وتوه، ئه‌مان دێن و رێزیان بۆ داده‌نێنه‌وه، گه‌ر ناچار بكردرێم قسه‌ی ترم ده‌بێت.
(سبه‌ی): با بێینه سه‌ر روداوه‌كانی ماوه‌ی پێش‌و، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆپیشانده‌ران له كوشتن و گرتن و رفاندن و برینداركردن و ئیهانه‌كردن و.. هتد، وێناكردنی سیاسه‌تكردنی له هه‌رێمی كوردستان لای فاروق نه‌گۆڕیوه، یان ده‌پرسین ئه‌م بیر و ئاوه‌زه‌ی حوكمی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كات گۆڕان و چاكسازی پێ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی مه‌ده‌نییانه‌دا بكات؟
د.فاروق ره‌فیق: هیوادارم كه‌س به هه‌ڵه لێم تێنه‌گات گه‌ر بڵێم له مێژه ماهیه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و ئه‌مجۆره سیاسه‌تكردنه لای من رون و ئاشكرایه، من له مێژه باس له مه‌رگی سیاسه‌ت ده‌كه‌م له‌م هه‌رێمه‌دا، من له یه‌كه‌مین كتێبمهوه (ماڵێكی لێكترازاو و ویژدانێكی بیمار - ساڵی 2002) باس له ئیشكالیه‌تی سیاسه‌تكردن و ده‌وڵه‌تداری و شكستی ئه‌م مۆدیله له حیزب كه به مۆدیلێكی لینینی - ستالینی له‌قه‌ڵه‌مداوه، حیزبێك به‌خۆی و مه‌یله فاشی و تۆتالیتاریهكانیهوه كه باڵاده‌سته له ئه‌زمونی سیاسی كوردستاندا. سلوك و ره‌فتاری فاشیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران و ئازادیخوازان، به ئه‌نفالكردنی قوتابیانی زانكۆی سلێمانی، گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئازادیخوازان، راوه‌دونانی كه‌سانی چالاك و سومبوله‌كانی ناو دنیای نوسین و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته، به سه‌ربازیكردنی كێشه‌كان و به سه‌ربازگه‌كردنی شار و شارۆچكه‌كان. شلكردنی جڵه‌وی هێزی عه‌سكه‌ری و پۆلیس و ئاسایش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌لومه‌رجه‌كه و هێنانی هه‌زاران چه‌كدار بۆ په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ره‌كان و گرتن و سوتاندنی سه‌كۆ ئازادكانی مه‌یدانه‌كانی ئازادی جه‌وهه‌ری ئه‌م به‌ناو حكومه‌ته و به‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆ هه‌موان خسته‌ڕو، كه جه‌وهه‌رێكی سته‌مكارانه‌یه، كه جه‌وهه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی نامه‌ده‌نی و نا – عه‌قڵیه و دژ به ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ و دژ به به‌ها گهردونیهكانه. له‌وانه دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و رێزگرتن له تاك و به‌رزڕاگرتنی مافه‌كانی هاونیشتمانیان، جه‌وهه‌ری ئه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاته بریتییه له ده‌سه‌ڵاتێكی دژ به مرۆڤ و دژ به عه‌قڵ و دژ به ئازادی، ئه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاته داماڵڕاوه له‌هه‌ر شه‌رعیه‌تێكی سیاسی و عه‌قڵی و ئه‌خلاقی و فڕی به یاسا و سیاسه‌ته‌وه نییه و كۆمه‌ڵێك به‌زۆره‌ملێ هاتونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌رقاڵی دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌ن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتی دزه‌كانه، و كلیپتۆكراسیه. ئه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاته حوكمڕانی ده‌ستگا پۆلیسی و موخابهراتیهكانه، چه‌شنی حوكمڕانی به‌عس له سوریا و میسری موباره‌ك و عێراقی سه‌ددام حوسه‌ین و هاو وێنه‌كانیان له خۆرهه‌ڵات. ئه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاته بۆته مایه‌ی له‌باربردنی تواناكانی مرۆڤی كورد‌و سه‌رقاڵی گه‌وجاندن و به ئهحمهقكردنی مرۆڤی كورده، له‌سه‌رده‌می ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردیه‌دا كلتوری كوردی توشی پاشه‌كشه‌یه‌كی ترسناك بۆته‌وه، سیسته‌می په‌روه‌رده هه‌ره‌سی هێناوه، سیاسه‌ت ترۆركراوه، گفتوگۆی عه‌قڵی له نزمترین ئاستدایه، له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا بێ ئه‌ده‌بی و بێ رێزیكردن به‌رانبه‌ر به ژیان له لوتكه‌دایه، ئابوری شكستی خواردوه، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه نا - مه‌ده‌نیه كه له شاخه‌وه هاتون، شار كۆتایی پێهات، سلێمانی به نمونه كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی شاربونی هه‌بو، فه‌زایه‌كی گشتی هه‌بو له‌م شاره‌دا، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی كوردی هات و رۆحی شاری كوشت، به چیمه‌نتۆ و عیماره‌ی ناشیرین شاری ترۆر كرد، ئه‌و عیمارانه‌ی كه باس له زه‌وق سزی ئه‌م نوخبه سیاسیه نه‌خوێنده‌واره ده‌كه‌ن، به‌ڵێ نوخبه‌یه‌كی سیاسیی حوكم ده‌كات كه له روی كلتوری و عه‌قڵیه‌وه نه‌خوێنده‌واره، واته نامه‌ده‌نیه و لاعهقڵانیه و ناحاڵی. مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م نوخبه‌یه روبه‌رێكی بۆ دنیا بینی جیاواز، تێڕامان و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ نه‌هێشتۆته‌وه و بازاڕی قۆرخكردوه، سیاسه‌تی قۆرخكردوه، به‌هۆی میدیا چهواشهكاریهكانیهوه زه‌ینی هاونیشتمانیانی داگیر كردوه و سه‌رقاڵی په‌خشكردنه‌وه‌ی بێ زه‌وقییه، په‌خشكردنه‌وه‌ی ترۆر و ترسه دژ به هاونیشتمانیان و ده‌نگه جیاوازه‌كان، سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی چاكسازی له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا به كورتی و كرمانجی ده‌ڵێم چاكسازی له شتێك‌دا ناكرێت كه رزیوه، كه گه‌نده‌ڵه كه گه‌نیوه، ئه‌م به‌ناو ده‌سه‌ڵاته كێشه‌ی بونیادی هه‌یه و بۆیه پێویسته ستراكچهرهكهی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و له شوێنی بونیادی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌ندروست، ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌قڵانی بینا بكرێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه شایانی چاكسازی نییه.
(سبه‌ی): له 17ی شوباته‌وه ئێوه قسه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، پێتانوانیه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتبێت قسه‌تان بۆ ئۆپۆزسیۆنیش هه‌بێت، قسه به‌و مانایه‌ی كه ناڕه‌زاییه‌كی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوشێوه‌ن، یان بڵێن هه‌مو گه‌له‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا هاوئازارن به‌ده‌ست شێوازێكی لێكچو له حكومڕانی، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن لێره‌و له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان جیاوازبون له پشتگیری خۆپیشانده‌ران، فاروق قسه‌ی چییه له‌سه‌ر ئه‌مه؟
د.فاروق ره‌فیق: قسه‌ی من بۆ ئۆپۆزسیۆن هه‌رهه‌مان شته كه گوتومه ده‌رباره‌ی ئه‌و شته‌ی به‌هه‌ڵه پێی ده‌ڵێن "ده‌سه‌ڵاتی كوردی"، به‌و مانایه‌ی وه‌سفی ئێمه بۆ ئه‌و هه‌سته شكستخواردوه پڕ له نه‌خۆشیه كه‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه، به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌خۆشه بێت و پرۆژه و به‌رنامه و دنیابینیه‌كی جیاواز بخه‌نه به‌رده‌م فه‌زای گشی و هاونیشتمانیانی ئه‌م هه‌رێمه، كه ده‌سه‌ڵات لێوانلێوه له گه‌نده‌ڵی، ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن فۆرمێك، وێنه‌یه‌ك، شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسه‌ت و تێڕامان و مامه‌ڵه‌كردنی زانستی و عه‌قڵی و ئه‌خلاقی بخاته‌ڕو له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه گه‌نده‌ڵ نین و دادپه‌روه‌رن و له‌ته‌ك به‌رزڕاگرتنی سه‌روه‌ری یاساگه‌لێك كه سه‌رچاوه‌كانیان خودی ئیراده‌ی گه‌له، خودی ده‌نگی عه‌قڵه، له‌كاتێدا دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار دژ به عه‌قڵ و ویژدان و مانا قوڵه‌كانی سیاسه‌تن و یاساكانی دژ به هاونیشتمانیان و ئازادیه سیاسی و مهدهنیهكانن، ئۆپۆزسیۆن دێت و ده‌نگی عه‌قڵ به‌رز راده‌گرێ، ویژدانی ته‌ندروست به‌رز ده‌نرخێنێت، له‌ته‌ك به‌رز نرخاندنی ئازادیه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان ده‌بێت، جارێكی دیكه و بۆ هه‌میشه ئازادی و هاونیشتمانیان ده‌خاته مه‌ركه‌زی گرنگی پێدانه‌وه، واتا به‌هه‌ند وه‌رگرتن و به‌رز نرخاندنی رای هاونیشتمانیان و خودی ئازادی به‌شێوه‌یه‌ك بیانكاته مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیژی سازش له‌سه‌ر نه‌كراو. ئێمه به‌راشكاوی بڵێم ئۆپۆزسیۆنێكی له‌م چه‌شنه‌مان نییه. واتا دابڕانێكی مه‌عریفی روینه‌داوه، ئه‌و هێزه‌ی به‌خۆی ده‌ڵێت ئۆپۆزسیۆن هێشتا له جوغزی هه‌مان كلتوری سیاسی دایه، هێشتا سه‌ر به‌هه‌مان دنیابینی و موماره‌سه‌كردنی سیاسییه كه باوه، ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه نییه كه تۆ دژی ده‌سه‌ڵات بیت، به‌ڵكو مانای جیاوازی ده‌گه‌یه‌نێت، خستنه‌ڕو و به‌رجه‌سته‌كردنی دنیابینیه‌كی سیاسی جیاواز، به‌رنامه و نه‌خشه‌ڕێگای سیاسی جیاواز، له وڵاتی ئێمه ئه‌ركی هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئێجگار گه‌وره‌یه، وڵاتی ئێمه ده‌ریایه‌كه له كێشه و قه‌یران، بیابانێكی بهرههوته كه خاڵی خاڵیه له به‌هاو پرنسیپی گه‌ردونی، بن به‌ردی نییه باس له مه‌رگه‌ساتێك نه‌كات، كلتوری كێشه‌یه، سیاسه‌تی به مانای فیكر و هونه‌ر و زانست بونی نییه، ئه‌وه‌ی به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه ده‌كرێت دوڕویی و فێڵ و درۆ و شه‌یتان بازی و نواندنی كار و كرده‌وه‌ی قێزه‌ونه، كاروكردهی نامرۆڤانه‌یه، سیاسه‌ت واتا بازرگانیكردن به خوێنی هاونیشتمانیانه‌وه، له هه‌لومه‌رجێكی ئاوهادا ئه‌و هێزه هه‌قه پێی بگوترێت ئۆپۆزسیۆن، كه چاوی له گۆڕینی ریشه‌یی ئه‌م هه‌لومه‌رجه بێت، و چاوی له گۆڕینی پارادیمه سیاسی و فیكری و كلتوریهكه ببڕێت و خۆی خوڵقێنه‌ری پارادایمێكی نوێ بێت. ئێمه هێزێك له‌م چه‌شنه‌مان نییه.
هه‌ڵوێستی هێزی "ئۆپۆزسیۆن" به‌رانبه‌ر به خۆپیشاندانه‌كان به به‌رده‌وامی له گۆڕاندابو، واته قهلهقیهك و ناجێگیریهك هه‌بو له هه‌ڵوێستی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو و گۆڕان، جارێ با درۆ و چه‌واشه‌كاری و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار راست بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه یان ئیسلامیه‌كانه‌وه نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه. ئه‌مه چه‌واشه‌كاریه، خۆپیشاندانه‌كان خۆڕسك بون، ناڕه‌زایه‌تی سه‌ركوتكراوی بیست ساڵه، ناڕه‌زایه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری و بێ رێزی به‌رانبه‌ر به هاونیشتمانیان له چركه ساتێك‌دا خۆی به‌یانكرد، دوای 17ی شوباتیش فاكته‌رێكی دیكه زیاد بو ئه‌ویش نواندنی ئه‌و غه‌دره گه‌وره‌یه، ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه دژ به گه‌نجان و لاوانی سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی پارتیه‌وه، خۆپیشاندانه‌كان رێكخهریان نه‌بو، به‌تایبه‌ت رێكخستنێك له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه بگره ئۆپۆزسیۆن له سه‌ره‌تادا ته‌ماشای دیمه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد، ئایا به‌شدار بێ یا نا، دیاره له‌سه‌ر ئاستی پێگه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ئه‌و سێ هێزه ئه‌م قه‌له‌قیه بونی نه‌بو، كه‌سانی چالاكی ئه‌و سێ هێزه وه‌ك هاونیشتمانی به‌شداربون.
(سبه‌ی): تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و رایهدای كه پێیوایه ئۆپۆزسیۆنی خۆمان زۆر ژیرانه مامه‌ڵه‌ی كرد له‌گه‌ڵ روداوه‌كان، چونكه پشتیوانی راسته‌وخۆی ئۆپۆزسیۆن بۆ خۆپیشانده‌ران شه‌ڕی ناوخۆی لێ ده‌كه‌وته‌وه، ئه‌و رایه پێیوایه ده‌سه‌ڵات باكی به‌هیچ نییه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی هه‌مو شت ده‌كات بۆیه به‌هاتنه ناوه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن هاوشێوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی عه‌ره‌بی خوێنێكی زۆر ده‌ڕژا؟
د.فاروق ره‌فیق: من ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رایه بیر ده‌كه‌مه‌وه و له كێشه‌كه ده‌ڕوانم. ئۆپۆزسیۆن ده‌با هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هه‌مو توانایه‌كیه‌وه بهاتایه‌ته پاڵ خۆپیشانده‌ران و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوایه كه خۆپیشاندان و راپه‌ڕینه‌كه سه‌رتاسه‌ری بكات، واته له شاری هه‌ولێر و دهۆكیش داوای له لایه‌نگران و ئه‌ندامان و ده‌نگده‌رانی خۆیان كردبا به‌شداربن. دیاره له‌به‌ر چه‌ندین هۆ و به‌هانه هیچ كات بۆ من شوێنی قبوڵكردن نه‌بون و زۆر لاواز و بێ بنه‌ما بون، ئه‌م كاره‌یان نه‌كرد. جارێ بۆئه‌وه‌ی به هه‌ڵه لێتێگه‌یشتنی دروست نه‌بێت ده‌بێت بڵێم ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌ییه‌كی به به‌رده‌وامی هه‌بو له مه‌یدانه‌كانی ئازادی و له په‌یوه‌ندیشدا بون له‌ته‌ك ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی، سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن به به‌رده‌وامی رێزیان له‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی گرتوه. ئه‌وه‌ی شوێنی ئیشكالیه‌ته ده‌شێ له‌م سه‌رنجانه‌دا وه‌دیار بكه‌وێت:
یه‌كه‌م: جۆره ههلپهرستیهك له هه‌ڵوێستی یه‌ك دولایه‌نی ئۆپۆزسیۆندا ده‌بینرا و هه‌ستی پێده‌كرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بیانه‌وێت خه‌ڵكی خۆپیشاندان بكات و ئه‌مان ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بێنن.
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كگرتو زۆر به‌جوانی ته‌عبیر له‌م كێشه‌یه ده‌كات كه ده‌مه‌وێت سه‌رنجتانی بۆ رابكێشم، دوای سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان و له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌میر سه‌لیم له لێدوانێكدا ره‌خنه له ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێ و ده‌ڵێت: "ده‌با كاتێك سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه داوای دانیشتنیان كرد و خۆپیشاندانه‌كان له گهرمهیدابو ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دابنیشتینایه"، ئه‌م به‌ڕێزه ده‌یه‌وێت بڵێت ئێستا مه‌وقعی ئۆپۆزسیۆن لاوازه، ده‌با به سودوه‌رگرتن له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی دانیشتن بكه‌ین و ده‌سكه‌وتی زیاترمان ده‌بو، واتا خه‌ڵكی خۆ پیشاندان بكه‌ن، ئێمه ژیانمان بخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه، بگیرێین و راوهدوبنرێین بۆئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له ئۆپۆزسیۆن ببن به وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان، ئایا ئه‌مه ئۆپۆزسیۆن بونه؟ ئه‌وه بێ رێزیكردن نییه به هاونیشتمانیان و خۆپیشانده‌رانێك كه زۆر زۆر له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه و نمونه‌ی كه‌سانی له‌و چه‌شنه سیاسیی تر و راستگۆتر و نیشتمانپه‌روه‌رتر و ئنجا هۆشیارترن، دلێرانه دژی نا دادپه‌روه‌ری و سته‌مكاری وه‌ستاونه‌ته‌وه؟
ئێمه نه‌ك هه‌ستده‌كه‌ین به‌ڵكو ده‌یزانین، له ئه‌و راستیه ئاگادارین كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و سێ هێزه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنن تا ئه‌و شوێنه له‌ته‌ك خۆپیشاندانهكاندابون كه ئه‌مان ده‌سكه‌وتی سیاسی و ماددی له‌سه‌ره‌وه به‌ده‌ست بێنن و له‌ته‌ك ئه‌وه‌دا نه‌بون كه داواكاری سیاسی گه‌وره بخرێته‌ڕو، دوباره هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه كه به‌ڕێزیان حه‌كیمن و سیاسین و ئه‌وان ده‌بێت له سیاسه‌ت بدوێن، ئێمه‌ی خۆپیشانده‌ری هه‌ژار و فلیقاوه له سیاسه‌ت ناگه‌ین و چاكتره باس له هه‌ندێ داواكاری خزمه‌تگوزاری بكه‌ین.
باشترین نمونه، كاتێك خۆپیشانده‌ران داوای مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان كرد، ئۆپۆزسیۆن دژی بو، یا به‌لانی كه‌مه‌وه هه‌وادارانی خۆی هان نه‌دا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داوایه، كه ئه‌نجومه‌نی كاتی داوای له سێ فراكسیۆنه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن كرد له په‌رله‌مان بێنه ده‌ره‌وه ئه‌ندامێتی هه‌ڵپه‌سێرن، ژماره‌یه‌ك له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ناڕازی نه‌بون، خۆی ده‌با یه‌كسه‌ر له په‌رله‌مان بكشێنه دواوه، گه‌ر مه‌سه‌له "مه‌عاش" نییه ئه‌ی چییه؟ ئایا ئه‌وه په‌رله‌مانه؟ به دڵنیاییه‌وه دامه‌زراوه‌یه‌كی شكستخواردوه، ئامڕازێكه به‌ده‌ست دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه كاری ته‌نیاو ته‌نیا گوتنی به‌ڵێیه بۆ فه‌رمان و یاساكانی كه مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردو حیزبه كه دایده‌ڕێژن. ناونانی ئه‌و ده‌ستگایه به په‌رله‌مان خۆی ئیهانه‌كردنه به‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه خاوه‌نی سیسته‌می دیموكراسین، كه‌واته ئێوه چی ده‌كه‌ن له‌و په‌رله‌مانه‌دا؟
دوه‌م: به به‌رده‌وامی خۆپیشانده‌ران و هاونیشتمانیانی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له پێش ئۆپۆزسیۆن و داواكاریه‌كانیانه‌وه بون، ئه‌مه ئیشكالیهتیهكی گه‌وره‌یه، ئاخۆ چۆن خه‌ڵكی له‌سه‌ر شه‌قام بێت و داواكاری ره‌وا و داواكاری باش داڕێژراو و سیاسی و لۆژیكی له فه‌زای گشتی دا بخاته‌ڕو، ئۆپۆزسیۆن له‌ولاوه هه‌رسه‌رقاڵی خاڵه‌كانی خۆی بێت؟ ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئۆپۆزسیۆنیش سه‌ربه هه‌مان كلتوری سیاسییه كه خۆی گوایا دژیه‌تی و ده‌یه‌وێت بیگۆڕێت، كلتورێك كه تائێستا رێز بۆ هاونیشتمانیان دانانێت كلورێكی سیاسی كه وه‌ك مێگه‌ل سه‌یری خه‌ڵكی ده‌كات، كلتورێك كه زاده‌ی ده‌سته‌بژێرێكی خێڵه‌كی، عه‌شایه‌ریه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران و ته‌به‌نا نه‌كردنی كۆی داواكاریه‌كان و نه چونه پاڵ پرۆژه‌كانی خۆپیشانده‌ران ره‌خنه‌یه‌كه، كه ده‌بێت له ئۆپۆزسیۆن بگیرێت، هه‌رئه‌مه‌ش بو بوه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات بتوانێت بیر له‌وه بكاته‌وه كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنێت. له راستیدا ئۆپۆزسیۆنیش ده‌یوست خۆپیشاندانه‌كان ته‌واوبن، ده‌زانن بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران رادیكاڵانه‌تر بون له ئۆپۆزسیۆن و به چه‌ندین فرسهح پێش ئۆپۆزسیۆن كه‌وتن و داوای چاكسازیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو گۆڕینی كۆی سیسته‌مه‌كه، كۆی كلتوره سیاسیه‌كه، بگره وه‌ك بوخچه‌یه‌ك (پاكیجێك) سه‌یری پرۆسه‌ی گۆڕینیان ده‌كرد كه ده‌بێت سه‌راپاگیر بێت، ئه‌مه‌ش له‌راستیدا داواكاری ئۆپۆزسیۆن نییه، به‌تایبه‌ت براده‌رانی ئیسلامی.
كاتێك نه‌خشه‌ڕێگاكه خرایه‌ڕو براده‌رانی ئیسلامی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی‌دا به ته‌واوی دژی وه‌ستانه‌وه، له‌به‌ر زۆر هۆ، یه‌كه‌م خۆپیشانده‌ران زۆر رۆیشتن و بنمیچی داواكاریه‌كان به‌رز بوه‌وه بۆ گۆڕینی كۆی سیسته‌مه‌كه، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته نییه كه ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن. دوه‌م، كه‌باس له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرا، هه‌ندێك له‌ناو ئۆپۆزسیۆن دژی وه‌ستانه‌وه چونكی ده‌بوه مایه‌ی بڕینی هه‌م په‌یوه‌ندیه‌ك كه هه‌یانه به دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌وه به‌تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئه‌مه‌ش لای ئه‌وان گونجاو نییه.
به‌ڕای من نه‌خشه رێگای چاره‌سه‌ری ریشه‌یی گرنگترین دهكۆمێنتی سیاسییه له مێژوی ئێمه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی زاده‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی - مه‌ده‌نی نوێ بو، زاده‌ی عه‌قڵانیه‌ته، واته كه‌سانی عاقڵ دایانڕشتوه له‌به‌ر رۆشنایی داواكاری خۆپیشانده‌ران. وێڕای ئه‌مه‌ش ئۆپۆزسیۆن به جدی وه‌ری نه‌گرت، بگره له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌سایه‌تیه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیانی لێ بێ به‌ری كرد و گوتی ئه‌و دهكۆمێنته هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به گۆڕانه‌وه نیه و ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا نه‌بون، ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌وه‌شی له‌یاد نه‌كردوه كه راپۆرتێكی پۆلیسی بدات كه كێن ئه‌وانه‌ی نوسیویانه‌ته‌وه، پاكانه‌كردن له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدا به‌مشێوه‌یه ئایا كاری ئۆپۆزسیۆنه؟
روداوه‌كان پێیان سه‌لماندین هه‌روه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵات پێویستی به گۆڕینه، ئاوهاش ئۆپۆزسیۆنیش پێویستی به گۆڕینه، ده‌ركه‌وت ئۆپۆزسیۆنێكی شه‌رمنمان هه‌یه، بوێر نییه له ته‌حه‌داكردنی ده‌سه‌ڵاتدا تا ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بگۆڕێ، ئینجا كێشه‌ی فیكری و سیاسیشی هه‌یه، به‌مانای ئه‌وه‌ی له‌ڕوی فیكریه‌وه به‌ده‌ست كڵۆڵیهكی فیكریه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی فراوان نییه، له ئاست ته‌حه‌دا گه‌وره‌كاندا نییه.
(سبه‌ی): گفتوگۆكانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن چۆن ده‌بینیت، پێتوایه ئه‌م كه‌شه له‌باره بۆ گفتوگۆ، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵات له لوله‌ی تفه‌نگ و نوكی پۆستاڵه‌وه وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی دایه‌وه، ئایا ئۆپۆزسیۆن له وه‌ها دانوستانێكدا چی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟
د.فاروق ره‌فیق: وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌بده‌ئی من له‌گه‌ڵ گفتوگۆدام، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا نا، نه‌ك ئه‌وه‌نده بگره من ته‌واو دژی ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئۆپۆزسیۆنم بۆ دانیشتن له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵات كه له ساتێك‌دا خۆپیشانده‌ران، ئازادیخوازان، رۆشنبیران و كه‌سانی چالاكی بواری مه‌ده‌نی، هه‌ڵسوڕاوانی ناو ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانه‌كانی ئازادی ده‌گیرێن، راوهدو ده‌نرێن، ده‌فڕێندرێن، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێ، ئاسایش ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌فڕێنێت، ئه‌و به‌م كاره‌ی پێتده‌ڵێت كه "نیه‌تی گۆڕین و چاكسازیم نییه" ئه‌و به به‌رده‌وامی په‌یامت بۆ ده‌نێرێت كه رۆژ به‌رۆژ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له حوكمی پۆلیسی و موخابه‌راتی نزیك ده‌بێته‌وه، كه‌چی تۆ له گه‌ڵیدا داده‌نیشیت. دیاره له ئۆپۆزسیۆندا خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌ڵێی له‌سه‌ر ئاگرن و چاوه‌ڕوانی پله‌وپایه و پۆستی ئیداری ده‌كه‌ن، گه‌ر وا نییه ده‌با به توندی ده‌سه‌ڵات هۆشیاركرابایهتهوه كه واز له ترۆر و ترس و تۆقاندن بهێنن، ئیراده‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیان و ئیراده‌ی سه‌رڕێگا خستنی گۆڕانی شمولی نیشان بده تاكو گفتوگۆ بكه‌ین ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ترۆر و به‌رده‌وامه له گه‌نده‌ڵی، كه بودجه‌ی 2011 نمونه‌ی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵیه، د.به‌رهه‌م ساڵح له 15/5/2011 دا، دوای 63 رۆژ له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی، دێت ئافره‌تێك كه هیچ كات فه‌رمانبه‌ری حكومی نه‌بوه، به‌ڵام ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه، به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشین ده‌كات. ئایا ئه‌مه په‌یام نییه؟ ئایا كه كاك مه‌سعود له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت "كێشه‌كه له سلێمانیه" واته نه‌كێشه‌ی سیاسی هه‌یه، نه كێشه‌ی ئیداری، نه‌كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئایا ئه‌مه په‌یام نییه بۆ هه‌مولایه‌ك كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نیازی ده‌ستكاریكردنی به‌ردێكی نییه. ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه له سته‌م و جه‌ور و سته‌مكاری و حوكمڕانی پۆلیسیانه‌ی خۆی و ئه‌وه ئۆپۆزسیۆنه كه پێویستی به دانیشتن و گفتوگۆیه، ئه‌مه‌ش له دیدی منه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌یه و دواجار ئۆپۆزسیۆنه حه‌قیقیه‌كه باجه‌كه‌ی ده‌دا. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نیاو ته‌نیا ده‌بێت به‌یه‌ك شێواز مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكه‌یت، مۆبیلایزكردنی (به‌سیج كردنی) هاونیشتمانیان بۆ گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه، دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نی، عه‌قڵانی، شه‌فاف، كه‌تێیدا مرۆڤی كورد رێز له مافه‌كانی ده‌گیرێت و كۆی سیسته‌مه‌كه ده‌چنه خزمه‌تی هاونیشتمانیانه‌وه، هاونیشتمانی ده‌بێته ئامانج، نه‌ك ئامڕاز وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه.